وردە فەرمایشت!

ئەنوەر سوڵتانی

 

"وردە فەرمایشت" هاتەوە،  یاخوا نەگەڕێتەوە!

"وردە فەرمایشت" کۆمەڵەی هەندێک بیری تێپەڕە کە، وەک هەمووکەسی دیکە، بە مێشکی منیشدا ڕادەبرن و ئەگەر بیانگەمێ، دەیاننووسمەوە. بۆ ماوەیەکی نزیک بە یەک ساڵ هەندێکیانم گرتەوە و نەمهێشت دەرچن، ئینجا ڕاستە وپێستەیەک و بڵاوکردنەوەیان لە سەر ماڵپەڕی "ڕۆژهەڵات- بۆکان" و "هەڵوێست". بەڵام بەداخەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، بەهۆی کار و کوێرەوەری ژیانەوە، نەپەرژامە سەریان و لە دەستم دەرچوون. وا هەمیسان قۆڵم لێ هەڵماڵیوە و بەتەمام سەرلەنوێ بیانقۆزمەوە و بیاننووسمەوە.

ئەوە بیرانەی وا بە مێشکی کەسێکدا دێن، هەرچەندەش هەڵبژاردە و لە هێڵەگ دراو، دیسان ناکرێت هەموویان بێ عەیب و جێگەی پەسندی هەموان بن. هۆکارەکەشی ساکارە: ئێمە لە جیهانی ڕێژەیی دوای ئەنیشتایندا دەژین و دەزانین هەموو شت ڕێژەییە. تەبع و خواست و نیاز و هەڵوێست و ڕوانینی خەڵک لێک جیاوازە و کەمتر دیاردەیەک لە جیهاندا هەیە کە هەمووکەس لە هەمووکاتێکدا پەسندی بکات و بۆی لە مل بدات یان بە پێچەوانە، بیداتە دواوە؛ هەندێک چەمکی گشتی نەبێت وەک دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دێموکراسی و ڕق بوونەوە لە زوڵم و زۆرداری و ملهوڕی. هەر بۆیەش وردە فەرمایشتەکانی من هێشتا لە هێلکە نەجووڕابن، واهەیە ڕەخنە وەک بارانی ڕەحمەت بەسەریاندا ببارێت و پەڵە بدات، منیش بەخێرهاتنی دەکەم لەبەر ئەوەی باوەڕم بەو ڕێژەیی بوونە هەیە و دەشزانم هەر ئەوەم کە هەم، نە خۆم دەشارمەوە و نە پاکانەش بۆخۆم دەکەم.

ڕەخنە لە سەر چاوانمە و بە بێ دەست تێوەردان بە ناوی ڕەخنەگرەوە بڵاوی دەکەمەوە. بەڵام ئەوەی دژی دەوەستم یان بێ وەڵامی دەهێڵمەوە توندوتیژی نواندن و جنێو و سووکایەتی و بوختانی بێ بەڵگە دەبێت بە خۆم یان کەسانی دیکە؛ هیچ هۆیەکیش بۆ ئەم کارە نابینم. کورد زۆری گرژی و توندی لەگەڵ خۆیی و نەرمیی لەگەڵ بێگانە کردووە، لام وایە باووباپیرانمان بە ڕادەی پێویست و زیاد لە پێویستیش ئەو کارە خێرەیان بەڕێوەبردبێت و ئێستا کاتی ئەوە هاتبێت کە ئێمەی میراتگری ئەوان خۆ لەو بەجێماوە بەنرخە دوور بخەینەوە! من بەڵێن دەدەم وابم، خوێنەریش خۆی و ئینسافی.

یەک شت هەیە و باشترە هەردوولامان لە دەسپێکی کارەکەوە لەسەری پێک بێین: ئەوانە بیر و بۆچوونی تاکەکەسیی منن، زۆرێکیان واهەیە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سیاسیی قورس و قایمیان نەبێت واتە ئیلهامێکی شاعیرانە، یان هەڵچوونێکی کاتیی، یان خەون و خەیاڵێکی دوور لە واقیعی خاوەنەکەی بن کە لە هەل ومەرجێکی تایبەتدا خوڵقابێتن و زۆر واهەیە خەڵکانی دیکە و تەنانەت خۆم لە بارودۆخێکی جیاوازدا دژیان بوەستین. کارێکی گەلێک ئاساییە خوێنەر بیانخاتە لاوە و چیتر نەیانخوێنێتەوە، یان ئەگەر گرنگایەتییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییان هەبوو، ڕەخنەیان لێبگرێت و بابەتیان لەسەر بنووسێت. بەڵام تەنانەت لەو حاڵەتانەشدا هیچ پێویست بە قسەی توندوتیژ ناکات کە منیش مەجبوور بە وەڵامدانەوەیان بم. "وردەفەرمایشت" لاپەڕەیەکی خۆمانە و "صمیمی" یە و بۆئەوە نابێت خاتری بڕەنجێت؛ ئیتر خۆتان دەزانن. فەرموون لەگەڵ قۆناغی دووهەمی "وردەفەرمایشت".

بەداخەوە زوربەی یادداشتە پچڕپچڕەکانم ڕێکەوتیان بۆ دیاری نەکراوە ئەگەریش لە داهاتوودا ئەو کارە بکرێت، دیسان واهەیە بابەتەکان هەندێک پاش و پێش بکرێن بۆ ئەوەی چەشنە پەیوەندێکی ناوەرۆکیی لە نێوان بەشەکاندا هەبێت، ئیتر ڕێکەوتەکان زۆر ڕێک وپێک نابن، با ئێوەش ئەوە بزانن.

٢١/٨/٢٠١٣

 

نیشتمان کوێیە؟

"احسان یارشاطر" ئەدیب و نووسەرێکی ئێرانییە لە ئەمریکا دەژی. ماوەی ٢٠ ساڵێکە خۆی و هاوکارانی خەریکی دەرکردنی ئەنسیکلۆپێدیای "ئیرانیکا"ن بە زمانی ئینگلیزی. یار شاطر لە ووتووێژ لەگەڵ بی بی سی فارسیدا گوتوویەتی: "نیشتمانی من ئەو شوێنەیە کە تێیدا بتوانم بۆ ئێران کار بکەم."

 ئەوە دەرسێکی باش نییە بۆ ئێمەی کوردی بازرەبووی دوورەوڵاتیش؟ دووریی فیزیکی لە خاک، نابێ بەرگر بێت لە خزمەت کردن بە نیشتمان.

 

پەتای فۆلکلۆر

دەزانم ئاخری لە داخی فۆلکلۆری کوردی شەق دەبەم و نامێنم؛ هەرکاتێکیش مردم، تەنانەت ئەگەر بە وەستانی دڵیش بێت، هەر دەبێ بەرۆکی فۆلکلۆر بگیرێت و وەک "قاتڵ" ببرێتە دادگا! کورد لای وایە تەنیا ئەو خاوەنی فۆلکلۆرە و کەسیتر ئەو تەعامەی لە سەر سفرە نییە! ئەوەش لەکاتێکدایە هەموو وڵاتێک لە ڕابردوویەکدا مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و جل وبەرگی نەریتیی هەبووە و ئێستاش لە ڕێ و ڕەسم و بۆنەی ساڵانەدا پیشانی خەڵک دەدرێن. جیاوازیی ئێمە لەگەڵ ئەوان ئەوەیە ئێمە لەو چوارچێوە بەرتەنگەدا ماوینەتەوە و بەرەوپێش نەچووین؛ لامان وایە ئەگەر هونەرمان "ڕۆژین" بکەین و لێبگەڕێین هەناسەی تازەی بەبەردا بێتەوە ماڵی کەعبە لار دەبێت، بەڵام ئەوان ڕۆژانە لە نوێخوازی و پێشکەوتندان.

شیعری کوردی بە نوێ بوونەوەی سەردەمی گۆران و عەبدولواحید نووری تووشی نشوستی نەهات و مۆسیقای کوەردیش بە کاری نوێی هۆمەر دزەیی و قادر دیلان زیانی پێ نەگەیشت. ئەگەر مۆسیقاکەمان لە جازی سەردەمی ئەوانەوە بگەیشتایەتە قۆناغی پۆپ و ڕاک و راپ، لە قەدری حەسەن زیرەک و کاوێس ئاغا و عەلی مەردان و کێمنەیی کەم نەدەبووەوە، وەک چۆن گۆران و شێرکۆ بێکەس و عەبدوڵڵا پەشێو لە ڕێزی خانی و نالی و مەولەوییان کەم نەکردەوە. داخی داخانم ئەم حیسابە ساکارە ناچێتە زیهنی ئێمەوە و گەلانیتر ڕۆژانە بە خێرایی مووشەکی "ناسا" دەچنە پێشەوە، لە کاتێکدا ئێمە بە هەمان خێرایی دەگەڕێینەوە دواوە!

١٥/٠٩/٢٠١٣

چەکی کیمیایی لە سووریاوە دەنێررێتە عیراق

دوای کۆتایی هاتن بە شەڕی ئێران و عیراق و ڕاست لە سەردەمی شەڕ وهەرای ئەمریکا و بریتانیا لەگەڵ سەددام حوسەین سەبارەت بە بوون و نەبوونی چەکی کیمیایی لە عیراق، لە سێ دەرفەتی جیاوازدا سێ تانکەر لە سەر بەنداوەکەی شاری سنە وەرگەڕان کە بارەکەیان ماددەی کیمیایی بوو و لە کوردستانەوە بەرەو تاران دەچوون.

من ئەودەم هەستم کرد سەددام حوسەین بۆئەوەی خۆی لە دەست پشکێنەرەکانی یوو ئێن ڕزگار بکات و بڵێ چەکی کیمیاییم نییە، خەریکە عەمباری ماددە کیمیاییەکانی بەتاڵ دەکات و دەیاننێرێتە ئێران. شەڕی ئێران و عێراقیش تەواو ببوو و سەددام ترسی ئەوەی نەبوو ئێران لەو ماددانە دژ بە عیراق کەڵک وەربگرێت، حاکمانی ئێرانیش بە قەدرایی سەددام دژبەرایەتی ڕۆژئاوایان دەکرد و هاوکاری کردنی ئەویان لە دۆستایەتی ئەمریکا پێ باشتر بوو. من کە ئەو بۆچوونەم دەردەبڕی زۆر کەس باوەڕی پێ نەدەکردم بەڵام من ئێستاش هەر سوورم لەسەر ڕاست بوونەکەی، دەنا چ ماددەیەکی کیمیایی لە سنە هەیە کە لەوێوە ببرێتە تاران؟ ژمارەی ئەو تانکەرانە چەند زۆر بوون کە تەنیا سێ تانکەریان لە یەک شوێن وەرگەڕان!

مەسەلەکەم لە نامەیەکدا بە زمانی ئینگلیزی نووسی و ناردم بۆ ڕۆژنامەی گاردیەن لە لەندەن بەڵام چاپیان نەکرد. دیارە ئەوان تەنیا بە حیسابی بۆچوونی کەسێک بابەتی وایان بڵاو نەدەکردەوە و بەڵگەیان دەویست کە من نەمبوو. پاشان نامەکەم نارد بۆ چەند ڕۆژنامەی دیکەی بریتانیا بەڵام هیچیان بایەخیان پێ نەدا وبلاویان نەکردەوە.

ئێستا وا مێژوو دووپات دەبێتەوە. ئەمجار بەشار ئەسەد لەژێر گوشاری ئەمریکا و یووئێندایە و دەبێ عەمباری ماددە کیمیاییەکانی خۆی ئاشکرا بکات. هەواڵی ئەوە بڵاو بۆتەوە کە ئەویش بۆ ڕزگار بوون لەدەست مڵۆزمەکانی، بەشێکیان دەنێرێتە عیراق و دەیانداتە دەست نووری مالیکیی هاوپەیمانی خۆی.

ئەمجار تاکەکەسێک نییە بۆچوونی وای هەبێت و کارەکە چۆتە نێو میدیاکانەوە و خەریکە گەورە دەبێتەوە:

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=34210

 

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی هات وهاواری هەڵبژاردنە بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەبێ لە بەرانبەر ئەو ڕووداوانەدا ڕەنگدانەوەی جیددی هەبێت و بخوازێت چاوەدێری سەربەخۆی کورد پشکنین و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکەن؛ لە دواڕۆژدا گەلی کورد یەکەم ئامانجی ئەو چەکانە دەبێت بە دەست مالیکی و موقتەدا سەدر و ئەوانەی وا لە کەرکووک و لە نێو شەبەک و ئێزەدیی کورد دا، کارەسات دەخوڵقێنن.

 

دارکاریی کردنی ژنێک بە تاوانی لەپێکردنی شەڵوار/ پانتۆڵ

گەلێک فیلم و وێنەی دڵتەزێن لە سەر ئینترنێت هەن کە هەرگیز نەمتوانیوە سەیریان بکەم. ئەوەش یەک لەوانەیە. مەئموورانی حکوومەتی ئیسلامیی سوودان بە نوێنەرایەتی لە لایەن خوداوە کەوتوونەتە گیانی ژنێکی بێ دەسەڵاتی هەژار تەنیا بە تاوانی ئەوەی لە وڵاتی ئیسلامیدا پانتۆڵی لەپێ کردووە! "ئیسلامی عەزیز" ی خومەینی تەنیا ئێرانی ئاوەدان نەکردۆتەوە، خەڵک لە سوودان و نیجریەی ئەفریقاش سوود لە خێروبێرەکەی وەردەگرن. ئەوە فیلمەکەیە ئەگەر هێندە دڵڕەق بن بتوانن سەیری بکەن:

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/08/165256.php

 

جووتە لە با!

برادەرێکی خۆشەویست تەلەفونی بۆکردم، بۆچوونێکی دەربڕی و پاشان گوتی: "زۆر گوێت لە قسەی من نەبێت، من جووتە لە با دەدەم!" تەعبیرێکی جوان بوو گەرچی بۆ قسەکانی ئەو لە ڕاست نەدەچوو.

 

دیزە بە دەرخۆنە یان ئاش بە نۆبە!

مانگی مەی ڕابردوو ٢٧ ساڵ بەسەر مانەوەم لە بریتانیادا تێپەڕ بوو. زوربەی زۆری ئەو ماوە دوور ودرێژە کەڵک وەرگرتن بووە لە میوانداریی و خێروبێری وڵاتەکە. نازانم پەنابەرانی دیکەی ئەم وڵاتە و وڵاتە ڕۆژئاواییەکانی دیکە هەڵوێستیان بە نیسبەت خانەخوێکەیانەوە چۆنە، بەڵام من گەلێکیان لێ مەمنوونم کە گیانیان لەدەست مەلاکانی ئێران پاراستووم و ئاسایش و هێمنایەتییان بە خۆم و کەس وکارم بەخشیوە؛ ئەو پێزانینە نەک هەر تاوان نییە بەڵکوو هەستێکی ئاسایی مرۆڤانەیە کە ئەگەر نەبێت جێگەی پرسیارە. ئێمە ئەگەر شقارتەیەک لە کەسێک وەربگرین جگەرەکەمانی پێ دابگیرسێنین سپاسی دەکەین، ئەی ٢٧ ساڵ میوانداریی بۆ سپاس کردنێکی ساکار نابێت؟

شیعرەکەی نەمر فایق بێکەسم وەبیر هاتەوە کە ئەگەر هەڵە نەکەم سەرەتاکەی کەم و زۆر ئاوا دەستی پێدەکرد:

"٢٧ ساڵە من ڕەنجبەری تۆم

بە نان و ئاو و جل وبەرگی خۆم

خزمەتم کردی لە ئێران و ڕۆم

     چی بوو، لەبەر چی وا سووکت کردم؟

     گوناهم چی بووبەو دەردەت بردم؟"

ئینجا چەوساندنەوەی کاربەدەستانی ئینگلیزیی حکوومەتی ئەوکاتی عیراق وەک ئێدمۆندز و مێجەرسۆنم هاتە بەرچاو و سەیرم کرد لە ماوەی ئەو ٢٧ ساڵەدا منیش بە شێوەیەک خەریکی چەوساندنەوەی ئەوان و کەڵک وەرگرتن لە خێروبێری کۆمەڵایەتی وڵاتەکەیان بووم! پارچە شیعرێکم لە هەمان فۆڕمی پێنج خشتەکیدا دانا و تێیدا باسی خانەخوێ مەزڵوومەکەی خۆم کرد کە ئاوا بە دەست منەوە گیری خواردووە و وەک گەنە پێیەوە نووساوم؛ ئەوە بەندێکیەتی:

"بیست وحەوت ساڵە لەسەر زگی تۆم

لە نان و ئاو و بەروبووت دەخۆم

بە پارەی تۆ چووم بۆ یۆنان و ڕۆم

           چی بوو، لەبەرچی وا تووشم کردی؟

           گوناهت چی بوو بەودەردەم بردی! ..........."

 

حوکمی حاکم و مەرگی مفاجاة

دامەزران و بەهێزبوونی حکوومەتی ناوەندی لەو وڵاتانەی وا ئێمەی تێدا دەژین ئەگەر سەد زیانیشی بووبێت ئەو قازانجەی بووە مافی گرتن و ئیعدام کردنی "تاوانبار"ی لە دەست دەرەبەگ و حاکمانی خۆجێ یی سەندۆتەوە و بۆ خۆی پاراستووە، دەنا هەر خان و بەگ و چەکمەڕەقێک خۆی بە خاوەنی گیانی ڕەعیەتەکەی زانیوە و دارکاری و زیندانی کردن هیچ، فەرمانی کوشتنیشی دەرکردوون. گوێ بدەنە گۆرانی خۆشی "وەرگەڕێ ئاوێزانت بم!" ی حەسەن زیرەک. مامۆستا حەسەن لەوێدا چاوێکی لە قەڵای بۆکان و سەردارەکانی بۆکانە کاتێک کە دەڵێ:

لە سیلەی قەبران هاوارە، "حاکم" بمدا لە سێدارە، من نانێم مایلی ئەو یارە

لە سیلەی قەبران سزایە، "حاکم" بمگرێت لە قەڵایە، نانێم من مەیلی لەیلایە

ئەو قسانە ناتوانن بێ بنەما بن و هیچ حاکمێک لە هیچ قەڵایەکی کوردستاندا کەسی نەگرتبێت و نەکوشتبێت. (لە باشووری کوردستان بە سەرۆکی دادگا دەڵێن حاکم، بەڵام دیارە لێرەدا نیاز لە "حاکم"، خاون مڵک و ئاغا و دەرەبەگە، نەک سەرۆکی دادگا.)

ئەوەش گۆرانییەکەی حەسەن زیرەک لە سەر یووتیووب:

http://www.youtube.com/watch?v=tDCEcPQfUUg&NR=1&feature=endscreen

 

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (بەشی ٢)

 

شاعیرن یان وێنەکێش!

لە نێو شاعیران و نووسەرانی زیندووی کورددا هیچ کەس ئەوەندەی ئەم باوک و کوڕە توونیەتی هەستم ناشکێنن؛ ماوەیەکی زۆرە خووم گرتووە بە خوێندنەوەی بەرهەمیان و بیستنی دەنگیان. ئەوان تەنیا شاعیر نین، بە وشەی کوردی مینیاتۆر دەکێشنەوە.  خۆزگە دەمتوانی بە قەدرایی دانگێکی ئەوان بەسەر وشەی کوردیدا زاڵ بم، یان لای کەم ئەوان بەرهەمی ئەدەبییان ئەوەندە زۆر بوایە ڕۆژانە ببوایمەتە میوانی دەنگیان.

گوێ بدەنە ئەم دوو نموونەیە و بزانن حەقم یان ناحەق:

مامۆستا خالیدی حیسامی (هێدی):

https://soundcloud.com/nassersina/xalid_hessami

کاک ناسری حیسامی:

https://soundcloud.com/nassersina/naser_hessami

 

ئاویەری مەزڵووم و حکوومەتی پەت و سێدارە و ئاگر

٢٠/٠٩/٢٠١٣

لەم هەفتەیەدا هەواڵی ناخۆشی ئەگرکەوتنەوەی سەیرانگا و پارکی ئاویەری شاری سنە دڵتەنگی کردم. من گومانم لەوەدا نییە ئەو ئاگرانەی لە دارستان و چیا و زۆزانەکانی کوردستاندا دەکەونەوە بەشێکیان کاری ڕژیمی مەلاکانن بەڵام ئەگەر تەنانەت واش نەبێت کەم تەرخەمیی ئەوان لە کاری پارێزگاری کردنی ئەو شوێنە سروشتییانە، ڕێخۆشکەری کارەساتەکانە و ئەوان ناڕاستەوخۆش بێت هەر بەرپرسی کارەکەن.

لە جەنگەی هەواڵ و باس وخواسی سەبارەت بە ئاگری ئاویەردا هەواڵێکی دڵخۆشکەرەوە بڵاو بووەوە کە خەڵکی شارەکە بۆ قەرەبووی ئەو جینایەتەی مەلاکان قۆڵیان هەڵماڵیوە ونەک هەر لە کووژاندنەوەی ئاگرەکەدا هەڵسووڕاون، بەڵکوو هەوڵی زیندووکردنەوەی شوێنەکەش دەدەن. دیارە حەرەکەتێکی کۆمەڵاتیەتی ئەوتۆ جێگەی پەسندە و هەموو کەسێکی دڵسۆز دەبێ پشتگیریی لێ بکات بۆ ئەوەی بە کوێرایی چاوی پاسدار و بەسیجی و ئیتیلاعات و مەلاکان، ئاویەر زیندوو ببێتەوە.

بەڵام لە پەیوەندی مەسەلەکەدا هەواڵێک بڵاو بووەوە کە سەرنج ڕاکێش بوو: نوێنەرێکی پێشووی پەڕلەمانی ئێران بۆ چارەسەری ئاگرکەوتنەی ئاویەر پێشنیارێکی کردووە؛ پێشنیارەکە پێش ئەوەی بەروبوویەکی بۆ خەڵک و سروشتی کوردستان هەبێت ئەرکی سەر شانی حکوومەت سووک دەکات. ئەوە هەواڵەکەیە:

آقای جلالیزاده گفته است: "باهمکاری منابع طبیعی و شهرداری، هرخانواده ای نهالی را بنشاند وخود مواظبت از آن را برعهده گیرد تا هم ترمیمی باشد وهم تسکینی و نیز ابراز همتی باشد برای حفاظت از محیط زیست."

پێشنیارەکە لە گوتندا گەلێک ساکار و دڵسۆزانەیە، بەڵام کاتێ بیر لە چۆنایەتی بەڕێوەبردنی دەکرێتەوە واتای ساکاری ئەو "مواظبت" ە پێشنیارکراوە بریتی دەبێت لەوەی ڕۆژانە بیست سی هەزار کەس بە نوێنەرایەتی لە هەموو بنەماڵەکانی شاری سنە و دەوروبەر، هەرکام ئاوپاش یان ئەفتاوەیەک ئاو بە دەستەوە، بەیانی زووی هەموو ڕۆژێک بە سەف بکەونە ڕێ و بە مەشق کردن خۆ بگەیێننە سەر ئاویەر، لەوێ خێرایەک دارە تایبەتەکەی خۆیان ئاو بدەن، هەڵیپاچن و کوودی بکەنە ژێر، ئینجا بە هەڵاتن بێنەوە خوارێ وفریای ئیش وکار و کاسبییەکەیان بکەون! ئەم کارەش بۆ ماوەی لای کەم ١٠ ساڵ درێژە پێ بدەن تا دڵنیا دەبن دارەکان پێگەیون و ئیتر ویشک نابن. دیارە دەبێ شەوانەش بە نۆبە  حەرەس و نیگەهبان دابنێن بۆ ئەوەی پاسدار و بەسیجی موسوڵمانی موئمین دزە نەکەنە ناو پارکەکە و ئاگری تێبەر نەدەنەوە. بەڵام هەر ئەوەندەی سیانیان خەویان پێدا کەوت، سەرلەنوێ پاسدارەکان زەفەر بێنن و ئاگرێکی تازە بخەنەوە گیانی دارەکان و خەڵک بۆ ماوەی دە دوازدە ساڵی تر ئەفتاوەکانیان بگرنەوە دەست و یاڵڵا بۆ ئاویەر!

ئەوانەش هەمووی بۆ ئەوەی نەکا ئیدارەی منابع طبیعی کۆماری ئیسلامی عەزیز دوور لە گیانی، تووشی خەرج و مەخاریج بێت و چوار کەس نەکاتە مەئمووری چاوەدێری کردنی سەیرانگاکە و بوودجەی ساڵی داهاتووی دەوڵەتی "کلیل" بەشی ئەوە نەکات هاوپەیمانێکی سپای پاسداران بتوانێت بە سێ هەزار میلیاردەوە بچێت لە کانادا دابنیشێت یان هەژارێکی دەست تەنگی وەک "بابک زەنجانی" نەتوانێت ١٠٠ میلیارد دۆڵاری شەق بباتە دەرەوەی وڵات و لەوێ بڵێت تەنیا ١٠ میلیاردە!

"هنر نزد ایرانیان است و بس!"

ئەوەش هەواڵەکە بۆئەوەی نەڵێن هەڵبەستراوە:

http://www.roozonline.com/persian/news/newsitem/archive/2013/september/17/article/-2b888dba25.html

 

ئوردوگای ئەشڕەف

٢٢/٠٩/٢٠١٣

ئەو جینایەتەی وا سپای پاسدارانی ئێران دوو هەفتەیەک پێش ئێستا بە یارمەتی حکوومەتی نووری مالیکی لە ئوردوگای ئەشڕەفی موجاهیدینی خەلق کردی بە هەموو تەعبیرێکی مرۆڤانە، "جینایەتێکی کەم وێنە" بوو. هێرشی لەناکاو کردنە سەر خەڵکانێکی بێ دیفاع و کوشتنی ٥٢ کەسیان لە جێدا، کاری مرۆڤ نییە و دەبێ دێو ودرنج کردبێتیان کە لە کۆماری ئیسلامیدا ژمارەیان کەم نییە.

بەڵام ئەو هەواڵە ئەگەر بۆ خەڵکی دیکە "کەم وێنە" بێت، بۆ کورد نییە! ئێمە لە ڕابردوودا هاوشێوەی ئەو جینایەتەمان نەک جار و دوو جار بەڵکوو دەیان جار بینیوە و سپای پاسداران و بەسیجی و جاشی ئێران تەنیا لە باشووری کوردستان سەدان خەڵکی بێ دیفاعی سەر بە حزبە ڕۆژهەڵاتییەکانیان تەنانەت لە ستادیۆمی وەرزشی و لە کاتی فوتباڵ کردن یان لە دەروازەی چوونە ناو شارەکاندا کوشتووە و کەسیش متەقی لێوە نەهاتووە.

جیا لە لایەنی هەواڵ و شیکردنەوەی ئەو کردەوە قیزەوەنە، شتێکی دیکەش سەرنجی منی ڕاکێشا: کاتێ لە ساڵی ١٣٥٣ [١٩٧٤] دا لە زیندانی قزل قەلعەی تاران بووم، هەموو زیندانییەکانیان بە ئوتوبۆس و مینی بۆس ڕاگواستە ئێڤینی تازە و گوتیان شوێنی قزل قەلعە دەڕووخێنین و دەکەینە وەرزشگا، ئێوەش دوای ئازاد بوون بچن لەوێ وەرزش بکەن! دیارە درۆیان دەفەرموو لەبەر ئەوەی لە ئەنجامدا شوێنەکەیان کردە بازاڕی میوە و سەوزە بۆئەوەی خەڵکانێک کە دێنە ئەوێ نەکا بیر لەو ئەشکەنجە و قەمچی و دەست و لاق شکاندن و ئەو خوێنە ناحەقانە بکەنەوە کە بە درێژایی دەیان ساڵ لەو قەسابخانەیەدا بەڕێوە برابوو و خەمی گران بوونی نرخی سێو وپرتەقاڵ لەو بیرانەیان دوور بخاتەوە و کێشەکانیان وەها لێ بکاتە شەخسی و تاکەکەسی کە بە هەڵکەوتیش بیر لەو مەسەلە گشتیانە نەکەنەوە.

ئێستا ئوستانداری ئوستانی دیالەی عیراقیش بێ ئەوەی ئاماژەیەک بەو جینایەتەی مەلاکانی ئێران و حکوومەتەکەی خۆی بکات کەوتۆتە بیری ئەوەی ئوردوگای ئەشرەف بکاتە پارک و جێگەی سەیاحەتی خەڵک! ئیتر نە ناوێک لەو جینایەتەی کۆماری ئیسلامی و نە باسێک لە سیاسەتی چەوتی موجاهیدینی خەلق بۆ هاوکاریکردنی سەددام و لێدانی کوردی بێ دیفاعی ساڵانی ئەنفال و هەڵەبجە.

مرۆڤ چەندە دەتوانێ بچووک بێت و تەنیا بیر لە بەرژەوەندییە بچووکەکانی ژیان بکاتەوە!

http://news.gooya.com/politics/archives/2013/09/166991.php

 

 

خاڵ

قەدیم لای خۆمان شایەر بە تاقە خاڵێکی سەر لێوی دڵدارەکەیدا گۆرانییەکی دوور ودرێژی هەڵدەگوت:

"خاڵێ ها وەبان پەنجەی یاتەوە

قولوەڵڵا لە بیر شێخ ئەباتەوە..."

شاعیریش لە پەسنی خاڵی دڵداردا شیعری دەگوت:

"مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بەناز!

چونکە پابەندە بە شەهدی شەککەری گۆناتەوە..."

ئەوانە تەنیا بۆ یەک تاقە خاڵی دڵدار بوون، جا نازانم ئەگەر ئێستا شاعیرێک ببێتە ئەوینداری کچێکی "خاڵ ومێڵدار" ی ئەمڕوی ئوروپا و بیەوێت بو هەر دانە خاڵێکی دڵدارەکەی فەردێک شیعر بهۆنێتەوە، دەبێ چەند هەزار لاپەڕە ڕەش بکاتەوە و چەند دیوانی شیعر چاپ بکات بۆ ئەوەی لە وەسفی خاڵ و مێڵی یارەکەیدا کەم وکەسری نەهێنابێت! جا لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەدا "کات" لە هەمووشتێک کەمترە و هەموو پڕۆژەیەک دەبێ پلان و بەرنامەی داڕژاوی هەبێت، من بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئەو شاعیرە هەژارەوە حیسابی کارەکەم کردووە و پلانەکەشم ئاوا بۆ داڕشتووە:

بەرگی یەکەمی دیوانی شاعیر تەنیا بەشی خاڵەکانی سەر زمانی یار" دەکات، فەرموون بزانن وایە یان نا:

شاعیر لە بەرگی دووهەمدا تەنیا نیوەی "ئەنگیزەی شاعیرییەکەی" لەبەر چاوە، جا تەنیا دەتوانێ بە خاڵی سەر نیوەی ئەندامیدا هەڵبڵێت. ئەوەش بەڵگە:

چاپی بەرگی سێهەم و باسی "نیوەی دیکەی ئەندامی یار" ماوەیەکی زیاتر دەخایەنێت و خوێنەر دەبێ دەرفەتێک بە شاعیر بدات و ساڵانێک چاوەڕوان بمێنێتەوە بۆئەوەی کتێبەکە ئیجازەی چاپ وەربگرێت و لە چاپخانە بێتە دەرێ. دیارە ئەم بەرگەی دوایی لە بەرگەکانی پێشوو قەبەتریش دەبێت!

 

پەیوەندی فەیسبووک و ڕەزامەندیی لە ژیان

هەواڵێکم لە ماڵپەڕی بی بی سی فارسیدا خوێندەوە کە دەیگوت بە گوێرەی توێژینەوەی زانکۆیەک لە میشیگانی ئەمریکا، لە نێوان بەکارهێنانی فەیسبووک و ڕەزامەندی لە ژیاندا نیسبەتێکی پێچەوانە هەیە. واتە هەرچەندە زیاتر سەردانی فەیسبووک بکەیت کەمتر لە ژیان ڕازی دەبیت. ئەوە لینکەکەیەتی:

http://www.gooya.com/external/www.bbc.co.uk/persian/science/2013/08/130815_me_facebook_makes_you_miserable.shtml

 

ئەو هەواڵە خستمیە بیری وتووێژێک کە ساڵێک پێش ئێستا لە ڕادیۆیەکی ئینگلیزییەوە بڵاو بووەوە. بیسەرێکی رادیۆ بە وێژەرەکەی دەگوت حیسابم کردووە ئەوانەی وا گوێ دەدەنە ڕادیۆکەی ئێوە تەمەنیان ١٠ ساڵ کورتتر دەبێت لەوانەی وا گوێ نادەنە بەرنامەکانتان! لێی دەپرسی بۆچی وایە؟ دەیگوت ئێوە هەر لە بەیانییەوە تا ئێوارە نە گۆرانییەک و نە شتێکی دڵخۆشکەر بڵاو ناکەنەوە هەر هەواڵی شەڕ و لافاو و بوومەلەرزە و ئابووریی خراپ و ئیفلاسی بانکەکان و نەخۆشی کەوتنەوە و کەم بوونی ژمارەی دوکتۆر و زۆربوونی مردوو و نەخۆش وبریندار بە گوێی خەڵکدا دەخوێنن. دەی باشە، دەتانەوێت تەمەنی بیسەرەکانتان بە بیستنی ڕۆژانەی ئەو باس و خواسانە درێژیش بێت!

ڕاستتان دەوێت، منیش لە سەیر کردنی تەلەفیزیۆنە کوردییەکاندا هەست بە نا ئارامی و قەلەق دەکەم. دەڵێی هەمیشە دڵنیگەرانی ئەوەم هەواڵی شەڕێکی نێو حزبەکان یان هێرشکاریی داگیرکەرانی خاک، ئیعدامی ڕۆڵەکانی گەل و کووژرانی ژنان و کچان بە دەست باوک و براکانیانەوە ببیسم. گەرچی ماوەیەکە هەواڵی ناخۆشی سیاسی کەمترن، بۆنی نەوت دوژمنەکانی کوردی گێژ کردووە یان سەرخۆشی کردوون! لە هەردوو حاڵەتدا بێدەنگن و مڕەیان نایەت!

 

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (بەشی ٣)

 

دەرسی ژیان

بێرتراند ڕاسێل (١٨٧٢- ١٩٧٠) فەیلەسووف و مێژوونووسی گەورەی بریتانیا لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا بەشداریی وتووێژێکی کردووە کە ئێستا لە سەر یووتیووب دەست دەکەوێت.

لە وتووێژەکەدا بە ڕاسێل دەگوترێت دەتەوێ سەبارەت بە ژیانی خۆت و ئەو دەرسانەی لە ژیان وەرتگرتوون چی بە کەسانێک بڵێی کە هەزار ساڵ دوای ئێمە دێنە جیهان؟ ڕاسێل لە وەڵامدا دەڵێ:

"دووشتم هەیە پێیانی بڵێم، یەکەمیان پەندێکی ڕووناکبیرییە و دووهەمیان ئەخلاقی:

ئەو شتە ڕووناکبیرییەی پێم خۆشە پێیان بڵێم ئەوەیە:

کاتێ لە بابەتێک دەکۆڵنەوە یان سەرنج دەدەنە سەر هەر چەشنە فەلسەفەیەک، تەنیا لەخۆتان بپرسن "فاکتەکان" کامەن و ئەو حەقیقەتە کامەیە کە لە سەر بنەمای "فاکت" دانراوە. هەرگیز دەرەتان مەدەن ئەو شتانە ڕێگاتان لێ بگۆڕن کە دەخوازن باوەڕیان پێ بهێنن، یان ئەو شتانەی وا پێتان وایە ئەگەر باوەڕیان پێ بهێنن ڕووداوێک ڕوودەدات کە لە باری کۆمەڵایەتییەوە باشە.                           کەوابوو، تەنیا چاو ببڕنە ئەوەی "فاکتەکان" کامەن."[1]

 

ئەو شتە ئەخلاقییەش کە دەمەوێت پێیان بڵێم زۆر ساکارە:

خۆش ویستن تێگەیشتووانەیە و ڕق لێ بوونەوە گەمژانەیە. لە جیهانێکدا کە پەیوەندییەکان هەردەم زیاتر و زیاتر دەبن، پێویستە فێر بین "تەحەممول" ی یەکتری بکەین؛ دەبێ فێر بین خۆمان لەگەڵ ئەو ڕاستییە ڕابهێنین کە هەندێک کەس شتی وا دەڵێن کە ئێمە پێمان خۆش نییە. ئەگەر بمانەوێت پێکەوە بژین نەک ئەوەی پێکەوە بمرین، دەبێ فێری شێوەیەک لە خۆش ویستن و شێوەیەک لە تەحەممول بین کە بۆ درێژەی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئەم گۆی زەوییە لەوپەڕی پێویستیدان." 

ئەوەش ئەدرەسی ڤیدیۆکەی ڕاسێل لەسەر یووتیووب، کە زۆر بابەتی دیکەشی تێدا باس کراوە:

http://www.youtube.com/watch?v=FIPqV0S7-LU&feature=related

 

پێداچوونەوە بە بۆچووندا!

تیتری سەرەکی لاپەڕە یەکەمی چوارشەممە ١٨/٨/٢٠١٣ ی ڕۆژنامەی "ئیڤنینگ ستاندارد" ی چاپی بریتانیا سەبارەت بە ١٨ ساڵ تەمەنی درێژتری هەندێک ناوچەی دەوڵەمەندنشینی لەندەن بوو لە بەراورد لەگەڵ ناوچە هەژار نشینەکانی شارەکەدا. ڕۆژنامەکە لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییانە دەدوا، کە سەبارەت بە ناوچە جیاجیاکانی لەندەن بەڕێوە برابوو و گەیشتبووە ئەو ئەنجامەکەی کە:

لەو شۆڕا یان شارەوانییانەدا کە دانیشتووەکانی دەوڵەمەندتر و خاوەنی ژیانێکی ئاسوودەتر و ژینگەیەکی ئارامترن، خەڵک تەمەنێکی درێژتر و تەندروستییەکی باشتریان هەیە تا ناوچە هەژارنشینەکان. بۆ نموونە، خەڵکی ناوچەی "ڕیچمۆند" لە باشووری لەندەن واهەیە ١٨ ساڵ تەمەندرێژتر بن لە دانیشتووانی ناوچەی "تاوڕهاملێت" لە ناوەند بەرەو ڕۆژهەڵاتی شارەکە.

ئێستا ئەگەر مامۆستای دەرسی "ئینشا" داوامان لێ بکات ئینشایەک بنووسین و بڵێین "علم بهتر است یا ثروت؟"، دەبێ بڵێین چی؟

 

بەرژەوەندی

لە سەردەمی منداڵیی مندا حاجییەکی گەلێک پیاوچاک لە بۆکان، دووکانی هەبوو. حاجی بە ئەسڵ خەڵکی لای فەیزوڵڵابەگی بوو و بە زاراوەی ئەوان قسەی دەکرد. بە پێی ڕەسمی ئەودەمی ناوچەکە، کاری کرێکار و بەننا بە سەعات حیساب نەدەکرا بەڵکوو ئەو هەژارانە هەر لە تاوکەوتنانەوە تا نوێژی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕوانیش تا نزیک تاریکانی ئێوارە یەک ووچان کاریان دەکرد و عارەقیان دەڕشت. بەڵام نیوەڕوان کە مەلا بانگی دەدا، دەبوایە ماوەی سەعاتێک بۆ نانخواردن دەست لە کار بکێشنەوە.

دەگێڕنەوە دەڵێن ئەو مام حاجییەی هاوشاریم بەننا و کرێکاری هەبوون؛ کاتێ دەنگی بانگی نیوەڕۆ بەرز دەبووەوە، پێی خۆش نەبوو کرێکارەکانی دەست لە کار بکێشنەوە، جا ڕووی دەکردە مزگەوت و بە زاراوەکەی خۆی دەیگوت: "زەهر مار! کەی ئەمە وەخت بانگە!"

 

آنکە بە ما نریدە بود.....!

صدرالدین محمد شیرازی (ملا صدرا) فەیلەسووفێکی ئێرانی سەدەی هەژدەهەمی زایێنییە و ئێرانییەکان شانازیی زۆر بە زانستیەوە دەکەن. ئەم جەنابی ملا صدرایە لە کتێبی "اسفار" ی خۆیدا فەرموویەتی کورد لەو قەومانەیە کە "دوورە لە بیرکردنەوەی قووڵ و سازدانی شارسانیەت."

فەرموون بەشی "مبادی و غایات عشق بە زیبارویان" بخوێننەوە لەم هەڵسەنگاندنەی خوارەوەی کتێبەکەدا:

http://archive.radiozamaneh.com/reflections/2011/08/20/6343/

هەر تۆمان کەم بووی مامووسا!

 

 

یار

ماوەیەکە دۆستایەتی نێوان کوڕ وکچ پێش سەردەمی دەسگیرانی یان مارەیی و پێکەوە ژیانی هاوسەری، لە نێو کۆمەڵگای کورد بە تایبەت لە نێو کوڕەلاوی دیاسپۆڕادا سەری هەڵداوە، کە شتێکی گەلێک ئینسانییە، دیارە بە مەرجێک کە کچانیش هەمان ئەو ئازادییەیان هەبێت کە کوڕان هەیانە. لێرەدا هەڵسەنگاندنی نەریتەکە و چاک یان خراپ بوونی ناکەم بەڵکوو باسەکەم تەنیا لە سەر وشەی پڕ بەپێستی کوردییە بۆ "گڕل فڕێند" و "بۆی فڕێند".

 لە زمانی ئینگلیزیدا بەو کەسانەی کە لە دەرەوەی پەیوەندی ژن ومێردیدا پێکەوە هاوڕێن یان پێکەوە دەژین، دەگوترێت "گڕل فڕێند" و "بۆی فڕێند". وشەی "فڕێند" کە لە هەر دوو وشەکەدا هەیە، بەواتای دۆست و هاوڕێیە و بۆی کوڕەکە و گڕلیش کچەکەن.

ئەو تەعبیرانە لە زمانی کوردیدا تەنگژەیان خوڵقاندووە بەشێوەیەک کە هەندێک کەس لە قسە کردن و نووسیندا کەڵک لەعەینی وشە ئینگلیزییەکان وەردەگرن، هەندێک کەسیش وەک دۆست یان هاوڕێ یان برادەر بانگیان دەکەن. ئاشکرایە هیچکام لەم تەعبیرانە پڕ بەپێست نین و هەر هەموویان ناتەواون.

ئێمە ئەگەر مێژوو و شێوازی ژیانی خۆمانیان لەبیر نەبراینەتەوە دەبوو بزانین کە ئەو دۆستایەتییەی نێوان کوڕ وکچ، بە شێوازێکی ساکارتر، هەر لە کۆنەوە لە نێو کورداندا باو بووە و پێش ئەوەی کوڕ وکچ بگەنە قۆناغی دەسگیرانی، بە هاوڕێکەی خۆیان گوتووە "یار" و ئەم تەعبیرە گەلێک جار لە شیعر و گۆرانی کوردیدا دووپات بۆتەوە.

بە بۆچوونی من، ئێستاش وشەی "یار" وێچووترین و پڕبەپێست ترین وشەی کوردییە هەم بۆ "گڕل فڕێند" و هەم بۆ "بۆی فڕێند". ئەوە دوو سێ نموونە لە گۆرانییەکانمان:

یاخودا بەخێر بێتەوە یاری ڕەزا شیرینم

عەترم پێیە بۆ زوڵفی یار

یارەکەم، دڵدارەکەم، ....

...... و سەدان نموونەی دیکە.

 

وشەکە لە شیعری شاعیرانی کوردیشدا بە زۆر وزەبەندی دووپات بۆتەوە:

ئەی بادی سوبحدەم! کە بکەی بەو گوزەر، گوزەر

جارێ بدە بە یاری لەمە بێ خەبەر، خەبەر (عەبدوڵڵابەگی میسباح ( ئەدەب))

یار، یار، شیرین لەنجە ولار

یار، یار، دەرمانی ئازار (گۆران)

..... و هەزاران نموونەی تر.

 

ماڵی کراوە

ساڵی جارێک لە کۆتاییەکانی هاویندا، لە بریتانیا دەرگای ماڵ و بینایەی مێژوویی یان بینایەی نوێی لە باری میعمارییەوە سەرنج ڕاکێش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەخرێنە سەر گازی پشت وهەمووان دەتوانن بە بێ پارە و تەنیا بە ناونووسینێکی ساکار بچنە چاوپێکەوتنیان و بەناویاندا بگەڕێن. ئەمساڵ لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ ی سپتەمبر دا، تەنیا لە لەندەن دەرگای ٨٠٠ بینایە و بۆ نموونە، ماڵی ژمارە ١٠ ی داونینگ ستریت کە دەفتەری کار و ماڵی سەرەک وەزیرانە، هەروەها بینایەی وەزاڕەتی دەرەوەی بریتانیا و زۆرێکی تر لە ساختمانە دەوڵەتی و غەیرە دەوڵەتییەکان کراوە بوون. ئەوە پڕۆژەیەکی پەروەردەیە و لە شارەکانی دیکەش بەڕێوە دەچێت.

ئامانجی کارەکە لێکۆڵێنەوەی مەیدانی و فێربوونی قوتابییان و خوێندکارانی بواری میعمارییە، بەڵام خەڵکی ئاساییش دەتوانن سوودی لێ ببین و بچنە دیتنی هەر بینایەک کە سووک و هاسان پێیان خۆشە بیبینن. پڕۆژەکە بە ئامانجی "پەیوەندیدانی خەڵک و شوێن و کار" بەرێوە دەبرێت و لە هەندێک شوێندا وتاری زانستیانەش لە پەیوەندی میعماریدا پێشکەش دەکرێت کە خەڵک دەتوانن بەشداریی تێدا بکەن و ڕای خۆیان دەرببڕن.

ئەوە ئەدرەسی ماڵپەڕەکەیە بۆ ئاگاداریی خوێندکار و تامەزرۆیانی میعماری و بیناسازی:

http://events.londonopenhouse.org/Venues


 

[1] . ڕاسێل کەسایەتییەکی سێکیولار بوو و لەو قسانەدا "فاکت" ی لە بەرانبەر باوەڕی ئایینی و هەموو چەشنە دۆگمێکی دیکەدا هێناوە.

 

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (بەشی ٤)

 

٣٠/٩/٢٠١٣

پرێسکەکەت پڕ و پووچ، مام ئەردۆغان هەڵیلووش!

وا بە خێر وسڵامەتی پرێسکەی ئەردۆغان کرایەوە. کورد تەنانەت ناوی لە قوژبنێکی "پاکێج" ە کە شدا نەهاتووە، ئیتر مافەکانی هیچ. زازای عەلەوی کوردیش حاجی بەکتاشیان بە خەڵات وەرگرت و لە بەرانبەر کشانەوەی گریلا لە شەمزینان، مافی حیجاب پۆشین بە ژنانی ئەنقەرە و ئەستەمووڵ درا! پاداشی حکوومەتی تورکان هەر دەبێ وابێ. کاکە من مافی نەتەوایەتی خۆم دەوێت، ئازادیی زمانم دەوێت، ئاوەدانی و پێشکەوتی ئابووریم دەوێت، چی بکەم لەو سەربەندەی وا لە سەدەی بیست ویەکەمدا ژنانی هەژار بە خواستی خۆ، یان لە ژێر گوشاری بنەماڵە و فەزای گشتی وڵاتدا زوڵفی پێ دادەپۆشن؟ کوجا بەر کوجا ئارکاداش!

بەم حیسابەی وا لە تورکیا دەچێتە پێشێ، ئەگەر کورد ١٠ ساڵی دیکەش خوێنی بڕژێت و شار وگوندی وێران بکرێت، لە بەرانبەردا حزبەکەی ئەردۆغان بە کەڵک وەرگرتن لە مافی "ئازادیی جل پۆشین"، نیقاب و ڕووبەندە ئازاد دەکات! خۆ ئەگەر ١٠ ساڵی دیکە دوای ئەویش خەبات و خوێن و نشوستی ئابووریی کوردستان بەردەوام بێت، چارشێو بە سەر ژنانی تورکیادا دەدات. ئیتر لە ١٠ ساڵی سێهەمدا ژنان دەخرێنە قوتووەوە، لە ژوورێکی ماڵدا دادەنرێن و حەرەمسەراکەی سوڵتان سولەیمان لە هەموو گەڕەک و کۆڵانێکی وڵاتەکەدا زیندوو دەبێتەوە، مافی کوردیش "خۆش گەلدین"!

ئەودەم هەر کوردێکیش بیەوێت دەنگ بەرز بکاتەوە و بڵێ باشە، ئەگەر ئازادیی حیجاب و نیقاب پۆشین هەیە بۆچی جل و بەرگی کوردی ئازاد نییە؟ یا خود هاوار بکات و بڵێ دوای پێشێل کرانی مافە سەرەتاییەکانی گەلێکی ٢٠ میلیۆنی بۆ ماوەی ٩٠ ساڵ بە ڕووبەند و سەربەندێک پاساو نادرێت، ئەودەم دەبێ ١٥-٢٠ ساڵ لە زیندانەکانی ئامێد و وان و ماردیندا تەمرینی فێربوونی دیموکڕاسی بکات!

 

٢٩/٩/٢٠١٣

کی بود، کی بود؟ من نبودم!

تەقینەوەکەی هەولێر سەرەڕای زیانی زۆری گیانی و ماڵی و ڕۆحی لە گەلی کورد و خەڵکی شارەکە، کوردی لە خەوێکی خۆشی ١٠ ساڵەی دوای تەقینەوەکەی پێشووی هەولێر هەستاند: دوژمن و داگیرکەر بێکار دانەنیشتوون و پیلانیان بەردەوامە؛ کورد دەبێ لەوە وشیارتر بێت کە ئێستا هەیە و گێرە و کێشەی ناوخۆیی حزبەکان نابێ ئەو وشیارییە بسڕێتەوە.

لە هەواڵ و هەڵسەنگاندنەکانی دوای تەقینەوەکەدا سەمەرە ئەوە بوو هەموان تاوانەکەیان دایە پاڵ قاعیدە و ماعیدەی لە سووریاوە هاتوو، لە کاتێکدا کەس نییە نەزانێت ئێران دژبەر و ناحەزی سەرەکی حکوومەتی هەرێم و سیاسەتەکانیەتی و بە شێوەی هەمیشەیی خۆی ئەگەر بیەوێت کارێکی تیڕۆڕیستی بکات، کەڵک لە هەندێ چڵکاوخۆری لوبنانی و سووری وەردەگرێت و خۆی لەولاوە دادەنیشێت.

تاقە دەنگێکی ڕاستەقینە کە لەو ماوەیەدا بەرز بووەوە، وتارێکی ماڵپەڕی هەڵوێست بوو بە  ڕاگەیێنراوێکی "پارتی ئازادی کوردستان" ەوە کە تێیدا دەگوترا "هەموو ئاماژەکان ڕوویان لە ئێرانە":

http://www.helwist.com/Xeber/2013/9/30%20%20PAK%20helwist.htm

 

ئەو دەنگە لە هات وهاوار و تەپ وتۆزی لایەنە جیاوازەکاندا وون بوو و کەس گوێی بۆ شل نەکرد. تۆ بڵێی مەلا و سەردارەکانی سپای پاسدارانی ئێران هەر وا سووک و هاسان لەو تاوانە بگوزەرێن کە دەرگای هەولێریان وەک بەسرا و سامەڕا وبەغدا بۆ نەکراوەتەوە؟ تۆ بڵێی ئەوان نەبن کە دەیانەوێت دڕووی هەولێر لەچاوی خۆیان دەربهێنن؟

کەس بە لای هەڵسەنگاندنێکی ئەوتۆ دا ناچێت، مەلاکان چەندە بەختەوەرن!

 

٢٢/٩/٢٠١٣

"نەوت شێرپەنجەی شارەکەمە"

ئەوە ناوی فیلمێکی دۆکیومەنترییە نەمر "تەها کەریمی" چێی کردووە و من لە بەرنامەیەکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە یادی ئەو سینەماکارە کوردەدا بینیم؛ بەرنامەکە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن ڕێکی خستبوو. فیلمەکە بە زمانی کوردی و بە ژێرنووسی ئینگلیزییەوە پیشان دەدرا و ماوەکەی ٢٠ خولەک بوو.

بابەتی فیلمەکە، شاری کەرکووک، نەوت، باوەگوڕگوڕ و ئەو کۆڵبەرانەن وا بەنزین بە کۆڵ دەهێننە ئەو شارە پڕ لە نەوتە و دەیفرۆشن! ئەویش لە شار و ناوچەیەک کە بە هۆی زۆریی کانگای نەوتەوە، تەنانەت خەڵکی هەژار دەتوانن بچن و نەوتی نەپاڵێوراو لە قووڵاییەکی نیومەترییەوە هەڵێنجن و بیبەن.

ئەو تراجیدییە و ئەو ناتەباییە دەتوانێ بابەتی نەک فیلمێک و ڕۆمانێک و شیعرێک، بەڵکوو لێکۆڵینەوەی قووڵی سیاسی بێت لە دەوری حکوومەتانی وەک عیراق و شەریکاتی نێونەتەوەیی نەوت و ئەوەی چۆنە ئەو نەوت و گازەی وا بەشێکی زۆری ئەم دونیایەی ڕوون کردۆتەوە و چەرخی گەلێک پیشەسازیی جیهان دەگێڕێت، بۆ خەڵکی شارەکە خۆی، بەڵا و دەد و ئازار نەبێ هیچ نییە.  ئەوە چ دادپەروەرییەک و چ یەکسانییەکی مرۆڤایەتییە کەسانێک لە سەدان کیلۆمەتر ڕێگاوە بەنزین و نەوت بە کۆڵ بهێنن و بیفرۆشن بۆ ئەوەی چوار دیناری پێ پەیدا بکەن، ئەویش ئەگەر پاسدارەکانی "ئیسلامی عەزیز" لە ڕێگا تووشیان نەهاتبن و نەیانکوشتبێتن. ئەی دەوری حکوومەتی عیراق و ئەو ملیاڕ ملیاڕ دۆلارەی وا ساڵانە وەریدەگرێت چییە؟ ئەی ئەو شەریکاتە نەوت و گازەی ڕۆژئاوا کە ڕۆژانە نەوتەکە دەبەن، کوێرن و ئەو ڕاستییە تاڵە نابینن؟

ئەوە دەردی تەشەنە کردووی خەڵکی کەرکووک و شارە هاوچەشنەکانیەتی لە هەندێک وڵاتی خاوەن نەوت کە دوای زیاد لە سەد ساڵ دۆزرانەوەی "ئاڵتوونی ڕەش" هێشتا چارە سەر نەکراوە هیچ، بەڵکوو لێیان بۆتە شێرپەنجە و خەریکە لەشی کۆمەڵگاکەیان دادەڕزێنێت. نەوتێک کە دورگەی بچووکی وەک دوبەی و ئەبووزەبی کردۆتە بەهەشتی گەڕۆک و پارەداران، لە کەرکووکی کوردستان پەتاپیسەی تەقینەوە و کوشتن و بێ ماف کردن و لە هەژاریدا ڕاگرتنی خەڵکەکەیە و بەس.

بابەتی فیلمەکەی کاک تەهای نەمر کردنەوەی ئەو کوانە بە چڵک کەوتووەیە و لووتکەی تڕاژیدیاکە کاتێکە ژنێکی هەژار بە جل و بەرگی کوردییەوە خەریکە ئەو نەوتە ڕەشە پیسە نەپاڵیوراوە بە دۆڵچە لە سەرچاوەکەی باوەگوڕگوڕ هەڵدێنجێت بۆ ئەوەی بیباتەوە و پڵیتەیەکی تێبخات و وەک چرا سەعاتێک ماڵە قورماوییە لە تەنەکە دروستکراوەکەی پێ ڕوون بکاتەوە، جا دووکەڵ و قورمی ئەو چرایە چۆن ڕووی حاکمانی بەغدا و خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ڕۆژئاوا ڕەش ناکات، نازانم!

یادی ئەو سینەماچییە بەرپرسە جوانەمەرگەی گەلەکەمان بەخێر بێت! بەڕاستی تەهای کەریمی مرد، یان کوشتیان؟ گەلێک پرسیار هەن کە ساڵ و سەدەیان بەسەردا تێدەپەڕێت و هەر بێ وەڵام دەمێننەوە.

 

-ism,  -ist

ئەو دوو پاشگرە گرنگەی ناو زمانە ئوروپاییەکان بۆ هەندێک زمانی وڵاتانی لەگوێن ئێمە تەگژەیان ناوەتەوە. ئێرانییەکان چل پەنجا ساڵ پێش ئێستا خۆیان لێ ڕزگار کرد و چاک یان خراپ "گەرا" و "گەرایی" یان وەک بەرانبەرێک بۆ دانان، کە ئەوەندەی بزانم  لە "دوکتۆر ئەحمەد فەردید" ەوە سەرەتای هەڵدا و پاشان بە تەواوەتی جێی خۆی کردەوە.

کورد هێشتا چارەسەرێکی بۆ ئەو پاشگرە گرنگانە نەدۆزیوەتەوە و هەندێک کەس بە تایبەت لە باشووری کوردستان لە ڕووی ناچارییەوە کەڵک لە هەمان گەرا و گەرایی فارسەکان وەردەگرن کە دیارە بۆ زمانی کوردی گەلێک ناقۆڵا و نالەبار و بێ ناوەرۆکە. "گەرا" لە کوردیدا واتای سەیر و سەمەرەی وەک "تووی نەگورواوی جانەوەران" و "ڕاوکەی مریشک" ی هەیە (هەنبانە بۆرینە). ئێستا ئەو تووە نەگورواوە بێنە و لە جیاتی سوسیالیزم و ئیدەئالیزم و ڕێئالیست و کۆمۆنیست دایبنێ و بڵێ وەرگێرم و وەرگێڕی چاکیشم!

لە گەڵ کاک حەسەنی ئەییوب زادە دا باسی ڕێگاچارە بۆ دۆزینەوەی مەسەلەکەم کرد، ئەو پێی وابوو  دوو پاشگری کوردی "ئاژۆ" و "ئاژوان" دەکرێ بکەینە جێگریان و دەیگوت ئەوانەی لە "هەنبانە بۆرینە" ی مامۆستا هەژار وەرگرتووە. پێشنیارەکە لای من سەرنجڕاکێش بوو و بۆ بیر لێکردنەوە و هەڵسەنگاندن دەبوو. دیارە کێشەی "ئاژۆ" و"ئاژوان" ئەوەیە بزووتنەوە و جووڵەیان تێدایە و واهەیە بۆ زۆر چەمکی زانستی و تکنیکی نەگونجێن، بۆ نموونە واهەیە بۆ "ژوڕنالیسم" و "ژورنالیست" بە واتای هەواڵنێری و هەواڵنێر و سەدان شتی هاوچەشن گونجاو نەبن.

بەڵام هەرچۆنێک بێت، لام وایە بتوانین بە لێدوان و ڕاستە وپێستە کردن، هەر ئەم دوو پاشگرە، یان شتێکی لە سروشتی ئەوان، بکەینە جێگری ئەو گەرا و گەراییەی ئێستا و ئەو بۆشاییە گەورەیەی زمانی کوردییان پێ پڕ بکەینەوە.

کورد هەرگیز بە ڕێگەی "گەرا" دا ناگاتە هیچ شوێنێک مەگەر پێی بچێتە سەر ڕووباری سیروان و گەرای ماسی کۆبکاتەوە!   

 

دوو گۆرانی بێژی لە من ونبووی سەردەمی لاویەتیم

لە سەردەمی لاویەتیمدا بە دەنگی خۆشی دوو گۆرانی بێژ زۆر هەڵپەڕیوم. یەکیان یادی بەخێر بێت "عەبە دەڕژێ" و ئەویتریان تەمەنی درێژ بێت "حەسەنە کوێر" ە کە هەردوکیان خەڵکی دەوروبەری بۆکان بوون.

ئێستا هەرچی دەگەڕێم هیچ گۆرانییەکی عەبە دەڕژێی تەڕپۆشی جوان چاک نە لە سەر یوتیووب و نە لە هیچ ماڵپەڕێکی ئینترنێتیدا بەدی ناکەم.

تاقە یەک گۆرانی بن بزۆکەی حەسەنە کوێریش بە نیوەچڵێ لە سەر یوتیووب هەیە، کە دەیان جار گوێم بۆ ڕاگرتووە. ئەوە شریتی گۆرانییەکەیە و بە ڕواڵەت دەبێ لە شایی یان میوانییەکی ناوچەکە هەڵگیرابێت؛ وەک هەمیشە، دممەکەکەش هەر کاک حەسەن خۆی لێیداوە. گوێی بدەنێ بزانن ئێوەش دەجووڵێنێتەوە یان نا! فەرموون:

پەریزادەی کەونە ماڵان،

سەردەر بێنە لە ڕەشماڵان،

با دەرکەوێ وردە خاڵان

ئەی لەنجە و هاوار لەنجەیە

لەنجەت بە سەری پەنجەیە

http://www.youtube.com/watch?v=2C0Anzm_rJs&feature=related

 

 ********************************************

 

 

وردە فەرمایشت (بەشی ٥)

٤/١٠/٢٠١٣

"جیاپ" شۆڕشگێڕی قارەمان کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ ژەنەڕال "ڤۆ نگۆیەن جیاپ" قارەمانی نەتەوایەتی ڤیەتنام و شۆڕشگێڕی ڕێز لێگیراوی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی جیهان کۆچی دوایی کرد.

بۆ هاوتەمەنەکانی من، نەبەزی و خۆڕاگریی شەڕکەرانی ڤیەت کۆنگ لە شەڕی ڤیەتنامی دەیەی شەستی سەدەی پێشوودا، نموونە و سەرمەشقی خەباتی سیاسی بوو. خەباتکارانی ڤیەت کۆنگ لە لایەن ژەنەڕاڵ جیاپەوە سەرپەرشتی دەکران و هەر ئەویش تا لووتکەی سەرکەوتن و تاراندنی داگیرکەرانی بردن.

چاپەمەنییەکانی ڕۆژئاوا و بە هەمان شێوە، ماڵپەڕە فارسی و کوردییەکانیش ئاوڕیان لە هەواڵی مردنی جیاپ نەدایەوە؛ ماڵی ماڵپەڕی ڕووداو ئاوەدان بێت کە هیچ نەبێ، ڕاپۆرتێکی لە سەر بڵاو کردەوە:

  http://rudaw.net/sorani/world/061020134

جیاپ لە بێدەنگێدا خەباتێکی مەزنی ڕێبەرایەتی کرد کە لە هەموو دنیادا دەنگی دایەوە؛ لە بێدەنگیشدا کۆچی دوایی کرد بەڵام مرۆڤی بێوەفا و حەق نەناس و "بێ حافیزەی مێژوویی" کە ئێمە بین، دەنگی ڕێز لێگرتنیمان بەرز نەکردەوە؛ ئەو بێوەفاییەی ئێمە تەنیا خۆمانی پێ سووک بووین دەنا هیچی لە گەورەیی قارەمانی عاشقی سەربەرزیی گەلەکەی کەم نەکردەوە:

شنیدم که چون قوی زیبا بمیرد
فریبنده زاد و فریبا بمیرد
شب مرگ تنها نشیند به موجی
رود گوشەای دور و تنها بمیرد
                                                                                         گروهی برآنند کاین مرغ شیدا
 
کجا عاشقی کرد، آنجا بمیرد....
(مرگ قو، مهدی حمیدی شیرازی)

 

١٠/١٠/٢٠١٣

هێلکەی دۆڕاو

من زووتر کەڵکم لەو زاراوەیە بۆ ئەبولقاسمی لاهووتی شاعیری شۆڕشگێڕی کورد وەرگرت کە ڕۆڵەی کورد بوو بەڵام نەک هەر شیعرەکانی بە فارسی بوون بەڵکوو هەست و نەستیشی بۆ ئێرانییەکان بوو و تەنیا جنێو و سووکایەتیکردنەکەی بەر کورد دەکەوت!  وا وێدەچێت کە کورد هێلکەی دۆڕاوی زۆر بن و کار بە لاهووتییەک و دوان کۆتایی نەیەت.

ئیلهام عەلیۆف کە ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی سەرەک کۆماریی ئازەربایجاندا بۆ جاری سێهەم هەڵبژێررایەوە، بە ڕەگەز کوردە و کوڕی حەیدەر عەلیۆفە کە ئەویش کورد و لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ٢٠٠٣ دا سەرەک کۆماری وڵاتەکە بوو. حەیدەر عەلیۆف لە دایکبووی نەخجەوان و نەخجەوانیش لە ساڵی ١٩٢٩ دا بەشی سەرەکی بوو لە ناوچەی خودموختاری کوردستان کە دواتر بە کوردستانی سوور ناسرا. ئێستاش سەرەڕای هەوڵی ئەسیمیلە کردنیان، بەشێکی کورد لە نەخجەوان دەژین.

حەیدەر عەلیۆف و ئیلهامی کوڕی هیچکام خێرێکیان بۆ کورد نەدایەوە هیچ، سیاسەتی باقرۆفیان بۆ تواندنەوەی کورد لە  نێو سنوورەکانی ئازەربایجان درێژە پێدا.

بۆ چارەڕەشیی مە، بۆگەنە خوێ (هەژار)

 

یەک لە هەزاری سامانی دزراوی ژێرخاکی کورد؟

بە پێی هەواڵی هەواڵنێرییەکان شوێنەوارێکی دەسکردی سەردەمی مادەکان (مێدی) کە قاچاخچی لە "ئەشکەوتێکی باکووری ڕۆژئاوای ئێران" ەوە بردبوویانە ئەمریکا، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە دراوەتەوە بە ئێران.

منبع:‌ توئیتر وزارت خارجه آمریکا

 

"ئەشکەوتێکی باکووری ڕۆژئاوای ئێران" کە شوێنەواری سەردەمی مادی لێ بووبێت بە ئەگەری زۆر دەبێ زێویەی سەقز بێت، ئەگەر نا، هی لای نەغەدە و شوێنی هاوچەشنی ئەوێ. تەنانەت ئەگەر لە هەمەدانیش دۆزرابێتەوە دیسان هی ناوچەکە و هی سەردەمێکی مێژووییە کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە.

یادی بەخێر بێت نەمر ڕەشیدخانی کەیخوسرەوی کە ساڵانێکی زۆر لەسەر تاڵان کرانی زێویە لەگەڵ قاچاخچی ناوخۆیی و لاوەکی و هەر هەموو حکوومەتی پەهلەوی تێکەوت و سەدان نامەی بۆ ئەم لا و ئەولا نووسی کە دوو بەرگ کتێبی لێ پێک هێنان: "دوران بی خبری..." بەڵام جگە لە هەڕەشە وگوڕەشەی مەئموورانی حکوومەت هیچی دەست نەکەوت. تاڵانی شوێنەواری ژێرزەویش بەردەوامە ولەجارانیش زیاترە!

کەیخوسرەوی بەرگی دووهەمی کتێبەکەی تەرخانی سەلماندن و چەسپاندنی ئەو ڕاستییە کرد کە زێویە هەمان هەگمەتانەی کۆنە نەک هەمەدان کە خەڵک لایان وایە. یادی ئەو و نەمر عمادالدین دولتشاهی بەخێر بێت کە هەوڵێکی زۆریان دا لە پێناو ڕاست کردنەوەی چەوتی و هەڵەی ڕۆژهەڵاتناس و ئێرانناسە ئوروپاییەکان و قەرەبوو کردنەوەی ئەو هەموو ستەمەی وا دەرحەق بە کورد کراوە و بەشێکی بەرچاو لە مێژووەکەی قەڵب کراوە. بەڵام چ کەردەن! هەتا پسپۆڕ و زانای خەمخۆر و دڵسۆزی خۆییمان نەبێت کە بتوانێت ڕچە شکێن بێت و پێش نەیارەکانمان بکەوێت، هیچمان پێ ناکرێت.

ئەوە هەواڵی سەبارەت بە ناردنەوەی شوێنەوارەکەیە لە ئەمریکاوە بۆ ئێران لە دوو سەرچاوەوە:

http://www.gooya.com/external/www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/09/130927_l45_iranian_griffin_return.shtml

 

http://ir.voanews.com/content/archeo-diplomacy-us-iran/1758892.html

 

٣٠/١٠/٢٠١٣

سێ پیتە دزراوەکە، لە ماڵی ئەتاتورک دۆزرانەوە!

"پیت" ئەگەر بە واتای پیت و بەرەکەت و خێر و بەرژەوەندی بێت، ئەوا "شەڕی پیت" و "دزینی پیت و بەرەکەت و سامان" ی کەسێک یان گەلێک و ناوچەیەک، ناسیاوی گوێی هەموومانە و دەزانین بەشێکی بەرچاو لە ئاژاوەی ئەم جیهانەش هەر لەسەر ئەوە.

بەڵام شەڕی "پیت" بە واتای پیتی ئەلف و بێ ئیتر لەو شتە سەمەرە و سەیرانەیە کە دەبوایە لە جیاتی کتێبی مێژوو لە کتێبی جۆک دا بنووسرایە، بەڵام بە داخەوە ئەو بەڕواڵەت جۆکە، ڕاستییەکی مێژووییە و بەشێک لە مێژووی گەلی کوردیشە! پیتەکان ئەمانەن:

Q, W, X

دەمانزانی دەیان ساڵە حکوومەتی تورکیا بەرگرە لەوەی ئەو سێ پیتەی ئەلف وبێی لاتینی بە سەر زمانی خەڵکدا بێت یان بە نووسین بنووسرێت بەڵام واهەیە زانیاری زۆرمان لە سەر مێژووی ئەو کردەوە چەپەڵە نەبووبێت. خاتوو "نەفیسە کوهنەوەرد" لە سەر ماڵپەڕی بی بی سی فارسی وتارێکی بەپێزی سەبارەت بە مێژوولکەی ئەو یاساخ بوونە و پەیوەندیدرانی بە کورد و زمانی کوردییەوە نووسیوە کە جێگەی سەرنجە.

بە گوێرەی نووسەر، ئەو سێ پیتە لە سەردەمی ئەتاتورک و بە فەرمانی ئەو یاساخ کراون و بۆ هەموو ئەو ماوەی ٧٠-٨٠ ساڵەی دوای یاساکە، ڕۆڵەکانی گەلی کورد و نەتەوەی دیکەی غەیرە تورک لە تورکیا بە تاوانی کەڵک وەرگرتن لەو پیتانە کەوتوونەتە زیندانەوە!

ئەوەش وتارەکەی نەفیسە خانم کە تێیدا دەڵێ پیتەکان بە فەرمانی شەخسی کەماڵ ئەتاتورک لە ئەلف و بێی تورکی دەرهاوێژراون؛ دزی خۆمان دۆزییەوە!

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2013/10/131006_u04_.shtml

 

دەستگیری!

ئەم وشەیە لە باشووری کوردستان پەندی بەسەر هاتووە. ئەوەندەی بووە و بیستوومانە، دەستگیری و دەسگرۆیی هەمیشە بریتی بووە لە یارمەتیدانی خەڵک و بەهانایانەوە چوون، کەچی ئێستا لە باشوور و لەژێر کارتێکەریی زمانی فارسیدا، هەر ئەو وشەیە بۆتە "گرتن" و "کەلەپچەکردن" و "لە زیندان پەستاوتن"ی خەڵک!

دەبێ ئەو بەڕێزانەی وا ئەو پەندەیان بە سەر زمانی کوردیدا هێناوە، لە سلێمانییەوە بە سەر سنە و مەهاباددا بازیان دابێتە تاران و ئیسفەهان کە خەڵک لەوێ دەستگیری بە واتای گرتن بە کار دەهێنن؛ جا بۆچی ئەو قەڵەمبازە گەورەیان داوە و دوو هەنگاو نەپەڕیونەتەوە دیوی بانە و مەریوان بۆ ئەوەی بنەما کوردییەکەی بناسن، یان سەیرێکی هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژاریان نەکردوە بۆئەوەی بزانن دەستگیری لە کوردیدا بە واتای یاریدە و بە هاناوە هاتنە، نازانم!

حیکایەتی ئەو قەڵەمبازەی برادەران لە سلێمانییەوە بۆ ئیسفەهان وەک قسەی برادەرێکی قسە خۆشی مەهابادی دەچێت کە هەر بە لاویەتی تووکی بەسەرەوە نەمابوو بەڵام مووی سەر سینگی ئەوەندە زۆر بوو ملی و ژێر چەنەگەی داپۆشیبوو، جا گلەیی لە خودا دەکرد و دەیگوت ماڵ ئاوەدان لە ئاسمانەوە سەیری خوارەوەت کرد، سینگ و مل و ژێر چەنەگەمت بینی، بەڵام ئەو سەرە زلەمت نەبینی دوو تاڵ مووی لێ بڕوێنی!

 

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (بەشی ٦)

 

١٦/١٠/٢٠١٣

مەلای دارەدەستی ئێران و کێلی قەبری شێرکۆ بێکەس

هەموو ئەو مەترسییانەی وا ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەزموونمان کردوون، وا بە ئەسپایی و هەنگاو بە هەنگاو دەگەنە باشوور!

کار بە بۆمباردمانی گوندەکان و تێرۆری ڕۆڵەکانی گەل دەستی پێکرد؛ ئینجا گەیشتە هەناردەی تریاک و هێڕۆئین و شیشە بۆ گیانی لاوەکان؛ پاشان هەڵکۆڵینی گرد و تەپۆڵکەکان و دۆزینەوەی ئاسەواری ژێر خاک و ئاودیو کردنیان بۆ تاران، دواتر جنێو وسووکایەتی مەلاکان بە هونەرمەندە نەتەوایەتییەکانمان و وا ئێستاش شکاندنی کێلی قەبری یەک لە شاعیرانی ڕێزلێگیراوی گەلەکەمان لە ناو جەرگەی شاری سلێمانی بە چاو دەبینیبن.

کردەوەی قیزەوەنی کێلی قەبر شکاندن هەرگیزا وهەرگیز نەریتی کوردانە نەبووە، بەڵام  لە ئێرانی مەلاکاندا کاری ئاسایی ڕۆژانەیە، نەک هەر لە "خاوەران" ی تاران بەڵکوو تەنانەت لە مەهابادیش کێلی قەبری گەورەپیاوانی وەک هەژار و هێمن و هەر کەسایەتییەک کە جێگەی ڕێزی خەڵک بووبێت شکێنراون و لە پشت هەمووشیانەوە جندۆکەی نادیاری مەلاکانی قوم و مەشهەد مەڵاس بوون.

ئەوانەی مەلاکان ناناسن و نازانن ئەو دیاردەیە لە ئێراندا بەڕادەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی کۆنە، با بڕواننە ئەم ماڵپەڕانە و دەیان ماڵپەڕی هاوچەشن و پاشان بارودۆخەکەی سلێمانی لەگەڵ "خاوەران" ی وێران بەراورد بکەن و دڵنیا بن شێرکۆ بێکەس دواکەس نییە "عطوفت اسلامی" باڵی بە سەردا بکێشێت:

http://www.bidaran.net/

http://www.khavaran.com/

http://fa.wikipedia.org/wiki/%DA%AF%D9%88%D8%B1%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86_%D8%AE%D8%A7%D9%88%D8%B1%D8%A7%D9%86

ئەوەش دوو هەواڵ سەبارەت بە کێلی شکاوی قەبری نەمر شێرکۆ بێکەس:

http://www.awene.com/article/2013/10/17/26444

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/14111

لەم هەواڵەدا، قسەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەخوێنینەوە کە گوتوویەتی نازانن کێلەکە بە بەرد شکاوە یان بە چەکوش! کاکی برا: بۆ سەر لە خۆت و خەڵکیش دەشێوێنی؟ خۆ تۆش وەک هەمووان دەزانی: دەست، دەستی ئەستی و پا، پای کەر!

شەڕە میرات!

ئێرانییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان لە کێشەدان. کێشەی خاکیش نا، بەڵکوو کێشەی کەسایەتییەکی مێژوویی: نیزامی گەنجەوی!

بە قسەی ئێرانییەکان، گوایە ئازەربایجانییەکان هەندێک شیعری فارسی نیزامییان هەڵکەندووە و فڕێیانداون کە لەسەر کاشییەکانی دیواری بارەگاکەی نووسرابوون.

هەستی نەتەوایەتی لە هەردوو بەشی ئازەربایجان لە پەرەسەندندایە و گەلێک لایەن هەن کە هەوڵی زیندووکردنەوە و تەنانەت خوڵقاندنی مێژوو بۆ نەتەوەی خۆیان دەدەن. بە هۆی ئەو ڕاستییەشەوە کە "گەنجە" ی شاری ئەو شاعیرە ناودارە ئێستا بەشێک لە خاکی کۆماری ئازەربایجانە، ئازەربایجانییەکان نیزامی بە شاعیری خۆیانی دەزانن، ئێرانییەکانیش لە سەر بنەمای ئەوەی نیزامی شیعری تەنیا بە فارسی گوتووە، ملی بۆ بە پەتەوە دەکەن و بە شاعیری خۆیانی دەقەبڵێنن.

لەم بەینەدا کەس نییە ئەو ڕاستییە بدرکێنێت کە نیزامی لە لایەن دایکەوە کورد بووە و هەر خۆی بە ڕاشکاوی ئەوەی ڕاگەیاندووە:

"... یا مادر من "رئیسە" ی کورد

مادر صفتانە پیش من مرد..."

ئەم دنیایە هەموو شتێکی تێدایە جگە لە عەداڵەت! ئازەربایجانییەکان ماوەیەکە کەڵکیان لە بارودۆخی نالەباری ئێران و هەڵوێستی نەزانانەی مەلاکان لە بەرانبەر هونەر و مۆسیقا وەرگرتووە و توانیویانە ئامێری "تار" و "مەقام" یان "دەستگا" ی مۆسیقای تورکی و فارسی و کوردی و عەرەبیش بە ناوی خۆیانەوە وەک "میراتی فەرهەنگی" نەتەوایەتی خۆیان لای ڕێکخراوەی "یونسکۆ" ی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکەن.

ئێستا ئەوان و ئێرانییەکان لە کێبەرکێدان و بە گەرمی هەوڵی تۆمارکردنی هەموو شوێنەوار و کەسایەتی و کەرەسە و ئامێرێک بە ناوی خۆیانەوە دەدەن کە بۆیان بگونجێت، بەڵام لە سەر تازەترینیان واتە "بازاڕی تەورێز" تووشی کێشە نەهاتن، لە بەر ئەوەی هەردوولا تێیدا هاوبەش بوون: پڕۆژەکەی لە خاکی ئازەربایجانی ئیراندا بەڕێوەی برا و وەزاڕەتخانەیەکی ئێرانی بودجەی بۆ دابین کرد، کەوابوو، دەنگی ئازەربایجانییەکان دەرنەهات!

کورد لەم بوارەدا کەم تەرخەم بووە، ئەویش چ کەم تەرخەمێک! بە بێ ئەوەی ئاگادار بین خەریکە کڵاوی گەورەمان دەچێتە سەر. خەڵکانی دیکە لەکوێن و ئێمە گێرەمان لە کوێ دەگەڕێتەوە!

بەڵام با لەبیرمان نەچێت سەرەڕای ئەو شەپۆلە بەهێزە ناسیۆنالیستییەی کە ئێستا هەندێک شوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاندووە، هەندێک دیاردە هەن کە تەنیا هی گەلێک و ناوچەیەک نین و هی هەموو مرۆڤایەتین.

هۆی! لەو لایانە کەس هەیە گوێ بۆ قسەی وا ڕابدێرێت؟

١٧/١٠/٢٠١٣

فەرهەنگێکی بە نرخ

فەرهەنگێکی فارسی – کوردی لە شاری سنە، لە لایەن "دانشگای کوردستان" ەوە ئامادە کراوە و لە دوو قەوارەی یەک بەرگی و سێ بەرگیدا بڵاو بۆتەوە. کارەکە بە شێوەی هەرەوەز کراوە و خەڵکانێکی زۆر پێیەوە ماندوو بوون، ڕێزدار ماجد مەردۆخی ڕۆحانیش سەرپەرشتی کارەکە بووە.

خاڵی گرنگ لە ڕێک خستنی فەرهەنگەکەدا ئەوەیە لە بەرانبەر هەر تاقە وشەیەکی فارسی [و عەرەبی]، چەند وشە بە زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردی (کرمانجی ژووروو، کرمانجی ناوەڕاست، هەورامی و کەلهوڕی) دانراوە. ئەم کارە نەک هەر یارمەتی خوێنەر دەدات واتای وشەکە بە هەموو زاراوە کوردییەکان بزانێت، بەڵکوو سەرەتایەکی گرنگە بۆ دانانی فەرهەنگی هاوبەشی زاراوە کوردییەکان لە دواڕۆژدا.

نەبوونی فەرهەنگی "جامیع" ی زاراوە کوردییەکان ئێستا یەک لە کەمایەسییە گەورەکانی زمانی کوردییە و شوێنی خۆیەتی ڕێکخراوێکی وەک دانشگای کوردستان یان "ئەکەدێمیای کوردی" لەبیری پێک هێنانیدا بن.

زۆرم پێخۆش دەبێت بابەتێکی تێروتەسەل بۆ ناساندنی فەرهەنگەکە بنووسم و ماندوونەبینی کاک ماجید و هاوکارەکانی و دەست خۆشیی زانستگەی کوردستان بکەم بۆ ئەو کارە بەنرخەیان.

کتێبەکە لە هەردووبەشی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەست دەکەوێت و ئەوە تایبەتمەندییەکانیەتی:

"فرهنگ فارسی – کردی دانشگاه کردستان"، سە جلدی، بە سرپرستی ماجد روحانی، چاپ اول ١٣٨٥ [٢٠٠٦]، چاپ دوم (ویرایش دوم) ١٣٩٢ [٢٠١٣]، مرکز پخش سنندج انتشارات کردستان.

کاتێ ئەمشەو دوای نووسینی ئەو دێڕانەی سەرەوە، سەردانی ماڵپەڕی دانشگای کوردستانم کرد کە بەشێکی تەرخانی فەرهەنگەکە کراوە، بە دیتنی بانگەوازێک گەشامەوە. بانگەوازەکە بە کوردییە و تێیدا ڕاگەیێنراوە کە دەیانەوێت فەرهەنگێکی کوردی – کوردی ئامادە بکەن و داوایان لە خەڵک کردووە لە پێکهێنانیداهاوکارییان بکەن. فەرهەنگە کوردییەکە بڕیارە "چوار وەچەزمان" ی سەرەکی کوردی و زاراوەکانیان بگرێتەوە. ئەوە راست ئەو شتەیە کە دەیان ساڵە هەموو لایەکمان خەوی پێوە دەبینین و وا ئێستا بە هیممەتی زانستگەی کوردستان و ئەو خەڵکە دڵسۆز و زەحمەتکێشە وەدی دێت. با هەموو لایەکمان بە هانایانەوە بچین و ئاوات بخوازین زەحمەت کێشەکانی دەوروبەری کاک ماجید لەو کارە مەزنەیاندا سەکەوتوو و دڵگەرم بن.

ئەوە ئەدرەسی ماڵپەڕەکەیە بۆ کەسانێک کە بیانەوێت زیاتر لە بابەتەکە بزانن:

www.uok.ac.ir/dictionary

 نۆژەن کردنەوەی شیعری کلاسیک

http://jalal-n1986.blogfa.com/

شیعری کاک جەلال نەجاڕی لەو ماڵپەڕەی سەرەوەدا بخوێننەوە. ئەگەر نەتانخوێندبێتنەوە نازانن تەنز یانی چی و نوێکردنەوەی شیعری کلاسیک یانی چی.

دیارە شاعیر لە شیعرەکان و بۆ نموونە لە پارچە شیعری یەکەمدا (غەزەلی "قوربانی تۆزی ڕێگەتم")، بایەخێکی زۆری بە فۆڕم و پێکەوە بەستنی وشە داوە و ئەوەش فۆڕمالیسمە، بەڵام ڕازاوەیی و ڕەوانیی شیعرەکان بە ڕادەیەکە کە خوێنەر هەست بەو گوشارە ناکات وا شاعیر بۆ مێشکی خۆی هێناوە بتوانێت کۆتایی فەردەکان لەگەڵ سەرەتای فەردی دوای خۆیاندا ڕێک بخات و واتا بە لیزگەیەک فەردی پێکەوە بەستراو ببەخشیت کە بێ یەکتر واتایان ناتەواو دەبێت.

کارەکە ئەوەندە سەرکەوتووانە بەڕێوە براوە کە کاتێ خوێنەر کلیلی کردنەوەی مەتەڵی ئەو فۆڕمالیسمە دەدۆزێتەوە ئیتر دەچێتە باخچەیەکی دڵگوشاوە و چێژ لەو مەنزەرە دڵڕفێنە وەردەگرێت کە شاعیر دەیخاتە بەرچاوی. تەنزی ئاوێتەکراوی شیعرەکان ئەوەندەی تری شیرین کردوون.

شیعری کوردی زیندووە، هوڕا!

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (بەشی ٧)

 

ئەلۆ، شێرکۆ!

فۆتۆ: ماڵپەڕی هاوڵاتی

   -    هەلۆ، شێرکۆ گیان چۆنی؟

   -    چۆن بم باشە؟ جەژنانەیان پێدام! چەندم باسی ئەو ڕیشانەی لای ڕۆژهەڵات کرد کەس گوێی نەدامێ!

 

دڵسۆزیی مەلایانە!

عەلی رەزا، بە تۆمەتی قاچاخچێەتی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەفتەی رابردوو لە بەندیخانەی شاری بوجنووردی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران لە سێدارە درا و پاشان لە هۆبەی پزیشکی دادوەری زانرا، کە هێشتا زیندووە و گیانی لەدەست نەداوە.

بی بی سی لە زاری بەرپرسێکی ئێرانی لە بارەی ئەو تۆمەتبارەوە گواستیەوە:

"ئێستا تاوانبارەکە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێ وەک ئامادەکاری بۆ دووبارە لە سێدارەدانەوەی..."

 

http://rudaw.net/sorani/middleeast/iran/171020132#sthash.DPS65Ees.dpuf

 

کەس وەک علیڕەزای هەژار ئەزموونی"عطوفت اسلامی" نەکردووە؛ ئێمە جارێکمان تووش بووە، ئەو دووجار!

 

٢٣/١٠/٢٠١٣

دنیا گوندێکی بچووکە

ئەمڕۆ لە "ئالبێرت هاڵ" ی لەندەن بووم. جەژنێک بۆ دەرچووانی ئەمساڵی ئیمپڕیاڵ کۆلێجی لەندەن بەڕێوە دەبرا. ئەو کۆلێجە بۆ مادە زانستییەکان وەک فیزیک و شیمی، لە ڕێزبەندی زانکۆ گرنگەکانی دنیادا پلەی پێنج وشەشە.

ئالانی کوڕیشم لە ناو ئەوانەدا بوو کە ماستەری فیزیکی وەردەگرت. چەندە خۆشحاڵم! ئێستا دارێکی بەرم هەیە دەکرێ لە بەر سێبەری بحەسێمەوە.

باری شەخسیی مەسەلەکە لە لایەک بوەستێت، ئەوەی سەرخۆشی کردم، دوو شت بوو: یەکەم ڕێک وپێکی و شێوازی داڕشتنی بەرنامەکان؛ هەموو شتێک وەک سەعات کاری دەکرد و بەڕێوە دەچوو.

دووهەم و لەویش گرنگتر ئەوە بوو ڕایانگەیاند کە ئەو ٢٥٠٠خوێندکارەی ئەمساڵ خوێندنیان تەواو کردووە، لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە هاتوون و سەدا هەشتای ئەو ناوانەش وا دەخوێنرانەوە، ئینگلیزی نەبوون. هەموو پێکەوە، ڕووخۆش و دەم بە پێکەنین، یەک شێوە جل وبەرگ، بە بێ ئەوەی جیاوازی ڕەنگ و ڕەگەز و جنس و نەتەوە بگیرێتە بەرچاو دەست لە دەستی یەک بەرەو دەیان ساڵ ئەرک و کار و خزمەت دەڕۆیشتن.

مرۆڤ هەموو یەک ڕەگەزن، ئەم جیهانە چەندە بچووکە و ئێمە چەندە لەیەکتر نزیکین ئەگەر خۆمان لێبگەڕێین و بەرژەوەندی لێمان تێک نەدات!

بەرزترین خەڵات بە دوو خوێندکاری کچ وکوڕ درا کە خۆبەخشانە لە ئەفریقا کاری گەورەیان بۆ مرۆڤایەتی کردبوو. ئەوەی ئەو دوو لاوە تازە پێگەیشتووە لە کێنیا کردبوویان سەدی وەک من لەو هەموو ساڵەی ژیاندا ناتوانن بیکەن.

پارادۆکس!

کوردی باکوور بە تورکی بۆ زمانی کوردی خەبات دەکەن!

شەست ساڵ بەڵێ، شەش سەعات نا!

هەندێک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەن شەست ساڵ خۆ لە نووسین و خوێندنەوەی کوردی بدزنەوە و بڵێن ئێمە کوردیمان نەخوێندووە و نازانین کوردی بنووسین بەڵام ئامادە نین تاقە شەش سەعات خۆ ماندوو بکەن و ئەو شەش پیتە بناسن کە کورد لە ئەلف وبێی فارسی و عەرەبی زیاد کردووە! ئەوەش لە کاتێکدایە کەسێک کە زمانەکە دەزانێت و خوێندەواریشی هەیە، شەش سەعات نا،  یەک سەعاتی بەسە کوردی نووسین و خوێندنەوەی فێر دەبێت!

 

ڕەخنەی بنیاتنەر

 

من ئەو خانمە ناناسم و ناشزانم باسی چی دەکات بەڵام قسەکانی زۆر ڕاستن. بە داخەوە ماڵپەڕێک کە  هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە تاقە دێڕێکیشی بۆ ناساندنی کەسەکە و هۆکاری دەربڕینی بۆچوونەکەی نەنووسیوە:

http://rudaw.net/sorani/opinion/20102013

پیتی دزراو هێشتا نەگەڕاوەتەوە دەست خاوەنەکەی!

پرێسکەکەی ئەردۆغان با و فیشاڵ و دەنکێ نۆک نەبێ هیچی تێدا نەبوو! لە هەموو مافێکی خوراوی دزراوی براوی نەماوی فەوتاوی هەشتا ساڵەی کورد دەبوایە سێ پیتە دزراوەکەمان بدەنەوە بیخەینە باخەڵەوە سەرمامان نەبێت، بەڵام ئەویش بە درۆ دەرچوو. پینۆکیۆ لە کوێی! بەڵگە؟ فەرموون:

کوردێکی باکووری کوردستان ویستوویەتی لە سویدەوە بچێتەوە تورکیا؛ ئینجا بۆ وەرگرتنی ناسنامەی زارۆکە تازە لە دایکبووەکەیان چۆتە باڵوێزخانەی ئەردۆغان لە ستۆکهۆڵم. ناسنامەیان بۆ دەرنەکردووە، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی یەک لە پیتانەی وا ناوی منداڵەکەی پێ نووسراوە شەپکەیەکی بەسەرەوە بووە کە بە مەنتیقی ئەتاتورکی، بڤە بووە! نوێنەری حکوومەتی ترکان لە سویدیش سووک و سانا دەستی بە سینگی باوکەکەوە ناوە و ناسنامەی گۆرینی دەرنەکردووە. ئەوە هەوالەکەیە:

http://nnsroj.com/Detiles.aspx?id=5938&id_map=23

 

بەرژەوەندی

باوک:  کوڕم تۆ شوکور ئێستا پیاوی، ئەو یارییە منداڵانەیەت بۆچی بۆ بکڕم؟

کوڕ (دوای هەندێک ڕامان):  بابە، بۆم بکڕە و لێم بگەڕێ، پیاو نیم و تەواو!

 

فۆلکلۆری سەدەی بیست و یەک!

"دوێنێ دیم لە ڕێی کانی

دەستم برد بۆ مەمکانی"

گوتم بۆ تۆ زۆر عەیبە

کەمپیوتەر نازانی!

 

"ماڵی وێران کردم چاوی

دێوانەم بۆ زولفی خاوی"

بە فەیسبووک کەوتمە داوی!

 

"ڕۆژی جومعان پاش سەڵایە

دوو شت خۆشە لە دونیایە"

نامە و ئیمەیلی لەیلایە!

 

"دەستم لە بانی کەلاموڵڵا بێ"

فەیسبووک نەبێ تەڵاقیش نابێ!

