هەڵۆ بەرزەنجی بەشی ١٣ مۆدێرنە ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ی كه ماركیسیزم تێی ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ریته پیشه‌ییه‌كان و نه‌ریته ئاكارییه‌كان به په‌یوه‌ندیه‌كی ناچارانه ده‌بینێ و واده‌بینێ گه‌ر ئامێره‌كانی كاركردن گۆڕان ئه‌وه په‌یوه‌ندییه ئاكاری و كولتوری و ئاینییه‌كانیش ده‌گۆڕین، له كاتێكدا په‌یوه‌ندێه‌كی دیالێكتیكی ناچارانه‌ی له‌و جۆره له نێوان ئه‌و دوو نه‌ریته‌دا نییه. گه‌ر هه‌بواییه ده‌بوایه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌و ئامێرانه‌ن وازیان له نه‌ریته زمانی و هونه‌ری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆیان بهێنایه‌و نه‌ریته‌كانی دروستكه‌ركه‌یان وه‌رگرتایه تا ئامێره‌كه به ده‌ستیانه‌وه كاری خۆی بكات. گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه به‌و شێوه‌یه بێت ئه‌وه ئامێره‌كان به ده‌ستی به‌كارهێنه‌ره‌كانیانه‌وه كاریان نه‌ده‌كرد تا به زمانی دروستكه‌ری ئامێره‌كان قسه‌یان نه‌كردایه. له راستیدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ناچارانه له نێوان یاسا نه‌گۆڕه‌كانی ئه‌وه‌ی كه ته‌كنیكییه‌و مرۆڤ هێناویه‌تییه ئاراوه له‌گه‌ڵ یاسا گۆڕاوه‌كانی ئه‌وه‌ی كه كولتورییه‌و مرۆڤ هێناویه‌تیه ئاراوه بوونی نییه. مۆدێرانایزه‌یشن له‌و شوێنه‌دا بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رده‌می مۆدێرن پێویسته كه په‌یوه‌ندی به ژیانی پیشه‌یی و ته‌كنیكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه هه‌یه، به‌ڵام كاتێك مۆدێنایزه‌یشن له بواره پیشه‌ییه‌كه‌وه سه‌ر ده‌كێشت بۆ بواره كۆمه‌ڵایه‌تی كو‌لتورییه‌كه‌و مه‌رجی گۆڕانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌قلیدی به كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن به‌وه دیاریده‌كات كه ده‌بێت چۆن نه‌ریته پیشه‌ییه‌كه‌و ئامیره‌كانی كاكردنی خۆی گۆڕیوه ئاواش نه‌ریته كولتورییه‌كانی خۆی بگۆڕێت به نه‌ریته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، ئه‌وه مۆدێرانایزه‌یشن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌و زاڵكردنی كولتوریكی ره‌گه‌زی ده‌بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه كولتورێكی ره‌گه‌زی تردا، لێره‌دا ئه‌وه‌ی له‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌وێته‌وه هیچ نییه جگه له ره‌گه‌زپه‌رستیه‌كی نه‌رم. ئه‌وه‌ی كورد وه‌ك میلله‌تێكی بێ ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ریدا ده‌وه‌ستێته‌وه مۆدێرنایزه‌یشنی بواره كولتورییه‌كه‌یه نه‌ك بواره پشه‌ییه‌كه‌ی. به‌ر له‌وه‌ی قوتابخانه مۆدێرنه‌كانی فێركردنی پیشه‌یی بێنه ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه ته‌نها قوتابخانه ئاینیه‌كان هه‌بوون، ئه‌وانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌ریتی ئاینی دامه‌زرابوون. له‌گه‌ڵ هاتنی قوتابخانه پیشه‌ییه‌كانی رۆژئاوادا بۆ ناوچه‌كه گه‌ر پیاوانی ئاینی ناو میلله‌ته‌كانی تر دژایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی هاتنی خوێندنی پیشه‌یی قوتابخانه مۆدێرنه‌كانیان كردبێت ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی حوجه‌ره‌كانی كوردستان به پێچه‌وانه‌وه پێشوازیه‌كی زۆریان له هاتنی ئه‌و قوتابخانه پیشه‌ییانه كردووه‌و ئه‌و زانسته‌ی كه له‌و قوتابخانانه فێری قوتبیان كراوه به زانستێكی شه‌یتانی سه‌یریان نه‌كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت رۆشتنی ژنان بۆ ئه‌و قوتابخانه پیشه‌ییانه به كافربوون نه‌زانراوه. له ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ستایشێكی زۆری ئه‌و قوتابخانه مۆدێرانانه كراوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌و شاعیرانه‌وه كه خۆیان مامۆستای قوتابخانه ئاینیه‌كان بوون. له‌وانه‌یه باشترین نموونه‌ی ئه‌و پیاوه ئاینیانه مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه بێت. ئه‌وه‌ی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه مۆدێرنایزه‌یشنی كایه كولتورییه‌كانه نه‌ك كایه پیشه‌ییه‌كان، هۆی ئه‌م به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كورد دیاره هوشیاربووه به‌وه‌ی بۆ فێربوونی ئه‌و زانسته پیشه‌ییانه پێویست ناكات به زمانی توركی یان عه‌ره‌بی یان ئینگلیزی مناڵه‌كانیان فێربكرێن چونكه ده‌كرێت به زمانی كوردیش ئه‌و زانستانه فێری منداڵانیان بكرێت. كورد لێره‌دا جه‌نگی ئه‌وه ناكات قوتابخانه‌ی مۆدێرن له كۆمه‌ڵگای كوردیدا دروست نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه جه‌نگی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه‌و ناوچه كوردییه‌كانیان له قوتابخانه مۆدێرنه‌كان بێبه‌شكردووه له ناوچه كوردییه‌كانیش خوێندنی مۆدێرن په‌ره‌ی پێ بدرێت. كورد سه‌رسه‌ختانه داوای مۆدیرانایزه‌یشنی كایه پیشه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌كات. مۆدیرنایزه‌یشنی كایه پیشه‌ییه‌كانیش دوای ئه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، به‌ڵام كورد له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تی نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه له‌جه‌نگێكی به‌رده‌وامدابوو، قوربانی زۆری له‌پێناو مۆدێرنایزه‌یشنی كایه پیشه‌ییه‌كان داوه‌و كاتێكیش كه رێكه‌وتن له نێوان بزوتنه‌وه كوردیه‌كان حكومه‌ته‌كاندا كراوه خوێندنی كوردی له ناوچه كوردیه‌كاندا به مه‌رجی سه‌ره‌كی گیراوه. مۆدێرنایزه‌یشنی پیشه‌یی به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت كارێكی سه‌خت و ئه‌سته‌مه، كاتێك میلله‌تێك خۆی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌بێت و خرابێته ناو ده‌وڵه‌تێكه‌وه كه هی میلله‌تێكی تره‌و ئه‌و قوتابخانه پیشه‌ییه‌كان و سیسته‌می په‌روه‌رده‌كردنی پیشه‌یی داناوه ناچاره له ناو ئه‌و قوتابخانه‌نه‌داو به‌و زمانه بێگانه‌یه كه هی ئه‌و میلله‌ته سه‌رده‌سته‌یه بخوێنێت و ده‌بێت واز له زمانه‌كه‌ی خۆی بێنێ و كار بۆ ئه‌وه نه‌كات بیكات به زمانی ئه‌و زانستانه‌ی كه مۆدێرنایزه‌یشنی پێشه‌یی پێ ئه‌نجام ده‌درێت. میلله‌تێك له دۆخێكی ئاوادا بێت ده‌كه‌وێته ناوكێشه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كه په‌روه‌رده‌یه‌كی پیشه‌یی ده‌كرێت ده‌بێت واز له‌ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی بێنێ و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كه هه‌ڵگرێت. ئه‌مه‌ش بۆ میلله‌تێكی وه‌ك كورد كه ده‌ستی به ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆیه‌وه گرتووه كارێكی سه‌خت ده‌بێت، سه‌ختیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه كه په‌روه‌ده‌ی پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كراوه‌ته‌وه به‌یه‌ك و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له‌و قوتابخانانه‌دا به په‌روه‌رده‌یه‌كی پیشه‌یی په‌روه‌رده بكرێت ده‌بێت قبووڵی ئه‌و په‌روه‌رده نه‌ته‌وه‌ییه‌ش بكات كه كه‌سه‌كه وه‌ك تاكێك به كه‌لتورێكی نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات كه بێگانه‌یه به بوونی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و تاكه. له‌ناو قوتابخانه مۆدێرنه‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا ئه‌وه‌ی ته‌كنیكییه‌و به یاسا سروشتییه نه‌گۆڕه گه‌ردوونییه‌كان كارده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هونه‌ری و ئاكارییه‌و نه‌ریت و یاساكانی له میلله‌تێكه‌وه بۆ میلله‌تێكی تر جیاوازه په‌یوه‌ستكراون به‌یه‌كه‌وه. كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت منداڵه‌كانی له داهاتوودا ببن به خاوه‌نی پیشه‌یه‌ك ده‌بێت بیانێرێته ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه چۆن په‌روه‌رده‌یه‌كی پیشه‌یی و ته‌كنیكی تواناكانی ده‌كه‌ن ئاواش په‌روه‌رده‌یه‌كی