yy

نادر فه‌تحی (شوانه‌)                


نادر فه‌تحی(شوانه‌) له‌ ساڵی 1336 ی هه‌تاوی واته‌ 1957ی زایینی له‌ شاری بۆکان له‌ دایک بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی تا وه‌رگرتنی دیپڵۆم هه‌ر له‌شاری بۆکان بووه‌ و فوقی دیپڵۆمی بواری وه‌رزشی له‌ شاری ورمێ وه‌رگرتوه‌. له‌ راپه‌ڕینی خه‌ڵکه‌کانی ئێران به‌ دژی دیکتاتۆره‌کانی حاکم چالاکی بووه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ دوور‌‌ له‌ کوردستان و له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژی. له‌ ساڵی 1986ی زایینیه‌وه‌ له‌ وڵاتی ئاڵمان ژیان به‌سه‌ر ده‌با و له‌وێ له‌ بواری ئلکترۆنیک و دواییش کامپیوتر درێژه‌ی به‌ خوێندن داوه‌. له‌ په‌نا کارکردن بۆ هه‌ڵسوراندنی ژیان، وه‌رگێری و دروستکردنی سایتی ئینترنێت، کاتی ئه‌ویان  پڕ کردۆته‌وه‌.

کامپيۆتێر ئه‌مرۆ که‌رسه‌يه‌کی پێوستی ناوماڵ و کارو پيشه‌يه‌. گه‌لێک که‌س به‌ که‌مترين زانيارييه‌وه‌ کامپيۆتێر به‌کار ده‌هێنن, ئه‌وه‌ش راده‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م که‌ره‌سه‌ پرسووده‌ ده‌گه‌ێینێ. ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات, به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ زانياری هاوکاران و پسپۆرانی به‌شه‌کانی کامپيۆتێر هه‌نگاو ده‌نێ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی زانياری گشتی له‌ سه‌ر کامپيۆتێر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سپاسی شاره‌زايان ده‌که‌ين بۆ هاوکاريکردن له‌ گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌.

 

  دیالۆگ "به‌شی یه‌که‌م"
  دنیای مودێڕنی ئێمه "وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی"
  مێشک
  مرۆڤ         
  مێژوویه‌کی کورتی کات و ...
  رێنووس بۆ ئاخه‌فتن به‌ زمانی ئینگلیزی
  نێت ورک-Network ، چلۆن چه‌ند کامپێۆتر به‌یه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ند ده‌ین!؟
  به‌رنامه‌ نووسین به‌ زمانی کامپیوتری بۆ منداڵان.
  چی بکه‌ین تا ویندۆزی XP گورجتر ئیش بکا ؟
  کرؤنؤلؤگی کوردستان
  وته‌ی ناوداران
  پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر زانستی گشتی
  ڕێگاحه‌لێک بۆ مکعبی جادویی
  فێربوونی زمانی ئینگلیسی ‌!
  پێکهاتنی زمان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ و نزیکی زمانه‌کانی جیهان له‌گه‌ڵ یه‌کتر
   تێئۆری نسبییه‌تی(ره‌وایی) ئه‌نشتاین