 

"قورئانێ بێنە دەست بنمە بانی"

یوتیووب خۆشترە لە بەیت خوانی!

 

"دەمەکەت هەنگوین لە کووزووی شین دا"

بە "تویت کردن" دەردت بە من دا!

 

"دەم قەند و لێو قەند، گشت گیانت قەندە"

کۆپینم نییە، کڵۆی بەچەندە؟

 

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (٨)

 

ئیعدامەکانی ئازەربایجان: پرسیارێک

ئەو ئیعدامانەی ورمێ و سەڵماس گەلێک گوماناوین. وێدەچێت جگە لە سیاسەتی گشتیی کۆماری ئیسلامی هەندێک دەستی خۆجێ ییش هەبن کە ڕاست وچەپ کەوتوونەتە گیانی زیندانیانی کورد. زیندانییە کوردەکانی ورمێ و سەڵماس بە هەموو ناوێک وەک ئەندامیەتی حزب و قاچاخ و تۆمەتی مرۆڤکوژی و شتی دیکە تیرەباران دەکرێن، تەنانەت کەسانێک کە پێشتر چوار پێنج ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە، دەکووژرێن.

من دەستی نادیاری سیاسەتی تورکە توندڕەوەکانیش لە پشت ئیعدامەکانەوە دەبینم.

ئەوە چەند هەواڵ سەبارەت بە بێ پڕەنسیبیی زیندانبانەکان و قارەمانیەتی زیندانییە کوردەکان:

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6033&ID_map=24

http://news.gooya.com/politics/archives/2013/10/169418.php

http://news.gooya.com/politics/archives/2013/10/169436.php

 

لە سەر پلەی دووهەمی جیهان وەستاوین، هوڕا!

بە گوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری تایم ی ئەمریکا ١٠ شار لە جیهاندا پیس و پۆخڵترین هەوایان هەیە و لەو ١٠ شارە چواریان لە ئێراندان: ئەهواز، سنە، کرماشان و یاسووجی بەختیارییەکان! شاری سنە دووهەم پۆخڵترین شاری جیهانە. سەمەرە ئەوەیە نە کرماشان، نە سنە و نە یاسووج قوتبێکی پیشەسازی نین کە دووکەڵی کارخانەکانیان هەوا پیس بکەن. ئەی هۆکار دەبێ چی بێت؟

من لە مێژە هاوار دەکەم و دەڵێم حکوومەتی ئێران لە کوردستان خەریکی کاری مادەی شیمیاییە بەڵام بەڵگەم بۆی نییە. چی دیکە دەتوانێت هۆکاری ڕادەیەکی وەها بەرزی پیسیی هەوا بێت؟

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/10/169243.php

 

دۆستی نەزان!

سمۆرەیەکی ژیکەڵە دایم لە حەوشەکەمان وێڵ بوو، ویستم چاکەی لەگەڵ بکەم هەندێک دانەوێڵەمان بوو بردم بۆم دانا و ڕۆیشتم. هیچ لەبیرم نەبوو گورپەیەکی نێریشمان هەیە هەر خەریکی مڵ ومۆیە. هەر ئەوەندەم زانی ئاغای پشیلە شتێکی بەدەمەوە لەولاوە دێت؛ هەتا بگەمێ تەنیا کلکی سمۆرەی مەزڵووم مابووەوە. "مارا بە خیر تو امید نیست، شر مرسان"!

٣١/١٠/٢٠١٣

هالۆوین

ئەمشەو هالۆوینە، جەژنێکی سەمەرە کە ساڵ بە ساڵ لە پەرەسەندندایە. ڕۆژئاوای عیلمانیش پڕە لە خورافات و باوەڕ بە جندۆکە و کەرامات و موعجیزە! بنەمای هالۆوین هیچ نییە جگە لە باوەڕی خوڕافی بەڵام "ماڕکێت" واتە بازاڕی فرۆشی جل و بەرگ و کەرەسەی تایبەت بە جەژنەکە وەها لەبەر چاوی منداڵ و لاوانی شیرین کردووە کە هەست دەکەی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر برەو پەیدا دەکات.

گوێم لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی بوو کەسێکی شارەزا دەیگوت فرۆشی ساڵانەی شتوومەکی هالۆوین لە بریتانیا ١٠ ساڵ پێش ئێستا کە کڕین و فرۆشتنی سەر ئینترنێت باو نەبوو ٢٥٠ ملیۆن پۆند بوو، ئەو ژمارەیە پارەکە گەیشتە ٥ ملیارد واتە ٢٠ قات زیادی کرد! خودایانی بازاڕ موعجیزە دەکەن!

بە داخەوە ئەو خورافاتە وردە وردە باڵی کێشاوەتە سەر ناوچەی ئێمە و بۆ نموونە کوردستانیش. ئازەربایجانی مەتەڵێکیان هەیە دەڵێن لە جزیرەکەدا گورگ کەم بوو یەکیشیان بە گەمی هێنا!

سەر بڕین بۆ دەنگ نەدان!

بەرپرسێکی یەکیەتی نیشتمانی گوتوویەتی لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستاندا، "ئەو یەكێتییەی وا دەنگی داوەتە گۆڕان هەقە نەك نانبڕاو بكرێت، بەڵكو دەبێت سەری لەلاشەی جیا كرێتەوە."

ئەرێ خەڵکینە، کەس هەیە بزانێت دیموکراسی چەند ساڵی نووری لە کوردستان دوورە؟

 http://rudaw.net/sorani/interview/19102013

تۆڵە!

شتی وا، لە ئێران نەبێت، کەس نەیبیستوە و نەیدیوە لە هیچ کوێێەک ڕووبدات! داواکاری گشتی لە شاری زاهیدانی ئێران فەرمایشتی فەرمووە و گوتوویەتی ئێمە ١٦ زیندانیمان لە تۆڵەی ئەو ١٦ پاسدارەدا ئیعدام کرد وا لە شەڕ لەگەڵ چەکدارەکانی بەلووچستاندا کووژرا بوون، بەڵام هێشتا نازانین کێ بەرپرسی کوشتنی پاسدارەکان بووە! ئەی باوکەڕۆ لەو عەداڵەتە ئیسلامییە!

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2013/10/131026_l31_iran_saravan_hanged_rebels.shtml

 

١٦ کەسی سەر بە چەند گرووپی جیاجیای سوننی کە پێشتر گیراون، ساڵێک و دوان زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە و چاوەڕوانی ئازاد بوونن، لە تۆڵەی تاوانی کەسانی دیکەدا یەک جێ ئیعدام دەکرێن! کێ دیویەتی ئەسیر و دیلی بەردەستت لە تۆڵەی شەڕێکدا بکووژی کە لە شوێنێکی دەرەوەی زیندانی ئەوان و دوور لە دەسەڵات و تەنانەت ئاگاداریی ئەوان ڕووی داوە و هیچ کام دەورێکیان تێیدا نەبوە؟

کۆماری "ئیسلامی عەزیز" پێشتر ئەو سیاسەتەی دەیان جار لە سەر کورد بەڕێوە بردبوو و ئێستاش هەر بەڕێوەی دەبات، ماوەیەکیش بە هەمان شێوە لەگەڵ لایەنگرانی دوور ونزیکی ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلق جووڵایەوە.

جگە لە ئێرانی ئیسلامی "کێ دیویەتی لە دەوڵەتی دەزەمانێ" شتی وا لە شوێنێکی دیکە ڕووبدات؟ ئەو ئیعدامە نامرۆڤانەیە هاوکات بوو لەگەڵ ئیعدامی دوو لاوی کورد حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور و ڕەزا ئیسماعیلی لە ورمێ وسەڵماس. ڕەزا پێش ئیعدامەکەی کەوتبوە بەر ئەشکەنجەی بێ بەزەییانەی ئیسلامی و باوکی حەبیبوڵڵاش گوتوویەتی کوڕەکەم لە سەر خوێندنەوەی کتێبێک ئیعدام کراوە! دەوڵەتی ڕۆحانی ڕووی ڕەشی ئەحمەدی نیژادی سپی کردەوە.

 

قەتارێک ئاما!

کاتێ لە سەرەتای شەستەکانی زایێنیدا لە گوندەکانی کوردستان مامۆستا بووم منیش وەک زۆر مامۆستای دیکە گرفتم ئەوە بوو چۆن بتوانم قوتابییەکان تێبگەیێنم کە قەتار چییە، کەشتی چییە و فیلم و سینەما چین و جادەی قیلتاو چییە. هەندێک لەو شتانە لە کتێبەکانیاندا بوون بەڵام هیچکام لە قوتابییەکان چاویان پێی نەکەوتبوو. تەنانەت ئەودەم لە بۆکانیش تازە ساڵێک بوو سینەما کرابوەوە و مامۆستا زاناکەیان تەنیا لە شارانی تر چاوی بە سینەما کەوتبوو!

 

نان ئەو نانە، ئێستا لە خوانە!

یۆنان، بەو هەموو فەیلەسووف و زانا و مێژوونووسە گەورانەوە ڕێزێکی تایبەتی لای مرۆڤی هەموو چەرخەکان بە ئێستاشەوە هەبووە وهەیە، بەڵام ئایا ئەو شانازییانە و سەدانی دیکەش، دەردێک لە کرێکاری بێکاری وڵاتەکە دەرمان دەکەن و داهاتێک بۆ خەڵکە هەژارەکەی پێک دەهێنن کە چەند ساڵە بە دەست بارودۆخی خراپی ئابوورییەوە دەنالێنن؟ ئەو شانازییانە نە جاڵجاڵووکەیەکی خوێنمژی وەک سیستەمی سەرمایەداریی ئاڵمان و "حەوزەی یۆڕۆ" یان لێ دوور دەخاتەوە و نە گیرفانی هیچکامیان بە دۆعا و سەنا و پێداهەڵگوتنی ڕابردوو پڕ دەبێت.

مەتەڵۆکە

تکایە هەواڵی خوارەوە بخوێننەوە و پێم بڵێن ئەو زەلامە نوێنەری حکوومەتی هەرێمە لە تاران یان نوێنەری حکوومەتی ئێرانە لە سلێمانی؟ من هەرچی سەرەندەرم کرد نەمزانی کامیانە.

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/16097

پرسیار

دوو شتی جیاواز، نەک زۆریش جیاواز؛ ئێرانە ئیتر!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/10/169630.php

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/10/169626.ph

           

فۆلکلۆری سەدەی بیست ویەک

"لەیل، دیسان لەیل، لەیلەکەی بێ مەیل"

بە نامە نابێت، بیکە بە ئیمەیل!

 

"ئەو باڵا بەرزەی خوا بەتۆی داوە"

سایزی کراست دروست نەکراوە!

 

"لە حوجرە دا خەتمم دەکرد

یەکێ لە ناکاو بانگی کرد"

کارتی بانکی لەیلایان برد!

 

"قوربانت بم چاوی چاوم

لە سەر تۆ زۆریان لێداوم"

نەخۆشخانە ڕێی نەداوم

بۆ کارتی بیمە داماوم!

 

"خاڵێ ها وەبان پەنجەی پاتەوە"

باوکت تووڕە بووە، پێت دەشواتەوە!

 

"ڕاستەی خیابان گوڵ گرتوویەتی"

لەپ تاپەکەشمان دز بردوویەتی!

 

"هەر یەسە، هەر یەسە،

خانمە چکۆلەی مەدرەسە"

وێنەت لە سەر ماڵپەڕان

چوار پێنج دانە بێت بەسە!

 

"ئەرێ بە بانانەوە، گیانە بە بانانەوە"

سەتەلایتی ماڵەکان یەک یەک دەدۆزرانەوە

"هەی شەمامە خاڵ خاڵە، شەمام تەنکی"

لێم بووی بە یەخچاڵ، سارد و فێنکی!

 

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (بەشی ٩)

کۆماری تۆڵە!

زۆر شت لە ئێران بەرئاوەژووە! یەک لە پارێزەرانی نەمر حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور کە هەفتەیەک پێش ئێستا لە زیندانی ورمێ لە داری بێداد درا، لە جیاتی مەحکووم کردنی کوشتنەکە و بکوژەکان، تاوانی خستۆتە سەر ئەو ڕێکخراوەیەی وا دەگوترێت کاک حەبیبوڵڵا سەر بەوان بووە واتە پژاک. پارێزەرەکە کێشە و ململانی ناو سووریا و تێک گیرانی هێزەکانی ئێران لەگەڵ ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە هۆکار بۆ ئیعدامی گوڵپەری پوور. لە هیچ کوێیەکی ئەم جیهانەدا نابینی پارێزەری لایەنێک ببێتە داکۆکیکاری لایەنەکەی دیکە ئەویش لە بارودۆخێکدا کە مەسەلەی ئیعدام و مافی مرۆڤ لەگۆڕێدا بێت! ئەوە بەشێک لە هەواڵەکە، لە سەر ماڵپەڕی هاوڵاتی:    

"ئیحسان موجتەوی‌ كە لە ساڵی‌ ٢٠٠١ەوە بە رەسمی‌ پیشەی‌ پارێزەرایەتی‌ هەڵبژاردوە، رەخنە لە كاردانەوەكان بەرامبەر بە لە سێدارەدانی‌ حەبیب گولپەری‌ پور دەگریت‌و دەڵێت “پێموایە ئەو هێزەی‌ كە حەبیب ئەندامی‌ بووە دەیتوانی‌ لە بەر بەرژەوەندی‌ دوولایەنە كە لە سوریا لە ئارادایە، بە شێوەیەكی‌ تر هەڵسوكەوتی‌ بكردایە لە سەر ئەو دۆسیەیە تا زەمینەی‌ لابردنی‌ ئەو حوكمەی‌ فەراهەم بكردایە، نەك‌ دوای‌ لە سێدارەدانی‌ فرمێسكی‌‌ بۆ برێژن".

ئەوەش دەقی هەواڵەکە:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/16592

بەڵام لە قسەکانی پارێزەر ڕاستییەکی تاڵ دەردەکەوێت: گوڵپەری پوور بە تۆڵەی شەڕەکانی سووریا و کووژرانی ئەو پاسدارە ئێرانییانە ئیعدام کرا کە لەوێ بە دەست ئوپۆزیسیۆنی سووری کووژراون! ئەوەش دەقاودەق هەمان ئەو سیاسەتەیە کە لە ڕۆژی ئیعدامی گوڵپەری پووردا سەبارەت بە ١٦ کەسی بێ تاوانی بەلووچ بەڕێوە برا و ئەو هەژارانەیان لە تۆڵەی ١٤ پاسداری کووژراودا ئیعدام کرد. ئەوە قانوونی دواکەوتووی هۆزایەتییە لە 'جزیرة العرب' ی هەزار و چوارسەد ساڵ پێش ئێستا کە بە هیممەتی مامۆستاکان هێنراوەتە سەدەی بیست ویەکەم. هیچ چاوبەستێکی تەڕدەست هەیە بتوانێ لەوە چاکتر دیاردەیەک لەوپەڕی مێژووی فەوتاوەوە هەڵبگرێت و ئەمڕۆ لە جانتای دەربهێنێت؟

پاڕکی ئازادی یان پارکی ئازادی کوژی!

شکاندنی بەردی قەبری شێرکۆ بێکەس، پاشان شکاندنی هەیکەلی دڵداری؛ چی دیکە ماوە 'ڕیش' لێمان بشکێنێت؟ کەرامەتمان؟

چ خودا بەردارە!

جاشەکانی ئێران ئاوا لەگەڵ مێژووی گەلەکەمان دەجووڵێنەوە. من خۆم قسەم هەیە لە سەر ناوەرۆکی سروودی نیشتمانیمان بەڵام کەسێک کە بە ڕاست یان درۆ نوێنەری خەڵک لە پەرلەمانی کوردستانە چۆن دەبێ لەبەر سروودی ئەی ڕەقیب هەڵنەستێتە سەر پێ ئەگەر لاقەکانی هی خۆی بن و لە قوم و تارانەوە کۆنتڕۆڵ نەکرێن؟ فەرموون:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0611201313

٣/١١/٢٠١٣

ئەرکی قورس

کۆنفەڕانسی سێهەمی ژنانی کوردی ڕۆژهەڵات لە لەندەن بەسترا، بەڕێوەبەران زەحمەتی زۆریان لەگەڵ کێشا، لە کۆتاییشدا لقە گوڵێک بە منی بێکارە دا. دەستیان خۆش بێت، کەمتر خەڵات بووە ئەوەندەی دڵخۆش کردبێتم، گەرچی لام وایە هەمووی هەر گەورەیی نواندنی ئەوان بوو بەڵام ئەگەر توانیبێتم یەک لەو ملیارد ملیارد زوڵمەی کە پیاو لە ژنی کردووە قەرەبوو بکەمەوە، هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم. ڕەنگە کەس نەزانێت چەندە بەو خەڵاتە بەنرخە خۆشحاڵم، گوڵەکە ویشک دەکەم و هەتا ماوم  هەڵیدەگرم! ئەو گوڵە بچووکە ئەرکی گەورەی خستە سەرشانم، ئەرکی تێکۆشان لە پێناو یەکسانی و هاومافیی ژن لە کۆمەڵگای کوردەواریدا. بەڵێن دەدەم!

پیاوی زاڵم

گۆرانییە کوردییەکان ئاوێنەی باڵانوێنی خۆ بە زل زانیی پیاون دەرحەق بە ژن. لە باس کردن و تەنانەت پێدا هەڵگوتنی ژندا، پیاو هەرگیز باسی کەماڵ و تێگەیشتوویی و لێزانی و شارەزایی و بەهرەی عەقڵیی و زەحمەت و کاری ماڵ و مەزرا و ئەرکی دیکەی سەرشانی ژن ناکات؛ بە پێچەوانە، هەوڵ دەدات بە جل و بەرگ و ئەنگوستیلە و گوارە و ملوانکە هەڵیفریوێنێت و بیکڕێت! ئەوە ئەوپەڕی بێعەداڵەتییە و بە داخەوە فۆلکلۆری کوردی پڕە لەو بابەتانە کە هەر هەموویان پیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە پیاو خۆی بە سەروەر و ڕێبەر و ژن بە بندەست و لاواز دەزانێت و دەیەوێت بە شتی هیچ و پووچە فریوی بدات.

خاڵی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە ئایینی زاڵ دووقاتی میرات بە پیاو دەدات و هەر لەوێوە سەرەتای دەسەڵاتداریی ئابووریی پیاو دەست پێدەکات، ئینجا بەرهەمی کاریش، کە زوربەی کات هی ژن و پیاو پێکەوەیە، سەرجەم دەکەوێتە بەردەستی پیاو و ژنی هەژار چاو لەدەستی پیاو دەمێنێتەوە کراسێک یان دەسماڵێک و ئەنگوستیلەیەکی بۆ بکڕێت و منەتباری خۆی بکات!

ئەوەی فێمینیستەکان دەڵێن دەبێ مێژووی مرۆڤایەتی سەرلەنوێ بنووسرێتەوە بێ بنەما نییە. بەو ڕوانگەیەوە ئەگەر چاوێک بە ناوەرۆکی گۆرانی وشیعری کوردیدا بخشێنین مووچڕکمان بە لەشدا دێت. ئەوە ئێمەی خۆ بەزلزانین باسی ژن دەکەین، فەرموون:

بۆت دینم، بۆت دێنم، لە گوڵ و گوارەت بۆ دێنم (حەسەن زیرەک)

کراس کودەری ئاوریشم (عەلی مەردان)

لە تاران کەوشی، لە بەغدا شاڵی

لە بەغدا و بەسرە هەوری و دەسماڵی (سەفایی)

هەر سەیدزادەیەک شاڵ کرمانی بێ (ماملێ)

کراسەکەت چیتی ڕەشە/ چیتی مۆرە(عەلی مەردان)

لە دەسرەی دەستت کفنم تەمامە (سەفایی)

دەسماڵ پەشمینە (زێ زێ)

بە کوڵە نیمتەنەی ژێر کەواتەوە (سەفایی)

و سەدان نموونەی هاوچەشن ...........

دابەش کردنی برایانە

خەڵکی سلێمانی لە نێوان خۆیان و شاری هەولێردا زۆر برایانە "ناسناو"یان بەش کردووە. سلێمانی بۆتە شاری هەڵمەت و قوربانی کە سیفەتی ئازایەتین بۆ خەڵکەکەی، هەولێریش بۆتە شاری قەڵا و منارە، کە فڕی بە سەر دانیشتووانەوە نییە و هەڵگری هێچ ناوەرۆکێک نیە نە سیاسی و نە کۆمەڵایەتی!

از صحن خانە تا بە لب بام از آن من،

از بام خانە تا بە ثریا از آن تو! (وحشی بافقی)

شێلگیری

شەڕابێکی ولاتی ڕۆمانیا هەیە ناوی "کوردی" یە و من دوو ساڵێک پێش ئێستا لە ماڵی برادەرێک بینیم؛ زۆر دووکانی لەندەنی بەشوێندا گەڕام نەمدییەوە؛ ناچار ئیمەیلێکم نارد بۆ ماڵپەڕێک بە ناوی "گەڕان بە دوای شەڕاب" دا. مەسەلەکەم هەر لەبیریش چووبووەوە تا ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی بە ئیمەیل بۆیان نووسیبووم ئێمە دووساڵە بە شوێن ئەو داواکارییەی تۆدا دەگەڕێین بەڵام هیچمان بۆ نەدۆزراوەتەوە، ئیتر فایلەکەت دەبەستین و چیتر بۆی ناگەڕێین، ببوورە. ئەگەریش دەتەوێت درێژە بە گەڕانمان بدەین، ئەوا جارێکی دیکە داواکارییەکەت دووپات بکەوە.

شێلگیری و بەرپرس بوونیش لە ڕادەی خۆی بچێتە دەر، بێ تام دەبێت! ئێمە بەو شێوازە کارانە ڕانەهاتووین!

جەک دانیەل

دڵم بە خۆم دەسووتا بۆچی ڕۆژ و مانگی لەدایکبوونی خۆم نازانم. بە حیسابێک دوومانگە بوومەتە ٧٠ ساڵان، بەحیسابێکی دیکە هێشتا چوار مانگم ماوە! کچەکەم لەگەڵ هاوڕێکانی قاقا پێم پێدەکەنن بۆچی ڕۆژی لەدایکبوونی خۆم نازانم، حەقیشیانە! بەڵام لێرە بەدواوە دڵم بە خۆم ناسووتێ، بیستوومە جەنابی 'جەک دانیەل' یش کە ویسکییەکانی ڕۆژانە ملیۆن کەس لە عەقڵ و هۆش ڕزگار دەکەن، ڕۆژی لە دایکبوونی خۆی نەزانیوە؛ دەی من چکارەم گلەییم هەبێت!

فۆلکلۆری سەدەی بیست و دوو

"کاکە وا نابێ، براکەم وانابێ"

مەسرەفمان زۆرە، پووڵ پەیدا نابێ!

 

"قورئانێ بێنە دەستی پێدادەم"

ئیتر لەمەولا 'دەنگ' بە کەس نادەم!

 

"قوڕئانێ بێنە دەست بنمە بانی"

قوڕاو دەبارێ لە سلێمانی

 

"شەماڵی بە سۆز دڵسۆز بە، وەرە"

هەندێک تەپ و تۆز بۆ هەولێر بەرە!

 

"ئەو باڵابەرزەی خوا بەتۆی داوە"

کووتاڵ یەک مەتریش بۆ من نەماوە!

مار و پنگە!

خەڵکی تووڕە و مڕچ و مۆنم هیچ خۆش ناوێت تەنانەت ئەگەر خۆیشم بم! سەیری ئەو نێوچاوانە!

لەگەڵ هاوپۆلەکانم لە ئوردووی پێشاهەنگی دانشسەرای موقەددەماتی ورمێ، ساڵی ١٣٤٠

لە ڕاستەوە: محەممەد ڕۆستەمی، مستەفا شێخ ئاغایی، کەریم دانشیار، ئەحمەد تەها، جەنابی مەڕنەمووکە!

دانیشتوو لە ڕاستەوە: ئەسعەد ئێران زادە، سولەیمان لاوەیی.

 

 ********************************************

 

 

وردە فەرمایشت (١٠)

کۆماری بارمتە!

"گوڵپەری پوور" ی پژاک، "مەعاریفی" ی کۆمەڵە و "ئاروەند" ی دیموکرات؛ ئەگەر حزبە کوردییەکان هەڵسووڕانیان دژ بە ئێمە نەوەستێنن بارمتەکانیان دەکووژین!

ئەوە پەیام و لە ڕاستیدا سیاسەتی حکوومەتی ئێران، یان لانیکەم بەشێک لە حکوومەتە بۆ کورد و بەرانبەر بە کورد:

http://news.gooya.com/politics/archives/2013/11/169974.php

گوتم"بەشێک لە حکوومەت" لەبەر ئەوەی کەسێکی سەر بە سەرەک کۆماری ئێران، ڕاست یان درۆ، گوتوویەتی "ئەو ئیعدامانە کاری خەڵکانی توندڕەون لە شوێنی دیکە"؛ دیارە نیازی لە "شوێنی دیکە" ش دەبێ دەرەوەی دەسەڵاتداریەتی ڕۆحانی بێت.

http://www.radiozamaneh.com/107833?fb_action_ids=527688200654181&fb_action_types=og.likes&fb_ref=.UnqH8LASddM.like&fb_source=other_multiline&action_object_map={%22527688200654181%22:1388593581381214}&action_type_map={%22527688200654181%22:%22og.likes%2#.Un9Q1uLuGJ1

بەڵام ئەو ڕەوتە نامرۆڤانەیە پێشتریش لە کوردستان بەڕێوە براوە و لە ماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردوودا هەرکات گەیشتبێتە پرسی کورد هەموو باڵەکانی نێو حکوومەت یەک سیاسەتیان ڕەچاو کردووە. بۆ ئێمە ٣٤ ساڵە  "سگ زرد برادر شغال است!"

دەنگی ئێرانە بەشی سلێمانی!

ئەوە هەواڵ نووسینی ماڵپەڕێکی 'سەربەخۆ'ی کوردستانە. ئایا ئەگەر تەلەفیزیۆنی دەوڵەتیی ئێران، یان ماڵپەڕی 'بازتاب' ی موحسین ڕەزایی ئەوهەواڵەیان ڕابگەیێندایە، جیاواز لەوەیان دەنووسی؟  "بۆ چارەڕەشیی مە، بۆگەنە خوێ!"

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=36308

'چوار دەکەین بە پێنج'  یا  'دوو سەردار لە کوردستان' فیلمێکی پڕ ڕووداو!

زوو بگەنێ تا تەواو نەبووە، فیلم لەوە خۆشتر نابێت؛ بەرهەمی خۆماڵییە! بە گوێرەی هەواڵەکان، سەردار قاسمیانی و سەردار سەحراڕوودی بکوژی شەهید قاسملوو ماوەیەکە لە سلێمانی میوانن و هاوکات دەنگ و سەدای ئەوە بڵاو بۆتەوە کە سلێمانی لە حکوومەتی هەرێم جیا دەبێتەوە. ئافەرەم کورد بۆ میوانداریت! داوای یەکگرتنەوەی چوارپارچەکەمان دەکرد، ئێستا لەبەر دڵی میوانە بەڕێزەکانمان چوار دەکەین بەپێنج، شۆڕشگێڕیشین!

نرمش قهرمانانە باغرب، اعدام در کردستان

ئەم وتارەی کاک کامڕان مەتین شایانی خوێندنەوەیە:

http://www.bbc.co.uk/persian/blogs/2013/11/131105_l44_nazeran_iran_hanging_kordistan.shtml

تورکیا و کورد و دادگای ئوروپا      

http://news.gooya.com/politics/archives/2013/11/170416.php

ئەم هەواڵە کورتەی دۆیچە وێڵێ پیشاندەری بە تاوانبار ناسینی حکوومەتی تورکیایە لە لایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە بۆ بۆمباردمانی دووگوندی کوردستانی باکوور و کوشتنی ٣٣ کەس لە ساڵی ١٩٩٤ دا. ئەوەی دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە هەواڵەکە زۆر بە ناتەواوی باس لە پێشینەی خراپی حکوومییەتی تورکیا بۆ پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان دەکات. من ساڵانێک پێش ئێستا سووکە هاوکارییەکی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردم کرد لە لەندەن، کە ئەودەم ڕێزدار کەریم یێڵدیز سەرۆکایەتی دەکرد؛ هەم ڕاستەوخۆ ئاگادارم هەم لە ڕێگەی سەرچاوە خەبەرییەکانەوە دەزانم لەو دەیان شکایەتەی وا ڕێکخراوەی ناوبراو دژ بە تورکیا پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئوروپای کردووە، تەنانەت یەک دانەیان شکستی نەهێناوە و لە هەموویاندا حکوومەتی تورکیا مەحکووم کراوە. ئەوە دیارە زانایی و پسپۆڕایەتی بەرپرسانی ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی کورد دەگەیێنێت، بەڵام هۆکاری سەرەکی، ڕادەی بەربڵاوی بێ ڕێزیی حکوومەتی تورکیایە بە مافەکانی مرۆڤی کورد. خۆزگە کەسێک کورتەی کەیسەکانی ئەو ڕێکخراوەیەی دەکردە کتێب و بڵاوی دەکردەوە.   

هۆپ! وەمزانی ئێرانە!

کێنیا وڵاتێکە بەوە ناسراوە یاسای تێدا ڕەچاو ناکرێت! لەوێ، شەش زەلامی مل قەوی دەستدرێژییان کردۆتە سەر کچێکی ١٦ ساڵانی بێوڵەت.  کچی هەژار ئێستا لە نەخۆشخانەیە بەڵام دادگا شەش کەسەکەی بەوە مەحکووم کردووە بچن چەمەنی بەردەم پۆلیسخانەیەک ببڕنەوە ئینجا بەڕێز و ئیحتیرامەوە بچنەوە ماڵی خۆیان! لە ئەفریقاش یاساکان یاسای ئێرانن! 

http://www.gooya.com/external/www.bbc.co.uk/persian/world/2013/11/131101_ng_kenya_rape_victim.shtml

دەنگێکی هێدی و لەسەرخۆ، بەڵام کاریگەر:

خاوەنی ئەو دەنگە، لەمێژە هاوار دەکات و ناتەواوییەکانمان بە چاودا دەداتەوە. لە جیاتی ئەوەی خۆمان لە ئاوێنەی قسەی دڵسۆزانەی ئەودا ببینین و کەم و کورتییەکانمان چارەسەر بکەین، سەرەتا هێرشی  فیزیکی دەکەینەسەر، کاتێکیش لە کارە چەپەڵەکەماندا سەرنەکەوتین، ئەمجار گوێ لە قسەکانی کپ دەکەین  و تاوانباریشی دەکەین.

http://rojhelattimes.net/index.php/2013-09-11-16-09-01/dimana/286-2013-11-05-11-50-50

ئەوە 'دوکتۆرعەبدوڵلای ئەبریشەمی' یە قسە دەکات. هۆ، گەلی دەبرادەران، کەسمان هەیە گوێچکەی حەق بیستنی هەبێت؟ حزبەکانمان ئەگەر نەتوانن قسەی خەمخۆرێکی وەک ئەو تەحەممول بکەن، لە دواڕۆژی گەڕانەوەی وڵاتدا هەڵوێستیان بەرانبەر بە ناحەز و نەیارەکانیان چ دەبێت؟ بڵێی ئەودەمیش هەر بە ئەلف و بێی گولـلە نامە و ڕۆژنامە بنووسن؟       "آینە چون عیب تو بنمود راست، /  خود شکن، آئینە شکستن خطا است"

داریووش ئاشووری

تکایە ئەم هەڵسەنگاندنە بخوێنەوە، جا لەگەڵیدا دەبی یان دژی دەوەستی مەیلی خۆتە، بەڵام لە نێو کورد دا گەڕان بە دوای بنەماکاندا، یا نییە یان ئەگەر هەبێت زۆر کەم و کەم نەفەسە. سەدبریا کوردیش داریووشی ئاشوورییەکی هەبوایە، یان داریووشی ئاشوورییەکان ئاوڕیان لە نەتەوەی خۆیان بدایەتەوە (ئاشووری لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاک حەسەنی قازی لەسەر ڕۆژ تی ڤی گوتی من بە بنەچەک کوردم).

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/11/131109_l44_ashouri_anniversary_jami.shtml

سەدەمین ساڵی لە دایکبوونی ئالبێرت کامۆ:

"مرۆڤ دەمرێت پێش ئەوەی دەستی بە بەختەوەری رابگات". کامۆ

ئەگەر کامۆ مابوایە لە ٧/١١/٢٠١٣ دا جەژنی سەدەمین ساڵی لەدایکبوونی خۆی دەگرت. ئەم دوو وتارە کورتە پێداچوونەوەی ژیان و کارەکانین:

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/04/130417_l41_book_camus_last_day_residential_visit.shtml

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=56425

شاری پاوە تەنیا ٢٠٠٠ نەخوێندەواری تێدایە

خاتوو 'ناهید حوسەینی' لە کۆنفەڕانسی ئەم مانگەی ژنانی ڕۆژهەڵات لە لەندەن هەندێک ئاماری باشی سەبارەت بە بارودۆخی پەروەردە لە ئوستانی کرماشان ڕاگەیاند. دڵخۆشکەرە ئەوە بوو کە دەیگوت بە گوێرەی ئاماری حکوومی، ژمارەی خوێندەوارانی شاری پاوە لە هەموو شارەکانی ئوستان زیاترە و تەنیا ٢ هەزار و ٥٠ کەسی تێیدایە  نەخوێندەوار بن؛ کە ئەگەر حکوومەت بیویستایە دەیتوانی لە ماوەی دوو سێ ساڵدا ئەوانیش خوێندەوار بکات.

ئەوە موژدەیەکی گەورەیە و تێگەیاندنی دوژمنە کە دوای هەموو ئیعدام و کاولکارییەکانتان، کورد هەر زیندووە و هەیە و دەمێنێت. دڵ ناخۆشکەرەی ئامارەکانیش ئەوە بوو کە دەیگوت نەخوێندەوارترین ناوچەی ئوستانەکە، "ثلاث و باوەجانی" یە.

نییەت

یەک لە ئەنجامەکانی هاتنی مانگی ڕەمەزان گران بوونی خواردەمەنییە لە بازاڕ؛ ئەوەش لە هەموو وڵاتێکی ئیسلامیدا هەیە. بازاڕ ئایین و نەتەوە و ڕەگەز ناناسێت، لەوێ بەرژەوەندی قسەی یەکەم دەکات، هەموو ئەوانەش وا نرخەکان دەبەنە سەرێ حاجی و نوێژکەر و مزگەوت بنیاتنەرن. "نییەتمە ئەو نرخە دەبەمە سەرێ لە ڕێی خودادا، اللە اکبر!"

                                                                                                                                   سەعاتی دەستە

تا سەردەمی منداڵیی من و زاڵ نەبوونی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن بە سەر کولتووری کۆمەڵگای کوردەواریدا، خەڵک بە سەعاتێک کاریان دەکرد کە پێی دەگوترا سەعاتی دەستە، سەرەتای حیسابی ئەو سەعاتە تاریکان بوو واتە دەوروبەری ئێوارە، نەک نیوەشەو وەک ئێستا.

تازەم زانیوە لە ئوروپاش تا سەدەی نۆزدەهەم سەرەتای سەعات لە شەو و ڕۆژدا، هەر ئێواران بووە.

ئەوە ئیتر ساختە نییە، ملهوڕییە!

ساختەکاری لە سیاسەتەوە گەیشتۆتە هونەر! وادیارە برادەرێک کە لە ژیانیدا خەڵاتی کەم وەرگرتووە، چووە وێنەیەکی لە سەر گووگڵ هەڵگرتووە و بردوویە لە پێنجوێن بە ناوی خۆیەوە پێشکەشی "فستیڤاڵی ملەکەوە" ی کردووە، سووک و سانا خەڵاتی یەکەمیشی بردۆتەوە ماڵێ! دواتر بە فێڵەکەیان زانیوە و خەڵاتیان لەبەر داماڵیوە.  

بێت و نەبێت ئەو برادەرە سەفەرێک چۆتە ئێران و ئاوی قوم و مەشهەدی خواردۆتەوە!

http://www.awene.com/article/2013/11/12/27204

"شیرنیاتم دەنێیە دەم، دەڵێی مەیچێژە!"

لە بریتانیا پۆلیسی کۆمەڵایەتی هەن کە تایبەت بە گەڕەکێک دەکرێن و لە پەیوەندی خەڵکی هەمان ئەو گەڕەکەدا دەبن، ئەوان خەڵکەکە و شوێنەکە دەناسن و خەڵکیش ئەوان دەناسێ. جل وبەرگی ئەو پۆلیسانە کەم و زۆر وەک پۆلیسی ئاساییە و بەشی زۆری ئەو خزمەتانەش ئاراستە دەکەن کە پۆلیسی ئاسایی دەیکات، یەک شت نەبێ: ئەوان ناتوانن خەڵک بگرن!

چەند سەیرە، تۆ پۆلیس بی، دەسەڵاتیشت هەبێت بەڵام دەسەڵاتەکەت وەها بەربەست کرابێت کە نەتوانی یەک لە ئەرکە هەرە سەرەکییەکانیشت بەڕێوە ببەیت. لەوەش سەمەرەتر ئەوەیە سووک وسانا مل بۆ ئەو بەربەست کرانی دەسەڵاتەشت دانەوێنی و پێی ڕازی بی! لای ئێمە هەرکەس سەرەپەتێکی بچووکیشی بەدەست بێت، گرتن هیچ دەستی خۆی لە کوشتنی خەڵکیشدا ئاواڵە دەبینێت.

هەواڵێکی خۆش

لە هەواڵەکاندا بوو کە ١٠٠ و چەند ساڵ دوای ئیختیراعی سینەما، کورد وێراویەتی لە بەشێک لە فیلمێکی کوردیدا بۆ یەکەم جار ماچی ناودەمی ژن و پیاو پیشان بدات. سەلمان ڕوشدی لە کتێبی 'منداڵانی نیوەشەو' دا باسی بەربەستەکانی سینەمای هیند لە سەردەمی منداڵیی خۆی دەکات و دەڵێ "ئەودەم ماچی ڕاستەوخۆی کوڕ وکچ نەبوو و دەبوایە دوو کەسەکە ناڕاستەوخۆ یەکتریان ماچ بکردایە، چۆن؟  کچەکە پەرداخێکی ماچ دەکرد و دەیدا بە کوڕە، ئینجا کوڕەکەش هەمان شوێنی پەرداخەکەی ماچ دەکرد"، دیارە خەڵکیش پێیان خۆش بووە، بەڵام من ئەوەی خۆمانم پێ خۆشترە، گەرماوگەرمە و دەڵاڵیشی لەنێواندا نییە!

دوو گۆرانی خۆش:

                                                                                                                                                      

https://soundcloud.com/psirwan/kurdish-songs-harireh-and

حەریرە ئامان + حەریرە و حەریرە.

بەداخەوە ناوی دەنگ بێژ و ئەندامانی ئەنسامبڵەکە ڕانەگەێێنراوە، بڵێی لەبەر ئەوە نەبێت هەموویان ژنن و لە ترسی مەلای لابەلا نەیانوێراوە خۆیان دەربخەن؟

فۆلکلۆری سەدەی بیست و یەک!

-"بارانە وبارانە، هەوای بارانەی کۆنە"

بابچینە بازاڕ بزانین نرخی دۆڵار گیان چۆنە!

-"بارانە و بارانە، هەوای بارانەی تازە"            

'ئایفۆن' تان دانەناوە لە بەر دەرکی دەروازە!

-"هەی سێوێ، وەی سێوێ، بای دێ بسکان دەبزێوێ"

هێندەی 'همبرگر' خواردوە، تەشریفی بووە بە دێوێ!

-"بابچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری"

بەڵکوو ئەمساڵیش نەچمە ئیجباری!

- "کاکە وا نابێ، براکەم وانابێ"

'کۆکا' قەت تامی وەک 'پێپسی' نابێ!

- "نەمتدی متدی، گیان بە بێ تۆ نەمتدی"

برا، نەتبیستوە دەڵێن قەوان بووە بە سی دی؟

"بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ

ئاسۆی هیوای کورد" لە کوێی تۆ، لە کوێ؟

 

 

وردە فەرمایشت (بەشی ١١)

کۆماری فرت و فێڵ!

فەریکە مەلایەکی قوم پیاوان فێری فێڵبازی دەکات و دەڵێ گوێ مەدەنە قسەی هاوسەرەکانتان، داوای هەرچییەکیان کرد، بە درۆ بڵێن بەسەر چاو و پاشان بڵێن ببوورە لەبیرم چوو!

نێرینەبە درێژایی مێژوو کەمی فێڵ لە مێیینە کردووە، هەر ماوە فەریکە مەلاش دەرسی دابدات!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/11/170054.php

٧٠٠ بنکەی نهێنی ئیتیلاعاتی ئێران لە سلێمانی

هەواڵەکە تازە نییە، ئێمە دەمانزانی بەڵام سەرچاوەیەکی بیانی پشتڕاستی کردۆتەوە: تۆ بڵێی ماڵێکی نهێنی حکوومەتی هەرێم لە تاران بدۆزرێتەوە دراوسێکانیشی ئیعدام نەکەن؟

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6189&ID_map=23

کۆستێکی دیکەی کورد، ئەمجار لە بانە

پاسدار و بەسیجی لە شاری بانە نوێ بووکێکی ١٧ ساڵان دەکووژن دەڵێن لامان وابووە قاچاخچییە! هەی داد، بۆچی خوێنی قاچاخچی و کۆڵبەری هەژار لە شەرعی ئێوەدا مەباحە و هەموو جاش و تەڕەماشێکتان دەتوانێ بە بێ حوکمی دادگا بیانکووژن؟ ئەوەش هەواڵەکە:

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2013/11/131121_nm_bane_girl_killed_polic.shtml

ئەم شیعرەی خوارەوە بۆ شەهیدبوونی لاوەکانی شاری بانە لە ساڵی ١٣٥٧ دا گوتراوە، دەڵێی ڕاست بۆ ئەمڕۆیە.

دوای ٣٥ ساڵ سیاسەتی کوردکوژی نەگۆڕاوە، ئێستاش وەک ئەودەم خوێنمان حەڵاڵە و هەموو جاش و بەسیجییەک دەتوانێت بێ لێپرسینەوە بمانکووژێت. بەڵام ئەو ڕەوتە تاکەی درێژەی دەبێت؟ سەبری گەلەکەمان بێ کۆتایی نییە.

"نیشتمان ئەمڕۆکە ڕەشپۆشی شەهیدی بانەیە   /   داغداری کردەوەی ئەو تاقمە خوێن ڕێژانەیە

بۆ شەهیدی شاری بانە پیر و لاو گریانییە    /   نیشتمان ئەمساڵەکە بۆ لاوەکان گۆڕخانەیە" (سەید کامیل ئیمامی، ئاوات)

پهپاد

ئەم هەواڵە دەرخەری ڕاستییەکی جیددی و جێگەی سەرنجە. کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەنگار بوونەوەی پێشمەرگەی کورد لە دواڕۆژدا کەڵکی تەواو لەو فرؤکانە وەردەگرێت کە پایلۆتیان نییە و لە دوورەوە کونتڕۆڵ دەکرێن:

http://ir.voanews.com/content/iran-made-new-drone-/1792146.html

ئافەرەم عەفوات!

لە هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردوودا بوو لاوێکی کورد لە سلێمانی دایک و باوک و خوشکی خۆی کوشتووە و بۆ ئەو تاوانە 'سووک' ە دووساڵ و نیوی ڕەبەق خراوەتە زیندان! ئینجا کەس و کاری دەسەڵاتدار کەوتوونەتە کار، خستوویانەتە بەر 'عەفوات' و لە زیندان دەریان هێناوە.

کابرا کە تاوانی وا گەورەی سووک و هاسان بۆ چۆتە سەر، دەستی کردووە بە دزی و یاساشکێنی (منیش بوایەم هەروام دەکرد!) تا ئەوەی پلانی کوشتنی کەسێکی دیکە دەڕێژێت و ئاسایش دەیگرێت. ئێستا دەبێ چاوەڕوان بین کەی بەخێر و سڵامەتی لەم زیندانەش دیتەوە دەرێ، چەند ماڵی دیکە دەبڕێت و چەند کەسی دیکە دەکووژێت. ئافەرەم دادوەری، مەرحەبا عەفوات!

گۆلی ورمێ

بە گوێرەی ئەم هەواڵەی خوارەوە کە لە زمان بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی ئازەربایجانی خۆرئاواوە ڕاگەیێنراوە، گۆلی ورمێ خەریکە دوایین هەناسەکانی  هەڵدەکێشێت. لە سەرجەمی گۆلەکە تەنیا سەدا ١٥ و لە بەشی باشووری تەنیا سەدا ٦ ی ئاو تێدا ماوە. دەبێ چاوەڕوانی کارەسات بین.

http://ir.voanews.com/content/lake-urmiah-drying/1791995.html

دۆریس لێسینگ

١٧/١١/٢٠١٣

خاتوو "دۆریس لێسینگ"، منداڵی دایک و باوکێکی ئینگلیزی کە لە ساڵی ١٩١٩ لە شاری کرماشان لە دایک ببوو و لە ساڵی ٢٠٠٧ دا خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی بردبووەوە، ئەمڕۆ لە ماڵی خۆی لە ناوچەی هامستدی لەندەن کۆچی دوایی کرد. لێسینگ بە لایەنگری کردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و مافی ژنان ناسراو بوو. من چەند مانگێک پێش ئێستا نامەیەکم بۆ نووسی و پرسیارم کرد گەلۆ بیرەوەریی چاپ نەکراوی لەمەڕ سەردەمی ژیانی خۆی لە کرماشان و ناو کورداندا هەیە؟  بەداخەوە ئەویش وەک زۆر خەڵکی دیکە گوێی نەدا قسەکەم و وەڵامی نەدامەوە! یادی بەخێر بێت. 

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/11/131117_l51_doris_lessing_deid.shtml

"جڵیتێن"ی کوردی، یان چۆگانی فارسی و کاراباخ ئۆینی ئازەرییەکان؟

پێشتر لەم زنجیرە وتارەدا نووسیم کوماری ئازەربایجان بە گەرمی خەریکە شانازییەکانی خۆیان و گەلانی ناوچە هەر لە مرۆڤەوە بگرە تا کەرەسە و ئامێر و بینایە، بە ناوی خۆیەوە لای یونسکۆ تۆمار دەکات. پێشتر "نیزامی گەنجەوی" و ئامێری "تار"یان تۆمار کردبوو و وا ئێستا وەرزش یان یاریی "جلیتێن" یا "چۆگان بازی" شیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کردووە کە دەنگی ئێرانییەکانی پێ دەرهاتووە.

سەمەرە ئەوەیە گوتوویانە ناوی یارییەکە بە تورکی "یاریی کاراباخ" ە؛ ئەو کاراباخ یان قەرەباغەی ئەوان دەڵێن، شوێنی ژیانی کوردە و کۆماری کوردستانی سوور لە ١٩٢٣ دا لە بەشێکی ئەو قەرەباغە دامەزرا. کەس لە بیری گەلی ئێمەدا نییە، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەتوێینەوە مەگەر بیرێک بۆخۆمان بکەینەوە.

http://ir.voanews.com/content/polo-chogan-unesco-cultural-heritage-/1789663.html

ئاسکە وونبووەکان

ئەم وتارەی کاک ڕەشاد مستەفا سوڵتانی سەبارەت بە هەواڵی ڕفان و فرۆشرانی ١٧ کچی کوردە لە ماوەی ئەنفالی بەعسییەکاندا. زمانی نووسەر لە گێڕانەوەی ڕووداوەکاندا، پڕ لە هەست و بەرپرسییە:

http://www.helwist.com/Nuseran/Reshad%20Mstefa%20Soltani/18%20%2011%20%2013%20%20Ask.htm

یاشار کەماڵ

بە گوێرەی هەواڵ، نووسەری کورد یاشار کەماڵ ٣٨ ەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی لە وڵاتی نۆڕوێژ وەرگرتوە.  قسەکانی لە ڕێ وڕەسمی تایبەت بە خەڵاتەکەدا سەرنج ڕاکێشن: دژایەتی کردنی شەڕ و موتڵەق کردنەوەی ئەو دژایەتییە بە بێ جیاوازدانان لە نێوان شەڕی مافخوازانەی گەلان و شەڕی داسەپاوی زۆرداراندا جێگەی قسەی زۆرە.

http://www.helwist.com/Xeber/2013/11/18%20%20yashar%20kemal.htm

فستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن

 

هەشتەمین فستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن کرایەوە. من کە تەنیا لە دوورەوە ئاگاداری هەوڵ و زەحمەتەکانی ئەو سەربازە وونانەم وا فستیڤاڵەکەیان لە سەرەتاوە تا ئێرە هێناوە، سەرم سووڕ ماوە چۆن بە دەستی بەتاڵ شانیان لەبەر ئەو هەموو ئەرک و کارە ڕاگرتووە و نەپساون. شەو و شەونخوونی چەند مانگە و هەڵات هەڵاتی شەو وڕۆژ؛ دەستیان خۆش بێت کە ئەرکیان شان لە شانی خەباتی پێشمەرگە و گریلای سەر چیاکان دەدات.

 

من شانازیی ئەوەم هەبوو بەشداری ڕێ وڕەسمی کرانەوەی فستیڤالەکە بم و فیلمی سەرکەوتووی"پێش بەفربارین" کاری هونەرمەندی بەتوانای کورد "هیشام زەمان" ببینم کە وەک فیلمی دەسپێک لە ڕۆژی ١٥/١١/٢٠١٣ دا پیشان درا. لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا ١٢٠ فیلمی درێژ و کورتی دیکەی هونەرمەندانی وەک ناهید و بەهمەنی قوبادی، هونەر سەلیم، سەیفەتین تۆکماک، مورات سەرجەن سوباسی و زۆرێکی تر، لە دوو سینەمای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای لەندەن دەچنە سەر پەردە.

 

١٢١ فیلمی کوردی یان سەبارەت بەکورد! خوایە ئەوە خەونە یان ڕاستی؟ کوردی لە هەمووشت بێبەش کراو هەر ئەوەندەی دەرەتانێکی نەفەس کێشانی دەست کەوت، بوو بە یاریکارێکی بەرچاوی ناو گۆڕەپانی سینەما. ئەوە هێشتا نیشانەکانی دەرکەوتنی بەیانییە، لێگەڕێ با ڕۆژ هەڵبێت!

 

خۆشکان، برایانی خەباتکاری فستیڤاڵەکە، ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە! دەستتان خۆش بێت و ماندوو نەبنەوە، مێژووی هونەری کوردی لە دواڕۆژدا شانازیتان پێوە دەکات. حەق وایە ئێمەش بە گەورەیی کارەکەتان بزانین و ڕێزتان لێ بگرین.

 

بۆ سەلماندنی پێزانیمان سەبارەت بە هونەرمەندانی فیلم چێکەر و خەباتکارانی فستیڤاڵەکە، با بچین بۆ بینینی فیلمەکان و نەهێڵین هۆڵی سینەماکان بەتاڵ بمێنێتەوە. ئەوە بەرنامەی فستیڤاڵەکەیە:

 

WWW.LKFF.CO.UK

 

ئەوەش ئەردەسی پیشانگەیەکی کاری هونەریی ١٥ هونەرمەندی وێنەکێشی کورد کە کارەکانیان لە ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٨ ی ئەم مانگەدا، هاوتەریب لەگەڵ فستیڤاڵەکە پیشان دەدرێت و پێویستە هەموومان سەردانی بکەین:

 

 Westbourne Studios, 242 Acklam Road, London W10 5JJ

 

سوارەی بڵیمەت

دەستی کاک عەبدولخالق یەعقووبی و بنکەی ئاراس لە هەولێر خۆش بێت کە "سەرجەمی بەرهەمەکانی سوارەی ئێلخانی زادە"یان بە ڕێک و پێکی و بە هەڵەیەکی زۆر کەمەوە بڵاو کردۆتەوە، ئەوە بۆ چاپەمەنی کوردی لە باشوور دەگمەنێکی موژدەدەرە.

گەلێک بابەتی ئەدەبی و مێژوویی هەن کە نزیکەی ٥٠ ساڵ پێش ئێستا کاک سوار سەرەتای بۆ دامەزراندوون بەڵام دوای ئەو چەقیان بەستووە و کەس نەیبردوونەتە پێشەوەتر.

بۆ نموونە، کەس تائێستا ئەو قۆناغانەی نەخستۆتە بەر لێکۆڵینەوە کە کاک سوار مێژووی شیعری کوردی پێدا دەبرد، تەنانەت ئەگەر کەم وکووڕی تێدا بێت، دەبوو ڕەخنەی لێ بگیرێت؛ بەڵام نە پەسند و نە دانەدواوە هیچکامی بە شوێندا نەهات.

سوارە دەڵێ: "لە وێژەی کوردیدا چوار فۆڕم و قاڵبی جیاواز هەیە: شیعری وتاری یان بەیت؛ شیعری هیجایی؛ شیعری عەرووزی و شیعری نوێ...." (یەعقووبی، ١٧٤)

شیعری وتاری چییە و شیعری هیجایی چۆنە و جیاوازییەکانیان لە چیدایە؟ ئەوە پرسیارە بۆ هەموومانە و چاوەڕوانی وەڵامیشە.

هەروەها دەبێ دەست نیشانی ئەوە بکەم کە تەنانەت دوای ئەو گردوکۆییە ڕێک و پێکەی کاک عەبدولخالق و کتێبی "تاپۆ وبوومەلێڵ" کە لە تاران چاپ کرا و "شیعر و پەخشانی سوارە" کاری باشی کاک محەممەد بەهرەوەریش، هێشتا سەرجەمی کارەکانی ئەو هونەرمەندە ڕچەشکێنە نەدۆزراوەتەوە و بڵاو نەبۆتەوە. لە یەکێک لە بەرنامە ڕادیۆییەکانی "تاپۆ و بوومەلێڵ" دا کە یەعقووبی و بەهرەوەر هەردوکیان چاپیان کردووە، سوارە باس لەوە دەکات کە نزیکەی ٥ ساڵە ئەو بەرنامە هەفتەییە بەڕێوە دەبات، ئەوەش واتە دەوروبەری ٢٥٠ بەرنامە، لە کاتێکدا تا ئێستا زیاد لە ٨٠ بەرنامەیان لێ چاپ نەکراوە!

 

بۆ نموونە، من لە ساڵانی بڵاو بوونەوەی بەرنامەکانی تاپۆ و بوومەلێڵدا لە تاران بووم و هاتوچۆی کاک سوارم دەکرد و وەک قوتابی لە مامۆستاکەم شت فێر دەبووم. لەبیرمە جارێکیان لە سەر بابەتێکی ئەدەبی ناکۆکیی بۆچوونمان هەبوو، دواتر هەر ئەو قسانەی نێوانمانی کردە بابەتی وتارێک بۆ تاپۆ و بوومەلێڵ و بە ناوێکی خوازراوەوە بۆ من، بڵاوی کردەوە. من ئەو بەرنامەیەم تا ئێستا لە سەرچاوە چاپکراوەکاندا چاو پێنەکەوتووە. بە هەمان شێوە، بەرنامەیەک کە کاک سوار تەرخانی وەڵامدانەوە بە پرسیاری مامۆستایەکی قوتابخانەی خەڵکی بۆکانی کرد و من بە باشی لە بیرمە، بەڵام ئەویش تا ئێستا دەرنەکەوتووە.

 

وەفایەک بۆ "وەفا"

".... بە بێ بارانی و ویشکەساڵی ڕاهاتووم

بە بێ وەفایی و بێدەنگی ڕانەهاتووم

کوا پێم دەکرێ بە بێ 'وەفا' بژیم؟"

                  (سولەیمان فەڕشی)

کاکم لە ١/٩/١٣٨٤ (٢٢/١١/٢٠٠٥) دا بەجێی هێشتین، هەشت ساڵە ڕۆژ نەبووە یادی نەکەم و نەخوازم دەستی ڕامووسم. بیری دەکەم، بیری دەکەم، بیری دەکەم.

"کاکە! بەینی من و تۆ کوا وابوون؟                          کەی تێیانا بوو لە یەکدی جیابوون؟"(هەژار)

ئەوە منم لە بەردەم دووکانەکەی لە بۆکانی ساڵی ١٣٤٠ دا. ئەو ساڵە لە دانشسەرای موقەددەماتی شاری ورمێ دەرسم دەخوێند.

لە وێنەکەدا دوو تابڵۆی گەورە بەسەر دووکانەکەوە دەبینرێن:"بنگاه مـطبوعاتی و کتابفروشی وفا" و "دفتر نماینگی و خبرنگاری روزنامە اطلاعات"، لە سەر تابڵۆ بچووکەکەی خوارەوەش نووسراوە "بلیط بخت آزمایی ملی". تابڵۆکان کاکم خۆی نووسیونی. بەشێک لە تابڵۆی دووکانەکانی بۆکان ئەو دەینووسین. ناوی کتێبەکانی نێو ویترینەکەم بۆ نەخوێنرایەوە.  ئەو دوکتۆر ئەحمەدی بەسیرییەش وابزانم خەڵکی لای ساینقەڵا و تیکاب بوو و لەو ساڵانەدا ماوەیەک لە بیهداریی بۆکان کاری دەکرد و لە سەرەوەی دووکانی کاکم مەتەبی هەبوو. دووکانەکە مڵکی بنەماڵەی محەممەدی بوو و ئەودەم کەوتبووە نێوان بانک میللی و سادرات لە سەر شەقامی پەهلەوی بۆکان.

 ********************************************

وردە فەرمایشت (بەشی ١٢)

کۆماری ناڕاستی

کابرا تا فەرماندەی پاسداران بوو ئەوەندەی توانی کوردی کوشت، ئێستا لێمان بوتە برابەش، چۆتە سنە و قوروە و سەردەشت و مەهاباد و بۆکان، باوەشی بە کێلی قەبری هەژار و هێمندا کردووە و بە شان و باڵی حەسەن زیرەکیدا هەڵگوتووە، دەشڵێت لە سنە لە دایک بووم!

لە وڵاتێکدا کە ئەوینی عوسمانی نوێ بووکی ١٧ ساڵان ناتوانێت چوار هەنگاو لە ماڵی خۆی دوور بکەوێتەوە برادەرانی ئینتیزامی تەنیا بە گولـلە پرسیاری کێیەتی لێدەکەن، چۆن کەسێک کە ئەو نامە توندوتیژانەی دژ بە 'ڕەهبەر' نووسی دەتوانێت بە خۆی و بە جانتای کۆڵیەوە، بێتە کوردستان و وەک 'مەنیج' ی مەلا حوسەین شار بە شار و دێ بە دێ بگەڕێت تەنانەت یەک برادەری مەئمووری ئینتیزامی لێ پەیدا نەبێت بپرسێ لە کوردستانی حەشاردراوی ئێمەدا چی دەکەی؟

دەڵێن 'قاتڵ' هەمیشە دەگەڕێتەوە شوێنی قەتڵەکەی. ئێستا بیری ئەوە دەکەمەوە نووریزاد دەبێ سەردانی چەند شار و دێی کوردستان بکات بۆ ئەوەی جێ پەنجەکانی خۆی بدۆزێتەوە! خەمی ئەوەشمە لەو هەوا ساردەی ئێستای کوردستان و بە توێی ئەو کراسە سپییەوە و تووشی هەڵامەتیش بێت! 

بەڵام دەبێ کێلی عەزیزەکانمان بە گوڵاو بشۆینەوە بۆ ئەوەی جێ پەنجەی گڵاوی سەردەستەی پاسدارانی کوردکوژی لێ پاک بکەینەوە. سەیر کەن چۆنی لە باوەش گرتوون!

کورد بە دەست 'نووری زادە' یەکی دەرەوەی وڵاتەوە دەیناڵاند، ئێستا لە ناوخۆشدا هۆرەی 'نووری زاد' یان بۆ تاشیوە، ئەویش 'نووری زاد" ێک کە 'نووری زادە' دەبێ بچیت لە "خانە پدری" لای ئەو دەرسی فریوکاری بخوێنێ! هیوادارم گەلەکەمان فریوی ئەو فێڵبازانە نەخۆن کە دەیانەوێ بە خشکە لە خشتەمان بەرن! بزانە چەندە زیرەکانە قسە دەکات:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/281120132

ئیتلاعات لە کوردستان

ئەوە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی 'لڤین' ە سەبارەت بە دۆخی ئیتلاعاتی ئێران لە باشووری کوردستان. ڕاستییەکی زۆری تێدایە بەڵام خوێندنەوەی دەبێ بە هەستیاری و ئیحتیاتەوە بێت. ڕێکخراوە جاسووسییەکان هەمیشە هەوڵ دەدەن خۆیان زیاد لەوە بە هێز پیشان بدەن کە هەن وەک ئەوەی لەوێدا گوتراوە  "ئه‌گه‌ر ئیتڵاعات بیه‌وێت له‌ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا كوردستان ژێراوژوور ده‌كات."کە دیارە وا نییە!

http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=46

 

گورگی گورگ و گورگ لە بەرگی مەڕدا:

کامیان کامیانن، 'ئەحمەدی نەژاد' و 'یۆنسی' نوێنەری ڕۆحانی بۆ کاروباری کەمایەتییەکان:

http://www.bbc.co.uk/persian/blogs/2013/11/131109_l44_nazeran_ethnicity_security.shtml

کە از چنگال گرگم در ربودی /  ولیکن عاقبت گرگم تو بودی!

خەجاڵەت نابینەوە؟

ئەو وێنانە و نووسراوی ژێریان بی بی سی فارسی بڵاوی کردۆتەوە. صنا، لە راستیدا 'سنە'  و ناوی ئەو کچە هەژارەیە، ئاسوداش ناوی ڕێکخراوەی 'ئاسوودە" یە لە کوردستان کە وەک "شێڵتر" و پەناگە بۆ کچان و ژنانی بێ پەنا دروست کراوە. ئەگەر سەرە دەرزییەک ویژدانمان بێت، دەبێ بە بینینی ئەو وێنانە خەجاڵات ببینەوە. ئایا دەبینەوە؟

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2013/11/131125_pics_women_iraq.shtml

مائۆئیستەکانی لەندەن!

مائۆئیزم وەک کومۆنیزمی وەرزێری لە وڵاتانی جیهانی سێهەمدا دوو سێ دەیەی تەواو چەواشەکاریی کرد و کورد لای کەم لە باشوور و ڕۆژهەڵات تۆزی زۆری ئەو ئایدیۆلۆژییە درۆیینەی چووە چاوەوە. ئەوە بۆ ڕادەی پەرەسەندوویی کوردستان سەیر نییە، بەڵام لە لەندەن ئەویش لە ساڵی ٢٠١٣ دا؟ لەندەن شارێکی سەیرە و فۆسیلی عەجایەبی وای تێدا دەدۆزرێتەوە کە تەنیا بۆ مۆزەخانە دەبن! چەند ساڵ پێش ئێستا من خۆم لەسەر خواستی برادەرێکم نامیلکەیەکی ئەنجومەنی ستالینیستەکانی بریتانیام لە ئینگلیزییەوە کردە کوردی، زۆریشی پێوە خەریک بووم، خێریان بنووسێت کەس ئامادە نەبوو بۆمانی چاپ بکات! ئێستا ئەو هەواڵە سەیرە گوێ بدەنێ کە چەند ڕۆژە هەموو میدیای بریتانیای داگرتووە. کۆمەڵێکی مائۆئیستی ماوەی ٣٠ ساڵە سێ ژنیان لە ماڵێکدا قەتیس کردووە. دیارە دەبێ لەجیاتی زنجیری ئاسن، زنجیری ئایدیۆلۆجیایەکی پووچەڵیان لە پێ کردبێتن:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2013/11/131125_l30_slave_britan_maoist.shtml

بەراورد:

دوور لە هەرا وهوریا و شەڕوشۆری ڕۆژانە و بیستنی هەواڵی ناخۆشدا، چەندە بلاوێن و لەبەردڵانە ئەو دەنگە مرۆڤانەیە. کابرای قەشەی فەلە، حەفتا ساڵ پێش ئێستا لە کلیسەیەکی ئاڵمانیاوە چۆتە تەورێز و ئیسفەهان بۆ ئەوەی هەموو ژیانی خۆی بەختی خزمەت بە منداڵانی کوێر لە وڵاتێکی ئیسلامی بکات.

ئەوە مەلای ئەوان:

http://www.gooya.com/external/dw.de/p/1ALTU

ئەوەش مەلای سەدەی بیست ویەکی ئێمە:

"مەلا عەلی کەڵەکی دانیشتووی قەزای خەباتی سەر بەشاری هەولێر لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەلاپەڕەی تایبەتی خۆیدا دەڵێت "بەواجیبی دەزانین بڵاویبکەینەوەو ئاگادارتان بکەینەوە لەهەرناخۆشییەک کە بەسەرتان بێت‌و دەبێت ئاگاداری خۆتان بن‌و شەیاتین ‌و جنۆکەیەکی زۆر دابەزیتە سەر زەوی لەخاکی عێراق‌و شارەکانی کوردستان بەتایبەتی شاری سلێمانی/" (ڕووداو)

لە غەیبەوە هەواڵ بەو مامۆستایەی خۆمان گەیشتووە جندۆکەیەکی زۆر گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەکانیان دابەزیون، دیارە تەنیا حەڵاڵ زادەکانیش دەیانبینن، جا کێ ئازایە بڵێ نایانبینم!

ڕووی درۆزنیش هەمیشە چەرموگە!

دیکشنری مێژوویی کورد

ئەوە لەو کارە بنەڕەتی و گرنگانەیە لەم ساڵانەی دواییدا کرابێت. کتێبێکی ٤٠٩ لاپەڕەیی بە زمانی ئینگلیزی بۆ ناساندنی کەسایەتی و ڕووداوە مێژووییەکانی کورد هەرکام لە لاپەڕەیەک و دواندا. بۆ نموونە لە پیتی /ب/ دا بارزانییەکان، شیخ مەحموودی بەرزنجی، عوسمان بایدمیر، جەمیل بایاک، بەدرخانییەکان، ئیسماعیل بێشکچی، ئیدریس بدلیسی، کەماڵ بورکای و... بەم شێوەیە هەموو پیتەکانی ئەلف و بێ.

من دەقی تەواوی کتێبەکەم لە سەر ماڵپەڕێکی کوردی بینی و زۆرم پێخۆش بوو بمتوانیایە لێرەدە ئەدرەسەکەی ڕابگەیێنم بەڵام لەبەر کێشەی کۆپی ڕایتس نایکەم. ئەوە تایبەتمەندی کتێبەکە بۆ کەسانێک کە بیانەوێت لە بیچمی کتێبی سەر کاغەز یان لە شێوەی ئەلەکترۆنیدا بیکڕن:

Gunter, Michael M, “Historical Dictionary of the Kurds”, Searecrow Press Inc.,                                                        ISBN:   978-0-8108-6751-2 (paper)              ISBN:  978-0-8108-7507-4 (ebook)

"جوانیەکەت هیچ بایەخێکی نییە!"

ئەوە ناوی فیلمێکە لە فسیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن پیشان درا و منیش بەختی بینینیم هەبوو. ئینسانی، بەرپرسانە و پسپۆڕانە! واقیعە تاڵەکانی ژیان و خەونە ئینسانییەکانی بنەماڵەیەکی کورد کە باوکیان گریلای سەرچیا بووە و منداڵەکانی لە شارێکی ئوروپا بە دوو تەربیەتی جیاوازەوە گەورە بوون. لە بڕگەیەکی فیلمەکەدا گریام. ئێمە گەلێک پێشمەرگەمان بووە و هەن کە خەباتکاری سەر چیا بوون و بۆ ئامانجێکی پیرۆز پشتیان لە بنەماڵەکەیان کردووە. "کاک حوسەین تاباک" دەرهێنەری فیلمەکە کارەساتی ژیانی گریلایەکی کردۆتە نموونەی ئەو هەموو شۆڕشگێڕە کوردەی وا بە درێژایی چەندەها سەدە لە کوردستان چەکی ئازایەتییان هەڵگرتووە و چوونەتە مەتەرێزی شەرەفەوە. تاباک ئەو پرسیارە دادەمەزرێنێت: ئەی حاڵ و ئەحواڵی بنەماڵەکانیان لە شاری؟ پێڕاگەیشتنی دەرهێنەر و سیناریۆنووس بە ڕۆحی مرۆڤ، هەروەها ووردبوونەوەی فیلمەکە لە خواست و ئاوات و ئارەزووەکانی ئینسان، سەرنج ڕاکێشە.

ماڵپەڕێک بۆ هەورامان

ئەوە یەک لە دەوڵەمەندترین ماڵپەڕە کوردییەکانە کە من چاوم پێیان کەوتبێت و لە ڕاستیدا ئەنسیکلۆپێدیایەکە بۆ زانیاری لەسەر هەورامان. بابەتەکان لێرە ولەوێ گردوکۆکراون بەڵام هەموو لە پەیوەندی هەوراماندان. دەستی کاک هومایوون محەممەد نژاد خۆش بێت.

http://haneberchem.mihanblog.com/link/

Sound Cloud

ساوند کڵاود ماڵپەڕێکی زەبەلاحە بۆ دەنگ، کە بابەتی غەیرە مۆسیقاییشی تێدا جێ بۆتەوە- شتێک وەک یووتیووب، بەو جیاوازییەوە کە ساوند کڵاود تەنیا دەنگە و فیلم و وێنەی نییە. کورد لەوێشدا لاپەڕەی تایبەت بە خۆی هەن و گەلێک ماتڕیاڵی کوردی تێدا دەدۆزرێتەوە کە بە گوێرەی زەوقی کەسانێک کە بابەتەکان دەنێرن، لێک جیاوازن. بۆ بەشێک لە بابەتەکان ناونووسییەکی ساکاری ئەدرەسی ئیمەیل پێویستە.

ئەو بابەتانەی وا کاک ناسر سینا و کاک جەعفەر حوسەین پوور (هێدی)لە سەر ماڵپەڕەکەیان داناوە گەلێک هەڵبژاردە و دانسقەن، هەموو کەسیش دەتوانێت گوێیان بۆ ڕابگرێت. ئەوە بەشی تایبەت بەهەردووکیانە لە سەر ساوند کڵاود:

https://soundcloud.com/nassersina

https://soundcloud.com/hedi-jh-2

پرسە

سەرەخۆشی وەک سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانە، ناخۆشە و باوەڕ ناکەم کەس هەبێت پێی خۆش بێت؛ منیش وەک هەمووان! بەڵام ئەوەی زۆر من ئازار دەدات هەندێک کەسن کە دەیانەوێت لە مەجلیسی سەەرەخۆشیی کورداندا خۆیان بە خاوەن عەشیرەت و تایفەدار پیشان بدەن، جا حەوت هەشت کەس دەخەنە شوێن خۆیان و لە شوێنی پرسەی کابرا وەژوور دەکەون، وەک جەنەڕاڵی سوپا دەستێک بەرز دەکەنەوە بە شانازییەکەوە لەوسەردادەنیشن تا کۆتاییش بۆقێک بەخۆیانەوە دەنێن کە فەرموون بزانن من کێم، کاتێکش هەستانە سەرپێ یەکجێ چەندکەس پێکەوە هەڵدەستن!

من ئەوەندە بەو کارە دواکەوتوانەیە ناڕەحەتم کە نامەوێت چاوم پێی بکەوێت. هەمیشە هەوڵ دەدەم بە تەنیا خۆم بچمە شوێنی پرسە و ئەگەر ناسیاوێکیش لە بەر دەرگا ببینم سێ چوار هەنگاوێک پێش یان دوای ئەو دەکەوم بۆئەوەی هەست نەکرێت کەسم لەگەڵدایە. هۆزایەتی بۆتە قیل و لە لەندەنیش لە کەوای سپی کورد نابێتەوە!

خەڵکینە، بەڕووشمان نییە؟

ساڵانی زوو، چەند مانگێک لەو شاخ و کێوانەی باشووری کوردستان بووم، هەرمێ و سماق و بەڕووی چەندساڵەم دەدی وەریبوونە سەر زەوێ و ڕزیبوون. خەمی ئەوەم دەخوارد بۆچی خاوەنیان نییە بیانگەیێنێتە بازارەکانی جیهان. بەڵام ئەودەم وڵاتەکە بە دەست سەددامەوە بوو و کەس بیری لە سماق و هەرمێ نەدەکردەوە کاتێ مرۆڤی کوردد لە ئەنفالدا وەک بەڕووی دارستان هەڵدەوەرینە سەر زەوی. بەڵام پار لە سلێمانی بووم چاوم بە بەڕووی بەر دووکانێک کەوت، ویستم کیلۆیەک بکڕم بیهێنمەوە لەندەن بڵێم دیاری کوردستانم هێناوە:

-          کاکی برا ئەو بەڕووە هی کام باژێرە؟

-          شام!

-          دەی خوا حافیز براکەم!

شۆستەی هەولێر

زۆرم پێ سەیر بوو، لە هەولێر پیادەڕۆی بەر هەردووکانێک جیاوازبوو لەوی دیکە: بەرز و نزم، موزاییک، قیلتاو، خاک و خۆڵ، لە هەموو چەشنێک! وا تێگەیشتم کە پیادەڕۆ مڵکی شارەوانی نییە و هی خاوەن دووکانەکەیە. پرسیارم لە برادەرێک کرد گوتی وەهایە، تەنانەت دووکاندارێک بەر دووکانەکەی خۆی کردۆتە باخچە، گوڵ و گیای تێدا شین کردووە، کەسیش ناتوانێت بە ناویدا تێپەڕ بێت، هەر ماوە کەوەر و پیوازی لێ دابچێنێت!

کاولێ بادینان

گۆرانی گەلێک خۆشی 'کاولێ بادینان' لە بارودۆخی سیاسی کوردستاندا مێژوویەکی سەمەرەی هەیە. شیعری گۆرانییەکە لە بنەمادا پێداهەڵگوتنی بادینان و بەراورد کردنیەتی لەگەڵ ئێران و ناوچەی لاجان کە من بە منداڵی بیستوومە، دووریشی نازانم لە ناوچەی پیرانشار و شنۆوە سەری هەڵدابێت. ئەوە شیعری گۆرانییەکەیە:

کاولێ بادینان سەد ئێران دێنێ /  دەشت و باژێڕی لاهیجان دێنێ

کاتێ کە لە ساڵانی چلی ئێران (شەستەکانی زایێنی) دا 'برایانی زێزێ' گۆرانییەکەیان گوتەوە و لەسەر قەوان تۆماریان کرد، دیار بوو لە ترسی چەتەی ساواک و بەرپرسی ئەودەمی ڕادیۆی کوردیی تاران و کرماشان ئەوەیان بە ڕاشکاوی بۆ نەدەگوترا، لە ئەنجامدا ناو و ناوەرۆکەکەیان گۆڕی و کردیانە "قووڵکی بەر گەردن":

کاولەی بادینان، هێڵان بە هێڵان       قووڵکی بەرگەردنت حەوزی جەحێڵان

http://www.youtube.com/watch?v=-Lv1B8niIIo&feature=related

 

لەم ساڵانەی دواییشدا هونەرمەندان ڕەشید فەیزی نەژاد و ناسری ڕەزازی گۆرانییەکەیان کەم و زۆر بە هەمان شیعری برایانی زێزێوە گوتەوە، هەم بە ناوی 'قووڵکی بەرگەردن' و هەم بە ناوی 'کیژی سلێمانی'. گۆرانییەکەی کاک ڕەشیدم بۆ نەدۆزرایەوە، بەڵام ئەوە گۆرانییەکەی کاک ناسرە کە ئامێتەیەکە لە دووهەوای 'قووڵکی بەرگەردن' و 'حەوسەت':

کاولی بادینان، هێڵان بە هێڵان       قووڵکی بەرگەردن/ قووڵکی بەر سینەت حەوزی جەحێڵان

http://www.youtube.com/watch?v=AnfFmY-67nc&feature=related

وشەی کاولەی و کاولی لە دوو وێرژنەکەدا جیاوازن لە 'کاولێ' ی بنەما و مخابن لە هیچکامیاندا نە کاولێ بادینان، ئێران دەهێنێت و نە دەشت و باژێری، لاجان دێنێت. بەختی ئێران!

فۆلکلۆری سەدەی بیست ویەک

-    "چاوت ئەستێرەی شەوێ، کوڵمەت دەندووکی کەوێ"

لە "ئاپڵ" و "گالاکسی" کامیانت زۆر خۆش دەوێ؟

-    "ئامە و ئامە و ئامینێ ئامەی دلکە و هەوشینێ"

چاکم ببمە قاچاخچیت لە بۆ ڕێگای بەڕلینێ!

-    "دەبڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شێخان"

یەک قەولی ڕاستت نییە، سەرەک کۆماری ئێران!

-          "خەسووم عەمری نەمێنێ /  ئاوی شەوێم پێ دێنێ"

ژووری پاڵتاکەکەمان /  پەپووی تێدا دەخوێنێ!

 ********************************************

وردە فەرمایشت (بەشی ١٣)

نێڵسن ماندێللا

ئێستا، دەوروبەری سەعات ١٠ ونیوی شەو، ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٣ یە. هەواڵی کۆچی دوایی نێلسن ماندێللام ئێستا ژنەفت. نە ئێرە جێی باسی ئەو مرۆڤە مەزنەیە و نە من کەسی بابەتەکەم، ماندێللا لە پانتایی ئەم جیهانە بەرینەدا کەسایەتیەکی خۆشەویست و ڕێزلێگیراو بوو. ٢٧ ساڵ ئازاری زیندان و تەنیایی کێشان تەنیا زەمینەیەکی کەمی بۆ ئەو خۆشەویستییەی خەڵکی پێک هێنا. ئەوەی وا کردیە قارەمانی سەردەم هەر ئەو زیندانە نەبوو، ئەو توانی هەم خەباتکار و لەخۆ بووردوو بێت و لەسەر هەڵوێستی خۆی بوەستێت، هەم سیاسییەکی دواڕۆژ بین بێت کە لەپێناو مەسڵەحەتی گەل و وڵاتەکەی لە دوژمنەکانیشی خۆش بوو و کۆمەڵگایەکی ئەفراند کە گورگ و مەڕ تێیدا حاوانەوە. بەروبووی سیاسەتی مرۆڤانەی ماندێللا لە چوارچێوەی ئەفریقای خواروودا بەربەست نەما و تەنانەت گەیشتە کوردستانیش. ئێمەی کورد ئەو ئازایەتی و ڕێگەناسییەی ماندێللامان نابێ لەبیر بچێت کە چەند ساڵێک پێش ئێستا خەڵاتی ئەتاتورکی حکوومەتی تورکیای دایە دواوە تەنیا بەناوی ئەو بێدادگەرییەوە وا دەرحەق بە کوردی دەکەن. یادی بەخێر بێت!

ئەوەی خوارەوە پێداچوونەوەیەکی ژیانی ماندێللایە کە چەند خولەک دوای مەرگی ئەو ئینسانە مەزنە لە سەر ماڵپەڕی بی بی سی بڵاو کرایەوە:

http://www.bbc.co.uk/news/world-africa-22892784

 

کۆماری تریاکی دروستکەر!

"بەرپرسانی ئێران بە ڕاشکاوی بە حکوومەتی هەرێمیان گوتووە: "ئه‌نسار و تلیاك، به‌رامبه‌ر به‌ پژاك‌و عه‌ره‌قن. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی‌ روونه‌ كه‌ ئه‌نسارولئیسلام وه‌كو دۆسیه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه‌ یاریی پێده‌كرێت."

  ئەوە دێڕانەی سەرەوە بەشێکن لە وتاری ماڵپەڕی لڤین بەناوی 'ئیتلاعات لە کوردستان'، کە لە درێژەیدا هاتووە:

".... ناردنی‌ تلیاك بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه‌ كارێكی‌ رێكخراوه ‌و ده‌یانه‌وێت ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بڵاوببێته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ قازانجهێنه‌رترین هێڵه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ تلیاك كه‌ (ئه‌فغانستان ئێران.. كوردستان.. ئوردن یان سعودیه‌)یه‌. له‌ زیندانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشدا چه‌ندین كه‌س به‌ تاوانی‌ بازرگانی‌ به‌ ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانه‌وه‌ گیراون كه‌ زۆربه‌یان ئێرانین. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ گومانده‌كرێت چه‌ند تۆڕێكی‌ مافیایی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دروستبووبێت بۆ ئه‌م بازرگانییه‌و كه‌سی‌ حیزبی‌‌و عه‌شایری‌ گه‌وره‌ له‌پشتیانه‌وه‌ هه‌بن كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ‌ ئیتڵاعاتدا هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید..." ئەوە سەرجەمی ڕاپۆرتەکەیە:

http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=46

 ئەوەی خوارەوەش هەواڵێکە سەبارەت بە جیددی بوونی مەسەلەی مادە هۆشبەرەکان لە باشووری کوردستان. لای کەم باڵێکی بەهێز لە دەسەڵاتداریەتی ئێران و هیرارشی ڕۆحانییەتی شیعە کە وەک "ئایەتوڵڵا دانشمەند" هەموو سوننەیەک بە حەرامزادە دەزانن، دەیانەوێت نەک هەر کوردستان بەڵکوو وڵاتانی سوننە نشین وەکوو ئەردەن و عەرەبستان و کوەیتیش ئالوودەی مادە هۆشبەرەکان بکەن. ئەوە ناوەرۆکی ئیسلامی نابی موحەممەدییە لە قوم و مەشهەد:

http://www.awene.com/article/2013/11/28/27664

چاوی ڕەشمان کاڵ بووەوە!

دوای ئەو هەموو دەنگدان و ڕۆحانی ڕۆحانی کردنەی چەند مانگ پێش ئێستای کوردستان و بەڵێنی زۆری مەلای لابەلا، وەزیر هیچ، ئوستاندارێکی سوننەشیان بە کوردستان ڕەوا نەدی! کورد بۆ جاری سەد ویەکەم دەستی سووتا.

فاتێحای گورگ!

وەزیری کولتوری تورکیا لە پاریس سەردانی گۆڕی ئەحمەد کایا و یەڵماز گونەی کردووە و فاتیحای لەسەر خوێندوون! حیکایەتێکی ناخۆش نییە، ئەو دوو هونەرمەندە مەزنە لەدەست ڕاونانی حکوومەتەکەی ئێوە هەڵاتن، لە غەریبیدا دیقیان کرد و لە گۆڕستانی پڕلاشزی پاریس ئەسپارەدی خاک کران، ئێوە بکوژی ناڕاستەوخۆی ئەوانن بەڵام ئێستا هەر خۆتان دەچن و فاتێحا لەسەر قەبریان دەخوێنن! ئەگەر ئەوە فرمێسکی تیمساح نەبێت و ڕاستییەکی تێدا بێت، گەلێک ئەرک هەیە دەبێ بۆ زیندووەکان بەڕێوەی بەرن پاشان نۆبەی مردووان بێت! ئەرێ ئارکاداش، دەزانن چەندهونەرمەند و نووسەر و پارێزەری کورد ئێستا بێ تاوان لە زیندانەکانتاندا ڕاگیراون؟ ئەگەر درۆزن نین بۆچی سەردانی ئەوان ناکەن؟ هەر بۆچی ئازادیان ناکەن؟

بەڵام قسەی خۆمان بێت، سەرەڕای ئەو ڕاستییانەش، وێدەچێت هەندێک شت لە تورکیا گۆڕابێت، ئەوشتانە چەندساڵ پێش ئێستا بە خەونیش نەدەبینران! دەبێ سپاسی گریلای سەرچیا و ئەسیرانی زیندانەکان بکەین کە ئەوەیان گونجاو کرد.

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=37183

ژینگە

ئێستاش بۆ من هەر پرسیارە بۆچی سنە وکرماشان دەبێ سێهەمین و شەشەمین پیس وپۆخەڵترین شاری دنیا بن ئەگەر رژیم لەوێ خەریکی گەندەکاریی شیمیایی نەبێت. ئەم وتارە لە پەیوەندی پرسیارەکەی مندا نییە بەڵام باسێکە لە سەر ژینگەی ئێران نووسراوە:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=56899

چەند کاریکاتیری ١+٥ و ئێران

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/12/171353.php

 

پۆند لە سکۆتلەندی سەربەخۆ

کەمتر لە ١٠ مانگی دیکە خەڵکی سکۆتلەندا دەچنە سەر سندووقی ڕیفڕاندۆم بۆ ئەوەی دەنگ بدەن ئایا خاکەکەیان لەگەڵ بریتانیا بمێنێتەوە یان سەربەخۆ بێت. حزبە ناسیۆنالیستەکانی سکۆتلەندە بەگەرمی خەریکی پڕوپاگەندەن بۆ ئەوەی دەنگی ئەرێ یی زیاتر بێت و بتوانن لە بریتانیا جیاببنەوە. سکۆتلەندا لە سەرەتاکانی سەدەی هەژدەهەم (ساڵی ١٧٠٧) دا بە خواستی خەڵکەکەی و لەسەر ئەساسێک کە پێیدەگوترێت یەکیەتی شەخسی یا "پرسونال یوونیەن"، لەگەڵ ئینگڵەند کەوت و بەگوێرەی ئەو یەکیەتییە، هەردوولا بوون بە خاوەنی یەک شا بەڵام هەرکام لەچوارچێوەی سنوورەکانی خۆیاندا یاسا و حکوومەت و پەرلەمانەکەی خۆیان مایەوە (شێوەیەک لە فێدڕالیزم). ساڵی ٢٠١٤ ساڵێکی بڕیاردەر دەبێت بۆ درێژەدان بە مانەوە لەو چوارچێوەیەدا یان هەڵبژاردنی ڕێبازێکی سەربەخۆ و گەڕانەوە بۆ سێسەد و شەش ساڵ پێش ئێستا. یەک لە کێشەکانی ئێستای هەردوولا ئەوەیە ناسیۆنالیستەکانی سکۆتلەندا دەیانەوێت "پاوەند' ی سترلینگ وەک دراوی سکۆتلەندای سەربەخۆ بهێڵنەوە بەڵام حکوومەتی بریتانیا دژ بەو بڕیارەیە و دەڵێ ئێوە ئەگەر جیادەبنەوە دەبێ دراوی خۆشتان هەبێت و دەست لە دراوێک هەڵبگرن کە هی ئینگلەند و وەیڵز و ئیڕلەندی باکوورییە.

ڕۆژنامەی کوردستان

دەورەی تەواوی ڕۆژنامەی 'کوردستان' ی چاپی تاران (ساڵانی ١٩٦٠ تا ٦٤) وەک دیارییەکی بەنرخی ئەکادێمیای کوردی لە هەولێر گەیشتە دەستم، سپاسی زۆرم هەیە بۆیان. بنکەی ژین و ئەکادێمیا هەموو ژمارەکانی ڕۆژنامەکەیان لە چوار بەرگدا چاپ کردۆتەوە، کاک سەلاحوددین موهتەدی سەرەتایەک و کاک سدیق ساڵح کۆتاییەکیان بۆ نووسیوە. سەرەتای کاک سەلاح ڕۆژانی یەکەمی دامەزرانی ڕۆژنامەکە دەناسێنێت و کۆتاییەکەی کاک سدیقیش پێرستی بابەتەکانی هەموو ٢٠٩ ژمارەی ڕۆژنامەکەیە، دەستی هەموولایەکیان خۆش بێت. من ٣٠-٤٠ ژمارەی ئۆریجیناڵی ڕۆژنامەکەشم لەلایە. بۆخەڵکی دیکە نازانم بەڵام بۆ من ڕۆژنامەی کوردستان بایەخێکی تایبەتیشی هەیە: کوردی نووسین و خوێندنەوە لەو ڕۆژنامەیە فێر بووم! سەرەڕای هەموو ناتەواوییەکی لایەنی سیاسی دەرچوونی ڕۆژنامەکە و چاوەدێریی تەواوی ساواک بەسەر کاروباریدا، دەورێکی گرنگی لە بووژاندنەوەی هەستی نەتەوایەتی لاوانی کوردی ڕۆژهەڵات لەو ساڵانەدا بینی. یادی بەڕێوەبەرانی دڵسۆزی 'کوردستان' بەخێر بێت و ساواکیش هەر ئەو جێیە جێی بێت کە ئێستا هەیە!

کتێبی "نگاهی بە شاه"

خەریکی خوێندنەوەی ئەم کتێبەی عەبباسی میلانیم. پێشتر کتێبەکەی دیکەیم لەسەر ئەمیرعەبباسی هوەیدا خوێندبووەوە و ناسیاوی قەلەم و هەڵسەنگاندنەکانی هەم. سەدبریا کوردیش توێژێنەری ورد و بێ لایەنی وەک ئەوی هەبوایە، یان ئەگەر کەم وزۆرێکیش هەن، زیاتر بوایەن. ئێمە ئێستاش هەر لەو قۆناغەداین کە مێژوونووسانی وەک حوزنی موکریانی و ئەمین زەکی بەگ و ڕەفیق حیلمی و سەجادی و محەممەد ڕەسووڵ هاواری تێدا بوون واتە مێژوونووسانی ناسیۆنالیست کە تەنیا چاکە و لایەنە ئەرێ ییەکانی گەلی کورد و ڕێبەرانیان دەدیت و چاویان لە خراپە و ناتەواوی و هەڵەکانی دەپۆشی. میلانی بە چوار چاو، پشت و ڕووی دیاردەکان دەبینێت، کورد مێژوونووسی چوارچاوی پێویستە!

شاربەدەرکراوانی دوای کۆماری کوردستان

ئەم وتارە کورتە سەبارەت بەو کەسانە نووسراوە کە لە ئازەربایجانی دوای حکوومەتی میللی (١٣٢٤) لە ئازەربایجان دوور خرانەوە. شاربەدەری دەبێ بۆ کورد زیاتریش بووبێت؛ ئایا ئێمە هیچ هەواڵێکمان لێیان هەیە؟ خاڵی سەرنج ڕاکێشی وتارەکە باس کردنە لە 'ناوەندێکی لێکۆڵینەوە لە حکوومەتی میللی ئازەربایجان'. ناوەندێکی ئەوتۆ بۆ کۆماری کوردستان گەلێک پێویستترە لەبەر ئەوەی هەواڵی ئەوساڵانەی کوردستان چەندقات زیاتر لە ئازەربایجان سانسۆر کراون

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=56901

مێژوولکەی پ ک ک

هەواڵێکی ڕوونکەرەوەیە سەبارەت بە مێژووی چالاکیی سیاسیی حزبەکە و پەیوەندیان لەگەڵ وڵاتانی ئوروپا:

http://www.awene.com/article/2013/12/04/27819

 

٥٠٠ ەمین ساڵی نووسرانی 'شازادە' ی ماکیاوێلی

"...این استدلال ماکیاولی است که امور انسانی در حرکت اند و در نتیجه الزاما دچار فراز و نشیب هایی خواهند شد. از تغییر نمی توان اجتناب کرد، اما مهارت سیاسی افراد باید به این امر اختصاص یابد که خود را در جریان تغییر مصون نگاه دارند. به همین دلیل است که او گسترش قدرت انسانی را مطرح می کند. به جای استفاده از مدل دولت های کلاسیک شش‌گانه برای نشان دادن چرخه ناگزیر خیر و شر در سیاست، ماکیاولی یک "جمهوری مستمر" را شرط پیشرفت نوع بشر می داند. به واسطه این "جمهوری مستمر" وی گسترش قدرت اجرایی را درمی یابد..