زمانی وهونه‌ری و ئاینی وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌و نه‌ریتانه ده‌كه‌ن كه نه‌ریته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ن و نامۆن به نه‌ریته‌كانی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و تاكه‌ی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست نییه. له‌و قوتابخانانه‌دا كه كه‌سێك په‌روه‌رده ده‌كرێت له دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌دا به ته‌نها نابێته خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی پیشه‌یی به‌ڵكو ده‌بێت به خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یش كه هی خۆی نییه‌و هی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه. واته هی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه كه به زمانه‌كه‌ی خۆی و به رێگایه‌كی په‌روه‌رده‌كردنی تایبه‌ت به خۆی و به نه‌ریته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی ئه‌و تاكه په‌روه‌رده ده‌كات. گه‌ر خێزانێك سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌بێت كه سیسته‌مه په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی بۆ مۆدێرانایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كان دامه‌زراندووه‌و منداڵه‌كانی به‌و مه‌رجه بنێرێته قوتابخانه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه ته‌نها ئه‌وه‌ی پیشه‌ییه فێری بكه‌ن و ئه‌و وانانه نه‌خوێنێت كه پیشه‌یی نیین وه‌ك مێژوو و ئاین و زمان و هونه‌رو ئاكارو په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی.. هتد، ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و قوتابخانانه‌دا وه‌ریناگرن. چونكه له‌و قوتابخانانه‌دا ئه‌و چۆن په‌روه‌رده‌یه‌كی پیشه‌یی ده‌كرێت تا ببێت به‌خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی پیشه‌یی ئاواش په‌روه‌رده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت تاببێت به خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ئیتر ئه‌وه گرنگ نییه ئه‌و ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیه‌تی یان هی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه ئه‌و سه‌ر به‌و نه‌ته‌وه‌یه نییه. بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری ناسنامه‌ی پیشه‌یی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جوتكردنی ئه‌م دوو ناسنامه‌یه له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا به ناو مۆدێرنایزه‌یشنی پیشه‌ییه‌وه، ده‌توانین كورد خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ناو ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنی وه‌ك توركیا وه‌ربگرین كه تورك نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كانی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌بێ هیچ حیسابكردنێك بۆ جیاوازی كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو سنوری سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته داناوه‌و تاكه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناچارن بۆ ئه‌وه‌ی ببنبه خاوه‌نی ناسنامه‌ی پیشه‌یه‌كی مۆدێرن، ده‌بێت قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده پیشه‌ییه‌كه‌دا به‌و كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه‌ش په‌روه‌رده بكرێن كه له كۆتایدا ده‌یانكات به خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی توركی. ئه‌مه‌ش سه‌ر ناگرێت گه‌ر ئه‌و تاكه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كردنی به‌و كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه توركییه كه ده‌یكات به خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی توركی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست نه‌دات. ده‌كرێت كه‌سێكی ئه‌مریكی و كه‌سێكی یابانی و كه‌سێكی تورك