از آنجا که طبیعت به انسان ها دانش را بدون قوه اجرایی اعطا می کند، خود آنها باید این دانش را به مرحله عمل درآورند و نباید منتظر کمکی از جانب خدا یا طبیعت باشند... او اخلاق انسانی و سیاست انسانی را از زیر سایه خدا بیرون کشیده و رها می کند. چنین دیدگاهی بر این مسأله دلالت دارد که نزد ماکیاولی پایه های اخلاق سیاسی سکولار است..." (ڕامین جهانبەگلوو، ماڵپەڕی بی بی سی فارسی، ٣/١٢/٢٠١٣):

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/12/131202_l12_niccolo_machiavelli_500_prince.shtml

بیرەوەرییەکانی پێشمەرگەیەک

ئەو ڕاگەیاندنەم سەبارەت بە چاپی کتێبی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە سەر ماڵپەڕی 'بروسکە'دا بینی. نووسەر شێوەی دەستڕاگەیشتن بە کتێبەکەی دیاری کردووە بەڵام بە داخەوە نەیگوتووە یەکی وەک من کە پەیوەندی فەیسبووکیی نییە، چۆن دەتوانێ کتێبەکە پەیدا بکات.

http://brwska.net/news/item/1756-ktibi-seferik-bo-rabrdo-nosini-ibrahim-konaposhi-la-chap-hate-der.html

هۆکار

'ابراهیم نبوی' تەنزنووس لە وتارێکی پسپۆڕانەدا سەبارەت بە حکوومەتی شا دەنووسێت: "حکومتی که خودش براساس آزادی و سکولاریزم شکل گرفته بود، فضایی ایجاد کرده بود که بهترین نشریات روشنفکرانه کشور کمتر از پنج هزار تیراژ و مجله دینی « مکتب اسلام» حداقل صد هزار نسخه تیراژ داشت." ئەوە وتارەکەی نەبەوییە:

http://www.rahesabz.net/story/78376/

بۆڕێز گرتن لە یادی پەرەستارەکانی سەقز و سنە

ئەو وێنەیە بە ڕواڵەت هیچ پەیوەندێکی بە کوردستان و سنە و سەقزەوە نییە بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، 'ماشا' یش وەک دوو خوشکی 'کەعبی' لە سەقز و 'شەهین باوەفا' لە سنە، بەتاوانی بەڕێوەبردنی ئەرکی حیرفەیی و ئینسانیی خۆی ئیعدام کرا؛ ئەو لە لایەن فاشیسمی ئەڵمانییەوە ئەوانی ئێمە لە لایەن فاشیسمی ئیسلامی. هیچ جیاوازییەک دەبینن؟ یادیان بەخێر بێت!

http://www.pyknet.net/1392/04azar/11/page/fashisme.php

 

کچان مێرد بە دز و چەقۆکێش نەکەن!

بە گوێرەی یاسایەکی نوێ، لە ساڵی داهاتووەوە ژنانی بریتانیا دەتوانن پێشینەی یاسایی هاوسەرەکانیان بپشکنن. ئەوە بەو واتایەیە ئەگەر کچێک بیەوێت شوو بە پیاوێک بکات، بتوانێت بزانێ ئەو پیاوە دز بووە، چەقۆکێش بووە، کەوتۆتە زیندانەوە یا چی؟ هیوایە ئەو یاسا مرۆڤانەیە درەنگ یان زوو لە کۆمەڵگاکانی دیکەش دا ڕەچاو بکرێت.

پێوانەی مەکدۆناڵدی!

ئەم دنیایە شتی سەمەرەی تێدایە. لە بەرنامەیەکی ڕادیۆییدا گوێم لێ بوو دەیگوت هەندێک جار هەرزانی و گرانیی نرخی شتوومەک لە وڵاتانی دنیادا بە نرخی 'بیگ مەک' ی مەکدۆناڵد هەڵدەسەنگێنن! بەو پێیە، وڵاتانی سکاندیناویا لە هەموو شوێنێک گرانترن! ڕادیۆکە هەروەها دەیگوت لە دنیادا تەنیا ٧ وڵات هەن لقی ڕەستورانی مەکدۆناڵدیان لێ نەکرابێتەوە، یەکیان ئێرانە!

سێ یەکی قووت دراوە!

لە هەواڵەکاندا خوێندمەوە کە لەم ساڵانەی پێشوودا، لە جیاتی سەدا ١٧ ی داهاتی نەوتی عیراق تەنیا سەدا ١١ی دراوەتە کوردستان و کەسیش نەیزانیوە یان ئەگەر زانیویە دەنگی دەرنەهێناوە! بیرم لەوە دەکردەوە بۆچی دەبێ وابێت؟ برادەرێک گوتی حزبەکان جیاوازیی ١١ و ١٧ یان پێوە دیار نییە لەبەر ئەوەی کەم بێت یان زۆر، بەشەکەی خۆیانی لەپێشدا لێ هەڵدەگرن و ئیتر ئەو کەمییە دەکەوێتە بەشی خزمەتگوزارییەکان و خەڵکی ئاساییەوە کە ئەوانیش دەنگێکی سەربەخۆیان نییە یان ئەگەر هەیانە، بڕ ناکات هەربۆیەش وا سووک و سانا دیزە بە دەرخۆنە کراوە و کەسیش نەیزانیوە!

ئافەرەم کورد!

بەرنامەی مانگانەی "واچداگ" ی یەک لە تەلەفیزیۆنەکانی بریتانیا تایبەت بە تاوان و کوشتن و دزی و کاری ناشایستە و پۆلیس بەڕێوەی دەبات؛ لە بەرنامەکەدا هەرجارەی ناوی ١٠ کەس رادەگەیێنرێت کە پۆلیس بەشوێنیاندا دەگەڕێت. لە بەرنامەی مانگی ئوکتۆبر دا، ٢ کەس لەو ١٠ کەسە کورد بوون؛ دەست خۆش مام جێگر و مام ئارەش سەرتان بەرز ڕاگرتین! وا پۆلیسی هۆڵەنداش بەشوێن مام شوانی کوردەوەیە بە تاوانی کوشتنی کچێکی ٢٠ ساڵانی دەزگیرانی خۆی:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/20875

لێرە لە ئوروپا، ڕێژەکە ٢ لە ١٠ یە، جا ئەگەر پێتان کەمە، خراپ نییە بزانن لە کوردستانیش لە پێنج تیڕۆڕیستەکەی هێرشی ڕۆژی چوارشەممەی کەرکووک ٢یان کورد بوون، ئیتر چیمان دەوێت؟ سەدا سەد؟ خوا یاربێ ئەویشمان دەبێ!

هەڵسەنگاندنێکی پسپۆڕانە

ئەوە بابەتێکی کورت بەڵام بەناوەرۆکە و تێیدا مێژوولکەی سینەمای کوردی ناسێنراوە. دەستی نووسەر خۆش بێت:

http://www.helwist.com/Xeber/2013/12/2%20%20Cemshid%20Behrami%20Cinema.htm

 

نوشتە!

پێویستە هەموو پیاوێک ٧ جار ئەم دەقەی خوارەوە بخوێنێتەوە، ٧ جاری بنووسێتەوە و بیدا بە ٧ کەسی دیکەی وەک خۆی بیخوێننەوە، ئینجا هەموومان وەک نووشتە بە بن باخەڵمانەوە هەڵیواسین! بەڵام تکایە پیتی /ڕ/ ی عینوانی بابەتەکە بە /ڕ/ ی قەڵەو بخوێننەوە دەنا لەوەش خراپتر دەبین کە هەین! بابەتەکە لەسەر ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات-بۆکان و هەڵوێستە:

ئەو کاتەی وا خۆمان کەڕین

پیاوێک دڵنیگەران، تەلەفون بۆ دوکتوری بنەماڵەکەیان دەکات:
- دوکتور فریام کەوە، ژنەکەم خەریکە کەڕ دەبێ!
- ڕۆژی دوو شەممە خۆت و خێزانت وەرن بۆ لام.
- هەی هوو درەنگ دەبێ.
- چۆن تێگەیشتی ژنەکەت خەریکە کەڕ دەبێ؟
- دوکتور هەرچی هەرای لێدەکەم وڵام ناداتەوە.
- زۆرباشە با تاقیکەینەوە، تۆ و ئەو ئێستا لە کوێن؟
- من لە ژووری خەو و ئەو لە مدبەق(ئاشپەزخانە) یە!. ...
- دەی هەرای لێ بکە!
- ماریا......ماریا! فایدەی نییە گوێی لێنابێ! دەچێتە داڵانەکە، ماریا....ماریا! دوکتور، گوێی لێنابێ!
دوکتور پێی دەڵێ بچۆ نزیکتر.
دەچێتە بەر دەرکی مدبەق،...ماریا...ماریا......! دوکتور ژنەکەم نابیستێ، کەڕ بووە، کەڕ!
دوکتور کە گوێچکەی لە تەلەفونەکە دوور کردۆتەوە پێی دەڵێ، خۆتی لێ نزیک کەوە.
کابرا دەچێ لە پشتەوە دەست لە سەر شانی ژنەکەی دادەنێ و یەک بەخۆی هەرا دەکا ماریا....ماریا!
خێزانی دەگەڕێتەوە و دەڵێ، چییە گوێچکەت کەڕ کردم، بۆچی دەنەڕێنی، دە جار هەرات لێکردم هەر لێت دەپرسم چت دەوێ، گوێت لێنابێ!
Komm, ich erzähl dir eine Geschichte، Jorge Bucay, Buenos Aires, Argentinien
بە کوردی کردنی برایم فەڕشی
ڕۆژێک لە ڕۆژان
   

شاباش، گاوانی، پاژنەی کەوش و باقی حیکایەت!

ڤیدیۆی شاییەکی شاری سنەم چاو پێکەوت. شاباش وەک جاران دەدرا بەڵام کەس وکاری بووک وزاوا هەر لە ماوەی دەست گرتنەکەدا پارەیان دەدایە بووک و زاوا- جاران تەنیا بە شایەرەکان شاباش دەدرا! لەو ماوەیەدا کە ئێمە لە وڵات دوور کەوتووینەتەوە زۆر شت گۆڕاوە. جاران خەڵکانێک بیانویستایە ڕێز لە بووک یان زاوا بگرن دەچوون لە گاوانی هەڵدەپەڕین و وەک ئاوات خواستنیش بە لاوەکانیان دەگوت 'لە گاوانیی شاییەکەتدا هەڵپەڕم!'. ئێستا بۆتە شەگێن هەرکەس لە هەرکوێیەک بیەوێت هەڵدەپەڕێ! جاران دەبوو پیاو لە پشتەسەری خەڵکەکەوە بچێتە ڕیزی هەڵپەڕکێوە و کچان و ژنان لە بەر دەمی ڕیزەکەو، ئەەش واتای خۆی هەبوو. ئێستا ئەوانەش هیچ نەماون. تەنانەت بەدەورەگەڕانیش وەک خۆی نەماوە و لە هەندێک شوێن تەنیا لە جێوە هەڵدەپەڕن بۆ ئەوەی ڕوویان لە کامێرای تەلەفیزیۆن بێت! یاخود لەبەر کورسییەکانی ناو هۆڵ، کە بەرگرن لە هەڵسووڕانیان. لە هۆڵێکی لەندەن غەرامەیان لە خاوەن شاییەکە سەندبوو گوتبوویان پاژنەی پێڵاوی ژنەکان درێژ و باریک بووە و تەختەی سەر زەویی هؤڵەکەی کون کون کردووە!

پێوانەی سلامەتی!

لەو گەڕەکەی شارەکەمان کە لێی دەژین جگە لە دوو دراوسێ، یەک تاقەکەس نییە من بناسێت یان ناوم بزانێت، بەڵام  سێ بەرپرسی دیدەنگەی دوکتۆرەکەم لە دوورەوە بە ناوی خۆم بانگم دەکەن. ئەوە نیشانەی ساغیەتیی جەنابمە!

وێنە لە سلێمانی

لە سەفەری سلێمانیدا تەنیا سێ وێنەم بە مۆبایلەکەی خۆم گرت (خەڵکی دیکە وێنەیان گرتبێت یان نا نازانم). دوویان لە بەر دووکانی داخراوی نەمر مامۆستا ڕەئووفی مەلاحەسەن بوو کە ساڵێک پێشتر بەجێی هێشتبووین: دووکانێکی بچووکی چوار بستی لە نێو بازاڕ، کە تەمەنێک بە سەرفرازییەوە زەحمەتی تێدا کێشا و سەری خۆی بەرز ڕاگرت، یەکیشیانم لە سەر ڕێگای چوونم بۆ ماڵی مامۆستا محەممەدعەلی قەرەداغی لەگەڵ برادەرێکی خۆشەویستدا کێشا، کاتێ کە تووشی چاکی "پیر مەنسوور" بووین. بە یادی شیعرەکەی نالییەوە چووم بزانم دارەکە "فوتادەتەن" بووە یان نا:

"داخۆ دەروونی شەق نەبووە 'پردی سەرشەقام'؟
پیر‌و فوتادەتەن نەبووە 'داری پیرمەسوور'؟"

ئەگەر نالی لە ژیاندا بوایە و ئێستا لە ئەستەموڵ بژیایە، لێرەوە بۆم دەنووسی: قوربان خەمت نەبێت، داری پیرمەسوور بەو گەڵا سەوز وجوانانەی کۆتایی پایزەوە، فوتادەتەن نەبووە بەڵام  "پیر و فوتادەتەن بووە مام ئەنوەری نە سوور!"

 ********************************************

وردە فەرمایشت (١٤)

سەروەریی یاسا

لە کوردستانەوە هەواڵی ناخۆش دێت. کووژرانی کاوە گەرمیانی، هێرش بۆ سەر ژنان، کووژرانی خەڵکی ئاسایی، خۆپیشاندان و داواکاریی خەڵک بۆ ڕاگەیشتن بە تاوانەکان و بەرگری لە درێژە کێشانی ئەو ئاژاوە نەخوازراوە. بۆ من کە لە دەرەوەی وڵات دەژیم و زانیارییەکانم هەر ئەوانەن وا لێرە ولەوێ دەیانخوێنمەوە، تاقە چارەسەرێک کە دەرمانی هەموو ئەو دەردانە بکات، هێز بەخشینە بە پەیڕەوکردنی یاسا و سەربەخۆیی دەزگای داوەری و نەهێشتنی چەند دەوڵەتی وخزمایەتی حزبایەتی و کردنەوەی هۆڵی دیالۆگ و باس کردن لە یاسا نێو دەولەتییەکان و ناردنەوەی مەلاکانە بۆ مزگەوتەکان.

http://nrttv.com/birura-dreje.aspx?jimare=640

 

لە پەراوێزی مردنی نێڵسن ماندێللا دا

ماندێللا لە چەند دەرفەتی جیاوازدا لایەنگریی خۆی لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد دەبڕیبوو، کە لووتکەی هەمووی قەبووڵ نەکردنی خەڵاتی ئەتاتورک بوو لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە؛ ئەوەشی بە ڕاشکاوی ڕاگەیاند کە بە هۆی چەوسانەوەی گەلی کورد لە لایەن حکوومەتی ترکانەوە خەڵاتەکەیان لێ وەرناگرێت. ئەو کارە بەرپرسانەیە لە لایەن کەسایەتییەکی جیهانیی وەک ماندێللاوە دەبوایە ببێتە مانشێتی سەر هەموو ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کورد بەڵام بە داخەوە ترسی حکوومەتی هەرێم لە تورکیا بووە هۆی ئەوەی بابەتەکە دەرنەبڕدرێت. من تەنیا توانیم جارێک لە هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕووداودا ئاماژە بەو قسە گرنگە بخوێنمەوە و جارێکیش لە ماڵپەڕی پەیامنێر لە پەراوێزی پەیامی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا. ئەسڵی پەیامەکە، خۆی لە قەرەی ئەو مەسەلەیە نەدابوو و تەنیا ماڵپەڕەکە لە کۆتایی پەیامەکەدا ئاماژەی بە مەسەلەکە کردبوو. بزانن کوردی نەبەرد چی لێ بەسەرهاتووە:

http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=326677#sthash.fduswjAf.dpuf

تیرۆریست کێیە"

ماندێللا لە وتووێژێکی دوورودرێژ لەگەڵ دەیڤید دیمبڵی بی بی سی دا، کاتێ لێی دەپرسرێت سەبارەت بەو قسەیەی مارگرێت تاچیر دەڵێی چی کە ڕێکخراوەی ئەی ئێن سی بە تیرۆریست ناو دەبات، وەڵام دەداتەوە: "تیرۆریست، تاک یان حکوومەتێکە کە خەڵکی بێ تاوان دەکاتە قوربانی، نەک حزبی خەباتکار."

دەبێ کێ لە کێ داوای لێ خۆشبوون بکات؟

لە ناو ئەو پەیامانەی وا کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان بە بۆنەی مردنی ماندێللاوە ناردبوویان، پەیامی نوور حوسەین هاوسەری مەلیک حوسەین شای پێشووی ئەردەن لە هەموان زیاتر جێگەی سەرنجی من بوو:

"نور حسین، شاژنی پێشووی ئەردەن لە  توییتری خۆیدا داوای لێ خۆشبوون (طلب آمرزش) ی بۆ ماندێللا کردووە." (ماڵپەڕی بی بی سی فارسی)

پرسیارێکی ساکار: شاژن گیان، ماندێللا چ تاوانێکی کردبوو کە  کەسێک لێی خۆش بێت؟  ئەگەر هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی مرۆڤ هەبێت، دەستی بەسەر مرۆڤدا بڕوات و بزانێ چ بێعەداڵەتییەک لە ماندێللا و ملیۆنان خەڵکی وڵاتەکەی کراوە، دەبێ داوا لە ماندێللا بکرێت لەو خۆش بێت نەک ئەو لە ماندێللا!

گەورەترین دەرسی ماندێللا

ماندێللا عەینوبیللا پێشمەرگەی سەرچیای کوردستان لە هەڵبژاردنی نێوان خەڵک و بنەماڵەکەیدا خەڵکی هەڵبژارد و ئەوە کەم وزۆر بووە هۆی پشت گوێخرانی بنەماڵە. ئەم وتووێژەی کچەگەورەی ماندێللا بۆ ئێمەی کورد گەلێک دەرسی تێدایە:

http://www.bbc.co.uk/news/world-africa-25301146

 

شاکاری شاکاران

لە ماوەی ساڵانی مانەوەیدا لە زیندانی ترسناکی جزیرەی ڕۆبێن ئایلەندی ئەفریقای خواروو، جەیمز گرێگوری - زیندانوانە سپی پێستە ڕەگەزپەرستەکەی، بە ڕادەیەک کەوتە ژێر کاریگەریی کاریزما و کەسایەتیی بەهێزی ماندێللاوە، کە وردە وردە بوو بە دۆستێکی نزیک و لایەنگرێکی ئەو و حزبەکەی و خەباتی گەلەکەی. دوای ئازادبوونی ماندێللا، گرێگوری وەک میوانێکی ڕێزلێگیراوی ئەی ئێن سی، بانگهێشتنی ڕێ وڕەسمی سوێندخواردنی یەکەمین سەرەک کۆماری وڵاتەکە لە پەڕلەمانی ئەفریقای خوارووی دوای ئاپاڕتاید کرا. ئەو کەسەش وا سوێندی دەخوارد، ماندێللا بوو!  

http://www.iranglobal.info/node/27804

نامەی مەسعوود کوردپوور

بەراوردێک بکەن لە نێوان مەنتیقی کوردپوور لەم نامە پسپۆڕانەیەدا و بێ مەنتیقیی زیندانوانەکانی بۆ پاساودانی ئەسیر هێشتنەوەی ئەو دوو برا زیندانییە دڵسۆزەی خەڵک. بەچاو ببینن لە جیهانی زۆرداراندا چۆن هیچ نیشانەیەک لە ڕاستی و پاکی و خزمەت و گەورەیی ڕۆح و ڕێزدانان بۆ بۆچوونی غەیری خۆیان نییە و لەجیاتییان، ملهوڕی و نەفامی و ترسان لە ڕاستییەکانە کە حکوومەت دەکات. سڵاو لە گەورەیی و بەخشندەیی  کوردپوورەکان و نفرین لە زیندانوانەکانیان:

http://news.gooya.com/politics/archives/2013/12/171901.php

ڕۆحی گەورە

هەواڵی کووژرانی سێ ئەندامی گرووپی مۆسیقی ئێرانی "یەلۆ کەتز" و خۆکوژیی بکوژی ئەوان لە ئەمریکا، ڕەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو کۆمەڵگای ئێرانییەکاندا هەبوو. هێشتا هۆکاری جینایەتەکە بەتەواوەتی نەزانراوە بەڵام سەرنجڕاکێش هەڵوێستی دایک و باوکی یەک لە قوربانییەکانە (ئەسکەندەری) کە پەیامی سەرخۆشییان بۆ بنەماڵەی بکوژەکە ناردووە و گوتوویانە کوڕەکەتان دەبەخشین. من بە بیستنی هەواڵەکە مات مامەوە، لەم جیهانە تاریکەدا ڕۆحی درەوشاوە هەن  وزۆریشن؛ ئەوانن ڕێگای بەردەممان ڕوون دەکەنەوە. دەبێ ئەسکەندەرییەکان ببنە مامۆستا و ڕێگا پیشاندەرمان نەک "ڕیش" چەپەڵە ڕق ئەستوورە تؤڵە ئەستێنەکان (ئەم دێڕانەم دوو هەفتەپێش مردنی ماندێللا نووسیوە).

بەوە دەڵێن خزمەت

دەستی ئەو مامۆستا کوردە خۆش بێت کە ئەمساڵ بۆ یەکەم جار ئەلف و بێی بریلی تایبەت بە نابینایانی کورد داناوە:

http://rojhelattimes.net/index.php/hewal/430-2013-12-07-19-39-40.html

بێزاری

لە ماوەی ١٣ ساڵ کاری تەرجەمەی کوردی و فارسی خۆمدا لە بریتانیا، ڕاستەوخۆ لە کاری تەرجەمەی ٥ مرۆڤکوژیدا  بووم و ناڕاستەوخۆش ئاگام لە ٣ ی دیکە هەیە! هەموو بکوژەکان کورد و خەڵکی باشووری کوردستان بوون. شێوەی تێوەتلانم لەو کارانەدا بریتی بووە لە تەرجەمەی ڕاستەوخۆ لە دادگا و زیندان و پۆلیسخانە، یا وەرگێڕانی ئەوراق و بەڵگەنامەکانیان. بەڵام ئەوەی زیاد لە هەموویان پەستی کردووم کووژرانی 'بەناز مەحموود' ی مەزڵوومە بە دەست دوو ئامۆزا یان پوورزای خۆی، ئەویش لەسەر ئیجازە و قۆڵ کێشانی دایک و باوکی! من ئەوەم لە فیلمێکدا بینی کە تەلەفیزیۆنی کەناڵی ٤ ی بریتانیا چەند مانگێک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە دەنا خۆم لێی ئاگادار نەبووم.

سەمەرە بۆ من ئەوە بوو کەس و کاری بەناز بەوەیان تۆمەتبار کردبوو کە دۆستایەتی لەگەڵ کوڕێکدا هەیە. باشە، دۆستایەتی کچ وکوڕێکی لاو چییە جگە لە خۆشەویستی و مەگەر خۆشەویستی لە کۆمەڵگای ئێمەدا شتێکی نەفرەت لێکراوە؟ مەگەر لە سەرەتای جیهان و ژیانەوە تا ئەمڕۆ خۆش ویستن نەبووە ونییە کە ئێستا کورد دەیەوێت لە ئەوروپا پێشی بگرێت؟ وای دابنێین ئەگەر ئەو کوڕ وکچە بە یەک بگەیشتایەن چییان دەکرد؟ مەگەر قولـلەی کارەکە سێکس کردن نەدەبوو؟ باشە ئەگەر سێکس کردن ئەوەندە تاوانێکی گەورەیە کە دەبێ کەسەکەی لەسەر بکووژرێت ئەی چۆن ئەو دوو دڕندەیەی ئامۆزای بەناز پێش کوشتنەکەی دەستدرێژیی سیکسییان کردە سەری و دایک و باوکەکەش هیچیان نەگوت؟ باوەڕ کردنی هاسان نییە، بەڵام ئەوەم لە بڕگەیەکی فیلمەکەدا گوێ لێ بوو و مووچڕکم بە لەشدا هات، ڕشامەوە و بێزم لەو دوو مرۆڤکوژە و لە خۆم و لە کورد بووەوە، بێزم لە شەرەف بووەوە، لە ڕەسم و نەریت بووەوە و لە مرۆڤ بووەوە. هۆ خەڵكینە، ئەگەر ئەو کارە لای کورد پاراستنی شەرەفە، من کورد نیم، ئەگەر مرۆڤایەتییە، من مرۆڤ نیم، بەرازم، وورچم، گوێدرێژم، گوێدرێژ، زەڕ، زەڕ، زەڕ، خۆ لادەن جووتە دەهاوم، بەڵام بەنازی مەزڵووم ناکووژم!

http://rudaw.net/sorani/world/071220134

قەتڵ لە مەهاباد و بۆکان

هاوکات لەگەڵ ئەو تیرۆرانەی وا لەم چەندڕۆژەدا لە سلێمانی و کەرکووک ڕوویاندا، هەواڵی کووژرانی چەندکەسی بێ تاوان لە مەهاباد و پاوە و بۆکانیش بڵاو بووەوە. گەرچی جوغرافیای قەتڵەکان لەیەک جیاوازە بەڵام شێوەیان وێچووی یەکترە و دەبێ سەرچاوەشیان یەک بن، یان لەیەک شوێنەوە پلانیان داڕژابێت. مەلاکانی ئێران خەریکی پیلانن و دەیانەوێت کورد بە گژ یەکتردا بکەن؛ دەبێ زۆر لەوە وریاتر بین کە هەین دەنا دەکەوینە داویان خراپ پێوە دەبین.

http://www.akhbar-rooz.com/news.jsp?essayId=57077

بزانن کارەکان لە کوێوە خراپ بوون

ئەوە ئەسڵی یەکەم و دووهەمی "متمم قانون اساسی مشروطە ایران" ە کە لە ساڵی ١٢٨٥ واتە بە ماوەیەکی کەم دوای فەرمانی مەشروتیەت پەسند کراو و بە تەواوەتی ناوەرۆکی مەشروتیەت و "قانون اساسی مشروطە" ی لەبار برد. بزانن کێشەکە چەندە قووڵە و ئیجتیهادی شیعایەتی چی لە ئەساسی دیموکراسی و مەشرووتە کرد باوەکوو هەر مەشرووتە بەگشتی هیچی بۆ کورد تێدا نەبوو جگە لەوەی هەندێک مافی خۆجێ یی لێ ئەستاندەوە و دایە دەست تاران:

متمم قانون اساسی مشروطه


۱۳ امرداد ماه ۱۲۸۵ برابر با ۵ اگوست ۱۹۰۶ میلادی و ۱۴ جمادی الاخر ۱۳۲۴ هجری قمری

"اصل اول: مذهب رسمی ایران اسلام و طریقة حقه جعفریه اثنی عشریه است باید پادشاه ایران دارا و مروج این مذهب باشد.

اصل دوم: مجلس مقدس شورای ملی که بتوجه و تأیید حضرت امام عصر عجل الله فرجه و بذل مرحمت اعلیحضرت شاهنشاه اسلام خلد الله سلطانه و مراقبت حجج اسلامیه کثر‌الله امثالهم وعامه ملت ایران تأسیس شده است باید در هیچ عصری از اعصار مواد قانونیه آن مخالفتی با قواعد مقدسة اسلام و قوانین موضوعه حضرت خیرالانام صلی‌الله علیه و آله و سلم نداشته باشد و معین است که تشخیص مخالفت قوانین موضوعه با قواعد اسلامیه بر عهدة علمای اعلام ادام‌الله برکات وجودهم بوده و هست لهذا رسماً مقرر است در هر عصری از اعصار هیئتی که کم‌تر از پنج نفر نباشد از مجتهدین و فقهای متدینین که مطلع از مقتضیات زمان هم باشند باین طریق که علمای اعلام و حجج اسلام مرجع تقلید شیعه اسلام بیست نفر از علماء که دارای صفات مذکوره باشند معرفی بمجلس شورای ملی بنمایند پنج نفر از آن‌ها را یا بیش‌تر بمقتضای عصر اعضای مجلس شورای ملی بالاتفاق یا بحکم قرعه تعیین نموده بسمت عضویت بشناسند تا موادیکه در مجلسین عنوان میشود بدقت مذاکره وغور رسی نموده هریک از آن مواد معنونه که مخالفت با قواعد مقدسه اسلام داشته باشد طرح ورد نمایند که عنوان قانونیت پیدا نکند و رأی این هیأت علماء در این باب مطاع و متبع خواهد بود و این ماده تا زمان ظهور حضرت حجت‌عصر عجل‌الله فرجه تغییر پذیر نخواهد بود."

ئەوە ئەو بەڵایە بوو کە 'ئیجتیهاد' هەر لە یەکەم هەنگاوەوە بەسەر مەشڕووتەی هێنا و تا ئەمڕۆ و ساڵانێکی زۆری دیکەش تەنانەت دوای سیستمە حکوومەتیەکەی ئێستاش درێژەی هەبووە ودەبێت. ئەوەی لە تورکیای سوننە بە ئەتاتورک کرا، نە ڕەزاشا و نەکەسی دیکە نەیانتوانی لە ئێران بیکەن و هەوساری کارەکان لە دەست قوم و مەشهەد و نەجەف دەربهێنن. سەیرێکی ڕستەکان بکەن، "عامە میللەت" قڕڕەیە و کەوتۆتە کۆتایی سەف واتە دوای حجج اسلامیە و شاهەنشای ئیسلام و ئیمامی عەسری خەیاڵی کە ئەویش هەر واتە حجج اسلامیە! هۆ حوجەج گیان، ئەگەر کەسێکتان ماوە لە سەفەکەدا پێش خەڵکی بخەن، با ئەویش تەشریف بێنێت، خۆ ئێمە هەر قڕڕەین! (دەقەکە، لە 'ویکی نبشتە' وەرگیراوە)

مەلا ئەم جارە و تەنیا ئەم جارە ڕاستی کرد: سەرچاوە لێڵە!

صادق لاریجانی، رئیس قوه قضائیه ایران در جلسه مسئولان قضایی، با انتقاد از مخالفت‌‌ با اعدام گفت: "مخالفت با اعدام، در واقع مخالفت با حکم اسلام است زیرا قصاص نص قرآن کریم است."

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2013/12/131212_nm_execution_larijani_islam.shtml

چەواشەکاری نا، کەڵەگایی کردن لە ڕاستی!

گۆڤاری لڤین لە ژمارە ٢٥٣ ڕێکەوتی ١٢/١٠/٢٠١٣ دا ڕاپۆرتێکی کورتی سەبارەت بە تیرۆری شەهید قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤیەنا بڵاو کردۆتەوە، چەقی بابەتەکە لەسەر فازیل ڕەسووڵە کە ئەویش لەگەڵ ئەواندا کووژرا. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، فازیل ڕەسووڵ کەسێکی دژی زایۆنیزمە و قاسملووش لەبەرانبەر زاییۆنیزمدا هەڵوێستی گرتووە و بابەتی لەسەر نووسیوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش دژی زایۆنیزم بووە، خاوەنی ئەو ماڵەش وا تیرۆرەکەی تێدا کرا، جوولەکە بووە. ئەنجامێک کە گۆڤارەکە دەیەوێت خوێنەری وتار لێی وەربگیرێت ئەوەیە کە ئیسڕائیل و زایۆنیستەکان بوون قاسملوویان تیڕۆر کرد واتە ئێرانییە پاک و خاوێنەکان و سەحراڕوودیی دۆستی تاڵەبانی دەستیان لە تاوانەکەدا نەبوو! ئەوە ئیتر چەواشەکاری نییە کەڵەگایی کردنە لە ڕاستی و لە فاکتەکان. تەنانەت ئێرانییەکانیش ئەوەیان نەگوتووە کە مام لڤین دەیڵێت. ڕەفسەنجانی و نووریزاد چەند مانگ پێش ئێستا پێیان لە تاوانەکە نا، یەکەمیان ناڕاستەوخۆ بەڵام دووهەمیان بە ڕاشکاوی! جەنابی لڤین، دژایەتیکردنی زایۆنیزم لەو ساڵانەدا کاری هەموو ڕووناکبیرێک بە تایبەت بەرەی چەپ و کۆڵەکەیەکی سیاسەتی ڕەچاوکراوی وڵاتانی سوسیالیستی بوو، تەنانەت زایۆنیزم وەک شێوەیەک لە شێوەکانی ڕەگەزپەرستی لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش ناسرا بوو. بەڵام تووتییەکەی لڤین هەر ئەوانە دەڵێتەوە کە وەستاکەی پێی دەڵێت. ڕاست لەو ڕۆژانەدا کە ئەم وتارەی لڤین بڵاو بووەوە، سەردار قاسمیانی و سەحراڕوودی لە سلێمانی بوون!

نوام چۆمسکی   

وێدەچێت چۆمسکی لە ڕەوتی ڕووداوەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و دواڕۆژی کێشەی کورد و سیاسەتی ترکان زۆر دڵنیا نەبێت. بەکوردی کراوی بابەتەکە لە سەر ماڵپەڕی ڕوانگە دەخوێنینەوە:

http://www.ruwange.blogspot.co.uk /

دێموکڕاسی لەژێر چاوەدێریدا

بانەگەوازی ٥٦٠ نووسەری جیهان بۆ پاراستنی دیموکراسی لە مەترسیی دەوڵەتان و کارتێلە گەورەکان:

http://news.gooya.com/politics/archives/2013/12/171877.php

پلان!

ئەو قسەیەی داود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بیرلێکردنەوەی جیددی دەبێت:

"بە پشتیوانی خودا رۆژێک ئێوە، چۆن بە ناسنامە دەچنە جۆرجیا، بە ھەمان شێوە دەچنە ھەولێریش."

ترک بە خۆڕایی خۆی مڵاس نەداوە!

کێشەی بنەمامان هەیە

ئێمە لە ڕابردووی چەند هەزارساڵەی پێش سەدەی بیستەمدا هیچ دەقێکی کوردیمان بۆ پەروەردە کردنی زارۆکەکانمان نەبووە بۆ نموونە وەک کلیلە و دمنەی هیند و ئێرانی و عەرەب (نۆباری بچووکان و ..... تەنیا قامووسن نەک کتێبی فێرکردن). هەر بۆیەش منداڵمان بە زمانی بێگانە خوێندوویەتی و لە ئەنجامدا بە پەروەردەی بێگانەش ڕاهێنراوە.

قەبرستانی بەهائیان لە سنە

پڕ بەدڵ بە بیستنی ئەو هەواڵە تێکچووم کە گۆڕستانی بەهایی مەزڵووم لە شاری سنە بۆ جاری سێهەم تێکدراوە. کورد کە گۆڕستان هیچ، کەیانی هەمووی بە دەست ڕژێمەوە تێکدراوە کاری وا ناکات. ئەسڵەن هەر ئەهلی سوننە کێشەیەکی لەگەڵ بەهایی نییە، ئەوە ڕژیمە ئەو جینایەتانە دەکات، بەڵام من وەک کوردێک هەر شەرمەزاریانم و لە خەم و پەژارەیاندا شەریکم. ئەوانە تا بمێنن دەست لە تاوانکاری هەڵناگرن:

http://www.radiozamaneh.com/113817?utm_source=feedburner&utm_medium=feed&utm_campaign=Feed%3A+radiozamaaneh%2FMTcd+%28Radio+Zamaneh%29#.Uqn8sOLuGJ0

توندوتیژی دژ بە ژنان لە ماڵەوە

وتووێژێک کە بۆ خوێندنەوە دەبێت و تێیدا ئاماژە بە خەتەنەی کچان لە ناوچە کوردنشینەکانیش کراوە. ماڵی وێرانم بووینەتە پەندی خەڵکی جیهان!

http://www.gooya.com/external/www.arsehsevom.net/fa/archives/3203#sthash.p8jOnFiA.dpbs

ئەوەش ڕاپۆرتێک لەسەر توندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەولێر:

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=37601

هەروەها لە کۆیە:

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=37611

هەر تۆمان کەم بووی شازدە!

ئەو هەواڵە سەبارەت بە برازایەکی محەممەدڕەزاشای پەهلەوییە کە هەر لە سەردەمی مامەشایدا ببوە موسوڵمانی تیرۆریست و نیوزویک دەنووسێ ماوەیەکیش لەگەڵ کوردان کەوتووە و شەڕی مەلاکانی ئێرانی کردووە. کام حزبی کوردی بوو ئەو بازەی لە سەر نیشتووە و شازدە بووە بە پێشمەرگەی، نازانم:

"بعد از پیروزی انقلاب او مدتی در ایران زندگی کرد و بعد به خارج از کشور گریخت. نشریه نیوزویک در سال « 1987 » وی را چنین معرفی می کند: «علی پهلوی برادرزاده شاه ایران که خود را «گوسفند سیاه» خانواده سلطنتی می داند در سال « 1982 » از ایران گریخت ولی به منطقه کردستان ایران بازگشت و چند ماه به همراه کردها ... جنگید." ئەوەش سەرجەمی هەواڵەکە:

http://www.parsine.com/fa/news/17133/%D8%B9%D9%84%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%D8%AA%D8%B1%DB%8C%DA%A9-%D9%BE%D9%87%D9%84%D9%88%DB%8C-%D8%B4%DA%AF%D9%81%D8%AA%DB%8C-%D8%AE%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86-%D9%BE%D9%87%D9%84%D9%88%DB%8C

حاجی لەقلەق

لەگەڵ برادەرێکدا جەفەنگمان هەیە. گوتم بۆچی بەو باڵندە لاق درێژە بێ ئازارە دەڵێن حاجی؟ گوتی دەبێ زستانان بچێتە باشوور و خەڵک پێیان وابێت گەیشتۆتە مەککە و مەدینە! گوتم باشە چۆن دەزانرێت گەیشتۆتە جێ، بەڵکوو باڵی بڕی نەکرد و لەو نەجەف و کەربەلایە لایدا، ئەودەم دەبێ پێی بڵێن کەربەلایی لەقلەق! گوتی خۆ ئەگەر "باوی هەنگاوی خۆش" بوو، توانی دوورتریش بڕوات و لە مدیتڕانە بپەڕێتەوە ئەوبەر، هەر ئەوەندەی بگاتە سەر گومبەزی کلیساکەی ڤاتیکان، دەبێ ناوی بنێین قەشە لەقلەق! گوتم کە وابێت کاتێ ئەمساڵ گەڕایەوە دەبێ کامێرایەکی لە لاق بەستین بزانین سەفەری شام و شیرازەکەی چۆن دەکات، گوتی دەنا دوور نییە ئەویش فێڵ وتەڵەکە لە موسوڵمان فێر بێت و لە نیوەی ڕێگاوە بگەڕێتەوە، کەشیدەیەکی زەرد لە سەر بکا و بڵێ بوومەتە مام حاجی، ئەودەم دەبێ بچینە پێشوازی و باڵیشی ماچ بکەین!

بهار دلکش

لە ساڵانی پێش شۆڕشی گەلانی ئێران، لە زیندانەکانی شادا ئەم گۆرانییە زۆر دەگوترایەوە، منیش فێری ببووم و دەمگوتەوە بەڵام هەر بۆ خۆم و لەحەمام! جا بەڕاستی هەرچەند 'شەجەریان' یش گوتوویەتی بەڵام ئەوەی ڕەشید بیهبودۆف شتێکی دیکەیە. حەیفە گوێی نەدرێتێ:

http://www.youtube.com/watch?v=2mTzMUqYpk0

 ********************************************

وردە فەرمایشت (15)

ئەنوەر سوڵتانی

 

ڕاپرسی

سەبارەت بە وردە فەرمایشتەکان سووکە ڕاپرسییەکم لە هەندێک دۆست و برادەری خۆشەویستی خۆم کرد. دەمویست بزانم ئەم ستوونە زیاتر بەرەو ئاقاری سیاسەت و ڕووداوە گرنگەکانی کوردستان و ناوچە بەرم یان لێبگەڕێم وەک ئینکیشافی شەخسی و قسەی دڵ بمێنێتەوە. هاوڕێکانم زیاتر لەگەڵ ئەوەدا بوون کە هەواڵ و هەڵسەنگاندنی سیاسی لەسەر ماڵپەڕی جیاجیا دەست دەکەون و زۆریش پسپۆڕانەترن لە فەرمایشتەکانی من! واتای ناڕاستەوخۆی ئەم قسەیە ئەوەیە کە باشترە زۆری پێ لێ ڕانەکێشم و بگەڕێمەوە قابغی خۆم! بەختی ئێران و هەندێک لایەنی سیاسی، دەنا وەک دەچوومە پێشەوە، واهەبوو لە زۆر شوێندا قوولەیان پێ بکەم! ئێستاش بۆچوونی دۆستان لە سەر سەرم، لێرە بەدواوە کەمتر سەیری 'آفاق' و زیاتر سەیری 'أنفس' دەکەم، بەڵام هەر تەواویش ناچمە خانوویەکی بلوورییەوە!

دیسان ماندێللا!

لەگەڵ برادەرێکی شارەزادا باسی ماندێللامان دەکرد. دەیگوت ئەو بەختەی وا ڕووی کردە ماندێللا ڕوو ناکاتە هەموو زیندانییەکی سیاسی. ڕۆژئاوا بەدەست ڕژیمی ئەفریقای خوارووەوە گیری خواردبوو، لە هەموو جیهاندا تەنیا ئیسڕائیل بوو بە ئاشکرا داکۆکی لە پەیوەندییەکانی خۆی و ڕژیمی ئاپارتاید دەکرد. حکوومەتانی ڕۆژئاوا دەیانویست دەرەتانێکی سیاسی بدەنە خەڵکی وڵاتەکە بە مەرجێک هەموو بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بۆ سپییەکان بمێنێتەوە و خۆشیان بتوانن وەک پێشوو خاوەنی خێروبێری وڵاتەکە بن، کەسیش بەناوی پشتگیریی لە ڕەگەزپەرستییەوە دوژمنایەتییان نەکات! ماندێللا ئەوەی بۆ گونجاو کردن! ڕاستە خەڵکی ئاسایی وڵات بە هەندێک ئازادی گەیشتن و ئەی ئێن سی حکوومەت و پەرلەمانی پێک هێنا، بەڵام زەوی و کارخانە و بانک و کۆمپانیاکان هەموو هەر بەدەست سپییەکانەوە مایەوە، ڕەش پێستی هەژاریش هیچ لە هەژارییەکەی کەم نەبووەوە! ئەوە موعجیزەی ماندێللا بوو بۆ ڕۆژئاوا و هەربۆیەش دیتمان کەسانی وەک بوش و زۆرێکی دیکەش لە هەموو وڵاتانی سەرمایەدارییەوە هاتن ە بەشداریی پرسەی ماندێللایان کرد.

تەم و مژی لەندەن

وا دیسانەکە وەرزی مژبەندان هاتەوە. ڕۆژی ١٣/١٢ تەمێکی سپی چڕ وپڕ هەموو لایەکی داپۆشی؛ تاچاو هەتەری دەکرد تەم بوو. بەداخەوە من هەموو ڕۆژەکە لە ناو ترومبیلدا بووم و بەختی ئەوەم نەبوو ئازادانە بچمە ناو جەرگی مژەوە، باڵاپۆشی مژ بپۆشم، کڵاوی مژ لەسەر نێم و پێڵاوی مژ لەپێ، بە دارستانێکدا بێم وبچم. مژ بۆ من جوانترین دیاردەی سروشتە، لە ئاو، لەدار، لە باخ و تەنانەت لە گوڵیش ڕازاوەترە بەڵام لە مرۆڤ نا. خۆزگە شەش مانگ و یەک ڕۆژی ساڵ مژ و پاشماوەکەی خۆرەتاو بوایەت؛ ئەودەم هەموو ناحەزی و چەپەڵییەکی سەردەمی حوکمی توندوتیژی هەتاو بە مەڵحەم و هەتوانی مژ ساڕێژ دەبووەوە و چەرخی کارەکان لەسەرخۆ دەچەرخان. ئەودەم، هەژار خەمی بێ بەرگیی خۆی نەدەخوارد و دارای پۆشتەی لەخۆبایی ئیفادەی جل وبەرگی 'شانێل' و 'باربری' ی پێ نەدەفرۆشتن.

تەم ومژی ئەمساڵ خۆشقەدەم بوو، لەگەڵ خۆی پیشانگەی وێنەی "ترنر"یشی هێنا کە ئێستا لە 'گرینیچ' کراوەتەوە. ترنر وەستای تەم و تۆفان و تەقینەوەی دەریا وئاو بوو. بەزەییم بەوانەدا دێت کە بەختی بینینی پیشانگاکەیان نییە. من چەندڕۆژێکی دیکە دەچمە زیارەتی، خۆزگە ئەو ڕۆژە تەم ومژێک بێت ئەستەم بتوانم ڕێگەی گرینیچ و دەرگای مۆزەخانەی 'ماریتایم' بدۆزمەوە، خۆزگە!    

پۆستەش فت!

دوو سێ ساڵ پێش ئێستا بە شێوەی فەرمی دیاردەیەک بە ناوی "تێلگەراف" لە بریتانیا نەما و دەرگای داخرا؛ دڵنیام دەبێ لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاواش کارێکی هاوچەشن بەڕێوە برابێت.

وا ماوەیەکە بە هۆی شەپۆلی تەلەفونی مۆبایلەوە پیداویستی بە تەلەفونی سەرشەقامەکانیش کەم بۆتەوە و زوربەی ئەو تەلەفونە گشتییانە کۆ کراونەتەوە یان بوون بە شوێنی ئینترنێتی و سندووقی دراو.

لەبیرمە تا کۆتاییەکانی سەدەی پێشووش لە بریتانیا ڕۆژانە دووجار پۆستەچی سەردانی ماڵانی دەکرد، دواتر ئەو دوو جارە، بوو بە یەک جار. ئێستا دەمگۆی ئەوە هەیە گوایە تا ساڵی ٢٠٢٠ ئەوەش هەڵبگرن و بەگشتی شتێک بە ناوی پۆستەی سوننەتی بۆ گەیاندنی نامە نەمێنێت و ئینترنێت هەموو ئەرکێکی ئەو چەشنە پەیوەندییانە بگرێتە ئەستۆ.

لە بەرنامەیەکی ڕادیۆییدا گوێم لێ بوو دەگوترا گوایە لە سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا کە پەیوەندی تەلەفونی نەبوو، لە ئوروپا خەڵک بە کارت پۆستاڵ پەیوەندی خێرایان لەگەڵ یەکتر دەبەست و پۆستەچی لە ڕۆژدا پێنج جار و شەش جار ئەو کارتانەی دەگەیاندە دەرگای ماڵان.

جا ئەگەر بۆ نموونە کەسێک بیویستایە هەر ئەمڕۆ چاوی بە هاوڕێیەکی خۆی بکەوێت و بانگی بکاتە "پاب" یان قاوەخانە یان شوێنێکی تر پێکەوە لێوێک تەڕ بکەن، ئەوا سەر لە بەیانی کارت پۆستاڵێکی بۆ دەخستە پۆستەوە، کارتەکە تا نیوەڕۆ دەگەیشتە دەست هاوڕێکەی، ئەویش لە سەر کارتێک وەڵامی بۆ دەنووسییەوە، کارتی ئەمیش دوای نیوەڕۆ دەگەیشتەوە دەست برادەرەکەی، ئینجا هەردوکیان لای ئێوارە لە کات و شوێنی دیاریکراودا چاویان بەیەکتر دەکەوت! ماوەیەک دواتر، ئەوە  تەلەفون کە ئەم دەورەی دەبینی و ئێستاش ئیمەیل و تێکست و سکایپ و ڤایبڕ و دەیان شێوازی سەمەرەی تازەتر لەخزمەت مرۆڤدان کە هەندێکیان بێ خەرج و پیتاکیشن.

ئەم گۆڕانکارییە خێرایانەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە کاتێکدا ڕوو دەدەن کە کورد ئێستاش گوندێکی زۆری هەن وا پۆستەچی جارێکیش بۆ نموونە ڕووی تێنەکردووە و وا هەیە خەڵکەکەی هەر نەزانن پۆستە چییە و پۆستەچی کامەیە، تێلگەرافیش هات و چوو بەڵام بەشێک لە گەلی ئێمە بەهەوالیان نەزانی!

ئەوە حیکایەتی پۆستەی کۆن بوو، جا سەیری ئەم پۆستە نوێێەش بکەین بزانین 'ئامازۆن' دەیەوێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا چۆن کەرەسەی فرۆشراو بنێرێتە ماڵی کڕیار:

http://www.youtube.com/watch?v=98BIu9dpwHU

کای کۆن و بای تازە!

جەنابی فۆلکلۆر وەنەبێ تەنیا مۆسیقاکەمانی لە قوڕ چەقاندبێت بەڵکوو شیعری گۆرانییەکانیشی لەبار بردووین و بێ ناوەرۆک و دژە ناوەرۆکی کردوون. ئەوە شێعری گۆرانییەکە هونەرمەند عەدنان کەریم لەگەڵ ئۆڕکێسترای کامکارەکان گوتوویەتی:  ئەرمەنی لامەسەو! ئەگەر سەد ساڵ پێش ئێستا کوردێک ئەم شیعرانەی بە گۆرانی بگوتایە واهەبوو لێی بە ئیراد نەگیرایە، بەڵام ئێوە وخوداتان لە سەردەمی بە قەولی عەرەب "عەولەمە" ی ئەمڕۆدا قسەی وا بۆ کردن دەبێت؟ بۆچی لەبیرخۆمانی دەبەینەوە کە بەشێک لە کورد لە ئەرمەنستان لەگەڵ هەر ئەو ئەرمەنییە لامەسەوانەی ئێوەدا دەژین، ئێمە قسەی بێ تامی وایان پێ بڵێین، دەبێ ئەوان لەوێ بە خوشک و براکانمان چی بڵێن؟

ئەوە نموونەی هەندێک شیعری دیکەی گۆرانی کوردییە، واهەیە دەیان نموونەی دیکەشی لێرەولەوێ هەبن:

وەک من دیم، گاور نەیبینێ (حەسەن زیرەک، گۆرانی "حەریرە و ئاگر بارانە")

ئەگەر گیان کێشان وەک دووری تۆ بێ،

یاڕەب بە نسیب گەوری سەر کۆ بێ! (ناسر ڕەزازی، گۆرانی "ئەرێ لاوە" و "نەرم نەرم")

مردم، خوا مردم بۆچاوی مەستت

خۆ من گاور نیم کەوتوومە دەستت! (ماریا هەورامی، گۆرانی "هەی خاڵ وەی خاڵ")

دڵنیام ئەوە هەڵوێستی سیاسی هیچکام لەو هونەرمەندانە نییە، بۆ نموونە، کەسێکی خاوەن هەڵوێستی وەک کاک ناسر کە بەشێکی زۆر لە کارەکانی سروود و گۆرانی پێشکەوتوون، ئەو شیعرانەی تەنیا بە حیسابی دووپات کردنەوەی فۆلکلۆری کۆن بە سەر زماندا هاتوون، هونەرمەندەکانی تریش بە هەمان شێوە. بەڵام گەلۆ ئەوە پاساوێک زیاترە بۆ ڕووناکبیر و هونەرمەندی ئەمڕۆی گەلەکەمان کە هیچ نەبێ دەبوایە هێڵەگ هەڵبگرن و وورد و درشتی شیعری گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان لێک جیا بکەنەوە؟

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە خۆمان لە دووپات کردنەوەی بابەتی پواو و ڕزیو و بۆگەنی دوێنێ ڕزگار بکەین و ڕوومان لە سبەینێ بێت؟

کۆکردنەوەی هاسانە، ناردنی زەحمەتە!

ئەو جەماعەتە ئێرانییە خێر و سەدەقەیان بۆ سەلامەتی ئاغام ئیمامی زەمان کۆکردۆتەوە، باشە خێریان بنووسێت خۆ ئەگەر بۆ ئاغام نەبێت بە ئاو، بۆ چەند مەلا وموجتەهید دەبێت بە نان! تائێرەی کارەکە هاسانە وهیچ نییە، بەڵام ئەوەی هەندێک زەحمەت بێت ئەوەیە چۆن پارەی کۆکراو بگەیێنرێنە دەست دوکتۆر و نرسی ناو چاڵەکەی ئیمام بۆئەوەی ئاگایان لێی بێ سەرمای نەبێت! ڕەنگە مەلاکان بە هەواڵی پۆستەیەکی تایبەت بزانن کە ئێمەمانان بە هەواڵی نازانین!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/12/171864.php

 

فەرهەنگێکی فارسی – کوردی تازە

برادەرێکی خۆشەویست بڵاوبوونەوەی فەرهەنگێکی نوێی فارسی کوردی پێ راگەیاندم. ئامادەکاری فەرهەنگەکە کاک عەبدوڵڵا ئیبڕاهیمی و دەزگای بڵاوکەرەوەشی، ئاراسە لە هەولێر، دەستی هەردوولایان خۆش بێت. پێشتر هەواڵی فەرهەنگە فارسی – کوردییەکەی کاک ماجید ڕۆحانی و هاوکارەکانیم لە زانستگەی کوردستان ڕاگەیاندبوو، کاری کاک عەبدوڵڵا ئیبراهییمیش وەک ئەویتر لە سێ بەرگدا بڵاو بۆتەوە بەڵام نازانم کاری زاراوە کوردییەکانی چۆن تێداجێ بەجێ کراوە، ئەوە پرسیاری سەرەکییە بۆ هەموو قامووسێکی کوردی. هیوادارم پێشوازی لە کتێبەکە بکرێت و خەڵک بیکڕن با نووسەر و نووسەرانی زەحمەتکێشی دیکەش بە ئاکامی کارەکەیان دڵگەرم بن و هەوڵی لەپێناو بدەن:

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=157133494425061&set=pb.149441865194224.-2207520000.1386233688.&type=3&theater

 

ساوەر و گۆشت- نەریتێکی کوردی باکوور

من بە بوونی ئەو نەریتەم نەزانیبوو. کوردستان وڵاتێکی گەورەیە و پەیوەندی بەشەکانی لەگەڵ یەکتر ئەوەندە نییە هەموومان بە هەواڵی یەکتر بزانین:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/20339

لەشفرۆشی و لەش کڕی

چەندجارێک لەم شار و ئەوشاری بریتانیا بەشداریی دادگام کردووە کە لایەنێکی کوڕە کوردێک بووە و لایەکەی دیکە ژنێکی بێوڵەتی لەشفرۆش. یەک لەو ژنانە تەنانەت منداڵی لەماڵەوە جێ هێشتبوو و چووبووە دەرەوە پارەیەک پەیدا بکات شیری منداڵی پێ بکڕێت و بگەڕێتەوە ماڵێ بەڵام لەگەڵ کڕیارە کوردەکەیدا تووشی کێشە ببوو و کاری کێشرابوە دادگا.

گەرچی من وەرگێڕی ماڵی زاوا بووم بەڵام دڵم هەرلای بووکە بەستەزمانە سووکایەتی پێکراوەکە بوو کە پارەشیان نەدابوویە و لێشیان دابوو! ئەگەر ڕێکخراوەیەکی خێرخوازی بۆ پشتگیری و یارمەتیدانی ژنانی لەشفرۆش هەبێت، بەگیان ودڵ خزمەتی دەکەم و یارمەتی دەدەم. هەر لە ڕێگەی دادگا و لێکۆڵێنەوەکانییەوە شارەزاییم لە چارەڕەشیی ئەو ژنە بێ دەرەتانانە پەیدا کرد، دەبێ ئێوەش وەک من ئاگاداری بارودۆخی ژیانی زۆرێک لەو قوڕبەسەرانە بن ئینجا بزانن دەڵێم چی. ئەوەی لەم هەواڵەی خوارەوەدا گوتراوە گەلێک ئینسانییە و سەد بریا لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ڕەچاو بکرایەت. ئێستا چەند ساڵێکە لە هەندێ وڵاتی ئورۆپادا پیاوی لەش کڕ لە بەرانبەر یاسادا تاوانبارە نەک ژنی لەشفرۆش:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2013/12/131212_an_hh_prostitution_europe.shtml

کۆنسێرت بۆ ناساندنی ناودارانی گەل

ئەوە شێوازێکی تازە و شیرینە کە ئازەربایجانییەکان بۆ ناساندنی "مەهەستی گەنجەیی" (شاعیری سەدەی دوازدەهەمی زایێنی)، لەم لا و لەولای جیهان کۆنسێرت وەڕێ دەخەن. ئەوان لە چەندین لاوە خەریکن ڕابردوویان بخەنە بەرچاوی جیهانییان: ناوی نیزامی گەنجەیی لە لای یونسکۆ بەناوی یەک لە ناودارانی گەلی ئازەربایجان تۆمار کرا، یونسکۆ هەروەها ئامێری تار و یاریی جلیتێن (چۆگان) یشی وەک دوو ئامێر و نەریتی کۆنی ئازەربایجان ناونووسی کرد. مەهەستی گەنجەییش وەک نیزامی گەنجەیی شیعری تەنیا بەفارسی گوتووە و تاقە فەردێکی تورکیشی لێ بەجێ نەماوە بەڵام بەهۆی ئەو ڕاستییەوە کە دەگوترێت خەڵکی شاری گەنجە بووە و ئێستاش گەنجە شارێکی کۆماری ئازەربایجانە، هەوڵ دەدرێت وەک شاعیرێکی ئازەربایجانی (تورکی) بناسێنرێت کە کارێکی بەجێیە و گەلانی دانیشتووی ئێران بەشیان هەیە لە کەسایەتییەکانی ڕابردووی ئەو چوارچێوە جوغرافییاییە. بەداخەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەم بوارە فەرهەنگییە گرنگانەدا کەم تەرخەم بووە و جێی خۆیەتی بۆ تۆماری ناوی "مفاخر" ی مێژوویی و فەرهەنگیی گەلی کورد و داب و نەریتی کۆنی کوردی هەنگاو هەڵێنێتەوە. ئەو "نەورۆز" ەی ئێمە بە جەژنی کوردمان دەزانی چەند ساڵە وەک نەریتی هەموو گەلانی ناوچە ناسراوە و کورد تەنیا لە جوزئی ٣١ ی ئەو گەلانەدا ناوی دەبرێت!

ئەوە سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوەی شیعرەکانی مەهەستی گەنجەیی:

http://ganjoor.net/mahsati/robmah

/

ئەوەش کۆنسێرتی ئازەربایجانییەکان لە فەڕەنسە بۆ ناساندنی ئەو کەسایەتییە؛ گەلێک پڕۆفیشناڵ و خۆشە:

http://www.iranglobal.info/node/28135

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (١٦)

مری کریسمەس

وا کریسمەسی ساڵی ٢٠١٣ ش هات و ڕۆیی. عیسا و ١٢٣،٩٩٩ کەسەکە هەمووی لە دایکبوون و مەیدانی ژیانیان چۆڵ کرد بەڵام یەکسانی و دادپەروەری و تێروتەسەلی و ژیانی ئاسوودە و بێ مەترسی ئێستاش وەک ئەفسانە و حیکایەتی گوێی ئاگردان هەر قسەیە و بەساڵی نووری لە کردەوە و لە ڕاستەقینەی ژیان دوورە. نە دەعوەتی ١٢٤ هەزارەکە و نە بانگەوازی مەزدەکی و "اباحتیە" و انالحق گوتنی مەنسوور و شیبلی و حووی ئەڵڵای قادری و نەقشبەندی و خاچی پاپ و ماچی باب، نە ئەزموونەکەی ساڵی ١٩١٧ی ڕووسیا هیچکام نەیانتوانی هەتوانێک بن بۆ برینی کۆنی نابەرانبەی و بێعەداڵەتی لە کۆمەڵکای چینایەتیدا. تا ئێستا هیچ بانگەوازێک و ڕێبازێک و شێوازێک نەیتوانیوە بنەبڕی شێرپەنجەی "چین" ی کۆمەڵایەتی بکات. ئێمە پێویستمان بە ڕێبازێکی نوێ و شێوازێکی نوێی خەبات هەیە، ئەویش بیردۆزی نوێی دەوێت. ڕێبەرانی فیکریی ئێستای مرۆڤایەتی تەنیا حەوزە لیخنە کۆنەکە دەشێوێنن؛ ئێمە سەرچاوەی نوێ، ئاوی زوڵاڵ و ئوکسیژنی تازەمان دەوێت. "عالمی دیگر بباید ساخت وزنو آدمی" (حافز)

کڵاشنیکۆف مرد، بریا کڵاشنیکۆفیش بمردایە!

ئەمڕۆ ٢٣/١٢/٢٠١٣ میخائیل کڵاشنیکۆف داهێنەری تفەنگی کڵاشنیکۆف مرد. تاکاتی مردنی کڵاشنیکۆف ١٠٠ ملیۆن دانە کڵاشنیکۆف دروست کرا بوو! بەڵام چەند ملیۆن کەس بەو ١٠٠ ملیۆن تفەنگە کووژراببتن، ڕوون نییە. ژیان ئەو وەختە ژیان دەبێت کە چەک نەمێنێت و چەقۆ تەنیا بۆ خەیار پاک کردن بێت. بڵێی خوداوەندانی شەڕ لێبگەڕێن ئەو ڕۆژە سەرهەڵبدات؟ هیچ خوداوەندێک ناتوانێت لە بەرانبەر ئیرادە و خواستی خەڵکدا بوەستێت، بەڵام ئەو ئیرادە وخواستەش ڕەها نییە و بەرهەمی بارودۆخ و هەل ومەرجە. بەداخەوە خوداوەندانی شەڕ دەتوانن بارودۆخ بگۆڕن و هەل ومەرجی نوێ بخوڵقێنن.

شین ئاوێ لەبیرکراو

ساڵێک بە سەر کارەساتە دڵتەزێنەکەی قوتابخانەی کچانی گوندی شین ئاوێ پیرانشار تێپەڕی. حکوومەتی دزی مەلاکان لەبەر ٨ ملیاردی بابەک زەنجانی و دە ملیاردی زەڕڕابی و سەدانی دیکەی وەک ئەوان فریای ئەوە ناکەوێت چەندهەزارێک بکاتە خەرجی ئەو مەزڵوومانە.

ئێستا هەرەوەز و کاری هاوبەشی کورد بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کچە گەنجانە پێویستە. دەبێ بزووتنەوەیەک لە شوێنێکەوە دەست پێ بکات و هەموو دەرەتانێکی ئینسانی و ماڵی و تەکنیکی بکەوێتە خزمەت یارمەتیدانی ئەو کچە کوردە بێ پەنایانە. هاوکاری و دەسگرۆیی و یارمەتی بۆ ئێستا نەبێت بۆ کەی دەبێت؟ ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکمانە بە هەر شێوەیەک دەتوانین لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات یارمەتییان بدەین، هیچ نەبێ دەبێ بتوانین پارەیەکی باشیان بۆ کۆبکەینەوە و بیانگەیێنینە نەخۆشخانەی تایبەت. کارێکی دیکەی کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە لە هەر کام لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کە لێی دەژین دوکتۆر و نەخۆشخانەیان بۆ پەیدا بکەین، یارمەتی لە خۆیی وبێگانە وەربگرین بۆ ئەوەی بیانهێنینە دەرەوەی وڵات و چارەسەریان بکەین. دوکتۆرێکی زۆری کورد لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات کار دەکەن، ئەوانە دەتوانن لەو شوێنانەدا، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، عیلاج و عەمەلیاتی تاکە کەسێکیشیان بێت دابین بکەن. ئێستا کاتی بە هاناوە چوونە، کاتی یارمەتییە، کاتی ئەرک بەجێ هێنانە. ئاشکرایە ڕژیم هیچیان بۆ ناکات، با ئێمەش وەک ئەوان گوێیان لێ کپ نەکەین و بە دەرد و دەنگیانەوە بچین. ئەوە ئەرکی ئەمڕۆیە، سبەینێ درەنگ دەبێت.

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2013/12/131224_l12_shiabad_fire_school_demo.shtml

 

شایی گەیشتە دەرگای ماڵی ئێمەش!

بە گوێرەی ئەم هەواڵەی ڕۆژنامەی "توودەی زەمان" ی تورکی، لە ناو ئەو مڵک وماڵە زۆرانەی کە بابەک زەنجانی بە ماوەیەکی کەم لە سەردەمی حکوومەتی ئەحمەدی نیژاددا بۆتە خاوەنی، کۆمپانیایەکیش لە باشووری کوردستانە کە گازۆئیل بەرهەم دێنێت و لەوێوە بە تانکەر دەبرێت لە ئەفغانستان دەفرۆشێت!

دز وچەتەی ناونەتەوەیی ڕوویان لە کوردستان کردووە؛ سەرمایە وچەوسانەوە سنوور و نەتەوە و ئایین ناناسێت. دەبێ هێڵەگمان هەبێت و بتوانین ورد ودرشت و پاک و پیس لێک جیا بکەینەوە. بە بێ هێڵەگێکی ئەوتۆ، تووشمان بەتووشی گەلێک چەوسێنەری زۆردارەوە دەبێت کە چرای یاسا ناونەتەوایەتییەکان بە دەستەوە، ماڵمان دەبڕن و دەیبەن. ئەگەریش دواتر بمانەوێت دەربکەن ئەوەندەمان غەرامە لێدەستێنن کە لە چەوسانەوە ئاساییەکە زیاتر دەبێت. حکوومەتی کوردی ڕاوێژکاری پسپۆڕ و لێزان و دڵسۆزی پێویستە بتوانێت بەگژ کەسانی وەک زەنجانیدا بچێتەوە کە هێزی نیزامیی سپای پاسداران و سەرجەم حکوومەتی ئێرانیان لە پشتە.

http://www.todayszaman.com/news-334277-87-billion-euros-in-suspicious-transfers-from-iran.html

 

شەقامێک و ئەو هەموو کەسایەتییە!

لە ویکی پێدیای ئینگلیزیدا دا بۆ ناوی کەسێکی تایبەت دەگەڕام تووشی ناوی شەقامێکی بچووک هاتم  کە پێیدەگوترێت "چەین واک" و کەوتۆتە  ناوچەی چێلسی لەندەن. لیستەی ناوی خەڵکانی ناوبەدەرەوەی هونەری وسیاسی و ئابووری و زانستی کە لە ڕابردوو و ئێستادا لەو شەقامە ژیاون و دەژین ئەوەندە زۆر بوو سەرسامی کردم: لە ماوەی دوو سێ سەدەدا، ئێلیۆتی شاعیر، تڕنری وێنەکێش، لۆڕەنس ئۆلیویەی شانۆگەر، جۆرج بێستی فوتبالیست و دەیان ناوداری دیکە لە چەند ماڵی ئەو شەقامە کورتەدا ژیاون. بڵێی ئێمەش نەتوانین لە شاری وەک کرماشان و سلێمانی و سنە و دیاربەکر و قامیشلوو هەولێر و مەهاباد و دینەوەر و کەنووڵە و ئەوانیتر ناسنامەیەکی وا بۆ هەندێک شەقام و گەڕەکی خۆمان پێک بهێنین؟

http://en.wikipedia.org/wiki/Cheyne_Walk

 

 

ڕێگە ئاسن

ڕێگەی ئاسن یەک لەو بنەمایانەی ژێرخانی ئابوورییە کە پێشکەوتی هەموو وڵاتێک بە ڕادەی بەربڵاویی و کەم وزۆریی هێڵەکەوە بەستراوەتەوە. دوژمنانی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە پلان و بەرنامەوە بەرگرییان کردووە لە هاتنی ئەو هێڵە بۆ شار وگوندەکانی کوردستان. یەک لە ئەرکە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێم دەبێ کێشانی ئەو هێڵە بێت و ئەگەر کارەکە بەدەست حکوومەتی ناوەندیی عیراقە یان موافەقەی ئەوانی پێویستە، دەبێ هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی بەرهەڵستەکانی سەر ڕێگا لاببرێن و هێڵی شەمەندەفەر هەموو خاکی کورد بەیەکەوە و بە خاکی دراوسێکانیەوە ببەستێت.

شەوی یەڵدا

ساڵی پار مامۆستایەکی بەڕێزی قوتابخانەیەکی کوردیی ڕۆژانی شەممە لە لەندەن گوتی جەژنی یەڵدامان بۆ منداڵەکان گرتووە و یەڵدامان پێ ناساندوون، گوتم دەک خێرتان نەنووسێت! کەی ئەوە کاری پێ دەگوترێت تۆ بچی هەرچی فەرهەنگی بێگانەیە بیهێنییە ناو کولتوورەکەمانەوە و منداڵەکانمان بەو فەرهەنگە ڕابهێنی، پێشت وابێت شاکارت کردووە! ماوەیەکە ساڵ لە ساڵ خراپتر تەلەفیزیۆنە کوردییەکانی باشوور وەک ئەرکێکی نەتەوایەتی! هەوڵی پەرەپێدانی ئەو ڕەسمە نابەجێیە دەدەن. دەبێ دەستێکی نادیار خەریکی ئەو زەهر بڵاوکردنەوانە بێت و ئێمەی کوردیش بێ ئاگا لە چاڵی سەر ڕێمان بە چاوی بەستراوەوە ڕێگا ببڕین. کورد سەدان ساڵە ئەگەر هەزارانیش نەبێت بۆ ئەو شەوەی وا ئێرانییەکان جەژنی یەڵدای پێ دەڵێن، "شەوی چلە"ی هەیە کە ڕێ وڕەسمی سەرەتای زستانە. من تا ساڵانێکی زۆری تەمەنی لاویەتیشم ئەو ڕەسمەم لە بۆکان و ناوچەی موکریاندا بینیوە و ئێستا بە هاتنی مامە یەڵدا، خەریکە لەناو دەچێت. کاکی تەلەفیزیۆنی فڵان و فیسار لە باشوور! ئەی بۆچی سۆراغێک لە شەوی چلەی خۆمان ناگری و دەچی شەوی یەڵدای عەجەممان ئاوقا دەکەی؟ ئەوە خزمەتە یان خەیانەت؟

فەرموون، ئەوە کاشان نییە، سلێمانییە:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/23204

ئەوەش تاران نییە، دهۆکە (بەپەلە خەریکن ڕابکەن بۆئەوەی لە کاروانی خۆ بە ئێرانی کردن بەجێ نەمێنن، ئەمساڵ یەکەم جارە جەژنی یەڵدایان گرتووە، دەبێ ساڵانی دوایی چی بکەن!)

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=38045

 

ئەوە چ کۆمەڵگایەکە؟

دایک ماوەی ٨٠ ساڵ نەیوێراوە بڵێ من کچە ئەرمەنیم و تەنیا هەفتەیەک پێش مردنی ئەو نهێنییەی بۆ کوڕە نووسەرەکەی درکاندووە. کوڕیش ١٢ ساڵ ئەوەی زانیوە بەڵام نەیوێراوە بیدرکێنێت و بینووسێت؛ ئێستاش کە زاتی وەبەر خۆی داوە و ڕاستییەکەی گوتووە، کەس وکارەکەی پێی دەڵێن ئابڕووت بردووین و دەبێ ئەو بەشە لە کتێبەکەت بقرتێنی! خوایە ئەوە چ کۆمەڵگایەکە و چ ڕژیمێکە و چ یاسایەک بەسەریدا زاڵە کە هەمووکەس دەبێ هەستی دەروون و ڕاستییەکانی ژیانی بشارێتەوە بۆ ئەوەی ڕژیمی ئەپارتایدی تورکان ئاگری تووڕەیی و سزا و پەراوێزکردن و زیندان و ئەشکەنجەی بەسەردا نەسەپێنێت! کوردی هەژار چوارسەد ساڵە لەو کۆمەڵگایەدا دەژی و دەبێ بیرەوەری و ڕاستەقانییەکانی ژیانی بتوانێت چەند ملیۆن کارەسات تۆمار بکات! بژی ژیار گوڵ بۆ ڕاپۆرتی. گوێ بدەنێ:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2013/12/131223_l47_vid_armenian_turk.shtml

 

کورداندن بە تورکی!

چاوم بە ژمارە ٣٨٢ ی ڕۆژنامەی "سەرخوەبوون" ی پارتیا کرێکارێن کوردستان کەوت کە ٣٢ ساڵە بە تورکی دەردەچێت. لە ٣٢ لاپەڕەی ڕۆژنامەکە، تەنیا عینوانی ڕۆژنامەکە و ئەم دێڕەی ژێر عینوان بە کوردی بوون و هیچی تر: "ژ سەرخوە بوون و ئازادیێ ب ڕوومەتتر تشتێک نینە."

دیارە زەحمەت نییە بزانین ڕۆژنامەکە بۆ جەماوەری ئەندام و لایەنگران دەردەچێت و ئەوانیش لە ئەنجامی سیاسەتی ئەپاڕتایدی ڕژیمی تورکیادا بەگشتی هەر بە تورکی قسە دەکەن. بەڵام سەرەڕای ئەوەش لام وایە دەکرا هیچ نەبێت یەک دوو لاۆەڕەیەکی بە کوردی بنووسرێت و خەڵکەکە دەرەتانی ئەوەیان پێ بدرێت ئەستەمیش بێت چوار دێڕی کوردی بخوێننەوە.

بابەتەکانی هەمووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەرپرسانە بوون بەڵام دوای نەورۆزی ئەمساڵ و پەیامی ئۆجەلان دڵنیا نیم لە سیاسەتی حزبەکەدا هیچ جێگەیەک بۆ دروشمی سەربەخۆبوون مابێت.

کوردانی ئاوارەی سۆڤیەت

ئەم بابەتە سەبارەت بە ئاواتی سووتاوی هەندێک ئێرانییە کە بە هیوایەکی بەرزەوە ڕوویان کردبووە سۆڤیەتی کۆن و لەوێ کەوتنە بەر زەبر وزەنگی سیاسەتی کابرای سمێڵ بابڕ و نێررانە ئوردووگاکانی کار لە سیبریا. کوردێکی زۆریش بەو خەیاڵ پڵاوانەوە ڕوویان کردە سۆڤیەت و کەوتنە بەر جەنجەڕی سیاسەتی ستالینی و ئاواتی خزمەت بەخەڵک کە کێشابوونیە ئەوێ، هەمووی بەبا چوو. کەس هەیە بیرەوەریی ئەوان بپارێزێت و ناویان لە نەمان ڕزگار بکات؟

لەماوەی هاوینی ئەمساڵدا کوڕی نەمر کەریم ئەییووبی بە سەردان هاتبووە بریتانیا و میوانی ماڵی برادەرێکی خۆشەویست بوو. کەمتاکورتێک کوردی دەزانی و چەند گۆرانی کوردیشی دەگوتەوە. گەلێک بیرەوەریی لە باوکی خۆی هەبوو و هیممەتدارێکی دەویست تۆماریان بکات و بیانخاتە سەر پەڕەی کاغەز یان ماڵپەڕی ئیترنێتی. ئەو بابەتەی خوارەوە سەبارەت بە یەک لەو ئاواتە بەفیڕۆچووانەی ئێرانییەکانە. ئێمەی کورد ڕەنگە ئەوەندەشمان بیرەوریی ئەو ڕووداوە گرنگانە تۆمار نەکردبێت:

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2013/12/131203_l10_aa_aparat.shtml

 

 

ڕێز گرتن لە نیزامی گەنجەیی

هەفتەی پێشوو باسی کونسێرتی ئازەربایجانییەکانم کرد بۆ ناساندن و ڕێزگرتنی مەهەستی گەنجەیی شاعیرەی سەدەی دوازدەهەمی زایێنی؛ ئەوەش کۆنسێرتێکی دیکەیان هەر لە فەڕەنسە ئەمجار بۆ ڕێز گرتن لە نیزامی گەنجەیی (شاعیری سەدەی یازدەهەمی زایێنی). لەو کۆنسێرتانەدا مۆسیقای نەتەوایەتی، کلاسیکی ڕۆژئاوا و پێکهاتەی ئاوێتەکراوی هەردوو دەبنیرێت؛ ڕازی پێشکەوتی مۆسیقای ئازەربایجانی (هەروەها ئەرمەنیش) هەر لەو ئاوێتە کردنە زانستییانەدایە.

دیاردەی سەرنجڕاکێش و جێگەی ڕەخنەی کارەکە ئەوەیە لە هیچکام لە گۆرانییەکاندا هیچ شیعرێکی فارسیی نیزامی یان مەهەستی ناخوێنرێتەوە لەکاتێکدا هەردوو ئەو شاعیرانە تەنیا بە فارسی شیعریان گوتووە و تاقە یەک فەردی تورکییان نییە؛ نیزامی کە خۆی دەڵێ دایکم کورد بووە، شێعری کوردیشی لەپاش بەجێ نەماوە.

http://www.youtube.com/watch?v=1LZa78M-RT4

ئاوەڕۆی کۆڵان

لە سەردانی هەولێردا پێم سەیر بوو چۆن گەورەشارێکی ئەوتۆ "ئێگۆ" واتە ڕەهەندی ئاوەڕۆی نییە و پاشماوەی ئاوی نێوماڵان بە سەرکۆڵانەکاندا دەڕوات؟ حکوومەتی شایەتی و کۆماریی، بە سەددامەوە، لەو هەموو ساڵەی دەسەڵاتیاندا دەیانتوانی کوەیت و ئەحواز داگیر بکەن بەڵام نەیاندەکرد ئاوەڕۆیەکی ماڵی خەڵکی هەولێر دەربکەن! ئێستا ئەو میراتە نالەبارە گەیشتۆتە سەردەمی ئێمە و بە سەر دەستی حکوومەتی هەرێمەوە ماوە. هیوادارم ئەوان ئەو کارە بنیاتییە پشت گوێ نەخەن کە شوێنی ڕاستەوخۆ دادەنێتە سەر سڵامەتی دانیشتووان.

چوار بوو بە پەنجا!

خوا زیاتری بکات! ئەم مامۆستایە دەفەرموێت پیاو بۆی هەیە ٥٠ ژنی سووری بهێنێت. دیارە ئەو چوارەش و ئەم پەنجایەش هەر فەرمایشتی پێغەمبەرن. باوەڕ ناکەن فەرموون:

http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=22394

 ********************************************

 

وردە فەرمایشت (١٧)

ساڵی تازەتان پیرۆز!

١/١/٢٠١٤

وا ساڵی ٢٠١٣ شمان تێپەڕ کرد. بەختەوەرانە نەخسیی ١٣ بەسەر چوو و بێ ئەوەی زۆر کورد بگرێتەوە! دیارە لەو ساڵەشدا وەک ساڵانی پێش خۆی، پەتا پیسەی شەڕ و هەژاری و نەخوێندەواری و بێ دەوا ودەرمانی کۆمەڵانی خەڵک لە چوار قوژبنی ئەم جیهانە نابەرانبەرە چارەسەر نەکرا و سەدان ملیۆن بەو ئازارانەوە تلانەوە. بە هیوای ئەوەی ڕۆژێک لەڕۆژان ئەو نەخۆشییانە بەربینگی مرۆڤایەتی بەردەن و ئەگەر ئێمەش نەماندیت نەوەکانی داهاتووی مرۆڤ ئەزموونی بکەن؛ هیوایە ساڵی دادێ سەرەتایەک بێت بۆ ئەو داهاتووە گەشە.

هۆڵی زێڕینی شاری ڤیەن

هەموو بەیانییەکی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ لە هۆڵی ناسراو بە زێڕین لە شاری ڤیەنای پێتەختی ئوتریش (نەمسا) کۆنسێرتێکی مۆسیقای کلاسیک بەڕێوە دەچێت کە لە دەیان تەلەفیزیۆنی دنیاوە بڵاو دەبێتەوە. بە هۆی گرنگایەتیی کۆنسێرتەکە، دەستی هەموو کەسێک ڕاستەوخۆ بە بەرنامەکە ڕاناگات؛ من زیاد لە ١٠ ساڵە ئاواتی ئامادە بوونی دەخوازم بەڵام بۆم نەلواوە. منەتباری تەلەفیزیۆن و ڕاگەیاندنە گشتییەکانم کە دەرەتانی ئەوەم پێ دەدەن دابنیشم و بە چوار چاو و چوار گوێ چێژ لەو ڕووداوە گەورە هونەرییە وەربگرم کە پڕە لە شادی و بە پێشوازی ساڵێکی دوور لە خەم و پەژارەوە دەچێت.

ئەوە هەواڵێک سەبارەت بە کۆنسێرتی ئەمساڵ:

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/01/140101_l10_vienna_new_year_concert.shtml

 

ئەوەش هەموو کۆنسێرتی ساڵی پار لەسەر یوتیووب. بە داخەوە کۆنسێرتی ساڵی ٢٠١٤ هێشتا لە سەر یوتیووب دانەنراوە:

http://www.youtube.com/watch?v=iDnR3vRk1aU

کامیان خۆشترن؟

دوو حەوتوو پێش ئێستا ئەم دوو ڕێ و ڕەسمە، کەم و زۆر هاوکات لەگەڵ یەکتر، لە زۆر شوێنی ئەم دونیایەدا بەڕێوە چوون. سەیری وێنەکان بکەن و بۆمان بنووسن بە ڕای ئێوە کامیان خۆشترن و بۆچی؟  خەڵاتی باشترین وەڵام سەفەرێکی کەربەلایە بە جووتێک زنجیری خشپیلانەوە:

١.   ئەڕبەعین:

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2013/12/131223_sam_arbaeen.shtml

 

٢.  کریسمەس:

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/12/131225_l93_christmas_worldwide.shtml

 

ئاریاییە تاڵانچییەکان؛ کورد کەی ئاری بووە؟

هەفتەی پێشوو هاوارم کرد کاکە، ئێمەی کورد تا ئەم چەند ساڵەی دواییش "شەوی چلە"مان بووە و واخەریکە بە پاڵەپەستێی یەڵدای ئێرانییەکان دەکەوێتە چاڵی فەرامۆشییەوە. فەرموون ئەوە شیعرەکانی نەمر محی الدین حەق شناس لە مەنزوومەی "شارەکەم سنە" دا، بە دەنگی خۆی؛ بزانن چۆن باسی شەوی چلە دەکات و تاقە ناوێکیش لە یەڵدا و مەڵدا نابات. بەڵام برادەری وێژەر خۆی دەهاوێتە نێو قسەکانیەوە و بە یەڵدای ناموبارەک قسەکانی لێ دەشێوێنێت. ئەگەر لە گەورەشارێکی وەک سنە، تا سەردەمی ژیانی حەق شناس یەڵدا نەبووبێت، لە سەقز و مەهاباد و شنو و ورمێ و هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەر ببڕا ببڕا نەبووە! دەی بۆچی تەلەفیزیۆنەکانی باشوور وا بە فیتی عەجەم لە ماوەی تەنیا ٣ ساڵ یەڵدایان لێکردینە جەژنی نەتەوایەتی کورد و شەوی چلەیان لەبیر لاوەکانمان بردەوە؟ یەڵدا ڕێ وڕەسمی ئایینی ئارییەکانە و فڕی بەسەر کوردەوە نییە. کورد بە چەند هەزار ساڵ پێش هاتنی ئارییەکان لەو شوێنەی ئێستای خۆی ژیاوە و زوڵمێکی گەورەیە لامان وابێت مێژوومان لە سەردەمی تاڵانچییە ئارییەکانەوە دەستی پێکردووە! ئاریاییەکان هێرشکارێک بوون وەک مغول و عەرەب و ترکە ڕەشە، هیچیش لەوان چاکتر نەبوون. ئێمە هەموو ماوەی سەدەی بیستەم فریوی سیاسەتی ئاڵمانیامان خوارد و مێژووەکەی خۆمان بە دروشمی بێ بنەمای "ئاری" بوون، شێواند. کورد کەی ئاری بووە؟

https://www.facebook.com/photo.php?v=433942896707578&set=vb.134696263298911&type=2&theater

 

بۆ لێی ناگەڕێن خەونی خۆش ببینێت!

ئەم کابرا هەژارە ڕێبەری حیزبێکی ئیسلامیی کوردستانە یان نا، کەیفی خۆیەتی. چووە ١٠ هۆکار و ١٠٠ نموونەی لە خەون دیتنی پێغەمبەران هێناوەتەوە بۆئەوەی بڵێ "منیش وەک ئەوان" خەونم دیتووە بەڵام شەیتان و شۆفار لێ ناگەڕێن لە ناو ئەو ١٢٤ هەزارەدا شوێنێکی بچووک بۆ خۆی بدۆزێتەوە! برالە ئیرەیی باش نییە، چیتان لێداوە؟ گوناحە، بە حیزبایەتی هیچی بۆ نەکرا بەڵکوو بە پێغەمبەرایەتی بۆی بکرێت!

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=38254

دەبێ ئەو فەقیرە چی کەمتر بێت لەو کابرا سعوودییەی وا چەند ڕۆژ پێش ئێستا دیعایەی پێغەمبەرایەتی کرد؟ باوەڕ ناکەن  فەرموون دوایین مودێلی ساڵی ٢٠١٣ ی "مبعوث" ی خوا ببینن. عیبی کار ئەوەیە ژمارە ڕۆندەکەی ١٢٤٠٠٠ مان لێ تێک چوو و لێرە بەدواوە دەبێ بنووسین ١٢٤٠٠١

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/24136

 

خێریان نەنووسێ!

-    خێری نەنووسێت ئەو کەسەی وا لە جیاتی وشەی کوردیی بنەماڵە، وشەی فارسیی خانەوادەی هێنایە ناو مێدیای کوردییەوە!

-    خێری نەنووسێت ئەو کەسەی وا لە جیاتی وشەی کوردیی بوومەلەرزە و بوولەرزە، وشەی فارسیی زەمین لەرزەی هێنایە ناو مێدیای کوردییەوە!

-    خێری نەنووسێت ئەو کەسەی وا لە جیاتی وشەی کوردیی دادێ و داهاتوو، وشەی فارسیی ئایەندەی هێنایە ناو مێدیای کوردییەوە!

زانکۆی مەجازی

بڵێی داهاتووی وانە خوێندن لە هەموو زانکۆکانی جیهاندا ئەوە نەبێت؟

http://www.dw.de/%D8%AF%D8%A7%D9%86%D8%B4%DA%AF%D8%A7%D9%87-%D9%85%D8%AC%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%87%D8%A7%DA%AF%D9%86-%D8%A8%D8%B2%D8%B1%DA%AF%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D9%86-%D8%AF%D8%A7%D9%86%D8%B4%DA%AF%D8%A7%D9%87-%D8%A2%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86/a-17336302?maca=per-rss-per-all-1491-rdf

کتێبی ئەلەکترۆنی

وا بزانم لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا ڕادەی فرۆشتنی کتێبی ئاسایی و کتێبی ئەلکترۆنی لە کۆمپانیای گەورەی ئامازۆن کەم و زۆر بە یەک ئەندازەیان بووبێتبن. کەرەسەی وەک کیندڵ و بە گشتی ئینترنێت کارێکی وایان کردووە کە دەتوانی خێراتر و بە نرخێکی هەرزانتر کتێبی ئەلەکترۆنی بکڕیت تا کتێبی سەر کاغەز. کورد تا ئێستا لەم بوارەدا هیچ هەنگاوێکی هەڵنەهێناوەتەوە. ئەگەر ئەوە داهاتووی کتێب بێت و کتێبخانەی ئاسایی وردە وردە بەرەو نەمان بڕوات، جێگەی خۆی دەبێت لە ئێستاوە بیری چارەسەر بکەینەوە و بەشێک لە چاپەمەنییەکانمان بە شێوازی ئەلەکترۆنیش بلاو بکەینەوە.

سەوزە لەخۆم گاتەوە! زەردەەش هەر لەخۆم گاتەوە!

تورکیا و ئازەربایجان بەگەرمە خەریکن ناوی کەسایەتییە مەزنەکانی مەڵبەندەکە و هەموو شتێکی جێگەی شانازیی گەلانی ناوچە بەناوی خۆیانەوە تۆمار دەکەن. پێشتر باسی نیزامی گەنجەیی و مەهەستی گەنجەیی و تار و جلیتێنم کرد، ئەوەش "مەولانا جەلالەددینی بەڵخی" کە لە ئاسیای ناوەندی لە دایک بوو و لە دوای گەڕانەوە لە سەفەری حیجاز لە شاری قونیەی ئاسیای بچووک (تورکیای ئێستا) نیشتەجێ بوو؛ تورکیا لەمێژساڵە بە ناوی یەکێک لە "مفاخر" ی تورک ناوی دەبات و دەڵێ شیعری بە زمانی بێگانە گوتووە! لە کاتێکدا ئەو هەژارە فڕی بە سەر تورک بوون و بەتورکی شیعر گوتنەوە نەبووە و ئەگەر لە ڕاستی لانەدەین، زمانی فارسی لە سەردەمی ژیانی ئەودا (سەدەی دوازدەهەمی زایێنی) زمانی هەمەگیری ئەدەبی بووە لە هەموو ئەو ناوچەیەدا.

http://www.iran-emrooz.net/index.php/news2/48762

چ کەردەن!

کەس وەک من بە دەست ئازەربایجانەوە پێوە نەبووە! تا مۆخی ئێسقان ئەوینداری مۆسیقاکەیانم و ناتوانم شەو وڕۆژێک بە بێ گوێگرتنی مەقام و گۆرانییەکانیان تێپەڕ بکەم، بەڵام ڕقم لە ڕەگەزپەرستییەکەیان دەبێتەوە و ئەوەی وا پێ دەنێنە شوێن پێی کەماڵیستەکانی تورکیا؛ ناشتوانم لەو سیاسەتە چەوتە بەرانبەر بە کورد تێبگەم کە بە داخەوە گەیشتۆتە ئازەربایجانی ئێرانیش. برادەرێک بۆ کارێکی هونەری چووبووە باکۆ، دەیگوت لەوێ سڵیان لە کورد دەکردەوە؛ تەنانەت دەیگوت وەرگێڕێکم بەکرێ گرتبوو هەر ئەوەندەی زانی کوردم ڕۆژی دوایی نەیوێرا بێتەوە لامان. ئەوان مۆری پ ک ک و تیڕۆڕیست لە هەموو کوردێک دەدەن کە ئاشکرایە دروشمێکی بێ بنەمای گڵاوە و لە تورکیاوە هاوردە کراوە؛ نە کورد تیرۆریستە و نە پ ک ک.

سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن و بزانن دەکرێت گوێ لەو مۆسیقا خۆشە نەگیرێت؟ کۆنسێرتەکە دامەزراوێک ڕێکی خستووە کە ناوی حەیدەر عەلییۆفی بەڕەگەز کوردیشی لەسەرە!

http://www.youtube.com/watch?v=iKs-WYdCWPA#t=59

بڤە!

لە تورکیا قوتووی پێڵاو بڤەیە، ئەگەر چوونە ئەوێ پێڵاو مەخەنە قوتووەوە نەکا بگیرێن! فەرموون:

http://farsi.alarabiya.net/fa/middle-east/2013/12/30/%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%B6-%D8%A8%D8%A7-%D9%82%D9%88%D8%B7%DB%8C-%DA%A9%D9%81%D8%B4-%DB%8C%DA%A9-%D8%B2%D9%86-%D8%AF%D8%B1-%D8%AA%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D9%87-.html

 

سێکس شۆپی ئیسلامی!

بڵێی ئەردۆغان لەو ماتریاڵە ئیسلامییانە نەنێرێتە کوردستانیش؟

http://news.gooya.com/society/archives/171255.php

مێژووی قاوە و قاوەخانە

ئەوم ڕاپۆرتە زانیارییەکی زۆری لە سەر قاوە تێدایە کە واهەیە هیچکام لە ئێمە نەیزانین:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/01/131225_an_coffee_arab_global.shtml

 

ڕەقەمی دزییەکان دەگاتە ئاسمان:

دەست دەستی ئەستی و پا پای کەر! لەپشت هەمووشیانەوە مامۆستاکانی قوم و تاران و مەشهەدن!

ئەوە دزیی ٣٥ ملیارد یورۆیی زەنجانی و زەڕڕابی، کە شانۆی سیاسەتی لە تورکیا گۆڕی، بەڵام مەلاکانی ئێران یاویشیان پێ نەکرد:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=57348

 

ئەوەش دزییەکی ١٧ هەزار ملیارد تمەنی لە "تأمین اجتماعی" بە دەستی هەمان ئەو تاقمە یان هاوڕێکانیان کە دەبێ سەدان کەس بن:

http://www.akhbar-rooz.com/news.jsp?essayId=57327/

هەموو ئەو دزە قەڵەوانە سەریان بە سەری سپای پاسدارانەوەیە و لەو شوێنانەی وا سپا تێیاندا دەست ڕۆیشتووە، مڵ ومۆ دەکەن، یەکیشیان باشووری کوردستانە. ئەوە وێنەی بابەک زەنجانی بە دەمانچەی ڕووتەوە لە هەولێر. ئێرانییەک یان ئەندامێکی سپای پاسداران بۆچی دەبێ بتوانێت بە دەمانچەی ڕووتەوە بە ناو شارەکانی کوردستاندا تەراتێن بکات؟ چەند سەد کەسی وەک ئەو ئێستا لە کوردستانن؟ ئەوانە ڕاوی چی دەکەن جگە لە خەباتکارانی کورد؟ چەند مرۆڤکوژی و تیرۆر بە دەست ئەوان کراوە و بە سەر کورددا هێنراوە؟ پاراستن و زانیاری لەکوێن؟ بۆچی گوێی خۆیان کپ کردووە؟

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2013/12/131231_iran_babak_zanjani_profile.shtml

 

وەرگەڕێ ئاوێزانت بم!

کاکم، یادی بەخێر بێت، ئەو گۆرانییە قەدیمییەی زۆر پێ خۆش بوو. ناوێکی دیکەی گۆرانییەکە "تەحا لەو ڕێزە خاڵانە" یە بەڵام لەنێو خەڵکدا بە ناوی "لە سیلەی قەبران هاوارە" ەوە ناوی دەرکردووە. نازانم پێش حەسەن زیرەک کێی دیکە گوتوویەتی بەڵام حەسەن زیرەک ڕۆحی وەبەر ناوە. گۆرانییەکە لە سەر یوتیووب بە دەنگی فوئاد ئەحمەد، مستەفا دادار و ئەحسان زیرەکیش هەیە. کاری دستەفا دادار و ئۆڕکێستراکەی مێد تی ڤی گەلێک جوانە. ئەوە هەر چوار ڕیوایەتەکە:

http://www.youtube.com/watch?v=2Tat7l2v3aQ

http://www.youtube.com/watch?v=OaBhDyXL2L8

http://www.youtube.com/watch?v=2RuM7_Uqb_E&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=bH2BCR-OvzU

 

یادی بەخێر بێت

بە داخەوە دوێنێ هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد "حوسەین یۆسف زەمانی". بڵاو بووەوە. من زانیارییەکی ئەوتۆم لەسەر ژیانی ئەو هونەرمەندە بەڕێزە سنەییە نییە لەبەر ئەوەی زۆرتر لە بواری مۆسیقای فارسیدا کاری کردووە. بەڵام دەزانم براکەی، واتە نەمر حەسەن یۆسف زەمانی، لە ماوەی دەیان ساڵ کاری هونەری لەسەر ڕادیۆی کوردیی تاران و کرماشان و سنە و درەنگتر لە تەلەفیزیۆنەکاندا خزمەتێکی زۆری بە مۆسیقای نەتەوایەتیمان کرد و ئاوازی گەلێک لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و مەزهەری خالقی و.... ئەو داینان. یادی ئەو دوو برا هونەرمەندە گەورەیەی کورد بەخێر بێت.

ئەوە ئەدرەسی ماڵپەڕی هەردووکیان (لە ویکی پێدیای فارسیم وەرگرتوون):

http://www.yousefzamani.com/audio.html

 

http://www.yousefzamani.com/biography.html

ئەی نیشتمان، نیشتمانی جوان!

حەسەن زیرەک سروودی "ئەی نیشتمان، نیشتمانی جوان!" ی بە دوو شێوە تۆمار کردووە کە هەردوکیان لە سەر یوتیووب هەن: یەکەمیان شێوازێکی نەتەوایەتی کوردیی هەیە و وێدەچێت لە کۆڕێکی خۆمانەی کوردیدا گوترابێت. بەڵام دووهەمیان بۆ ڕادیۆی کوردیی تاران گوتراوە و ناوی ئێران و شاهەنشای ئێرانی لێ زیاد کراوە، واتە تەواو ئێراندوویەتی! ئەوەی خوارەوە یەکەمیانە، دووهەمیشیان شادۆستە ئێرانچییەکان بچن بیدۆزنەوە!

http://www.youtube.com/watch?v=4LR8VaQEa6k&list=PLF80B6528A127A944

 

********************************************

 

وردە فەرمایشت (١٨)

نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش

برادەرێکی گەلێک خۆشەویست دوو بەرگ کتێبی "نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش - ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی شێرکۆ بێکەس" ی بە دیاری بۆ هێناوم کە بە شوێن کۆچی دوایی شاعیردا لە سلێمانی چاپ کراون و وا ئێستا خەریکی خوێندنەوەیانم. قەڵەمی شێرکۆی نەمر وەک هەمیشە شیرین و لەبەر دڵانە بەڵام بیرەوەرییەکانی ژیانی، چ ژیانی تاکەکەسی و بنەماڵەیی و چ ژیانی سیاسیی، پڕن لە تاڵ و سوێریی. دەڵێ دووجار حزبایەتیم کردووە و تەنیا چوومەتە ناو پارتی و کاژیکەوە. ئەو کاژیکەی ئەو لە ساڵانی ١٩٥٨ و ٥٩ دا پێمانی دەناسێنێت، دەبێ شتێک بووبێت لە نموونەی کۆمەڵەی ژێکافی مەهاباد. شێرکۆ ڕێزێکی زۆری مامۆستا ئەحمەد هەردی وەک یەک لە ڕێبەرانی کاژیک دەگرێت بەڵام دەنووسێت: "کاژیک بە دەستی خۆی قفڵی لە بیروباوەڕی خۆی دابوو، حزبێکی جەماوەری نەبوو، نهێنی بوو لە ناو نهێنیدا.... ڕێبەرەکان بەرپرسن لەوەی کۆمەڵێ گەنجی وەک ئێمەیان تووشی  نائومێدی کرد و خۆشیان هیچیان بە هیچ نەکرد... ئەوانە پیاوی بڕیاری سیاسی ئازا و لەخۆ بووردوو و کارکردن نەبوون..."( بەرگی ١، ل. ١٠٩)  تەواو بە هەڵکەوت کاتێ ئەم دێڕانەم نووسیبوو چاوم بە بڵاوی نوێی کاژیک کەوت کە لەسەر ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات- بۆکان بڵاو بووبوەوە. ئەوە پارسەنگێکی باشە و دەکرێت بڵێین قسەکانی کاک شێرکۆ یەک لایەنە بڵاو نەکراوەتەوە و بۆچوونی لایەنەکەی تریش ڕاگەیێنراوە. دواتر باسی بەشەکانی دیکەی کتێبەکەی کاک شێرکۆتان بۆ دەکەم.

چەند قسەی خۆشی نەمر برایم یۆنسی

کتێبی "زستانی بێ بەهار" ی "ئیبڕاهیم یۆنسی" م نەخوێندۆتەوە کە دەگوترێت ژیننامەی خۆی بێت، بەڵام بابەتێکم کە ژمارە ١٠٩ ی گۆڤاری "آرش" ی پەرویز قلیچ خانی چاپی فەرەنسەدا خوێندەوە کە "فریدون تنکابنی" بۆ یادەوەریی ئەوی نووسیوە و نموونەی چەند قسەی خۆشی ناو کتێبەکەشی هێناوەتەوە. تونیکابونی خۆی قسەخۆش و تەنزنووسە و من لە سەردەمی شادا ماوەیەک لە زیندانی قەسری تاران هاوبەندی بووم، پێکەوە نۆک و لەپەی چێشتی زیندانیشمان پاک کردووە!                           ئەوە چەند قسەی خۆشی کاک برایمی نەمر بە گێڕانەوەی تونیکابونی:

سەگی قاسم خان

"دەڵێن سەگێک خەریک بوو گیای دەخوارد، سەگێکی دیکە هات، زۆری پێ سەیر بوو لێی پرسی تۆ کێی؟ سەگە بە شانازییەکەوە گوتی من سەگی قاسم خانم! سەگەکەی دیکە گوتی "باشە ئەو قاسم خانە ئەگەر ئێسقانێکیشی بخستبایەتە بەردەمت قەیدی نەدەکرد بەڵام ئێستا کە لە برسان خەریکی گیا دەخۆی، بۆچی سەگی قاسم خانی؛ سەگی خۆت بە!"

سەگبابینە!

پیرەپیاوێکی توودەیی خەڵکی "شەهریار" لە قەسر بوو، هەندێک تێکچبوو. نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین هاتە ناو داڵانی بەند و بەدەنگی بەرز هاواری کرد: "کرێکاران، وەرزێران، ڕووناکبیران، سەگبابینە یەکبگرن!" دەیگوت مەنزوورم لەوەی کۆتاییان بورژوازکان بووە کە پشتی موسەددیقیان بەردا!

کونی ئەعلاحەزرەت

ڕەزاشا ڕقی زۆری لە ورگی زل دەبووەوە. فەرماندەی زانکۆی شەڕیش لە تاران، پیرەپیاوێکی ورگ زل بوو! کابرا لە ترسی ڕەزاشا دوو کونی زیادەی کردبووە قایشەکەی پشتیەوە یەکیان دوورتر بۆ کاتی هاتنی ڕەزاشا و ئەوی دیکەشیان نزیکتر بۆ هاتنی وەلیعەهد! هەرجارەی ڕەزاشا سەردانی زانکۆی بکردایە کابرا پاڵی دەدا بە دارچنارێکەوە و بە نۆکەرەکەی خۆی دەگوت قایشەکە توند بکێشە، جەڕەبابەی بدە و بیخە کونی ئەعلاحەزرەتەوە؛ لە کاتی هاتنی وەلیعەهدیشدا هەمان کاری دەکرد بەڵام دەیگوت بیخە کونی والاحەزرەتەوە کە هەندێک بۆ ورگی شلتر دەبووەوەو ئیستیراحەتێکی پێ دەکرد!

کەم نەفەسی!

ساڵی ١٩٩٨ لە مەڵبەندی ڕۆشنبیریی کوردیی لەندەن فەرمانبەر بووم و کتێبی ناو کتێبخانەکەیم کەتەلۆگ کرد. لە ناو دەفتەر و لیستەکاندا کتێب و نامیلکەی کوردی ٥٠ قات زیاتر بوو لە کتێبی فارسی و عەرەبی، بەڵام کاتێ سەیری جامخانەکەت دەکرد هەر کتێبە فارسی و عەرەبییەکان بەرچاو دەکەوتن  و کوردییەکان دیار نەبوون! سەرەتا نەمدەتوانی مەتەڵۆکەکە هەڵبێنم؛ دواتر زانیم ئێمە کەم نەفەس و کەم جیکەڵدانەین، خۆمان زۆر بە کار و لێکۆڵینەوەی جیددییەوە خەریک ناکەین و هەر ئەوەندەی چوار پارچە شیعرمان گوت یان چیرۆکێکی ١٥ لاپەڕەییمان نووسی خێرایەک وەک نامیلکەکی سەربەخۆ چاپی دەکەین و خەڵکەکەش بە مامۆستا مامۆستا دەکەونە شوێنمان! لە ئەنجامی ئەو کەم نەفەسییەدا، سەدان عینوان کتێب و نامیلکەی کوردی ناتوانن جامخانەی ماڵێک پڕ بکەنەوە بەڵام کتێبی زمانە بێگانەکان هەموو پڕلاپەڕە و قەبارە زلن. دیارە لەم ساڵانەی دواییدا حیسابەکە هەندێک گۆڕاوە و تا ڕادەیەک وەک جاران نەماوە، دیارە ژمارەی لاپەڕە دەڵێم نەک کەیفییەت و ناوەرۆک!

حکوومەتی هەرێم ١٤ هێلی کۆپتەر دەکڕێت

کۆپتەرەکان بۆ خزمەتگوزاریی مەدەنین وەک گەیاندنی یاریدەی پزیشکی و ئاگر کووژاندنەوە، نەک بۆ شەڕ و کوشت وبڕ.

http://youtu.be/m8J1jb-o074

بەڵام هاوکات، حکوومەتی ناوەندیی عیراق بە ناوی شەڕی ئەلقاعیدە و فەلووجەوە خەریکە زیاتر و زیاتر خۆی تەیار دەکات و فڕۆکە و کۆپتەری سوپایی دەکڕێت؛ عاقیبەتی خێر بێت:

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/01/173306.php

 

کی بود کی بود؟ من نبودم!

کۆماری مەلاکان بۆ پاساودانی جینایەتی کوشتنی داریوش فروهەر و هاوسەرەکەی، تائێستا دەیان سیناریۆی تەزویری دروست کردووە کە هیچیان بە مەنێک سرێش بە مەسەلەکەوە ناچەسپێن و ناتوانن تاوانی ئیتیلاعاتی ئێران بشۆنەوە، کۆمەڵانی خەڵکیش ئەوە باش تێدەگەن. دوایین حیکایەتێک کە دروستیان کردووە ئەوەیە "کوردانی لایەنگری حکوومەتی تورکیا" کارەکەیان کردبێت لەبەر ئەوەی گوایە فروهەر لایەنگریی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی کردووە!

"کوردانی لایەنگری تورکیا" چ سیغەیەکن و کێن؟ بە ملیۆنان خەڵک و سەدان حزب و ڕێکخراوە لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا بە ئاشکرا لایەنگریی بەڕێز ئۆجەلان دەکەن هیچ کوردێکیش نەچووە جەرگ ودڵی ئەوان و هاوسەرەکانیان دەربهێنێت کە بۆچی لایەنگریی لەو دەکەن! ئێستا ئەو بە خەیاڵ کوردانەی لایەنگری تورکیا، تەنیا لەبەر ئەوەی فروهەر لە ئێرانەوە لایەنگرییەکی دووراودووری ئۆجەلانی کردبێت لە تورکیاوە هەڵدەستن دەچنە تاران، ئەدرێسی ماڵی فروهەر پەیدا دەکەن، بێدەنگێک دەرگای ماڵەکەی دەکەنەوە، خۆی و هاوسەرەکەی دەکووژن و دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا بێ ئەوەی ئیتیلاعات و سپای پاسداران و پۆلیسی ئێران و سنوورەوان و سەربازانی ئیمامی زەمان بە مەسەلەکە بزانن و شوێنیان هەڵگرن! بە قەولی ناسر خوسرەو: "تیز بر ریش مردک نادان" کە ئەو ئەفسانەیەی ڕێک خستووە! مەلای جینایەتکار ئەگەر بە ملیۆن جار کاری وا گڵاوی نەکردایە دیسان شتێک بوو، بەڵام جێ پەنجەی گڵاویان بە کام جینایەتەوە دیار نییە تا ئەوەیان باوەڕ پێ بکرێت؟

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/01/131218_l39_file_political_murders_1377.shtml

ئەم کاریکاتیرانەی مانا نەیستانی لە پەیوەندی "قتلهای زنجیرەای" ئیتیلاعاتدا سەرنج ڕاکێشن:

http://www.gooya.com/external/www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/01/140105_l45_mana_ka_chain_murders.shtml

 

شلێر فەرهادی قوربانییەکی دیکەی دەستی ئیتیلاعات

نووریزاد هەرکەسێکە و هەر مەئموورێێەتێ هەیە، لای کەم ئەم کارەی باش بوو. ڕاپۆرتی خوارەوە بخوێننەوە بۆئەوەی ئاگاداری چارەنووسی ڕەشی ئەو کچە کوردە مەزڵوومە بن و بزانن چۆن سەدان و هەزاران گوڵەباخی دیکەی وەک ئەو بە دەست ئەهریمەنانی ئیتیلاعاتەوە پەڕپەڕ کراون و دەکرێن:

http://www.cdi-iran.org/Article/14060-

 

زیندانی قەسر

ئەم ڕاپۆرتە و وێنەکانی کۆتاییەکەی، سەبارەت بە ڕابردوو و ئێستای زیندانی قەسری تارانە:

http://www.gooya.com/external/iranwire.com/fa/projects/4226

 

بژاردم، دوازە دانە بوو!

چ بڵیمەتێک بووە ئەم جەنابە نازانم، بەڵام ١٢ نەخۆشیی ڕیز کردووە دەڵێ هەموویان ئاکامی ئەوەن ژنان هەندێک حیجابەکەیان لابدەن واتە وەک ئەو دەفەرموێت، "بد حجاب" بن! دەستت خۆش بێت مام بڵیمەت! سەرجەم پڕۆفیسۆر ودوکتۆری زانکۆکانی جیهان کۆ ببنەوە ناتوانن کەشفێکی وا بکەن کە تۆ هەروا سووک وهاسان فەرمووتە. خەڵاتێک نۆبێلی پزیشکیت پێ قەرزدار بین!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/12/172402.php

فیلمێکی نەمر تەها کەریمی

ئەوە فیلمی "کێوی سپی"- کاری هونەرمەندی جوانەمەرگی کورد تەها کەریمییە لە سەر یوتیووب. کاک تەها هیوایەکی گەورەی دواڕۆژی سینەمای کوردی بوو، مخابن وا زوو لە دەستمان چوو؛ یادی بەخێر بێت!

http://www.youtube.com/watch?v=OTVmIVFSm4s

http://www.youtube.com/watch?v=cj7kBhOfDSE

ئاسەواری کۆنی دۆزراوە لە کوردستان

گەلێک شوێنی ناوچەی ئێمە ئاسەواری کۆنی سەردەمی جیاجیای تێدا پارێزراوە، بۆ نموونە لە دەوروبەری بۆکان ئەو شوێنەوارانە زۆرن. بەشێکیان لە گردی توورەکەڕێژدان و بەشێکیان کەوتوونەتە نێو شار و گوند و ئاوایی و تەنانەت ناو ماڵی خەڵکەوە. لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە کە پێشتر پێی دەگوترا "زاخەکان" و نزیک بازاڕی حەیوانی کۆن بوو، بۆ ماوەی چەندەها ساڵ خەڵکانێک کەل وپەلی کۆنیان دەدۆزییەوە و هەندێکیان کە سواڵەت بوون و لایان وا نەبوو نرخیان هەبێت، فڕێیاندەدان، بەشێکی دیکەیان بە تمەنێک و دوو تمەن بە دووکاندارێکی بۆکانی دەفرۆشت کە ئەویش دەیبردن بۆ تەورێز و تاران یان بە هەندێک دەڵاڵی خەڵکی شارەکانی دەوروبەری دەفرۆشتن. بەداخەوە ئەودەم زانیاریی کەم بوو و بایەخی فەرهەنگیی ئەو کەل وپەلانە نەدەزانرا.

ئەم هەواڵەی خوارەوە سەبارەت بە دۆزرانەوەی ئاسەوارە لە عەلیابادی بۆکان بەڵام بەختەوەرانە کارەکەی کەوتۆتە دەست پسپۆڕ و شارەزایان و ئیتر نافەوتێن، بەتایبەت کە پسپۆڕەکان خۆیی و دڵسۆزن. هیوادارم دۆزراوەکان لە کوردستان ڕابگیرین و نەبرێنە موزەی تاران و تەورێز. پاراستنی ئەو ئاسەوارانە و هەر کەل وپەلێکی دۆزراوەی تر ئەرکی نەتەوایەتی هەموولایەکمانە؛ دەبێ لەبیرمان نەچێت کە شوێنەواری دۆزراوەی کەونارا کاتێ نرخی زانستی دەبێت کە لە شوێن و جێگە و پێگەی خۆیدا بمێنێتەوە. هەڵگرتن و بردنی بۆ ئەم لا و ئەولا، ئەو نرخە زانستییە دەفەوتێنێت و ئیتر لێکۆڵینەوەی پێویستی لەسەر ناکرێت، لەئەنجامدا تەنیا دەبێتە کالایەکی بازرگانی بۆ کڕین و فرۆشتن.

http://www.peshmergekan.com/kurdish/babetekan/hewalekan/3923-hewal

 

شیعرێک

دووهەفتەیەک پێش ئێستا مامۆستای بەڕێز محەممەد عەلی قەرەداغی نوسخەی ئەلکتڕۆنی "کنوزالکرد" - کتێبێکی تازەی خۆی، بۆ ناردم کە بە عەرەبی سەبارەت بە دەستخەتە کوردییەکانی نووسیوە. ئەم دوو فەردە هەورامییەم لە کۆتایی دەستخەتی "حەسەن" ناوێکدا بینی کە لە لاپەڕە ٢٩١ ی کتێبەکەی مامۆستادا چاپ کراوە. پێشتر شیعرەکەم بیستبوو، فەردی دووهەمی گەلێک بەهێزە:

"ئەگەر سەد ساڵان زیندە بمانی /  ئاخر بەرمەشی جە دنیای فانی

هیچ کەس نمازۆ گۆڕ و وەریمان / هاتیم نەهاتیم، ویمان نەویمان!"

لە دەستنووسی محمدامین بن معین الدین حسینی (لاپەڕە ٢٩٩ی کتێبی مامۆستا) شدا ئاوا هاتووە:

"١٢٩٩ وقت قحط والگرانی، من گندم دو قڕان بل سە قڕان!"  

دیارە قڕانی ئەودەم ئێستا ملیۆنە!

گۆرانیی نەبیستراوی حەسەن زیرەک

دەنگ دەنگی حەسەن زیرەک، شیعر شیعری گۆران، تازە و نەبیستراویش، جا وەرە گوێی بۆ ڕامەگرە! دەستی ئەو برادەرە (مەریوان) خۆش بێت وا ڕووماڵی کردووە و ئەمڕۆ (٧/١/٢٠١٤) لە سەر پەڕەی فەیسبووکی داناوە و دوایی ماڵپەڕی لڤین لینکەکەی داوە. دەستی ئەو برادەرە بەڕێزەش خۆش بێت کە لینکی ماڵپەڕی لڤینی بۆ ناردم؛ تەڕ و تازە و سفر کیلۆمەتر! جەخت کردنی هونەرمەند لە سەر ئەوەی لە جیاتی "ئەی کچە جوانەکەی..." گۆران، بڵێت "ئەی کچە کوردەکەی..." گەلێک بەرچاوە. دوور نییە شریتەکە لە مەهاباد یان سەقز تۆمار کرابێت بەڵام کێ ویۆڵۆنەکەی بۆ لێداوە؟ بە گوێ ڕاگرتنی گۆرانییەکە، قسەی خۆشی نەمر عەلی خەندانم وەبیر هاتەوە کە دەیان ساڵ دوای مەرگی حەسەن زیرەک سەبارەت بە گۆرانییەکی ئەو پرسیاریان لێ کردبوو، لە وەڵامدا گوتبووی "تەڵاقم کەوێ دوێنی ئەو بەندەی گوتووە!"

http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=22791

 ********************************************

وردە فەرمایشت (١٩)

دادپەروەری پاش هەزاران ساڵ!

بێدادگەرییەکی زۆری مێژوویی هەن کە بۆ ئێمە بوونەتە دیاردەی ئاسایی و بە بێ بیر لێ کردنەوە بەلایاندا تێپەڕ دەبین. منداڵ هی دایک نەک باوک و هەر ئەویش دەبێ ببێتە خاوەنی. ئەوەی هەندێک شەرع و عورف منداڵ دەدەنە باوکەکەی و لە دایکی دەستێننەوە بێعەدالەتانەترین دیاردەی ژیانە و ئازاری تەنانەت لە جیاوازیی چینایەتی و هەموو چەشنە هەڵاواردنێک زیاترە. کۆشی دایک سروشتی ترین شوێنە بۆ منداڵ و هەر یاسایەک ئەو شوێنەی لێ بستێنێت، کۆن و نالەبار و نابەجێیە.

وا لە ئیتالیاوە دژ بەو نابەرانبەرییە دەنگ بەرز بۆتەوە، دەنگێک کە دەبێ زایەڵەی بگاتە هەموو قوژبنێکی ئەم جیهانە بێعەداڵەتە:  منداڵ دەبێ لە ناسنامەدا بە ناوی دایکییەوە تۆمار بکرێت نەک باوک. لە مێژووی کوردەواریدا حاڵەتی وا بینراوە کە بنەماڵە و تەنانەت تایفە و هۆزێک بە ناوی دایکیانەوە ناونراون؛ ئەوە کارێکی سروشتییە و دەبێ ببێتە یاسایەکی جیهانییش.

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=27393&LinkID=13

تەلەفیزیۆنی ژنان تی ڤی

تەلەفیزیۆنی ژنان بە زمانی فارسی (هاوکاری کورد و بابەتی سەبارەت بە کوردیشی تێدا دەبینرێت):

http://www.gooya.com/external/zanantv.net

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/12/131208_l51_l93_hidden_mother.shtml

سڵاو لەو مامۆستا کوردە

لەم دونیا پڕ شەڕ وشۆرەداهەندێک ئاکاری شیرینی مرۆڤانە هەن کە گۆران گوتەنی "لێو بە ئۆخەی تەڕ" دەکەن. بزانە دەتوانی ئەو شانۆ ئینسانییەی ناو ئەم هەواڵە ببینی و دڵت پێی نەکرێتەوە:

http://www.radiozamaneh.com/119231#.UtJrArQucdg

بە هاواری ئەو هەژارانەەوە بچین

ئەوە ڤیدیۆیەکی دەگمەنە لە پەیامی چوار زیندانیی کورد کە بە ناوی ئەهلی سوننەتەوە لە ئێرانی مەلاکاندا گیراون، ئەشکەنجە کراون، سووکایەتییان پێ کراوە و بە زۆر ئیعتیرافیان لێ وەرگیراوە، پاشانیش بە فێڵ حوکمی ئیعدامیان بۆ دەرکراوە. جەرگی دەوێت گوێ بدەیە حیکایەتیان، بەڵام هەوڵدان بۆ ڕزگاربوونیان لەو بێدادییە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکمانە:

http://www.iranglobal.info/node/28922

ئایا هەڵەبجە نەبووە قوربانیی ئەم سیاسەتە؟

ئایا لە درێژەی سیاسەتی ئێران لە پێناو داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عیراق بە یارمەتی هەندێک حزبی کوردی نەبوو کە هەڵەبجە گیرا و کارەساتی بۆمباردمانەکەی بەشوێندا هات؟ موحسین ڕەزایی دەڵێ عیراق و ئەمریکا ئاگاداری سیاسەتەکەی ئێمە بوون، بەو پێیە ئێرانییەکان بە باشی دەیانزانی سەددام بەرانبەر بە گرتنی هەڵەبجە ڕەنگدانەوەی توندی دەبێت وەک پێشتریش بووی و سەرکەلوو و بەرگەلوو و سەردەشت و ....ی کیمیاباران کردبوو بەڵام ئەوەیان بە خەڵکی شارەکە و بە حزبە کوردییەکان ڕانەگەیاند. سیاسەتەکە لە ساڵی ١٣٦٥ [١٩٨٦] بەدواوە بەڕێوە دەچوو. فەرموون:

"محسن رضایی که فرماندهی سپاه پاسداران در زمان جنگ را بر عهده داشت... گفت: "استدلال‌های برخی دوستان سیاسی این بود که اگر ما وارد خاک عراق شویم، از حداقلی در مذاکره برای گرفتن حقوق خود برخوردار خواهیم بود، استدلال نظامی‌ها این بود که ماندن در لب مرز امنیت شهرهای مرزی ما را حفظ نمی‌کند… در نهایت امام وقتی همه نظرات را شنیدند، قبول کردند که وارد خاک عراق شویم." هاشمی رفسنجانی بعدها در گفتگویی خبر داد: "بعد از عملیات خیبر من که مسئول جنگ بودم، سیاستی داشتم که هیچ وقت مورد تصویب امام قرار نگرفت، اما رد هم نشد. امام می‌دانستند من چنین سیاستی دارم. [...] این سیاست مبتنی بر تصرف مناطقی با ارزش در داخل عراق بود که بتوانیم با تکیه بر آن اولاً عراق را با استفاده از مکانیسم مبادله زمین از کشور خودمان بیرون کنیم، ثانیاً حقوق خودمان را بگیریم."محسن رضایی ... گفت: "عراق و آمریکا و کشورهای عربی و غربی، دست ایران را خوانده بودند و لذا در مواجهه با سیاستمداران ما می‌دانستند که قضیه چیست." (جەلال یەعقوبی، "کربلای چهار و پنج... "، ماڵپەڕی بی بی سی فارسی. ١٤/١/٢٠١٤)

لافاوی باوەڕ!

بە گوێرەی هەواڵی خوارەوە، ئێستا ١٠% ی منداڵانی تازە لەدایکبووی بریتانیا موسوڵمانن.

http://www.radiofarda.com/archive/news/20140110/143/143.html?id=25226479

 

برادەرێکم دەیگوت جێگەی شوکرە کە ئێمە تا چل پەنجا ساڵی دیکە زیندوو نابین دەنا ئەگەر ڕەوتەکە ئاوا بڕواتە پێشەوە و ئەو لافاوە بەردەوام بێت، ڕوون نییە دەبێ بۆ کوێ هەڵێین و ئەمجار لە کوێ داوای پەنابەری بکەین!

بەڵام ئەم هەواڵەیان ناخۆش نەبوو کە دوێنێ بڵاو بووەوە و بەگوێرەی ئەو، بۆ یەکەم جار لە بریتانیا بە ناوی بێ باوەڕی بە خوداوە پەنابەری دراوەتە پەناخوازێکی ئەفغان. بەڵکوو تا ئەودەم هەندێک وڵاتی دیکەش ڕەوتەکە ڕەچاو بکەن و ئەگەر هانامان بۆ بردن جێگامان بکەنەوە!

http://www.bbc.co.uk/persian/afghanistan/2014/01/140114_l03_afghan_atheist.shtml

ئەسپی تڕۆوا

من ئەو ساڵانەم باش لەبیرە کە مەلاکانی ئێران دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ هەنگاو بەهەنگاو بەرنامەی مەجبوور کردنی ژنان بە پۆشینی حیجابیان بەڕێوە دەبرد و بەشێک بە زۆر، بەشێک بە هاندان، وردە وردە حیجابی ژنانیان لە هەموو ئێراندا چەسپاند و ئێرانیان لای کەم بۆ ماوەی سەد ساڵ بردەوە دواوە.

ئێستا مامۆستاکان تەSریفیان خەریکن لە ڕێگەی هەندێک دارەدەستەوە هەمان سیاسەت لە باشووری کوردستان بەڕێوە بەرن. سەیرێکی ئەم هەواڵە بکەن و بزانن مەلاکانی ئێران چۆن جێ پێی خۆیان لە سلێمانی قایم دەکەن، حزبە ئیسلامییەکان بوونەتە ئەسپی تڕوایان و حزب و ڕێکخراوە عیلمانییە توندوتیژەکانی جارانیش ملیان بۆ دابردوون هیچ، لەگەڵیشیان کەوتوون و دەستیان بۆ لە مل دەدەن. بە داخەوە هێزی چەپ و پێشکەوتنخواز لە باشووری کوردستان قووڵایی ئەو چاڵە مەترسیدارەی سەر ڕێگایان هەست پێ ناکەن و کاتێ هەموویان تێکەوتن ئەودەم دەزانن چ بەڵایەکیان بە سەر خۆیان و خەڵکەکەهێناوە. ئەوان کەوتوونەتە شوێن بۆچوونی هەڵەی ڕێبەری حزبێک کە بەرژەوەندیی کاتیی چاوی حەقیقەت بینی لێ بەستووە:

http://www.helwist.com/Xeber/2014/1/13%20%20Taman%20Shakr.htm

کارەسات

"وای جنگل را بیابان میکنند"؛ بەڵام ئەمجارە جەنگەڵی ڕاستەقینە نەک مەجازی ئەویش لە زاگرۆس!

www.dw.de//a-17357818?maca=per-rss-per-all-1491-rdf

گر تو بهتر میزنی، بستان بزن!

پێم سەیر بوو ٣٠ ملیۆن کەس سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆیەیان کردبێت کە تێیدا ئۆڕکێسترایەکی گەورەی فیلارمونیک لە سەر شەقامێکی گشتی شارێکی ئوروپا بەرنامە بەڕێوە دەبەن. بەڵام لەو سەیرتر بۆچوونی ئەو بینەرە کوردە بوو کە لە بەشی "کۆمێنت" ەکاندا نووسیبووی "وەڵڵا جووزەلەیان لێ بدایە باشتر بوو!" ڕێک خستنی ئۆرکێسترایەکی مەزن، هێنانی بۆ ناو کۆمەڵانی خەڵک، هاوبەش کردنی گەورە و بچووک لە بەڕێوەبردنیدا، هەموو ئەوانە بۆ ئەو برادەرەمان هیچ بوون و جووزەلەی مام بارامی پێ باشتر بوو!  لە ڕاستیدا بۆچوونی وا خۆی چەشنە جووزەلە لێدانێکە بەڵام لە سەری فراوانیەوە!

https://www.facebook.com/photo.php?v=1476630309230747&notif_t=video_processed

 

خوو گرتن!

خووم گرتووە بە گوێ ڕاگرتنی شیعرەکانی ناسری حیسامی؛ ئەوە چەند نموونەیەکی لە سەر یوتیووب، بەڵام ئێوە زۆری گوێ بۆ ڕامەگرن دەنا وەک منتان بەسەر دێت!

http://www.youtube.com/watch?v=M6Ib2ZAWX9M

http://www.youtube.com/watch?v=xSW4BY4oyMA

http://www.youtube.com/watch?v=w9VQ9yt5f5k

http://www.youtube.com/watch?v=64PzmOn5izk

http://www.youtube.com/watch?v=0KrIMhrSNGY

http://www.youtube.com/watch?v=aPIvIufOzcI

http://www.youtube.com/watch?v=WuemVycmqB8

http://www.youtube.com/watch?v=gbL-LtlC3uE

http://www.youtube.com/watch?v=uU9RKu3fF1E

http://www.youtube.com/watch?v=Ne6Q5Fa3hFo

http://www.youtube.com/watch?v=21bl49PmO6U

هەنبانە بۆرینە لە سەر ئینترنێت

ئەوە ئەدرێسێک بۆ سەرجەم لاپەڕەکانی فەرهەنگی کوردی- کوردی (و فارسی) مامۆستای نەمر هەژار. من نەمدەزانی فەرهەنگەکە خرابێتە سەر ئینترنێت. دەستی بەڕێوەبەری کارەکە خۆش بێت:

http://www.kurdi.info/ferheng/henbane-borine/index.htm

لایەلایەی کوردی

ئەوانە کۆمەڵی ٢٢ لایەلایەی کوردین لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، "گرووپی هونەری شاری سنە" گردوکۆی کردوون و لە سەر فەیسبووکی داناون. دەستیان خۆش بێت. بریا هیممەتدارێکیش شیعرەکەیانی بنووسیایەتەوە. من دەزانم لایەلایەی دیکەش هەن کە یەکیان لە سونقوڕ تۆمار کراوە:

https://www.facebook.com/photo.php?v=432329686868899&set=vb.134696263298911&type=2&theater

تەنزی خۆشی کوردی

ئەوە وتووێژێکی شیرینە لەگەڵ دوکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا، تەنزنووسی ناسراوی کورد لە سلێمانی:

http://www.awene.com/article/2014/01/09/28884

قەڵەمی پڕ تەنزی دوکتۆر شێرکۆ عەبدوڵلام زۆر خۆش دەوێت، لەهەر کوێ بابەتێکی ببینم دەیخوێنمەوە. ئێوەش لە کیسەتان چووە ئەگەر وانەکەن!

http://www.niha24.com/drejaWtar.aspx?NusarID=21&Jmare=40

http://www.niha24.com/drejaWtar.aspx?NusarID=21&Jmare=49

تەنزی هادی خورسەندی

باس لە تەنز کرا حەیف دەبێت یادی هادی خورسەندی تەنزنووسی ناوداری ئێرانیش نەکەم. هەڵوێستی سیاسیی خورسەندی لە زۆرێک لە ئێرانییەکان باشترە ئەگەر ئەوەندە پشیلەکە نەپەرەستێت! ئەوە شیعرێکی خۆشی ئەوە:

https://khodnevis.org/article/53637#.UtbJTLQucdh

بدون تعلیق

کاک عومەر کڵۆڵ گوتوویەتی لە سکرتێریی حزبی کەرگەل دەست هەڵدەگرێت و دەچێ بۆ حەجی عەمرە:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/1601201412

چەند شیعری کوردی و فارسیی مەلا عیسامەددینی شەفیعی:

-   ڕۆح وا لە سەری لێومە بۆ ماچی دەمی تۆ

ناڵێم ئەوە سەودایە، کەمی من کەرەمی تۆ!

باڵات وەکوو ئالایە لە ژێر پەرچەمی زوڵفت

کێ بێ کە بە پێی خۆی نەیەتە ژێر عەلەمی تۆ!

من کوردم و خزمەت دەکەم و تۆش لە جەزادا

خوێنم دەڕژێنی، بە نیشانەت عەجەمی تۆ!

 

-   من کە شەیدای عەشقی تۆم، مەستم

چی دەڵێ دوژمنم، چ دەربەستم!

لێوی لەعلت جنێوی داوە بە من

قینی بنیادەمە، منیش گەستم!

 

-   مشنو از نی، نالەاش از بیدلی است

بیدلانرا عاقبت بی حاصلی است

بشنو از من، شور عشقم در سراست

نالە عاشق نوایی دیگراست

********************************************

 

وردە فەرمایشت (٢٠)

یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەخێر بێت!

ئەمڕۆ ٦٨ ساڵ بە سەر ڕووداوی مێژوویی دووی ڕێبەندانی ساڵی ١٩٤٦ و دامەزرانی حکوومەتی کوردستاندا ڕادەبرێت. سەری ڕێز لە بەرانبەر پێشەوا قازی محەممەد و١٦ شەهیەکەی ئەو ساڵە دادەنەوێنم. یادی هەموو ئەو کەسانەش وا لە بارودۆخی ئەستەمی ئەو ڕۆژانەدا توانییان خواستی دێرینی گەلەکەمان وەدی بهێنن و ئاڵای کۆماری کوردستان لە بەرزان بشەکێنننەوە، بەخێر بێت!

http://nrttv.com/video-dreje.aspx?jimare=1540

مەریوانە یان قوتبی شیمال!

حەوتووی پێشوو باسی کاری مرۆڤانەی مامۆستا مەریوانییەکەم کرد کە بۆ هاودەردی لەگەڵ قوتابییە نەخۆشەکەیدا سەری خۆی تاشیبوو. ئەم هەفتەیە دەنگدانەوەی کاری مامۆستا لە زۆرلاوە بیسترا کە جێی خۆشحاڵییە:

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/01/140119_u08_iran_teacher_student_shave.shtml

سەمەرە ئەوەیە بە وادەی سێ ڕۆژهەموو دام و دەزگای حکوومەتیی ئێران تا شەخسی سەرەک کۆمار دەنگی سەرتاشینەکەی مەریوانیان ژنەفت و لە پەسندیدا وتار و پەیامیان دا، بەڵام ٣٠ ساڵە هێشتا هاواری کۆڵبەرەکان و کەس وکاری ئیعدامییە بێ تاوانەکان نەگەیشتۆتە گوێیان. بڵێی ئەوان لە قوتبی شیمالی مەریوان بن یان لە کورەی مریخی سنە و سەردەشت و بانە و خانێ، وا دەنگیان ناگاتە تاران؟

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/27105

نەبوونی حافیزەی مێژوویی

سیستەمە سیاسییەکانی ناوچە لە یەک شت کەڵکی تەواو وەردەگرن ئەویش نەبوونی ذاکرەی مێژووی  کۆمەڵانی خەڵکە. مەلاکانی ئێران هەرکاتێک لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بووبێت، دیاردەی نوێ و پێش کەوتوویان لە خەڵک حەرام کردووە و بۆ بەرگری کردن لە پەرەسەندنی دیادەکە هەندێک ئاپۆرە و شەلاتیان وەدووی خۆیان داوە وهێرشیان کردۆتە سەر خەڵک و تەنانەت ماڵەکانیان. کاتی خۆی وەختێک ڕادیۆ گەیشتبووە ناوچەکە مەلاکانی ئێران گوێ ڕاگرتنی ڕادیۆیان حەرام کرد، بۆ نموونە ئایەتوڵڵا بروجردی هەر لە دەیەی سی (پەنجاکان) دا فەتوای دا: "... لازم است مسلمانان از خریدن آن تجنیب نمایند." درەنگتر و بەگوێرەی پێشکەوتە تەکنۆلۆجییەکان، کەوتنە شەڕەجەنگی سینەما و سووتاندنیان لە ئابادان و تەورێز و تاران، کاتێک دەرەقەتی لافاوەکە نەهاتن لە ساڵانی ١٣٥٨ تا ٦٢ دا شەڕی ڤیدیۆیان دەست پێکرد و هێرشیان کردە سەر دەیان هەزار ماڵی خەڵک بە بیانووی دۆزینەوەی ڤیدیۆ و هەزاران کەسیان خستە زیندانەوە. ئێستاش لە چەند بەرەدا شەڕ دەکەن: بەرگریکردنی تەلەفیزیۆنی سەتەلایت بۆ ئەوەی خەڵک مەجبوور بکەن تەنیا گوێ بدەنە قسەی خۆشی جەننەتی و قەرائەتی، ئینجا ئینترنێت و فەیسبووک و تویتر و بەگشتی هەر دیادەیەک کە بۆنی نوێخوازیی لێ بێت.

 

لە تاران برادەرێکم هەبوو سیاسی نەبوو، سەری سپی ببوو بەڵام سمێڵی ڕەش بوو، پێمان دەگوت "بڵاک ئەند وایت"! ساڵی ١٣٦٠ لەسەر ڤیدیۆ ساڵەوەختێک گرتبوویان و لە زیندانی ئێڤین ڕایانگرتبوو. ئەودەم ڕۆژانە دەیان و هەندێک جار سەدان کەسیان بە ناوی "مونافیق" و لایەنگریی موجاهیدینی خەلقەوە ئیعدام دەکرد. دەیگوت ڕۆژێک ١٥- ٢٠ کەسیان بانگ کردین و خستیانینە ژوورێکەوە. پاشان چەند قەڵەم و چەند پەڕە کاغەزیان پێداین گوتیان وەسیەتەکانتان بنووسن، ئینجا چەند قەڵەمی ماژیکیان بۆ خستینە ژوورەوە گوتیان ناوی خۆتان لە سەر لاقی ڕاستتان بنووسن. ئیتر زانیمان ئیعدام دەکرێین. خەڵکەکە بەربوونە سروود خوێندنەوە و دروشمدان دژ بە ڕژیم و بە لایەنگریکردنی موجاهیدین، منیش کردمە هەرا وهاوارێک هەر خودا بزانێت، بە لەقە بەربوومە دەرگاکە و سەد جنێوم دا بە مەسعوودی ڕەجەوی! لە تاوی گیانم خەریک بوو دەرگاکە بشکێنم، هاتن دەرگایان کردەوە و بردیانمە دەرێ و هەر ئەو ڕۆژەش ئازادیان کردم! مەودای نێوان ئازادی و مەرگ لە ئیسلامی عەزیزی مەلاکاندا تەنیا چەند جنێوە، ئیتر ئەوە کەسەکەیە دەبێ بزانێ جنێوەکە بەمبەر دەدات یان بەوبەر! شێخ ڕەزا لە کوێی!

عەداڵەت!

دارایی ٨٥ کەس بە ئەندازەی نیوەی دارایی هەموو خەڵکی جیهانە؛

 جا وەرە باوەڕ بەو "دەمڕووت!" انە مەکە کە دەڵێن سەرمایەداری سیستەمێکی نائینسانییە!

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/01/174101.php

مەشرووتە تا مەشرووعە

لە ماڵپەڕی بی بی سی فارسیدا پێداچوونەوەیەکی پسپۆڕانە بە مێژووی سەدەی بیستەمی ئێراندا دەبینرێت هەر لە مەشرووتیەتەوە تا کۆتایی حوکمی پەهلەوی و دەسپێکی مەشرووعەی ئێستای مەلاکان. بایەخی گوێ ڕاگرتنی هەیە. ئەوە ٥ بەشیەتی:

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140117_story_of_revolution_1_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140118_story_of_revolution_1_radio_final.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140118_story_of_revolution_3_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140118_story_of_revolution_4_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140118_story_of_revolution_5_radio.shtml

ئاوایی نیەر

"نیەر"، هەڵەبجەیەکی شەهیدی بێ کیمیایی ساڵی ١٩٨٣ یە بە دەست پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە. نیەری قارەمان تەنیا ٥١ شەهیدی لە بنەماڵەی  پیرۆزی مەنبەری هەیە. ئەگەر تاقەت دێنن، سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیە بکەن:

http://www.youtube.com/watch?v=gNp9QnSwjeY

دەجاڵ یان بێچووە خومەینی!

"زیاتر لە ملیۆنێک تیرۆریست لە عیراق هەیە." هەواڵی ماڵپەڕێک:

http://www.niha24.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=3207&Jor=2

چلەی مردوو، نەریتی کورد نییە

ئێرانییەکان هەر ڕۆژەی خێر وبەرەکەتێکمان بۆ دێنن و کولتوری خۆیانمان بەشێوەیەکی نوێ بە سەردا دەسەپێنن. کورد سێ ڕۆژانەی هەبووو، ساڵوەگەڕیشی هەبوو بەڵام چلە، هەرگیز! وا لە باشووریش چلەی مردووان دەگیرێت. کەی دەست لە لاسایی کردنەوەی بێگانە هەڵدەگرین؟ ئەودەمەی وا بە تەواوەتی بووین بە قومی و کاشانی؟

وشەی خۆیی و بێگانە

نازانم خەڵکی دیکە چۆنن بەڵام من کە ژیانم لە ڕێگەی تەرجەمەوە بەڕێوە دەچێت گەلێک کێشەم هەیە لەگەڵ وشەی بەرانبەری کوردی بۆ تێرمە ئینگلیزییەکان و پێم ناخۆشە بە دەستەقەسد هەندێک وشەی عەرەبیی جێ کەوتووی ناو زمانەکەمان فڕێ دەدەین هەر بەناوی ئەوەوە کە عەرەبین بەڵام جێگری باشی کوردیمان بۆیان نییە و ناچار دەبین یا لە فارسی قەرز بکەین یان تەعبیرێکی ناقۆڵای کوردییان بۆ دابتاشین. بۆنموونە، نازانم وشەی موسافیری ترومبیل چ عەیبێکی هەبوو کە لامان بردووە و "سەرنشین" ی فارسیمان ترینجاندۆتە ناو زمانەکەمانەوە؟ یان "زەواج" ی عەرەبی ئیرادی چ بوو کە لە جیاتییان قسەی بێ تامی "پەیمانی هاوسەرگیری" مان داناوە؟ یان کۆڕی زانیاریی کوردیمان قرت کردووە و وشەی بێ واتای "ئەکادێمی" مان لە شوێن داناوە؟ ئەکادێمی شتێکی دیکەیە و ئەرکێکی دیکەی هەیە، چی داوە بە سەر کاروباری کۆڕەوە؟

"فەرهەنگستان" لە ئێران دەزگایەکە وەک کۆڕی زانیاری ئێمە کە لە سەردەمی ڕەزاشادا دامەزرا، ئەودەم لە ئێرانی ڕەزاشاهیشدا وەک ئێستای باشووری کوردستان نەخۆشیی دژایەتی کردنی زمانی عەرەبی هەبوو بەڵام ئێستا بەپێچەوانە مەلاکان پەتاپیسەی عەرەبی خوازی و تەعبیراتی مەلایانەیان بڵاو کردۆتەوە! گەرچی لەگەڵ ئەو ناتەواوییانەشدا وێدەچێت فەرهەنگستان ئەرکی سەرشانی خۆی بناسێت و لەپێناویدا کار بکات. ئەوە دەقی "اصول و ضوابط واژه گزینی" فەرهەنگستانی ئێرانە، کە ڕاست لە پەیوەندی قسەکانی مندایە:

"همه واژه های فارسی تبار که در فرهنگ های معتبر امروز ضبط شده اند، همه واژه های عربی تباری که یا در فارسی امروز تداول دارند و یا دسـتِکـم در چند متن معتبر نظم و نثر فارسی، عمدتاً تا اواخر قرن پنجم، به کار رفته اند، همه واژه هایی که تبار هندی یا ترکی یا یونانی یا مغولی و مانند اینها دارند و در فارسی امروز متداول اند یا در متون تخصصی معتبر به کار رفته اند، هر واژه اروپایی که در میان عموم فارسی زبانان متداول باشد و در زبان مبدٔا واژه بسیط باشد و در غیر این صورت، ساختار صرفی ٓآن چنان باشد که مانع از ِاعمال فرایندهای واژه سازی فارسی بر روی آن نشود، فارسی هستند.»

ئەوان بەندوبەستەکەیان تەنیا بۆ وشەی ئوروپایی داناوە، لە باشووری کوردستانیش تەنیا بۆ وشەی عەرەبی دادەنێن. بە بۆچوونی من هەردووکی ئەوانە موتڵەق کردنەوەی نازانستی و کارێکی سیاسین هەربۆیەش هەردوکیان هەڵەن. لە زمان و نووسیندا گرنگتر لە هەمووشت ڕاگواستنی ڕاست و بێ هەڵەی بیر و فیکرە بە خوێنەر و بیسەر؛ هەر سیاسەت دانانێک ئەو خاڵە سەرەکییەی تێدا بەرچاو نەبێت، هەڵە و زیانبارە.

خواردنی کوردی، بێگانەیەک لە ماڵی خۆیدا

حەسرەتی لەناوچوون و نەمانی خواردنی کوردی بۆ من تەنیا لایەنی نەوس و زگ تێر کردنەکەی نییە، لام وایە کورد لە بەرانبەر هروژمی فەرهەنگی بێگانەدا باوەڕ بەخۆیی نەماوە و کۆڵی داوە، دەنا دەیان چەشنە خواردنی کوردی هەن کە دەکرێت گۆڕانکارییەکیان بەسەردا بێنی و لە بیچمی بابۆڵە و لەف لە ناوخۆی وڵات و تەنانەت لە ڕۆژئاواش بیانفرۆشی. خەڵکی ئوروپا و ئەمریکا تامەزرۆی دیاردەی نوێن و خواردنی ئێمەش وەک خواردنی تورکی و ئێرانی و مەکزیکی و هیندی و چینی لە حەوا دەقۆزنەوە. بەڵام ئەوان ناتوانن باوەڕ بەخۆییشمان بدەنێ، ئەوە ئەرکی خۆمانە! ڕەستورانە تورکەکان "بەربەسێڵ" ی ئێمە بە ناوی جیجەک دەفرۆشن کە لە مێنیوی زوربەیاندا دەبینرێت، بەڵام ئێمە دەترسین بڵێین بەربەسێڵمان هەیە یان سەنگەسیر، قوبووڵی، ترخێنە، هێلکە وقاورمە، کفتە، دۆڵمە، ماشێنە، نیسکێنە، دۆکڵیو و دەیانی دیکەی لەو چەشنە. ئەوە هەواڵی دوو ڕەستوران لە سلێمانی کە وێراویانە خواردنی کوردی بە کورد بفرۆشن! هیوادارم دووکانیان پێ تەختە نەکرێت.

http://www.awene.com/article/2014/01/18/29080

کولتوری "ناشتی" (نانی بەیانی) لە شاری وان

ئەوە کارێکی گەلێک بەڕێ و جێیە کە کوردانی دانیشتووی شاری وان دەیانەوێت شێوازی خواردنی  "ناشتی" یان نانی بەیانیی خۆیان لای ڕێکخراوەی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن؛ واتە چۆن ئینگلیزەکان "ئینگلیش برێک فاست" یان هەیە، کوردی وانیش "ناشتی" یان بە ناوی خۆیانەوە هەبێت. ئێمە سەدان دیاردەی دیکەی کۆمەڵایەتی و مێژوویی و کولتووریمان هەیە کە دەبێ تۆماریان بکەین بەڵام کەسمان نییە شوێنی بگرێت. وێدەچێت وشەی "ناشتی" لەگەڵ "ناشتا" ی فارسیدا هاوڕەگەز بن.

http://rudaw.net/sorani/lifestyle/090120143

قسەی هاوسەری برادەرێکم:

"ئەگەر ڕووناکبیران لێ بگەڕێن و بەشی زۆری بودجە و داهاتی حکوومەتی هەرێم ڕاکێشی لای خۆیان و پڕۆژە بێ تامەکانیان نەکەن، خەڵکی ئاسایی ژیانێکی ئاسوودەتریان دەبێت، شەڕ وهەرا و دووبەرەکیش نامێنێت."

قسەی ڕۆژووخۆرێک:

من ساڵ دوازدەی مانگ خەجاڵەتی "عباداللە' م، لە مانگی ڕەمەزاندا خەجاڵەتی خودی "اللە" ش دەبمەوە!

قسەی شۆفیڕێک:

ترومبیلی "لامبۆرگینی"، ئیتالیایی و ئاڵمانی دروستی دەکەن بەڵام عەرەب و ئێرانی شانازی پێوە دەکەن!

دوو چەشنە دروشم!

ساڵانی ١٣٤٧ تا ٥٠ کە لە زانکۆی ئەدەبی زانستگەی تاران دەمخوێند، ساڵانێکی ئاڵۆز و پڕ شەڕ وشۆر بوو و خۆپیشاندان و مانگرتن و وەستاندنی دەرس گەلێک باو بوو، منیش سەرم زیاتر لەو شتانە دەخورا تا دەرسەکە! دروشمێکی هەمەگیر هەبوو کە لە هەموو خۆپیشاندانەکاندا دەگوتراوە و لە سەر دیوارەکانیش دەنووسرا: "اتحاد، مبارزە، پیروزی!" کاتێ ئێمەی دەستەی خۆپیشاندەران بەو دروشمەوە دەهاتین هەندێک خوێندکاری بە قەولی سەمەدی بیهرەنگی "چۆخ بەختیار" یش هەبوون بە قژی درێژ و هەڵس وکەوتێکەوە کە ئەودەم پێمان "جڵف" بوو لەولاوە ڕادەوەستان و لە بەرانبەر نەعرەتەی اتحاد، مبارزە، پیروزی ئێمەدا، لەبەر خۆیانەوە دەیانگوت "اتحادیە، بالزام، فیروزە!" سیانەکەی ئەوان ناوی سێ جۆر وەدکا بوون کە لە ئێران دروست دەکران! دووری نازانم هەر ئەوانە ئەمڕۆ ڕیشیان هێشتبێتەوە و کاربەدەستی باڵای دام و دەزگایەک بن، حیزبوڵڵاهی هەی حیزبوڵڵاهی!

ئاکامی ئەخلاقی: نان بە نرخی ڕۆژ خۆران، شا و ئایەتوڵڵا ناناسن!

تەنز چییە؟

باسێک سەبارەت بە کتێبی "عوبەیدی زاکانی دەگەڕێتەوە" نووسینی جەواد موجابی:

http://www.youtube.com/watch?v=XV2QQcrwKrA

http://www.youtube.com/watch?v=EmOiaLungU4

تەنزی عوبەیدی زاکانی:

http://www.youtube.com/watch?v=TCNw9ziBLCk

تەنزی مەلا نەسرەددین:

http://www.youtube.com/watch?v=EdMWl0_3xMM

"مەلا نەسرەددین بە کەرەکەیەوە فرۆشرا!"، هادی خورسەندی:

http://www.youtube.com/watch?v=KnjshDPjt_M

تەنزنووسێکی قسەخۆشی ئێرانی

چەندساڵە ناسیاوی قەڵەمی "گیلەمەرد" م، نەرم ونیان و لەبەردڵان بەڵام بەرپرسانە دەنووسێت. هەڵوێستە سیاسییەکەی جێگەی ڕێزە و ماڵپەڕەکەی ئاڕشیوێکی دەوڵەمەندی هەیە:

http://gilehmards.blogspot.co.uk

ذوحیاتین

ئەوە شیعرە ناسراوەکەی نەمر عەلی گەلاوێژە لە ماڵپەڕی هێدی (کاک جەعفەر حوسەین پوور) م وەرگرتووە. ماڵپەڕەکە بۆ بابەتی ئەدەبی و هونەریی گەلێک دەوڵەمەند بوو بەڵام بە داخەوە چەند ساڵ پێش ئێستا وەستا. بابەتی سەر ماڵپەڕەکە ئێستاش دەستیان پێ ڕادەگات:

http://hedih.blogspot.co.uk/2004/07/blog-post_27.html

********************************************

وردە فەرمایشت (٢١)

ئەنوەر سوڵتانی 

ئینترنێت چییە؟ تەلەفونی مۆبایل کامەیە؟

ئەوانە پرسیاری زیندانییەکی کوردن کە ٢٠ ساڵە بە دەست کۆماری ئیسلامییەوە ئەسیرە و تاقە ڕۆژێکیش ڕووی دەرەوەی زیندانی نەبینیوە. ڕاست لەو ساڵانەدا کە ئەو گیراوە گەلێک دیاردەی تەکنیکی نوێ کەوتوونەتە بەردەستی خەڵک کە زیندانییەکی مەزڵوومی وەک ئەو نەیبینیون و تەنیا ناویانی ژنەفتووە. کارەساتی کورد بە دەست کۆماری ئیسلامییەوە بنەی نایەت؛ ئەم وتووێژە بخوێننەوە و بەراوردی باوەڕی قورس و قایمی مرۆڤێکی کورد بکەن لەگەڵ زیندانوانەکانی سیستەمێکی سەردەمی جمجمە سوڵتاندا. سڵاو و ڕێزمان ئاراستەی خۆڕاگریی کاک محەممەدی نەزەری ئەسیری دەستی ڕژیمی سەد لەسەد ئیسلامی بێت! با ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردیش هەواڵی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە بە جیهاندا بڵاوبکەنەوە.

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/01/174554.php

http://news.gooya.com/politics/archives/images/Mohammad%20Nazari2.jpg

کاک محەممەد نەزەری                             وێنە: گویا نیوز

ڕێژی دێبرێ و ئێران

ڕاپۆرتێکی بیرمەندی چەپی فەرەنسی "ڕێژی دێبرێ" لەمەڕ سەفەرێکی بۆ ئێران:

http://www.roozonline.com/persian/news/newsitem/archive/2014/january/26/article/-de43e1bdff.html

گوێی نامەحڕەم

گەلێک چەوتی و ڕاستیی ژیان لە بەراوردکردندا دەردەکەون. من کاتێک وتاری فارسیی هەندێک نووسەری کورد لەسەر ماڵپەڕە فارسی و ئێرانییەکان دەخوێنمەوە کە جەرگ و دڵ و بوو ونەبووی حکوومەتی هەرێم دەخەنە دەرەوە و کەم و کەسری و ناتەواوی و ڕووداوە ناخۆشەکانی دیکەی ناو هەرێم بۆ بێگانە شی دەکەنەوە، لە لایەکەوە خۆشحاڵم کە ئەو مافەمان هەیە و دەتوانین ڕەخنە لە دەسەڵاتداریەتی بگرین و ئەوە مافی خۆمانە، لە حاڵێکدا لە ئێران سەدا یەکی ئەوە قسانە دژ بە رژیمی حاکم، کەسەکە دەکاتە "محارب" و "مفسد فی الارض" وئەگەر بە زیندان نەجاتی بێت و نەکووژرێت دەبێ کڵاوی بخاتە حەوا و نەیگرێتەوە!

بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە دەڵێم بڵێی لەوەدا زێدەڕۆیی نەکەین؟ بڵێی پێویست بکات هەموو ئەو وردەکارییانە بە نەیار و ناحەز و دوژمنانی گەل ڕابگەیێنین؟ هەرچی سەیر دەکەم تەنانەت دانگێکی ئەو قسانەی وا ئێمە بە حکوومەتەکەی خۆمانی دەڵێین نە ئازەربایجانی بە حکوومەتی ئازەربایجان و نە عەرەبەکانی ئێران بە حکوومەتە عەرەبییەکانی دەڵێن. بەپێچەوانە، لە زۆر ماڵپەڕی ئینترنێتیدا دەبینم تورکەکانی ئێران بە شان و باڵی ئابووری و تەنانەت سیاسەتی تورکیا و ئازەربایجاندا هەڵدەڵێن یان کتێبی ژیننامەی ئەتاتورک بە فارسی بڵاو دەکەنەوە! بڵێی حافظ درۆی کردبێت کە دەڵێ:

تا نگردی آشنا، زین پردە رازی نشنوی / گوش نامحرم نباشد جای پیغام سروش ....

درحریم عشق نتوان زد دم از گفت و شنید / زانکە آنجا جملە اعضا چشم باید بود و گوش

کۆڵبەری کورد

٢٤ وێنەی کۆڵبەرانی کورد لە سەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. بڵێی لە شوێنێکی دیکەی ئەم جیهانە بێعەداڵەتەدا کەسانێک هەبن بۆ ئەو حەقدەستە هیچ وپووچە، ئەو ڕەنج و ئازارە دوور لەباوەڕە بەرن؟ چەوسانەوەی مرۆڤ لێرە لە لووتکەی خۆیدایە. کەسانێک کە ئەو چیا سەرکەشانەی سەرسنووریان بینیوە و پێیدا ڕۆیشتوون، کاتێ ئەو کرێکارە هەژارانە دەبینن ئەستەمە باوەڕ بەچاوی خۆیان بکەن. ئایا هیچ ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی تەڕەماش نییە بارودۆخە نابەسامانەکە ببینێت و دەنگێک بەرزبکاتەوە؟ کۆماری ئیسلامی تەنیا بە گولـلە ڕووبەڕووی ئەو مەزڵوومانە دەبێتەوە. سەیرێکی ئەو وێنەیەیە بکەن، بە چەندکەس جا دەتوانن بارەکە لە زەوی بەرز بکەنەوە و بیخەنە سەر کۆڵی کۆڵبەرێکی هەژار؛ ئێستا  ئەگەر لە ڕێگا بارەکەی لێ بکەوێت یان بکرێتەوە، چۆنی جێ بەجێ دەکات و کێ هەیە یارمەتی بدات؟ خۆ هاوسەفەرەکانی باریان لەو قورستر نەبێت سووکتر نییە. ئەو مەزڵوومە هێشتا وەڕێ نەکەوتووە پێچ و کڵاوەکەی لە سەری داکەوتووە (وێنەی ژمارە ٢٤).

http://www.niha24.com/foto.aspx?=hewal&jmare=46#videoiamge/kolbar%20omed%20%281%29.jpg

هەموو وێنەکان: ماڵپەڕی "نها"

ڕۆژنامەیە یان سەرەخۆشی نامە

ماوەیەکە ڕۆژنامە و ماڵپەڕی حزبە کوردییەکان بۆتە شوێنی ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیی دایک و باوک و خوشک و برا و ئامۆزا و مام و خاڵی پێشمەرگە و ئەندامانی حزبەکان و هەواڵی لاپەڕەی یەکەمیان ئەو چەشنە ڕاگەیاندنانەیە.

حزبی وڵاتانی دیکەش هەواڵی سەرەخۆشی ڕادەگەیێنن بەڵام لە شوێنی خۆیدا نەک وەک یەکەمین هەواڵ لە یەکەمین لاپەڕەدا کە دەبێ شوێنی گرنگترین ڕووداوی سیاسی ناوخۆ یان دەرەوە بێت.

کێ بەرکێی ئەدەبی - سیاسی!

ئەو شیعرەی خوارەوە هی کێ بێت باشە؟

"بهار‌ آمد و سجّاده، رهن باده کنیم   به رغم شیخ ریا این عمل اعاده کنیم"

دەزانم بیرتان بۆ هەموو فارسێکی ئەم دنیایە دەچێت جگە لە یەک کەس، بەداخەوە شیعرەکەش ڕاست هی ئەوە: آیةاللە روح اللە خمینی!  باوەڕ ناکەن، فەرموون ئەوە ماڵپەڕی جەماران.

http://www.jamaran.ir/fa/NewsPrint.aspx?ID=17082

تۆ بڵێی ئەگەر شاعیرە سۆفی مەسلەکەکانی دیکەش هەوساری حکوومەتیان بکەوتایەتە دەست وەک ئەو قاتڵ بوایەن؟ جیاوازیی نێوان قسە و کردەوەی هەندێک کەس لە جیاوازیی نێوان حەق و ناحەق زیاترە. مرۆڤ چ کەلەرمێکی توێ توێیە!

باوکە نەڕۆ، ئەوە چ جانەوەرێکە!

باوکێک بۆ ئەوەی کوڕەکەی تاقی بکاتەوە و بزانێت لە دواڕۆژدا دەبێت بەچی، قورئانێک و بڕە پارەیەک و جامێکی شەڕابی بۆ دانا و گوتی ئەگەر قورئانەکە هەڵبگرێت ئەوا دەبێتە پیاوێکی ئیماندار، ئەگەر پارەکە هەڵبگرێت دەبێتە بازرگان، ئەگەریش شەڕابەکە هەڵبگرێت دەبێتە کەسێکی هەرچی و پەرچی! کوڕە هات قورئانەکەی نا بن باغەڵی، پارەکەی خستە گیرفانیەوە و شەڕابەکەی هەڵقوڕاند! کابرا واقی وڕ ما و گوتی ئەی باوکە نەڕۆ، ئەمە دەبێتە مەلا![1]

بەوە دەڵێن سەف!

سەفی نان و مریشک و ڕۆن و برنجم لە ئێران بینیبوو، وا سەفی هاری پۆتریشم لە لەندەن بینی! خوداوەندانی بازاڕ لە ووڵاتانی سەرمایەداریدا دەزانن چ دەکەن و چۆن خەڵک هان دەدەن و هەڵیاندەسووڕێنن. هەر ئەوەندەی بەرگی یەکەمی کتێبی "هاری پۆتر" ناوی دەرکرد و خەڵکی تێ ئاڵا، بنکەی چاپەمەنی کتێبەکە، ڕۆژ و سەعاتی بۆ بڵاوکردنەوەی بەرگەکانی دواتر دیاری دەکرد بۆ نموونە دەیگوت بەرگی پێنجەم ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکەوتی فڵان دەکەوێتە بازاڕەوە. ئیتر کتێبفرۆشییەکان ڕادەوەستان تا دەبووە نیوەشەو و یەک خولەکی بەیانیی ئەو چوارشەممەیە، دەرگای کتێبفرۆشییان دەکردەوە و عالەمەکەش کە پێشتر چەند سەعات لە سەفی چاوەڕوانیدا وەستابوون بە ڕیزە  دەچوونە ژوورەوە و دەیانکڕی. جەنابم چوار جار لەگەڵ منداڵەکانم لەو سەفانەدا ڕاوەستاوم کە ئەو ڕۆژە وەک جەژن وابوو بۆیان! یەکیان تائێستا پێنج جار و ئەوی دیکەیان سێ جار هەموو بەرگەکانی هاری پۆتریان خوێندۆتەوە. بڵێی کەس هەبێت ئینجیلی پێنج جار خەتم کردبێت؟!

وێنەی مێژوویی

"ئانتوان سۆرۆگین" ی ئەرمەنی لە پێشڕەوانی هونەری فۆتۆگرافییە لە ئێران. بەشێک لە وێنەی بەجێماوی سۆرۆگین، کورد و کوردستانی ڕۆژهەڵات لە نیوەی دووهەمی سەدەی ١٩ دا دەگرنەوە و بۆ کاری کۆمەڵناسی و توێژینەوەی مێژوویی گەلێک بەکەڵکن. بەشێک لە وێنەکان بە حیسابی شێوەی جل وبەرگ، دەبێ هی ناوچەی ئەردەڵان بن. هەروەها بە هۆی ئەو ڕاستییەوە کە سۆرۆگین لە شاری تەورێز ژیاوە، دەکرێ بەشێکی دیکەیان هی دەەڤەری موکریان بن. پێویستە ئەو بەڵگە مێژووییانە  و هەموو بابەتێکی دیکەی هاوچەشن بپارێزرێن و لە موزە و گالەریدا لە کوردستان رابگیرێن:

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6561&ID_map=27

قەڵای ئەردەڵان    

سەیری ئەم وێنانەی ناوچەی هەمەدان بکەن، ئاوەدانی و ڕاگەیشتن بە ئاسەوارە مێژووییەکان ببینن و بزانن چۆن لە ئێراندا شوێنەواری مێژوویی کورد پشت گوێ دەخرێن. هەموو بینایەک ئاوەدان، قەڵای ئەردەڵان وێران!

http://www.gooya.com/external/dw.de/p/1Awm4

"داستان انقلاب"

هەفتەی پێشوو ٥ بەشی ئەم زنجیرە وتارەی بی بی سی فارسیم ڕاگواست کە لە مەشرووتیەتەوە تا هاتنە سەر حوکمی محەممەدڕەزاشای پەهلەوی دەگرتەوە. ئەوەش ٥ بەشی دیکەی وتارەکە لە سەردەمی حوکمی پەهلەوی دووهەمدا.  بەداخەوە نە لە بەشی ساڵانی سەرەتای حکوومەتی شادا باسێک لە کۆماری کوردستان کراوە و نە لە ڕووداوەکانی ساڵی ١٣٣١ و ٣٢ دا ناوێک لە راپەڕینی وەرزێرانی موکریان براوە. بە کورتی، وەک هەمیشە، کوردستان و ڕووداوەکانی پشت گوێ خراون:

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140123_story_of_revolution_6_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140123_story_of_revolution_7_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140124_story_of_revolution_8_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140125_story_of_revolution_9_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140125_story_of_revolution_10_radio.shtm

چریکی فەرهەنگی

یادی پیت سیگر مۆسیقار و گۆرانی بێژی بەرپرس بەخێر بێت کە هەفتەی پێشوو کۆچی دوایی کرد.

http://www.iranglobal.info/node/29516

چەند گۆرانی پیت سیگر:

http://www.youtube.com/watch?v=7pZa3KtkVpQ

http://www.youtube.com/watch?v=1EJ1kZ0yBzg

نەمر"عەلی کەردار" ی هونەرمەند لە یوتیووبدا

دەنگی "عەلی کەردار"، زوڵاڵ و کەم وێنە.  گوێی بدەنێ و چێژ بەرن:

بەیت:

بەیتی سەیدەوان

http://www.youtube.com/watch?v=D9W_FR6AD2M

بەند:

ئازیزە

http://www.youtube.com/watch?v=S_0f6OflSPA

پایزە

http://www.youtube.com/watch?v=VBbfcAxDJpM

گوڵێ

http://www.youtube.com/watch?v=3KP35yY2Wy8

گەلۆ

http://www.youtube.com/watch?v=SnEaRoUwmEI

سەربەند:

نیزام نیزامە

http://www.youtube.com/watch?v=28FXREFSWoI


 

[1] ئەو قسە خۆشە برادەرێکی بەڕێزم بۆی ناردبووم. فارسی بوو، کردمە کوردی.

********************************************

وردە فەرمایشت (٢٢)

ئەنوەر سوڵتانی    

باوەڕ دەکەن ئەم وێنەیە کوردستان بێت؟

چەند دەرچووێکی کۆرسەکە

وێنە: ماڵپەڕی هاوڵاتی

 

ئەو بەڵایە پێشتر بە سەر ئێران هات و وا لە کوردستانیش جارێکی دیکە دەیبینینەوە. هێزی چەپ و میللی لە ئێران تا یەک دوو مانگ پێش شۆڕشی ١٣٥٧ یش باوەڕ نەدەکرد ئیرتیجاعی مەلاکان بتوانێت تەنانەت بەردێکیش بخاتە سەر ڕێگای شۆڕش تا ڕۆژی تاسووعا و خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی تاران. ئیتر ئەوان ئەو هاتنە پێشەوەیە کە هاتن، نەگەڕانەوە تا کاتێ کە هەوساری هەموو کارەکانیان گرتە دەست و سوودیان لە دووبەرەکی و چەندبەرەکی هێزە پێشکەوتنخوازەکان وەرگرت و بوون بە دەسەڵاتداری نەک هەر شۆڕشی ئێران بەڵکوو ئەم جیهانەیان شآڵەژاند و چەرخی پێشکەوتی بیریان وەستاند هیچ گەڕانیشیانەوە بۆ هەزار ساڵێک پێش ئێستا.

کورد هێشتا باوەڕی بەوە نەکردووە کە "گولەن" و هێزە ئایینییەکان لە باکوور و باشوور چەندەیان کار کردووە و چەندە پێگەی خۆیانیان بەهێز کردووە. فەرموون ئەم  ڕاپۆرتە بخوێننەوە:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/010220144

 

مەسینە و مۆدێڕنیتە!

کولتوری هەزارساڵ پێش ئێستای گوندێکی دواکەوتووی کوردستان لە سکاندیناویای سەنعەتیی سەدەی بیست ویەکەم دەبێ چۆن جێگا بۆخۆی بکاتەوە! سەیری سپاس و پێزانی ئەو برادەرەمان بکەن بۆ وڵاتە خانەخوێکەی، کە ئیجازەی مانەوە و ماڵ وحاڵ و پارە و خواردن و "ئاوی گەرم وسارد" ی بەلاشی پێداوە بەڵام ئەو لە وەڵامدا جنێو و سووکایەتی نەبێت هیچ ئاراستەی خەڵکی وڵاتەکە ناکات هیچ، شانازی بە خورمای ئێران و گوێز وبادامی تورکیاش دەکات تەنیا لەبەر ئەوەی ئوروپایی نین و بە بەرهەمی "کەلار"یان دادەنێت! سەیر کەن چۆن بە شان و باڵی مەسینە (ئەفتاوە)یەکیشدا هەڵدەڵێت بۆئەوەی ئوروپاییەکان کەڵک لە مەسینە وەرناگرن بەڵام شوکری خوا ئەو دەتوانێت لە تەوالێتی ماڵی خۆی بەو مەسینە نازدارە بیلامانێ جیڕە لە هەندێک شوێنی لەشی خۆی بێنێت! دیارە دەبێ دەنگی ئەو جیڕەیەشی لە مۆسیقای کلاسیک پێ خۆشتر بێت.

بەخێر بێیەوە برا، "ئەسحابی کەهف" ساغ و سەلامەت بوون؟

http://www.youtube.com/watch?v=7DMkTySlR-I

پیر شالیار و "کڵاو ڕۆچنە" کردن بە چاکەتی دیزڵەوە!

کڵاو ڕۆچنە نەریتێکی هەورامانە بۆ جەژنی پئر شالیار، شتێکە وەک هەلاوە و مەلاوەی شەوی نەورۆز لە موکریان. ئەم وێنەیەم بینی پێم سەیر بوو چۆن چاکەتی ماڕکی دیزڵ گەیشتۆتە هەورامان و شوێنی پەستەکی جارانی گرتۆتەوە بەڵام بەرژەوەندیی منداڵ و چێژ وەرگرتنیان لە چۆکلێت و گوێز و بادامی بەلاش کارێکی کردووە کە نەریتی کۆن ڕابگیرێت ولەگەڵ مۆدەی نوێدا بسازێت! دیارە پارێزرانی نەریتەکە تەنیا بە کڵاوڕۆچنە نەهاتۆتە دی بەڵکوو باوەڕی ئایینی و نەتەوەیی تێیدا دەوری سەرەکییان بینیوە. وێنەی ناو ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوە کۆی هەموو ئەو هێزە پارێزگارانە بە شێوەیەک دەردەخەن:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/29216

http://hawlati.co/wp-content/uploads/2014/01/pesha00209.jpg

کورد لە هۆنگاریا

هەر لەم بەشانەی پێشووی وردە فەرمایشتدا باسی "شەرابی کوردی" م کردبوو کە لە هۆنگاریا دروست دەکرێت بەڵام هیچ نەمدەزانی ناوی ئەو شەڕابە واهەیە واتایەکی گەورەتری هەبێت و بگەڕێتەوە بۆ گوندێک بە ناوی "کوردی" لە وڵاتەکەدا و تەنانەت بە بوونی کورد لە هۆنگاریاش. ئەم هەواڵەی خوارەوە هەندێک بابەت لەو پەیوەندییەدا ڕوون دەکاتەوە. بەهیوای ئەوەی لە داهاتوودا هەواڵی زیاتری هاوڕەگەزەکانمان لە ئوروپای دووسەد ساڵ پێش ئێستا بزانین:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/29598

بۆ مێژوو

سەرهەنگ عیسا پەژمان، یەک لە گەورەترین دوژمنانی کورد- کە بەداخەوە ئێستاش هەندێک حزب و کەسایەتی کورد لە باشوور پەیوەندیان لەگەڵیدا هەیە و ڕێزی لێ دەگرن، لە کتێبی "کردها و کردستان" ی خۆیدا باس لە سەردەمی گەڕانەوەی نەمر بارزانی بۆ عیراق، سەرەتاکانی شۆڕشی ئەیلوول و دژایەتی شای ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم دەکات و دەڵێ: "ئێمە، [واتە ساواکی ئێران]، هانی کوردی عیراقمان دا دژ بە حکوومەتی بەغدا ڕاپەڕن و .... و ....، دووکەس لە "آزادمردان"ی ئەوانمان بە نهێنی هێنا تاران،[1] بەڵێنی پشتیوانیمان پێدان و بەم شێوەیە ڕاپەڕینمان وەڕێ خست، ... بارزانیش دوای ماوەیەک لەگەڵ ڕاپەڕینەکە کەوت." (بەرگی ٤، لاپەڕە ١٠٨ بەدواوە).  لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی ئەو لایەنەی هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە کە لە دەسپێکی شۆڕشی ئەیلوولدا، ئەو کەسانە شەڕەکەیان دەست پێکرد وا دواتر وەک ئەندام و لایەنگری مەکتەبی سیاسی ناسران.

ئێستا باشتر دەتوانین لەت و کوتی هەواڵەکان بە یەکترەوە ببەسێنەوە و دەستی ساواک  لە پشت ڕاپەڕینەکە و لە ئەنجامدا، هەڵگیرسانی شەڕی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی عیراق ببینین، شەڕێک کە تا ساڵانێکی زۆر درێژەی کێشا وگەیشتە هەرەسی ساڵی ١٩٧٥:

http://www.youtube.com/watch?v=GFiYpKy1M0w

نووسینی ژمارە لە چەپەوە یان ڕاست؟

بە داخەوە نووسینی ژمارە و ڕەقەم لە زمانی کوردیدا یاسا و شێوازێکی بۆ نییە و خەڵک بە خواستی خۆیان چۆنیان پێ باش بوو دەینووسن بە تایبەت کاتێ کە دوو ژمارە بە شوێن یەکتردا دێن وەک نووسینی ساڵی لەدایکبوون و مردنی کەسێک یان درێژەی ڕووداوێک لە ساڵێکەوە تا چەند ساڵ دواتر.

شێوازی ئاسایی ئەوەیە ئێمە لە نووسینی کوردی بە پیتی سوریانی/ عەرەبی، لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسین بەڵام کاتێ دەگەینە ژمارەیەکی دوو ڕەقەمی یان زیاتر، لە چەپەوە دەیاننووسین و سەرلەنوێ دەگەڕێینەوە سەر ڕاست بۆ چەپەکەی خۆمان: بۆ نموونە، لە نووسینی ڕستەیەکی وەک ئەوەی خوارەوە "شەڕی یەکەمی جیهانی لە ساڵی ١٩١٤ دا دەستی پێکرد."

بە شێوەی ئاسایی کاتێ کە ئەو ژمارەیە ببێتە دوو یان سێ ژمارەش، دەبێ هەمان شێواز درێژە پێ بدرێت بۆ نموونە بنووسرێت شەڕی یەکەمی جیهانی ساڵی ١٩١٧- ١٩١٤. بەڵام هەندێک کەس سەرەتا ١٩١٧ ە کە دەنووسن پاشان ١٩١٤ وەک: ١٩١٤ - ١٩١٧.

بە بۆچوونی من ئەوەیان هەڵەیە و دەبێ شێوازی یەکەم ڕەچاو بکرێت مەگەر وشەیەک بکەوێتە نێوانیانەوە، وەک ئەوەی بڵێین: شەڕی یەکەمی جیهانی (١٩١٤ تا ١٩١٧).

کوه شاه

چەندەها ساڵە چیاکانی کوردستان هەڵدەکۆڵرێن و بەردەکانی دەبرێن بۆ ناوخۆی ئێران لەوێ کارخانەی بەردبڕینی پێ دەگەڕێن. ئەگەر کەسێکیش داوای مۆڵەت بکات هەر لە کوردستان کارخانەیەکی هاوچەشن دابنێت، دەوڵەت مۆڵەتی پێ نادات! بۆ من ڕوون نییە ئاکامی ئەو کاری هەڵکۆڵینە - کە لە هەندێک شوێن زیاد لە ٥٠ ساڵە بەردەوامە، بۆ سروشت و داهاتووی ژیانی خەڵکەکە چ دەبێت بەڵام دەزانم کارەساتیش نەخوڵقێنێت لای کەم ئەنجامێکی باشی نابێت.

خەڵک بۆ بەرگری کردن لە هەڵکۆڵینی چیایەک بە ناوی "شاه کوه" یان "کوه شاه" لە کرمان لە ناوەڕاستی ئێران وەدەنگ هاتوون و ئاڵقەیەکی ئینسانییان لە دەوری شوێنەکە دروست کردووە و نەیانهێشتووە بولدوزێری سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان چیتر کێوەکە هەڵکۆڵێت. شاعیری خۆش مرخ و دلێری فارس "محەممەد رەزاعالی مەقام (هالوو)" ش لەوێ شیعری بۆ خەڵکەکە خوێندۆتەوە. سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن کە لە هۆڵی ئەنجومەنێکی ئەدەبی لە تارانەوە دەست پێدەکات پاشان شانۆی ئەو بزووتنەوە جەماوەرییە پیشان دەدات:

https://www.youtube.com/watch?v=5cPDdqpEpZ8#t=1

داستانی انقلاب بەشی ١١ تا ١٥

لە دوو بەشی پێشووی وردە فەرمایشتدا ١٠ بەشی ئەم زنجیرە وتارە دۆکیومنتیارییەم ڕاگەیاند کە بی بی سی فارسی سەبارەت بە مێژووی سیاسیی ئێران لە شۆڕشی مەشرووتەی ١٩٠٦ ەوە تا شۆڕشی ١٩٧٩ ئامادەی کردووە. ئەوەش پێنج بەشی دیکەی زنجیرە وتارەکە:

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140128_story_of_revolution_11_radio_final.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140128_story_of_revolution_12_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140128_story_of_revolution_13_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/01/140129_story_of_revolution_14_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140201_story_of_revolution_15_radio.shtml

کریسمەسی جاران

دەڵێن لە ڕابردوودا خەڵکی وڵاتانی ئوروپا، ڕۆژی لە دایکبوونی عیسا واتە ڕۆژی کریسمەس، بە نیشانەی هاودەردی لە گەل هەژاران، خواردنێکی سووکیان دەخوارد؛ بەڵام وەرە ئێستایان ببینە! خەرجی ڕۆژی کریسمەس بە خواردن و خواردنەوە و دیاری کڕینەوە دەگاتە ڕادەیەکی بەرزی ئەوتۆ کە یەک دوو مانگی پێش کریسمەس دەبێتە جەژنی دووکاندار و یەک دوو مانگی دوای کریسمەسیش دەبێتە قوڕپێوانی قەرزدار لەبەر ئەوەی هەندێک بنەماڵە بە کڕینی لە ڕادەبەدەری شتوومەکی کریسمەس دەکەونە ژێر باری قەرزی بانک و ڕێکخراوە ئیعتیبارییەکانەوە و دەبێ لەدەمیان بگێڕنەوە تا بتوانن قەرزەکان بدەنەوە.

دڵنیام ئەویش بۆ عیسا بوو، ئەمیش هەر بۆ عیسایە، جا جەنابیان کامیانی پێ باشترە، نە ئەو لە عاسمانی چوارەم دێتە خوارەوە، نە دەرکەوانیش ڕێگای ئێمە دەدەن بچینە سەرێ چاومان پێی بکەوێت و لێی بپرسین! دیارە  بازاڕ و خاوەن کۆمپانیاکان ئەم دۆخەی ئێستایان زیاتربەدڵە و زۆریشیان کار بۆ کردووە تا کولتووری خەڵکەکەیان گەیاندۆتە ئەو شوێنەی ئێستا، ڕاست وەک سەفەری مەککە و مەدینەی موسوڵمانان کە لە ماوەی حەجدا هەرچی خرت و پرت و زبڵی شەریکاتی چینی و ڕۆژئاواییە لەڕێی خودادا دەکرێتە ملی حاجیانی چوارقوڕنەی جیهان.

هەڵەیەک

ئیحسان تەبەری لە کتێبی "از دیدار خویشتن (یادنامە زندگی)"  لاپەڕە ٥٤ دا ناوێک لە "سەردار ڕەشید کردستانی (همە رشید)" دەبات کە لەگەڵیدا لە زیندانی قەسر بووە؛ تەبەری پێی وایە سەردار ڕەشید هەمان حەمە ڕەشیدخانی بانە (قادرزادە) یە، لە کاتێکدا هەڵە دەکات و ئەوە "سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان" ە، کە زیندانیانی دیکەی سیاسیی سەردەمی ڕەزاشاش باسیان لێوە کردووە بۆ نموونە، جەهانشاهلووی ئەفشار لە کتێبی "ما وبیگانگان" دا شەرحێکی لەسەر دەنووسێت.  بەڵام تەبەری  دەڵێ هەمیشە چاوەڕوان بوو وەبەر "عەفو" واتە لێبووردنی شا بکەوێت و وشەی "عەفو" ی وەک "عەفوو" حونجە دەکرد.

ئەوانە چەواشەکارین؛ لە ڕاستیدا سەردار ڕەشید سەردارێکی دلێر و دوایین ئەمیری ئەردەڵان بوو کە لە ڕوانسەر ڕاپەڕی و دەیویست دەسەڵاتی ئەردەڵانیەکان زیندوو بکاتەوە بەڵام لە شەڕی سپەهبود ئەمیر ئەحمەدی و لەشکری هەورامانییەکاندا شکا و کەوتە زیندانەوە، هەتا ساڵی ١٣٢٠ و لە سەرکارلاچوونی ڕەزاشاش هەر لە زینداندا مایەوە.

ئەمانەت پاراستن بە شێوەی ئێران!

ساڵانێک پێش ئێستا مەقام بێژی ناسراوی ئێرانی "عەبدولوەهاب شەهیدی" شیعری چەند گۆرانی کوردی و لوڕی کردە فارسی و بە هەندێک گۆڕانکارییەوە گوتنیەوە.  دوو لەو گۆرانییانە، "زندگی" ی لوڕی و "هەروایە هەروایە" ی کوردی بوون. نازانم لوڕییەکە، بەڵام لە هیچ شوێنێکدا نەمدی ئەو گۆرانی بێژە ناسراوە ئەمانەت بپارێزێت و ئاماژەیەک بە بنەمای کوردیی گۆرانییەکە و دەنگ بێژەکەی واتە حەسەن زیرەکی نەمر بکات.

وا هەمان گۆرانی، بە هەمان شیعرەکانی ئەوەوە،  دوو خوشکی ئێرانیش گوتوویانەتەوە بەڵام ئەوانیش بە گوێی مامۆستا، هیچ ناوێکیان لە میللەتی خاوەن گۆرانی و هونەرمەندە گۆرانی بێژەکەی نەبردووە. گۆرانی "ساری گەلین" ی ئەرمەنی و تورکیشیان هەر بە فارسی گوتۆتەوە. ئیتر ئێرانە و لانکی تمدن!

ئەوە "هەروایە هەروایە" ی حەسەن زیرەک:

http://www.youtube.com/watch?v=8hXjUBosdtA&list=PLF80B6528A127A944

ئەوەش گۆرانییە بە فارسی کراوەکە بە دەنگی دوو خوشکی ئێرانی، مەهسا و مەرجان وەحدەت:

http://www.youtube.com/watch?v=Lb_O-nsHI38&list=PL5B50FBD74119BA66

بە داخەوە زۆر گەڕام بەڵام نەمتوانی گۆرانییەکە بە دەنگی "شەهیدی" لە سەر یوتیووب بدۆزمەوە و لێرەی دایبنێم، بەڵام من خۆم ساڵانێک پێش ئێستا زۆر جاران لە سەر شریت و "سەفحە" (قەوان) بیستوومە. مەهسا وەحدەت گۆرانییەکی دیکەی کوردیشی گوتووە کە لە سەر "ساوند کڵاود" دانراوە:

https://soundcloud.com/tags/mahsa%20vahdat

وێدەچێت مەهسا وەحدەت دەنگ بێژێکی لێهاتوو بێت و لە ئەمریکا بژی. ئاڵبۆمێکی گۆرانی لەگەڵ "مایتی سام مەک کلەین"- گۆرانی بێژێکی ناسراوی جازی ئەمریکا بڵاو کردۆتەوە کە زۆر خۆشە، ئەویان بە ئینگلیزی و ئەم بە فارسی. ئەوە گۆرانییەکەیە و چەند گۆرانی خۆشی دیکەشی بەشوێندا دێت:

https://soundcloud.com/shahab84/mahsa-vahdat-mighty-sam


 

[1] پەژمان ناوی دوو کەسەکەش دەبات بەڵام من دووپاتیان ناکەمەوە. هەردوو ئەو کەسانە دواتر لە ڕووداوی جیابوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە بارزانیدا، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی کەوتن.

 

********************************************

 

وردە فەرمایشت (٢٣)

ئەنوەر سوڵتانی 

جەژنی تایبەت  بە کوردانی جەلالی

کوردانی جەلالی نیشتەجێی ناوچەی ماکۆ و دیوی ئەودیو لە تورکیان و یەک لە خەباتگێڕترین هۆزەکانی کوردن کە چەند جار لە لایەن حکوومەتەکانی ئێران و تورکیاوە بوونەتە قوربانیی هێرش وهەڵتەکاندن و ڕاگوێزران. جەلالییەکان جەژنێکیان هەیە بە ناوی "خدری نەبی" کە لە ڕۆژی یەکەمی ڕەشەمە (ئیسفەند) واتە ٢٠ ی فێبریوێریدا بەڕێوە دەبرێت.

ئێمەی کورد چەندە لە یەکتر بێ خەبەرین! من هەواڵی سەبارەت بەو جەژنەم لە بەرگی دووی کتێبی "نگاهی بە آذربایجان غربی" ایرج افشاردا خوێندەوە (لاپەڕە ٥٧٠)، دەنا نەمدەزانی و نەشمبیستبوو. 

 خوشک وبرایانی بەڕێزی جەلالی، جەژنی خدری نەبیتان پیرۆز بێت!

چاوی عەیب پۆش

یەک لەو هۆکارانەی کە مامۆستا کەماڵ مەزهەرم خۆش دەوێت ئەوەیە بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە کەسایەتییە مێژووییەکانی گەلەکەمان و هەمیشە دەرحەق بە خەڵکەکەمان ڕوانینی ئەرێ یی هەیە. ئەو چاوە عەیب پۆشە، ڕاست شتێکە ئەمڕۆ پێویستمان پێیەتی. نەمر مەسعود محەممەدیش هەر ئەوەندە دەناسم کە کتێب و بابەتم لێ خوێندۆتەوە هەندێک خەڵکیش باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەعس و سەددام دەکەن کە وێناچێت راست بێت. سەیری ڕوانینی مامۆستا کەماڵ بکەن بە کەسایەتی مامۆستا مەسعود محەممەد دا و ببینن چۆنی داکۆکی لێدەکات بەڵام بەهۆی هەر ئەو خەسلەتە ئەرێ ییەوە، لەعەینی ئەوەدا بەرپەرچی قسەی ڕەخنەگران دەداتەوە، تەنانەت لەقاویان نادات و ناویان ناهێنێت. تۆ دەبێ خەڵکت خۆش بوێت بۆ ئەوەی وا بیت.

هیچ کەس بێ عەیب نییە؛ ئەگەر بمانەوێت پەنجە بخەینە سەر هەڵە وپەڵە و دیاردە نەرێ ییەکانی خەڵک، تەنیا دەبێ خۆمان خۆش بوێت و بەس. حافظ تەنانەت ڕەخنە لە دەسکردی خوداش دەگرێت و دەڵێ پیری دەستگیرمان گوتوویەتی دەسکردەکانی خودا عەیبیان تێدا نییە، هەی ئافەرەم بۆ ئەو ڕوانینە پاکەی کە خەتای بۆ پۆشیوە!

"پیر ما گفت خطا بر قلم صنع نرفت     آفرین بر نظر پاک خطاپوشش باد!"

هۆ خەڵکی دەللاک کە بەربوونەتە گیانی یەکتر و چاکەی کەستان بە دەمدا نایەت، نە ژیان ئەوەیە ئێوە لێی تێدەگەن، نە جیهان وا بچووکە!

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=40883

 

دەرسی ئوستاد

لە ئازەربایجانی بن گوێی ئێمەدا بۆ ئەوەی کەسێک ببێتە مامۆستاش نا، خوێندکارێکی ساکاری بواری مۆسیقا، دەبێ ١٥- ١٠ ساڵ لە کۆنسێرواتوار دەرس بخوێنێت ئینجا بکەوێتە بەردەستی پسپۆڕان و کاریان لێ فێر بێت.