و كه‌سێكی كورد هه‌موویان خاوه‌نی یه‌ك ناسنامه‌ی پیشه‌یی بن و ئه‌ندازیار بن. به‌ڵام ناكرێت هه‌موویان خاوه‌نی یه‌ك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ناسنامه‌ی پیشه‌یی ناسنامه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌و ئه‌وه‌ش ته‌كنیكییه، جیهانییه‌و بۆ هه‌مووان یه‌كه به‌ڵام ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ناسنامه‌یه‌كی جیهانی نییه‌و لۆكاڵیه‌و كۆی ئه‌و نه‌ریتانه له خۆدا كۆده‌كاته‌وه كه هه‌ر له كۆنه‌وه ئه‌و میلله‌ته دایهێناون و په‌ره‌ی پێداون، وه‌ك نه‌ریتی زمانی و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سیاسی. ئه‌م ناسنامه‌یه په‌یوه‌ندی به‌و نه‌ریتانه‌وه هه‌یه كه مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌كی سروشتی كردووه به كۆمه‌ڵه میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی نه‌ریتی زمانی وهونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی وئاینی جیاوازی خۆیه‌تی. له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا سیسته‌می په‌روه‌رده وارێكخراوه ئه‌وه‌ی كولتورییه‌و بوونێكی لۆكاڵی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی لێبكرێت كه ته‌كنیكییه‌و بوونێكی جیهانی هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌و لێكدژیانه‌ی له ناو ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا دروستكردووه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و جه‌نگانه‌یه كه له گه‌ڵ دروستبوونی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه. له توركیادا دوای دروستكردنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی توركی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی مۆدێرن داده‌مه‌زرێت و قوتابخانه پیشه‌یی مۆدێرنه‌كان شوێنی قوتابخانه ئاینییه‌كانی مزگه‌وته‌كان ده‌گرنه‌وه. هه‌ر خێزانێك بیه‌وێت مناڵه‌كانی بۆ گوزه‌رانی خۆیان له داهاتوودا پیشه‌یه‌كیان هه‌بێت ده‌بێت بیانێرنه ناو ئه‌و قوتابخانا‌نه‌وه تا فێری ئه‌و پیشه‌یه ببن كه ده‌یانه‌وێت. له ناو ئه‌م قوتابخانانه ته‌نها ئه‌و كولتوره پیشه‌ییه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی پیشه‌یی بوونی نییه كه زانسته تاقیكاریی و ته‌كنیكییه‌كانی وه‌ك فیزیا و كیمیا‌و بایلۆجیا وماتماتیك..هتد له خۆی ده‌گرێت به‌ڵكو كولتورێكیش بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌ته‌وه‌یی دانراوه كه په‌یوه‌ندی به‌و نه‌ریته لۆكاڵیانه‌وه هه‌یه میلله‌تێك له میلله‌ته‌كان هه‌یه‌تی، ئه‌م كولتوره‌ش له ناو ئه‌و زانستانه‌دا رێكخراوه كه به زانسته مرۆییه‌كان ناوده‌برێن وه‌ك: زمان و ئه‌ده‌بیات و هونه‌رو مێژوو و ئایین و جوگرافیا‌و زانسته‌كانی تر. ده‌وڵه‌تی توركیا كه تیایدا نه‌ته‌وه‌ی تورك سه‌رده‌سته ئه‌و كولتوره لۆكاڵییه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه هه‌ر تاكێكی له‌ناو قوتابخانه‌كاندا پێ په‌روه‌رده ده‌كرێت -ئیتر كولتوره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت- ده‌بێت به‌و كولتوره نه‌ته‌وه‌یی توركییه په‌روه‌رده بكرێت كه بڕیار دراوه له قوتابخانه‌كاندا په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كانی سنوری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی پێبكرێت. كه ئه‌ویش خۆی له فێركردنی زمانی توركی و مێژووی تورك و ئه‌ده‌بیاتی توركی و هونه‌ری توركی و ئه‌و جوگرافیایی كه میلله‌تی تورك وای دیاریكردووه كه به درێژایی مێژووی خۆی ژیانی تیا به‌سه‌ربردووه ده‌بینێته‌وه. كاتێك كوردێك به‌م په‌روه‌رده نه‌ته‌وه‌یی توركییه په‌روه‌رده ده‌كرێت و وانه‌ی مێژوو ده‌خوێنێت، ئه‌و مێژووه‌ی فێرده‌كرێت كه مێژووی توركه‌كانه‌و كوردیش له‌ناو ئه‌و مێژوودا جگه له دو‌ژمنێك هیچی تر نییه. كاتێكیش هونه‌رو موزیك ده‌خوێنێ ئه‌وه‌ی ته‌كنیكییه فێری ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی هونه‌رییه‌و له ڕیگه‌ی ئه‌و ته‌كنیكه‌وه ده‌بێت نیشانی بدات نابێت هونه‌ره‌كه‌ی خۆی بێت به‌ڵكو ده‌بێت سه‌ر به‌و هونه‌ره‌بێت كه‌پێی ده‌وترێت هونه‌ری توركی. ئه‌و زمانه‌ی ده‌بێت بیخوێنێت و فێری بێت تا كولتوره‌كه‌ی پێوه‌رگرێت زمانی توركییه. ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی ده‌ینوسیت ده‌بێت به زمانی توركی و ئه‌و جیهانبینییه‌وه بینوسێت كه ئه‌و زمانه هه‌یه‌تی و دواتریش كاره‌كانی له ناو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی تۆمارناكرێن به‌ڵكو ده‌چنه ناو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی توركییه‌وه. به كورتی ئه‌م مناڵه كورده له ناو ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا هه‌ر توانا پیشه‌یه‌كانی په‌روه‌رده ناكرێن به‌ڵكو وه‌ك تاكێكیش په‌روه‌رده ده‌كرێت به‌و نه‌ریتانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه نه‌ریتی توركین و له رێگه‌ی زانسته مرۆییه‌كانه‌وه له ناویدا چێنراون. ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كانی ناو سنوره سیاسییه‌كه‌ی خۆی مه‌حروم ده‌كات له‌وه‌ی كه به كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆیان په‌روه‌رده بكرێن و وه‌ك تاكێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بمێننه‌وه. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی پیشه‌یی بكرێن ده‌بێت ئه‌و كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه تیایاندا بچێنرێت كه هی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته. كاتێك منداڵیكی كورد به‌و كولتوره نه‌ته‌وه‌یی توركییه په‌روه‌رده ده‌كرێت، جیهانبینی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له ده‌ستده‌دات و توركانه جیهان ده‌بینی و پێناسه‌ی ده‌كاته‌وه نه‌ك كوردانه. كاتێك ده‌چێت مێژوو به‌و جیهانبینییه توركییه ده‌خوێنێته‌وه میلله‌ته‌كه‌ی خۆی وه‌ك توركێكی كێوی و نامۆدێرن ده‌بینێ و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌ست به نامۆبوون ده‌كات له به‌رامبه‌ر بوونی كوردانه‌ی خۆی له مێژوودا. ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له‌ڕێگه‌ی مۆدێرانایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كه‌وه دانامه‌زرێت به‌ڵكو له رێگه‌ی مۆدێنایزه‌یشنی بواره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌وه داده‌مه‌زرێت. مۆدێرنایزه‌یشنی بواره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ش وه‌ك مۆدێرنایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كه نییه، چونكه له مۆدێرنایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كه‌دا ئامرازه‌كان ده‌گۆڕین به‌و ئامێره ته‌كنیكییه مۆدێرنانه‌ی كه به یاسا فیزیكییه ناچارییه‌كان كار ده‌كه‌ن و ره‌وایه هه‌ر میلله‌تێك له میلله‌ته‌كان واز له ئامرازه كۆنه‌كانه‌كانی خۆی بهێنێت و له بری ئه‌وان به ئامێره ته‌كنیكیه‌كان كار بكات. چونكه ئه‌وه‌ی ته‌كنیكییه جیهانییه‌و لۆكاڵیی نییه. به‌ڵام كاتێك مۆدێرانایزه‌یشن له بواره پیشه‌ییه ته‌كنیكیه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ بواره كولتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ئه‌و كاته نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ كولتورێكی سه‌روونه‌ته‌وه‌یی و به‌مه‌ش مۆدێرانایزیشن له نه‌ته‌وه ناسه‌رده‌سته‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرێن ده‌خوازێت واز له‌زمان و كولتوری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بهێنن بۆ زمان و كولتوری نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌ست. واته چۆن ئه‌وان رازیبوون ده‌ست له گاجووته‌كانیان هه‌ڵگرن و بۆ كیڵانی زه‌ویه‌كانیان و مه‌كینه به‌كاربهێنن، ده‌بێت ئاواش واز له زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان بهێنن و به‌و زمانه بخوێن و بنوسن كه ده‌وڵه‌ت بڕیاری له‌سه‌رداوه. ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی مۆدێرانایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كه‌وه ره‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت بۆ سه‌پاندنی نه‌ریته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا كه له ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا سه‌رده‌ست نین. ئه‌مه‌ش مۆدیرانایزه‌یشن له پرۆسه‌یه‌كی پیشه‌ییه‌وه ده‌گۆڕیت بۆ پرۆسه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه، كه هه‌ر له مرۆڤ ناخوازێت ئه‌و ئامرازه كۆنانه‌ی كه كاری پێكردون بگۆڕێت بۆ ئامێری ته‌كنیكی نوێ به‌ڵكو لێشی ده‌خوازێت ده‌ستبه‌رداری زمان و هونه‌رو هه‌موو نه‌ریته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی ببێت و نه‌ریته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر وه‌رگرێت و له په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و كه‌سانی ده‌وربه‌ره‌كه‌یدا كاریان پێبكات. مۆدێرنایزه‌یشن لێره‌دا هه‌ر وه‌ك مۆدێرنیتێ له پرۆسه‌یه‌كی مرۆیی و جیهانییه‌و ده‌گۆڕێت بۆ پرۆسه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه، له‌و پرۆسه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه ره‌گه‌زێكی نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵه ره‌گه‌زێكی نه‌ته‌وه‌یی جیا له‌خۆیان قه‌لاچۆ ده‌كه‌ن وكۆتاییان پێده‌هێنن. ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له‌سه‌ر مۆدیرانایزه‌یشنی مرۆیی دانه‌مه‌زراوه كه ته‌نها داوای به‌مۆدێرنكردنی بواری پیشه‌و كار ده‌كات به‌ڵكو له‌سه‌ر مۆدێرانایزه‌یشنی ره‌گه‌زی دامه‌زراوه كه داوایی ئه‌وه ده‌كات نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ره‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی بسه‌پێنی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا و كۆتایی به ره‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان بێنێ. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كورد له‌لایه‌كه‌وه جه‌نگی له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی سه‌رده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه‌به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و ناسیونالیزمه سه‌رده‌ستانه به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م مۆدێرنایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كه‌ی ناوچه كوردییه‌كاندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رگری له‌وه ده‌كات ناسیونالیزمی سه‌رده‌ست به ناوی مۆدێرنایزه‌یشنه‌وه نه‌ریته‌كانی كولتوری نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به ناوی مۆدێرنایزه‌یشنه‌وه به‌سه‌ر نه‌ریته كولتورییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیدا بسه‌پێنێت. ئه‌وه‌ی كورد له‌و سه‌د ساڵه‌ی دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه رووبه‌ڕووی بووه‌ته مۆدیرانایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كه نییه به‌ڵكو مۆدێرانایزه‌یشنی ره‌گه‌زییه كه نه‌ریته‌كانی كولتوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به مۆدێرن و باڵا پێناسه ده‌كاته‌وه‌و له به‌رامبه‌ریشدا نه‌ریته كولتورییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو سنوری ئه‌و ده‌وڵه‌ته به نه‌ریتی كۆن و كێوی و نزم پیناسه‌ده‌كاته‌وه تا وایان لێبكات ده‌ستبه‌رداری كولتوره ره‌گه‌زییه‌كه‌ی خۆیان ببن بۆ كولتوره ره‌گه‌زییه‌كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست. كورد دژی ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ده‌وڵه‌ت جه‌نگ ده‌كات و داوای ئه‌وه ده‌كات به ناوی مۆدیرانایزه‌یشنی بواره پیشه‌ییه‌كه‌وه كولتوری ره‌گه‌زیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا له رێگه‌ی هێزو ناچاركردنه‌وه نه‌سه‌پێنرێت.
درێژەی هەیە ...
|