تا ئێستا، مۆسیقای کوردی تەنیا بریتی بووە لەو مێلۆدییانەی وا لە پێشیان بۆمان ماونەتەوە. ئایا ئەرکی نەوەی ئێستا دەبێ هەر ئەوە بێت بنێشتی جواوی ئەوان بجوێتەوە یان دەبێ شتێکیشی لێ زیاد بکەین و هەنگاوێک بەرەو پێشەوەتری بەرین؟ لە هەموو ئەم ساڵانەدا کە دەسەڵاتی خۆمان هەبووە و پارە بە لێشاو دراوەتە بەرپرسانی دام و دەزگای هونەریی وەک کەلەپوور لە سلێمانی ودەیانی دیکە لە شار و شاروچکەکانی کوردستان، جگە لە بانگ هێشتنی دواکەوتووترین سەماکار و گۆرانی بێژی فۆلکلۆریی گەلانی دیکە و لە ئوتێل ڕاگرتن و پارە سەرف کردن و بە ناوی میوانەوە گەندەڵی کردن، چ کارێک بۆ پێشکەوتی مۆسیقاکەمان کراوە؟ کام کۆنسێرواتوار کراوەتەوە؟ چەند قوتابی نێرراونەتە ئیتالیا و نەمسا بۆ خوێندن؟ چەند مامۆستا هێنراونەتە کوردستان وانەی مۆسیقا بە دەنگ بێژەکانمان بڵێنەوە؟ چەند پسپۆڕی پیانۆ پەروەردە کراوە؟ چەند هۆڵی تایبەت بە کۆنسێرتی مۆسیقا کراوەتەوە؟ هەندێک گۆرانی بێژ هێشتا سەریان لە هێلکە نوهێناوەتە دەرێ و تاقە سەعاتێک ڕاهێنانیان پێ نەکراوە، دەبن بە مامۆستا و دەبرێنە سەر تەلەفیزیۆن و کلیپ و سی دی بڵاو دەکەنەوە. کاتێ کە پێگەیشتن و گەشەکردن وا هاسان بێت و زەحمەتی نەوێت، ئاشکرایە ئیتر کەس ناکەوێتە شوێن خوێندن و خۆ ماندووکردن، لە ئەنجامدا  سنووری نێوان پسپۆڕایەتی و نەزانی تێک دەچێت ومۆسیقاکەمان لەو قوڕە دەچەقێت کە ئێستا تێی چەقیوە و هاتنە دەرێی تەنانەت لە ئاسۆی دووریشدا دەرناکەوێت.

سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیانە بکەن کە تێیاندا "عالم قاسمۆف" گۆرانی بێژی بەناوبانگی ئازەربایجان دەرسی مەقامات بە قوتابییان دەڵێتەوە، ئەو قوتابییانەی لەوێ دانیشتوون هەمووی ساڵانێکی دوور ودرێژ لە کۆنسێرواتوار دەرسیان خوێندووە تا گەیشتوونەتە پلەی ئەوەی بچنە بەر دەستی قاسمۆف؛ بزانن چۆن گوێ دەدەنە مامۆستاکەیان و وردەکارییەکانی لێ فێر دەبن. هیچ نەبوایە بە سەدا یەکی مەسرەفی فستیڤاڵێک لەو دەیان فستیڤاڵە بێ کەڵکانەی وا ساڵانە لە سلێمانی و هەولێر بەڕێوە دەبرێن دەکرا پسپۆڕێک لە کۆماری ئازەربایجانەوە بهێنرێتە کوردستان دەرسی مەقامات بە دەنگ بێژە لاوەکانمان بڵێت. مەقاماتی مۆسیقای ئەوان بە سووکە جیاوازییەکەوە هەمان مەقاماتی مۆسیقای کوردی و فارسی و عەرەبین، بەڵام ئەوان ئێستا لە عەرشی مۆسیقای پێشکەوتوو و ئەمڕۆیی خۆیاندان و ئێمە فەڕشیشمان نییە لە سەر زەوی ڕایبخەین؛ ئەوان مەقاماتیان لە یۆنسکۆ بە ناوی گەلی خۆیانەوە تۆمار کرد، ئێمەش هەر دووپات کردنەوەی بابەتی کۆن و کۆن و کۆن هەتا سەرهەڵدانی ئیمامی زەمان!

ئەوە ڤیدیۆکانە، عالم قاسمۆف پسپۆڕێکی دیکەشی لە لا دانیشتووە کە نەک هەر زانای مەقاماتی مۆسیقایە، بەڵکوو شیعرناسیشە و شیعری گۆرانییەکان هەڵدەسەنگێنێت بۆ ئەوەی تەنیا هەڵیخە وبیخە نەڵێنەوە یان شیعری شاعیرانی پێشوو بە جوانی ئەدا بکەن و نەیانشێوێنن:

http://www.youtube.com/watch?v=J1uuRhQE4cc&list=PL9E6A57B9704BE582

http://www.bbc.co.uk/news/science-environment-26025763

 

چرای ئێمە و چرای ئەوان!

نازانم ئێستا، بەڵام ساڵانی زوو خەمێک لە خەمەکانی خەڵک لە کوردستان ئەوە بوو هەر ئەوەندەی بایەک بهاتایە، سۆبەی نەوتی ماڵان دەکووژانەوە و بۆگەن و بۆسار دەکەوتە ناو ماڵ. لەوەتی هاتوومەتە ئەم لایانە پێم سەیرە هەموو ماڵەکان "چیمنی" یان قۆڵە کوورەی بەخشتی سوور چنراویان لە سەر سەربانەکەیان هەیە و بە با هیچ، ناهێڵێت بە تۆفانیش کوورە و موورە بکووژێنەوە!

https://encrypted-tbn1.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcSM7jQcBERQFCZUfI3B_ITnwU0YX9vspmR_tv4tbytt0Evp4sG_

وێنە:  گووگڵ

ئێمە بەو هەموو بەننا و میعمارەوە ناتوانین کارێکی وا بکەین و لەو خەمە ڕزگار بین؟ شاعیر گوتوویەتی:

چرای ناکەسان شەو تا سوب گڕیا / چرای من وتۆ زوو خامۆش کریا

ڕەنگە بتوانین شیعرەکە بەم شێوەیەش بگۆڕین:

چرای ڕۆژئاوا شەو تا سوب گڕیا / چرای ڕۆژهەڵات زوو خامۆش کریا!

شوێنەواری کەونارا لە کوردستان

ئەم ڕاپۆرتە بخوێننەوە و سەیری فیلمەکەشی بکەن لە بەشی ئینگلیزیدا، بزانن دۆزینەوەی جێ پێیەکی مرۆڤ لە بریتانیای ٨٠٠ هەزار ساڵ چ گرنگایەتییەکی کەوناراناسی هەیە و لە وڵاتی بێ خاوەنی ئێمەدا دەبێ چەندەها هەزار شوێنەواری مێژوویی هەبن بێ ناز کەوتبێتن یان قاچاخچی بێ ویژدان بۆ چەند تمەن و دینار و لیرە بیانبەنە دەرەوە و مێژووکەمان بدۆڕێنن. پارێزگاری لە لەتە سواڵەتێک و فۆسیلێک و هەرچەشنە نیشانەیەکی شارسانیەتی کۆن ئەرکی نەتەوایەتی و ئینسانیی ئێمەیە. با قاچاخچییەکان لەقاو بدەین و بەری درێژەی ئەو تاوانە مەزنەیان پێ بگرین.

http://www.bbc.co.uk/persian/science/2014/02/140207_u07_foot_print_uk_earliest.shtml

 

داستان انقلاب بەشی ١٥ تا ٢٠

لە سێ بەشی پێشووی وردە فەرمایشتدا ١٥ بەشی ئەم زنجیرە وتارە دۆکیومنتیارییەم ڕاگەیاند کە بی بی سی فارسی سەبارەت بە مێژووی سیاسیی ئێران لە شۆڕشی مەشرووتەی ١٩٠٦ ەوە تا شۆڕشی ١٩٧٩ ئامادەی کردووە. ئەوەش ٥ بەشی دیکەی زنجیرە وتارەکە:

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140201_story_of_revolution_16_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140201_story_of_revolution_17_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140201_story_of_revolution_18_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140201_story_of_revolution_19_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140205_story_of_revolution_20_radio.shtml

بەرتەونانە

ئەم ڤیدیۆیە گرووپی هونەری شاری سنە لە سەر فەیسبووکی داناوە:

باوەڕ ناکەم لە هیچ ناوچەیەکی کوردستان شیعری فۆلکلۆری بە ڕادەی ناوچەی سنە و شارەکانی دەوروبەری دەوڵەمەند و زۆر و پڕواتا بێت، بەڵام بە داخەوە گەلێک کەمی لێ تۆمار کراوە و ئەوانی دیکە لە مەترسیی لەناوچووندان. "بەرتەونانە" کۆمەڵێک شیعری هەمەچەشنەن کە بە یەک هەوا دەگوترێن و تەونچی (کە زوربەیان ژنان و کچانن)، بەو هەوایە کەلکیت لە فەڕشی بەردەستیان دەدەن، بەگشتی جگە لە هەوای مۆسیقاکە و زەربەی لێدانی سەتڵ یان ئامێرێکی پڕکاشنی دیکە، پەیوەندێکی کەم لە نێوان شیعرەکان و تەون کردندا هەیە: دەبێ هونەرمەند "کازم باشماخی" لەم کارەدا مامۆستا بێت و بەم پێیە ناوچەی باشماخ و مەریوان لەو بوارەدا گەنجینەیەکی بەنرخ بن:

داخۆم جەحەنم ڕاستە یان درۆ / من بەهەشتم دی لە بەین چاوان تۆ

حاجییەکان لە حەج تەوافوئەعزەم / من شێتی تۆم و ئەوان هی زەمزەم!

چاوە جوانەکەت کێ ئەیژێ چاوە؟ / ئەیژی نەمامە و ڕیشەی لە ئاوە!

قەزای توو کەوێ لە چاوی ڕاسم / چاو چەپەم بۆ خۆم، تووی پێ بناسم

شەرتێکم کەردەن هەرکە چاو مەسە /  تیری لە جەستەی من مەرەخەسە

بەرزە باڵاکەت تماشای ناوێ / با لە سێبەریا دانیشم تاوێ

چنار ناهێڵێ باڵای تۆ دیار بێ / خوا بکا بای شەماڵ هەنار هەنار بێ!

تاسەتم کەردەن، تاسەی تۆم کەردەن /  تاسەی هاتوچوون جارانتم کەردەن

جاران گ* ڕۆژێ ئەهاتی بۆلام / ئیسە بمدوێنە عاجز و تەنیام!     *(= گشت)

وەسە ئەو ساڵە منت بەجێ هێشت / نازانی دوای تۆ چەنم جەفا چێشت

کارێ تۆ کردت بێ بەقا و بێ بەین / خۆ یەزید نەیکرد بە ئیمام حوسەین!

مەیژە لێم دوورە، مەیلی نەماوە / هەرچەند من دوور بم هەر دڵ حەساوە

مەیژە لێم دوورە، دوورە بێ مەیلە  / بە دوورییەکەی تۆ دەروونم کەیلە

دەروونم کەیلە بلا با کەیل بێ / هەر خەتای خۆم بوو ماڵم کاول بێ!

سەر بنە بان باڵم خەوت لێ بکەوێ / قەزای جوانیەکەت لە چاوم کەوێ!

سەر بنە بان باڵم خەوت لێ بکەوێ / هەرکەسێ تۆی هەس شەو چۆن ئەسرەوێ!

https://www.facebook.com/photo.php?v=429047797197088&set=vb.134696263298911&type=2&theater

مرا ببوس

ئەم ڤیدیۆیەی سەر یوتیووب ساڵێک پێش مردنی گوڵ نەراقی تۆمار کراوە و وێدەچێت دوایین ئیجڕای گۆرانی یان سروودی ناسراوی "مرا ببوس" بێت. هەست دەکەم لێرەدا گوڵ نەراقی لەجیاتی "با یاران پیمانها" دەڵێ: "دارم با یارم پیمانها":

http://www.youtube.com/watch?v=5ygCs6oedOY

ئەوەش دەقی تۆمارکراوی قەدیمی گۆرانییەکە:

http://www.youtube.com/watch?v=HqnI1elBVMs

********************************************

وردە فەرمایشت (٢٤)

ئەنوەر سوڵتانی  

سەرمای لەندەن

سەرما وسۆڵ بڕستی لێ بڕیوین

کڕێوەیە، باپێچە، تۆفانە،

ڕۆژ هەیە، خوناوەی باران

بە لووزەو لە پلووسکان دێتە خوار

دەڵێی ڕۆژانی تەمەنە شۆڕ دەبێتەوە و

ڕەهەندی زەمەن قووتی دەدات

شەو هەیە، زوقمە، سیخوارە

بەڵام

من لێرە بۆنی بەهار دەکەم

زستانە،

تۆف و بەندە،

بەستەڵەک و سەهۆڵبەندانە

بەڵام من بۆنی بەهار دەکەم

لە دڵی مندا بەهارە

دەکرێ گوڵی بەهار لە مێرگی دڵدا بپشکوێت

من بۆنی بەهار دەکەم

من چرۆی دار دەبینم

خونچەی گوڵ دەبینم دەپشکوێت،

بەهارە، بەهارە، لە دڵی مندا شادییە، دیلانە

تۆ بۆنی بەهار ناکەی؟

 

 

گۆلی ورمێ

ئازەربایجانییەکان لە پێناو چارەسەری کێشەی گۆلی ورمێ هەوڵی زۆر دەدەن. جێی خۆیەتی ئێمەش لەو بوارەدا هەڵسووڕاویی زیاترمان هەبێت. بە ویشک بوونی گۆلەکە، تەنیا تەورێز نییە دەکەوێتە مەترسییەوە،  ورمێ و موکریان و سەرجەم کوردستان زیاتر لە مەترسیدان:

www.dw.de/a-17434679?maca=per-rss-per-all-1491-rdf

پێنج بوو بە چوار!

نیشانە و سیمبولی کوردستان چیا و شاخە. لە بیرمە تا هەشتاکانی سەدەی پێشوو کوردستان بە پێنج لووتکە چیا پیشان دەدرا کە یەکیان کوردستانی سۆڤیەت بوو، تەنانەت باس لە لوبنانیش دەکرا. ئێستا سووک و سانا پێنجەکە بووە بە چوار، لوبنانیش لە دیالۆگ و نووسراوەکانماندا نەماوە. باوەڕ ناکەم کەسێک هەبێت وا بە دڵفراوانی پێڵاوی کۆنی خۆیشی فڕێ بدات و ئاوڕی لێ نەداتەوە!

نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش

پێشتریش باسی کتێبی بیرەوەرییەکانی نەمر شێرکۆ بێکەسم کردووە. لە بیرەوەرییەکانی ساڵی ١٩٦٣یدا باسی سەردەمی لاویەتی خۆی دەکات و گەرچی دەڵێ نامەوێت وەعز بکەم، بەڵام ئەزموونەکانی دەتوانن دەرسێکی گەورە بن بۆ لاوەکانمان:

"... من تەمەڵ و سست و کەمتەرخەم بووم، هەر بۆ ئەو ڕۆژە ئەژیام کە تیا بووم، کاتی خۆم لە چایجانەکاندا بە سەر ئەبرد. ئەمە جگە لەوەی بە کاڵ فامی و هەرزەییەوە چوومە ناو سیاسەتەوە. ئێمە هوشیار نەبووین، بە عاتیفەیەکی ڕووتەوە شوێن دروشمە بریقەدارەکان ئەکەوتین. بریتی بووین لە تۆپەڵێ حەماسەت و هیچی تر. من ئێستا لەم تەمەنەدا کە شەست و پێنج ساڵم، وەختێ ئاوڕ لە بەهەدەردانی سەردەمی لاوێتی خۆم ئەدەمەوە، تێئەگەم چ غەدرێکم لە خۆم و بەهرەی خۆم کردووە! ئێستا ئەزانم ئەگەر چەند زمانێکی ترم بزانیایە، ئەشیا کاری باشترم ئەنجام بدایە لەوەی کە تا ئێستا کردوومە... قسەیەکم بۆ نەوەی تازە و بەهرەدارانی نێو بوارەکانی ئەدەب و هونەر هەبێت هەر ئەوەیە بڵێم: یەک سەعات کاتی خۆتان بە فیڕۆ مەدەن؛ بەرلەوەی [بابەتەکانتان] بڵاو بکەنەوە چەندە ئەتوانن لەڕێی خوێندن و خوێندنەوە و فێربوونی زمانە زیندووەکانی دنیاوە خۆتان کۆک و تەیار بکەن..."

(بەرگی یەکەم، لاپەڕە ١٤١)

بە باوەڕی کوێرانە ناکرێ جیهان بەڕێوە بچێت

وتارێکی بەپێز سەبارەت بە ئەزموون کردنی بوون یان نەبوونی خودا:

http://www.radiofarda.com/content/f3_god_is_testable_hypothesis/24532486.html

سەرچاوە لێڵە

بەشی زۆری یاساکانی ئیسلام ڕاست لەو باوەڕە وەرگیراون کە لێرەدا دەیبینن، واتە لە ئایینی مووسا:

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/02/175192.php

دەوڵەمەندترین ڕێبەرانی ئەمڕۆی جیهان

لەو ١٢ کەسە، تەنیا ٢ یان ئوروپایین؛ ئەوانی دیکە کەیخودای وڵاتانی هەژاری جیهانی سێهەمن!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/02/175121.php

داستان انقلاب

لە بەشەکانی پێشووی وردە فەرمایشتدا بەشی ١ تا ٢٠ ی ئەم زنجیرە وتارە بەڵگەییەم ڕاگواست. ئەوە ٥ بەشی دیکەی:

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140207_story_of_revolution_21_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140208_story_of_revolution_22_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140209_story_of_revolution_23_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140209_story_of_revolution_24_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140209_story_of_revolution_25_radio.shtml

زانیاریی پوختەکراو سەبارەت بە دوو شاعیری گەورەی کورد

پێکهێنانی خشتەیەکی وەک ئەوەی خوارەوە، یان شتێکی هاوشێوە و دەوڵەمەندتر، بۆ ناودارانی مێژووی کورد گەلێک بەکەڵکە ویارمەتیمان دەدات بەراوردکاری لەسەر ژیان و سەردەمیان بکەین:

                     ناو                                     ڕۆژی لە دایکبوون            کۆچی دوایی

_________________________           ___________           _________

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی (هەژار)                    ١٥/٤/١٩٢١                  ٢١/٢/١٩٩١

سەید محەممەد ئەمین شێخولئیسلامی (هێمن)            ٢٣/٤/١٩٢١                  ١٨/٤/١٩٨٦

چەند دێڕ لە وتارێکی ئیسماعیل خوئی

"...از اين ديدگاه، ما، در ايران، نخست، زبان فارسی را داريم که "تهرانی"، "خراسانی"، "شيرازی"، "اصفهانی"، "يزدی" و "کرمانی" چند تايی از "گويش"های آن اند؛ و، در کنارِ اين زبان، زبان های آذری، کردی، بلوچی، و گيلک از زبان های ايرانی ی ديگری اند که هر يک، در گستره ی تاريخی و جغرافيايی‌ی کاربردِ خويش، "گويش"های ويژه ی خود را داشته است و دارد...  و شگفتا که نادانی چه مايه دليری می آورد!"

ئەوەش سەرجەم وتارەکە:

http://news.gooya.com/society/archives/173648.php

کەیهان کەلهوڕ

هونەرمەندی بەناوبانگ 'کەیهانی کەلهوڕ' کوردە و چەند ئاوازی کوردیشی بە کەمانچە تۆمار کردووە. کەلهوڕ ساڵانێکە خەریکی پەیوەندیدانی مۆسیقای ئێرانییە بە مۆسیقای گەلانی دیکەی جیهانەوە و ئەم کۆنسێرتەی دوایی، لەگەڵ هۆلەندییەکانە:

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2013/11/171267.php

سەمای مۆدێڕن

زۆربەوە خەفەتبارم کە کورد وا هەست دەکات هەڵپەڕکێی نەریتی و دەستی یەک گرتن و دەیان جار بە دەوری خۆدا خولانەوە، دەبێ تا قیامەت تاقە سەمای کورد بێت و گەلەکەمان لە هەموو پێشکەوتێکی ئەو هونەرە گرنگە بەدوور بێت. لەکاتێکدا زۆرێک لە گەلانی جیهان هەڵپەڕکێی نەریتی و فۆلکۆرییان وەک ئێمە هەیە  بەڵام لە سەمای مۆدێڕن و پێشکەوتەکانیشی غافڵ نین. ئێمە دەبێ لە عەینی پاراستنی نەریتە کۆنەکەی خۆمان، نەترسین لەوەی وەک هەموو گەلانی دیکەی جیهان بە تاکەکەسی و بێ ئەوەی دەست بخەینە دەستی چەند کەسی دیکەوە، بتوانین سەما بکەین. بە دڵنیایی، ئەو شێوە سەمایە هەڵپەڕکێ نەریتییەکەمان نافەوتێنێت. ئێمە لە نوێکردنەوەی شیعر نەترساین و خۆمان لەگەڵ خەڵکی دیکەی جیهان هاوهەنگاو کرد بێ ئەوەی شیعری کلاسیکمان بفەوتێت؛ ئێستەش نابێ لەوە بترسین هەڵپەڕکێ یان مۆسیقاکەمان ڕۆژین بکەینەوە. هێنانی ووشیارانەی دیاردەی نوێ واتای لەناوچوونی دیاردەی کۆنی نییە. هەڵپەڕکێی فۆلکلۆریی ئەرمەنی و ئاسۆری و ئازەربایجانی و یۆنانی عەینوبیللا وەک هی ئێمەیە و دەست گرتن و بەدەورە هەڵپەڕینە، بە سەمای تاکەکەسیی ئەمڕۆییش ئەو هەڵپەڕکێیەیان لە ناو نەچووە و زیندوو ماوەتەوە. سەیری جوانی و ڕازاوەیی ئەم هەڵپەڕکییانە بکەن لە فستیڤاڵی ئەم مانگەی هەڵپەڕکێی 'ڕێزولووشن' ی لەندەن و بزانن حەیف نییە ئێمە خۆمان لەو هونەرە بەرزە بێ بەش ڕابگرین؟

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/02/140218_l42_pics_resolution_dance_fest.shtml

http://www.cloud-dance-festival.org.uk/Blogs/resolution-2014-roundup.html

http://londonist.com/2012/12/preview-resolution-2013-at-the-place.php

http://www.ayoungertheatre.com/review-resolution-2014-festival-the-place

 

دە گۆرانی بۆ ئاشتی

تێگەیشتنی گشتیی زۆرێک لە ئێمە لە مۆسیقای ڕۆژئاوایی بە تایبەت پاپ و راک، تەنیا خۆ بادان و ڕووت وقووتیی گۆرانی بێژەکان و ناوەرۆکی سێکسی کەسانی وەک مادۆنا و بریتنی سپرز و لەیدی گاگا و مەیلی سایرسە.

لە ژێر پێستی ئەو "ابتذال" ە دا گەلێک کاری بەرزی هونەریش هەن کە ئێمە لێیان بێ خەبەرین. سەیری ناوەرۆکی ئەم ١٠ گۆرانییە بکەن کە لە شەستەکان و گەرمەی شەڕی ڤیەتنامدا دژ بەو شەڕە بێ واتایە گوتراون. گۆرانی دووهەم هی باب دیلانە. چەند ساڵ پێش ئێستا لە شوێنێکدا خوێندمەوە باب دیلان گوتبووی باپیرە گەورەم لە لایەن دایکەوە، کوردی تورکیا بووە.

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/02/140217_l51_war_music_songs.shtml

/

گۆرانی تالشی و شوێنەواری کوردی

ناوچەی تالش یان تەوالیش بەرزاییە کوێستانییەکانی ئوستانی گیلانە لە باکووری ئێران و سەر بەحری خەزەر (کاسپیەن). کوردێکی زۆر لەو ناوچەیە دەژین کە لە سەدەکانی ڕابردوودا بە زۆرەملی لە کوردستانەوە ڕاگوێزراونەتە ئەوێ و تا ئێستاش هەندێکیان هاتوچۆی کوردستان دەکەن، بە تایبەت موریدی زۆری خانەقای نەقشبەندی لەوێ هەن کە لە پەیوەندی بیارە و تەوێڵەدان.

ئەم گۆرانییانەی خوارەوە تالشین و هەواکەیان زۆر لە کوردی جیاواز نییە. ئێمە کەم تەرخەمین کە لەو بنەوپاڵەوە هەوڵی نزیک بوونەوە لەوان و لە کوردی خۆراسان و دەماوەند و وەرامین و شەهریار و قەزوێن نادەین و پەیوەندیان لەگەڵ نابەستین. من خۆم کوردی تالشیم بینیوە بە حەماسەتەوە باسی کوردستانی کردووە و خۆی بە لایەنگری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش زانیوە. ئەوە چەند گۆرانی تالشی. لە وێنەکاندا سەیری سەرکڵاوی ژنانی تالشی بکەن، زۆر لە سەرکڵاوی کوردی دەچێت:

http://www.youtube.com/watch?v=7-U56Bjf5nM

http://www.youtube.com/watch?v=fpIVCsZJDzE

http://www.youtube.com/watch?v=73xdv6p-v7c

 

 

********************************************

وردە فەرمایشت (٢٥)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

ماهوالشعر؟

شیعر چییه‌؟ ئه‌وه‌ پرسیارێکه‌ مێژوو‌ی به‌ قه‌درایی مێژووی شیعر خۆیه‌تی به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ڵامێکی کۆنکرێت و ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.‌ وه‌ڵامی ئه‌وتۆ ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردووی چه‌قیو و که‌م گۆڕی هۆنه‌ری سه‌ده‌کانی پێشوودا له‌ گونجان هاتبێت، ئه‌مڕۆ ئیتر مه‌حاڵه‌، له‌به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ هه‌ر چه‌شنه‌ وه‌ڵامێک  په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به‌ سێ دیارده‌ی سه‌ره‌کییه‌وه‌ په‌یدا ده‌کات: کۆمه‌ڵگای بێ ئۆقره‌ی هه‌رده‌م بگۆڕ، تاکی شاعیر و‌ جه‌وهه‌ری شێعریی شاعیران‌. ته‌عریفی خانی یان نالی یان مه‌وله‌وی له‌ شیعر، ئه‌گه‌ر بیانکردایه،‌ ئێستا جیاواز ده‌بوو‌  له‌ ته‌عریفی هێمن و گۆران و سواره‌ و په‌شێو- وه‌ک چۆن هی ئه‌وانیش له‌ یه‌کتر جیاوازه‌. ئه‌و "که‌لام" ه‌ "مه‌وزوون و موقه‌ففا" یه‌ی وا له‌ "المعجم فی معاییر اشعار العجم" ی "شمس الدین محمد بن قیس الرازی" دا هاتووه‌، پڕبه‌پێستی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می کۆچی و شاعیرانی ئه‌و سه‌ده‌ وساڵانه‌ و شیعری‌ سنوورداری عه‌رووزیی شاعیره‌کان بووه‌ که‌ ئوسلووبی شێعرییان، که‌م و زۆر، له‌ ئه‌فاعیلی ڕه‌جه‌ز و هه‌زه‌جی ئه‌ودا جێیان بۆته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌شبووبێته‌وه‌ بڕیویانه‌ و کێشاویانه‌ تا له‌ کۆتاییدا جێگه‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام بۆ نموونه‌، ته‌عریفی ئه‌مڕۆی که‌سێکی وه‌ک شه‌فیعی که‌دکه‌نی، ئه‌و "جامعییه‌ت" ه‌ی نییه‌ و بۆ دواڕۆژ هیچ، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رده‌می ژیانی خۆیشی ته‌واو نانوێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ناتوانێت "هه‌مه‌گیر" ببێت. شیعری ئه‌مڕۆ باڵای سه‌ندووه‌، لق وپۆپئ لێ بۆته‌وه‌ و ئێمه‌ به‌ سه‌ر لقه‌کانیه‌وه‌ چرۆی له‌ دایکبوونی شێوازی نوێی دواڕۆژیش ده‌بینین. له‌ ته‌عریفی شه‌فیعی دا، "کێش" ئه‌ستونده‌کێکی سه‌ره‌کی شیعره‌، له‌ کاتێکدا شاملووی شاعیری هاوچه‌رخی خۆی له‌ بنه‌وپاڵه‌وه‌ دێت و کۆڵه‌که‌ی ئه‌و "کێش" ه‌ ده‌ڕووخێنێت، به‌ڵام شیعری وا به‌رهه‌م دێنێت که‌ سه‌ر له‌‌ لووتکه‌ی هونه‌ر ده‌ساون.  ئاشکرایه‌ ده‌بێ دوای چه‌ند ده‌یه‌ و سه‌ده‌ و هه‌زاره‌ی دیکه‌، ده‌یان و سه‌دان و ڕه‌نگه‌ هه‌زاران ته‌عریفی نوێتر له‌ شیعر بکرێت که‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانکاری و پێشکه‌وته‌کانی شیعری ساڵانی دوای ئێمه‌‌دا، یه‌ک بگرنه‌وه‌ و یه‌کتر بخوێننه‌وه‌.

شێرکۆ بێکه‌س له‌و شاعیره‌ کوردانه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ته‌عریفێکی قورس و قایمیشی له‌ شیعر نه‌کردبێت، لایکه‌م  له‌ خه‌سله‌ته‌کانی دواوه‌. من هه‌فته‌ی دادێ باسی بۆچوونه‌که‌نی بێکه‌س له‌مه‌ڕ شیعر ده‌که‌م که‌ له‌ کتێبی تازه‌چاپی بیره‌وه‌رییه‌کانیدا‌ هاتوون‌. بۆچوونی بێکه‌سم بۆیه‌ پێ باشه‌ که‌ تێیدا ڕوانینێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ شیعری کوردیدا ده‌بینم، تێڕوانینێک که‌ ده‌ره‌تانمان ده‌داتێ چیتر چاومان له‌ ده‌می شمس قیس و شه‌فیعی و خانله‌ری نه‌بێت بڕیاری له‌مه‌ڕ شیعری فارسی به‌سه‌ر ئێمه‌ و زمان و شیعرماندا بسه‌پێنن. ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پێویستمان به‌ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌ربه‌خۆیی‌ هونه‌ریمان لازمه‌‌، نه‌ک هه‌ر له‌ شیعردا به‌ڵکوو له‌ مۆسیقا و هه‌موو هونه‌رێکی دیکه‌شدا به‌گشتی.

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

ڕۆژی 21 ی فێبریوێری ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بوو‌.

ئه‌وه‌ ده‌قی وتووێژی ڕۆژی 22/2/2014 ی مامۆستا حه‌سه‌نی قازییه‌ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌:

http://www.dengiamerika.com/content/article/1857187.html

به‌ داخه‌وه‌ نه‌متوانی گوێم له‌‌ وته‌ به‌نرخه‌کانی مامۆستا ئه‌حمه‌دی قازی بێت که‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ وتووێژی له‌گه‌ڵ تیشک تی ڤی کردبوو‌، به‌ڵام ئه‌م ئامارانه‌م له‌ وتووێژێک وه‌رگرتووه‌ که‌ دوو ساڵێک پێش ئێستا هه‌مان تەلەفیزیۆن بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئیبراهیم سەیدۆ ڕێکی خستبوو:

یاسایەکی نێونەتەوەیی: بە گوێرەی "بڕیاری ژمارە ٦١/٢٦٦ ی نەتەوە یەکگرتووەکان، "دەوڵەتان بەرپرسن بۆ پشتگیری و پارێزگاریی لە میراتی زمان و فەرهەنگی خەڵکی ناو وڵاتەکەیان."

٩٤% ی دانیشتوانی جیهان بە ٣٨٩ زمان قسە دەکەن. زمانی کوردی لە ڕیزبەندی ٥٦ ی زمانە زیندووەکانی جیهاندایە.

ئەسڵی ١٥ ی یاسای بنەڕەتیی ئێستای ئێران: "کەڵک وەرگرتن لە زمانی قەومی و خۆجێ یی لە چاپەمەنی و میدیا و دەرس گوتنەوە، لە قوتابخانە لە تەنیشت زمانی فارسی ئازادە."

ڕێکه‌وتێکی به‌جێ

ئیمانداره‌ ئایینییه‌کان هه‌موو به‌ ئاواته‌وه‌ن له‌ ڕۆژی هه‌ینی یان له‌ جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زاندا بمرن. نازانم بۆ مه‌رگی که‌سێکی وه‌ک مامۆستا هه‌ژار که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی به‌ختی زمانی کوردی کرد، چ ڕۆژێک‌ پیرۆزتر ده‌بوو له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک. مامۆستا ڕاست له‌ 21 ی فێبریوه‌ری ساڵی 1991 دا کۆچی دوایی کرد. یادی به‌خێر بێت! من به‌و ڕاستییه‌م نه‌ده‌زانی، له‌م وتاره‌دا خوێندمه‌وه‌:

http://www.peshmergekan.com/kurdish/babetekan/babet/4148-babet

ڕێزگرتن له‌ ژیان نه‌ک له‌ مردن

دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبی شیوعی عیراق کاک ئیبراهیم زه‌هاوی له‌ له‌نده‌ن  کۆچی دوایی کرد. کاک برایم که‌سایه‌تییه‌کی خه‌باتکار و میهره‌بان و خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بوو و هه‌موو منداڵه‌کانی خۆی به‌ ڕۆحی کوردانه‌ په‌روه‌رده‌ کردبوو. کۆڕی ڕێزگرتن له‌ که‌سایه‌تی کاک ئیبڕاهیم له‌ هۆڵێکی شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چووه‌ و ژماره‌یه‌کی گه‌لێک زۆری خه‌ڵک به‌شدارییان تێدا کرد. له‌ کۆڕه‌که‌دا وتارێکی زۆر سه‌باره‌ت به‌ ژیان و کار و خه‌باتی کاک ئیبراهیم پێشکه‌ش کرا و مۆسیقا  لێدرا. بابه‌تی هه‌موو وتار و گۆرانییه‌‌کان ڕێزگرتن بوو له‌ ژیانی، نه‌ک گریان و ڕۆڕۆ بۆ کۆچی دواییه‌که‌ی. ئه‌وه‌ شێوازێکی به‌ڕێ وجێیه‌ بۆ یادکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستانی له‌ده‌ست چوو. منیش له‌ ساڵی 2005 دا بۆ یادکردنه‌وه‌ی کاکم هه‌ر ئه‌و کاره‌م کرد و پێشوازی باشی لێ کرا. هیوایه‌ ئه‌و داب و ڕه‌سمه‌ ببێته‌ دیارده‌یه‌کی گشتی بۆ هه‌مووان. یادی کاک ئیبڕاهیمی خه‌باتکاریش به‌خێر بێت!

نامه‌یه‌ک له‌ کوردستانه‌وه‌

ئیمه‌یلێکم بۆ براده‌رێکی خۆشه‌ویستم له‌ باشووری کوردستان نووسی و گوتم به‌ڵکوو له‌وێ هه‌وڵ بده‌ن به‌یت و حه‌یران و لاوک و.. و یاریی نه‌ریتی هه‌روه‌ها شوێنه‌واره‌ گرنگه‌ دێرینه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و .... وه‌ک که‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی کورد له‌ لای یونسکۆ تۆمار بکه‌ین ده‌نا واهه‌یه‌ گه‌لانی ناوچه‌ زووتر له‌ ئێمه‌ بجووڵێنه‌وه‌ و بیکه‌ن به‌ هی خۆیان وه‌ک جریتێنیان کرد به‌ هی خۆیان! براده‌ره‌که‌م ئاوای وه‌ڵام داومه‌ته‌وه‌:

"بەداخێکی گرانەوە، "برادەرانی ئێرە" زیاتر خەریکی سەروەت و سامانی ژێرزەوی ئەم دەڤەرەن و کەمتر دەپڕژێنە سەر ئەم جۆرە کارانە.....  له‌وێ [ئاماژه‌ به‌ یه‌ک له‌ شاره‌کانی باشووری کوردستان]‌ پاشاگەردانی و بەرەڵاییەکە سەگ ئاگای لە ساحێبی نیە. دێیەکە پەنجا ئاغای لەکارنەزانی دڵپیس و داوێن پیس حوکمی دەکەن، هەر بۆیەش بەدووری دەزانم هیچ کارێکی ئەوتۆ لەوێ بکرێ..."

وتارێکی پسپۆڕانە

وتووێژی دوکتۆر جه‌واد ته‌باته‌بایی له‌گه‌ڵ گۆڤارێکی فارسی زمان سه‌باره‌ت به‌ زمانی تورکی هه‌رایه‌کی زۆری نایه‌وه‌ و ئازه‌ربایجانییه‌کان گه‌لێک دژی ‌وه‌ستان گه‌رچی‌ خۆی ئازه‌ربایجانییه. ئه‌م وتاره‌ تازه‌یه‌ی ته‌باته‌بایی پسپۆڕانه‌تره‌ و ئاماژه‌ی به‌ بۆچوونه‌کانی پێشووی خۆی سه‌باره‌ت به‌  زمانی تورکیش تێدایه‌‌:

http://www.radiozamaneh.com/123098#.Uu7LU7STxyI

ژیانی کرێکاریی

ئه‌م وێنانه‌ له‌ کرێکارانی باکووری ئێران هه‌ڵگیراون که‌ خه‌ریکی ئه‌رکی ئه‌سته‌م و ناخۆشی دروست کردنی خه‌ڵووزن. حاڵی کرێکارانی کورد له‌ کوردستان که‌ به‌ هه‌مان پیشه‌وه‌ خه‌ریکن گه‌لێک خراپتر له‌وه‌شه‌. له‌ وێنه‌کاندا، سه‌ره‌ڕای تاڵی و سوێری، هه‌ندێک دیمه‌نی جوانی ئینسانیش هه‌ن وه‌ک وێنه‌ی ئیستراحه‌ت کردن و چای خواردنه‌وه‌ی کرێکاره‌که‌ و ئه‌و کاته‌ی وا لای منداڵه‌که‌ی داده‌نیشێت:

http://www.gooya.com/external/iranwire.com/fa/blogs/tasvir/5105

هاوده‌ردی

له‌ ئێزگه‌یه‌کی پاس له وڵاتی‌ نۆڕوێژ (نه‌رویج) منداڵێکیان به‌ جل و به‌رگی که‌مه‌وه‌ له‌ به‌ر سه‌رما داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ به‌رانبه‌ریدا چ ده‌بێت‌. سه‌یری خه‌ڵکه‌که‌ بکه‌ن:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/32080

دیارده‌یه‌ک به‌ ناوی "نووریزاد"

من دوو سێ هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا باسی سه‌فه‌ری نووریزاد بۆ کوردستانم  کرد‌ و گوتم‌ ئه‌و کێله‌ قه‌برانه‌ی هه‌ژار و هێمن که‌ ئه‌و ده‌ستی لێداون، گڵاو بوون و ده‌بێ به‌ گوڵاو بشۆرێنه‌وه‌ تا جێ ده‌ستی ئه‌ویان لێ پاک بێته‌وه‌. من له‌ وتاره‌که‌دا "دیارده‌"ی نووریزادم سووک و ساکار گرتبوو‌ و تاقه‌ که‌ره‌سه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنم ڕابردووی نووریزاد بوو، واته‌ ئه‌مڕۆی ئه‌وم له‌ ژێر سیبه‌ری دو‎ێنێیدا حه‌شار دابوو‌ و نه‌مبینیبوو‌.

نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌ ی خواره‌وه‌ ڕوانینێکی ته‌واو جیاواز له‌ منی هه‌یه‌. بۆ من گرنگتر له‌ نووریزاد ئه‌و هه‌ك‎ڵسه‌نگاندن و بۆچوونه‌یه‌ که‌ ده‌یکه‌ینه‌ پێوانه‌ بۆ ناسینی خه‌ڵکانێک به‌ که‌سایه‌تی ئاڵۆز و نائاساییه‌وه‌‌. وتاری "ئه‌مین بوزورگیان" پرسیاری لا دروست کردووم. ئایا هه‌ڵوێستم سه‌باره‌ت به‌ نووریزاد ڕاست بوو و ده‌بوایه‌ هه‌ر ڕابردووو‌یم بدیایه‌ و ئه‌مڕۆیم له‌ حیسابه‌کانم ده‌ربهاویشتایه‌ وه‌ک ده‌رمهاویشت؟ باشه‌، ئه‌گه‌ر وابێت، ده‌بێ پێشمه‌رگه‌یه‌ک که‌ فریوی سیسته‌می خواردووه‌ و بووه‌ به‌ جاش هه‌ر له‌ لامان پیرۆز بمێنێته‌وه‌ و ڕێزی لێ بگرین؛ یان جاشی دوێنێ و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌لا بنێین و خزمه‌ته‌کانیمان نه‌وێت؟ هه‌رچۆنێک بێت، چێژم له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ وه‌رگرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیاری له‌به‌ر ده‌م قوت کردمه‌وه‌ و مه‌جبوور به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کردم؛ هیچ گرنگ نییه‌ ئه‌وه‌ی دژ به‌ بۆچوونه‌کانی من وه‌ستاوه‌‌:

http://www.bbc.co.uk/persian/blogs/2014/02/140226_l44_nazeran_nourizad_guilt.shtml

داستان انقلاب

لە بەشەکانی پێشووی وردە فەرمایشتدا بەشی ١ تا ٢٥ ی ئەم زنجیرە وتارە بەڵگەییەم ڕاگواست. ئەوەش پێنج بەشی دیکەی:

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140209_story_of_revolution_26_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140209_story_of_revolution_27_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140214_story_of_revolution_28_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140215_story_of_revolution_29_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140215_story_of_revolution_30_radio.shtml

توڕڕەهات!

ئێمە ئەگەر لە ناوخۆی وڵات بوایەین دەبوایە گوێ بدەینە ئەم قسە "بە کاکڵ" انەی مەلاکانی قوم؟ ده‌ک ڕاست نه‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیرتیجاعه‌ زه‌قه‌یان.

ئەوە بەهەشتی پیاوانە بە "فرشا مرفوعە" و "ابکارا" وە!  ئەی هی ژنان؟ بەشی ئەوانیش بڵێی دەست لێ نەدراو بێت؟ یان هه‌ر به‌شیان نییه‌! پێویسته‌ گوێ بده‌نه‌ کابرای ده‌به‌نگ، بزانن ده‌ڵێ چی هه‌ر ده‌ڵێی خۆی دوێنێ له‌ هالیده‌یه‌کی دووهه‌فته‌یی به‌هه‌شت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بیره‌وه‌رییه‌کانیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌:

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/02/175059.php

ئه‌وه‌ش بۆچوونی له‌ مه‌لا مه‌لاترێکی ئێران سه‌باره‌ت به‌ پاژنه‌ی پێڵاوی ژنان:

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/02/175060.php

مزگانی! ڕۆبۆتی نوێژکه‌ری شیعه‌ دروست کرا!

هوڕڕا، چه‌پڵه‌! به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانی ئیماندار ده‌بێ ڕۆژی پێنج جارعیباده‌تی "خالقئ ئه‌رز و سه‌ما" بکه‌ن، ئه‌م مه‌خلووقه‌ی ده‌ستی  مرۆڤ ده‌بێ عیباده‌تی کام خالیق بکات؟ هی کابرای وه‌رامینی؟ ئه‌ی بۆ به‌عه‌ره‌بی؟ خۆ کابرا عه‌ره‌بی بۆ بڵێی ته‌قه‌ی سه‌ری دێت: 

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/02/176037.php

دوو ته‌نزی خۆش

نه‌یانخوێننه‌وه‌ له‌کیستان چووه‌!

 

https://khodnevis.org/article/55572#.UwsFO85A0qV

https://khodnevis.org/article/55521#.UwsGRs5A0qU

کارناواڵی ڤێنیز

خۆزگه‌م به‌وانه‌ی وا توانیویانه‌ یان ده‌توانن له‌ نێوان 15 ی فێبرێوێری تا 4 ی مارچدا له‌ شاری ڤێنیزی ئیتالیا بن و چێژ له‌ جوانی و هونه‌ری به‌رزی پێشکه‌شکراوی ئه‌و فستیڤاڵه‌ مێژووییه‌ وه‌ربگرن:

http://www.carnevale.venezia.it/?slang=en

عەلی خەندان لە سەر یوتیووب:

بەند

http://www.youtube.com/watch?v=XdCX0Zes6k8

 

http://www.youtube.com/watch?v=WvmRA_D-Y1E

 

http://www.youtube.com/watch?v=aGxlEhIMc2U

 

ساڵیاد

http://www.youtube.com/watch?v=IhySEjpx1dY

 

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (26)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان‌

1. مێژوویه‌کی پڕ شه‌رمه‌زاری:

"هێز و توندوتیژی بران، ژنیش ته‌نها......"

با پیاو خۆی له‌ ئاوێنه‌ی شیعری چۆمان هه‌ردی دا ببینێته‌و‌ه‌، با خه‌جاڵه‌تی بکێشێت؛ دیاره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا کاڵایه‌کی وای له‌ ماڵدا هه‌بێت!

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=41622

2. دوو کچ بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران:

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6800&ID_map=23

3. دوو خوشک پێکه‌وه‌ خۆیان له‌ ڕووباری سه‌ید سادق دا خنکاند!

مردووش به‌و درۆیه‌ پێده‌که‌نێت. ده‌زگای دادوه‌ریی کوردستان ئیفلیجه‌، ئیفلیج:

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=41467

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=41514

4. خۆپیشاندان:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/34046

 

5. لافاوی ئیڕتیجاع:

نقاب بر رخ زن سد باب معرفت است
كجاست دست حقيقت كه فتح باب كند؟ (ئیره‌ج میرزا)

فێرگه‌کانی فه‌تحوڵڵا گویله‌ن له‌ ‎ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که‌م بوون، وا ئه‌و دیارده‌ پێشکه‌وتووه‌ له‌ ئه‌فغانستانیش سه‌ری هه‌ڵداوه‌! ئێستا کوردستان دوورگه‌یه‌که‌ چوار ده‌وری به‌ ته‌ونی ئیرتیجاع ته‌نراوه‌، ده‌بێ وریا بین ده‌نا هه‌ربینا لافاوه‌که‌ ئێمه‌شی برد. ڕاپۆرته‌که‌ بخوێننه‌وه‌، ئینجا سه‌یری وێنه‌کان بکه‌ن:

http://www.bbc.co.uk/persian/afghanistan/2014/02/140228_k05_fundamentalism_girl_are_growing.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/afghanistan/2014/03/140301_k02-kunduz-madrasa-photo.shtml

پێشنیارێک

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی وا له‌ کاری فیلم  وسینه‌مادان! کاک به‌همه‌نی قوبادی، کاک هونه‌ر سه‌لیم، هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌ی بواره‌که‌! تکایه‌ ئاوڕ له‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌ده‌بیی وڵاته‌که‌مان بده‌نه‌وه‌؟ تکایه‌ مێژووی پڕ ڕووداوی ڕابردوومان زیندوو بکه‌نه‌وه‌ و بیخه‌نه‌ به‌ر چاوی گه‌لانی جیهان. به‌یتی دمدم، خه‌ج و سیامه‌ند، سه‌یده‌وان، له‌شکری، دوانزه‌ سواره‌ی مه‌ریوان و ده‌یان بابه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌وان له‌مێژساڵه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئێوه‌ن. "به‌ره‌وموکریان" ی هه‌ژار، "گه‌شتی هه‌ورامان" ی گۆران، "خه‌وه‌ به‌ردینه" ‌ی سواره، چیرۆکی "ماسی خانم" ی محه‌ممه‌دیان و زۆر شاکاری دیکه‌ی ئه‌ده‌بیمان تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سله‌تی دراماییان هه‌یه‌ و ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی ئێوه‌ ده‌توانێت بیانکاته‌ فیلمی درێژ یان کورته‌ فیلم. ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ 50 – 60 ساڵی ڕابردووی کوردستاندا قه‌وماون هه‌رکام ده‌توانن ببنه‌ هه‌وێنی چه‌ند فیلم. تکایه‌ ئاوڕ له‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌ده‌بیی گه‌له‌که‌مان بده‌نه‌وه‌!‌

کوردقڕان

له‌ ورمێ و سه‌ڵماس و خۆی و ماکۆ کوردقڕانه‌‌. ئه‌م بێداده‌ ته‌نیا به‌ "اسلام ناب محمدی" ده‌کرێت و به‌س. دیاره‌ ئه‌و ئیسلامه‌ نابه‌ له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش هه‌ر حاکمه‌ به‌ڵام له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا تۆز ده‌کات، له‌وێ کورد کوشتن خه‌زایه‌. تکایه‌ سه‌رجه‌می هه‌واڵه‌که‌ بخوێننه‌وه‌ و ده‌نگێک بۆ داکۆکی له‌و مه‌زڵوومانه‌ به‌رز بکه‌نه‌وه:

"سامی حسینی و جمال محمدی در حالی در دادگاه کیفری استان به اتهام قتل محاکمه شدند که پیش از رأی شعبه اول دادگاه انقلاب ارومیه چنین اتهامی در مورد ایشان وجود نداشت.

به‌گفته یکی از نزدیکان این زندانیان که نام او فاش نشده، “این حربه جدید دستگاه‌های امنیتی کشور است و زمانی که پرونده زندانیان سیاسی متهم به عضویت در پژاک در دادگاه انقلاب شکست می‌خورد مجددا در دادگاه عمومی به اتهام قتل یک عضو خود این زندانیان را محاکمه می‌کنند تا در نهایت آن‌ها را اعدام کنند.” (گویا نیوز)

http://www.radiozamaneh.com/127292

زیندانی ورمێ زیندان نییه‌، قه‌سابخانه‌یه‌. وێده‌چی به‌ ده‌ست هه‌ر ئه‌وبانده‌شه‌وه‌‌ به‌ڕێوه‌ بچێت که‌ زیندانی "که‌هریزه‌ک" ی تارانیان به‌ڕێوه‌ ده‌برد. ئه‌وه‌ش هه‌واڵی زیندانییه‌کی به‌لووچ که‌ له‌وێ کووژراوه‌:

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/03/176440.php

 

خۆ بگرن هاتم!

ئه‌وه‌، ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕی دامه‌زراوێکه‌ له‌ هه‌ورامان که‌ خۆیان گوته‌نی، بۆ دژایه‌تی کردنی سێکیولاریزم دانراوه‌. مه‌لاکانی قوم خێری زۆریان بۆ کورد دایه‌وه‌ ئه‌وه‌ش یه‌ک له‌و خێرانه‌یه‌‌. هه‌موو ده‌ردێکی هه‌ورامان ده‌رمان کراوه‌، هه‌ژاری نه‌ماوه‌ و ئه‌رکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریش هه‌مووی به‌ڕێوه‌ براون، ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌ ماوه‌ چه‌ند ڕیش درێژبچنه‌ شه‌ڕه‌جه‌نگی سێکیولاریزم و له‌و دوند و شاخه‌ هه‌زار به‌هه‌زاره‌ی هه‌ورامانه‌وه‌ تووی سێکیولاریزم له‌ هه‌موو ئه‌م جیهانه دا‌ نه‌هێڵن. دیاره‌ پرسیار ئه‌وه‌ ده‌بێت ئایا ئه‌و براده‌ره‌ شۆڕشگێڕانه‌ به‌ کامه‌ چه‌که‌وه‌ ده‌چنه‌ خه‌زا؟ دیاره‌ ده‌بێ به‌ خه‌نجێری سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌بباسییه‌وه‌ بێت. ئافه‌ره‌م مامووسا بۆ پلان و به‌رنامه‌ی ژیرانه‌تان! ئه‌رێ که‌ی وا هه‌یه‌ ته‌شریفتان بێته‌ ئۆکسفۆرد و که‌مبریج و سوربۆن و هاروارد به‌ڵکوو ئه‌وانیش ئیڕشاد بفه‌رمون و بیانهێننه‌ ڕیز‌ی حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم؟

http://bonyanejihad4.com/?cat=32

پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان

کاری پێشێلکارییه‌کان‌ گه‌یشته‌ شوێنێک که‌ ده‌نگی ده‌وڵه‌تان و ڕێکخراوه‌ نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ده‌رهات. پێشتر ئه‌منستی ئینترناشناڵ چه‌ند ڕاپۆرتی له‌ سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری مافی مرۆڤ له‌ هه‌ریمی کوردستان بڵاو کردبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا:

http://www.awene.com/article/2014/02/28/30152

داستان انقلاب

لە بەشەکانی پێشووی وردە فەرمایشتدا بەشی ١ تا 30 ی ئەم زنجیرە وتارە بەڵگەییەم ڕاگواست. ئەوە شه‌ش به‌شی کۆتایی وتاره‌که‌یه‌‌:

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140215_story_of_revolution_31_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140215_story_of_revolution_32_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140219_story_of_revolution_33_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140219_story_of_revolution_34_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140220_story_of_revolution_35_radio.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/tvandradio/2014/02/140220_story_of_revolution_36_radio.shtml

 

شیعر و شاعیری له‌ پشت عه‌ینه‌کی شێرکۆ بێکه‌سه‌وه‌:

" نه‌ پێکه‌نین و نه‌ گریانی شاعیر به‌ زۆر دروست نابێ! له‌ سه‌ر داوای هیچکه‌سێک ئه‌و کانیانه‌ی له‌ ناخی شاعیردان هه‌ڵناقوڵێن تا خۆیان لرفه‌ نه‌که‌ن و به‌ لووزه‌و نه‌ڕژێنه‌ ده‌ره‌وه‌... له‌ دایکبوونی ئه‌م شه‌پۆلانه‌، ئه‌م خه‌ونانه‌، ئه‌م پرسیارانه‌، ئه‌م بارانانه‌ وه‌خت و سه‌عاتیان بۆ نییه‌."

                                                   (شێرکۆ بێکه‌س، نووسین به‌ ئاوی خۆڵه‌مێش، به‌رگی 1، لاپه‌ڕه‌ 266)

"شیعر هونه‌ره‌ و په‌یامیشه‌، چرایشه‌ و ڕێگه‌یشه‌، شێوازه‌ و ئامانجیشه‌. من هه‌رگیز شیعرم  هه‌ر له‌به‌ر شیعر نه‌نووسیوه‌، جائیتر ئه‌و شیعره‌ بۆ هه‌رچییه‌ک بووبێ! بۆ کۆترێ بووبێ یان بۆ جۆگه‌له‌یه‌ک یان بۆ ژنێ، یان بۆ شه‌هیدێ. شیعر ناکه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی مانا، وه‌ک ناکه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی زمان. زمانه‌ و مانایشه‌، ناوه‌رۆکه‌ و فۆڕمیشه‌. چۆن وشه‌ی ناشێعری نییه‌ به‌ مه‌رجێ شوێنی خۆی بدۆزێته‌وه‌، هه‌روه‌هایش بابه‌تێ نییه‌ شاعیری وه‌ستا، شاعیری داهێنه‌ر نه‌یکا به‌ شیعر، دڵداری بێت یان سیاسی، بۆ غوربه‌ت بێ یان بۆ سێکس یان بۆ ته‌سه‌وف و هه‌ر شتێ."  (هه‌مان، ل. 318)

"چۆن ژیان تاریفێکی چوارچێوه‌داری نییه‌، شیعریش هه‌ر وه‌هایه‌. ئه‌ده‌ب به‌ شیعر و چیرۆک و شانۆ و ڕۆمانیشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر خه‌یاڵی لێ ده‌ربهێنین شتێکی وای بۆ نامێنێته‌وه‌ بتوانێ پێی بچنی و به‌رده‌وام بێ. هه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه‌شه‌ شاعیر و ئه‌دیب له‌ مێژوونووس و وتارنووسه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان  جیا ئه‌کاته‌وه‌. شاعیر ڕووی ده‌می ئه‌کاته‌ دڵ و ده‌روون و ناوچه‌ حسییه‌کانی ناخی مرۆڤ، ئه‌مه‌یش به‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت.

نازانم، به‌لای منه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی باوه‌ وه‌ختێ ئه‌وترێ فڵان شاعیر شاعیرێکی سیاسیی یان شاعیری موقاوه‌مه‌ت یان شاعیری غه‌زه‌ل و دڵدارییه‌، چونکه‌ ئێمه‌ وه‌ک سه‌رئه‌نجام شیعرمان ئه‌وێت، جا ئیتر بۆ هه‌رچییه‌ک بوترێ... ئێمه‌ به‌ شوێن شیعرییه‌تدا وێڵین نه‌ک ناونیشانه‌کان... شیعر به‌ کۆنی و تازه‌یی نییه‌، به‌ زه‌مان و کات و شوێن نییه‌، به‌ کێش و سه‌روا یان پێچه‌ه‌وانه‌که‌ی نییه‌... زۆر جار جوانترین شیعر ئه‌و شیعرانه‌ن که‌ ساده‌ن، تۆ وا ئه‌زانی ئه‌توانی ئه‌وه‌ بڵێیت به‌ڵام ناتوانی... شیعری زه‌ینی و موجه‌ڕڕه‌د زۆر زوو له‌بیر ئه‌چێته‌وه‌.... من له‌ یه‌ک کاتدا بۆ خۆیشم ئه‌نووسم و بۆ خه‌ڵکیش... من بۆ یه‌ک هه‌ڵبژارده‌ نانووسم، بۆ هه‌موو هه‌ڵبژارده‌کان ئه‌نووسم ... مایاکۆفسکی وتویه‌تی ئیلقا کردنی باش نیوه‌ی شیعره‌. ... من ‎شاعیرم و پیاوێکی سۆزدار و عاتیفیم. ئه‌وه‌ی زیانی لێداوم یان منی هه‌ندێ جار به‌ هه‌ڵه‌دا بردووه‌، ئه‌م هه‌ڵچوونه‌ عاتیفییانه‌ بوون."

                                                                                                       (هه‌مان، لل.386 تا 419)

توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌ کاکڵ

ئه‌م وتاره‌ی کاک ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی مێژوولکه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێشی هونه‌ره‌ له‌ مه‌ریوان. سه‌د بریا کارێکی هاوشێوه‌ بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه‌ک هه‌ر ڕۆژهه‌ڵات به‌ڵکوو سه‌رجه‌م وڵاته‌که‌مان به‌ڕێوه‌ ببرایه‌ت. له‌ ئه‌نجامی هه‌ره‌وه‌زێکی وادایه‌ ده‌توانین ب‌بینه‌ خاوه‌نی مێژوویه‌کی سه‌رجه‌م بۆ هونه‌ری‌ کوردستان:

http://bokan.de/laperekan/Neu/nmayeshgah.pdf

مۆسیقای به‌رهه‌ڵستکاری جیهان

ئه‌وه‌ له‌و ده‌گمه‌ن وتاره‌ به‌پێزانه‌یه‌ کورد سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری ئه‌مڕۆی جیهان نووسیبێتی؛ ئێمه‌ زیاتر خه‌ریکی ڕابردووین؛ نه‌ له‌‌ ئێستا دا ده‌ژین و نه‌ چاومان له‌ دواڕۆژه‌، ئه‌و دواڕۆژه‌ش که‌ له‌ زه‌ینماندایه‌ هه‌ر شتێکه‌ وه‌ک دوێنێ نه‌ک جیاواز له‌و! کڵۆڵییه‌کی دیکه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ هێنده‌ له‌ ناوخۆدا کێشه‌مان هه‌یه‌ ناپه‌رژێینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی باس له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بکه‌ین یان بابه‌تیان لێ وه‌رگرین و وه‌ربگێڕین، ئه‌وه‌ش گه‌لێک مه‌ترسیداره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پێشکه‌وتی جیهانی ده‌ره‌وه‌ بێ ئاگامان ڕاده‌گرێت، ئێمه‌ پێویستیمان به‌ ده‌لاقه‌یه‌که‌ به‌ره‌وڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌ کرابێته‌وه‌ و هه‌وای تازه‌ی پێدا بێته‌ ژووره‌وه‌. هه‌رچۆنێک بێت ده‌ستی نووسه‌ر خۆش بێت بۆ وتاره‌ به‌پێزه‌که‌ی، گه‌لێک شتی تازه‌ی لێ فێر بووم:

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6729&ID_map=27

 

شیعرێکی ئەحمەد موختاری جاف

وشکە سۆفی هاتبوو ئەیوت بەهەشت هەر بۆ منە

ڕیشی خۆی جووڵاند وەکوو سابرێن* کە شەو کاوێژ ئەکا

کەی خوا توججاڕە؟ خوا گەورە و غەفوور و عادلە

چۆن لەگەڵ عەبدا حیسابی قەرزی ڕۆژوو و نوێژ ئەکا؟

قافیە هەرچەند تیکرارە، بەڵام "ئەحمەد" بە دڵ

هەر بە یادی تاقی ئەبرۆی تۆیە جارجار نوێژ ئەکا!    

*سابرێن= نێری، تەگە

خۆ بە کەم زانین

  تۆ بڵێی دەست ماچ کردنی حەزرەتی شێخ 'شەجەریان' میوانداریی کوردانە بێت یان خۆ بەکەم زانین لە بەرانبەر غه‌یره‌ کورددا؟ کەس نەیدیوە و نەیبیستووە لەو ئێرانە زەبەلاحەدا کەسێک بچێ دەستی شەجەریان ماچ بکات، به‌ڵام کورد له‌ باشوور بە نوێنەرایەتی ٨٠ میلیۆن ئێرانی ئەو کارە خێرە دەکات، ئافەرەم گەلی باوەڕ بە خۆ!

http://www.youtube.com/watch?v=yJ48yGWb-oM&feature=watch-vrec

کاری نوێ لەسەر بەرهەمی کۆن

هەواڵ سەبارەت بە پێنج گۆرانیی حەسەن زیرەک بە کاری تازەی ئۆڕکێستراییەوە:

http://rudaw.net/sorani/culture/180120142

موحسین نامجوو

ئەم دوو گۆرانییه‌ کوردییه‌ بە دەنگی موحسین نامجوو گوتراون. من ئه‌و که‌سه‌ ناناسم به‌ڵام وێده‌چێ گۆرانی بێژێک بێت له‌ ناوخۆی ئێران بژی و کوردیش نه‌بێت. مۆسیقای گۆرانییه‌کە ڕێک وپێک و جوانە. به‌ هۆی هه‌وای ڕیتمیکی گۆرانییه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌ زۆرێک له‌ گۆرانی بێژه‌ ئێرانییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌ک دوو گۆرانی کوردی بکه‌نه‌ پاشبه‌ندی مۆسیقای بێ حاڵه‌ت و مردووی فارسی به‌ تایبه‌ت مه‌قامه‌کانی مۆسیقای سوننه‌تییان. (لەبیرمان بێت کە هەوای گۆرانی خانباجی حەسەن زیرەک، لە ئەسڵدا ئازەربایجانییە): 

شیرین شیرینم

http://www.youtube.com/watch?v=TmvSDx_u4Ww

خانباجی

http://www.youtube.com/watch?v=vtFSufCDJEQ

 

********************************************

 

وردە فەرمایشت (27)

ڕۆژی جیهانی کتێب

ڕێکخراوه‌ی یونسکۆ ڕۆژی 23 ی ئاوریلی وه‌ک ڕۆژی جیهانی کتێب ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌و ڕاستییه‌وه‌ که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌که‌وێته‌ به‌ر ڕۆژانی پشووی قوتابخانه‌کانی‌ بریتانیا، لێره‌  ‌ڕۆژی 6 ی مارچیان کردۆته‌ ڕۆژی جیهانیی کتێب‌.

پیرۆز کردن یان په‌یام ناردنێک بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ گرنگه و پاشان له‌بیرکردنی تا ساڵێکی دیکه‌ و په‌یامێکی دیکه‌‌، نه‌ باشه‌‌. لێره‌ له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌وه‌ گه‌لێک کار ده‌کرێت و هه‌ڵسووڕاویی به‌کرده‌وه‌ ده‌نو‎ێنرێت. کتێب پێشکه‌ش به‌ کتێبخانه‌ی گشتی و کتێبخانه‌ی فێرگه‌کان ده‌کرێت، کتێبی به‌لاش ده‌درێته‌ قوتابییان، نرخی کتێب داده‌شکێت، کتێب له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌گۆڕرێته‌وه‌، کتێبخانه‌ و کتێب فرۆشییه‌کان پڕۆگرامی تایبه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌ن، له‌ زۆر شوێنی گشتی وه‌ک قاوه‌خانه‌ و ڕه‌ستوران و ئیزگه‌ی قه‌تار و ته‌نانه‌ت فڕۆکه‌ خانه‌ش به‌ ده‌نگی به‌رز کتێب بۆ خه‌ڵک ده‌خوێنرێته‌وه‌، هه‌ندێک له‌ منداڵان جل وبه‌رگی تایبه‌ت به‌و ڕۆژه‌ له‌به‌ر ده‌که‌ن که‌ وێچووی جل و به‌رگی ئه‌و نووسه‌رانه‌یه‌ وا خۆشیان ده‌وێن. به‌ گشتی، چالاکییه‌کان له‌ ناو خه‌ڵک و له‌ ناخی کۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه‌ده‌چن و حکوومه‌ت ده‌ورێکی له‌ کاره‌که‌دا نییه‌، ئه‌گه‌ریش بیبێت، ته‌نیا پشتگیری کردن و هاسانکارییه‌‌ بۆ به‌رنامه‌کانی خه‌ڵک و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان.  لای ئێمه‌، ئه‌گه‌ر کارێکیش بکرێت فه‌رمیاتی حکوومییه‌ و خه‌ڵک وه‌ک زۆر بواری دیکه‌ش خۆ له‌ ئه‌رکه‌کان ده‌دزنه‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی حکوومه‌ت ده‌مێننه‌وه‌.

هیوایه‌ ئه‌مساڵ و ساڵانی دادێش له‌ باشووری کوردستانیش ئه‌م چه‌شنه‌ پڕۆژا‌نه‌ به‌ڕ‎ێوه‌ ببرێن به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ده‌وری خه‌ڵک تێیاندا پڕڕه‌نگ و ده‌وری حکوومه‌ت کاڵ بێت. شه‌رمه‌زاریش بۆ ئه‌و حکوومه‌ته‌ داگیرکه‌رانه‌ بمێنێته‌وه‌ که‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رانبه‌ر نه‌ک هه‌ر کتێب به‌ڵکوو زمان و قسه‌ی گه‌لان داده‌نێن و یاسا ئیفلیجه‌که‌ی خۆیانیش سه‌باره‌ت به‌ زمانی زگماک به‌ڕێوه‌ نابه‌ن.

World Book Day

http://www.worldbookday.com/

http://www.worldbookday.com/about

/

کتێبی ئه‌له‌کتڕۆنی گه‌یشته‌ ئێرانیش

ته‌کنۆلۆجی تازه‌،  ده‌روازه‌ی گه‌لێک پێشکه‌وتی زانستی و هونه‌ریی بۆ مرۆڤ یه‌کاڵا کردووه‌. ده‌سکه‌وته‌ مه‌زنه‌کانی مرۆڤایه‌تی له‌ بواری پێشکه‌وتی ته‌کنۆلۆجیدا دره‌نگ و زوو ده‌گه‌نه‌ جیهانی سێهه‌میش. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کورد به‌ره‌وپیریان بچێت و بیانقۆزێته‌وه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت. کتێبی ئه‌لکترۆنی له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا چه‌ند ساڵێکه‌ بۆته‌ دیارده‌ی ئاسایی ڕۆژانه‌ و له‌ سه‌ر ئینترنێت به‌ هاسانی ده‌ستی پێ ڕاده‌گات. ئه‌و کتێبه‌ی وا له‌ سه‌ر کاغه‌ز به‌ 10 دۆڵار بفرۆشرێت، به‌ شێوه‌ی ئه‌لکترۆنی بۆ نموونه‌ به‌ 7 دۆڵار ده‌ست ده‌که‌وێت. که‌ره‌سه‌ی وه‌ک "کیندڵ" یش هه‌ر بۆ ئه‌م کاره‌ تایبه‌ته‌  دروست کراون‌ و‌ به‌ده‌ست منداڵ و گه‌وره‌وه‌ هه‌ن. ئێستا زیاد له‌ یه‌ک ملیۆن کتێب له‌ سه‌ر کیندڵ هه‌یه‌ و کیندڵ خۆی بۆته‌ بنکه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نی که‌ کتێبیش چاپ ده‌کات‌.

 بنکه‌ چاپه‌مه‌نییه‌ گه‌وره‌کانی کوردستان وه‌ک ئاراس و سه‌رده‌م و موکریان و ژین و ئه‌وانیتریش نابێ له‌ نوێکردنه‌وه‌ و ڕێک خستنی خۆیان له‌گه‌ڵ پێشکه‌وته‌کانی ئه‌و بواره‌ غافڵ بن.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵ، له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ ئێرانیش کتێبی ئه‌له‌کترۆنی چاپ کراوه‌. ئیتر ده‌بێ ئێمه‌ش بجووڵێینه‌وه‌‌ ده‌نا ته‌واو دواده‌که‌وین:

http://news.gooya.com/society/archives/175957.php

بۆچوونی کوردێک سه‌باره‌ت به‌ کتێبی ئه‌لێکترۆنی

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/32608

 

دیسان ڕۆژی جیهانیی ژن

1.  ژنکوژی له‌ کوردستان

http://www.kurdistanukurd.org/ku/wtar.php?id=840

2. له‌ ساڵێکدا له‌ هه‌رێمی کوردستان 50 ژن کووژراون

http://www.awene.com/article/2014/03/08/30378

 

3.  ڕاگه‌یاندنێک

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=58765

4.   شیعرێکی موفتی پێنجوێنی:

وتووێژی موفتی له‌گه‌ڵ گێلاسی کچی ( وه‌رگیراو له‌ حیسابی فه‌یسبووکی "موفتی پێنجوێنی" له‌ سه‌ر ئه‌م ئه‌دره‌سه‌)‎:

https://www.facebook.com/pages/Mufti-Penjweni-%D9%85%D9%88%D9%81%D8%AA%DB%8C-%D9%BE%DB%8E%D9%86%D8%AC%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%8C/185308448238757

 

5.   سێ شیعر

سێ شیعری ته‌نزئامێزی ‎شاعیری ئێرانی "ایرج میرزا" (1926 – 1874) سه‌باره‌ت به‌ حیجابی ژن. ئیره‌ج بیرێکی ڕوون و هه‌ڵوێستێکی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی هه‌بوو و جگه‌ له‌م سێ شیعره‌، له‌ زۆر شوێنی دیکه‌شدا دژ به‌ "ارباب عمائم" هه‌ڵوێستی گرتووه. شیعری ئیره‌ج دوای سه‌عدی سه‌رکه‌وتووترین نموونه‌ی شیعری "سهل و ممتنع" ی فارسییه،‌ واته‌ له‌ خوێندنه‌وه‌دا هاسان ده‌نوێنێت‌ به‌ڵام‌ هۆندنه‌وه‌ی بۆ شاعیرانی تر کارێکی ئه‌سته‌م، ته‌نانه‌ت نه‌گونجاوه‌.

یه‌که‌م، نقاب:

ئه‌وه‌ شیعرێکی ئیره‌جه‌ بۆ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ نیقابی ژن. شیعره‌که‌ له‌ زۆر سه‌رچاوه‌دا بڵاو بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ یه‌کیانه‌‌:

http://www.sushida.blogfa.com/8802.aspx

دووهه‌م، چارشێو:

ئه‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌یه‌که‌ له‌ شیعرێکی دوور ودرێژی ئیره‌ج که‌ "چادر" و چه‌ند ناوی دیکه‌شی هه‌یه‌:

"بە قربانت، مگر سیری، پیازی؟ / کە توی بقچە چادرنمازی!

تو مرآت جمال ذوالجلالی / چرا مانند شلغم در جوالی؟

سر وتە بستە چون در کوچە آئی / نە خانمجان، کە بادمجان مائی

بدان خوبی، در این چادر، کریهی / به‌ هرچیزی به‌جز انسان شبیهی!..."

سێهه‌م، تصویر زن:

ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌می شیعرێکی دیکه‌ی ئیره‌جه‌ که‌ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانی کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می قاجار و سه‌ره‌تاکانی سه‌رده‌می ‌په‌هله‌وی وێنه‌ ده‌کات و ده‌وری "ارباب عمائم" له‌ دواکه‌وتووییه‌کاندا ده‌رده‌خات:

بر سردر کاروانسرایی/  تصویر زنی به گچ کشیدند
ارباب عمایم این خبر را / از مخبر صادقی شنیدند
گفتند که وا شریعتا، خلق/  روی زن بی نقاب دیدند
آسیمه‌سر از درون مسجد/  تا سردر آن سرا دویدند
ایمان و امان به سرعت برق/  می‌رفت که مومنان رسیدند
این آب آورد و آن یکی خاک/  یک پیچه ز گل بر او بریدند
ناموس به باد رفته‌ای را / با یک دو سه مشت گل خریدند!
چون شرع نبی از این خطر جست/  رفتند و به خانه آرمیدند
غفلت شده بود و خلق وحشی/  چون شیر درنده می‌جهیدند
بی پیچه زن گشاده رو را/  پاچین عفاف می‌دریدند
لبهای قشنگ خوشگلش را / مانند نبات می‌مکیدند
بالجمله تمام مردم شهر/ در بحر گناه می‌تپیدند
درهای بهشت بسته می‌شد / مردم همه می‌جهنمیدند!
میگشت قیامت آشکارا / یکباره به صور می‌دمیدند
طیر از وکرات و وحش از جحر/  انجم ز سپهرمی رمیدند
این است که پیش خالق و خلق / طلاب علوم رو سفیدند
با این علما، هنوز مردم / از رونق ملک ناامیدند!

(وه‌رگیراو له‌ وێبلاگی "هجو و طنز در ادبیات فارسی":)

http://ostadvashagerd.persianblog.ir/post/124

ئه‌وه‌ش دێکله‌مه‌ی هه‌ر ئه‌م شیعره‌ بۆ گوێ ڕاگرتن‌:

http://www.youtube.com/watch?v=ZR4U04yx0Jw

6.   قسه‌ی خومه‌ینی:

"نه‌کا ژن ببێته‌ سه‌ره‌ک کۆمار!"

http://www.gooya.com/external/www.dw.de/%D8%AE%D8%B2%D8%B9%D9%84%DB%8C-%D8%A7%D9%85%D8%A7%D9%85-%D8%A8%D9%87-%D9%85%D9%86-%DA%AF%D9%81%D8%AA-%D9%85%D8%A8%D8%A7%D8%AF%D8%A7-%DB%8C%DA%A9-%D8%B2%D9%86-%D8%B1%D8%A6%DB%8C%D8%B3%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1-%D8%B4%D9%88%D8%AF/a-17481955

 

7.   پاژنه‌ی پێڵاوی ژن

ئه‌م دێڕانه‌م له‌ سه‌ر حیسابی فه‌یسبووکی "خه‌ڵیفان" بینی:

"خـــوشـــــــــكــــــى خــــــۆم
پێــلاوه‌كــــانت به‌رز مه‌كـــــــه‌ره‌وه‌
بـــۆ ئـــه‌وه‌ی بـــاڵات به‌رز بێت،
ڕه‌وشــــــتت به‌رز بكــــــــه‌ره‌وه‌
بۆ ئــــه‌وه‌ی ســـــه‌رت بـــه‌رز بێت"

که‌س هه‌یه‌ له‌ نووسه‌ری به‌ڕێزی ئه‌و دێڕانه‌ بپرسێت جیاوازی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ "خواهران زینب" ی کۆماری ئیسلامی چ ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌ک پیاو، ئه‌وه‌نده‌ له‌خۆ بایی بین که‌ مافی ئه‌وه‌ بده‌ینه‌ خۆمان‌ لووت بوه‌ژێنینه‌‌ هه‌موو کاروبارێکی ژن و ته‌نانه‌ت ڕاده‌ی به‌رز و نزمیی پاژنه‌ی پێڵاوه‌که‌شی خۆمان بۆ دیاری بکه‌ین!

کۆچی دوایی "تۆنی بێن"

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14/03/2014 تۆنی بین یه‌ک له‌ لایه‌نگرانی کۆڵنه‌ده‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان کۆچی دوایی کرد. ئه‌م هه‌واڵ و وتاره‌ی بی بی سی فارسی سه‌باره‌ت به‌ تۆنی بێن، یه‌ک له‌ ڕادیکاڵترین ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مانی بریتانیا و یه‌ک له‌و وتاره‌ ده‌گمه‌نانه‌یه‌ که‌ ڕێیان ده‌که‌وێته‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌وه‌‌! وتاره‌که‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی پۆخته‌ به‌ ژیان و هه‌ڵسووڕاویی سیاسیی تۆنی بێن دا،‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لایدا نه‌چووه‌ ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ تۆنی بێن یه‌ک له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی خه‌باتی گه‌لی کورد بووه‌ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی چه‌پی دیکه‌ی په‌رله‌مان وه‌ک جێرێمی کۆربن و کێن لێڤینگستن هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌ی داکۆکی کردن له‌ گه‌له‌که‌ماندا بووه‌. یادی به‌خێر بێت!

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/03/000000_an_tony_benn_obit_uk.shtml

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/03/140314_l03_benn_died.shtml

 

ده‌رفه‌تێکی چاکه،‌ با کورد بیقۆزیته‌وه‌!

کۆلێجی ئیشیق و قوتابخانه‌کانی فه‌تحوڵلا گوله‌ن مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ن بۆ دواڕۆژی هه‌رێمی کوردستان؛ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌وان ده‌بنه‌ یه‌که‌م نه‌یاری کورد. ئه‌وه‌ ده‌فه‌تێکی باشه‌ بۆمان هه‌ڵکه‌وتووه‌، زاڵم سه‌ڕی زاڵمیه‌تی. تکایه‌ بیقۆزنه‌وه‌ و قفڵ له‌ ده‌رگای هه‌موویان بده‌ن:

http://www.awene.com/article/2014/03/12/30469

 

تێڕۆر به‌ ناوی خوا

فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌ سێ به‌شدا:

http://www.gooya.com/external/tavaana.org/fa/content/%D8%AC%D9%84%D8%B3%D9%87-%D8%A7%D9%88%D9%84-%D8%AA%D8%B1%D9%88%D8%B1-%D8%A8%D9%87-%D9%86%D8%A7%D9%85-%D8%AE%D8%AF%D8%A7

 

باب کرۆو ڕێبه‌ری مه‌زنی کرێکاری کۆچی دوایی کرد

ئه‌مڕۆ 11/3/2014 باب کرۆو سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی کرێکارانی گواستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن به‌ مردنێکی کوتوپڕ  له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. باب یه‌ک له‌ هه‌ڵسووڕاوترین ڕێبه‌رانی کرێکاری بریتانیا، لایه‌نگری ئاشتی جیهانی و دژبه‌ری شه‌ڕ و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ  له‌ هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌ بوو. شوێنی به‌تاڵی باب له‌ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و عه‌داڵه‌تخوازیدا دیار ده‌مێنێت. یادی به‌خێر بێت!

http://www.bbc.co.uk/news/uk-26527325

 

سێ کۆست

هه‌فته‌ی ڕابردوو شاری سنه‌ سێ جار کۆستی که‌وت. بهاءالدین نه‌ورۆزی گۆرانی بێژی خزمه‌تگوزاری مۆسیقای کوردی (کوردستان خۆشه‌....)، عبدالله‌ شریعه‌تی زوڕناژه‌نی به‌ناوبانگ و به‌رات نوورائی (کابه‌رات) دهۆڵژه‌نی خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی شار و ناوچه‌که،‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا به‌جێیان هێشتین. یادی هه‌رسێکیان به‌خێر بێت!

https://www.youtube.com/watch?v=czmVWl07MWo

 

گۆرانییه‌کی خۆش

ده‌نگی خۆش، هه‌وای بزوێنه‌ر و شیعری به‌پێز هه‌رسێ له‌م کاره‌ هونه‌رییه‌دا جه‌م بوونه‌ته‌وه‌! به‌ڵام پێم سه‌یره‌ براده‌رکه‌مان بۆ ئه‌و هه‌وا بن بزۆکه‌یه‌ بۆچی شیعرێکی هه‌ڵبژاردووه‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و پیری و مردنی لێ ده‌بارێت! شیعری شاد و دڵته‌ڕانه‌ی ده‌ست نه‌ده‌که‌وتبێت که‌ له‌گه‌ڵ هه‌وای مۆسیقاکه‌دا بگونجێت؟ خۆ ده‌رگای فۆلکلۆری کوردی بۆ ئه‌م شتانه‌ له‌ سه‌ر پشته‌:

 

ئاخ و داخ و ده‌رد هه‌رسێ جه‌م به‌سته‌ن

ئاخێک په‌ی پیری، سه‌د ئاخ په‌ی مه‌رده‌ن

سه‌رێ [؟] عه‌رزم هه‌ن، لایێ که‌ره‌وه‌!

خێڵخانه‌ی خه‌مان ها له‌وبه‌ره‌وه‌

لایێ که‌ره‌وه‌ و ببینه‌ ڕه‌نگم

ڕۆشن که‌ حوجره‌ی دڵه‌که‌ی ته‌نگم

بێ تۆ سه‌رتاپا ده‌روون زووخاڵم

بێ تۆ، دوور له‌ تۆ، وێرانه‌ ماڵم

http://mahabad.irib.ir/index.php?option=com_content&view=article&id=14726

 

له‌ ڕاستیدا، من به‌ شوێن گۆرانییه‌کی تایبه‌تدا گووگڵ ده‌گه‌ڕام که‌ گه‌یشتمه‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی "صدا وسیما" یا ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی شاری مه‌هاباد و له‌وێدا ئه‌و گۆرانییه‌ خۆشه‌م بینییه‌وه‌‌.

 

به‌ڵام نه‌مزانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ چۆن مۆسیقای کوردی دابه‌ش کردووه‌‌ به‌ سه‌ر پاپ و سوننه‌تی و فۆلکلۆر و مه‌حه‌للیدا و ئه‌و دابه‌شکردنه‌ له‌ سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک به‌ڕێوه‌ چووه؟ ئه‌گه‌ر پێوره‌کانی مۆسیقای ئێرانی به‌ سه‌ردا زاڵ نه‌کرابێت، ده‌بێ ته‌عریفمان بۆ هه‌رکام له‌ مۆسیقای سوننه‌تی و فۆلکلۆری کوردی هه‌بێت و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش بده‌ینه‌وه‌ که‌ مۆسیقای پاپی کوردی له‌ کوێوه‌ هاتووه؟ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ جیاتی دوو یان سێ ئامێری مۆسیقایی، چوار و پێنجمان هه‌بوو، شێوازی مۆسیقاکه‌شمان ده‌گۆڕێت و بۆ نموونه‌ له‌ سوننه‌تییه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئۆڕکێستڕال!؟

ئه‌و بۆچوونه‌‌ وێناچێت بنه‌مایه‌کی زانستی و پڕۆفیشناڵی هه‌بێت؛ ده‌بێ سیاسه‌تی مه‌لاکان هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی هونه‌ریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ته‌نیبێته‌وه ده‌نا چۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی فه‌رهه‌نگی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ ئاوا بێباکانه‌ بجووڵێینه‌وه‌‌؟ یه‌ک له‌ گۆرانییه‌کان بۆ عاشووڕا و عه‌بباس و زه‌ینه‌ب و حوسه‌ین گوتراوه‌؛ که‌س هه‌یه‌ بزانێت ئه‌وانه‌ که‌ی و له‌ کام جاده‌وه‌ ڕێگایان که‌وتۆته‌ مه‌هاباد و کێ هێناونی؟

 

به‌ڵام دوور له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌، گه‌لێک گۆرانی خۆش له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ هه‌ن‌ که‌ زوربه‌یان هی گه‌نج و لاوی تازه‌ پێگه‌یشتوون و ئه‌وه‌ش‌ جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌. من ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یان لێره‌دا ده‌هێنمه‌وه‌:

http://mahabad.irib.ir/index.php?option=com_egoltarchiver&view=egoltarchiver&Itemid=228&archivid=5

 

http://mahabad.irib.ir/index.php?option=com_content&view=article&id=14723

مۆسیقایه‌کی دڵڕفێنی بێ خه‌وشی کوردی، به‌ بێ گۆرانی. ده‌ستی کاک لاوک له‌تیفی ئاوازدانه‌ر خۆش بێت!

http://mahabad.irib.ir/index.php?option=com_content&view=article&id=10992

 

********************************************

وردە فەرمایشت (28)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

نه‌ورۆزیش نه‌ورۆزه‌که‌ی جاران!

یادی به‌خێر بێت نه‌ورۆزه‌کانی پیره‌مێرد له‌ ئه‌زمه‌ڕ و سروود خوێندنه‌وه‌ و ئاگرکردنه‌وه‌کان و نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تی گرتن و ڕاونرانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌کانی عیراقه‌وه‌ که‌ "جه‌ژنی به‌هار" ی به‌عسییه‌کانیش نه‌یده‌توانی سه‌ره‌پووشێک جێی بگرێته‌وه‌. 

ئێستا نه‌ورۆز بۆته‌ په‌یامی ئوباما و بان کی مون و شیمون پرێز بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئێرانییه‌کان، بێ ئه‌وه‌ی له‌ کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناوی کورد ببرێت. "جه‌ژنی نه‌ورۆزی جیهانی"‌ له‌ تاران و کابول و تاجیکستان ده‌گیرێت و هه‌مووانی تێدان جگه‌ له‌ کورد:

http://www.bbc.co.uk/persian/afghanistan/2014/03/140320_zs_nawruz_global_festival_kabul.shtml

 

‌مه‌لای ئێرانیش وه‌خۆ که‌وتوون و خه‌ریکن نه‌ورۆز به‌ ئاقاری خۆیاندا به‌رن. دۆعای کومه‌یل و ئایه‌ته‌لکورسی له‌ ئیمامزاده‌ و زیاره‌تگه‌ ئایینییه‌کان ده‌خوێنن و بۆئه‌وه‌ی ئاسه‌واری نه‌ورۆز و سێزده‌به‌ده‌ر نه‌هێڵن، 15 ڕۆژی به‌هاریان ناو ناوه "آرامش بهاری"!

http://www.dw.de/%D8%AA%D9%84%D8%A7%D8%B4-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D8%A7%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%86%D9%88%D8%B1%D9%88%D8%B2-%D8%AF%D8%B1-%D8%AF%D9%88-%D9%87%D8%B2%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%85%D8%A7%D9%85%D8%B2%D8%A7%D8%AF%D9%87/a-17510742?maca=per-rss-per-all-1491-rdf

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌، نه‌ورۆز هه‌ر هه‌یه‌ و ده‌مێنێت، نه‌ورۆزتان پیرۆز!

 

 

سنووره‌کانی ئازادی

مه‌لای مزگه‌وتێک له‌ سلێمانی گوتوویه‌تی شکاندنی کامێرای سه‌ر شه‌قامه‌کان کارێکی به‌جێیه‌ و هانی خه‌ڵکی داوه‌ بچن کامێراکان بشکێنن. لاوازبوونی ده‌زگای دادوه‌ری له‌ کوردستان دیارده‌ی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ی لێ که‌وتۆته‌وه‌، نه‌ک هه‌ر کوشت وبڕی نه‌یار و ناحه‌ز به‌ڵکوو ئه‌و بابه‌ته‌ سه‌یره‌ی که‌ هه‌مووکه‌س ئیجازه‌ به‌خۆی ده‌دات یاسا له‌ ڕوانگه‌ی شه‌خسییه‌وه‌ "ته‌فسیر" بکات‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ پیاوه‌ ئایینییه‌که‌مان که‌ له‌جیاتی هه‌وڵ له‌پێناو سه‌قامگیریی وڵات و حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رمانی ئاژاوه‌چییه‌تی ده‌دات و وه‌ک دۆن کیشۆت ده‌چێته‌ شه‌ڕه‌جه‌نگی کامێرای سه‌رشه‌قام:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/34957

ئه‌وه‌ش ڕووناکبیرێکی ڕێزلێگیراومان، که‌ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ گیرانی حه‌وت کوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌ هه‌ولێر، ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ ده‌به‌ستێت و به‌ شه‌ق له‌ ترومبیلی خه‌ڵک هه‌ڵده‌دات و جنێو به‌و که‌سانه‌ ده‌دات وا له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌ی ئه‌ودا هاوڕێ نین.

تۆ بڵێی بەربەست کردنی ئازادیی خەڵک لەپێناو داخوازیی بۆ ئازادیی کەسانی تر، وەڵامی کێشەکان بێت؟ من بۆ ولاتێکی پڕ ئاژاوه‌ی وه‌ک کوردستان هیچ دیارده‌یه‌ک له‌ ژوور سه‌روه‌ریی یاسادا نابینم.

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/20494

 

هونه‌ری به‌رپرس

به‌ پێچه‌وانه‌، ئه‌و شێوازێکی به‌رپرسانه‌ی ئه‌مڕۆییه‌ بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هونه‌رمه‌ندانی کورد به‌رانبه‌ر به‌ سیاسه‌تمه‌دارانی وڵات. شێوازی عه‌شیره‌یی توند و تیژی و ڕێگه‌ بڕین و لێدان و شکاندن ده‌بێ له‌ کوردستاندا ببێته‌ مێژوو و گۆڕه‌پانی خه‌باتی ئه‌مڕۆ و دواڕۆژ چۆڵ بکات. توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ له‌ درێژه‌ی خۆیدا شه‌ڕی براکوژیی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌. ده‌ستی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ خۆش بێت وا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌م شێوازه‌ به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌:

http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=43026

 

مرۆڤ و قانوون

ئایا قانوونی دانراو به‌ ده‌ستی مرۆڤ مافی کوشتن و ئیعدامی مرۆڤی هه‌یه‌؟

"قدرت انسان‌ها  یعنی نظام قضایی را بر مرگ و زندگیِ یک‌دیگر نه تنها باید محدود کرد که فراتر از آن، باید از میان برداشت... قدرت قضاوت انسان‌ها بسیار محدود است، پس بهتر است که حق قضاوت بر مرگ و زندگی را از دست آنها بگیریم."

http://www.bbc.co.uk/persian/blogs/2014/03/140316_l44_nazeran_moradi_socrates_execution.shtml

 

ڕووناکبیر کێیه‌؟
وتووێژێک له‌گه‌ڵ ئورهان پاموک نووسه‌ری تورک:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=58949

ENGLISH PEN

پێن یان ئه‌و ناوه‌ی وا به‌ هه‌ڵه‌ له‌ ئێران و کوردستان پێیدراوه، واته‌ ‌"ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م"، جگه‌ له‌ ڕێکخراوه‌ی ماک، له‌ هه‌موو وڵاتێکدا لقی تایبه‌ت به‌و وڵاته‌شی هه‌یه‌ و نووسه‌رانی وڵاته‌که‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن له‌وێدا له‌ ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه‌. پێنی ئینگلیستان له‌مێژه‌ که‌مپه‌ینێکی بۆ داکۆکیکردن له‌ خۆپیشانده‌رانی پارکی گزی له‌ ئه‌سته‌موڵ ڕێک خستووه‌ و ئه‌مڕۆ (14 ی ماڕچ) نوێترین ڕاگه‌یاندنیان بڵاو کردۆته‌وه‌‌. نووسه‌رانی تورکیا له‌ بریتانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشتگیریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و ئه‌هلی قه‌ڵه‌می وڵاته‌که‌ به‌ره‌و خواستی خۆپیشانده‌ران ڕابکێشن.

ئێمه‌ی کورد له‌ هێزی‌ ئاماده‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌‌ که‌ڵکی پێویست وه‌رناگرین. با له‌پێشدا یه‌خه‌ی خۆم بگرم؛ زیاد له‌ ده ‌ساڵه‌ ئه‌ندامی ئینگلیش پێنم، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێکم له‌ پێناو هێنانی مه‌سه‌له‌ی کورد بۆ ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ نه‌داوه‌ و وا بزانم ئه‌ندامانی کوردی دیکه‌ش زۆر له‌ من هه‌ڵسووڕاوتر نه‌بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هیچ ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵنامه‌یه‌کیاندا بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ کورد نابینم.

ئه‌و ته‌مبه‌ڵییه‌ زیهنییه‌ داری له‌ کووله‌که‌ی ڕۆحی ئێمه‌ داوه‌ ده‌نا بۆ ده‌بێ له‌و گۆڕه‌پانه‌ ئاماده‌یه‌ی خه‌باتدا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دۆژ دابنیشین و ته‌نیا تۆز وخۆڵی سواران له‌ سه‌ر و ڕوومان بنیشێت؟ ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ره‌تانێکمان بۆ خوڵقاوه‌ که‌ بتوانین هاوده‌نگ بین له‌گه‌ڵ ڕووناکبیرانی وڵاتانی جیهان و هه‌م بۆ کێشه‌ گرنگه‌کانی مرۆڤایه‌تی و هه‌م بۆ گرفته‌کانی کوردستان که‌ڵک له‌ هاوپشتیی ئه‌وان وه‌ربگرین.

له‌بیرمه‌ و خۆم له‌وێ دانیشتبووم که‌ ڕۆژێکی ساڵی 1998 هاڕۆڵد پینتر شانۆنووسی به‌ناوبانگی بریتانیا له‌ سه‌ر ته‌له‌فون به‌ که‌سێکی ئینگلیزی به‌رپرسی ڕێکخراوه‌یه‌کی کوردیی سه‌ر به‌ کورده‌کانی باکووری گوت "تۆ ده‌زانی من تا سه‌ر له‌گه‌ڵتانم". ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ ئه‌و هاوپشتییانه‌ بدۆزینه‌وه‌، بیانقۆزینه‌وه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرین. به‌داخه‌وه‌ من یه‌ک له‌و که‌سانه‌م که‌ زۆرێک له‌و ده‌رفه‌تانه‌م له‌ ده‌ست داوه‌، به‌ڵام بریا هه‌ر من وابوایه‌م!  

کۆپی ڕایتس

من له‌مێژ ساڵه‌ هاوارمه‌ ده‌ڵێم کاکه‌ با ئێمه‌ له‌ کوردستان یاسای کۆپی ڕایتسمان هه‌بێت، چه‌ند ساڵ پێش ئێستاش نامه‌یه‌کم به‌ ده‌ستی خۆم دایه‌ ڕێزدار دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح که‌ ئه‌وده‌م سه‌ره‌ک وه‌زیرانی کوردستان بوو و هاتبووه‌ له‌نده‌ن، له‌وێدا داوای به‌رێوه‌بردنی ئه‌و خواسته‌م لێکرد.

له‌ هه‌واڵه‌کانی دوێنێدا خوێندمه‌وه‌ که‌ شاعیری به‌ڕێز کاک ڕه‌فیق سابیر ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی شیعرێکی که‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی گوتبوو (به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن...)، به‌ شێوازێکی هه‌ڵه‌، کراوه‌ به‌گۆرانی و پێشتریش نووسه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ شێوه‌ی هه‌ڵه‌‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر پرسم پێ بکرایه‌ هه‌ڵه‌که‌ ڕاست ده‌کرایه‌وه‌. باشه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ یاسای کۆپی ڕایتسمان بوایه‌ چۆن گۆرانیبێژ یان نووسه‌رێکی کورد ده‌یانتوانی به‌ بێ ئیجازه‌ی شاعیر که‌ڵک له‌ شیعرێکی وه‌ربگرن؟ نه‌بوونی یاسا‌ جورئه‌تی داوه‌ به‌ هه‌موو که‌س به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ک پێیان خۆشه‌ به‌رهه‌می هونه‌ریی که‌سێک واته‌ پاره‌یه‌ک له‌ جه‌رگی به‌رن و به‌ سه‌ر وگوێ شکاویی ته‌حویلی خه‌ڵکی بده‌ن.

ئێستاش دره‌نگ نه‌بووه‌، زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌شدا بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ر قازانجه‌. ئه‌وه‌ پێداویستیی زه‌مانه‌یه‌ و هه‌رچه‌نده‌ خۆی لێ نه‌بان بکه‌ین زیانی زیاتر ده‌بینین.

پارلمانی کاتیی ئازه‌ربایجان له‌ تاراوگه‌

هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی ئازه‌ربایجانی ئێران (ئازه‌ربایجانی باشووری یان "گوینه‌ی ئازه‌ربایجان") چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا له‌ ولاتی دانمارک پارلمانێکی کاتییان له‌ تاراوگه‌ی دانمارک پێک هێنا. ئه‌وه‌ شتێکی جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ و ده‌بێ بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌جێیه‌ پیرۆزباییان پێ بگوترێت.

http://farsi.alarabiya.net/fa/iran/2014/03/18/%D9%81%D8%B9%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86-%D8%A2%D8%B0%D8%B1%D8%A8%D8%A7%DB%8C%D8%AC%D8%A7%D9%86-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86-%D9%85%D9%88%D9%82%D8%AA-%D8%AF%D8%B1-%D8%AA%D8%A8%D8%B9%DB%8C%D8%AF-%D8%AA%D8%B4%DA%A9%DB%8C%D9%84-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%D9%86%D8%AF.html

 

هیوادارم مه‌نتیقی سیاسی به‌سه‌ر کاروباری پارلمانی ئازه‌ربایجاندا زاڵ بێت و دروشمی جیاکه‌ره‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی سیاسیی توندڕه‌و بخرێته‌ لاوه‌، که‌ نووسینیان له‌ سه‌ر کاغه‌ز هاسانه‌ به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنیان نه‌ک هاوکاری و هاوپه‌یمانیی گه‌لانی هاوده‌ردی دیکه‌ی ناوچه‌‌که‌ مسۆگه‌ر ناکات، به‌ڵکوو ده‌بێته‌ هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێکان و یه‌ک له‌وان گه‌لی کورد. ئه‌و تاقمانه‌، هه‌موو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات تا سنه‌ و کرماشان به‌ "خاکی مێژوویی ئازه‌ربایجان" له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به‌رنامه‌کانیان که‌م تا زۆر بسته‌ خاکێک بۆ کورد‌ی هه‌زاران ساڵ له‌ سه‌ر خاکی ئابا و ئه‌جدادی ژیاو ناهێڵێته‌وه‌! بۆ نموونه‌ سه‌یری ماڵپه‌ڕی کوردستانی ئازه‌ربایجان، قوروه‌ی ئازه‌ربایجان، سابڵاغی ئازه‌ربایجان، بیجاڕی ئازه‌ربایجان، هه‌مه‌دانی ئازه‌ربایجان، که‌رکووکی ئازه‌ربایجان و... بکه‌ن"‎؛ ئه‌وه‌ دوو نموونه‌یان:

کوردستانی ئازه‌ربایجان:

http://kurd-yayilmasi.blogspot.co.uk/

بیجاڕی آذربایجان:

http://bijar-az.blogsky.com/

 

دوو بیره‌وه‌ریی تاڵ

ڕۆژی 16 ی مارچی هه‌موو ساڵیک برینی دوو کۆستی گه‌وره‌ی ژیانم به‌ سۆ ده‌که‌ون‌: کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و کۆچی دوایی دایکم که‌ له‌ ساڵی 2006 شه‌وێک پێش ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند مانگ دوای له‌ ده‌ستچوونی کاکم له‌ بۆکان ڕووی دا و من له‌ دوایین دیداری بێبه‌ش بووم. دایکم مه‌زڵوومانه‌ مرد و وه‌ک زۆرێک له‌ دایکانی کورد جگه‌ له‌ داخ و حه‌سره‌ت و ئاره‌زووی به‌باداچوو هیچی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌رده‌ ژێر خاک. له‌ جێگه‌دا که‌وتبوو کاتێ که‌ بۆ دوایین ماڵئاوایی ته‌رمی کاکمیان برد بۆ لای و ئه‌وه‌ دوایین هێرشی با بوو بۆ سه‌ر شه‌مێک، که‌ هه‌ر خۆی خه‌ریک بوو ده‌کووژایه‌وه‌؛ یادی به‌خێر بێت! من ئه‌مساڵیش هیچم بۆ یادی دایکم نه‌کرد، به‌ڵام به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌ "کۆمه‌ڵی کورد" ی کوردانی باکوور له‌ له‌نده‌ن وتارێکی کورتم دا. یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالیش به‌خێر بێت!

‌دیسان زیندانی ورمێ

پێشتریش گوتبووم. هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسیی کورد له‌ زیندانی ورمێدا نائاسایی و جێگه‌ی گومانه‌. وێده‌چێت جگه‌ له‌ یاسای گشتیی کۆماری ئیسلامی که‌ له‌ سه‌رکوت کردنی خه‌باتکارانی کورد دا خۆ ده‌نوێنێت، له‌ ورمێ و پاشماوه‌ی شاره‌کانی ئازه‌ربایجان دیارده‌یه‌کی دیکه‌ش تێکه‌ڵاو به‌ مه‌سه‌له‌که‌ بووبێت که‌ من دووری نازانم ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ده‌مارگیریی هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکی زێده‌ڕۆ بێت که‌ له‌ دام وده‌زگای زیندانه‌کانی ئوستاندا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت‌.

ئێستا زیندانیانی کوردی ئازه‌ربایجانی ‎ڕۆژئاوا دووجار سته‌میان لێ ده‌کرێت، یه‌ک له‌ لایه‌ن سیسته‌می بێدادپه‌روه‌ری کۆماری ئیسلامییه‌وه‌، یه‌کیش له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمانه‌وه‌. جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌نگی داکۆکی کردنمان له‌ پێناو پاراستنی گیان و مافی ئه‌و گیراوانه‌ به‌رزتر بکه‌ینه‌وه‌ و لای که‌م بیگه‌یێنینه‌‌ گوێی ڕێکخراوه‌ داکۆکیکاره‌کانی  مافی مرۆڤ و ئه‌حمه‌د شه‌هید و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان. بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ کورد له‌ ڕاپۆرته‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌هیددا هه‌ندێک که‌م ڕه‌نگ و لاوازه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ زانیاریی ته‌واوی ناگه‌یێنرێته‌ ده‌ست.

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/03/176827.php

 

"له‌ پێش بیگ به‌نگ دا، "کات" نه‌بووه‌،

له‌ نه‌بوونی "کات' یشدا، پێویستیه‌ک به‌ "هۆکار" نامێنێت. ئه‌وه‌ش به‌ واتای گونجاو نه‌بوونی شتێکه‌ به‌ ناوی خوڵقێنه‌ر‌." (ستیڤن هاوکینگ)

وتارێکی فارسی له‌م باره‌یه‌وه‌:

http://www.iranglobal.info/node/30801

هه‌واڵێکی ئینگلیزی له‌ سه‌ر هه‌مان بابه‌ت‌:

http://www.nature.com/news/stephen-hawking-there-are-no-black-holes-1.14583

ده‌وری ژن له‌ ڕۆژئاوای کوردستان

وتارێک که تێیدا‌ ئاوڕێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ له‌ مێژووی کوردستانیش دراوه‌ته‌وه‌:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=58908

 

سووکایه‌تی به‌ ملیۆنان هاوولاتی ئێرانی

چه‌ند مانگێکه‌ ئایه‌توڵڵا دانشمه‌ند، نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌ ئه‌ڕته‌ش، جنێو به‌ موسوڵمانانی سوننی نادات. پێشتر شه‌رت و شۆی هه‌موو سوننه‌یه‌کی ئێران و ئه‌نیرانی ده‌ردێنا و هه‌مووی به‌ حه‌رامزاده‌ ناو ده‌بردن و به‌ خه‌لیفه‌ی دووهه‌میشی ده‌گوت "ولدالزنا"! له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوادا که‌سێک باڵاتر یان خوارتر له‌ پله‌ی ئایه‌توڵڵا، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یه‌ک له‌ هه‌زاری ئه‌و شتانه به‌ هاووڵاتییه‌کی وڵاته‌که‌ی‌‌ بڵێت وا‌ ئه‌و به‌ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت، له‌ سه‌ر پۆست و مه‌قام لاده‌برێت هیچ دادگاییش ده‌کرێت.

وا مه‌لایه‌کی دیکه‌ شوێنی ئه‌وی گرتۆته‌وه‌ و هاواری به‌رز بۆته‌وه‌ که‌ سوننییه‌کانی ئێران یه‌کی 40 منداڵیان هه‌یه‌ بۆ ده‌بێ شیعه‌ نه‌یبێت! نه‌ سه‌رده‌می مووسایه‌ ڕووی درۆزن ڕه‌ش بێت و نه‌ پینۆکیۆش له‌ هۆلیووده‌وه‌ دێت لووتی مامۆستا به‌قه‌درایی دار چنارێک درێژ بکاته‌وه‌! خاوه‌نی زیاترین منداڵ له‌ ئێران، پیاوێکی کورده‌ و 19 منداڵی هه‌یه‌، ئه‌ی ئه‌و 40 منداڵ چل منداڵه‌ ئه‌ویش له‌ "هه‌موو" ماڵێکدا، له‌ کوێوه‌ هاتن مامووسای سه‌رعێل شیرین که‌لامان!

"با این علما هنوز مردم / از رونق ملک ناامیدند!" (ئیره‌ج میرزا)

ئه‌وه‌ فه‌رمایشاتی به‌ کاکڵی دانشمه‌ندی مه‌زنی زانستی بایۆلۆجی و باقی زانسته‌کان، ئایه‌توڵلا دانشمه‌ند:

http://www.youtube.com/watch?v=5koy64MNF6c

 

 

ئه‌وه‌ش ئیفازاتی فه‌ریکه‌ مه‌لای تازه‌ له‌ڕێگاوه‌ هاتوو:

http://farsi.alarabiya.net/fa/middle-east/2014/03/09/%D9%87%D8%B4%D8%AF%D8%A7%D8%B1-%D9%86%D8%B3%D8%A8%D8%AA-%D8%A8%D9%87-%D8%A7%D9%81%D8%B2%D8%A7%DB%8C%D8%B4-%D8%AC%D9%85%D8%B9%DB%8C%D8%AA-%D8%A7%D9%87%D9%84-%D8%B3%D9%86%D8%AA-%D9%86%D8%B3%D8%A8%D8%AA-%D8%A8%D9%87-%D8%B4%DB%8C%D8%B9%DB%8C%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D8%B1-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-.html

 

وه‌رگێڕاوی کوردیی کتێبێکی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م

وه‌رگێڕانی بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ کورد کارێکی پێویسته‌ به‌ڵام پێویست تر ئه‌وه‌یه‌ خۆمان خۆمان بناسین و هه‌ر خۆشمان خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین:

http://www.dengekan.info/dengekan/16/19261.html

وێران

ئه‌وه‌ ناوی "ئه‌نیمه‌یشن" ێکه‌‌ کوردێکی زیندانیی له‌ ئێران دروستی کردووه‌ و پڕه‌ له‌ هه‌ست و هه‌روه‌ها شعووریش. دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ سه‌یرێکی ئه‌نیمه‌یشنه‌که‌ش بکه‌ن ئینجا هه‌موو پێکه‌وه‌ سپاسی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ستیاره‌ کورده‌ی ئه‌سیره‌ی ده‌ستی ملهوڕان بکه‌ین بۆ ئه‌و کاره‌ هونه‌رییه‌ به‌رزه‌ و ڕزگاریی هه‌رچی زووتری له‌ ده‌ست ئه‌ژدیهاک بۆ بخوازین:

http://www.youtube.com/watch?v=8xOVkj902-M

ئاڵبۆمی یاساخ کراوی سیاوه‌ش نازری

نزیک به‌ هه‌مووی ئه‌م ئاڵبۆمه‌ له‌ سه‌ر یوتیووب هه‌یه‌. هه‌وای به‌شێک له‌ گۆرانییه‌کان کوردین و به‌ شیعری کوردی و فارسییه‌وه‌ گوتراون؛ له‌ زۆرێکیشیاندا ده‌فه‌ی کوردی ده‌ور ده‌بینێت. ئه‌م یه‌که‌‌یان هه‌وایه‌کی کوردییه، که‌ نیوه‌ی یه‌که‌می شیعرێکی فارسییه‌‌ و پاشان بۆته‌ کوردی. شیعره‌ فارسییه‌که‌ وه‌ک پاشماوه‌ی گۆرانییه‌کان، شیعری مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی به‌ڵخی ڕۆمییه‌: "آن میر دروغین بین با اسبک و با زینک!". شیعره‌که‌ به‌ پێوانه‌ی سه‌ر‌ده‌م و هه‌ڵوێستی مه‌ولانا، شیعرێکی سیاسییه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ی توند‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت و مڵک و ماڵی حکوومه‌تیان به‌ "کاف تصغیر" بچووک ده‌کاته‌وه‌: اسبک، زینک، هه‌روه‌کا به‌ بوێرییه‌کی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌وه‌ ناوی پاش و پێشی ئه‌ندامی پیاو ده‌هێنێت که‌ گۆرانی بێژ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ "قبح" ی که‌م بکاته‌وه‌ له‌ یه‌که‌میاندا پیتی /ی/ ی کردووه‌ به‌ /ب/: "آن کبرک و آن کینک" که‌ دیاره‌ هیچ واتایه‌کی نییه‌ و ته‌نیا له‌به‌ر ناچاری وای به‌ سه‌ر هاتووه‌. هه‌وای گۆرانییه‌که‌ کوردییه (ترووکه‌ ترووکه‌ی به‌فر...)‌. من نازانم ئه‌و شیعره‌ی مه‌وله‌وی چ په‌یوه‌ندێکی واتایی هه‌یه‌ به‌ گۆرانییه‌ کوردییه‌که‌ و به‌ تایبه‌ت شیعری ترووکه‌ ترووکه‌ی به‌فره‌وه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=4rLv_cc7ZuY

گۆرانی "کنیز و خر" یش هه‌ر شیعرێکی ناسراوی مه‌وله‌وی به‌ڵخی ڕۆمییه‌ به‌ ناوی "خاتون و کنیزک" که‌ تێیدا مه‌وله‌وی ده‌چێته‌ ناو بابه‌تێکی ئه‌هلی که‌لام و کێشه‌ی تێگه‌یشتنی زاهیری و باتینی له‌ ناوه‌رۆکی قورئانه‌وه‌ و هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی وا ته‌نیا ڕواڵه‌تی ئایاتی قورئان و له‌ ئه‌نجامدا ڕواڵه‌تی دیارده‌کانی ژیان ده‌بینن و ناچنه‌ قووڵایی واتاکانه‌وه‌.  ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و زمانه‌ "ئیڕۆتیک" و هه‌ڵماڵڕاوه‌ش بۆ سووکایه‌تی کردن بێت به هه‌مان ئه‌‌و که‌سانه‌، وه‌ک چۆن ناسر خوسره‌وی قوبادیانیش نایشارێته‌وه‌ و پێیان ده‌ڵێت "تیز بر ریش مردک نادان!".  جه‌ختی مه‌وله‌وی له‌ سه‌ر "تفحص" و "جیددی بوون" و "گوێ نه‌دانه‌ ئوستاد" یش له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا واتا په‌یدا ده‌کات و مه‌ته‌ڵی فارسی "شه‌هیدی .... خر" یش هه‌ر له‌م شیعره‌وه‌ هاتووه‌.

نازری ده‌بێ جورئه‌ت و جه‌ساره‌تی زۆری بووبێت بابه‌تێکی وا بکاته‌ گۆرانی و به‌ ده‌نگ بیڵێت، دڵنیام ئه‌وه‌شی به‌ قه‌سد و مه‌نزوورێکی تایبه‌ت کردووه‌ ده‌نا شیعری شاعیرانی فارس و هه‌ر مه‌وله‌وی خۆی که‌م نه‌بوو له‌ جیاتی ئه‌م شیعره‌ که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت. به‌ بۆچوونی من نوێخوازییه‌کانی نازری له‌ بواری مۆسیقای گۆرانییه‌کاندا که‌وتۆته‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌م شیعرانه‌ و سه‌رنجی بیسه‌ر زیاتر بۆ شیعره‌کان کشاوه‌، ئه‌وه‌ش زیانێکی له‌ کاره‌ هونه‌رییه‌که‌ی داوه‌. ڕه‌نگه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بووبێت که‌ نازری له‌م گۆرانییه دا وشه‌ی "چیز" ی کردۆته‌ جێگری وشه‌یه‌کی له‌ گوتن نه‌هاتوو واته‌ نێرینه‌ی پیاو بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ زه‌وقی بیسه‌ری نه‌دابێت:

https://www.youtube.com/watch?v=-rsfIN2OGG8

 

هه‌موو گۆرانییه‌کانی دیکه‌ی ئالبۆمه‌که‌ش، لای ده‌سته‌ڕاستی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی یوتیووب ده‌ست ده‌که‌ون.

هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌م دوو گۆرانییه‌‌یان ته‌واو کوردین‌ و ده‌فه‌ ده‌ورێکی گرنگیان تێدا ده‌بینێت:

"شیوه‌ت وه‌ شیوه‌ی له‌یلی مه‌مانوو / دین و دونیامی خوداش مه‌زانوو

ئه‌ترسم بمرم نه‌تبینمه‌وه‌ /  له‌ جوانه‌مه‌رگی سه‌ر بنیمه‌وه‌

له‌ دوورۆ هاتی ووتم یه،‌ یاره‌ / گلاره‌م کوور بوو، یه‌ خوو ڕیواره‌!"

https://www.youtube.com/watch?v=5sKhnKl1wIc

بۆ تۆرای، بۆ تۆرای؟

https://www.youtube.com/watch?v=ogjExIP7zaY

 

ئه‌وه‌یان گوتنه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی یه‌ک له‌ گۆرانییه‌کانی نه‌مر سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانییه‌ که‌ تێیدا هه‌م مۆسیقاکه‌ی گۆڕانێ به‌ سه‌ردا هاتووه‌ و هه‌م شیعری فارسی تێکه‌ڵ به‌ شیعره‌ کوردییه‌که‌ کراوه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=OxpexFDG2Yo

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (29)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

70 ساڵان!

نه‌ورۆزی 1393یه‌. چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا عومرم گه‌یی به‌ حه‌فتا! ده‌ڵێی دوێنێ بوو ده‌رسی‌ دانشسه‌رای موقه‌دده‌ماتیم ته‌واو کرد و بۆئه‌وه‌ی ببم به‌‌ مامۆستای قوتابخانه‌ له‌ بۆکان ته‌مه‌نم مانگێک له‌ ڕاده‌ی یاسایی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ که‌متر بوو؛ هاوپۆله‌کانم چوونه‌ سه‌ر کاروباری مامۆستایی، من یه‌کدوو مانگێک مامه‌وه‌ و پاشان دامه‌زرام. په‌تی کورتی ته‌مه‌ن که‌ ئه‌وده‌م پێم خۆش بوو چه‌ند مانگێکی درێژ بکه‌مه‌وه‌، دواترهه‌ر کێشام و کێشام تا گه‌یاندمه‌‌ 70 ساڵ؛ خراپ نییه‌! 

ژیان گه‌مه‌یه‌کی خۆشه‌؛ گه‌مه‌یه‌ به‌ڵام خۆشیشه‌؛ واته‌ سه‌ره‌ڕای تاڵ و سوێری و بێ به‌شیی و نه‌داری و چه‌وسانه‌وه‌ و سته‌می سیسته‌مه‌ جیاوازه‌ سیاسییه‌کان بۆ زوربه‌ی خه‌ڵکی سه‌ر گۆی زه‌وی، هێشتا ژیان هه‌ر خۆشه‌. له‌و گه‌مه‌ خۆشه‌دا، مرۆڤ به‌ خۆشییه‌که‌ی زوو ده‌زانێت به‌ڵام زۆری پێده‌چێت تێبگات هه‌مووی گه‌مه‌یه‌ک و خه‌ون و خه‌یاڵێک نه‌بێت هیچ نییه‌!  70 ساڵ له‌ به‌رانبه‌ر ته‌مه‌نی کائنات و  زه‌وی و مرۆڤایه‌تیدا چاو پێکدادانێک زیاتر نییه‌، ئێمه‌ هه‌موو له‌ ماوه‌ی نێوان ئه‌و دوو جووڵه‌ی چاوه‌ه‌دا ده‌ژین و پاشان ده‌ڕۆین. نه‌ سه‌ره‌تای ڕێگامان دیاره‌ نه‌ کۆتاییه‌که‌ی، به‌ تایبه‌ت کاتێ باوه‌ڕێکی ئایینی له‌ ئارادا نه‌بێت و فریوی ئه‌فسانه‌ی به‌هه‌شت و حۆری و زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌خۆین.

من 70 و 80 ساڵم بۆ ژیانی مرۆڤ پێ که‌مه‌، به‌شێکی زۆری ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ بێ ئه‌زموونی و هه‌ڵه‌کردن دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که‌م و زۆر به‌ تێگه‌یشتنێک له‌ ژیان گه‌یشتی، ئیتر ده‌ڕۆی و ئه‌زموونه‌کانت له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌به‌یه‌ ژێر خاک. ئه‌فسانه‌ی ژیانی دووباره‌ش ده‌بێ ئه‌فراندنی که‌سانێک بێت که‌ گه‌یشتبنه‌ ته‌مه‌نی ئێستای من و نه‌یانویستبێت ته‌سلیمی دێوی مه‌رگ بن، جا له‌ خه‌ون و خه‌یاڵدا کۆپییه‌کی ژیانی سه‌ر زه‌وییان کێشاوه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌ستکارییه‌وه‌ ناوی به‌هه‌شتیان لێ ناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ش که‌ چیتر چاویان به‌ نه‌یار و ناحه‌زان نه‌که‌وێت، دۆزه‌خیان بۆ ئه‌فراندوون‌! پرسی وه‌ک ئه‌وه‌ی "مه‌وله‌وی ڕۆمی" ش هی که‌سانێکه‌ که‌ له‌ نێوان دوو به‌رداشی مه‌نتیقی عه‌قڵی و نه‌قڵیدا گیریان خواردووه‌:       "از کجا آمده‌ام، آمدنم بهر چه‌ بود؟ به‌ کجا میروم؟ آخر ننمائی وطنم".

ده‌بێ مردن بۆ ئه‌وانه‌ هاسانتر بێت وا به‌ ئه‌رێ یان نه‌رێ کێشه‌ی ژیانی دووباره‌یان له‌ خۆیان کردۆته‌ واقیع‌. من به‌ ڕوونی ده‌زانم له‌ دواڕۆژدا نه‌ ئێوه‌ و نه‌ که‌س و کاری خۆم نابینمه‌وه‌، که‌وابوو خۆم ناخه‌مه‌ ناو گێژاوی ئه‌و پرسیارانه‌ی خه‌ییام و مه‌وله‌وییه‌وه‌. ژیان بۆ من هه‌ر ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌، جا که‌ڵکم لێ وه‌رگرتووه‌ یان نا، ئه‌وه‌ کێشه‌ی خۆمه‌؛ کێشه‌ی ئێوه‌ش هی خۆتانه‌! ئه‌گه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و "جین" و میراتی دایک و باوکیش به‌ره‌و لایه‌کی تایبه‌تی بردبێتین، خه‌تای ئاسمان و چاره‌نووس نییه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ر کاری مرۆڤ خۆیه‌تی نه‌ک تاکه‌ که‌س به‌ڵکوو کۆمه‌ڵگا به‌ ئێستا و ڕابردوویه‌وه‌. ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی دوێنێین گومان له‌وه‌دا نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومانی تێدایه‌ ئه‌و پرسه‌یه‌: ئایا ده‌بێ بۆ ئه‌مڕۆ بژین یان بۆ دواڕۆژ؟ شتێکی نه‌گونجاو نییه‌ ئه‌و دوو شووتییه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست هه‌ڵبگیرێن به‌ڵام ئه‌م ئه‌رکه‌ لێزانیی ده‌وێت. زوربه‌ی زۆری ئێمه‌ ئه‌مڕۆمان فیدای دواڕۆژ کردووه‌، کۆمه‌ڵگای کۆن ئه‌وه‌ی فێر کردووین. هونه‌ری "چۆن بژی" هونه‌رێکی گرنگه، له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌‌وه‌ ده‌کرێ هه‌م بۆ دواڕۆژ بژی و هه‌م جێژ له‌ ئه‌مڕۆ وه‌ربگری. من ئه‌و هونه‌ره‌م نه‌بوو وژیانی ئه‌مڕۆم دۆڕاند، ئێستا و ئێستاش هه‌ر به‌شوێن ئه‌دره‌سی دواڕۆژه‌وه‌ وێڵم! که‌ستان هه‌یه‌ ناونیشانیم پێ بدات؟‌

 

"من دوژمنی مردنم"

وتووێژێک له‌گه‌ڵ سیمین بهبهانی. فیلمێک له‌ سه‌ر ژیان و کاره‌کانی. ئێمه‌ی کورد‌ بۆچی کاری وا ده‌رحه‌ق به‌ هونه‌رمه‌نده‌کانمان ناکه‌ین؟

http://www.gooya.com/external/www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/03/140321_l93_simin_behbahani_interview_short.shtml

 

هه‌وڵ له‌ پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ کۆنه‌کان

"چرا دعوی «شريعت» يا «قانون الاهی» دفاع‌ناپذير است؟" زنجیره‌ وتارێکی به‌ ناوه‌رۆک:

http://www.gooya.com/external/tavaana.org/fa/node/3727

ئایین و ئوستووره‌ی یۆنان

له‌م ماوه‌یه‌دا کتێبێکی ئینگلیزیم  له‌ بابه‌تی ئوستووره‌ی یۆنانی کۆن‌ ‌خوێنده‌وه‌. گه‌لێک ڕووداوی ئوستووره‌یی کۆنی یۆنان چۆته‌ ناو مێژووی ئایینه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه‌، هه‌ر له‌ یه‌هوودییه‌ته‌وه‌ تا مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام.  به‌ ته‌مام وتارێک بۆ به‌راوردکاریی ئوستووره‌ و حوکمه‌ ئایینییه‌کان بنووسم‌، جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌ چۆن ئه‌و ئه‌فسانه‌ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی ده‌سکردی خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ندان یا خه‌ڵکی ئاسایی یۆنان، گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و لای ئیماندارانی ئه‌و ئایینانه‌ بوونه‌ته‌ واقیعی بێگومان‌ و دراونه‌ته‌ پاڵ قیددیس و ئیمام و پیاوچاکانی ئایینه‌کانه‌وه‌. ئه‌وه‌ کتێبه‌که‌یه‌:

Roger Lancelyn Green, “Tales of the Greek Heros”, Puffin Books, New York 2010, ISBN: 978-0-141-33147-8  

ژیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ڕووناکبیرانه

وتووێژێکی خۆش له‌گه‌ڵ سیمون بولیوار:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=59035

ئازادی چۆنه‌؟

له‌ کێبه‌رکێیه‌کدا هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کار له‌ چوار قوڕنه‌ی جیهان، بیچمی ئازادی ده‌کێشنه‌وه‌؛ بڵێی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ چوار به‌شی کوردستانیش به‌شداری ئه‌و کێ به‌رکێیه‌ بوایه‌ن، ئازادییان چۆن بنواندایه‌؟

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/03/140325_l41_sam_l93_freedom_paints.shtml

که‌س به‌ خه‌یاڵ نه‌بوه‌ به‌ ماڵ!

زوربه‌ی ئێمه‌ لامان وایه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی ته‌نیا له‌ ڕۆژئاوا هه‌یه‌، له‌ کاتێکدا خۆمان چه‌ند قات له‌ ئوروپایی و ڕۆژئاواییه‌کان ڕه‌گه‌زپه‌رستترین! هه‌ڵس وکه‌وتی ئێرانییه‌ لووت به‌رزه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانی یا عه‌ره‌ب یان تورک و کورد ولوڕ نموونه‌یه‌کی، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی کورد له‌ باشوور به‌ نیسبه‌ت به‌نگڵادشی و عه‌ره‌بێک که‌ بۆ ئیش وکار دێنه‌ کوردستان نموونه‌یه‌کی تر! لێره‌ش ئه‌وه‌نده‌ دڵناسکین هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که‌سێک پێمان بڵێ له‌ل! تاوانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌ده‌ینه‌ پاڵ.

به‌ر وپشت ئه‌تله‌س!

له‌ بیرمه‌ له‌ سه‌رده‌می منداڵیی مندا له‌ بۆکان، زوربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵک سه‌ر به‌ خانه‌قا و شێخێک بوون واته‌ بازاڕی شێخایه‌تی و مریدایه‌تی له‌ ته‌ندووری نانه‌وا گه‌رمتر بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌ ده‌ردێکه‌وه‌ ده‌تلانه‌وه‌، ماڵی ئێمه‌ به‌ دوان! باوکم مریدی خانه‌قای زه‌نبیل بوو و من له‌گه‌ڵ ئه‌و هاتووچۆی زه‌نبیلم ده‌کرد؛ دایکم و ماڵی خاڵوانیشم موریدی شێخ عه‌بدولقادری دۆزه‌خده‌ره‌ی نزیک سه‌قز بوون و من هاتوچۆی ئه‌میانم پێ خۆشتر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌چووینه‌ سه‌قز و له‌ ماڵی پوورزاکانم ده‌ماینه‌وه‌، جا ڕۆژێکیش ده‌چووینه‌ دۆزه‌خده‌ره‌ و دوای زیاره‌ت کردنی شێخ، ده‌گه‌ڕاینه‌وه‌ شاری. به‌م پێیه‌، من به‌ر وپشت ئه‌تله‌س بووم!

باوکم موریدێکی زۆر خاوه‌ن بڕوا بوو به‌ڵام نازانم چی وای کرد که‌ ساڵانێک دره‌نگتر ‎چیتر سه‌رسپارده‌ی شێخانی زه‌نبیل نه‌ما و سڵا‌واتی له‌ دیداری شێخێکی تر لێده‌دا. له‌بیرمه‌ ساڵی 1342 یان 43 بوو پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کاک خه‌سره‌وی خه‌فاف باوکی کاک حوسه‌ینی مه‌ردانبه‌گی و مندا چووین بۆ سنه‌ و له‌وێ ئه‌وان چوونه‌ خانه‌قای شێخێکی دیکه له‌ نه‌قشبه‌ندییه‌کان (وابزانم حیسامی بوو)‌، شه‌وێکیش له‌ خانه‌قای ئه‌ودا مانه‌وه‌. منیش له‌گه‌ڵ خزمێکی خۆمان که‌ له‌ دێگولان سپای دانش بوو، چووم بۆ هوتێل زاگرۆس. وێنه‌یه‌کی ئه‌و سه‌فه‌ره‌م له‌ لایه‌ که‌ له‌ مه‌یدانی ئیقباڵی شاری سنه‌ هه‌ڵگیراوه‌. مه‌یدانه‌که‌ تازه‌ لێدرابوو و دارمێوی "باخه‌ نه‌مامه‌" ی لای باشووری مه‌یدانیش ویشک هه‌ڵگه‌ڕابوون و له‌ ته‌پ وتۆزدا خنکابوون، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌ سه‌ر پێوه‌ مابوون!

وێنه‌ی که‌م وێنه‌

ماڵپه‌ڕی لڤین هه‌ندێک وێنه‌ی دڵته‌زێنی سه‌رده‌می شه‌ڕی عیراق و ئێرانی بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ گۆڤاری "تایم" وه‌رگیراون. له‌به‌ر ڕێزگرتن له‌ کۆپی ڕایتس لینکی ڕاسته‌وخۆی وێنه‌کان ڕاناگه‌یێنم به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بچنه‌ به‌شی "گاله‌ری" له‌ خواره‌وه‌تری لاپه‌ڕه‌که‌، ده‌توانن "وێنه‌کانی گۆڤاری تایم له‌ سه‌ر جه‌نگی عیراق" ببینن. من پێم خۆش نییه‌ جارێکی دیکه‌ ئه‌و وێنه‌ دڵهه‌ژێنه‌رانه‌ ببینمه‌وه‌ که‌ نیشانه‌ی هه‌موو شتێکیان پێوه‌یه‌ جگه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی، ئێوه‌ش خۆتان ده‌زانن. خودایانی شه‌ڕ و چه‌ک فرۆشان که‌ی چاوی چنۆکیان تێر ده‌بێت؟  دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ که‌ی ده‌ست له‌ یه‌خه‌ی مرۆڤ ده‌کاته‌وه‌؟ خواوه‌ندانی شه‌ڕ که‌ی تا که‌ی له‌ عه‌ڕشه‌که‌یاندا ده‌مێننه‌وه‌؟

http://www.lvinpress.com/newdesign/Default.aspx

 

دیارده‌ی گڵاوی ژنکوژی

"بکوژانی ژنان به‌ ئازادی له‌ گه‌رمیان ده‌سووڕێنه‌وه‌" و نه‌ک هه‌ر له‌ گه‌رمیانیش به‌ڵکوو له‌ هه‌موو شوێنێکی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات:

http://www.awene.com/article/2014/03/26/30818

کارێکی به‌جێ

ڕاو له‌ کوردستان نه‌ماوه‌، حه‌یوان نه‌ماوه‌، باڵنده‌ نه‌ماوه‌، هۆ ڕاوچییان، تکایه‌ چیتر‌ ڕاو مه‌که‌ن! تکایه‌ ده‌ست له‌ سه‌ر ئه‌و چه‌ند ئاسک و که‌و و کۆتره‌ جوانه‌ هه‌ڵبگرن که‌ تاک و ته‌رایه‌ک له‌ کوردستان ماون، تکایه‌ که‌وه‌کان ئازاد بکه‌ن، تکایه‌ قه‌فه‌زه‌کان بسووتێنن، تکایه‌ چاو له‌ ڕاوچییانی شاری نه‌وسوود بکه‌ن بزانن چ شاکارێکیان کردووه‌:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/35903

 

باستانی پاریزی مرد

"ئیبراهیم باستانی پاریزی" مێژوونووسی ناوداری ئێرانی چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد. باستانی مێژوونووسی خه‌ڵکی کووچه‌ وبازاڕ بوو و که‌متر به‌ مێژووی شاهان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ خه‌ریک ده‌بوو. له‌ ساڵانی 1349 و 50 دا که‌ خوێندکاری زانکۆی ئه‌ده‌ب بووم له‌ تاران، باستانی سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرسی "نشریه‌ داشکده‌ ادبیات دانشگاه تهران" بوو. نامیلکه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له‌ کوردییه‌وه‌ وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر فارسی و ڕۆژێکیان بۆم برد بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌که‌دا. لێی وه‌رگرتم. ماوه‌یه‌کی پێچوو، هیچ هه‌واڵیک نه‌بوو! دوای چه‌ند مانگێک چوومه‌وه‌ بۆلای و پرسیاری مه‌سه‌له‌که‌م لێکرد. هه‌ستا ده‌ستخه‌ته‌که‌می دۆزییه‌وه‌ و دایه‌وه‌ ده‌ستم، هیچی نه‌گوت ته‌نیا شانێکی ته‌کان دا وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێ تاوانی من نییه، ناکرێ چاپی بکه‌ین. بارودۆخه‌که‌م ده‌ناسی، ده‌مزانی له‌ پێش باستانیدا خه‌تای گای بنه‌یه‌، گله‌ییم نه‌کرد و له‌ ژووره‌که‌ی هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌رچۆنێک بێت‌، یادی به‌خێر!

به‌رگێکی دیکه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانی عه‌له‌م

من به‌شه‌کانی دیکه‌ی یادداشته‌کانی ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌له‌مم خوێندۆته‌وه‌ و له‌ وتاری "بۆکان له‌ مێژوودا" باسم کردوون. ئه‌م به‌رگه‌ی وا له‌م دواییه‌دا چاپ کراوه‌، له‌ ڕاستیدا به‌رگی یه‌که‌میانه‌ که‌ گوایه‌ دره‌نگتر دۆزراوه‌ته‌وه‌. هێشتا ده‌ستم نه‌که‌وتووه‌ بیخوێنمه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ندێک به‌شیم له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی په‌یک نێت چاو پێکه‌وت، که‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌نده‌کانی ده‌رباری شا و مه‌لاکانی ئێراندا ده‌ستچین کراون و بێ ئاگایی و بێ خه‌یاڵیی شا له‌ مه‌ترسیی ئاخوند ده‌رده‌خات. ئه‌وه‌ نموونه‌یه‌کی:

"شنبه 20 آبان [1353= 1974] سفير امريكا درعين حال  از طرز فكر روحانيون اظهار نگرانی می كرد. به او گفتم، جای نگرانی نيست زمان آنها به سر آمده و از نظر شاه ديگر هيچ گونه قدرتی ندارند و سپس برايش تعريف كردم كه چگونه در دوران نخست وزيری خودم آنها را سركوب كرده بوديم و چنان سرشان را به سنگ زده بوديم كه ديگر هرگز امكان ابراز قدرت نخواهند يافت. گله و شكايت يكی دو آخوند نبايد اين واقعيت را خدشه دار كند كه اين بيچاره ها تا زمانی كه شاه بر سر قدرت است اهميتی پيدا نخواهند كرد؛ تنها راه به قدرت رسيدن آنها در اين است كه قدرت شاه از او سلب شود و شماها و انگليس ها از آنها برای مقابله با كمونيستها حمايت كنيد. خدا آن روز را نيآورد، ولی اگر چنين اتفاقی رخ داد باز جای ترديد است كه روحانيت بتواند از اين فرصت استفاده كند. گله و شكايت فعلی آنها نتيجه اختلافات عميق ميان خودشان است. سفير گفت كه وظيفه او فقط بازگو كردن شايعاتی است كه شنيده است و از آنجا كه من آنقدر مطمئن هستم پس نگرانی او هم موردی ندارد و سكوت كرد."

 

ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌می وتاره‌که‌:

http://www.pyknet.net/1392/01esfand/28/page/alam.php

 

نه‌ورۆز و ئێران

من ئه‌م وتاره‌م له‌به‌ر چه‌ند هۆ لێره‌دا هێنا: یه‌که‌م لایه‌نی‌ میژوویی بابه‌ته‌که‌، دووهه‌م زمانی پاراوی نووسینی نووسه‌ر‌ و سێهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ نووسه‌ر کوردێکی کرماشانی زانا و خۆشناوه‌ به‌ڵام نه‌ خۆی و نه‌ ڕۆژنامه‌که‌ هیچکام به‌لای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌چوون. "بۆ چاره‌ڕه‌شیی مه‌، بۆگه‌نه‌ خوێ" (هه‌ژار)

http://www.gooya.com/external/www.sharqparsi.com/2014/03/article13431

شیعرێکی خۆشی هادی خورسه‌ندی

تازه اصلاَ روضه ی رضوان کجاست؟
قصه ی بود و نبودش مبهم است

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=58877

ئایشێ ‎شان و محه‌ممه‌د عارف جزێری

ئه‌وه‌ شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌ نییه‌ ئێمه‌ زمان و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێی گه‌ل و وڵات و ناوچه‌کانی جیهان بزانین ته‌نانه‌ت هی داگیرکه‌رانی ولاته‌که‌شمان، به‌ڵام ئاگامان له‌ هونه‌ری هاوڵاتییانی خۆمان نه‌بێت؟ چه‌ند که‌س له‌ ئاخێوه‌رانی کرمانجیی ناوه‌ڕاست (سۆرانی) ده‌توانن به‌ کرمانجی ژووروو بئاخفن و له‌ ئاڵقه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێیاندا هه‌ڵپه‌ڕن، یان گوێ بده‌نه‌ مۆسیقایاکه‌یان؟ من خۆم یه‌ک له‌و تاوانبارانه‌م و شه‌رمه‌زارم.

ئه‌م گۆرانییانه‌م له‌ سه‌ر یووتیووب دۆزیوه‌ته‌وه‌. له‌ ژێریدا نووسراوه‌ کۆنسێرتی به‌غدای ئایشێ شان و محه‌ممه‌د عارف، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ڕێکه‌وتی کۆنسێرته‌که‌ دیاری نه‌کراوه‌. مۆسیقاکه‌ گه‌لێک دڵگیره‌، یادی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ مه‌زنه‌‌ی کورد به‌خێر بێت که‌ هه‌ردوکیان له‌ ته‌نیایی و بێ ده‌ره‌تانی و هه‌ژاریدا مردن:

http://www.youtube.com/watch?v=KEHJflaMK9s
http://www.youtube.com/watch?v=f2b4mtajkhw

ئایشێ شانی هونه‌رمه‌ند ئه‌م گۆرانییه‌ی بۆ شاری بینگوڵ گوتووه‌: مه‌گری، مه‌گری، دایک مه‌گری...

http://www.youtube.com/watch?v=6YKxc8AWWGw

ئه‌وه‌ش ئه‌لبۆمێک له‌ 20 گۆرانی محه‌ممه‌د عارفی نه‌مر:

https://www.youtube.com/watch?v=H5aJCYVSwrI

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (30)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

03/04/2014

ئیسماعیل بێشکچی له‌ له‌نده‌نه‌

تاقه‌ که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی که‌ وێنه‌یم له‌ ژووره‌که‌مدا هه‌ڵواسیبێت، ئیسماعیل بێشکچییه‌؛ کورد دۆستی وای که‌من؛ بڕیاره‌ کاک ئیسماعیل له‌‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شاری له‌نده‌ندا و وتار پێشکه‌ش بکات؛ ده‌چمه‌ زیاره‌تی شێخی خۆم.

هێلکه‌ و مریشکی کاک نه‌جمه‌ددین غولامی و من!

هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز مامۆستا نه‌جمه‌ددین غوڵامی له‌ وتووێژێکی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتوویه‌تی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی تورکیا‌ به‌ ناوی "ئانکارانین تاشینه‌ باخ!" له‌ سروودی کوردیی "ئه‌ی نیشتمان، نیشتمانی جوان، خاکی ئاریا، وه‌ته‌نی کوردان" ی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ک وه‌رگیراوه‌:

http://www.youtube.com/watch?v=X0lCJ5RPavs&feature=player_embedded

دیاره‌ مامۆستا ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌به‌ر خه‌مخۆریی مۆسیقای نه‌ته‌وایه‌تیی کورد کردووه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، ڕاسته‌قینه‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌که‌یه‌تی. بۆچی؟‌  

یه‌که‌م، سروودی ئه‌ی نیشتمانی حه‌سه‌ن زیره‌ک، هه‌مان سروودی ئه‌ی کوردینه‌، ئه‌ی مه‌ردینه‌یه‌ و ته‌نیا شیعره‌که‌ی گۆراوه‌، باسی بنه‌مای تورکیی "ئه‌ی کوردینه"‌ش له‌ خواره‌وه‌تر‌دا ده‌که‌م؛

دووهه‌م، سرووده‌ تورکییه‌که‌ له‌ سه‌رده‌مێکی پێش حه‌سه‌ن زیره‌کدا گوتراوه‌؛

سێهه‌م، زۆرێک له‌ سروود و هه‌ندێکیش له‌ گۆرانییه‌‌ کوردییه‌کانی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ته‌نیا شیعریان کوردین و ئاوازی مۆسیقاکه‌یان تورکی یان عه‌ره‌بییه‌‌.

 

له‌ ژماره‌ 115 ی گۆڤاری به‌یان، کانوونی دووهه‌می ساڵی 1986 دا وتارێک نووسراوه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ من ناوی نووسه‌ره‌که‌یم یادداشت نه‌کردووه‌، له‌ وتاره‌که‌دا "زێوه‌ر" ی شاعیر به‌ "بناغه‌دانه‌ری سروودی کوردی" ناسێنراوه و سه‌رجه‌م 32 سروودی کوردیی ده‌ست نیشان کراون‌ که‌ بنه‌مای مۆسیقایی هه‌موویان تورکی یان عه‌ره‌بین. من چه‌ند دانه‌یه‌کیان لێره‌دا بۆ نموونه‌ ده‌هێنمه‌وه‌ که‌ یه‌که‌میان به‌ هه‌ڵکه‌وت هه‌مان سروودی حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مره‌ به‌ڵام به‌ ناوی "ئه‌ی کوردینه‌، ئه‌ی مه‌ردینه‌"وه‌:

 

ئه‌ی کوردینه‌، ئه‌ی مه‌ردینه‌،              شیعری زێوه‌ر،              ئاوازی "ئه‌نقه‌ره‌نک داشنه‌ باق"

پیره‌ مه‌گروون موقه‌دده‌سی،               شیعری زێوه‌ر،              ئاوازی "بیرینجی ئالایدنز"

کابرا مه‌ڕوانه‌،                             شیعری عه‌بولخالق ئه‌ثیری ماڕشی سواری تایبه‌تی

ئه‌ئی وه‌ته‌ن چه‌ند خۆشه‌ویستی           شیعری زێوه‌ر                ئاوازی "نحن لم نخلق لعمل"

چه‌ند شیرینه‌ لام                           شیعری زیوه‌ر                ماڕشی خدیوی     

وه‌ته‌ن به‌ جه‌ننه‌ت ناگۆڕینه‌وه‌            شیعری ره‌فیق حیلمی        ئاوازی "داغله‌را شار"

هه‌ر به‌م چه‌شنه‌، تا ‎صلاح الدین سلطان، کوردستان وه‌ته‌نمانه‌، خار وخاشاکی کوردستان، فه‌خره‌ بۆ ئێمه‌ کوردستان، ئێمه‌ وا دایمه‌ (هه‌مووی به‌ شیعری زێوه‌ر) که‌ له‌ سه‌ر ئه‌م ئاوازه‌ تورکی و عه‌ره‌بییانه‌ دانراون: اوردومز ایدی یمین، شاشردی گیردی، آننه‌م به‌نی، ببلادی اتباها، هکذا دائما و ... تا ژماره‌ 32.

 

جگه‌ له‌ سروود، مامۆستایان حه‌سه‌ن زیره‌ک و محه‌ممه‌دی ماملێ گه‌لێک ئاوازی تورکیی ئازه‌ربایجانییان کورداندووه وکردوویاننه‌ گۆرانی خۆماڵی‌ و ئه‌وه‌ش هیچ له‌ نرخی هونه‌ریان که‌م ناکاته‌وه‌. مۆسیقا له‌ ده‌ستی ئه‌واندا مێوێک بووه‌، خۆشیان کردووه‌ و به‌ شێوازی خوازراوی خۆیان ده‌ریان هێناوه‌. بۆ نموونه‌:

'هاتم ببمه‌ ئاواڵت' ی ماملێ = هه‌وای 'ئازه‌ربایجان ماڕاڵی' یه‌؛

'وه‌ره‌ وه‌ره‌ سووره‌ گوڵ' ی حه‌سه‌ن زیره‌ک = 'جانیم گوزیم، هه‌ر سوێزیم، سه‌ن سیز مه‌ن نێجه‌ دوێزیم' ی ئازه‌ربایجانییه‌.

 

ئه‌وانه‌ راسته‌قینه‌ی مێژوویین‌ و بارودۆخی سیاسیی کورد پێکی هێناون‌. ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌رمان له‌ ژێر باری سه‌ده‌ و ساڵانی داگیرکه‌ران بێته‌ ده‌رێ خه‌باتی زۆرمان پێویسته‌، به‌ڵام ناتوانین به‌ دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌کی ساکار رابردوو بکووژێنینه‌وه‌ و پێویستیش ناکات، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ بیری ئێستا و دواڕۆژدا بین.

دیسان به‌ندیخانه‌ی ورمێ و کورد کوژی

چه‌ند جارم هاوار کردووه‌ ئیعدامی کوردان له‌ زیندانی ورمی له‌ پێوانه‌ی ئاسایی ئێران ده‌رچووه‌ وزیندانه‌که‌ بۆته‌ قه‌سسابخانه‌ی کورد. فه‌رموون، له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 25 ژن له‌ ئێران ئیعدام کراون حه‌وتیان کوردن و شه‌ش له‌و حه‌وته‌ له‌ زیندانی ورمێ کووژراون. ده‌بێ بیرێک له‌و ڕاستییه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ ده‌ستانێک له‌ پشت په‌رده‌وه‌ هه‌ن وا سووک و سانا ئه‌م جینایه‌تانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. ئێستا له‌ ئێران کورد به‌ یاسای مه‌لاکانیش هه‌ر ده‌کووژرێت و به‌ بێ یاساش له‌ ورمێ و زیندانه‌کانی سه‌ڵماس و خۆی دا ده‌بێته‌ قوربانیی ده‌ستی ڕه‌گه‌زپه‌رستی. نوێنه‌رانی کورد له‌ مه‌جلیس ده‌بێ له‌ ئاماره‌کان بکۆڵنه‌وه‌ و بزانن چی له‌ پشت په‌ره‌دایه‌. ئه‌وه‌ دوو هه‌واڵی جیاجیا له‌مه‌ڕ زیندانی ورمێ و هه‌ڵس و که‌وتی زیندانه‌وانه‌کان له‌گه‌ڵ زیندانیانی کورد:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/37249

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/04/177654.php

به‌ڵگه‌

گه‌رچی ئه‌شکه‌نجه‌ له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا کاری ڕۆژانه‌یه‌ و به‌ڵگه‌ی پێویست نییه‌ به‌ڵام فه‌رموون ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی فه‌رمی. زیندانییه‌که‌یان گرتووه‌ و تاقه‌ یه‌ک ڕۆژ دوای گیران، حوکمی 480 شه‌للاقیان بۆ ده‌رکردووه‌. له‌و یه‌ک ڕۆژه‌دا کام لێپرسینه‌وه‌ی لێ کراوه‌، کام دادگای بۆ پێک هاتووه‌، کام دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ چووه‌؟ دیاره‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی به‌ پێوانه‌ی 'ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دی' کراون:

http://farsi.alarabiya.net/fa/iran/2014/04/02/%D8%A7%D9%81%D8%B4%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%D9%86%D8%AF-%D8%B4%DA%A9%D9%86%D8%AC%D9%87-%D9%81%D8%B1%D8%B2%D9%86%D8%AF-%D9%85%D9%88%D9%84%D9%88%DB%8C-%D9%86%D9%82%D8%B4%D8%A8%D9%86%D8%AF%DB%8C-%D8%AA%D9%88%D8%B3%D8%B7-%D9%85%D8%A7%D9%85%D9%88%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D9%88%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%AA-%D8%A7%D8%B7%D9%84%D8%A7%D8%B9%D8%A7%D8%AA-183.html

 

حکوومه‌تی ئێران قاچاخچی گه‌وره‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌‌

پێشتر دوو به‌رپرسی ئێرانی له‌ په‌یوه‌ندی باشووری کوردستاندا پێیان له‌وه‌ نابوو که‌ له‌ به‌رانبه‌ر هاتنی مه‌شرووباتی ئه‌لکۆلی له‌ کوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران ئه‌وانیش به‌رگری له‌ ناردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بۆ کوردستان ناکه‌ن واته‌ به‌ ده‌سته‌قه‌سد ده‌ینێرن! وا ئه‌ندام په‌رله‌مانێکیان ده‌ڵێ با لێبگه‌ڕێین ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بچن بۆ ئوروپا واته‌ با بینێرین بۆ ئه‌وێ! ئافه‌ره‌م ئیسلام وا خه‌ریکی له‌ ناو لوولی تریاکدا جیهانگیری ده‌که‌ی!

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/37738

 

تاقه‌ په‌یامی نه‌ورۆزی بۆ کورد!

ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رنجم دابێت، سێرژ سارکیسیان تاقه‌ سه‌رۆکی وڵاتانی جیهان بووه‌ که‌ په‌یامی تایبه‌تی بۆ کوردی وڵاته‌که‌ی ناردووه‌؛ سندان له‌ سه‌ری ئه‌وانی دیکه‌ بدات! ئێران که‌ په‌یام بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیشی نانێرێت و له‌جیاتییان ئایه‌ته‌لکورسی ده‌خوێنێت و فوو ده‌کات به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا؛ مالیکی و ئه‌سه‌د نه‌مبیستووه‌ هیچیان فه‌رمووبێت، ئه‌ی ئه‌ردوغان چی؟ خۆ سیاسه‌تی ئێستای کورد له‌ تورکیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و و حزبه‌که‌یدایه‌، مه‌گه‌ر کاری‌ شێتانه‌ی دوای پارک گزی و به‌ربه‌ست کردنی تویتر و فه‌یسبووک خوێنی تاڵ بکات.

http://nnsroj.com/Detilesshort.aspx?id=6907&id_map=33

لێکۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایه‌ک

له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان (به‌ زمانی ئینگلیزی)

http://www.kurdishglobe.net/article/40727E7AB16D71FAB7C3DA04C9F8934D/US-Foreign-Policy-Towards-Kurdistan-.html

ئابووری ئێران

ئاماری بانکی ناوه‌ندیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دۆخی خراپی ئابووری وڵاته‌که‌ له‌ ساڵی 1391 (2012) دا. له‌ ژێر قورسایی ئه‌و بارودۆخه‌دا بوو که‌ مه‌لاکان ملیان بۆ مه‌رجه‌کانی ئه‌مریکا و ئوروپا دانه‌واند:

http://www.bbc.co.uk/persian/business/2014/04/140402_economy_iran_centralbank.shtml

 

کووژاندنه‌وه‌ی چراکان بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک

خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریی گرنگ، ئه‌م کاره‌ هه‌موو ساڵێک له‌ کۆتایی مانگی مارسدا له‌ به‌شێکی زۆری جیهان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. کورد نابێ خۆی له‌و بزووتنه‌وه‌ جیهانییه‌ دووره‌په‌رێز رابگرێت:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/03/140330_l93_earth_hour.shtml

ئه‌وه‌ش هه‌واڵی چرا کووژانه‌وه‌ی هه‌ولێر:

http://rudaw.net/sorani/lifestyle/290320141

کلیسای خه‌ڵکانی بێ باوه‌ڕی ئایینی

کارێکی نوێ: "شادی هه‌ر ئه‌مڕۆ، هیچ خه‌به‌رێک له‌ سبه‌ینێ نییه‌!"

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/03/140331_l42_vid_sunday_assembly.shtml

هۆکاری بوومه‌له‌رزه‌!

ئه‌م مامۆستا زانایه‌‌‌ ده‌فه‌رموێت ڕه‌گێک له‌ زه‌ویدایه که‌ وه‌ک "هه‌ندیل" ی ماشێنی قه‌دیم وایه‌،‌ خودا به‌ مه‌له‌کێک ده‌فه‌رموێ بچۆ هه‌ندیله‌که‌ بجووڵێنه‌وه‌ با بوومه‌له‌رزه‌ بێت ئه‌ویش ده‌چێ نه‌قیزه‌یه‌کی تێده‌وه‌ژێنێت و هه‌موولایه‌ک خاپوور ده‌کات. جا ئه‌گه‌ر که‌سێک "نه‌زه‌ر" ی له‌ ژنان کرد ئه‌و ملیۆن خه‌ڵکه‌ی دیکه‌ چ بکه‌ن؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌که‌وێته‌ عیلمی سێزده‌هه‌مه‌وه‌ ومامووسا ته‌شریفی ته‌نیا دوازده‌ عیلمه‌‌‌! حه‌یف شیعره‌که‌ی "هالوو" م له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌ که‌ بۆ ئه‌و ئیفازاته‌ی گوتووه‌. بابه‌ته‌که‌ هی چه‌ند مانگ پێش ئێستایه‌ به‌ڵام هه‌موو کات و ساتێ بۆ گوێ پێدانی له‌باره‌!

تکایه‌ ڕۆژژمێره‌کانتان 500 سآڵ بگه‌ڕێننه‌‌ دواوه‌، ئێستا سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌ و ئه‌م پسپۆڕه‌ مه‌زنه‌ خه‌ریکه‌ ده‌سکه‌وته‌ زانستییه‌ به‌نرخه‌کانی خۆیمان پێشکه‌ش ده‌کات که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ئیمام صادقی وه‌رگرتوون، بۆ ئه‌وه‌ش که‌ بزانن نه‌قیزه‌که‌ ئه‌مجار له‌ کوێ ده‌که‌وێت، گوێ بده‌نه‌ مامووسا و وه‌ک قوتابییه‌کانی ناو فیلمه‌که‌ سه‌ری بۆ بله‌قێنن و یادداشت هه‌ڵبگرن!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/03/177099.php

ئێستاش له‌ په‌یوه‌ندی فه‌رمایشته‌کانی مامووسادا ئه‌م شیعره‌ به‌ تامه‌ی محمد رضا عالی مقام(هالو) بخوێننه‌وه‌:

http://rezabishetab1.blogfa.com/post-177.aspx

یان گوێ بده‌نه‌ ئه‌م یه‌که‌یان:

https://www.youtube.com/watch?v=rDV_tFisQKg

 

ده‌فه‌ی کوردی

مانگی ڕابردوو کاک هه‌ژار زه‌هاوی له‌ ئێران گه‌ڕابووه‌وه‌. ده‌یگوت ئێرانییه‌کان تا ئێستا 16 کتێبیان سه‌باره‌ت به‌ ده‌فه‌ و چۆنیه‌تی فێر کردنی نووسیوه‌. ده‌یگوت ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌ ئێرانییه‌ مۆسیقاره‌کان پێیان سه‌یره‌ ئه‌گه‌ر بڵێی ده‌فه‌ هی کورده‌، ده‌ڵێن کوا، چیتان نووسیوه‌؟ له‌ هه‌موو کوردستاندا تاقه‌ یه‌ک کتێب یان نامیلکه‌ نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌فه‌ نووسرابێت و وه‌ڵامی ئه‌وانی پێ بدرێته‌وه‌!  ئه‌وه‌ ده‌رد نییه‌؟

خه‌ته‌نه‌ی کچان، دیارده‌یه‌کی قیزه‌وه‌ن

بۆ به‌رگری کردن له‌م جینایه‌ته‌ خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی پێویسته‌ ئێمه‌ بێده‌نگ دانیشتووین و له‌ ژێر لچه‌وه‌ بۆڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین به‌ڵام هه‌ر چرکه‌یه‌ک که‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت کچێکی هه‌ژاری بێده‌سه‌ڵاتی کورد ده‌بێته‌ قوربانیی ئه‌و دواکه‌وتوویی و جاهیلییه‌ته‌. ئه‌م ئه‌رکه‌ له‌ زۆر ئه‌رکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه‌ پێویستتره‌. ڕووناکبیری کورد نابێ وا بێده‌نگ بمێنێته‌وه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ر کاغه‌ز دروشم بنووسێت و پاڵی لێبداته‌وه‌. هیچ نه‌بێت له‌ بنه‌ماڵه‌کانی خۆمان و خزم و که‌س وکاری ده‌وروبه‌رمانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین.‌

http://www.iranglobal.info/node/31222

 

ناساندنی حه‌وت فیلم هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک

ده‌بێ ئه‌وه‌ هه‌فته‌ی 26 بێت که‌ ئه‌م کاره‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی "شرق پارسی" بڵاو ده‌بێته‌وه‌- ماڵپه‌ڕێکی نوێی سه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌ی :‎"شرق الاوسط" ی عه‌ره‌بی چاپی له‌نده‌ن‌. من تازه‌م بینیوه‌:

http://www.gooya.com/external/www.sharqparsi.com/2014/03/article13431

 

بارودۆخی ئێستای زمان و ئه‌ده‌بی کوردی

ئه‌وه‌ هه‌ندێک ڕا و بۆچوونی کاک ناسری حیسامی له‌ وتووێژێک له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی 'وشه‌' دا‌:

http://wishe.net/index.php/interview/949-1

 

ئه‌ی ده‌زگا هونه‌رییه‌کان له‌ کوردستان چێ ده‌که‌ن؟

دوای ئه‌و هه‌موو ساله‌ هێشتا تاقه‌ ئۆڕکێسترایه‌کی سه‌مفۆنیکمان نییه‌ بتوانێت هاوڕێ یی گۆرانی گوتنی هونه‌رمه‌ندێکی کورد بکات. وا هونه‌رمه‌ند "کانی" بۆ تۆماری ئالبۆمه‌که‌ی چۆته‌ کۆماری چێک! ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له‌ باشووری کوردستان سه‌رفی هونه‌ر و که‌له‌پوور ده‌کرێت چییان لێدێت؟  ئێستاش پیانۆژه‌ن و پیانۆیه‌کمان له‌ کوردستان نییه‌. شه‌رمه‌!

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/36781

 

ده‌نگێکی خۆش و شیعرێکی خۆشتر

مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی به‌ گشتی "گۆرانی"  یان "به‌سته‌" یه‌؛ ده‌نگبێژه‌ کورده‌کانیش زوربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان "گۆرانی بێژ"ن‌ که‌ ئازه‌ربایجانییه‌کان پێیان ده‌ڵێن "به‌سته‌کار". به‌ کورتی، ئێمه‌ له‌ مۆسیقای مه‌قامیدا زۆر له‌ فارس و ئازه‌ربایجانی و عه‌ره‌ب له‌دواین. ڕه‌نگه‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا دوای 70-80 ساڵیش هه‌ر مه‌قامه‌کانی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری نه‌مر دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بێت که‌ بابه‌تی نوێمان که‌مه‌. زارا خۆشکه‌لام وێده‌چێت مه‌قام بێژ بێت‌ و ده‌نگێکی خۆشی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ یه‌ک له‌ مه‌قامه‌کانی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ره‌ له‌سه‌ر "ساوند کڵاود" به‌ ده‌نگی زوڵاڵی ئه‌و. دوای مه‌قامه‌که‌ گوێ بده‌نه‌ گۆرانیی خۆشی کانی کانی، ئینجا دوای یه‌کدوو به‌ندی فارسیی بێ ئامێری مۆسیقا، شیعری شین - شیعرێکی به‌پێزی کاک جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ببیسن که‌ له‌ ژێر کارتێکه‌ریی به‌ره‌وموکریانی مامۆستا هه‌ژاردا، بۆ شاری مه‌هاباد گوتراوه‌ ئینجا گۆرانی هه‌مه‌چه‌شنه‌، که‌ هه‌ندێکیان له‌ په‌یوه‌ندی شاری مه‌هاباددا گوتراون، هه‌مووشیان له‌ حیسابی کاک ناسری سینا دان له‌ سه‌ر ساوند کڵاود:

https://soundcloud.com/nassersina/zara_xemgin_u_dilpeshewim

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (31)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

10/04/2014

چوار ئه‌فسه‌ری شه‌هیدی مه‌هاباد

ئه‌مرۆ7/4/2014 ساڵوه‌گه‌ڕی ئیعدامی چوار ئه‌فسه‌ری شه‌هیدی کۆماری کوردستانه‌ له‌ ساڵی 1946 دا. ڕاست هه‌فته‌یه‌ک دوای ئیعدامی نه‌مران پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، محه‌ممه‌د حوسه‌ین خانی سه‌یفی قازی و ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی، شاری مه‌هاباد جارێکی دیکه‌ ڕه‌شپۆش بوو و ئیعدامی چوار ڕۆڵه‌ی دیکه‌ی خۆی به‌ چاو بینی. له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌فسه‌رانی خه‌باتکاری سوپای کۆمار نه‌مران حا‌مید مازووجی، محه‌ممه‌د نازمی، ڕه‌سووڵ نەغەدەیی و عه‌بدوڵڵا ڕەوشەن فیکر به‌ ده‌ست جه‌للادانی ڕژیمی په‌هله‌وی ئیعدام کران و به‌و شێوه‌یه‌، ژماره‌ی ئیعدامیی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دوای هه‌ره‌سی کۆمار گه‌یشته‌ 19 که‌س.

سه‌ره‌ڕای مه‌زنایه‌تی پله‌ی ئه‌و نه‌مرانه‌ و گه‌وره‌یی ئه‌و جینایه‌ته‌، به‌هۆی ئه‌و ڕاستییه‌وه‌ که‌ کورد به‌گشتی هه‌موو ساڵێک له‌و ڕۆژانه‌دا ڕێز له‌ یادی پێشه‌وا و سه‌یف و سه‌در ده‌گرێت، که‌متر واهه‌یه‌ یادێک له‌و چوار قاره‌مانه‌ بکرێت و هه‌ربۆیه‌ش به‌ پێویستم زانی لێره‌دا ڕێز و ئیحتیرامی خۆم پێشکه‌ش به‌ یادی پیرۆزیان بکه‌م و تکا بکه‌م له‌ ڕێ و ڕه‌سمه‌کانی ساڵانی دادێی 10 ی خاکه‌لێوه‌دا یاد له‌و چوار قاره‌مانه‌ش بکرێت و ئیجازه‌ نه‌درێت گه‌وره‌یی که‌سایه‌تی سێ که‌سه‌که‌ سێبه‌ری فه‌رامۆشی بخاته‌ سه‌ر ئه‌و چوار شه‌هیده‌‌. یادیان به‌خێر بێت!

ڕۆژی ئیعدامی 11 شه‌هیده‌که‌ی شاری سه‌قز ڕوون بووه‌وه‌

هه‌فته‌ی ڕابردوو بابه‌تێکم بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕۆژی ئیعدامی 11 شه‌هیدی شاری سه‌قز به‌ ده‌ست جه‌للادانی ڕژیمی شاوه‌ نووسی و گوتم به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتی ئێرانی له‌ سه‌قزه‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژێک دوای ئیعدامه‌کان بۆ ڕۆژنامه‌که‌ی ناردووه‌، ئه‌و جینایه‌ته‌ مه‌زنه‌ له‌ ڕۆژی16/11/1325 (05/02/1947) دا ڕوویداوه‌. به‌م چه‌شنه‌، ئه‌و گرێیه‌‌ی وا سه‌باره‌ت به‌ دیاریکردنی ڕێکه‌وتی ده‌قیقی ڕووداوه‌که‌ هه‌بوو، کرایه‌وه‌؛ یادیان به‌خێر بێت! بابه‌ته‌که‌ له‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕی کوردیدا بڵاو بووه‌وه‌ و ئه‌وه‌ یه‌کیانه‌:

به‌ بۆچوونی من پێویسته‌ هه‌موو ساڵێک له‌و ڕۆژه‌دا ڕێز بگیرێت له‌ یادی 11  شه‌هیده‌که‌ی شاری سه‌قز (ئەحمەدخانی فارووقی، عەبدوڵڵاخانی مەتین، محەممەدخانی دانیشوەر، محەممەدخانی فەیزوڵڵابەگی، حەسەن خانی فەیزوڵڵابەگی، عەلی خانی فاتیح، ئەحمەدخانی شەجیعی، ڕەسووڵ ئاغای مەحموودی،  عەلی ئاغای جەوانمەردی، شێخ سدیقی ئەسعەدی و شێخ ئەمینی کەسنەزانی)، شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌که‌ی بۆکان (عه‌لی به‌گی شێرزاد (یه‌کشه‌وه‌)) و به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ یادی چوار ئه‌فسه‌ره‌ شه‌هیده‌که‌ی باشووری کوردستان (مسته‌فا خۆشناو، محه‌ممه‌د خه‌یروڵڵا، محه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز) که ئه‌وانیش‌ دوو مانگێک دره‌نگتر و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ مه‌هاباد، له‌ ڕۆژی29/3/1326 که‌ ده‌کاته‌  19/06/1947 له‌ به‌غدا به‌ ده‌ستی ڕژێمی پاشایه‌تی عیراق ئیعدام کران. یادی هه‌موویان به‌خێر بێت!

شوێنه‌وارێکی دێرین له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌قز

له‌ چیای "باڵووقایه‌" له‌ ئه‌حمه‌داوای نزیک سه‌رای نێوان سه‌قز و بۆکاندا  شوێنه‌وارێکی مێژوویی بینراوه‌ته‌وه‌. هیوادارم پسپۆڕانی شوێنه‌وارناس پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی قاچاخچی و دز و چه‌ته‌ی شوێنه‌واری بگاتێ، بیخه‌نه‌ به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌. من به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک چیای پشت ته‌ختی جه‌مشید (پێرس پۆلیس) له‌ لای شیراز و فه‌قره‌قای نزیک مه‌هاباد و شوێنه‌کانی دیکه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئیلام و بۆکان، لام وایه‌ ده‌بێ ئه‌و شوێنه‌ به‌ ناوقه‌دی چیاوه‌، گۆڕی پادشا یان که‌سایه‌تییه‌کی مه‌زنی سه‌رده‌می خۆی بووبێت. ده‌ستی کاک عومه‌ری فاروقی و هاوڕێکانی خۆش بێت که‌ توانیویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌  گرنگه‌ی وا له‌ هه‌واڵه‌که‌دا ده‌یبینین:

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6947&ID_map=23

 

هه‌زار و یه‌ک سێوی ته‌ها که‌ریمی بۆ یادی ئه‌نفال

سه‌عات 3 ی دوای نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه‌ 19/2/2014 له‌ هۆڵی خاوه‌ن ئیعتیباری "بافتا" له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاری له‌نده‌ن فیلمی "هه‌زار ویه‌ک سێو" ی نه‌مر ته‌ها که‌ریمی پیشان ده‌درێت. ئه‌وه‌ ده‌سکه‌وتێکه‌ بۆ سینه‌مای کوردی و ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی تاڵی فیلمه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نفالیش بگاته‌ گوێی بێگانان. پێشتر فیلمی کوردی له‌ شوێنی هه‌ندێک ته‌ریکی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن پیشان ده‌دران؛ ده‌ستی خوشک و برایانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌ له‌نده‌ن خۆش بێت که‌ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یان مسۆگه‌ر کرد. یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ مه‌زنه‌ش به‌خێر بێت!

فیلمی تازه‌ی ڕه‌زا عه‌للامه‌ زاده‌

بابه‌تێک بۆ ناساندنی فیلمی "با من از دریا بگو" سه‌باره‌ت به‌ ئیعدامه‌کانی ساڵێ 1367 (1988) ی حکوومه‌تی مه‌لاکان:

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/03/140312_l41_cinema_allamehzadeh_documentary.shtml

بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌م چه‌شنه‌ هه‌وڵانه‌ پیویستن

نه‌ک کاری ته‌شریفاتی و فه‌رمی. ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که‌ خۆش بێت:

http://brwska.net/news/item/1883-konfransik-la-un-ba-nionatewaei-krdni-kimiabarani-halabja.html

ئه‌وه‌ نموونه‌ی کاری ئازه‌ربایجانییه‌کانه‌ بۆ یادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵ

10/04/2014 ئازه‌ربایجانییه‌کان هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن له‌ شه‌ڕی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له‌ قه‌ره‌باغی‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، زوڵمی ئه‌رمه‌نییه‌کان و مه‌زڵوومییه‌تی خۆیان به‌ گوێی دنیادا بده‌ن. دیاره‌ ئه‌وه‌ شه‌ڕێکی خوێنین بوو و خه‌ڵکی بێ تاوان له‌ هه‌ردوو به‌ره‌دا بوونه‌ قوربانیی سیاسه‌ت، شه‌ڕی "خۆجالی" ش یه‌ک له‌و شه‌ڕانه‌ بوو که‌ تێیدا لایه‌نی ئازه‌ربایجانی کووژراوی زۆریان دا. ئێمه‌ ده‌زانین به‌شێک له‌و قوربانییانه‌‌ کورد بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاوی ئاواره‌کانیش هه‌ر کوردن، به‌ داخه‌وه‌‌ سه‌رچاوه‌ ئازه‌ربایجانییه‌کان هیچ ناوێکیان لێ نابه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردێک له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌ژیابێت و نه‌کووژرابێت و ئاواره‌ نه‌بووبێت.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی باسی منه‌ لایه‌نگری کردنی هیچ لایه‌نێک له‌و شه‌ڕه‌ گڵاوه‌ نییه‌- من به‌ گشتی دژبه‌ری شه‌ڕم، به‌ڵکوو ده‌مه‌وێت شێوازی کاری ئازه‌ربایجانییه‌کان بخه‌مه‌ به‌رچاو‌ بۆ بردنی ناوی وڵاته‌که‌یان و مێژوویان و کێشه‌کانیان بۆ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ ڕۆژئاوا. ئه‌وان له‌ پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا:

-  ئه‌نجومه‌نێکیان به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی ئوروپایی و ئازه‌ربایجانی دروست کردووه‌،

-  تا ئێستا له‌ ئه‌سته‌مووڵ، پاریس و له‌نده‌ن 3 کۆنسێرتی مۆسیقای کلاسیکیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌،

-  له‌ کۆنسێرتی له‌نده‌ندا 400 دیپلۆمات و دۆستی وڵاته‌که‌ی خۆیان بانگهێشتنی کۆنسێرته‌که‌ کردووه‌، -  کۆنسێرته‌کانی پاریس و له‌نده‌نیان له‌ هۆڵی مێژوویی و ناوداری وا به‌ڕێوه‌ بردوون که‌ بینه‌ر ئاماده‌ ده‌بێت ته‌نیا بۆ دیتنی هۆڵ و بینایه‌که‌ خه‌رجێکی زۆربکات،

-  تی شرتی ڕه‌شیان به‌ یادی کوشتاری 631 که‌س له‌ خۆجالیی قه‌ره‌باغ ئاماده‌ کردووه‌، پێش کۆنسێرته‌که‌ داوایان له‌ هه‌موو میوانه‌کان کردوه‌ تیشرته‌کان به‌ سه‌ر سینگیانه‌وه‌ ڕابگرن و یه‌ک خوله‌ک به‌ پاوه‌ بوه‌ستن،

-   چه‌ند وتاریان به‌ زمانێکی پاراوی ئینگلیزی سه‌باره‌ت به‌ کوشتاره‌که‌ داوه‌،

-  مۆسیقایه‌کی نه‌رم و نیانیان بۆ بیره‌وه‌ریی کووژراوه‌کان پێشکه‌ش کردووه‌ و تێیدا ئامێری 'قه‌ره‌نه‌ی' خۆیان هێناوه‌ته‌ ناو مۆسیقای کلاسیکه‌که‌وه‌‌،

-  له‌گه‌ڵ میوانه‌کان وتووێژیان کردووه‌ و له‌ ته‌له‌فیزیۆن و سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانیان پیشانیان داون،

-  پیشانگه‌یه‌کی وێنه‌یان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ له‌ یه‌کێک له‌ باشترین هۆڵه‌کانی له‌نده‌ن (ساوث بانک ئۆکسۆ) داناوه‌،

-  به‌ گشتی، خۆیان وه‌ک گه‌لێکی هاوشانی ئوروپاییه‌کان پیشانداوه‌ و به‌شێوه‌ و داب و ڕه‌سمی ئه‌وان واته‌ به‌ زمانی هونه‌ری ئه‌وان دواون نه‌ک وه‌کوو خه‌ڵکی قوژبنێکی دوورکه‌وتووی نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ پشت گوێ خراوه‌کانی ئاسیای ناوه‌ندی و ناوین.

ئه‌وه‌ هه‌واڵی کۆنسێرت و به‌رنامه‌کان له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نه‌که‌، هه‌روه‌ها هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌ پیشانگه‌ی‌ وێنه‌ که‌ ئه‌ویش له‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت‌:

http://teas.eu/teas-tv-khojaly-commemoration-concert-2014

http://southbanklondon.com/unresolved-dreams

 

ئه‌وه‌ش لایه‌نی دیکه‌ی شه‌ڕه‌که‌ واته‌ ئه‌رمه‌نییه‌کان

10/04/2014 سمینارێک سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کوشتاری ئه‌رمه‌نیان له‌ ئه‌ده‌بیاتدا

ئه‌م سمیناره‌ ئه‌نستیتۆی کوردی له‌نده‌ن و ئه‌نجومه‌نی خوێندکارانی کوردی زانکۆی سواس له‌ له‌نده‌ن ڕێکیان خستووه‌ و باسی کوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌ به‌ ده‌ست تورکه‌وه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ده‌بیاتدا. یه‌ک له‌ وتارده‌ره‌کان دوکتۆر ئوزلیم غالب، کورده‌ و له‌وێدا باسی کێشه‌ی کوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌ چیرۆکی کوردیدا ده‌کات. سمیناره‌که‌ ئه‌مڕۆ سه‌عات 5 و نیو له‌ زانکۆی سواس به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

https://mail.google.com/mail/u/0/?shva=1#inbox/1454b7a898a60710

ساڵی بێ ڕاو

له‌ ئێران هه‌ندێک هه‌وڵ که‌وتۆته‌ کار بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵی تازه‌یه‌دا ڕاوچییان راو نه‌که‌ن. ئه‌و کاره‌ بۆ کوردستان له‌ نانی شه‌و وواجبتره‌. فه‌قیر و هه‌ژاری له‌ لایه‌ک، ناسیاو نه‌بوون به‌ چه‌مکی پاراستنی ژینگه‌ له‌ لایه‌کی تر و 50 ساڵ ژیانی پێشمه‌رگه‌ له‌ کێو وشاخ وای له‌ سروشتی کوردستان کردووه‌ که‌ ئیتر ببێته‌ ڕووته‌ن و ته‌نانه‌ت جگه‌ له‌ چۆله‌که‌ باڵنده‌شی لێ نه‌مێنێت.

ته‌له‌فیزیۆن به‌س!

زیاد له‌ 20 ئیزگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنیی کورد شه‌و و ڕۆژ له‌ کاردان و زوربه‌یان هی حزبه‌ سیاسییه‌کانن. خه‌رج و مه‌سره‌فیان له‌ کوێوه‌ دێت (گیرفانی خه‌ڵک یان یارمه‌تی بێگانه‌)، خۆی مه‌سه‌له‌یه‌که‌‌. به‌ڵام قسه‌ی من شتێکی دیکه‌یه‌: ته‌له‌فیزیۆن که‌ ده‌بوو ببێته‌ هۆی ڕێک خستن و یه‌کخستنی ماڵی کورد، به‌ پێچه‌وانه‌ بۆته‌ هۆی لێک دابڕانی زیاتر. هه‌ر ماڵێک ده‌چی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌یان له‌ سه‌ر که‌ناڵی حزبه‌که‌ی خۆیان داناوه‌ و ببڕا ببڕا سه‌یری که‌ناڵێکی دیکه‌ ناکه‌ن هیچ، به‌ هه‌ڵکه‌وتیش ئه‌گه‌ر تووشیان بن، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌رپرسێکیان ده‌رکه‌وت دوو 'قسه‌' ی ته‌ڕیشی ئاراسته‌ ده‌که‌ن! جاران ته‌نیا دوو به‌رداشی سیاسی بوو خه‌ڵکی ده‌هاڕی: یه‌کیه‌تی و پارتی یان کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات، ئێستا خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌ له‌ نێوان 20 به‌رداشی‌ قورسدا گیریان خواردووه‌ "  بۆ چاره‌ڕه‌شی مه‌ بۆگه‌نه‌ خوێ" (مامۆستا هه‌ژار)

چاره‌نووسی سه‌مای باله‌ له‌ ئێران

"باله‌رو گذاشتن تو خیابون سپور برد، آشغالی برد......" حیکایه‌تی ئه‌وینی هونه‌رموندێکی مه‌زن به‌ هونه‌ری باله‌ له‌ سیسته‌مێکی سیاسیدا که‌ هونه‌ر ناناسێت. بیره‌وه‌رییه‌کانی بالریه‌نی ناودار "هایده‌ چه‌نگیزیان" له‌ هونه‌ری باله‌ له‌ ئێران و له‌ تالاری ڕووده‌کی- حیایه‌تێکی پڕ ده‌رد و داخ. من له‌و ساڵانه‌دا که‌ ئه‌و باسی ده‌کات واته‌ کۆتایی چله‌کان و سه‌ره‌تای په‌نجاکانی ئێران، هایده‌ی چه‌نگیزیانم له‌ سه‌ر شانۆی تالاری ڕووده‌کی بینیبوو.

بڵێی کورد که‌نگێ بتوانێ ئاوڕ له‌و هونه‌ره‌ مۆدێڕنانه‌ بداته‌وه‌؟ ده‌زانم من نایبینم به‌ڵام به‌ڵکوو دوای من موعجیزه‌یه‌کی وا ڕوو بدات که‌ ئێمه‌ له‌ ژێر باری قورسی فۆلکلۆر بێینه‌ ده‌رێ و چاومان به‌ جیهانی ڕوونی هونه‌ری پێشکه‌وتوو بکه‌وێت. هه‌ی فۆلکلۆر....!

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/03/140330_l93_ballet_iran.shtml

ته‌نزێکی شیر‌ینی عه‌بدولقادر به‌لووچ

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=58931

ته‌نزێکی تاڵی محه‌ممه‌د ڕه‌زا عالی په‌یام (هالو)

جائی که‌ پول خمس و زکات، آستین شیخ / نذر و نذور مردم ما گنبد طلا است

جائی که‌ اختلاس و چپاول طبیعی است /  سرمایه‌های ملت ما دست دزدها است

ما کودکان کوچه‌ خیابان و چار راه / روزیمان نه‌ دست خدا، دست اغنیا است

https://www.facebook.com/photo.php?v=653626624683354&set=vb.102219203157435&type=2&theater

هونه‌ری سه‌ر شه‌قام

له‌ ئوروپا به‌و موزیکژه‌نانه‌ی وا له‌ سه‌ر شه‌قام مۆسیقا ده‌ژه‌نن و خه‌ڵک پاره‌یان ده‌ده‌نێ، ده‌ڵێن 'باسکرز'. جاران له‌ موکریان و له‌ ناوچه‌ی سنه‌، وا بزانم له‌ باشووری کوردستانیش ده‌روێش هه‌بوون به‌ ده‌فه‌ لێدان به‌ به‌ر دووکاناندا ده‌گه‌ڕان و خه‌ڵکیش یارمه‌تییان ده‌خسته‌ که‌شکۆڵه‌که‌یانه‌وه‌. نه‌مر محی الدین سه‌رشناسیش له‌ "شاره‌که‌م سنه‌" دا باسی دوڕه‌لی (درعلی) ناوێک ده‌کات که‌ ساڵانی زوو به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ نێو شاری سنه‌دا خولاوه‌ته‌وه‌. یادی به‌خێر بێت قاله‌مه‌ڕه‌ش له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی بۆکان داده‌نیشت و شمشاڵی ده‌ژه‌ند، فیلمه‌که‌ی له‌ سه‌ر یوتیووب هه‌یه‌. ئه‌وه‌ هه‌واڵێکه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی مۆدێڕنی 'باسکرز' له‌ شاری سلێمانی:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/36361

ئاخ له‌یل و داخ له‌یل/ گوڵ نیشان

ئه‌و دوو گۆرانییه‌ خۆشه‌ی ناوچه‌کانی باشوور و باکووری کوردستان، ئه‌مجار به‌ که‌مانچه‌ی که‌یهان که‌لهوڕ له‌ سه‌ر ساوند کڵاود، ساقی نامه‌یه‌کی فارسی که‌وتۆته‌ نێوانیانه‌وه‌ بۆم لانابرێت. به‌ داخه‌وه‌ یه‌که‌میان ناته‌واوه‌، له‌ دووهه‌مدا "ئه‌رده‌ل" ی تورکیا به‌ باغله‌مه‌ هاوڕێ یی که‌لهوڕ ده‌کات. من هه‌ردوو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌م له‌ سه‌ر شانۆ له‌ له‌نده‌ن بینیوه‌:

https://soundcloud.com/hajir-sharifi-1/kayhan-kalhor-kurdi?in=shahab-mokarizadeh/sets/kurdish

 

ناته‌بایی ئانتاگۆنیستی!

ئه‌وه‌نده‌ی دواکه‌وتوویی و بێ داهاتوویی و له‌ قۆناغی فۆلکلۆردا مانه‌وه‌ی مۆسیقای کوردی ئه‌زیه‌تم ده‌کات‌، سه‌د هێنده‌ش مۆسیقا فۆلکلۆرییه‌که‌م پێ خۆشه! ڕه‌نگه‌ "هێگێل" یش زیندوو بێته‌وه‌ نه‌توانێ سه‌نتێزێک له‌و دوو دیارده‌ دژبه‌ره‌ی ناو مێشکی من پێک بهێنێت‌!‌  

ئه‌وه‌ 'خاڵه‌ی ڕێبوار' ه‌ به‌ ده‌نگی نه‌مران حه‌سه‌ن زیره‌ک، ڕه‌فیق چالاک و جه‌ماڵ موفتی له‌ سه‌ر یوتیووب؛ ڕه‌نگه‌ هه‌ر یه‌که‌ی په‌نجا جارێکم گوێ پێدابێتن:

https://www.youtube.com/watch?v=WGuTFDZy6n4&feature=related

https://www.youtube.com/watch?v=k4VjQNU1ahY&feature=related

https://www.youtube.com/watch?v=7ToSSY4F7Do&NR=1

********************************************

جینۆسایدی گه‌لی ئه‌رمه‌نی

24/04/1915 – سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تورکی عوسمانی بۆ سه‌ده‌ و ساڵانێکی زۆر گه‌لانی کورد و ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌ب و‌ چه‌رکه‌سی ناو ئیمپڕاتۆرییه‌ نه‌خۆشه‌که‌ی چه‌وسانده‌وه‌ و کوشت و بڕ و تاڵان و ڕاگواستنیان له‌ خاک و زێدی چه‌ند سه‌ده‌ و هه‌زاره‌یان، بووه‌‌ به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی حکوومه‌ته‌که‌. ئه‌و سیاسه‌ته‌ له‌ سه‌رده‌می تورکه‌ گه‌نجه‌کان و کۆماری تورکیای ئه‌تاتورکیشدا نه‌ک هه‌ر نه‌وه‌ستا به‌ڵکوو توند وتیژتر به‌ڕێوه‌ برا و گه‌یشته‌ لووتکه‌ی کوشتاری یه‌ک ملیۆن ئه‌رمه‌نی له‌ ساڵی 1915 دا.

ئه‌مڕۆ ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و جینایه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌یه‌. ئێستا، دوای 99 ساڵیش تورکه‌کان به‌ لائیک و ئیسلامییه‌وه‌ دانیان به‌و کرداره‌ چه‌په‌له‌‌ی خۆیاندا نه‌ناوه‌ و داوای لێبووردنیان له‌ گه‌لی ئه‌رمه‌نی نه‌کردووه‌. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وده‌م هه‌ندێک ئاغا و ده‌ره‌به‌گی کوردیش له‌و جینایه‌ته‌وه‌ تلان و بوونه‌ هاوده‌ستی تورکان بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌ زێدیان و داگیرکردنی زه‌وی وزار و ماڵ و ماڵاتیان. ئه‌رکی سه‌رشانی نه‌وه‌ی نوێی کورده‌‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی وا باو وباپیرانی کردوویانه، داوای لێبووردن له‌ گه‌لی مه‌زڵوومی ئه‌رمه‌نی بکات که‌ سه‌ره‌ک کۆماریان ئه‌مساڵ تاقه‌ به‌رپرسێکی حکوومی بوو له‌ هه‌موو جیهاندا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ کوردی وڵاته‌که‌ی کرد. ئه‌وه‌ ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌، هه‌تا زووتر بیکه‌ین باری تاوانمان سووکتر ده‌بێت. بوێری و ئازایه‌تی بۆ ئێستا باشه‌.

گه‌لی برای ئه‌رمه‌نی! من هیچ سه‌ره‌په‌تێکم به‌ ده‌ست نییه‌، تاکێکی ناو کۆمه‌ڵگای کوردم وته‌نیا به‌رپرسی خۆمم که‌ به‌ ناوی خۆمه‌وه‌ داوای لێبووردنتان لێده‌که‌م. هیوادارم بزانن و و ده‌شزانن ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک ئێوه‌ بووینه‌ته‌‌ قوربانیی سیاسه‌تی پاکتاوکردنی نه‌ژادی له‌تورکیا، سیاسه‌تێک که‌ تا ئه‌مڕۆش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر به‌شێکی که‌م له‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای کورد له‌ ڕابردوودا بووبێتنه‌ داره‌ده‌ستی سیاسه‌تی تورکان، که‌ بوون، ئه‌وه‌ سیاسه‌تی ئێمه‌ وه‌ک گه‌لی کورد نه‌بووه‌ و نییه‌؛ ئێمه‌ خۆمان به‌ هاوده‌رد و دۆستی ئێوه‌ ده‌زانین؛ تکایه‌ له‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌مان ببوورن و مه‌هێڵن دۆستی وبرایه‌تی ئێستا و دواڕۆژی گه‌له‌کانمان به‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه‌ تووشی گرفت بێت. ئێمه‌ خه‌باتی هاوبه‌شی دژ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و پێشێل کردنی مافی هه‌ردوو گه‌لی برا‌مان له‌پێشه‌؛ با ده‌ست له‌ ده‌ستی یه‌کتر به‌ره‌و ئه‌و داهاتووه‌ هاوبه‌شه‌ بئاژوێین، با بیره‌وه‌ری تاڵی دوێنی ژیانی ئه‌مڕۆمان لێ نه‌شێوێنێت. یادی قوربانییانی ئه‌رمه‌نی کوشتاری ساڵی 1915 به‌خێر بێت!

ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی 'کوردستان' ی به‌درخانییه‌کان

22/04/1898 ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕین له‌ مێژووی بیر و فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تی کوردی به‌ ده‌ستی نه‌مران میقداد میدحه‌ت به‌گ و عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی به‌درخانی نووسرا و ڕۆژنامه‌ی کوردستان وه‌ک یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردی له‌ قاهیره‌ بڵاو کرایه‌وه‌. به‌ بۆنه‌ی 116 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و ڕۆژه‌ پیرۆزه‌، وتارێکم نووسیوه‌ که‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆکان و هه‌ڵوێست بلاو ده‌بێته‌وه‌. من لام وایه‌ هه‌موو 31 ژماره‌ی ڕۆژنامه‌که‌ له‌ قاهیره‌ بڵاو بۆته‌وه‌ و نووسرانی ناوی جنێڤ و له‌نده‌ن و فۆڵکستن له‌ سه‌ر هه‌ندێ ژماره‌یان ته‌نیا بۆ شوێنه‌ گومکێ و هاتنه‌ده‌ر له‌ ژێر گوشاری حکوومه‌تی عه‌بدولحه‌میدی دووهه‌م و خدێوی میسر بووه‌ که‌ میقداد میدحه‌تیان مه‌جبوور کرد بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌سته‌موڵ و به‌ ناص‎چار عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برای درێژه‌ی به‌ کاره‌که‌ دا.

به‌ بۆچوونی من کارێکی ئه‌سته‌م بووه‌ چاپخانه‌، یاخود که‌ره‌سه‌ی چاپی کوردی له‌م وڵاته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵات و له‌م شاره‌وه‌ بۆ ئه‌و شار بگوێزرێته‌وه‌ و عه‌بدولره‌حمان به‌گ ڕۆژنامه‌کانی به‌ شێوه‌ی نهێنی هه‌ر له‌ قاهیره‌ چاپ کردوون ئینجا له‌و شار و وڵاتانه‌وه‌ خستوونیه‌ته‌ پۆسته‌وه‌ و بۆخه‌ڵکی ناردوون. ڕه‌نگه‌ بۆچوونه‌که‌ سه‌مه‌ره‌ بنوێنێت به‌ڵام من به‌ حیسابی بارودۆخی سیاسی و ده‌ره‌تانی ته‌کنیکی و دارایی تاقه‌که‌س که‌ عه‌بدولره‌حمان به‌گ بێت، به‌ڕاستی ده‌زانم.

فیلمی 1001 سێو

14/04/2014

"ئه‌و جۆگه‌ ئاوه‌ به‌ره‌و خوار ئه‌چێ /  سێفێکی تێخه‌م به‌ره‌و یار ئه‌چێ"                           (فۆلکلۆری کوردی به‌ ڕیوایه‌تی محی الدین حه‌قشناس، شیعری 'شاره‌که‌م سنه‌')

 

بنه‌مای فیکریی فیلمی '1001 سێو' ی نه‌مر 'ته‌ها که‌ریمی' ئاشتیخوازییه‌کی پۆپۆلیستییه‌ و دژایه‌تی کردنی شه‌ڕ‌. فیلمه‌که‌ چه‌په‌ڵی و دزێویی شه‌ڕ به‌گشتی، له‌ نموونه‌ی ئه‌نفالی کورد دا ده‌رده‌خات گه‌رچی په‌یامه‌که‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌وپه‌ڕی ئه‌نفال‌ و گۆڕه‌پانه‌که‌شی به‌رینتر له‌ کوردستان و عیراقه‌؛ به‌ زمانێکیتر، په‌یامی کاک ته‌ها جیهانی‌ و هه‌میشه‌ییه‌.

سیناریۆی فیلمه‌که بریتییه‌ له‌ 1001 سێوی مێخه‌ک ڕێژ که‌ به‌جێماوانی ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان  به‌ ئاوی دیجله‌یدا ده‌ده‌ن- ئه‌و دیجله‌یه‌ی وا له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا ده‌چێت وئه‌وه‌ش وه‌ک په‌یامێکی ئاشتبوونه‌وه‌ و دۆستیی کورده‌ بۆ خه‌ڵکی عه‌ره‌ب، که‌ دوور نییه‌ بۆ حاکمانی به‌غداش بێت.‌

ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم کاک 'سه‌یوان سه‌عیدیان' زیندووکه‌ره‌وه‌ی ڕه‌سمی کۆنی کورده‌ بۆ مێخه‌ک ڕێژ کردنی سێو و ناردنی بۆ دڵدار‌ و له‌ تیتراژی کۆتایی فیلمه‌که‌شدا ئاماژه‌ به‌وه ڕاستییه‌ کراوه‌. به‌ڵام پرسیاری ساکاری بینه‌ری فیلمه‌که‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ سێوی مێخه‌کڕێژ دڵداران پێشکه‌ش به‌ خۆشه‌ویسته‌که‌یانی ده‌که‌ن، یان که‌سانێک که‌ دوژمنایه‌تییه‌کیان خوڵقاندووه‌‌ وه‌ک داواکارییه‌ک بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ زوڵم لێکراوه‌که‌ی ده‌نێرن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌ریتی کورده‌واری بێت که‌ هه‌یه‌، بۆچی کوردی ئه‌نفالکراو ده‌بێ سێو بۆ به‌غدای ئه‌نفالچی بنێرێت؟ ئه‌وه‌ راست قسه‌ی یه‌ک له‌ به‌جێماوانی ئه‌نفالیشه له‌ فیلمه‌که‌دا؛ پیاوه‌که‌ له‌ ئاوی دیجله‌دا خه‌ریکی ماسیگرتنه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر داواکاری بۆ ناردنی سێودا ده‌ڵی من سێو بۆ ئه‌وان نانێرم، ئاماده‌ش نیم ته‌نانه‌ت باسی مه‌سه‌له‌ی وا له‌گه‌ڵ که‌سێک بکه‌م، ئه‌وه‌ لایه‌نی ئه‌نفالکاره‌ که‌ ده‌بوایه‌ بهاتبایه‌ و خوازیاری لێبووردنی من بوایه‌ت.

 

به‌ بۆچوونی من ئه‌گه‌ر کاک ته‌ها له‌ سێکانسی کۆتایی فیلمه‌که و ئه‌و کاته‌دا که‌ سێوه‌کان به‌ سه‌ر ئاوه‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا ده‌ڕۆن، توانای ته‌کنیکی هه‌بوایه‌ و بیتوانیایه‌ وه‌ک فیلمی 10 فه‌رمانی هۆلیوود ئاوه‌که‌ی له‌ شوێنێکدا بوه‌ستاندایه‌ و سێوه‌کانی بگه‌ڕاندایه‌ته‌ دواوه‌، په‌یامی سیاسیی فیلمه‌که‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای به‌جێماوانی ئه‌نفال و هه‌ڵوێستی حاکمانی به‌غدا دا باشتر ڕێک ده‌هاته‌وه‌ که‌ ئاوڕ له‌ ئه‌نفال و ئه‌نفالکراو ناده‌نه‌وه‌ هیچ، سوپای دیجله‌ به‌ره‌و کوردستان ده‌خه‌نه‌ ڕێ و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ له‌ کیانی کوردییش ده‌که‌ن.

ده‌زانم وه‌رچه‌رخانێکی ئه‌وتۆ ئه‌گه‌ر‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ڕۆژی عیراقیشدا یه‌ک بگرێته‌وه‌، به‌ دڵنیایی له‌گه‌ڵ فیکری پۆپۆلیستیی و دژه‌ شه‌ڕی کاک ته‌هادا ناته‌با ده‌بێت که‌ خوازیاری ئاشتی نێو گه‌لان و پێکه‌وه‌ ژیانی برایانه‌ی مرۆڤی سه‌رزه‌وییه‌ له‌ هه‌موو بارودۆخێکدا. یادی کاک ته‌های که‌ریمی به‌خێر بێت که‌ لقه‌ زه‌یتوونێک به‌ ده‌سته‌وه‌ بانگه‌وازی ئاشتی و برایه‌تی به‌ گوێی هه‌مواندا ده‌دات، ئیتر ئه‌وه‌ ئێمه‌ی بینه‌ری فیلمه‌که‌ بین، یان ده‌سه‌ڵاتداران له‌ به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ و دیمه‌شق[1]

 

ئه‌ه‌وه‌ش نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی‌ لێبووردوویی

ژنێک له‌ئێران بکوژی کوڕه‌ لاوه‌که‌ی خۆی له‌ سه‌ر کورسیی سێداره‌ دێنێته‌ خواره‌وه‌ و ئازادی ده‌کات؛ دیاره‌ ئه‌وه‌ که‌یسی تاقه‌که‌سییه‌ و جیاوازه‌ له‌ کۆمه‌ڵ کوژیی به‌ پلان و به‌رنامه‌ی حزبی به‌عس:

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/04/140416_u07_execution_pardon_noor_balal.shtml

 

 

بۆچی باسی ئیعدامی و زیندانییه‌ کورده‌کانی ئێران که‌م ده‌کرێت؟

ئایا خه‌تای ئێمه‌یه‌ کێشه‌کانمان نابه‌ینه‌ به‌ر ڕای گشتیی جیهان, یاخود مه‌سه‌له‌ی چه‌کدار بوونی حزبه‌ سیاسییه‌کانی کورد واده‌کات یووئێن و ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تر لێمان دڕدۆنگ بن؟ 

له‌و دوو لینکه‌‌ی خواره‌وه‌، یه‌که‌میان راپۆرتێکی ئه‌حمه‌د شه‌هیده‌ و دووهه‌میان داواکارییه‌ بۆ عیلاجی دوو نه‌خۆشی زیندانی له‌ ئێران له‌ کاتێکدا ده‌بوایه‌ لای که‌م ناوی ڕێزدار 'سدیق که‌بوودوه‌ند'یش له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو که‌سه‌ بهاتایه‌، خۆ ئه‌و نه‌ چه‌کدار بووه‌ و نه‌ پشتگیریی کاری چه‌کدارانه‌ی کردووه. بۆچی باسی ئه‌و یا 'برایانی کوردپوور' ناکرێت که‌ له‌ بارودۆخێکی خراپتریشدا ده‌ژین؟ خه‌تای خۆمان نییه‌؟

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6849&ID_map=23

http://www.radiofarda.com/content/f4_un_experts_appeal_urgent_medical_prisoners_iran/25328901.html

دیسان ورمێ

ئه‌وه‌ جاری چه‌نده‌مه‌ بڵێم له‌ ورمێ گوشاری زۆر ده‌خرێته‌ سه‌ر کورد، له‌ زینداندا و له‌ ده‌ره‌وه‌ش. ئه‌وه‌ نموونه‌یه‌کی تازه‌ی ئه‌و گوشارانه‌:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/38523

 

بیره‌وه‌رییه‌کانی هێنڕی کیسنجر

کیسنجر له‌ کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا فه‌سڵێکی 20 لاپه‌ڕه‌یی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئه‌یلوول و هه‌ره‌سی ساڵی 1975 کردووه‌ و هه‌وڵی داوه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی جیئۆپۆلیتیکی کورد ده‌ستی خۆی له‌و جینایه‌ته‌ بشواته‌وه‌ که‌ سیاسه‌تی ئه‌و و وڵاته‌که‌ی  ده‌رحه‌ق به‌ گه‌له‌که‌مانی کرد.

من ئه‌و لاپه‌ڕانه‌م چه‌ند ساڵ پێش ئێستا و به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ده‌رچوونی کتێبه‌که‌ وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر کوردی و له‌ گۆڤاری مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردیدا له‌ له‌نده‌ن بڵاوم کرده‌وه‌. دیاره‌ ته‌رجه‌مه‌که‌ی من له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نابێ گه‌یشتبێته‌ ده‌ست خه‌ڵک له‌ ناوخۆی کوردستان. ئێستا  بابه‌ته‌که‌ جارێکی دیکه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی و له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی'سبه‌ی' بڵاو بۆته‌وه‌. ده‌ستی کاک شه‌فیقی حاجی خدر خۆش بێت که‌ بابه‌ته‌که‌ی خسته‌ به‌رده‌م کۆمه‌ڵانێکی زیاتری خه‌ڵک. ئه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌که‌ی کاک شه‌فیقه‌:

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=30371&LinkID=60

شێخ و به‌هه‌شت!

کوڕه‌ لاوێک باوکه‌که‌ی دوو ساڵ بوو مردبوو. ده‌یزانی باوکی موریدی فڵانه‌ شێخه‌‌، جا هه‌ر بۆ خاتری ڕۆحانیه‌تی باوکی دیارییه‌کی باشی هه‌ڵگرت و چوو بۆ زیاره‌تی شێخ. سڵاوی کرد، ده‌ستی شێخی ماچ کرد، پاشه‌وپاش کشایه‌وه‌ دواوه‌، ‌ده‌سته‌ونه‌زه‌ر ڕاوه‌ستا و گوتی:

-         قوربان من کوڕی سۆفی فڵانه‌که‌سم هاتوومه‌ته‌ خزمه‌تت.

-         ئای به‌خێر بێیت، باوکت چۆنه‌، چاکه‌ شوکور؟

-         ئه‌ی به‌زیاد نه‌بێت! خۆ من پێم وابوو ئێستا ده‌ستت گرتووه و له‌ ده‌رگای به‌هه‌شتیش بردووته‌ته‌ ناوه‌وه‌، به‌خێر هێشتا نازانی باوکم دوو ساڵه‌ مردووه‌؟

جه‌نابی ڕیش به‌ ته‌مایه‌ کۆشکی سپی بکاته‌ حوسه‌ینییه!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/04/178236.php

 

"فه‌رهه‌نگی دابڕاو له‌ فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه ‌ده‌ره‌تانی مانه‌وه‌ی نابێت"

ئه‌وه‌ به‌شێک له‌ قسه‌کانی 'حافز نازری' کوڕی 'شه‌هڕام نازری'یه‌ که‌ به‌ ته‌قڵه‌کوت خه‌ریکه‌ پێش باوکی بکه‌وێت. کوردانی ئه‌هلی حه‌ق له‌ ئێران ئه‌وه‌نده‌ی گوشاری ڕژیم و خه‌ڵکی نا ئاگا به‌ربه‌ستی بۆ پێشکه‌وتیان داناوه‌، ده‌ قاتی ئه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا سه‌رکه‌وتوون و ده‌سکه‌وتی هونه‌ریی مه‌زنیان بووه‌.

ئه‌وه‌ ڕاگوێزراوی هه‌ندێک بۆچوونی حافزی نازرییه‌. سه‌یری ئه‌و هه‌وڵانه‌ بکه‌ن که‌ ئه‌و له‌ پێناو مۆسیقادا ده‌یدات وگوێ مه‌ده‌نه‌ هه‌واڵنێره‌که‌ی بی بی سی که‌ هه‌رچی ئه‌و باسی جیهانی بوونی مۆسیقا ده‌کات ئه‌م به‌ زۆر خه‌ریکه بیسووڕێنێته‌وه‌ به‌ره‌و ئێران.

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/04/140411_l41_music_hafez_nazeri_interview.shtml

ئه‌ی کوردینه‌، ئه‌ی مه‌ردینه‌ و یاشا یاشا ئازه‌ربایجان

هه‌فته‌ی پێشوو له‌ باسی هێلکه‌ و مریشکی کاک نه‌جمه‌دین غوڵامی و خۆمدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا که‌ به‌ بنه‌مای سروودی ئه‌ی کوردینه‌، ئه‌ی مه‌ردینه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌ی نیشتمان نیشتمانی جوانی حه‌سه‌ن زیره‌ک، سروودی 'ئه‌نقه‌ره‌نین داشینا باخ' ی تورکییه‌ به‌ڵام له‌بیرم چوو بڵێم ئه‌و سرووده‌ تورکییه‌ هه‌روه‌ها بۆته‌ بنه‌ما بۆ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئازه‌ربایجان به‌ ناوی "یاشا یاشا ئازه‌ربایجان" یش که‌ له‌ سه‌رده‌می حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجانی ساڵی 1946 دا له‌ ته‌ورێز وه‌ک سروودی میللی دانرابوو. ئازه‌رییه‌کان به‌ ده‌یان شێوه‌ و له‌ زمان ده‌یان هونه‌رمه‌نده‌وه‌ سرووده‌که‌یان گوتۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ ته‌نیا یه‌کیانه که‌ هه‌ندێک گۆڕانیشی تێدا دراوه‌‌‌:

https://www.youtube.com/watch?v=pmo68sNCaMM

شاری خاموشان

16/4/2014  ده‌بوایه‌ ئه‌و سیدییه‌م مانگێک له‌وه‌پێش بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ لێره‌دا دابنایه. پارچه‌ مۆسیقایه‌کی کوارتت (چوار ئامێری‌) ژی ییه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ که‌مانچه‌ی که‌یهانی که‌لهوڕ بۆ یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه؛ مۆسیقاکه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای سێ هه‌وای فۆلکلۆریی کوردی دانراوه‌ وئه‌وانیش کراونه‌ته‌ ناوئاخنی. مۆسیقاکه‌ شین گێڕییه‌ بۆ کاره‌ساته‌که‌ به‌ڵام هونه‌رمه‌ند نایه‌وێت بیسه‌ر له‌ شین و شه‌پۆڕدا بمێنێته‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش هیوای داهاتووی ڕووناکی ده‌داتێ و له‌ کۆتاییدا به‌ هه‌وایه‌کی شادی هێنه‌ر و به‌ ده‌فه‌ی کوردییه‌وه‌ خۆشی ده‌خاته‌ دڵیه‌وه‌. له‌م شوێنه‌ی یوتیووبدا هه‌ندێک کاری دیکه‌ی هونه‌ری به‌ شوێن ئه‌م پارچه‌ مۆسیقایه‌دا دێن، هه‌موو هه‌ر خۆشن و ده‌کرێ پاڵی لێ بده‌یه‌وه‌ و گوێیان بۆ ڕابگریت. له‌ یه‌کیاندا که‌لهوڕ باسی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کات، له‌ یه‌کیاندا لاوکی 'ده‌لال' ی ئاینوور هونه‌رمه‌ندی باکووری کوردستان مووچڕک به‌ له‌شدا دێنێت و له‌ یه‌کیتریاندا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی هونه‌ر ده‌نوێنێت ئه‌ویش به‌ هۆره‌ی ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌‌:

"ئه‌ڵه‌ون هه‌ی ئه‌ڵوه‌ن ئه‌ڵوه‌ن باوانم / ئه‌ڵوه‌ن سه‌رچه‌شمه‌ی 'کون سه‌راوان' م؛

 ئه‌ڵوه‌ن نادیده‌ی وه‌به‌رزی داران / نه‌یڵی سه‌ر بنێی نه‌پای موساران؛  

خۆزگه‌م وه‌ خۆتان که‌نار نشینان / هه‌رسوو ئه‌ڕ مه‌ران[؟]‌ ئه‌ڵوه‌ن مه‌وینان؛

 ئه‌ڵوه‌ن ئاوه‌گه‌ت ها وه یه‌شته‌وه‌ / له‌ ڕێژاوه‌و تێی به‌ره‌و قه‌سره‌وه‌":

https://www.youtube.com/watch?v=8WzIxBeJ78U

 

ئه‌وه‌ش کارێکی هونه‌ریی دیکه‌ی که‌یهانی که‌لهوڕ به‌ که‌مانچه‌ و به‌ ده‌نگی خۆی، به‌شێکی ناته‌واویم حه‌وتووی ڕابردوو له‌ 'ساوندکلاود' ه‌وه‌ خستبووه‌ به‌ر‎چاو، ئه‌وه‌ سه‌رجه‌مه‌که‌یه‌تی له‌ یوتیووبدا، ئه‌وده‌م نه‌مده‌زانی ده‌نگبێژه‌که‌ش هه‌ر خۆیه‌تی. بڕوانه‌ ئه‌و نۆستاڵژییه‌ی وا له‌ یادکردنه‌وه‌ی ابردوو دا‌ ڕوخساری هونه‌رمه‌ند داده‌گرێت و جووڵه‌ به‌ له‌شی ده‌دات:

ئه‌وسا مناڵ بیم مناڵی به‌دخوو /  وه‌ناو مناڵه‌یل خاک مه‌که‌ردم کوو

جوان بیم وه‌ عیشق تۆ پیرم که‌ردی / وه‌ زه‌نجیره‌ی زوڵف ئه‌سیرم که‌ردی

ئاخ له‌یل و داخ له‌یل، له‌یلی باوانم / له‌یلی خوه‌ش هاتی ڕووشنای چاوانم/ به‌ڵات وه‌گیانم

بریسکه‌ی ئاگر سینه‌ ماڵینم [؟[ / خۆش خۆش مه‌سووزی وه‌ دامانی من

فیدای باڵات بام ڕووژی چه‌ند جاره‌ / سوبح و نیمه‌ڕوو، عه‌سر و ئیڤاره‌

https://www.youtube.com/watch?v=m0oFdxBMs-0#t=38


 

[1] . ڕۆژی 14/04/2014   ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م دوای بینینی فیلمه‌که‌ نووسیوه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی‌ له‌نده‌ن له‌ هۆڵی 'بافتا' پیشانیاندا و خه‌ڵکانێکی زۆر به‌ختی بینینی فیلمه‌که‌ و به‌شداری له‌  وتووێژی کۆتاییه‌که‌یان پێ به‌خشرا.

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (33)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

سه‌ره‌تایه‌ک بۆ عه‌قڵانییه‌ت

24/04/2014 - هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ر لێره‌دا وه‌ک تاکێکی کورد داوای لێبووردنم له‌ خوشک و برایانی ئه‌رمه‌نی کرد بۆ هاوبه‌ش بوونی‌ باوباپیرانمان له‌ کوشتار و ئاواره‌یی ئه‌رمه‌نیانی ساڵی 1915 ی تورکیادا؛ ساڵی پێشتریش هه‌ر ئه‌و کاره‌م له‌ ڕاگه‌یاندنێکی سه‌ربه‌خۆدا کردبوو.

ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بلاو بووه‌وه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیا به‌ بۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لی ئه‌رمه‌نی کردووه‌. سه‌ره‌خۆشییه‌که‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ر له‌ قۆناغی "سه‌ره‌خۆشی کردن" دا مایه‌وه‌ و نه‌گه‌یشته‌ داوای لێبووردن ئه‌وه‌ش ده‌ماخ به‌رزیی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی سیاسه‌تێک ده‌گه‌یێنێت که‌ چه‌ند سه‌ده‌ مێژووی له‌ پشته‌، به‌ڵام دیسان نوورێکه‌ له‌وپه‌ڕی تۆنێلی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر بخرێته‌ پاڵ ئه‌و زگ سووتاندنه‌ی وا ساڵی پار ئه‌ردۆغان بۆ کوشتاری عه‌له‌وییه‌کانی کرد (نه‌ک به‌ ناوی عه‌له‌وی کورده‌وه‌!) ده‌بێ وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی عه‌قڵانییه‌ت له‌ سیاسه‌تی چه‌وتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تورکان سه‌یر بکرێت و به‌خێر بهێنرێت.

ده‌وری کورد له‌و کاره‌ساته‌ نامرۆڤانه‌یه‌دا باوه‌کوو که‌میش بووبێت، باوه‌کوو ده‌ره‌به‌گی کورد پاشکۆی سیاسه‌تی تورکان بووبێتن، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی ڕێبه‌رانی سیاسی و حزبه‌کانمان له‌به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێست بگرن و خاڵێکی کۆتایی بۆ چه‌مکی جینۆساید و دژایه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ له‌ ناوچه‌که‌ دابنێن. ئێمه‌ که‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌مان به‌سه‌ر هاتووه‌ با بوێریی ئه‌وه‌مان بێت دان به‌ هه‌ڵه‌ی خۆمان له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ردوو گه‌لی ئه‌رمه‌نی و ئاسۆریدا بنێین. 

چوارشه‌ممه‌ی سوور

16/04/2014 -  ئه‌مڕۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵی خوشک وبرایانی ئێزه‌دی بوو و ئه‌وان ساڵێکی دیکه‌یان له‌ ژێر گوشار و هه‌ڵاواردن و بێعه‌داڵه‌تیدا تێپه‌ڕ کرد. ئێمه‌ی کورد چه‌نده‌ له‌ یه‌ک دابڕاو و بۆ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان که‌م ته‌رخه‌مین؛ چوارشه‌ممه‌ سووریی ئێرانییه‌کان و سێزده‌ به‌ده‌ر و جه‌ژنی سه‌ده‌یان ده‌گرین به‌ڵام ئاگامان له‌ چوارشه‌ممه‌ کوڵه‌ و چوارشه‌ممه‌ی سووری به‌شێک له‌ گه‌له‌که‌ی خۆمان نییه‌. خوشک و برایانی خۆشه‌ویستی ئێزه‌دی ساڵی نوێتان پیرۆز بێت!

که‌سایه‌تییه‌کی پیرۆز

نازانم  قیددیس هه‌ن یان نین؛ ئه‌گه‌ر هه‌بن بێگومان "ووشیاری مین هه‌ڵگره‌وه"‌ یه‌کیانه‌.  ووشیار 2 قاچ و 2 برای خۆی له‌ پێناو کۆکردنه‌وه‌ی 2 ملیۆن مینی ڕێگاوبانه‌کانی کوردستان له‌ ده‌ست داوه‌. من ئه‌گه‌ر بڕوای ئایینیم هه‌بوایه‌ ئیمانم به‌ ووشیار ده‌هێنا و ده‌مگوت شایه‌دی ده‌ده‌م که‌ ووشیار له‌ لای خواوه‌ هاتووه‌، ئه‌گه‌ریش شیعه‌ بوایه‌م ووشیار ده‌بووه‌ موجته‌هیدم و ته‌قلیدم ده‌کرد. ئێستا که‌ هیچیان نیم، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێ ده‌کرێت بڵێم کاک ووشیار ڕێزت ده‌گرم و به‌ گه‌وره‌ت ده‌زانم؛ ناوت به‌ سه‌ر هه‌موو شار و گوند و ڕێگاوبان و کێڵگه‌یه‌کی کوردستانه‌وه‌ ده‌مێنێت و له‌ دواڕۆژدا هه‌یکه‌لت له‌ شاره‌کان به‌رز ده‌کرێته‌وه‌- سه‌د بریا ئه‌م کاره‌ هه‌ر ئێستا بکرایه‌.

http://wishe.net/index.php/news1/1471-54345

 

ئێمه‌ هه‌ڵه‌ بووین و ئه‌و پیاوه‌ ڕاست بوو

".... که‌ باسیش هاته‌ سه‌ر باسی هه‌ڵوێستی سیاسی مه‌کته‌بی سیاسی و قیاده‌ی بارزانی، مامۆستا برایم [ئه‌حمه‌د] زۆر به‌ ئاشکرا و له‌به‌ر چاوی هه‌مووان وتی "ئێمه‌ هه‌ڵه‌ بووین و ئه‌و پیاوه‌ ڕاست بوو!"

(شێرکۆ بێکه‌س، "نووسین به‌ ئاوی خۆڵه‌مێش- ژیننامه‌ و بیره‌وه‌ری"، به‌رگی یه‌که‌م، چاپی ناوه‌ندی غه‌زه‌ڵنووس، سلێمانی 2013، لاپه‌ڕه‌ 234  بیره‌وه‌رییه‌کانی هاوینی ساڵی 1974، ناوپردان، ماڵی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د)

سه‌ره‌تای مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی

روون کردنه‌وه‌یه‌ک‌:  چه‌ند ساڵ پێش ئێستا له‌ وتارێکدا نوسخه‌یه‌کی ده‌ستنووسی "مه‌م و زین" م به‌ خوێنه‌ری کورد ناساند که‌ له‌ کتێبخانه‌ی بریتانیا پارێزراوه‌ و سه‌ره‌تای گه‌لێک گرنگی چیرۆکه‌ شیعرییه‌که‌ی تێدا نییه‌ به‌ڵام هه‌موو فه‌رده‌کانی ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ به‌ ده‌ستخه‌تێکی جیاواز له‌ قه‌راغ لاپه‌ڕه‌کانی نووسراونه‌ته‌وه‌. ئه‌و ده‌ستنووسه‌ بۆ من وه‌ک ئه‌و ده‌یان ده‌ستنووسه‌ی دیکه‌ وابوو که‌ له‌ 25 ساڵی ڕابردوودا له‌ کتێبخانه‌ جۆراوجۆره‌کان سه‌ردانم کردوون و بابه‌تم له‌ سه‌ر نووسیون.

به‌ڵام بابه‌تی وتاره‌که‌م له‌ باری سه‌رده‌م و زه‌مانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی په‌یدا ده‌کرد به‌ بۆچوونی ڕۆژهه‌ڵاتناسی هۆله‌ندی مارتین ڤان بڕۆڤینسن که‌ ئه‌وده‌م لای وابوو بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌ و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌رده‌می خانیدا هێشتا له‌ ئارادا نه‌بووه‌ و به‌م پێیه‌ نابێ خانی سه‌ره‌تای مه‌م وزینی نووسیبێت – بۆچوونێک که‌ مامۆستایان ئه‌میری حه‌سه‌نپوور و محه‌ممه‌دی مه‌لاکه‌ریم هه‌رکام له‌ ڕوانگه‌یه‌که‌وه‌ دژی وه‌ستان و دواتر خۆیشی له‌ قسه‌که‌ی خۆی پاشگه‌ز بووه‌وه‌. بڕۆڤینسن بۆ چه‌سپاندنی قسه‌که‌ی که‌ڵکی‌ له‌ هه‌مان ئه‌و ده‌ستنووسه‌ی مه‌م وزینی کتێبخانه‌ی بریتانیا وه‌رگرتبوو و له‌ ئه‌نجامدا کاره‌که‌ی من بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێت، بوو به‌  هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ قسه‌ وبۆچوونی ئه‌و.

من نه‌ کۆمه‌ڵناسم و نه‌ سیاسی کار؛ ئه‌رک و کاری من ناساندنی ده‌ستنووسی کوردی یان سه‌باره‌ت به‌کورده‌ له‌ کتێبخانه‌کانی بریتانیادا و نه‌ ویستوومه‌ و نه‌ ده‌مه‌وێت کاره‌که‌م‌ تێکه‌ڵ به‌ بابه‌تێکی ناسکی کۆمه‌ڵناسانه‌ بم که‌ هیچی لێ نازانم. ئه‌وه‌ کۆمه‌ڵناسانن که‌ ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر ڕاستی و ناڕاستی بۆچوونی ئه‌وده‌می بڕۆڤینسن بده‌ن و من مافی ئه‌وه‌ به‌خۆم ناده‌م خۆم له‌ بۆچوونێکی وا گرنگ هه‌ڵقوتێنم که‌ له‌ پسپۆڕایه‌تیمدا نییه‌‌. ئاگاداری ئه‌وه‌ش هه‌م که‌ چییه‌تی ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ بۆ هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن واهه‌یه‌ له‌ کێیه‌تی نووسه‌ره‌که‌ی گرنگتر بێت و من هۆکارێک بۆ خۆم نابینمه‌وه‌ دژ به‌و هه‌ڵوێسته‌ بوه‌ستم. 

جینایه‌ت سه‌باره‌ت به‌ زیندانیانی سیاسی ئێران

کوشت وبڕ و بێ قانوونی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی زیندانیانی سیاسی بۆته‌ به‌شێک له‌ فه‌رهه‌نگی حاکمانی ئێران. بڕواننه‌ ئه‌م دوو بابه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشێل کردنی مافی زیندانیان له‌ هه‌ردوو ڕژیمی پێشوو و ئێستای ئێراندا:

1.     هێرش بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی له‌ ئێڤین– سه‌رده‌می مه‌لایی

28 ی خاکه‌لێوه‌ی 1393 (17/04/2014) – ئه‌مڕۆ رژیم ی به‌ڕاستی ئیسلامی هێرشێکی وه‌حشیانه‌ی کرده‌ سه‌ر زیندانیانی سیاسی به‌ندی ژماره‌ 35 ی ئێڤین و ده‌یان زیندانی وه‌ها بریندار کرد که‌ گه‌یێنرانه‌ نه‌خۆشخانه‌. به‌شێک له‌ زینانییه‌کان کورد و یه‌کیان ڕێزدار محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بوو. ئه‌وه‌ چه‌ند هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌‌:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=59476

http://hro-kurd.net/article.aspx?fld=fa/Data&id=367

http://nnsroj.com/Detilesshort.aspx?id=7005&id_map=33

 

2.     کوشتاری زیندانییان له‌ ئێڤین – سه‌رده‌می شاهی

30 ی خاکه‌لێوه‌ی 1354 (19/04/1375) – 39 ساڵ پێش ئێستا: ڕۆژێکی ڕه‌ش و په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شتر به‌ ناوچاوانی حکوومه‌تی شای شاهانه‌وه‌. ئه‌و ڕۆژه‌ی وا ساواکی شا بیژه‌ن جه‌زه‌نی و 8 که‌سی دیکه‌ له‌ ڕێبه‌رانی فیدایی خه‌لق و موجاهیدی خه‌لقی ناجوامێرانه‌ له‌ زیندانی ئێڤین ئیعدام کرد، من ئه‌و کاتانه‌ له‌ زیندانی قه‌سر بووم. ڕۆژنامه‌ی که‌یهانی ئه‌و ڕۆژه‌یان له‌جیاتی به‌یانی، دوای نیوه‌ڕۆ بۆ هێناین، هه‌واڵی ئه‌و جینایه‌ته‌ به‌ تیتری گه‌وره‌ له‌ ڕۆژنامه‌که‌دا ڕاگه‌یێنرابوو. به‌نده‌که‌مان تۆزی مردووی له‌ سه‌ر نیشت، بێده‌نگی هه‌موو لایه‌کی داگرت، مان له‌ نانخواردن گیرا و به‌ یادی ئه‌و قاره‌مانانه‌ وه‌رزش ڕاگه‌یێنرا- ئه‌وانه‌ ته‌نیا کارێک بوون که‌ زیندانی سیاسی له‌و بارودۆخه‌دا ده‌یانتوانی بیکه‌ن. ته‌یفی زیندانی له‌ چه‌پی کومۆنیسته‌وه‌ بۆ میللی و بۆ ڕاستی ئیسلامی له‌و خه‌باته‌دا هاوده‌نگ بوون.

من له‌گه‌ڵ دووکه‌س له‌و 9 ئیعدامییه‌ قاره‌مانانه‌دا ناسیاویم هه‌بوو. له‌ ژووری عموومی کومیته‌ی زیددی خه‌رابکاری دا‌ دۆستایه‌تی گه‌رم وگوڕم له‌گه‌ڵ "مسته‌فا جه‌وان خۆشدل" ی موجاهید پێک هێنا بوو و دووجاریش له‌گه‌ڵ "مه‌شعووف که‌ڵانته‌ری" فیدائی و پێنج که‌سی دیکه‌ به‌ مینی بوس له‌ کومیته‌وه‌ ڕاگوێزرابووینه‌ زیندانی قزل قه‌لعه‌. که‌سایه‌تی قورس و قایم به‌ڵام هێمن و قووڵی هه‌ردوکیان کردبوومیه‌ موریدیان. یادی ئه‌وان و حه‌وت هاوڕێکه‌ی دیکه‌یان به‌خێر بێت و ڕژیمی شاش هه‌ر ئه‌وه‌ جێگه‌ی بێت که‌ ئێستا هه‌یه‌تی!

http://www.iran-emrooz.net/index.php/news1/50354 /

ڕاو به‌س!

ڕاوچییانی سه‌رده‌شتیش بوونه‌ هاوده‌نگی ڕاوچییانی ڕوانسه‌ر و بۆکان و هه‌ندێک شاری دیکه‌ی کوردستان بۆ فڕێدانی چه‌ک و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ ڕاو. خوشک و برایانی ڕاوچی تکایه‌ ڕاوه‌که‌تان بوه‌ستێنن، سروشتی کوردستان‌ حه‌یوان هیچ، باڵنده‌شی لێ نه‌ماوه‌، به‌زه‌ییه‌کتان به‌و که‌و و کۆتره‌ جوانانه‌دا بێت که‌ ماون- دیاره‌ ئه‌گه‌ر هیچیان مابن. تکایه‌ با ڕاو به‌س بێت!

http://www.roozonline.com/index.php?id=116&tx_ttnews[tt_news]=48884&cHash=2ec3c44b8a58c3a8e75b1b04b8427da2

 

ئاغا و ماغا!

سه‌یری ئه‌م هه‌واڵ ڕاگه‌یاندنه‌ی ماڵپه‌ڕێکی کوردی بکه‌ن له‌ باشووری کوردستان. دوو پاسداری ئێرانی، که‌ یه‌کیان بکوژی دوکتۆر قاسملووشه‌، هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێم کۆبوونه‌ته‌وه‌. ماڵپه‌ڕه‌که‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی چه‌په‌ڵی ئه‌و دوو پاسداره‌ به‌ خوێنه‌ر بناسێنێت، هه‌ردوکیانی به‌ 'جه‌ناب' واته‌ 'ئاغا' ناوبردووه‌ به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و له‌قه‌به‌ی له‌ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی حکوومه‌ته‌که‌ی خۆی درێغ کردووه!. ئه‌وه‌ ده‌رده‌کورد نه‌بێ چییه؟ ئایا ڕووناکبیری کورد به‌خۆداچوونه‌وه‌ی جیددی ناوێت؟

http://www.awene.com/article/2014/04/18/31368/

گۆلی ورمێ ویشک بوو، ئێمه‌ چی بکه‌ین؟

به‌ گوێره‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ سه‌دا 93 ی ئاوی گۆله‌که‌ ویشک بووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا پاشماوه‌که‌شی ده‌فه‌وتێت. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ کارتێکه‌ریی ئه‌و کاره‌ساته‌ له‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و یه‌ک له‌وان کوردی موکریان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا چ ده‌بێت و ئێمه‌ ده‌بێ چی بکه‌ین؟

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/04/140420_me_only_seven_percent_of_urmia_lake_remained.shtml

 

پیتر کاڕاپێتیان (1991 – 1912)

وێنه‌کێشی ناسراوی جیهانی پیتر کاراپێتیانی ئه‌رمه‌نی له‌مێژ ساڵه‌ کۆچی دوایی کردووه‌. کاراپێتیان وێنه‌یه‌کی زۆری له‌ خه‌ڵک و شوێنه‌کانی ئه‌رمه‌نستان و ئێران گرتبوو‌ که‌ دڵنیام له‌ ناویاندا ده‌بێ کوردیش که‌م نه‌بن. هه‌ندێک وێب سایت گه‌ڕام و وێنه‌ی جوانی ده‌سکردی ئه‌وم بینی به‌ڵام تووشی بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ کورد نه‌هاتم. تکایه‌ ئێوه‌ هه‌وڵێک بده‌ن، دڵنیام زۆروێنه‌ی پڕواتای ده‌سکردی ئه‌وتان ده‌ست ده‌که‌وێت. کاری کاراپێتیان گه‌ڵێک پسۆڕانه‌ و پڕۆفیشناڵه‌ حه‌یفه‌ لێیان ئاگادار نه‌بین. ئه‌وه‌ حونجه‌ی ناوه‌که‌یه‌تی به‌ ئینگلیزی بۆ ماڵپه‌ڕگه‌ڕان‌:  Peter Karapetian

کوجا به‌رکوجا!

هه‌ڵس وکه‌وتی مه‌لاکانی ئێران‌ له‌گه‌ڵ به‌هایی و مه‌سیحیانی هاوڵاتی خۆیان به‌راورد بکه‌ن له‌گه‌ڵ پاپی کاثۆلیکه‌کان که‌ لاقی موسوڵمانێکی باکووری ئه‌فریقا ماچ ده‌کات‌:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/39668

هه‌ر ئه‌وه‌مان مابوو خه‌می شازاده‌ هه‌ژاره‌کانی سعوودیش بخۆین!

ئه‌وه‌ حکوومه‌تی ئیسلامی عه‌زیزی شیعه‌ بوو ئه‌وه‌ش ئیسلامی عه‌زیزی سوننه‌. خۆ مافی مرۆڤ و شتی وا له‌ ده‌رگای حه‌ره‌مسه‌رای شێخه‌ عه‌گاڵ به‌سه‌ره‌کان ناچێته‌ ژووره‌وه‌، ڕۆژئاواش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وته‌که‌ی پێ بگات، گوێی له‌و شتانه‌ نییه‌: ئێمه‌ چاومان قووچاند ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌که‌ن بیفه‌رموو‌ن‌!

http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=44937

 

فه‌ردێک شیعری کامیل شا

"وێستا به‌ ته‌رزی سه‌روێ، له‌رزی به‌ بای هه‌ناسه‌

ده‌ڕژا له‌ به‌ژنی به‌رزی عیشوه‌ به‌ جام و کاسه‌"

(سه‌ید کامیل ئیمام زه‌نبیلی (کامیل شا)، "شاری دڵ – دیوانی ئاوات"، ئاماده‌کار: سه‌ید جه‌عفه‌ر ئیمام زه‌نبیلی، نه‌شری ئانا، تاران 1392، ل. 352)

شیعرێک

ئازاری هاوبه‌ش مرۆڤان له‌یه‌کتر نزیک ده‌کاته‌وه‌. ئایا ئه‌گه‌ر له‌م شیعره‌دا ناوی ئه‌فغانستان و کابول لاببرێت و ناوی کوردستان و هه‌ولێر یان سنه‌ی له‌ سه‌ر دابنرێت، گۆڕانێک له‌ چه‌مکه‌که‌دا ده‌بینرێت؟

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=58823  

ئه‌حمه‌د کایا‌

"منی کورد چل ساڵ وه‌ک تورک ژیام، ئێستا دوای چل ساڵ که‌س چیتر ناتوانێ بمکات به‌ تورک". (هونه‌رمه‌ندی مه‌زن ئه‌حمه‌د کایا‌):

یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رپرسه‌مان به‌خێر بێت:

https://www.youtube.com/watch?v=MuV28bAl_DU

 

 

کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندێکی کورد

هونه‌رمه‌ندی خانه‌قینی "ئیسماعیل وه‌ندی" کۆچی دوایی کرد. یادی به‌بخێر بێت:

http://www.dengiamerika.com/content/article/1894175.html

 

بۆ یادی‌‌ نه‌مر 'ده‌روێش ئه‌میر حه‌یاتی'

هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی کوردی  به‌ ده‌نگه‌ زوڵاله‌که‌ی شانامه‌ی کوردیمان بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌:            "چه‌رم سه‌ر سینه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر  /    بی وه‌ به‌یداخی ئیران سه‌راسه‌ر"

https://www.youtube.com/watch?v=v1KwKX3ySzM

 

سیاسه‌تی موزیکاڵ!

ئه‌و مۆسیقا خۆشه‌ گوێ بده‌نێ که‌ ئۆڕکێسترایه‌کی فیلارمونیکی پێکهاتوو له‌ چه‌ند مۆسیقاری سویسی، فه‌ڕه‌نسی و ئاڵمانی له‌ ماسی فرۆشییه‌کی شاری ئۆدێسای ئوکراین به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئه‌وان مۆسیقایان له‌ عه‌رشی تالاره‌ گرانبه‌هاکانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه‌.

هونه‌رمه‌نده‌کان له‌ سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا سه‌مفۆنی نۆهه‌می بیتهۆڤن ده‌ژه‌نن‌ که‌ بانگه‌وازه‌ بۆ وه‌ستانی ده‌نگی بۆمباکان و هاتنی شادی و خۆشی بۆ ناو دڵی خه‌ڵک، بیتهۆڤن به‌ نۆته‌ی مۆسیقاکه‌ی هاوار ده‌کات:  "دۆستان، ئه‌م ده‌نگانه‌ نا، لێگه‌ڕێن با تامێکی زیاتری شادی بچێژین". ئه‌وه‌ په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆرکێستراکه‌شه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=rwBizawuIDw

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (34)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی


 "سیسته‌می جیهان سیسته‌مێکی دژ به‌ کورده"‌ (ئیسماعیل بێشکچی)

 

http://nnsroj.com/userfiles/image/MM/B/ismail_besikci.jpg

ئیسماعیل بێشکچی، وێنه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی نووچه‌ و شرؤڤه‌ی ڕۆژ وه‌رگیراوه‌

 

ئه‌وه‌ ده‌قی وتووێژێکی تازه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بێشکچیدا. بێشکچی‌ بۆچوونی تازه‌ی ئۆجالان له‌مه‌ڕ دێموکڕاتیزه‌ کردنی تورکیا ده‌داته‌ دواوه‌ و ده‌ڵێ کورد ده‌بێ له‌پێناو بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییدا خه‌بات بکات. به‌داخه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ بێشکچی خۆی و بۆچوونه‌کانی له‌ سه‌رچاوه‌ کوردییه‌کاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان نییه‌ و شێوه‌یه‌ک له‌ سانسۆری نادیار به‌سه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ مه‌زنه‌ وهه‌ڵوێسته‌کانیدا سه‌پێنراوه‌:

http://nnsroj.com/Detiles.aspx?id=7012&id_map=26

 

 

سه‌عید نۆرسی

چه‌ند ڕاستییه‌کی نه‌زانراو سه‌باره‌ت به‌ 'سه‌عید کوردی' یان ئه‌و ناوه‌ درۆیینه‌ی وا به‌سه‌ریدا بڕاوه‌‌ واته‌ 'سه‌عید نۆرسی'. وتاره‌که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک ناته‌واوی و ناڕوونی، گه‌لێک زانیاریده‌ره‌ و من به‌ خوێندنه‌وه‌ی مووچڕکم به‌ له‌شدا هات: تورکی ڕه‌گه‌زپه‌رست چی به‌سه‌ر مێژوو و که‌سایه‌تییه‌ مێژووییه‌کانمان هێناوه. نه‌مزانی په‌یوه‌ندی نووسه‌ری وتاره‌که‌ له‌گه‌ڵ "نوور" واته‌ فێرگه‌کانی "ئیشیق"‌ ی فه‌تحوڵلا گویله‌ن چییه‌ به‌ڵام هه‌رچی بێت وتارێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌یه‌ :

http://www.awene.com/opinion/2014/04/27/31625

 

له‌ چه‌پی زێده‌ڕؤوه‌ بۆ ئیسلامیی زێده‌ڕۆ!

سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی، بادانه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌سی زێده‌ڕۆی چه‌پ به‌ره‌و ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دی له‌ کوردستانمان ده‌دایه‌ پاڵ‌ بێ باوه‌ڕی و وازوازی بوونی هه‌ندێک که‌س،‌ به‌ڵام له‌ ماوه‌ی سی ده‌یه‌ی ڕابردووی ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌دا دیمان ئه‌وه‌ یاسایه‌کی جیهانییه‌ و له‌ زۆر شوێنی دیکه‌ش په‌یڕه‌و کراوه‌. ئه‌و که‌سانه‌- له‌ هه‌رکام له‌و دوو به‌ره‌یه‌دا بووبێتن، توند وتیژ و زێده‌ڕۆ بوون و هه‌ر زێده‌ڕۆیی و لاوازیی مه‌نتیق له‌م لووتکه‌وه‌ گه‌یاندوونییه‌ته‌ لووتکه‌یه‌کی تر.

وتارێکی به‌پێز سه‌باره‌ت به‌ دۆخی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ ئێران. بریا کارێکی وا پسپۆڕانه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌پی کوردستانیش بکرایه‌ت که‌ له‌ چه‌پی ئێران و توورانیش سه‌رلێشێواوترن!

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/04/179069.php

 

 

هه‌ژاری له‌ فه‌لسه‌فه‌دا

کورد مێژوویه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی نییه‌ و به‌ داخه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆش نه‌ بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفێکی گه‌وره‌مان له‌ناودا هه‌ڵکه‌وتووه‌ و نه‌ ته‌نانه‌ت بابه‌تی فه‌لسه‌فی له‌ کتێب و ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕه‌کانماندا‌ شوێنێکی گرنگی هه‌یه‌. ئه‌م کتێبانه‌ش ته‌نیا شتێکن که‌ له‌ هیچ باشترن. وه‌ک ده‌بینین هیچکام نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر بنه‌ما و ئوسووڵه‌ فه‌لسه‌فی و فیکرییه‌کان له‌کاتێکدا بۆ ناسینی که‌سێکی وه‌ک ئێریک فڕۆم ده‌بێ سه‌ره‌تا مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا بزانی و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بێی تاده‌گه‌یه‌ فه‌لسه‌فه‌ی دوای مارکس.

 

http://www.pertwk.com/ktebxane/taxonomy/term/1421

 

بنه‌مای ئه‌خلاق له‌ ئاییندا نییه

ئه‌وه‌ پرسیار و وه‌ڵامێکی کورته‌ له‌ بابه‌ت ئه‌و سه‌فسه‌ته‌یه‌ی وا ئیسلامییه‌کان ده‌یکه‌ن و ئه‌خلاق به‌ ئایینه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن که‌سانێک که‌ باوه‌ڕی ئایینییان نییه‌ له‌ ئه‌خلاقیش به‌دوورن:

https://www.youtube.com/watch?v=h55JJSN94tI

 

"هانا ئارێنت" و 'بیر کردنه‌وه‌ وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌خلاقی'

-         خه‌ڵکی ئاسایی چۆن ده‌بنه‌ به‌ڕێوه‌به‌ڕی خراپه‌کاری؟

-         ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه‌؛ 'بیرنه‌کردنه‌وه'‌ یه‌ک له‌ گه‌وره‌ترین جینایه‌ته‌کانه‌.

-         بنه‌مای خراپه‌کاری چییه‌؟

-         به‌خۆدا نه‌چوونه‌وه‌ و بیرنه‌کردنه‌وه‌!

"سیاسه‌تی جیا له‌ ئه‌خلاق شایانی ئه‌وه‌ نییه‌ ناوی سیاسه‌تی لێ بنرێت..... هه‌موو مرۆڤێک سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه‌."

ڤیدیۆیه‌ک به‌ زمانی فارسی بۆ ناسینی ئه‌و تێئۆریسیه‌نه‌ سیاسییه مه‌زنه‌‌‌.

http://www.iranglobal.info/node/32045

 

داب و نه‌ریتێکی دیکه‌ی ئایینی مووسا له‌ ئیسلامدا

جه‌ژنی ته‌کلیفی کیژۆڵه‌ی 9 ساڵان! جه‌نابی مامۆستا له‌ فیلمه‌که‌دا ده‌فه‌رموێت ئه‌و کیژۆڵانه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌بێ "حیسابێکی نوێ بۆ ژیانی خۆیان بکه‌ن". بڵێی نیازی مامۆستا له‌و حیسابه‌ نوێیه‌ چی بێت؟ ئایا ده‌توانین دڵنیابین که‌ گورپه‌ ددانی بۆ هیچیان تیژ نه‌کردوه‌؟

http://www.gooya.com/external/lenziran.com/2014/04/14/a-ceremony-of-matureness-of-9-years-old-girls

 

فه‌ریکه‌ ده‌رگا!

یه‌ک دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا ڤیدیۆیه‌کی کورت له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ ئێرانییه‌کان دانرابوو، دوو لینگه‌ ده‌رگا و چوارچێوه‌که‌ی، که‌ بۆ دیواری حه‌ره‌می ئیمامیك دروست کرابوو‌ و بڕیار بوو‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ببرێته‌ باشووری عیراق، هێشتا له‌ ئێران نه‌چووبووه‌‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌لاکان ناوبوویانه‌ سه‌ر ترێلی و به‌ شاراندا ده‌یانگێڕا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندووری خورافه‌ گه‌رم ڕابگرن. خه‌ڵکی هه‌ژاریش جل وبه‌رگی خۆیان حه‌وا ده‌دایه‌ سه‌ر ترێلی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌خته‌ی هێشتا به‌ ده‌رگا نه‌بووی به‌ دیواره‌وه‌ هه‌ڵنه‌واسراو، متفه‌ڕکی بکات نه‌خۆش نه‌که‌ون و ڕزق و ڕۆزییان زیاد بێت! پرسیارێک: ئه‌رێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ و ئه‌و حکوومه‌ته‌ له‌یه‌ک ناکاڵێنه‌وه‌؟

وتووێژی دوو بڵیمه‌ت پێکه‌وه‌

ئیزاک ئاینشتاین: زیاترین ڕێز لێگرتنم له‌ هونه‌ری تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ دیارده‌یه‌کی جیهانییه‌ و بێ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌کت گوتبێت، جیهان لێت تێده‌گات و ڕێزت لێده‌گرێت.

چاڕلی چاپلین: ڕاسته‌، به‌ڵام ناوبه‌ده‌ره‌وه‌یی تۆ له‌وه‌ش زیاتره‌؛ جیهان ڕێزت لێده‌گرێت له‌ کاتێکدا که‌س لێت تێناگات و نازانێ ده‌ڵێی چی!

 

گۆلی ورمێ

ماوه‌یه‌که‌ ئێرانییه‌کان ڕووباری ئه‌ڵوه‌ندیان ویشک کردووه‌ و ناهێڵن ئاوه‌که‌ی بگاته‌ کوردستان. وا ئێستا ددانیان له‌ چۆمی که‌ڵوێش تێژ کردووه‌ و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیگێڕنه‌وه‌ و بیگه‌یێننه‌ گۆلی ورمێ بۆ چاره‌سه‌ری بێ ئاوییه‌که‌ی. ئه‌وان ده‌ست له‌و ڕووبارانه‌ نابه‌ن که‌ ده‌چنه‌ قووڵایی خاکی ئێرانه‌وه‌ و زه‌ویوزاری ئێران ئاودێری ده‌که‌ن به‌ڵکوو نه‌قشه‌یان بۆ خاکی کوردستان کێشاوه‌ و هه‌ربۆیه‌ش قسه‌ له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئاوی‌ 'زاب' ده‌که‌ن. فه‌رموون:

"عیسی کلانتری دبیر ستاد احیاء دریاچه ارومیه، انتقال آب از حوضه «رود زاب» را ضروری دانست، اما تاکید کرد شروع انتقال آب زودتر از سال ۱۳۹۸ امکان پذیر نیست. همچنین به گفته دبیر وی انتقال آب از دریای خزر به دریاچه ارومیه در آخرین اولویت قرار دارد."

http://www.radiozamaneh.com/140040

/#

کاریکاتیریستێکی به‌رپرس

فوئاد محه‌ممه‌دی هونه‌رمه‌ندێک که‌ دژ به‌ ناوه‌که‌ی خۆی ڕاپه‌ڕیوه‌!

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=6909&ID_map=27

ئه‌وه‌ چ زمانێکه‌‌؟

کورد وا قسه‌ ناکات و واش نانووسێت، له‌ ئوروپاش تایتڵی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کان به‌و شێوه‌ نامۆیه‌ نانووسن، ئه‌ی ئه‌م شێوازه‌ نووسینه‌ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌‌ ماڵپه‌ڕی قورس وقایمی وه‌ک هاوڵاتی و سبه‌ی کردوویانه‌ته‌ شێواز بۆخۆیان؟

"سێ کەسیان لە خێزانێکن؛ پێنچ کەس لە شنگال دەکوژرێن"                                                      (تایتڵی هه‌واڵێکی ڕۆژی 10/4/2014 ی ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی)

"ژورى پەیجورى رەتیدەکاتەوە؛ لەمەکۆى شەقڵاوەى گۆڕان پانزە ملیۆن دینار دیار نامێنێت"

(هه‌واڵێکی دیکه‌ی ڕۆژی 26/4/2014 ی ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی)

کۆلی!

من پێشتر زۆرم خه‌فه‌ت‌ ده‌خوارد و ده‌مگوت بۆچی شیعر و به‌یت و گۆرانی کوردی پڕن له‌ ئێش و ئازار و خه‌م و ڕه‌نج. دیاره‌ ئه‌وه‌ به‌رهه‌می سه‌دان ساڵ ژێرده‌ستی و هه‌ڵاواردن و به‌ که‌م زانینمان له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌مانه‌وه بوو‌‌. ئێرانییه‌کان سی ساڵێک زیاتر نییه‌ که‌ڵه‌گای کۆماری ئیسلامی سواری ملیان بووه‌‌ و شادی و خۆشیی له‌دڵدا کوشتوون، ئینجا خێرایه‌ک هاتوون لای ده‌ستی ئێمه‌ دانیشتوون! بزانه‌ چۆن "مرثیه‌" ی دڵ تاوێن ده‌خوێنن:

"رفت آن سوار، کولی! باخود ترا نبرده‌   /    شب مانده‌ است و با شب، تاریکی فشرده‌..."

شیعری سیمین بهبهانی به‌ ده‌نگی هومایون شه‌جه‌ریان:

https://www.youtube.com/watch?v=I54EqCs19NU

 

ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌می شیعره‌که‌ی سیمین‌ له‌ کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا (لام وایه‌ میسراعێکی داکه‌وتبێت):

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=59471

ته‌نزێکی خۆش

سه‌باره‌ت به‌ هێرشی پاسدار و ئیتیلاعاتی بۆ سه‌ر به‌ندی 350 زیندانی ئێڤین:

http://www.iranglobal.info/node/32292

 

به‌ختیار ڕه‌حمانی، فوتباڵیستی ده‌نگ خۆشی کورد

ڕه‌حمانی کاپیته‌نی سه‌رکه‌وتووی تیمی فوتبۆڵی "فولادی ئه‌هواز" کوردێکی خه‌ڵکی سه‌رپێڵی زه‌هاوه‌. ناوبراو جگه‌ له‌ کاری کاپیته‌نی تۆپی پێ، هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگ خۆشیشه‌ و ئه‌وه‌ گۆرانییه‌کی کوردییه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌و:

https://www.youtube.com/watch?v=kl-ST3srh0U&feature=share

 

موسوڵمانیش ده‌کرێ پێبکه‌نێت و هه‌ڵپه‌ڕێت!

https://www.youtube.com/watch?v=gVDIXqILqSM

"بهار مو‌حد" و ئاوازی ڕه‌سه‌نی کوردی

ئه‌ڵڵا وه‌یسی له‌ نیویۆرک! به‌ ده‌نگی خۆشی خاتوو به‌هار موه‌حید:

"ساقی نه‌ئامای وه‌ سه‌ر وه‌ختمدا /  پا بنێی وه‌بان زام سه‌ختمدا"

https://www.youtube.com/watch?v=QC5SctrPbVw

https://www.youtube.com/watch?v=JPYNy7gJZCE

https://www.youtube.com/watch?v=a74BE_xL72w

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (35)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی    

نرخی گیانی مرۆڤ له‌ کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا

"... ئێمه‌ لامان وایه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌رانبه‌رین. وا بیر ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ نه‌کرێت نرخێک بۆ گیان مرۆڤ دابنرێت به‌ڵام له‌ هه‌ڵه‌داین، مرۆڤ له‌گه‌ڵ ێه‌کتردا به‌رانبه‌ر نین، هه‌رکه‌س نرخکی هه‌یه‌.... له‌ جیهاندا ته‌نیا ئه‌خلاق به‌ خۆڕاییه‌..." (به‌شێک له‌ ده‌قی وتاره‌که‌)

http://www.radiozamaneh.com/142253

 

وشیارکردنه‌وه‌ی دوکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور

"....در این شرایط که امپریالیسم و بنیادگرایی منطقه را از لیبی گرفته تا افغانستان و پاکستان به میدان جنایت علیه بشریت تبدیل کرده اند، می توان بر اساس تجربه های قرن گذشته گفت که یا این وضع به انقلاب می کشد و یا انقلاب جلوی آن را خواهد گرفت. اما اگر شرایط عینی دخالت فوری و جدی آزادی خواهان را می طلبد، شرایط ذهنی به طرز اسفناکی عقب مانده است."

http://www.ruwange.blogspot.co.uk

دیسان ورمێ و به‌ربینگ گرتن به‌ کورد

ڕێزدار مه‌سعوود شه‌مس نه‌ژاد پارێزه‌ری ناسراو و مامۆستای یاسای زانکۆی ورمێ له‌ زیندانی و له‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی شاره‌که‌دایه‌. پاکتاو کردنی کورد پڕۆسه‌یه‌که‌ چه‌ندساڵه‌ له‌ ورمێ ده‌ستی پێکردووه‌:

 

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=7088&ID_map=23 

فریای چۆمی که‌ڵوێ بکه‌وین

هه‌فته‌ی پێشوو گوتم خه‌ریکن زێی بچووک هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه‌ و به‌ ناوی ڕزگاریی گۆلی ورمێوه‌ ناهێڵن به‌ره‌و باشووری کوردستان بڕوات واته‌ هه‌ر ئه‌و به‌ڵایه‌ی وا به‌ سه‌ر چۆمی ئه‌ڵوه‌نیان هێنا. سه‌یری ئه‌و وه‌قاحه‌ته‌ بکه‌ن که‌ کابرای گێژ ده‌ڵێ "زاب کوچک هیچ مدعی ندارد" واته‌ خاوه‌نی نییه‌. ئه‌وه‌ وتارێکه‌ براده‌رێکی سه‌رده‌شتی له‌ وه‌ڵامی ئه‌و کابرایه‌دا نووسیویه‌تی. کاره‌که‌ به‌ وتارێک و دوان و سه‌د جێ به‌جێ نابێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ده‌وێت ده‌نا ئه‌وان له‌ لایه‌ن مالیکی و حه‌کیم و موقته‌دا سه‌دری عیراقه‌وه‌ دژایه‌تییه‌کیان ڕووبه‌ڕوو نابێته‌وه‌ حکوومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ به‌رگریان بێت، ته‌نیا هیوا ئێمه‌ین که‌ ده‌بێ وه‌جواب بێین:

http://sardasht90.mihanblog.com/post/113

زاراوەی سیاسی- ئایینی حاکمانی ئێران

دڵنیام زۆرێک لە ئێمە هەندێک لەو ئاماژە و ئیشاڕانەی مەلاکانی حاکم له‌ ئێران تێناگەین. ئەم زانیارییانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ تێگه‌یشتن له‌و ڕێفڕه‌نسانه‌ی وا مه‌لاکان له‌ قسه‌کانیاندا ده‌یده‌ن:

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/02/140218_l39_file_political_glossary_2.shtml 

ئیعدامی تۆمه‌تبار به‌ "یانه‌سیب"!

دوای سه‌رده‌می ناسراو به‌‌ "صدر اسلام" ی هه‌زار و چوارسه‌دساڵ پێش ئێستا و دادگاییه‌کانی خه‌ڵخاڵی، هیچکه‌س دادپه‌روه‌ری له‌م چه‌شنه‌ی نه‌دیتووه‌ ونه‌بیستووه‌: دادوه‌رێکی حکوومه‌تی ئیسلامی له‌ ئێران به‌ "یانه‌سیب" (قرعه‌کشی) له‌ نێوان دوو تۆمه‌تباردا یه‌کیان ئیعدام و ئه‌ویتریان ئازاد ده‌کات! ده‌زانم باوه‌ڕ ناکه‌ن به‌ڵام تکایه‌ سه‌رتان سووڕ نه‌مێنێت، ئیسلامی عه‌زیز حوکمی له‌وه‌ سه‌یرتریشی له‌ ژێر عه‌بای مه‌لاکاندا شاردۆته‌وه‌، له‌ دواڕۆژدا ده‌ریانده‌خات:

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/04/178549.php

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پسپۆڕانه‌ له‌مه‌ڕ ئیعدام و به‌ خاچ کێشان

http://www.radiozamaneh.com/132475

دایکانی شاراوە

یەکەم وێنەی فۆتۆگرافیی جیهان لە ساڵی ١٨٢٦ دا گیراوە. لە سەرەتای کاردا، ژنان خۆیان دەرنەخستووە تەنانەت ئەگەر دایکان ویستبێتیان وێنەی منداڵەکەیان بگرن، خۆیان چوونەتە پشت پەردەیەک، یان کووتاڵێکیان بەسەر خۆیاندا داوە بۆئەوەی دیار نەبن. بڵێی لە سەدەی نۆزدەهەمدا ئوروپییەکانیش موسوڵمان نەبووبێتن و دواتر له‌ دین وه‌رگه‌ڕابن!

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2013/12/131208_l51_l93_hidden_mother.shtml

بۆچی؟

له‌ براده‌رێکی خۆم بیستبوو ماڵپه‌ڕی "زمزیران" ماڵپه‌ڕێکی باش بێت، ویستم بزانم بابه‌ته‌کانی چی و چۆنن، دیتم بۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ سه‌ره‌تا ده‌بێ ناوی خۆت تۆمار بکه‌یت، نه‌مکرد! ماڵپه‌ڕێکی گشتی چ پێویستێکی هه‌یه‌ بزانێت خوێنه‌ر و بینه‌ری کێیه‌ و ئه‌دره‌سی کامه‌یه‌؟  هیوادارم براده‌ران بیرێک له‌و به‌ربه‌سته‌ نازه‌رووره‌ بکه‌نه‌وه که‌ بۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان داناوه‌‌:

http://www.zmziran.com/ku/news.php 

مسته‌ر پێغه‌مبه‌ر!

ئه‌وه‌نده‌ی بیستبێتمان خوا پێغه‌مبه‌ره‌کانی خۆی ناردۆته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌ویش ته‌نیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئیتر پێغه‌مبه‌ری هه‌واییمان نه‌بیستبوو له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسمان و زه‌وی به‌ربینگ به‌ خه‌ڵکی گومڕا بگرێت و بفه‌رموێت ده‌مه‌وێت به‌ نارنجۆک ئیڕشادتان بفه‌رمووم. وا هه‌واڵ هاتووه‌ کوردێکی پێغه‌مبه‌ر له‌جیاتی کتێبی پیرۆز پاسپۆرتێکی ئاڵمانی به‌م ده‌ستهیه‌‌وه‌ و نارنجۆکێک به‌ ده‌سته‌که‌ی تره‌وه ویستوویه‌تی گوناهکارانی ناو فڕۆکه‌ ئیڕشاد بکات که‌ سواری سه‌ری بوون‌ و نه‌یانهێشتووه‌ عاله‌مه‌که‌ بته‌قێنێته‌وه‌. ئافه‌ره‌م پێغه‌مبه‌ری سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک بۆ خۆت و بڵیمه‌تیت، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوایه‌یت ئێمه‌ی له‌ سیڕاتی موسته‌قیم لادراو کێ هیدایه‌تی ده‌کردین ئه‌ویش به‌ زه‌ربی تاقه‌ یه‌ک نارنجۆک. ئێمه‌ ئیمانت پێ دێنین، سه‌رت بۆ داده‌نه‌وێنین، عیباده‌تت ده‌که‌ین، به‌ڵام تکایه‌ مه‌مانکووژه‌ منداڵمان ورده‌‌! به‌ڵام له‌ گاڵته‌ به‌ده‌ر ئێران و مه‌لاکانی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ که‌میان کار له‌سه‌ر گه‌نج ولاوی هه‌ژاری کورد کردبوو، وا کێشه‌ی سووریاش داعیش و ماعیشی لێ ڕاست کردینه‌وه‌. تا ئه‌وانه‌ له‌ تێگه‌یشتنێکی ساکار نزیک ببنه‌وه‌ خۆ نیوه‌ی خه‌ڵکیان ته‌قاندۆته‌وه‌!

شایه‌ری کورد که‌متر نێوانی له‌گه‌ڵ ئایین خۆش بووه‌!

ئه‌وه‌ تاقه‌ چه‌ند نموونه‌ی:

ژێرم خاک ئه‌که‌ی، سه‌رم سه‌نگ ئه‌که‌ی / ئه‌من ده‌نگ ناکه‌م، ئه‌تۆ ده‌نگ ئه‌که‌ی!

(شیعری "میرزا ئۆلقادری پاوه‌یی، گۆرانی "به‌ له‌نجه‌"، سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌فایی)

ئه‌رێ داد له‌ ده‌س خودای به‌نده‌ شناس / خاست دا وه‌ خراپ، خراپت دا وه‌ خاس!                                                  (ته‌رکیبی "به‌نده‌ شناس" ته‌وسی تێدایه‌ و له‌ ڕاستیدا واتای به‌نده‌ نه‌شناس ده‌داته‌وه‌‌؛ گۆرانی "به‌ له‌نجه‌"، سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌فایی).

گه‌وهه‌ر گه‌وهه‌ر، گه‌وهه‌رێ / سینگت حه‌وزی که‌وسه‌رێ

خۆشترن له‌ ئاوی که‌وسه‌ر / حه‌جاجی ده‌چنه‌ سه‌رێ!

(گۆرانی "گه‌وهه‌رێ"، حه‌سه‌ن زیره‌ک)

به‌هه‌شتی باقیم ده‌نێ / به‌ بێ بالای تۆم ناوێ

(هه‌مان گۆرانی، هه‌مان هونه‌رمه‌ند)

نه‌ نووشتووی مه‌لا، نه‌ شاڵی سه‌ید / هیچی به‌ فریای دڵه‌که‌م نه‌گه‌یشت

(گۆرانی "هه‌ر یه‌سه‌"، محه‌ممه‌دی ماملێ)

کافرم، جووم، ئه‌رمه‌نیم، دینم بۆتۆ به‌تاڵه‌

(گۆرانی "هه‌واره‌"، حه‌سه‌ن زیره‌ک، هه‌روه‌ها محه‌ممه‌دی ماملێ)

ڕوخسارت ده‌رخه‌ بوینم جه‌بینت / له‌ سه‌ر کام دینی، بێمه‌ سه‌ر دینت

(گۆرانی "هه‌ی مه‌نێ مه‌نێ"، سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌فایی)

مه‌لا له‌ مزگت قورئان ئه‌خوێنێ / فه‌ڕه‌نگیس هاتگه‌ ته‌ڵاق ئه‌سێنێ!

(هه‌مان گۆرانی، هه‌مان هونه‌رمه‌ند)

ئامه‌ و ئامه‌ و ئامینه‌، ئا‌مه‌که‌ی لێو قه‌ندینه‌ / هه‌رکه‌س بمژێ سه‌ر کوڵمی نیوه‌ی ته‌حیات و دینه‌

(گۆرانی "ئامه‌ و ئامه‌ و ئامینێ"، سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌فایی و سادق)

گویند کسان بهشت با حور خوش است / من میگویم که‌ آب انگور خوش است

(شیعری خه‌ییام، حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌ سووکه‌ گؤڕانکارییه‌که‌وه‌ به‌ گۆرانی گوتوویه‌تی)

"کماصلیت" زوانم لاڵه‌ /  ته‌حیات ئه‌خوێنم تۆم له‌ خه‌یاڵه‌

(فۆلکلۆری ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان به‌ ڕیوایه‌تی محی الدین حه‌قشناس له‌ 'شاره‌که‌م سنه‌' دا)

دوێشه‌و له‌ خه‌وما دووربا تۆ مردی / که‌لام شه‌هاده‌ت له‌ بیرمه‌و بردی

(هه‌مان شوێن)

 

و له‌م چه‌شنه‌ زۆرێکیتر....

مه‌ته‌ڵۆکه‌ی "ئه‌مشه‌و" ی کوردی

چه‌ند ساڵه‌ کێشه‌ی "ئه‌مشه‌و" م بۆ ساغ نه‌بۆته‌وه‌. کاتێ ده‌ڵێی ئه‌مشه‌و ده‌چم بۆ سینه‌ما واته‌ کاتێک که‌ هێشتا دانه‌هاتووه‌ یا خود ئێواره‌ی هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی وا تێیدای، بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ بکه‌ی، "ئه‌مشه‌و" ه‌که‌ ده‌کاته‌‌ شه‌وی سێ شه‌ممه‌ له‌ سه‌ر چوارشه‌ممه‌. تا ئێره‌ ڕوونه‌.

به‌ڵام له‌ موکریان له‌ زاراوه‌ی "ئه‌مشه‌و" یان "ئه‌مشۆ" بۆ شه‌وی پێشتریش که‌ڵک وه‌رده‌گرن واته‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر سێ شه‌ممه‌ی هه‌مان ڕۆژ، بۆ نموونه‌ له‌م گۆرانییه‌ی ماملێی نه‌مردا: "ئه‌مشۆ نه‌بوو شه‌وی دینێ / به‌ خه‌یاڵ چوومه‌ مه‌دینێ / خزمه‌ت په‌ریزاده‌ی چینێ"[1] له‌ شیعره‌که‌دا کاتێ ئه‌مشۆ له‌گه‌ڵ چووم پێکه‌وه‌ دێت واتای شه‌وی پێشتر ده‌دات واته‌ ڕابردوو. جا نه‌ک هه‌ر ماملێ و له‌ گۆرانیدا به‌ڵکوو له‌ قسه‌ی خه‌ڵکی ئاساییشدا ئه‌وه‌ هه‌یه: "ئه‌مشۆ ىێ ئێوه‌ ناخۆش گۆشتاوێکی خۆشمان خوارد". ئێستا تکایه‌ بۆم ڕوون بکه‌نه‌وه‌ ئه‌مشه‌و له‌ ماڵی ئێوه‌ میوان ده‌بم، یان ئه‌مشه‌و له‌ماڵتان میوان بووم؟ تکایه‌ مه‌‌ڵێن هیچکامیان پێم ناخۆش ده‌بێت!

 

وێبلاگ یان لاپه‌ڕه‌یه‌کی فه‌یسبووک بۆ مۆسیقای کوردی

من به‌ هه‌ڵکه‌وت تووشی ئه‌م ئادرێسه‌‌ هاتم. کارێکی باشه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ و ناساندنی مۆسیقای کوردی، ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆش بێت:

http://kurdmusic5.com/category/full-album-2

هۆمه‌ر دزه‌یی وه‌ک نوێکه‌ره‌وه‌ی مۆسیقای کوردی

کاک هۆمه‌ر دزه‌یی نه‌ک هه‌ر پێشه‌نگی ڕۆژه‌ڤ کردنی مۆسیقای نه‌ته‌وایه‌تیمان و ئاوێته‌ کردنی جاز له‌گه‌ڵ فۆلکلۆری کوردی بووه‌، به‌ڵکوو ئێستاش هه‌ر له‌و بواره‌دا پێشڕه‌وه. ئه‌و لاقی له‌ سه‌ر زه‌ویی نه‌ریته‌ ڕه‌سه‌نه‌کان به‌نده‌ و به‌ ده‌ست، په‌نجه‌ره‌ی ژووری مۆسیقاکه‌مانی به‌ره‌وه‌ هه‌وای تازه‌ کردۆته‌وه‌. ئه‌وه‌ ڕاست ئه‌و کاره‌یه‌ که‌ ده‌بێ هۆنه‌رمه‌ندانمان بیکه‌ن و نه‌هێڵن مۆسیقای کوردی له‌ دووپات بوونه‌وه‌ و لاسایی کردنه‌وه‌ی پێشینیاندا بخنکێت؛ وه‌ک ئێستا خه‌ریکی خنکانه‌.

ئه‌وه‌ چه‌ند ئاوازی تازه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ مه‌زنه‌. گۆرانی "شۆڕه‌ژن" کۆنه‌ و حه‌سه‌ن زیره‌ک و ماملێش گوتوویانه‌ به‌ڵام مامۆستا هۆمه‌ر شه‌قڵی خۆی وه‌ها قورس و قایم له‌ ئاواز و شیعره‌کانی داوه‌ که‌ گۆرانییه‌کی سه‌ربه‌خۆی لێ ده‌رهاتووه‌ و به‌م پێیه‌ مڵکی خۆیه‌تی. گۆرانی دوو کورتکان له‌ لاوکی کرمانجی وه‌رگیراوه‌ و باڵه‌بانه‌که‌ی یارمه‌تی شیعری گۆرانییه‌که‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نۆستاڵژییه‌کی قووڵ به‌رهه‌م بهێنێت و بیسه‌ر بهه‌ژێنێت‌:

https://www.youtube.com/watch?v=faUOeP3BVcM

https://www.youtube.com/watch?v=Dk8VIdLlacA

https://www.youtube.com/watch?v=NlCda5oedo4

https://www.youtube.com/watch?v=lRvxPZvsGvE

https://www.youtube.com/watch?v=tlgUOhCsR_w


 

[1] . باشه‌، په‌ریزاده‌ی چین له‌ مدینة النبی عه‌ره‌بستان ده‌بێ چی ‌کردبێت؟ مه‌گه‌ر له‌ ئۆیغوره‌ تورکه‌کانی چین بووبێت ویستبێتی بچێته‌ حه‌ج و  ببێته‌ حاجیه‌ خانم- ئه‌و ئۆیغورانه‌ی وا له‌ کێشه‌ی ساڵی پاریاندا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی چین، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ریان هاته‌ ‌جواب!

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (36)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

سه‌ربه‌خۆیی فت!

14/05/2014 - کورد، بێ ئەوەی بیر بکاتەوە، قۆناغە سیاسییەکان ئازایانە و پێشمەرگانە دەبڕێت! چل ساڵی ڕه‌به‌ق داوای خودموختاری کرا و قوربانی لە پێناو درا، لەپڕ بە بێ شیکردنەوە وهەڵسەنگاندن، به‌ بێ پرس و مه‌سڵه‌حه‌ت،  کوت و مت دروشمی خودموختاری لاچوو وبوو بە فێدڕالیه‌ت! وا ئێستا فێدڕالیسمیش قرت، لە سەر بنەمای بۆچوونی یەک تاقە کەس، ئەویش کەسێکی ئەسیری دەستی دوژمن، سەربەخۆیی خوازیی باکووریش بوو‌ به‌ هاوژینیی دێموکڕاتیک کە کەس نازانێ لە کامە تەندووردا برژاوە و کامە ئەزموون و لێزانیی لە پشتە!

حزبه‌ سیاسییه‌کانمان لە کامه‌ گۆڕانکاریی هه‌ڵوێستدا ڕاوێژێکیان لە گه‌ڵ خەڵک کرد؟ چ هەڵسەنگاندنێکیان به‌ڕێوه‌ برد ؟ بۆ هێنانە گۆڕێی دروشمی نوێ پشتیان بە کامە پسپۆڕ و کام سەرچاوەی بڕوا پێکراو بەست؟  به‌ داخه‌وه‌ وا پژاکیش به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌له‌که‌مان ده‌نگی خۆی خسته‌ پاڵ براده‌رانی باکوور و ئه‌مڕۆ ژنه‌فتم  که‌ بیری ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌یان داوه‌ته‌ دواوه‌. ئێمه‌ که‌ هه‌روا سووک وسانا له‌ دانیشتنێکدا هه‌ڵوێستی وا گرنگمان ده‌گۆڕین، چ وەڵامێکمان بۆ گه‌ل و شه‌هیده‌کانی پێیه‌‌؟ جوابی‌ مێژوو چ ده‌ده‌ینه‌وه‌؟ من دژبه‌ری هیچکام له‌حزبه‌ سیاسییه‌کانی کورد له‌ کوردستان نیم به‌ڵام دژی چاولێکه‌ری و کاری بێ به‌رنامه‌م.   سه‌ربه‌خۆیی ئا، کاری سه‌ربه‌خۆ نا!

http://rojhelattimes.net/index.php/manshet/952-%D9%BE%DA%98%D8%A7%DA%A9-%D9%BE%D8%A7%D8%B4%DB%95%DA%A9%D8%B4%DB%95%DB%8C-%D8%AE%DB%86%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A8%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D9%88%DA%B5%DB%95%D8%AA-%D9%86%DB%95%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95-%D8%B1%D8%A7%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%86%D8%AF.html

 

زمانی کوردی‌ و پاسدارێکی به‌ناو کۆنسوول

ئێران و سه‌رداره‌ پاسداره‌کانی له‌ باشووری کوردستان شوویان لێ هه‌ڵکێشاوه‌ و هیچیان تێدا نه‌هێشتۆته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستانیش یه‌ک له‌ پارێزگاکانی ناوخۆی ئێران بێت و بیانه‌وێت به‌ شێوازی مه‌لایانه‌ له‌ قوم و مه‌شهه‌ده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن. ده‌نا چۆن کۆنسوولی وڵاتێک ئیجازه‌ به‌خۆی ده‌دات ىچێته‌ باسێکی زمانه‌وانی و مێژووییه‌وه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر خۆی به‌ڵکوو وه‌زیر و سه‌ره‌ک کۆماره‌که‌شی به‌ قه‌درایی توورێکی لێ تێناگه‌ن ئه‌ویش له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاک و وڵاتی خۆی وبۆ زمان گه‌لێک و وڵاتێک که‌ میوانداریه‌تی جه‌نابی ده‌کات! حکوومه‌تی مه‌لاکان بۆ ماوه‌ی 34 ساڵ ئه‌وه‌نده‌ به‌ سووکی ڕوانیویانه‌ته‌ زمانه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی ئێران، که‌ ئیجازه‌ به‌ خۆیان ده‌ده‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دوور له‌ پسپۆڕایه‌تی و ئه‌رکی خۆشیان، شه‌کر بشکێنن و گاڵته‌ به‌ زمان و پێناسه‌ی میلله‌تێک بکه‌ن. ئه‌رکی هه‌موولایه‌کمان به‌ خه‌ڵک و حکوومه‌ت و سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌دیب و زانا و زمانه‌وانی کورده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌ زه‌قه‌ و هه‌ڵوێستی هاوچه‌شنیدا بوه‌ستین و مۆڵه‌ت به‌ دوژمنان نه‌ده‌ین له‌ ناوه‌وه‌ کلۆرمان بکه‌ن و که‌یانمان بفه‌وتێنن. وتارێکی کاک سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و به‌ناو کۆنسووله‌دا:

http://rojhelattimes.net/index.php/2013-09-07-16-21-10/961-ئایا-کۆنسۆڵی-عەرەبی-؟.html

 

بۆناپاڕتیزم بۆ کورد!

لە سەردەمی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤدا پاشایەتی چۆن دەبووژێتەوە؟ ئەویش لە خاکێکدا کە بە درێژایی مێژوو جگە لە پاشاکوێرە، هیچ پاشایه‌کی نەبووە! 'مەلیکی کوردستان' دوای تێکچوونی په‌یوه‌ندی شێخی بەردەقارەمان لەگەڵ ئینگلیزەکان، تەنیا عینوانێکی خۆکرد بوو که‌ بەخۆی دابوو بێ ئەوەی واقیعێکی لەسەر گۆڕەپانی سیاسەتدا هەبێت؛ کەریم خانی زەندیش هێلکەی بۆ ئێرانییەکان و جیقنەی بۆ کورد دەکرد؛ ئەو کاولکارییەی لە سەردەمی ئەودا تووشی ناوچەی سنە و بەگشتی کوردستان هات تەنیا دەکرێت لەگەڵ حکوومه‌تی مغول و خومەینیدا بەراورد بکرێت، هەم وێرانیی شار و گوند و هەم ڕاگوێزرانی زۆرە ملەی کورد بۆ لوڕستان و ئەولاتر!

ئەم هەواڵەی خوارەوە سەرنج ڕاکێشە. ڕێزدار فەرهاد پیرباڵ دەبێ گەڕابێتەوە دوو سەدە پێش ئێستا، نووسراوەی لایەنگرانی "بۆناپارتیزم" ی سەدەی ١٩ ی خوێندبێتەوە و ڕوانگەی ئەوانی کۆپی کردبێت کە دەیانگوت لە کۆمەڵگادا کاتێ هێزە سیاسییه‌کان لە حاڵەتی هاوکێشی و به‌رانبه‌ریی تواناکانیاندان و کاری بەڕێوەبەرایەتی سیاسیی وڵاته‌که‌ یەکلایی نابێتەوە، ئەودەم دەبێ پادشایەک بهێنرێتە سەر حوکم کە ئاڵۆزییەکان دامرکێنێت. ئەو بۆچوونە ئەگەر لە سەدەی ١٩ دا گونجاوی نواندبێت، ئەمڕۆ لە هەموو نەگونجاوێک نەگونجاوترە و ئاڵۆزیی کۆمەڵگا لەوەش کە هەیە زیاتر دەکات. شتی سەمەرە ئەوەیە لە وتووێژەکەدا کاک فەرهاد خۆی لە "'هەموو فەیلەسووفانی ئێستای فەرەنسا بەرزتر" دەنرخێنێت. تۆ بڵێی هەواڵەکە بە هەڵە ڕانەگەیێنرابێت؟ هیوادارم وابێت!

http://www.awene.com/article/2013/11/21/27507

Change.org

ئه‌وه‌ ماڵپه‌ڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و سه‌کۆیه‌که‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی ئاسایی سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تان و ڕێکخراوه‌ و کۆمپانیاکان. یه‌ک له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتووییه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ که‌مپه‌ینێک بوو که‌ کچێکی 17 ساڵه‌ وه‌ڕێی خست و له‌ ئه‌نجامدا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 200 هه‌زار ده‌نگ کۆمپانیای زه‌به‌لاحی پێپسی کۆڵا و کۆکاکۆڵای مه‌جبوور کرد ماده‌یه‌کی زیانبار بۆ سڵامه‌تی خه‌ڵک له‌ خواردنه‌وه‌کانیان ده‌ربهاوێژن.

کورد ده‌توانێت بۆ ئاجێندای باشی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ڵک له‌و ماڵپه‌ڕه‌ وه‌ربگرێت.

http://www.change.org/de

157 که‌س چاوه‌ڕێی ئیعدام

له‌ لیسته‌ی خواره‌وه‌دا سه‌یری زیندانی ورمێ بکه‌ن و ڕێژه‌ی ئه‌و قه‌راری ئیعدامانه‌ی ئه‌وێ به‌راورد بکه‌ن له‌گه‌ڵ زیندانی شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران هه‌روه‌ها سه‌یری ناوی مه‌حکوومه‌کان بکه‌ن که‌ زوربه‌یان به‌ ئاشکرا کوردن. ئه‌وه‌ بانه‌گه‌وازی منه‌: زیندان و ئیتیلاعاتی ورمێ قه‌سابخانه‌ی کوردانن؛ له‌ ورمێ جگه‌ له‌ یاسای ده‌وڵه‌‌تی ئیسلامی، قانوونێکی دیکه‌ش حکوومه‌ت ده‌کات که‌ قانوونی دژایه‌تی کردنی کورده‌ و واهه‌یه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌ تورکه‌کانی له‌ پشت بن. کورد نابێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ زه‌قه‌دا بێده‌نگ دابنیشێت و چاوی لێ بقووچێنێت:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=59887

ڕه‌چاو کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کۆمپانیاکاندا

ئه‌وه‌ بابه‌تێکی نوێی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌ و ده‌بێ پشتگیری ته‌واوی لێ بکرێت. مه‌رج نییه‌ ته‌نیا حکوومه‌ته‌کان ڕه‌چاوی یاساکانی مافی مرۆڤ بکه‌ن و شه‌ریکات و کۆمپانیاکان چییان پێخۆش بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و مافه‌کانی بکه‌ن. سه‌یری ڕووداوی دوو ڕۆژ پێش ئێستای کرێکارانی مه‌عده‌ن بکه‌ن له‌ تورکیا و ئه‌وه‌ی چۆن گیانی زیاد له‌ 300 که‌س بووه‌ قوربانیی که‌مته‌رخه‌می و مست قووچاویی که‌رتی تایبه‌تی تینووی سوود و په‌له‌ وهه‌له‌یان بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حیسابی بانکه‌کانیان. دڵنیام ده‌بێ به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی وا له‌ قووڵایی دوو کیلۆمه‌تردا زینده‌ به‌گۆڕ کران، کورد بووبێتن.

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/05/179617.php

افتخار پارس!

من دڵنیا نیم ته‌عبیریHonour of Persia  واتای "افتخار پارس"  بداته‌وه‌؛ پرشیا ناوێکه‌ ئوروپاییه‌کان به‌ ئێرانیان داوه‌ و له‌ ڕابردوودا وڵاتی ئێران لای ئه‌وان به‌و ناوه‌ ناسراو بووه‌. به‌م پێیه‌، ده‌بوایه‌ دوو وشه‌که‌ به‌ "افتخار ایران" واتا بکرێنه‌وه‌‌. به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوه‌ بۆ تیمی تۆپی پێی نه‌ته‌وایه‌تی ئێران هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسییه‌ و ناڕه‌زایی زۆری خه‌ڵکی لێ که‌وتۆته‌وه‌‌. ئێران ته‌نیا هی فارس زمانان نییه‌ و خاوه‌نی دیکه‌شی هه‌ن که‌ یه‌کی بێگومانیان ئێمه‌ی کوردین.

 

چه‌ند وتاری پسپۆڕانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئازه‌ربایجانی ساڵی 1946

ئه‌م وتارانه‌ له‌ گۆڤاری فارسیی "گفتگو"دا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و واهه‌یه‌ ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێک به‌شیاندا هاوده‌نگیمان نه‌بێت. سپاس بۆ ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ی ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بۆی ناردبووم.

http://goftogu.com/48/

ڕۆمانێک به‌ زمانی ئاڵمانی

"مه‌ریوان له‌ سێبه‌ری داربه‌ڕووه‌کاندا" ناوی ڕۆمانێکه‌ کاک حوسێن ئێزه‌دی به‌ ئاڵمانی نووسیویه‌تی. من کتێبه‌که‌م نه‌بینیوه‌ و ته‌نیا ئه‌و‌ ناساندنه‌م خوێندۆته‌وه‌ وا کاک ئه‌ڕسه‌لام عه‌زیزی نووسیویه‌تی و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست بڵاو بۆته‌وه‌‌:

http://www.helwist.com/Nuseran/Erselan%20Ezizy/11%20%205%20%2014%20Roman%20%20Meriwan.htm

 

وێنه‌ی کورد

وێنه‌یه‌کی زۆری مرۆڤی کورد و کوردستان له‌م ئادرێسه‌دا بدۆزنه‌وه‌:

http://kurdistan.photoshelter.com/gallery-list

 

سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بۆ گوێدانه‌ مۆسیقای کوردی

وا بزانم ئه‌م ما‎ڵپه‌ڕه‌ پێشتر ناوی سنه،‌ یان سه‌نه‌نده‌ج بوو وئێستا بۆته‌ کورد ئۆن لاین. هه‌رچۆنێک بێت ماڵپه‌ڕه‌که‌ زۆرێک له‌ گۆرانییه‌ کوردییه‌کانی له‌خۆی گرتووه و بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ ده‌بێ ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی بکرێت:

http://www.kurdonline.com/music/index.php

شانامه‌ خوانی کوردی

شانامه‌ی فیرده‌وسی هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ له‌ به‌شێکی به‌رچاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرنگی و بایه‌خی زۆری پێدراوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سنه‌ و کرماشان و ئیلام و لوڕستان تا ناوچه‌ی به‌ختیاری. گه‌لێک منداڵی ئه‌و شوێنانه‌ ناوی شانامه‌ییان له‌ سه‌ره‌، بۆ نموونه‌، ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی گروپی مۆسیقایی کامکار وه‌ک بێژه‌ن و ئه‌رده‌شیر و په‌شه‌نگ و... شانامه‌یین. واهه‌یه‌ هۆکاری ئه‌و دیارده‌یه‌ ئه‌وه‌ بێت که‌ به‌گوێره‌ی بۆچوونی نه‌مر عمادالدین ده‌وڵه‌تشاهی زه‌ڕده‌شت له‌ گۆلی چیچه‌سته‌وه‌ به‌ره‌و ڕۆژئاوا و هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی سنه‌ و کرماشان چووه‌ نه‌ک بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران وه‌ک به‌ڵخ و سیستان که‌ ئێرانییه‌کان ده‌ڵێن.

هه‌روه‌ها زۆر به‌شی شانامه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی و من له‌م دواییانه‌دا دووبه‌رگ شانامه‌ی کوردی میرزا ئه‌ڵماس خانی که‌نوڵه‌یی و میرزای کرندیم بینی که‌ کاک ئیره‌ج به‌هرامی چاپی کردووه‌ و هه‌روه‌ها به‌رگێک شانامه‌ی کوردی (داستانی ڕۆسته‌م و زۆراب) م چاو پێکه‌وتووه‌ که‌ کاک سیاوه‌ش گوده‌رزی چاپی کردووه‌.

له‌ ڕابردوودا شانامه‌یان له‌ قاوه‌خانه‌کان و له‌ ماڵانیشدا خوێندۆته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێک شوێنی کوردستان کاری دڕاماییشیان له‌سه‌ر کردووه‌. هه‌روه‌ها به‌ ئاواز و ده‌نگی خۆش خوێندوویانه‌ته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ نموونه‌یه‌کن له‌ شانامه‌ خوانیی کوردی:

1.     ده‌نگی شه‌هرام نازری و ته‌مووری عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی؛ هه‌وای مۆسیقاکه‌ش ته‌واو کوردییه: "عاقبه‌ت مه‌رگ بوو، هه‌ر مه‌بوو مه‌رده‌ن"‌

https://www.youtube.com/watch?v=lmYZlH-RR0w

2.     ده‌نگ و ته‌مووری شه‌هرام نازری‎(؟): "ڕووسته‌م!"

https://www.youtube.com/watch?v=ESv2bhTqrkA

 

3.     ده‌نگ و ته‌مووری کاکه‌ له‌تیف: "ڕووسته‌م و ئه‌فراسیاو"

https://www.youtube.com/watch?v=aCUnQUVWgCE

4.     ئه‌وه‌ش شانامه‌ی فارسی به‌ هه‌وای مۆسیقای لوڕی:

https://www.youtube.com/watch?v=j9ZNIl5gru0

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (37)

 

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

ئه‌گه‌ر ئه‌نشتاین کورد بوایه‌...

ته‌نز خستنه‌ڕووی ناله‌بارییه‌کانی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگایه‌. کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووی عه‌شیره‌یی بۆ چاره‌سه‌ری‌ کێشه‌ی ناوخۆ و لاوه‌کی پێویستێکی به‌ ته‌وس و پلار کینایه‌ نییه‌ و ڕاسته‌وخۆ به‌ شمشیر یان گولـله‌ چاره‌سه‌ریان ده‌کات. ته‌نز ژانری کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووتره‌ و به‌ واتایه‌کیتر هی ژیانی شارنشینییه‌. ئه‌وه‌ ته‌نزێکی دوکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵایه‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس:

http://www.lvinpress.com/drejaWtar.aspx?NusarID=31&Jmare=87

دیالکتیکی "همه‌چیز را همگان دانند"

بڵێی ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ فارسییه‌ ڕاست بێت که‌ ده‌ڵێ ته‌نیا هه‌موانن که‌ ده‌توانن هه‌مووشت بزانن‌؟ ئایا گونجاوه‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی جیهان، به‌ ڕابردوو و ئێستا و دادێوه،‌ بتوانن سه‌رجه‌م زانستی ئه‌م جیهان و کائیناته‌ بزانن و پرسیاری بێ وه‌ڵام نه‌هێڵنه‌وه‌؟ به‌ دڵنیایی نا؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر "همگان" هێشتا له‌ دایکیش نه‌بووبێتن. به‌ کورتی، ئه‌گه‌ر مێژووی بیر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا بێ نیهایه‌تی ئه‌به‌دییه‌ت بگرینه‌ به‌رچاو، بڵێی مرۆڤ له‌ دواڕۆژدا بتوانێت هه‌موو نهێنییه‌کانی ژیان و جیهان و کائینات که‌شف بکات و نهێنی نه‌هێڵێته‌وه‌؟ وه‌ڵام 'نه‌خێر' ه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو پێشکه‌وت و ده‌سکه‌وتێکی نوێی زانستی، ده‌بێته‌ ‌ هۆکار بۆ دامه‌زرانی پرسیاری بێ وه‌ڵامی نوێ سه‌باره‌ت به‌ ژیان و ژینگه‌؟ واته‌،‌ "همه‌چیز" یش وه‌ک "همگان" بێ نیهایه‌ته‌.

کتێبی نوێی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین

له‌م ماوه‌یه‌دا دوو به‌رگ کتێبی تازه‌ی کاک نه‌وشیروانم خوێنده‌وه: "به‌ده‌م ڕێگاوه‌ گوڵچنین"،

کتێبی یه‌که‌م، ئه‌ده‌بی میزۆپۆتامیا و سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نووسراوی کوردی؛

کتێبی دووهه‌م به‌رگی یه‌که‌م، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌وانی ی کوردی (1898 – 1958)

که‌ڵکی زۆرم له‌ نووسینه‌کان بینی و یادداشتی زۆریشم له‌به‌ر هه‌ڵگرتن، ده‌بێ له‌ ده‌رفه‌تێکی دواڕۆژدا باسی ناوه‌رۆکی کتێبه‌کان بکه‌م. له‌ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کاندا ده‌م‌گوت مخابن سیاسه‌ت چ لێکۆڵه‌رێکی لێزانی له‌ده‌ست گه‌له‌که‌مان سه‌ندووه‌!

کۆماری ئیسلامی به‌شه‌رتی چه‌قۆ!

تکایه‌ ئه‌م یادداشته‌ی میهدی خه‌زعه‌لی بخوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کۆماری ئیسلامی به‌ ده‌ستی چ که‌سانێک ده‌گه‌ڕێت و له‌و‌ سیسته‌مه‌ خاوێنه‌دا کێ دوکتۆرایه و دوکتۆرا یانی چی:

http://www.pyknet.net/1393/11ordibehesht/27/khazali.php

خۆ سووتاندنی ژنان له‌ کوردستان

ڕاپۆرتێکی ساکار سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ساتێکی مه‌زنی کۆمه‌ڵایه‌تی. ڕووناکبیری کورد عاده‌تی کردووه‌ ئه‌م چه‌شنه‌ هه‌واڵه‌ ناخۆشانه‌ ببیسێت به‌ڵام به‌ بن گوێدا ده‌ر یبکات و  ئاوڕی لێ نه‌داته‌وه‌. نازانم که‌مته‌رخه‌می و چاو له‌ ڕاستی قووچاندن تاکه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت؟ کۆمه‌ڵگا خه‌ریکه‌ به‌و نابه‌رانبه‌رییانه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌:

http://nnsroj.com/article.aspx?id=7148&ID_map=25&outhorID=274

ته‌عریفی "تاوانی سیاسی" له‌ قانوونی مه‌لاکانی ئێراندا

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران تا ئێستا که‌ قانوونی نووسراویان نه‌بوو ئاوا له‌گه‌ڵ "تاوان!" ی سیاسی ده‌جووڵانه‌وه‌، ئێستا که‌ پشیله‌ زه‌نگی پاشای خراوه‌ته‌ مل و مه‌جلیس یاسای بۆ ئه‌و "تاوانه‌ مه‌زنه‌" داناوه‌، ده‌بێ له‌ داهاتوودا چی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار بێنن!

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/05/180227.php

په‌یوه‌ندی نزیکی ئابووری له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جیهانی

ئه‌وه‌ له‌و ڕاپۆرتانه‌یه‌ که‌ واهه‌یه‌ به‌چه‌ندساڵ جارێکیش له‌ میدیاکاندا بڵاو نه‌بێته‌وه‌. که‌سێک ئه‌م ڕاپۆرته‌ نه‌خوێنێته‌وه‌ نازانێت چۆن ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئه‌م جیهانه‌ هه‌وساری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ده‌یگێڕن.

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/05/140518_me_hinduja_the_reachest_family_in_britain.shtml

له‌ ئێراندا مردووش ئازاد نییه‌ ‌

مه‌لاکان ئازادییان له‌ زیندووان زه‌وت کردووه‌، شه‌هیدیشمان لێ ده‌شارنه‌وه‌ و گۆڕه‌ دیاره‌کانیش ده‌شه‌مزێنن. وا کێلی قه‌بری شه‌هیدێکی یارسانیان سانسۆر کردووه‌ و ئیجازه‌ ناده‌ن له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیده‌که‌ بمێنێته‌وه‌. ئێستا گه‌لی کورد ژیان و مه‌رگی که‌وتۆته‌ به‌ر به‌زه‌یی کۆماری نگریسی ئیسلامی:

http://nnsroj.com/Detilesshort.aspx?id=7105&id_map=33

دێمۆکراسی تورکی

ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ر که‌س و کاری قوربانییانی مه‌عده‌ن ئه‌زموونی دێمۆکڕاسیی تورکی ده‌کات! سه‌یری وێنه‌ی ئه‌و کاپته‌نه‌ی تیمی فوتبۆڵی ده‌وڵه‌تی تورک‌ بکه‌ن و چاوێک بگێڕن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆپه‌ هه‌ژاره‌که‌! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ تورک بێت له‌گه‌ڵ تورک‌، جا ده‌بێ پۆلیس و جاندرمه‌یان له‌ ماوه‌ی 80 ساڵ دا چییان به‌سه‌ر‌ کورد دا هێنابێتت‎:

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/05/179991.php

با به‌ هانای بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییه‌وه‌ بچین

http://hro-kurd.net/Article.aspx?fld=fa/Scout&id=435

 

 شه‌ڕی ئه‌رده‌شیری ئه‌شکانی له‌گه‌ڵ کوردان

له‌ سه‌ر ئینترنێت شوێنی شیعرێکی 'فیرده‌وسی تووسی' م هه‌ڵگرتبوو که‌ تێیدا فیرده‌وسی باسی شه‌ڕی 'ئه‌رده‌شیری ئه‌شکانی' له‌گه‌ڵ کورد ده‌کات، ئه‌وه‌ به‌شێکی شیعره‌که‌یه‌:

"جنگ اردشیر با کردان
سپاهی ز اصطخر بی مر ببرد
بشد ساخته،‌ تا کند رزم کرد
بنیکی ز یزدان همی جست مزد
که‌ ریزد بر آن بوم و بر خون دزد
چو شاه‌ اردشیر اندر آمد بتنگ
پذیره‌ شدش کرد بی مر بجنگ
یکی کار بد خوار و دشوار گشت
ابا کرد کشور همه‌ یار گشت
یکی لشکری کرده‌ بد پارسی
فزونتر ز گردان یک دو بسی..."

 

ده‌مویست سه‌رجه‌می شیعره‌که‌ له‌ سه‌ر ئینترنێت بدۆزمه‌وه‌ که‌ باسی شه‌ڕی له‌شکری ئه‌رده‌شیر له‌گه‌ڵ کوردانی فارس له‌ نزیک شاری 'اصطخر' ده‌کات. به‌ گوێره‌ی شیعره‌که‌ "سپاه جهاندار بگریختند" واته‌ له‌شکری شا شکا و خۆیشی هه‌ڵات و ئه‌و شه‌وه‌ له‌ لای شوانان له‌ سه‌ر چیا مایه‌وه‌ (ئافه‌ره‌م بۆ فه‌رمانده‌ی ئازای سپای ئێران!).

شیعره‌که‌ له‌ سه‌رچاوه‌کاندا هه‌ندێک ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌یه‌ و له‌ هه‌ندێک شوێندا کورد به‌ گورد نووسراوه‌ یان گورد به‌ کورد و ئه‌وه‌ش واتاکان به‌ ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت. له‌ شێوازی سه‌ره‌وه‌ی شیعره‌که‌دا کورد وه‌ک دز له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌ که‌ ئه‌رده‌شیر هاتۆته‌ شه‌ڕه‌ جه‌نگیان. ئایا کوردی فه‌ردی سێهه‌م کورده‌ یان گورد؟ ئه‌گه‌ر کورد بێت واته‌ هه‌موو ئێران بوون به‌ هاوده‌ستی کوردان، ئه‌وه‌ش له‌ راست ناچێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیرده‌وسی به‌ شان و باڵی ئه‌رده‌شیردا هه‌ڵده‌ڵێت و باسی زۆریی ژماره‌ی له‌شکره‌که‌ی ده‌کات. گوردانی فه‌ردی کۆتاییش ده‌بێ کوردان بێت واته‌ له‌شکری شا هه‌ندێک له‌ هی کورده‌کان زیاتر بوو.

له‌ گه‌ڕانی ئینترنێتدا تووشی لای که‌م ده‌ دوازده‌ سه‌رچاوه‌ هاتم که‌ نه‌ک هه‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و شیعره‌ به‌ڵکوو به‌گشتی هه‌موو 60 هه‌زار فه‌رده‌که‌ی شانامه‌ی فیرده‌وسییان نووسیوه‌ته‌وه‌ و بۆ واتا کردنه‌وه‌ی هه‌موو وشه‌کانی، ڕیفڕه‌نسیان به‌ 'لغتنامه‌ دهخدا' داوه‌ که‌ به‌ یه‌کدوو کلیک  ده‌توانرێت واتای هه‌موو وشه‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ سیانیان:

http://mastaneh.ir/ferdosi/shahnameh/ashkanian

http://www.nosokhan.com/Library/Topic/096Q

http://www.shereno.com/10580/10149/106632.html

هه‌ر له‌ لای ده‌سته‌ڕاستی سه‌ره‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌مدا ئه‌گه‌ر کلیک له‌سه‌ر وشه‌ی 'نیستان جم' بکه‌یت ده‌گه‌یه‌ وێبلاگێکی دیکه‌ که‌ تێیدا هه‌موو دیوانی حافز و دیوانی شه‌مسی مه‌وله‌وی ڕۆمی به‌ نووسین و به‌ ده‌نگ دانراوه‌ ئه‌ویش نه‌ک به‌ یه‌ک نووسین و یه‌ک ده‌نگ به‌ڵکوو به‌ دوان (نه‌سخ و نه‌سته‌علیق و به‌ده‌نگی مووسه‌وی گه‌رماڕوودی و عه‌بدولکه‌ریم سرووش)! کارم نییه‌ به‌ هه‌ڵوێستی سیاسیی ئه‌و دوو که‌سه‌ که‌ له‌ ڕیزی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ی ئێرانیاندا ده‌بینم به‌ڵام هه‌ر که‌سێکن، ئه‌م کاره‌یان له‌ خزمه‌ت ئه‌ده‌ب و هونه‌ری میلله‌ته‌که‌یاندایه‌. سه‌دبریا جاش و موشاویره‌کانی ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌ هونه‌رمه‌ند بوایه‌ن و شاکاری وایان بۆ هونه‌ری میلله‌ته‌که‌یان بخوڵقاندایه‌! کلیک بکه‌نه‌ سه‌ر 'گزیده‌ دیوان حافظ' یان 'گزیده‌ دیوان شمس' له‌ لای ده‌سته‌ڕاستی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قی هه‌ر شیعرێک به‌ دوو شێوه‌ خه‌ت ببینن:

http://www.neyestan.com

دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، مه‌ته‌ڵۆکه‌ی کورد و گورد بۆ من هه‌ر ده‌مێنێت گه‌رچی ده‌زانم فیرده‌وسی ناس و شانامه‌ ناسان هه‌رکام سازی خۆیان ده‌ژه‌نن و بۆ لای باوه‌ڕی سیاسی خۆیانی ده‌کێشن.

 

مارکۆپۆلۆی کورد

مۆسیقار و گۆرانی بێژی کورد زوربه‌یان "مکتشف" ن، نه‌ک "مخترع"! به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌ کوردییه‌، کاری مۆسیقای کوردی بۆته‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌بری کۆن و  ده‌ست به‌ سه‌روگوێلاکی مردووه‌کاندا کێشان و مه‌سیح ئاسا به‌ زیندوویی ته‌حویلی خه‌ڵک دانه‌وه‌یان‌! دیاره‌ ئه‌وانه‌ش هه‌ن که‌ له‌ بیری خوێندن و فێربوون و ئه‌فراندنی کاری تازه‌دان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ته‌پ وتۆزێکدا وونن که‌ ئاپۆره‌ی دووپات که‌ره‌وه‌کان به‌رپایان کردووه‌. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌و مردوو زیندووکردنه‌وه‌یه‌ له‌ مۆسیقای کوردیدا تاکه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت؟ به‌دڵنیایی تا ئه‌وده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا‌ ئاماده‌ نه‌بێت بڕوانێته‌ داهاتوو و ته‌نیا چاو له‌ پشته‌سه‌ری خۆی بکات؛ تا ئه‌وده‌مه‌ که‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌و سه‌دان حه‌سه‌ن زیره‌ک و ئه‌حمه‌د شه‌ماڵه‌ی ئێستایان پێ که‌م بێت و ب‌یانه‌وێت به‌ره‌که‌تی زیاتریان تێ بکه‌وێت!

کلیپێکی هونه‌ری

شیعری گۆران، ده‌نگی کاک فه‌رهاد پیرباڵ، ئاوازدانه‌ر؟

"پایز، پایز، بووکی قژ زه‌رد! تۆ مات، من زیز..."

http://rudaw.net/sorani/culture/170520141

یادی عه‌بباسی که‌مه‌ندی به‌خێر بێت!

22/05/2014 - به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ڕاگه‌یێنراو، به‌یانی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆشی کورد مامۆستا عه‌بباس که‌مه‌ندی کۆچی دوایی کردووه‌. که‌مه‌ندی ته‌نیا ده‌نگبێژ نه‌بوو، نووسه‌ر، شاعیر، وێنه‌کێش و ئاوازدانه‌ریش بوو. له‌ده‌ستچوونی که‌سایه‌تییه‌کی لێهاتووی وه‌ک ئه‌و بۆ هونه‌ری کوردی جێگه‌ی خه‌فه‌ته‌. من شاره‌زای ژیانی کاک عه‌بباس نه‌بووم به‌ڵام له‌ فه‌زای شیعر و گۆرانییه‌کانی وا تێده‌گه‌یشتم که‌ ژینگه‌یه‌کی پڕ ڕه‌نج و ئازاردا ژیابێت و ئه‌وه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندی هه‌ستیاری کورد شتێکی نامۆ نییه‌. یادی به‌خێر بێت!

ئه‌وه‌ش یه‌ک دوو نموونه‌ له‌ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی:

بۆ خوداش کورده‌؟ شیعرێکی کورت:

http://payamparchami.blogfa.com/post/6

ژیننامه‌ و لیسته‌ی به‌رهه‌مه‌کانی:

http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/News/?Id=32548#Title=%0A%09%09%09%09%09%09%09%09%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%D9%88%20%D8%AE%DB%86%D8%B4%D8%AE%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%20%D8%AF%DA%B5%DB%8C%20%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%84%DB%8E%DA%A9%DB%8C%20%D8%AE%DB%86%D8%B4%20%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%8C%20%D8%AF%DA%B5%DB%8C%20%D9%84%D9%87%E2%80%8C%20%D9%84%DB%8E%D8%AF%D8%A7%D9%86%20%DA%A9%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D8%AA%0A%09%09%09%09%09%09%09

گۆرانییه‌ک:

https://www.youtube.com/watch?v=QvashzDw5xA

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (38)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

ڕۆژنامه‌ی "کورد" ی سه‌رده‌می سمکۆ دوای نزیکه‌ی 100 ساڵ!

26/5/2014 – ئه‌مڕۆ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ چاوم به‌ دیتنی ژماره‌ 3 ی ڕۆژنامه‌ی کورد وه‌ک یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردیی چاپی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوون بووه‌وه‌ که‌ له‌ 28 ی مانگی ذیقعده‌ی ساڵی 1340 ی کۆچیدا له‌ شاری ورمێ ده‌رچووه‌. کۆپی ڕۆژنامه‌که‌ براده‌رێکی خۆشه‌ویست بۆی ناردم و ئه‌وه‌‌ دیارییه‌کی به‌نرخ بوو. تا ئێستا زانیاری ئێمه‌ له‌ ڕۆژنامه‌که‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ددون له‌ کتێبی تاریخ ڕضائیه‌ دا باسی کردووبوو و کۆپی لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ژماره‌ی یه‌که‌می له‌وێدا دانابوو. من بۆ ڕێزگرتن له‌ کۆپی ‎ڕایتس خۆ له‌وه‌ ده‌بوێرم که‌ بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ ڕابگه‌یێنم که‌ کۆپییه‌که‌ی بۆ ناردووم، باشتر وا ده‌زانم لێبگه‌ڕێم تا ئه‌وان خۆیان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌. به‌ڵام به‌ گوێره‌ی زانیاریی ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌، وێنه‌ی ڕۆژنامه‌که‌ کاک محه‌ممه‌د ڕه‌زا سه‌یفی قازی له‌ فه‌یسبووکی خۆیدا بڵاوی کردۆته‌وه‌، ده‌ستی خۆش بێت بۆ ئه‌و کاره‌ مه‌زنه‌ی کردوویه‌تی.

ڕۆژنامه‌که‌ چوار لاپه‌ڕه‌یه‌ و هه‌ر لاپه‌ڕه‌ی له‌ دوو ستوونی کوردی و فارسی پێک هاتووه‌. دوو به‌ند له‌ شیعرێکی نه‌مر سه‌یفولقوزاتی قازیش له‌وێدا چاپ کراوه‌ که‌ خۆی ده‌بێته‌ جێگه‌ی باس و نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی سه‌یف و سمکۆ و ڕاست وچه‌وتیی شیعره‌که‌. هیوادارم ئه‌و براده‌ر خۆشویسته‌ به‌ ئه‌رکی توێژینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌که‌ هه‌ستێت. یادی سمکۆ و سه‌رنووسه‌ری به‌ڕێزی ڕۆژنامه‌که‌ واته‌ مه‌لا محه‌ممه‌دی تورجانی زاده‌ به‌خێر بێت!

 

کتێبێکی ئه‌لکترۆنی تازه‌ له‌مه‌ڕ کوردستان

"کردستان در بطن "مدرنیزاسیون" و انقلاب – بررسی فشرده‌ جنبه‌هائی از شکل گیری جامعه‌ کردستان در ایران قرن بیستم"، ئه‌وه‌ ناوی کتێبێکی ئه‌لکتڕۆنییه‌ ڕێزدار "معروف کعبی" به‌ فارسی نووسیویه‌تی و من ئه‌مڕۆ (29/5/2014) گه‌یشته‌ ده‌ستم. دوای خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ ده‌بێ بابه‌تێکی له‌سه‌ر بنووسم. ده‌ستی نووسه‌ر خۆش بێت.

 

سه‌رمایه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌مدا

هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌م کتێبه‌م له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌شی فارسیدا بینی:

http://ir.voanews.com/content/income-inequality-drives-economic-book-into-us-best-seller-list/1917781.html

 

 

وه‌رگێڕانی ڕۆمانێکی باش

من هه‌واڵی ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌م کتێبه‌م له‌ ما‎ڵپه‌ڕی ناوه‌ندی نووچه‌ و شرۆڤه‌ی ڕۆژ دا بینی و نایشارمه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ناوی نووسه‌ره‌که‌شیم بۆ یه‌که‌مجار هه‌ر له‌وێدا چاو پێکه‌وت؛ ده‌ستی کاک سه‌لاحه‌ددین بایه‌زیدی خۆش بێت که‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ی به‌ڕێوه‌ بردووه‌. ئێمه‌ له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێماندا کاری  وه‌رگێڕانی کتێبی باشی نووسه‌رانی جیهان به‌ تایبه‌ت ڕۆمانمان زۆر که‌م کردووه‌ و ئه‌گه‌ریش کردبێتمان له‌ زمانی فارسی و عه‌ره‌بییه‌وه‌ بووه، ئێستا که‌ خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ ڕۆژئاوای جیهانه‌، ده‌بێ له‌ بواری ته‌رجه‌مه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ زمانه‌ ئوروپاییه‌کاندا هه‌نگاوی گه‌لێک زیاتر هه‌ڵێنینه‌وه‌.

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=7170&ID_map=23

 

فێمینیزم و ژنانی کورد

وتارێکی به‌ کاکڵی خاتوو شه‌هرزاد موجاب سه‌باره‌ت به‌ سایبر فێمینیزم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین: که‌یسی ژنی کورد:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=60220

ئاماری هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق

ئه‌م ئاماره‌ به‌ تایبه‌ت بۆ که‌سانی وه‌ک من که‌ شاره‌زایی باشیان له‌ قه‌باره‌ی پارێزگاکانی عیراق و شوێنی کورد  و حزبه‌ کوردییه‌کان له‌و پارێزگایانه‌ نییه‌، به‌ که‌ڵکه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌ی گشتیی  ده‌نگده‌ران له‌ پارێزگا کوردییه‌کان و ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌رکام له‌ حزبه‌ کوردییه‌کان ده‌رده‌خات:

http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=46227 

ئایا زه‌ڕده‌شت ئه‌فسانه‌ و ساخته‌یه‌؟

http://www.persian.rfi.fr/%D8%B9%D9%85%D9%88%D9%85%DB%8C/20140509-%D8%B2%D8%B1%D8%AA%D8%B4%D8%AA-%D8%A7%D9%81%D8%B3%D8%A7%D9%86%D9%87-%D8%A7%D8%B3%D8%AA-zarathoustra-n%E2%80%99est-pas-un-personnage-historique

ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌:

http://msahar.blogspot.fr

 

ده‌نگێکی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ناو قیژه‌ و هه‌رای شۆڤینیستیدا

ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا شوێنێکی هه‌ستیاری ئێتنیکییه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌ وساڵان کورد و تورک و ئه‌رمه‌نی و ئاسۆری و کوێره‌ سوننی و جووله‌که‌ و ئه‌هلی حه‌قی تێدا ژیاون و ماوه‌یه‌که‌ به‌ داخه‌وه‌ بۆته‌ شوێنی ته‌راتێنی توندڕه‌وان و فالانژان. له‌و بارودۆخه‌ ناسکه‌دا توند وتێژی و بێ مه‌نتیقی له‌ هه‌ر لایه‌که‌وه‌ بکرێت هه‌ڵه‌یه‌ و دوژمن به‌ هه‌موولایه‌کمان شاد ده‌بێت. ئه‌و کاره‌ هاوبه‌شه‌‌ی وا له‌ هه‌واڵی خواره‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه‌، ته‌واو له‌ شوێنی خۆیدایه‌:

https://www.tribunezamaneh.com/archives/50093

ڕێزی ژن له‌ ئیسلامدا

"مێرد نابێ ئیجازه‌ بدات ژنه‌که‌ی به‌ بێ حیجاب له‌ ماڵ بچێته‌ ده‌ره‌وه"‌ ئایه‌تی خودا، سیستانی فه‌رموویه‌تی.

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/05/180584.php

شۆڕای ژنانی گوندی بارچی له‌ دهۆک

من هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌ پێکهاتنی ئه‌و شۆڕایه‌م له‌ ڕاگه‌یاندنێکی ماڵپه‌ڕی Your Middle East‌ دا چاوپێکه‌وت که‌ به‌ زمانی ئینگلیزییه‌ و له‌ به‌شی که‌لتوردا هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبێکی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕاگه‌یاندبوو. یه‌ک به‌ش له‌ حه‌وت به‌شی کتێبه‌که‌ ده‌رحه‌ق به‌ پێکهاتنی شۆڕای ژنانی کورد بوو له‌ گوندی بارچی‌ له‌ ناوچه‌ی دهۆک. هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕێکی هه‌فتانه‌ی دیکه‌ وه‌رگیرابوو که‌ ناوی "نیقاش" ه‌ و سێ ستوونی عه‌ربی و کوردی و ئینگلیزی هه‌یه‌. من ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش ناناسم؛ ئه‌وه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌رکام له‌ ئێمه‌ به‌ گوێره‌ی توانا و ده‌ره‌تان ده‌بێ یارمه‌تی ئه‌و شۆڕا یان ئه‌نجومه‌نه‌ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیر بێت و نموونه‌ی زیاتری له‌ گونده‌کانی کوردستان پێک بێت. هه‌ڵاواردنی ژنان ته‌نیا کاتێک چاره‌سه‌ر ده‌کرێت که‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا و به‌ تایبه‌ت ژنان خۆیان قۆڵ هه‌ڵماڵن و بێنه‌ ناو کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تییه‌وه‌ ده‌نا فه‌رمانی حکوومی و هاواری دووراودووری ڕووناکبیران ناتوانێت  ببێته‌ مه‌ڵحه‌م بۆ ئه‌و برینه‌ کۆنه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان. ئه‌وه‌ش‌ ئادرێسی هه‌ردووماڵپه‌ڕه‌ ئینگلیزی و کوردییه‌که‌‌ بۆ سه‌ردانیان به‌هیوای هاوکاری کردنی شۆڕای گرنگی گوندی بارچی:  

 

http://www.yourmiddleeast.com/culture/ladies-first-this-small-kurdish-village-in-iraq-just-created-the-countrys-first-womenonly-council_23817

http://www.niqash.org/articles/?id=3441&lang=ku

دیسانه‌که‌ ژنکوژی له‌ باشوور

له‌ باشووری کوردستان کوشتنی هاوسه‌ر و به‌ گشتی ژنان نه‌ک هه‌ر نه‌خۆشییه‌کی گیره‌وه‌یه‌ به‌ڵکوو وێده‌چێت بووبێته‌ که‌لتووری به‌شێک له‌ خه‌ڵکه‌که‌. ژماره‌ی ئه‌و که‌یسانه‌ی وا هه‌واڵیان ڕاده‌گه‌یێنرێت و به‌ دڵنیایی که‌متره‌ له‌ سه‌رجه‌می جینایه‌ته‌کان، گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌یه‌کی ترسێنه‌ری ئه‌وتۆ که‌ باوه‌ڕ ناکه‌م له‌ هیچ شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا هاوتای هه‌بێت. ئێوه‌ سه‌یری دڵڕه‌قیی ئه‌و به‌ناو پیاوه‌ بکه‌ن و چۆنیه‌تی کوشتنی ئه‌و کچه‌ هه‌ژاره‌ 15 ساڵه‌یه‌ی وا به‌ نه‌ریتی گڵاوی ژن به‌ژنه‌ چۆته‌ ماڵه‌که‌ی و ئاوا بۆته‌ قوربانیی نه‌زانیی خۆی و بێ قانوونیی وڵاته‌که‌.

تا کاتێک که‌ یاسا نه‌بێته‌ سه‌روه‌ر و باڵ نه‌کێشێته‌ سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌بێ جاوه‌ڕوانی هه‌واڵی له‌وه‌ ناخۆشتریش بین.

یادی "دونیا" ی منداڵکاری خوێن شیرینی قوربانیی ده‌ستی بێ قانوونی به‌خێر بێت!

http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=46450

کوردستانی باشوور تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه‌

سه‌ره‌ڕۆیی، یاساشکێنی، بێ ڕێزی، توندوتیژی، ژنکوژی، گولـله‌بارانکردن، خنکاندن، ئاگر تێبه‌ردان ... تۆ کام چه‌شنه‌ شێتی و لغاوپساویی دیکه‌ش ده‌ناسی هه‌مووی له‌ کوردستاندا بیانبینه‌. ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ تووشی حاڵه‌تی نه‌فسی هاتبن و پێویستیان به‌ عیلاجی سایکۆلۆجی هه‌بێت‌ ده‌نا چۆن له‌و دوو بسته‌ جێگایه‌دا ئه‌و کۆلێکسیۆنی تاوانه‌ پێکه‌وه‌ کۆده‌بنه‌وه‌‌! نێره‌که‌ری 45 ساڵه‌ چووه‌ مه‌مکی کێژۆڵه‌ی 15 ساڵه‌ی هاوسه‌ری خۆی بڕیوه‌، چاوی ده‌رهێناوه‌ ئینجا به‌ کڵاشنیکۆف کوشتوویه‌تی؛ یه‌کی دیکه‌ هه‌موو قه‌برستانێکی ئاگر تێبه‌رداوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڵانه‌که‌سی تێدا نێژراوه‌ که‌ ئه‌و خۆشی نه‌ویستووه‌! ده‌ی سه‌رمان چۆن به‌رز بکه‌ینه‌وه‌؟ چۆن ترک و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م گاڵته‌مان پێ نه‌که‌ن کاتێ ده‌ڵێین ئێمه‌ش میلله‌تین!

 

به‌وه‌ ده‌ڵێن پۆلیس

به‌وه‌ش ده‌ڵێن وڵاتی ئازاد! به‌ ناوی ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ ئایینه‌وه‌ باوک شکات له‌ کوڕ‌ی 15 ساڵه‌ی خۆی ده‌کات،  پۆلیس ده‌یگرێت و ده‌یخاته‌ به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ و فه‌لاقه‌، دادگاش له‌ ڕۆژی جیهانی منداڵاندا له‌ هه‌ولێر موحاکه‌مه‌ی ده‌کات! (هه‌واڵی ڕۆژی 21/5/2014 ی لڤین پریس)

 

کۆڵ هه‌ڵگرانی بازاڕی تاران:

ئه‌م وێنانه‌ کرێکارانی بارهه‌ڵگر له‌ بازاڕی تاران پیشان ده‌ده‌ن. زوربه‌ی زۆری بارهه‌ڵگرانی بازاڕی تاران‌ کورد و لوڕن:

http://www.gooya.com/external/iranwire.com/pictorian/iran-photos/257

 

کۆمه‌ڵه‌یه‌ک شیعری فارسی ده‌یه‌ی په‌نجای ئێران

ئه‌م شیعرانه‌ به‌ ڕواڵه‌ت له‌ په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی فیدائیان له‌ ئێراندا گوتراون به‌ڵام شاعیره‌کان که‌سانی ڕێزلێگیراوی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی ئێران وه‌ک ئه‌حمه‌دی شاملوو، سه‌عیدی سوڵتانپوور و شه‌فیعی که‌دکه‌نین و له‌ ڕاستیدا من که‌ شیعره‌کانم دیتبوو نه‌مده‌زانی بۆ بۆنه‌ی وا گوتراون.

 

بریا هه‌ڵبژارده‌یه‌کی وا به‌کاکڵ بۆ موناسه‌به‌ سیاسییه‌کانی مێژووی کوردیش بکرایه‌ن بۆ نموونه‌، ئه‌و شیعرانه‌ی له‌ په‌یوه‌ندی ئیعدامی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی، یا شۆڕشی ئه‌یلوول یان کۆماری کوردستان و شه‌خسی پێشه‌وادا گوتراون.... بڵێی هیممه‌تدارێک نه‌توانێ قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێت؟ ئێمه‌ موناسه‌به‌ی وامان گه‌لێک زۆرن.

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=59980

مۆسیقای خۆشی کوردانی خۆراسان

یه‌که‌میان هی کوردی "له‌نگڕوود" ی‌ گێڵانه‌؛ من نه‌مده‌زانی له‌ ناوچه‌ی له‌نگڕوودیش کورد هه‌بن! دووهه‌میان هی کوردی خوراسان، سێهه‌میان هی کوردی تورکمه‌نستان و چواره‌میان هی کوردی زه‌رده‌شتی ئێزه‌دییه‌ (ده‌بێ ئێزه‌دی بن) و ئه‌وی پێنجه‌میش هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردانی خوراسانه‌. جا وه‌ره‌ ئه‌و تووی هه‌رێزه‌ کۆبکه‌وه‌‌!

https://www.youtube.com/watch?v=77_Ruv5zvow

https://www.youtube.com/watch?v=ClzysfCqbRw

https://www.youtube.com/watch?v=9IYMFsXfSFI

https://www.youtube.com/watch?v=rDfHCrh48Kw

https://www.youtube.com/watch?v=HBaaZ5dqiqk

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (39)

 

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

ڕه‌گه‌ز په‌رستان و هانده‌ر و پشتیوانه‌کانیان

چه‌ندساڵ پێش ئێستا نوێنه‌رانی ئازه‌ربایجان له‌ مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی دوو نامه‌یان ئیمزا کرد و به‌ ناوی ئه‌وه‌ی دێهاتی دێنه‌ ناو شاری ورمێوه‌، کوردیان به‌ میوان و دێهاتی ناوبرد و هه‌وڵیاندا هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی کورد له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ کارێکی نائاسایی و ناسروشتی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. ئه‌وه‌ چه‌خمایه‌یه‌ک بوو لێدرا‌ و ده‌بوایه‌ دره‌نگ یان زوو بارانی به‌شوێندا ببارێت که‌ باری! ماوه‌یه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ندێک ڕێکخراوه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئازه‌ربایجانی وه‌ک گاموح و ته‌له‌فیزیۆنی گویناز تی ڤییه‌وه‌ زاراوه‌ و ئیستیلاحاتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تورکیا که‌ ده‌یان ساڵه‌ ڕه‌گه‌ز په‌رستانی ئه‌و وڵاته‌ دژ به‌ کوردی باکوور به‌ کاری ده‌هێنن، گه‌یشتۆته‌ ئازه‌ربایجان و ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ ڕاشکاویی دووپاتیان ده‌که‌نه‌وه‌ واته‌ کورد به‌ تیڕۆریست ناو ده‌به‌ن ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر که‌سێک و حزبێک به‌ڵکوو هه‌موو گه‌له‌که‌مان! ئێستاش له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی فه‌رمی حکوومی، به‌ ده‌فته‌رخانه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات راگه‌یێنراوه‌ مڵک و ماڵ بۆ کوردی تێرۆریست سه‌بت نه‌که‌ن.

ڕێ خۆشکه‌ری ئه‌و حوکمه‌ و ئه‌و سیاسه‌ته‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئێران و له‌پێش هه‌موویاندا ئایه‌توڵڵا خامنه‌ییه‌. له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا که‌سانی نزیک به‌ خامنه‌یی له‌ مزگه‌وته‌کان و ناو مێدیای گشتیدا هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراویان بڵاو کردۆته‌وه‌ و گوتوویانه‌ گوایه‌ خه‌ڵکانی سوننه‌ له‌ ئێران هه‌رکام 12 منداڵیان هه‌یه‌ و ژماره‌ی په‌یڕه‌وانی ئه‌هلی سوننه‌ت ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ له‌ زیاد بوونن و داوایان کردووه‌ شیعه‌کانیش زاوزێی زیاتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاروان به‌جێ نه‌مێنن! که‌متر له‌  مانگێک پێش ئێستا خامنه‌یی سیاسه‌تی جه‌معییه‌تی ڕاگه‌یاند و داوای له‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئیدارییه‌کان کرد سیاسه‌ته‌که‌ په‌یڕه‌و بکه‌ن. ئه‌م فه‌رمانه‌ی بۆ ده‌فته‌رخانه‌کان ده‌رچووه‌ یه‌که‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ به‌رانبه‌ر به‌ فه‌رمانی خامنه‌یی و به‌دڵنیایی هه‌ڵوێست و فه‌رمانی هاوچه‌شنی دیکه‌شی به‌شوێندا دێت.

له‌و بارودۆخه‌دا، ئایینییه‌ توندڕه‌وه‌کان ده‌ستی هاوکارییان بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌ تورکه‌کان درێژ کردووه‌ و ئه‌وانیش له‌و ژینگه‌ له‌باره‌دا که‌ سیاسه‌تی خامنه‌یی بۆی خوڵقاندوون ئاوا‌تی نهێنی و له‌مێژینی خۆیان ئاشکرا کردووه‌. به‌ دڵنیایی کار به‌وه‌ش‌ ته‌واو نابێت و نه‌ خواستی ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان لێره‌دا چه‌ق ده‌به‌ستێت و کۆتایی پێ دێت، نه ئایه‌توڵڵاکانیش سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی شیعایه‌تی خۆیان لێره‌دا ده‌وه‌ستێنن. ئه‌گه‌ر کوردستان له‌ ڕوانگه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانی تورکیاوه‌‌ به‌ربه‌ستێکه‌ بۆ بنیات نانی ئیمپڕاتۆریه‌تی تورکی له‌ ناوچه‌که‌ و په‌یوه‌ست کردنی ئازه‌ربایجان به‌ تورکیاوه‌ ‌، کوردستان بۆ خامنه‌یی و ئایه‌توڵڵاکانی تریش کۆسپێکه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای په‌یوه‌ستدانی ئێرانی شیعی به‌ شیعه‌کانی عیراق و لوبنان و عه‌له‌وییه‌کانی سووریاوه‌.

ئه‌وانه‌ مه‌ترسیی جیددین و کورد ده‌بێ به‌ هه‌ندیان وه‌ربگرێت. گرنگ له‌و بارودۆخه‌دا بۆ کورد ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ سیاسه‌تێکی وریایانه‌ی وا په‌یڕه‌و بکات بتوانێ هاوکات به‌رپه‌رچی ئه‌و دوو سیاسه‌ته‌ شه‌یتانییه‌ بداته‌وه‌ و بۆ ئه‌م کاره‌، لێزانییه‌کی زۆر پێویسته‌ و خه‌ڵک و حزبه‌ سیاسییه‌کان ده‌بێ بزانن چی ده‌که‌ن و چۆن له‌ سه‌ر ڕووپه‌ڕی شه‌تره‌نجی سیاسه‌تی ناوخۆیی و جیهانیدا ئه‌سپی خۆیان تاو ده‌ده‌ن.

 

کوردستان له‌ نێوان شۆڕشی مه‌شرووته‌ و حکوومه‌تی ڕه‌زاشاهیدا (1907 تا 1925)

براده‌رێکی به‌ڕێزم له‌ ئێرانه‌وه‌ کتێىێکی فارسی به‌ دیاری بۆ هێناوم که‌  ئه‌مساڵ له‌ تاران چاپ کراوه‌. کتێبه‌که‌ له‌و‌ هه‌واڵانه‌ ده‌دوێت که‌ نوێنه‌رانی کوردستان و به‌گشتی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ مه‌جلیسی شۆڕای میللیدا پێشکه‌شیان کردوون یان باس له‌و‌ نامه‌ و عه‌ریزانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و وتاری ڕۆژنامه‌کان ده‌کات له‌ ماوه‌ی مه‌جلیسی یه‌که‌م تا پێنجه‌می ئێرانی دوای مه‌شروتیه‌تدا، که‌ ده‌کاته‌ ساڵانی نێوان 1907 و 1925.

چه‌ند خاڵی سه‌رنجڕاکێشم له‌ کتێبه‌که‌دا چاوپێکه‌وتووه‌ که‌ به‌ دڵنیایی زوربه‌ی زۆری ئێمه‌ نایانزانین:

له‌ مه‌جلیسی یه‌که‌مدا (1907) شاری سنه‌ و سه‌قز وساوجبڵاغ (مه‌هاباد) هیچ نوێنه‌رێکیان نه‌بووه‌ و هه‌ر به‌گشتی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ندێک شوێنی کوردستان‌دا به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌! له‌ مه‌جلیسی دووهه‌مدا (1909) سنه‌ و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری 3 نوێنه‌ریان هه‌بووه‌ به‌ڵام ساوجبڵاغ و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ که‌ دوو قۆناغی بووه‌،  نوێنه‌ریان نه‌بووه‌. ته‌نانه‌ت کاتێ هه‌ڵبژاردن بۆ نوێنه‌رانی عێله‌کانی ئێران به‌ڕێوه‌ براوه‌ هۆزه‌ کورده‌کان هیچ نوێنه‌رێکیان نه‌بووه‌ و مه‌جلیس دژایه‌تی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ عێلی بڵباس، مامه‌ش و قه‌ره‌په‌پاغ نوێنه‌ریان هه‌بێت.

له‌ ده‌وره‌ی سێهه‌مدا سنه‌ 3 نوێنه‌ر و سه‌قز وبانه‌ش یه‌ک نوێنه‌ریان بووه که‌ له‌به‌ر هۆکارێکی نادیار نه‌یتوانیوه‌ بچێت بۆ تاران؛‌ به‌ڵام ساوجبڵاغ هه‌میسان نوێنه‌ری نه‌بووه‌.

له‌ مه‌جلیسی چواره‌مدا که‌ دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی پێک هات، نوێنه‌ری سه‌قز وبانه‌ "اقبال السلطان" ناو به‌رپرسی "غیر بومی" گومرکی سه‌قز بووه‌ و گه‌ڕووس و بیجاڕیش نوێنه‌ریان له‌ هی شاره‌کانی کوردستان جیاکراوه‌ته‌وه‌. هه‌ر سێ نوێنه‌ری سنه‌ له‌ تایفه‌ی ئاسه‌ف بوون ساوجبڵاغ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری واته‌ "بۆکان و سوڵدووز و عه‌شایری مامه‌ش و مه‌نگوڕ" نوێنه‌ریان هه‌ڵبژاردووه‌. له‌ زوربه‌ی شوێنه‌کاندا ساخته‌کاری کراوه‌ و ده‌نگه‌کانیان کڕیوه‌.

بۆ ده‌وره‌ی پێنجه‌مدا (1924) ڕه‌زا خان که‌ ئه‌وده‌م سه‌ره‌ک وه‌زیران بوو، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌رداوه‌ و لایه‌نگرانی خۆی هێناوه‌ته‌ ناو مه‌جلیسه‌وه‌. له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان بۆ خودی ڕه‌زاخان بووه‌ له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌ر کاندیدیش نه‌بووه‌! میرزاده‌ی عیشقی  شاعیری کوردی فارسی وێژ کاندیدی کوردستان بووه‌ به‌ڵام هه‌ڵنه‌بژێرراوه‌. مه‌جلیسی پێنجه‌م له‌ 1925 دا کۆتایی پێ هاتووه‌. به‌گشتی، کتێبه‌که‌ زانیارییه‌کی زۆری تێدا گردوکۆ کراوه‌ و وێده‌چێت ئاماده‌کاری کتێبه‌که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ی گه‌ڕووس بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خی زیاتری به‌ هه‌واڵه‌کانی بیجاڕ و گه‌ڕووس داوه‌ له‌ چاو شاره‌کانی تر. ئه‌و تایبه‌تمه‌نی کتێبه‌که‌ به‌ سپاسی زۆری ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌مه‌وه‌:

اسماعیل شمس، "گزیده‌ای از اسناد کردستان (مجلس اول تا پنجم شورای ملی)"ناشر: کتابخانه‌، موزه‌ و مرکز اسناد مجلس شورای اسلامی، تهران 1392

 

ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی "چیا"

بۆ یه‌که‌م جار ڕێکخراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی کورد له‌ ئێران دانی پێدا نرا و خه‌ڵاتی پێ به‌خشرا. دوای ئه‌و هه‌مووگرتن و زیندانی کردنه‌ی وا حکوومه‌تی ئێران ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ پارێز له‌ کوردستانی کرد و که‌سانی وه‌ک کاک هیوا بوتیماریان به‌و "تاوان"ه‌! خسته‌ زیندانه‌وه‌، وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ره‌ک کۆمار خه‌ڵاتی پێشکه‌ش یه‌ک له‌و ڕێکخراوانه‌ کردووه‌. دیاره‌ هیچ شتێک جگه‌ له‌ ئیعدام و زیندان له‌ سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هه‌میشه‌یی نییه‌ و دوور نابینم سبه‌ی ڕۆژ که‌سێکی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێته‌ سه‌ر کاروباری حکوومه‌ت و ئه‌و چالاکوانه‌ زه‌حمه‌تکێشانه‌ بخاته‌وه‌ به‌ر هێرش به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و خه‌ڵات کردنه‌،‌ حه‌قانیه‌تی کاری ئه‌و خزمه‌تگوزاره‌ ڕاسته‌قینانه‌ی کوردستانی سه‌لماند. خوشک و برایانی خۆشه‌ویستی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له‌ مه‌ریوان، ماندوو نه‌بنه‌وه‌ و ده‌ستتان خۆش بێت بۆ کار و خه‌باتی بێ وچانتان!

 

مه‌هێڵن چیاکان هه‌ڵکۆڵن!

ئه‌م هه‌واڵه‌ی بی بی سی سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی‌ هه‌ڵکۆڵینی کێوه‌کانی وڵاتی چین به‌رانبه‌ر دابنێن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وا له‌ 30 -40 ساڵی ڕابردوودا هه‌ندێک سه‌رمایه‌داری چاوچنۆک به‌ یارمه‌تی سپای پاسداران بۆ بنکۆڵ کردنی چیاکانی کوردستانیان داوه‌ و ئه‌گه‌ر درێژه‌ په‌یدا بکات مه‌ترسیی زۆری بۆ ژینگه‌ی کورد ده‌نێته‌وه‌.

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/06/140605_em-china-mountains-land.shtml

وتارێکی به‌ کاکڵ

وتاری کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی له‌ سمیناری ئه‌م دواییه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێراندا:

http://www.iranglobal.info/node/33762

 

جا وه‌ره‌ لێیان مه‌تۆقه‌!

ئه‌وانه‌ داوای به‌ڕێوه‌چوونی یاسای شه‌ریعه‌ ده‌که‌ن له‌ فه‌ڕانسه‌ی لانکه‌ی ئازادی، ئه‌مانه‌ی ئێره‌ش داوای حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن بۆ بریتانیای لانکه‌ی دێمۆکراسی و پارلمانتاریسم، جا هه‌ر با بڵێن مێژوو دووپات نابێته‌وه‌، ده‌شبێته‌وه‌ و چاویشی ده‌ردێت!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/06/180921.php

 

چه‌ند پارچه‌ شیعر به‌ ده‌نگی شاعیر

زۆر جار شیعری شاعیرانی ناسراو بابه‌تیان دووپات ده‌بێته‌وه‌ و خوێنه‌ر بێزار ده‌که‌ن به‌ڵام شیعری شاعیرێکی که‌متر ناسراو پڕه‌ له‌ هه‌ستی جوان و دڵی خوێنه‌ر ده‌گه‌شێنێته‌وه‌. له‌ سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ شیعری زۆر شاعیری کوردی به‌ ده‌نگی خۆیان تۆمار کراون و من ماوه‌یه‌که‌ گوێیان بۆ ڕاده‌گرم و چێژیان لێ ده‌بینم. ده‌ستی کاک فاروق قوبادی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌ خۆش بێت که‌ جگه‌ له‌ شیعر ئاڵبۆمێکی گه‌وره‌ی له‌ مۆسیقا و گۆرانی کوردی ڕازاندۆته‌وه‌.                                 ئه‌وه‌ نموونه‌یه‌کی شیعره‌کانه‌؛ شیعری "پۆڵا" به‌ ده‌نگی خۆی:

http://www.qubadi.com/Honrawa-Ba-Dang-Pola-CD-1.php

 

ئه‌وه‌ش هه‌موو شاعیره‌کان پێکه‌وه‌:

http://www.qubadi.com/Honrawa-Ba-Dang-Laperey-1.php

ئه‌وه‌ش بۆ که‌سانێک که‌ بیانه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ باشه‌وه‌ گوێ له‌ گۆرانی بگرن. پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی پیتی ئه‌لف و بێی لاتینی ناوی گۆرانی بێژی دڵخواز بدۆزرێته‌وه‌:

http://www.qubadi.com/Katalog-Music-A-Laperey-1.php

وه‌ته‌ن: شه‌هرام نازری

له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا شیعری ناو گۆرانییه‌کی فۆلکلۆرێکی کوردی به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند کاک شه‌هرام نازری، له‌ ئێران و له‌ ناو ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌رایه‌کی زۆری نایه‌وه‌. شیعره‌که‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ده‌یان گۆرانی بێژ گوتوویانه‌ته‌وه‌ که‌ یه‌کیان کاک ناسری ڕه‌زازییه‌ له‌ سی دی کرماشاندا بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگێک له‌ که‌سێک به‌رز بێته‌وه‌ و تازه‌ بۆچی به‌ر بێته‌وه‌! کرماشان خۆشیان بێت و ترشیان بێت شارێکی کوردییه‌ له‌ ناوچه‌یه‌کی کوردیدا وئه‌و یه‌خه‌ دادڕینه‌ هیچ ڕاستییه‌ک ناتوانێ بگۆڕێت. کاک شه‌هڕام هه‌روه‌ها گۆرانییه‌کی به‌ڕێ وجێی بۆ نیشتمانه‌که‌ی گوت که‌ ئه‌ویش ڕه‌گه‌زپه‌رستانی ئێرانیی تووڕه‌ کرد. خه‌ڵکانێک هه‌ن که‌ ئه‌گه‌ر کورد ماڵ دروست بکات، گۆرانی بڵێت، بنووسێت یان بدوێت، له‌ کووره‌ ده‌رده‌چن! جا ئه‌و خه‌ڵکانه‌ خراپ نییه‌ گوێ له‌م گۆرانییه‌ ڕابگرن:  

https://www.youtube.com/watch?v=8hm9BdywS-c#t=62

 

کتێبێکی تازه‌، منیش به‌شم تێیدا بووه‌!

له‌ سه‌ر داوای ئه‌کادێمیای کوردی له‌ هه‌ولێر دوو به‌رگ کتێبی شیعری نه‌مر شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی تاڵه‌بانی (خالیس)، باوکی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیم له‌ فارسی و تورکییه‌وه‌ وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر کوردی، به‌ڕێز دوکتۆر محه‌ممه‌دعه‌لی سوڵتانی کرماشانی شیعره‌کانی به‌ فارسی و کوردی ته‌فسیری عیرفانی کردن و ڕێزدار دوکتۆر نووری تاڵه‌بانیش سه‌ره‌تای بۆ نووسین. کاک محه‌ممه‌دعه‌لی به‌م کاره‌‌ی شاکارێکی خوڵقاندووه‌ که‌ وێنه‌ی له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا نه‌بینراوه‌. شیعری فارسی و تورکیی خالیس له‌وپه‌ڕی ڕازاوه‌ییدایه‌ و له‌باری واتاوه‌ گه‌لێک قووڵ و به‌ناوه‌رۆکه‌.  خوێنه‌ری شیعره‌کان هه‌ست ده‌کات شاعیر ڕێزی زۆری له‌ خاوه‌ن باوه‌ڕانی "حروفی" گرتووه‌ و ته‌خمیس کردنی شیعری که‌سانی وه‌ک فزوولی به‌غدادی و قه‌ساب کاشانی و نوور عه‌لیشاه و ئه‌وانیتر، که‌ له‌ گه‌وره‌پیاوانی ئه‌و فێرگه‌ فیکرییه‌ن، به‌ هه‌ڵکه‌وت نه‌بووه‌. هه‌ر لێره‌دا بڵێم که‌ شاره‌زایه‌کی مێژووی ئه‌ده‌بی فارسی گوتوویه‌تی فزوولی به‌ڕه‌گه‌ز کورد بووه و له‌ ڕێگه‌ی نووسینه‌کانی کاک محه‌ممه‌دعه‌لیشه‌وه‌ ده‌زانین  نوورعه‌لیشاهیش ماوه‌یه‌ک له‌ مووسڵ و له‌ ناو کورداندا ژیاوه‌. ‌

مانگی ڕابردوو به‌رگی یه‌که‌می ئه‌و دوو کتێبه‌ به‌ ناوی "جه‌زبه‌ی عیشق" له‌ چاپ هاته‌ ده‌رێ و نوسخه‌یه‌کی ‌به‌ پۆسته‌ گه‌یشته‌ ده‌ستم. کتێبه‌که‌ ئه‌کادێمیای کوردی له‌ هه‌ولێر چاپی کردووه‌ ئه‌وه‌ش ڕووبه‌رگه‌که‌یه‌تی‌:

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (40)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

ئه‌و جیهانی سێهه‌مه‌ی وا ڕۆژئاوا ده‌یه‌وێت

له‌ ماوه‌ی 35 ساڵی ڕابردوودا هه‌ندێک ڕووداو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ڕوویانداوه‌ که‌ به‌ هۆی هاوچه‌شنی و هاوشێوه‌ییه‌وه‌ ده‌کرێ ناوی "سیاسه‌تێ نوێی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریکا" ی له‌سه‌ر دابنرێت و ئه‌ویش له‌ دیارده‌یه‌کی سه‌ره‌کیدا خۆ ده‌نوێنێت: ده‌ست خستنه‌ ناو وڵاته‌که‌ و شێواندن و به‌جێهێشتنی!  

سیاسه‌ته‌که‌ له‌ 1979 و له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و به‌شوێنیدا ئه‌فغانستان هات، ئینجا عیراق و لیبی و میسر و سووریا. له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا سیاسه‌تی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ڕۆژئاوا بریتی بووه‌ له‌ تێکدانی شیرازه‌ی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و خوڵقاندنی ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تان بۆ سێکتاریزمی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، ئینجا به‌جێ هێشتن و ڕۆیشتن و مه‌یدان چۆڵ کردن بۆ ئه‌ڕئه‌ته‌ش و هێزی نیزامیی ئه‌و وڵاتانه‌ که‌ به‌ هێزی چه‌ک خۆیان به‌ سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنن و ده‌نگی ناحه‌زانیان به‌ گولله‌ کپ بکه‌ن. حکوومه‌تی ئێران و میسر دوو نموونه‌ی ڕوونی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن، له‌ عیراق ڕه‌وته‌که‌ به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سوپای به‌عس و ده‌ست تێوه‌ردانی دووباره‌ی حزبه‌که‌ له‌ کاروباری حکوومی ده‌ڕوات، له‌ سووریا سوپای به‌عس به‌ یارمه‌تی پاسدار و ئیتیلاعاتی ئێران دیسانه‌که‌ به‌ سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا زاڵ بۆته‌وه‌ و حکوومه‌تی گرتۆته‌وه‌ ده‌ست، ته‌نیا شتێک که‌ له‌ ئاژاوه‌ و هه‌رای دووساڵه‌ به‌رهه‌م هاتبێت‌ ماڵ وێرانی و ئاواره‌یی خه‌ڵک و دزه‌کردنی داعشی عیراقه‌ بۆ ناو خاکی سووریا و به‌گژداکردنی ئوپۆزیسیۆن‌.

به‌ داخه‌وه‌ ئه‌نجامی ئه‌و دیموکراسییه‌ی‌ ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی که‌ دیعایه‌ی بۆ ده‌کرا، بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بوو و هیچیتر.

 

تاڵه‌بان، داعش و بوکوحه‌رام

له‌ هه‌واڵه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بوو: داعش ده‌ستی به‌ سه‌ر شاری مووسڵ و تکریتدا گرتوه‌و به‌ره‌و که‌رکووک ده‌ڕوات، تاڵبان 30 خوێندکار و مامۆستای زانکۆی ڕفاندووه‌، بوکوحه‌رامی نایجریاش دوای 200 کچه‌ قوتابییه‌که‌ی مانگی پێشوو، ئه‌مڕۆ 30 که‌سی دیکه‌شی بردووه‌ و ڕۆیشتووه‌، شاری هۆرته‌ و که‌س به‌ که‌س! حکوومه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌ بێ ده‌سه‌ڵات و ئه‌و گرووپه‌ بێ پڕه‌نسیبانه‌ش ته‌یاری چه‌ک و که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ و باوه‌ڕی دۆگمی ئایینی‌. ئه‌وه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌یه‌ وا خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تووشی هاتوون، دۆسته‌ بێگانه‌کانیش هه‌موو قزه‌ ده‌رچوون و له‌ فیشاڵ و قسه‌ی به‌تاڵ زیاتر هیچیان بۆ خه‌ڵک پێ نه‌بوو‌‌!

 

لیسته‌ی ناوی ئیعدامیان

"بنیاد نیرومند" – ڕێکخراوه‌یه‌کی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی ناو و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکانی ئیعدامکراوه‌ی ئێرانی سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامییه‌. ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئیعدامییه‌ کورده‌کانیش به‌ گوێی خه‌ڵکی ئێران بگات و له‌ ڕێگه‌ی بونیاده‌که‌وه‌ بگاته‌ ده‌ستی ڕێکخراوه‌ جیهانییه‌کانیش. هیوادارم حزب و ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کورد هه‌روه‌ها که‌سانی وه‌ک کاک ڕه‌حمان نه‌قشی که‌ لیسته‌ی ناوی شه‌هیدانی کوردیان له‌لایه، به‌ره‌وپیری کاره‌که‌ بچن و‌ خۆیان به‌ کاره‌که‌وه‌ ماندوو بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌ وناوه‌کانیان بۆ بنێرن. هیچ گه‌لێکی ناو ئێران به‌ ڕاده‌ی کورد شه‌هیدکراو و ئیعدامیی نییه‌. ئه‌وه‌ش ئا‌درێس بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌ بونیاده‌که‌وه‌‌:

http://www.iranrights.org/fa/memorial/add

 

وتارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ئۆرارتوو

به‌داخه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی وتاره‌که‌ رانه‌گه‌یێنراوه‌ و وێده‌چێت زمانی وه‌رگێڕانه‌که‌شی چه‌شنه‌  پێداچوونه‌وه‌یه‌کی پێویست بێت‌:

http://nnsroj.com/Detiles.aspx?id=7209&id_map=25

 

هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای عیراق له‌لایه‌ن پسپۆڕێکی کورده‌وه‌

مخابن ه‌وری ئێران له‌ پشتیوانی کردنی حکوومه‌تی مالکی و شیعه‌کانی عیراق له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاک کامران مه‌تیندا بایه‌خی پێویستی پێ نه‌دراوه‌‌.

http://www.bbc.co.uk/persian/blogs/2014/06/140612_l44_nazeran_iraq_daesh.shtml

 

کتێبی به‌ڵگه‌نامه‌کانی مه‌جلیسی شۆڕای میللی ئێران

له‌ ورده‌فه‌رمایشتی هه‌فته‌ی پێشوودا باسی بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبێکم به‌ زمانی فارسی کرد "گزیده‌ای از اسناد کردستان (مجلس اول تا پنجم شورای ملی)" و گوتم زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ نوێنه‌رانی کوردستان له‌ پێنج ده‌وره‌ی یه‌که‌م تا پێنجه‌می مه‌جلیسی شۆرای ملی تێدایه‌ واته‌ له‌ 25 ساڵی نێوان مه‌شرووتیه‌ت و هاتنه‌ سه‌ر حوکمی ڕه‌زاشا.

سه‌رچاوه‌که‌ به‌ هه‌ندێک زانیاریی گشتی ده‌ست پێده‌کات که‌ که‌متر زانراون به‌ڵام من دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی‌، تێگه‌یشتم به‌ داخه‌وه‌ نووسه‌ر واته‌ کاک ئیسماعیل شه‌مس له‌جیاتی ڕاگواستنی وتاری نوێنه‌ران و ڕووداوه‌کانی مه‌جلیس و نواندنی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ ئاوێنه‌ی مه‌جلیسدا، زیاتر نامه‌ و گازنده‌ و سکاڵای خه‌ڵک (به‌ تایبه‌ت خه‌ڵکی ناوچه‌ی گه‌ڕووس و بیجاڕ) له‌ مه‌ئموورانی حکوومه‌تی کوردستانی بڵاو کردۆته‌وه‌ و زۆر نه‌په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر ڕووداوه‌ گرنگه‌ مێژووییه‌کانی ناوچه‌. دیاره‌ هه‌واڵی سنه‌ و سه‌قز و مه‌ریوان و جوانڕۆش له‌ کتێبه‌که‌دا هه‌ن به‌ڵام قورسایی به‌رچاو دراوه‌ به‌ ناوچه‌ی گه‌ڕووس و ئه‌و لایه‌نگری و یه‌ک لا بینییه‌ی ئاماده‌کاری کتێبه‌که‌ به‌داخه‌وه‌ بایه‌خی کاره‌که‌ی هێناوه‌ته‌ خوارێ و من هه‌ست ده‌که‌م ده‌بێ خه‌ڵکانی دیکه‌ بپه‌رموونه‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌ و هه‌وڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێتر سه‌باره‌ت به‌ کوردستانی ئه‌و ساڵانه‌ بده‌ن.

گوایه‌ پێشتر کتێبێکی هاوشێوه‌ش بۆ به‌ڵگه‌نامه‌کانی کرماشان و کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌‌ که‌ ئاماده‌کاره‌که‌ی "رضا آذری شهررضائی" یه. به‌داخه‌وه‌ من نه‌مبینیوه‌.

 

فه‌رهادی سه‌ده‌ی بیسته‌م

"خاڵۆ حوسه‌ین گیان، هه‌ڵۆی سه‌رشاخان

کوردی به‌غیره‌ت، دڵ پڕ له‌داخان!

به‌ لیباسی شڕ، به‌ چێشتی دۆینه‌

کارێ وات کردووه‌ له‌و سه‌رزه‌مینه‌..."

کوان هه‌واڵنووسان؟ له‌کوێن فیلم چێکه‌ران؟ بۆ دیار نین نووسه‌ر و شاعیرانی کورد؟ بۆچی ده‌یان فیلم و شانۆ و شیعر و گۆرانی و چیرۆک و وێنه‌ی فۆتۆگراف له‌و قاره‌مانه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌ هه‌ڵناگیرێت‌؟ بۆچی ژیننامه‌ و شه‌رحی شاکاره‌ مه‌زنه‌که‌ی هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی به‌رزی خۆی نه‌نووسراوه‌ و به‌ ده‌یان زمان ته‌رجه‌مه‌ نه‌کراوه؟ نووسه‌ر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی کورد چه‌نده‌ که‌مته‌رخه‌من؟ ‌ئه‌و بیست و چه‌ند ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌ چ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ناپه‌رژێنه‌ سه‌ر بابه‌تێکی وا؟  ئه‌وه‌نده‌ی له‌ شاکاره‌که‌ی کاک حوسه‌ین کۆکه‌ن سه‌رم سووڕ ماوه‌، ئه‌وه‌نده‌ش له‌ که‌مته‌رخه‌میی خۆمان.

http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=48005

 

شیعرێکی ئه‌فسووناوی

که‌م وا هه‌یه‌ چێژ له‌ شیعری وه‌رگێڕاو ببینم، کوردی و فارسی و له‌ته‌ تورکی و ئینگلیزییه‌ک ده‌زانم به‌ڵام کاتێ ته‌رجه‌مه‌ی شیعرێک به‌ یه‌ک له‌و زمانانه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ که‌ ئه‌سڵه‌که‌شیم چاو پێکه‌وتووه‌، هه‌ست به‌ خۆشی و له‌ززه‌ت ناکه‌م. به‌ڵام نازانم چ ئه‌فسوونێک له‌م شیعره‌ عه‌ره‌بییه‌دایه‌ که‌ مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر کردوویه‌ته‌ کوردی و له‌ لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی ته‌رجه‌مه‌ی کتێبی "هۆزی له‌بیرکراوی "گاوان" ی دوکتۆر مسته‌فا جه‌واد دا هێناویه‌تی؛ نه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی و نه‌ له‌ گوتنه‌وه‌ی تێر ده‌بم!  واهه‌یه‌ ئه‌و نۆستاڵژییه‌ ساکار به‌ڵام کاریگه‌ره‌ی له‌ تاکه‌ تاکه‌ی وشه‌کانیدا خه‌وتووه‌ هۆکاری هۆگرییه‌که‌م بێت. بزانن بۆ ئێوه‌ چۆن ده‌نوێنێت. جه‌رعای جاسم ناوی شوێنێکه‌ و شاعیری شیعره‌که‌ش ئه‌بوسه‌عیدی گاوانییه‌ که‌ له‌ 561 ی کۆچیدا کۆچی دوایی کردووه واته‌ 800 ساڵێک پێش ئێستا‌:

 

"له‌ جه‌‌رعای جاسما لێک کۆببووین ئه‌وساکه‌ چه‌ند خۆش بوو

به‌ڵێ یادی به‌خێر بێ ده‌وری لاوی و چاخی دڵداری

چ ماڵێک بوو! ته‌ماڵی ناسکه‌ ئاسکی لێ ده‌دۆزراوه‌

گه‌لێ ئاسکی سپی و چاوڕه‌ش له‌وێ بوون بۆ گه‌مه‌ و یاری

ئه‌وێده‌م کێ له‌بیری بوو که‌ ئه‌م خۆشیانه‌ نامێنێ

له‌من وابوو به‌هه‌شتم پێدراوه‌ هه‌ر به‌ یه‌کجاری!"

 

ژیننامه‌ی مامۆستا عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی له‌ یووتیووبدا

مامۆستا عه‌لی ئه‌کبه‌ری مورادی هونه‌رمه‌ندی زانا و به‌رپرسی کورد باشتر بناسین:

https://www.youtube.com/watch?v=h4K5MgfKV3s&list=PLaXOrV4Ucan8uPIBiv-bN4jcrtEtk6IHy

https://www.youtube.com/watch?v=rPHotOkL_PM&list=PLaXOrV4Ucan8uPIBiv-bN4jcrtEtk6IHy

https://www.youtube.com/watch?v=PmY9ypFk1RA&list=PLaXOrV4Ucan8uPIBiv-bN4jcrtEtk6IHy

https://www.youtube.com/watch?v=i78z9hgjIpQ&list=PLaXOrV4Ucan8uPIBiv-bN4jcrtEtk6IHy

https://www.youtube.com/watch?v=GC2S3Wgc9oY&list=PLaXOrV4Ucan8uPIBiv-bN4jcrtEtk6IHy

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (41)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

ڕۆژانێکی هه‌ستیار له‌ مێژووی سیاسیی گه‌له‌که‌ماندا

ئه‌وه‌ی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر مووسڵ که‌وتۆته‌وه‌، ده‌ست تێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی سیاسه‌ته‌ لاوه‌کییه‌کانه‌ له‌ کاروباری ناوخۆی عیراق، که‌ بمانه‌وێت یان نا کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخی کوردیش هه‌یه‌ و ده‌یبێت. ته‌بایی، هاوڕیزی، وریایی و لێزانی ده‌توانێت کورد بگه‌یێنێته‌ ئاکامێکی خوازراوی وه‌ک ڕووداوه‌کانی ساڵی 2003 و به‌ پێچه‌وانه‌، هه‌ڵه‌ی ستراتێژیک یان ته‌نانه‌ت تاکتیکی ده‌توانن کورد بخه‌نه‌ دۆخێکی ناله‌بار وه‌ک ئه‌وه‌ی ساڵی 1991.  

ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌یه‌وێت بێگومان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ساڵی 91 نییه‌، به‌ڵام  ڕۆژانی داهاتوو پیشانی ده‌ده‌ن ئایا به‌رپرسانی حکوومه‌ت و ڕێبه‌رانی حزبه‌ سیاسییه‌کان کام ڕێباز به‌ره‌و کام چاره‌نووس هه‌ڵده‌بژێرن. هه‌واڵێک له‌مه‌ڕ گوشاری ئێران بۆ سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم و وتارێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرێ پووچکه‌ی سیاسه‌تی ئێستای عیراق و چاره‌نووسی کورد:

http://www.awene.com/article/2014/06/19/33342 

http://www.awene.com/article/2014/06/18/33314

 

ته‌نزی سیاسی به‌ وێنه‌

داعش ماده‌ی 140 ی جێ به‌جێ کرد!

http://nnsroj.com/Detilesshort.aspx?id=7243&id_map=33

 

پێگه‌ی سوپایی ئێران له‌ سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان

ئیتیلاعاتی ئێران که‌ڵک له‌ ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ به‌ تایبه‌ت عیراق و سووریا وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌یهه‌ر ڕۆژه‌ بنکه‌ و پێگه‌یه‌کی سوپایی له‌ چیاکانی کوردستان بکاته‌وه‌ و به‌ناوی چاوه‌دێری کردنی پژاک و شتی له‌و چه‌شنه‌وه‌ حزووری خۆی له‌ خاکه‌که‌مان په‌ره‌ پێبدات:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2005201416

 

 

تاڵانی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی کوردستان

بارودۆخی نائاسایی، شه‌ڕ، نه‌داری و هه‌ژاریی خه‌ڵک و له‌ژوور ئه‌وانیشه‌وه‌ بێ ئاگایی و گرنگی نه‌دانی خه‌ڵکه‌که‌ به‌ مه‌سه‌له‌که،‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی قاچاخچی ناوخۆیی و لاوه‌کی ڕوو بکه‌نه‌ گرد و ده‌شت و ده‌ر و ئاوایی کوردستان  و ئێره‌ وئه‌وێ هه‌ڵکۆڵن و تاڵانی بکه‌ن، به‌تایبه‌ت که‌ زه‌نگوڵه‌ی حکوومه‌تی ئێرانیشیان له‌ملدایه‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری پێگه‌ و بنه‌ سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌ی سه‌ر سنوور‌ بێ ترس و بێ سڵه‌مینه‌وه‌ له‌ که‌س، درێژه‌ به‌ جینایه‌ته‌که‌یان ده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌واڵی دزرانی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌کانی "مه‌عبه‌دی ئاناهیتا" م له‌ ده‌وروبه‌ری شاری که‌نگاوه‌ر ژنه‌فت.

جێی خۆیه‌تی یادێک بکه‌م له‌ نه‌مر ڕه‌شیدخانی که‌یخوسره‌وی که‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ که‌وته‌ به‌ربه‌ره‌کانی حکوومه‌تی په‌هله‌وی و به‌ناو پسپۆڕانی دزی وه‌ک "ئاندرێ گودار"، "گیر‎شمه‌ن" و "شوجاعه‌ددینی شه‌فا" به‌ ده‌ستی "ئه‌ییوب ڕینۆ" ی قاچاخچی.

تکایه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی وا ده‌توانن  دوو به‌رگ کتێبی به‌نرخی ڕه‌شید خان بخوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ده‌وروبه‌ری 30 ساڵ‌دا چی به‌سه‌ر گه‌نجینه‌ی مه‌زڵوومی زێویه‌ی سه‌قز هاتووه‌ و حیسابی کاره‌که‌ بکه‌ن بۆ پاشماوه‌ی شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که‌ ده‌ست بۆ هه‌رکوێیه‌کی به‌ری، خه‌زێنه‌یه‌کی ئاسه‌واری مێژووییه‌.

رشید کیخسروی، "دوران بی خبری – گنج زیویه‌ و دردنامه‌ روستائیان زیویه‌"، ناشر نویسنده‌، 1364 [1985]، جلد دوم: "دوران بی خبری – کردستان نیاکان باستانی کردان؛ آرامگاه رستم و ساختمان هگمتانه‌ در آئینه‌ باستانشناسی"، عینوانی دیکه‌ی به‌رگی دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌: "دوران بی خبری یا صهیونیزم جهانی و خطر نابودی آثار باستانی منطقه‌ باستانی زیویه‌ و قاپلانتو"، انتشارات آفرینش،1369 [1990]؛ فارسی. 

 

ئێمه‌ ئێستا پێویستمان به‌ ده‌یان ڕه‌شیدخان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو شوێن و ناوچه‌کانی کوردستان بچنه‌ شه‌ڕه‌جه‌نگی قاچاخچییان و له‌قاویان بده‌ن! یادی ئه‌و خه‌باتکاره‌ مه‌زنه‌ به‌خێر بێت!

 

مێژوولکه‌ی شێواندنی قه‌بری مردووان

ده‌زانین ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دی چی له‌ زیندووان ده‌کات. ئه‌وه‌ش کرداریه‌تی له‌گه‌ڵ مردووان‌:

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/06/181545.php

 

ته‌رحێکی ئاماریی بۆ کؤچکردووانی سووریا

له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ده‌گوترێت 3 ملیۆن خه‌ڵکی سووریا له‌ ماڵ و خزکی خۆیان ئاواره‌ بوون. ئه‌و ته‌رحانه‌ زۆر سه‌رنجڕاکێشن و قووڵایی برینی خه‌ڵکه‌که‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن که‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی سیاسه‌تی چه‌وتی هه‌ندێک وڵاتی ڕۆژئاوا و ده‌ست تێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی ئێران به‌ بیانووی پاراستنی مه‌رقه‌دی زێنه‌به‌وه‌:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/06/140618_clickable_syrian_refugees.shtml

 

 

دێموکڕاسی عه‌ره‌بی!

به‌هاری عه‌ره‌بی گوێ بۆ یه‌کتر ڕاگرتنی دیمۆکڕاتییانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌. باوه‌ڕ ناکه‌ن فه‌رموون بزانن نوێنه‌ری دوو به‌ره‌ی فیکری ظ‎ىه‌ چ ئه‌ده‌ب و ویقارێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێن!

http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=49394

Cricket

وا بریتانیاییه‌کان خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن جه‌ژنی دووسه‌ده‌مین ساڵی داهێنرانی یارییه‌ک بگرن که‌ کریکێتی پێ ده‌گو‌ترێت.

له‌ زوربه‌ی به‌شه‌کانی کوردستان له‌ کۆنه‌وه‌ ئه‌و یارییه‌ باو بووه‌، گه‌رچی واهه‌یه‌ که‌م و زۆر جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ کریکێتی ئه‌مڕۆیی بریتانیا هه‌بووبێت و ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌ی جیاوازدا ناوی جیاوازی بۆ دانرابێت. بۆ نمووونه‌ له‌ بۆکان و ده‌وروبه‌ری "قاڕی فه‌قێیان" ی پێ ده‌گوترێت و من  خۆم 60 ساڵێک پێش ئێستا ئه‌و یارییه‌م له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی بۆکان کردووه‌ و 50 ساڵێک پێش ئێستاش له‌ گوندی باغڵووجه‌ و بوغده‌که‌ندیی نێوان بۆکان و سه‌قز له‌گه‌ڵ قوتابییه‌کانمدا قاڕی فه‌قێیانم کردووه‌. مامۆستا هه‌ژار له‌ شیعری به‌ره‌وموکریاندا باس له‌ "تۆپه‌ڕاکرن" ده‌کات و له هه‌نبانه‌ بۆرینه‌شدا "تۆپه‌ر ڕاکردێن"ی هێناوه‌ که‌ وابزانم شێوازی مه‌هابادیی هه‌مان قاڕی فه‌قێیانی بۆکانه‌. ‌ هه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی مانۆستا ‌ قه‌له‌منداره‌ یان قه‌له‌ مرداره‌ی گرتووه‌ که‌ ده‌ڵێ سه‌ره‌تای شوێنی راکردنه‌ له‌ یاریی تۆپه‌ڕاکردێندا. مامۆستا هه‌روه‌ها وشه‌ی "قاڕ" ی به‌ "نانی تۆپێن" واتا کردۆته‌وه‌ که‌ زاراوه‌یه‌کی یاریی منداڵانه‌ و ناندان واته‌ ده‌ره‌تان پێک هێنان بۆ ئه‌وه‌ی هاویارییه‌که‌ت به‌ دار له‌ تۆپ بدات.

نیازم له‌و قسانه‌ ئه‌وه‌ بوو بڵێم یارییه‌که‌ ساڵانێکی زۆر پێش منیش له‌ شار و گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا باو بووه‌؛ خۆ ئه‌وده‌م نه‌ ئینگلیزییه‌کان له‌ناوچه‌ی ئێمه‌دا بوون، نه‌ ته‌له‌فیزیۆن هه‌بوو خه‌ڵک له‌و فێر بن؛ که‌وابوو چ ڕازێک له‌ مه‌سه‌له‌که‌دایه‌؟ ئه‌گه‌ر‌ ئه‌و یارییه له‌ بریتانیاوه‌ سه‌ری هه‌ڵدابێت، چۆنه‌‌ له‌ کوردستانیش باو بووه‌؟ ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ بریتانیاوه‌ هێنراوه‌ته‌ کوردستان، چۆن گه‌یشتۆته‌ گوندی وه‌ک باغڵووجه،‌ که‌ ته‌نانه‌ت له‌ ده‌یه‌ی شه‌ستی زایێنیشدا که‌ له‌وێ مامۆستا بووم ڕۆژێکی زستان تراکتۆرێک به‌وێدا تێپه‌ڕ بوو، هێنده‌م پێ نامۆ و سه‌یر بوو که‌ قوتابخانه‌که‌م داخست و به‌ سواری مام تراکتۆر چوومه‌وه‌ بۆکان! ئایا ئه‌وه‌ گونجاوه‌ بڵێین خه‌ڵکی شوێنێکی وا شه‌ست و حه‌فتا یان سه‌د ساڵ پێش ئێستا دیارده‌یه‌کی فه‌ڕه‌نگییان وه‌رگرتووه‌ و له‌ناو خۆیاندا کردوویانه‌ته‌ باو و فێری منداڵه‌کانیشیان کردوون؟ ئه‌وه‌ ڕاستتر نییه‌ بڵێین یارییه‌که‌ له‌ لای ئێمه‌وه‌ چووه‌ بۆ لای ئه‌وان؟ ئایا ئه‌وه‌ مه‌نتیقی تر نانوێنێت ئه‌گه‌ر‌ بڵێین ئینگلیزییه‌کان قاڕی فه‌قێیانی کوردییان وه‌رگرتووه‌ و به‌ گۆڕانکارییه‌وه‌ له‌ وڵاتی خۆیاندا کروویانه‌ته‌ باو؟ ته‌نانه‌ت وشه‌ی کریکێت به‌ دوو پیتی کافه‌وه‌ زۆر له‌ قاڕی فه‌قێیان ده‌چێت که‌ دوو پیتی قافی تێدایه‌! ئه‌وه‌ش که‌شفیاتی به‌نده‌!

 

کارتێکه‌ریی شاعیران له‌سه‌ر مامۆستا هێمن

بابه‌تێکی پسپۆڕانه‌ی کاک عه‌زیز ئالی سه‌باره‌ت به‌ شوێن هه‌ڵگرتنی مامۆستای نه‌مر هێمن له‌ شاعیرانی کورد و فارس:

https://soundcloud.com/hedi-jh-4/8k27sgepdzps

وه‌رگێڕانی سه‌رکه‌وتووانه‌ی شیعر

هه‌فته‌ی پێشوو باسی ته‌رجه‌مه‌ی شیعرێکی سێ فه‌ردیی عه‌ربیم کرد که‌ مامۆستای نه‌مر هه‌ژار وه‌ریگێڕابووه‌ سه‌ر کوردی. لێره‌دا چوارینه‌یه‌کی عه‌ره‌بی ده‌هێنمه‌وه‌ که‌ نه‌مر مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌دی عوسمانی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی. سه‌ره‌تا‌ چوارینه‌ عه‌ره‌بییه‌که‌:

      ذکرتک والرواح نواهل منی

      و بیض الهند تقطر من دمی

       وددت تقبیل السیوف لانها

        لمست کبارق ثغر المتبسم

ئینجا وه‌رگێڕاوه‌ کوردییه‌که‌ی:

      که‌ نووکی ڕم له‌ مه‌یدانا له‌ سینه‌م چه‌سپ و جێگیر بوو،

      که‌ قه‌تره‌ی خوێنی من ده‌تکا له‌ شمشیر، یادی تۆم بیر بوو

      وه‌کوو به‌رقی ددانی پێکه‌نینت شوعله‌یه‌ک لێیدام

      ته‌واو پێم خۆش بوو ماچیکه‌م، که‌ ڕوانیم به‌رقی شمشیر بوو!

 

به‌رته‌ونانه‌

به‌رته‌ونانه‌ ئه‌و گۆرانی و مۆسیقایه‌یه‌ وا و به‌ ڕیتمێکی هاوچه‌شن له‌ کاتی ته‌ون کردندا ده‌گوترێن. ئه‌وه‌ نه‌ریتێکی ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵانه‌ و وا هه‌یه‌ له‌ شوێنی دیکه‌ی کوردستانیش باو بێت. ته‌ونکه‌ران به‌ ڕیتمی گۆرانی "که‌ڵکیت" له‌ ته‌ونی سه‌ر دار ده‌ده‌ن و ئه‌م کاره‌ چه‌ند ئه‌نجامی به‌کرده‌وه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌: یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر ته‌ونکه‌ران چه‌ند که‌س بن، هه‌موو به‌ یه‌ک خێرایی و هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌کتر کاره‌که‌ ده‌به‌نه‌ پێشه‌وه‌. دووهه‌م، مۆسیقا‌که‌ وره‌ی کارکردنیان به‌رز ڕاده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌متر وه‌ڕه‌ز ‌بن‌.

شیعری به‌رته‌ونانه‌ په‌یوه‌ندی عه‌مودییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نییه‌ واته‌ بابه‌تیان لێک جیاوازه‌‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "بالبداهه‌" ده‌گوترێن واهه‌یه‌ جاروباره‌ هه‌ڵه‌ و ناته‌واویش بکه‌وێته‌ ناوه‌رۆک یان قاڵبیانه‌وه‌، به‌لام به‌گشتی ڕه‌زا سووک و له‌به‌ردڵان و له‌گوێ خۆشن. ئه‌وه‌ نموونه‌یه‌کی شیعری به‌رته‌ونانه‌یه‌ به‌ ڕیوایه‌تی مامۆستای نه‌مر محی الدین حه‌ق شناس له‌ مه‌سنه‌وی 'شاره‌که‌م سنه‌' دا:

 

"ئه‌ونه‌ زه‌ریفی له‌ حه‌د ده‌رچووگی /  ئاوێته‌ی گوڵه‌کان 'زه‌فه‌ریه‌' بووگی

تاڵێ موو بوایه‌م به‌ ته‌شیته‌وه‌ / خولم بخواردای به‌ خوه‌شیته‌وه‌"

ئه‌وه‌ش دوو گۆرانی به‌ ده‌نگی دوو مامۆستای مۆسیقای کوردی، کاک کازم باشماخی و کاک عه‌ینه‌دین مه‌ریوانی. شیعری گۆرانییه‌کان له‌ چه‌شنی شیعری گۆرانی به‌رته‌ونانه،‌ تاک تاکه‌ و بێ په‌یوه‌ندن له‌گه‌ڵ یه‌کتر:

https://www.youtube.com/watch?v=Th_XlROYtuE

https://www.youtube.com/watch?v=GPKkh9_A308

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (42)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

فیلێک له‌ ژوورێکدا!

24/06/2014 - لایه‌نگرانی نه‌مر عه‌بدوڵڵا ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د ته‌وفیق) له‌ کارنامه‌ی سیاسیی ئه‌و دا دوو کرده‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ تۆمار ده‌که‌ن: ده‌رکردنی بڵاوه‌ی "دیسان بارزانی" و هێنانی "دانا شمیت" هه‌واڵنێری ئه‌مریکی له‌ تارانه‌وه‌ بۆ ناو شۆڕشی ئه‌یلوول. هه‌واڵ و ڕاپۆرتی شمیت بۆ یه‌که‌م جار ده‌نگی شۆڕشی کوردی به‌ جیهان گه‌یاند. کاتێ ئه‌و سه‌ردانه‌ نهێنییه‌ی هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی به‌راورد ده‌که‌م له‌گه‌ل سه‌فه‌ری ئه‌مڕۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کوردستان و وه‌رگیرانی له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی حکوومه‌ت و ڕێبه‌رانی سیاسیی کورده‌وه‌، تێده‌گه‌م خوێنی شه‌هیده‌کانمان به‌ فیڕۆ نه‌چووه‌ و کورد له‌ ماوه‌ی ئه‌و په‌نجا ساڵه‌دا ڕێگایه‌کی دوورودرێژی بڕیوه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ ئێستا بۆته‌ قورساییه‌کی گرنگ و پارسه‌نگێک له‌ ته‌رازووی هێز نه‌ک هه‌ر له‌ باشووری کوردستان به‌ڵکوو له‌ هه‌موو ناوچه‌که‌دا.

 

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ چۆن ڕێگا ده‌بڕین و ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه‌ کوێ واته‌ ئامانجه‌کانمان کامه‌ن و ڕێگه‌ی پێگه‌یشتن و پێکانیان کامه‌یه‌. له‌ نیویۆرک تایمزی ڕۆژی 25/6/2014 دا هاتووه‌ گوایه‌ جۆن کێڕی به‌ کاک مه‌سعوودی گوتووه‌ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ فیلێک له‌ ژوورێکدا په‌روه‌رده‌ بکه‌ی! واته‌ نه‌گونجاوه‌. ئه‌وه‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکایه‌، ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ردا سیاسه‌تی ئێمه‌ش ڕوون بێت ئێمه‌ سه‌ر به‌ هه‌ر ته‌یار و هه‌ر ڕێبازێکی سیاسی و حزبی بین کاتێ سه‌رنج ده‌ده‌ینه‌ نه‌یار و دوژمنی ده‌وروبه‌رمان و ئه‌و هێزه‌ لاوه‌کییانه‌ی وا پشتیان گرتوون، تاکه‌ هێزێک که‌ ده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین هێزی یه‌کپارچه‌ی گه‌له‌. له‌ بارودۆخی ناسکی ئه‌مڕۆدا هه‌ر ڕێبه‌رێک و هه‌ر حزبێک بۆ ڕازی کردنی ئێران، تورکیا یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ پشت بکاته‌ هێزی گه‌ل و هه‌وڵی تێکدانی ئه‌و یه‌کیه‌تی و یه‌کڕێزی و یه‌کگرتووییه‌ بدات، له‌به‌رانبه‌ر مێژوودا به‌رپرس ده‌بێت. با هیوادار بین بارودۆخی یارییه‌که‌ نه‌شێوێت و مێژووی ماچه‌کانی به‌غدا دووپات نه‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌یه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی:

http://www.nytimes.com/2014/06/25/world/middleeast/kerry-kurds-iraq.html?rref=world/middleeast&module=Ribbon&version=context&region=Header&action=click&contentCollection=Middle%20East&pgtype=article

 

دایه‌نی له‌ دایک میهره‌بانتر!

گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان و عیراق به‌رپرسانی سایتی تابناکی موحسین ڕه‌زایی وه‌ک باڵێک له‌ باڵه‌کانی سپای پاسدارانی ئێران تووڕه‌ کردووه‌ و گه‌یاندوونیه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد بکه‌ن:  

"نكته مهم اينست كه اگر توطئه تجزيه عراق به سه كشور كردستان، عراق اهل سنت و عراق شيعه به اجرا درآيد، اين واقعه بيش از همه به زيان كردها خواهد بود. كردها هر چند ممكن است اين واقعه را گام اول براي يكپارچه ساختن كردستان شامل مناطق كردنشين عراق، سوريه، ايران و تركيه بدانند، ولي اولاً تحقق چنين رؤيائي بسيار دور از واقعيت است و ثانياً هر قدم كه در اين زمينه برداشته شود، كردها را با مشكلات فراواني مواجه خواهد كرد كه قطعاً از ادامه چنين طرحي پشيمان خواهند شد."

ئه‌وه‌ شتێکی تازه‌ نییه‌ و که‌سیش چاوه‌ڕوانیی هه‌ڵوێستێکی جیاوازی له‌ ئیتیلاعات و سپای پاسداران نه‌ده‌کرد. ئه‌وان به‌وه‌ش که‌ تا ئێستا کورد هه‌یه‌تی خۆشحاڵ نین؛ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ خۆمان بزانین  چی ده‌که‌ین و ده‌بێ چی بکه‌ین.

 

کوشتاری کورد له‌ زیندانی ورمێ درێژه‌ی هه‌یه‌

زیندانی ورمێ زیندانێکی ئاسایی نییه‌، کوشتارگای کورده‌، له‌وێ فناتیزمی ئیسلامی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی تورکی ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌ستی یه‌ک و پێکه‌وه‌ خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌ڕێژن. با کورد به‌و ڕاستییه‌ بزانێت و جیهانی لێ تێبگه‌یێنێت.

http://nnsroj.com/Detilesshort.aspx?id=7254&id_map=33

 

به‌وه‌ ده‌ڵێن ڕه‌هبه‌ری له‌خۆ بووردوو!

هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ سه‌ره‌ک کۆماری ئێران بوو، کاتێ ده‌نگۆی بوومه‌له‌رزه‌ی تاران بڵاو بووه‌وه‌، ده‌ستی ژن و منداڵه‌که‌ی گرت و چوو له‌ قه‌راغ به‌نداوی له‌تیان و دوور له‌شار فێری خلیسکێنی سه‌ر ئاو بێت، ئیتر شار وێران ده‌بێت و خه‌ڵکی شاره‌که‌ ده‌کووژرێن، هه‌مووی به‌ شاقه‌لی درێژی عه‌باکه‌ی!

http://www.gooya.com/external/lenziran.com/2014/06/19/hashemi-rafsanjani-tell-story-of-escape-from-tehran-due-to-forecasting-of-earthquake

 

 

یه‌که‌مجار ووشه‌ بوو!

ووشه‌ش به‌ ئیسلامی و نا ئیسلامی کرا! له‌ تورکیای ئه‌تاتورکیدا پیتی ئه‌لف و بێیان کردبووه‌ خۆیی و ناخۆیی، وا ئیسلامییه‌کانی مالێزیا مافی به‌کار هێنانی ووشه‌ی ئه‌ڵڵایان تایبه‌ت به‌ موسوڵمان کردووه‌ و له‌ ناموسوڵمانه‌کانیان یاساخ کردووه‌‌. که‌سێک گوتبووی ئه‌وه‌ نه‌مانویست، خۆی و ووشه‌که‌ی هه‌ردوکیان بۆ ئێوه‌!

 

مردن چییه‌؟

"مردن به‌شێک له‌ ژیانه‌، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س ده‌یانه‌وێت هه‌موو ژیان بێت."

(مونیرو ڕه‌‌وانی پوور، هاوسه‌ری بابه‌ک ته‌ختی کوڕی غوڵامڕه‌زا ته‌ختی قاره‌مانی زۆرانبازیی و که‌سایه‌تیی به‌رپرسی ئێران دوای مردنی شه‌هلا ته‌وه‌ککولی پوور هاوسه‌ری ته‌ختی).

 

 

داعش
چوارینه‌یه‌کی ئیسماعیل خۆیی:


داعش بُوَد از "دینِ خدا" رویِ دگر
آب است همان، اگر چه در جویِ دگر
دیدی ز اسلام الگوی بوکوحرام،
زین دینِ گُجَسته اینک الگویِ دگر!



 

 

قه‌ڵای هه‌ولێر چووه‌ ناو لیسته‌ی شوێنه‌واری مرۆڤایه‌تی یونسکۆوه‌.

ئه‌م کاره‌ ده‌بووایه‌ له‌مێژ ساڵ پێش ئێستا‌ بکرایه‌ت نه‌ک هه‌ر بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڵکوو بۆ ده‌یان شوێنی گرنگی وه‌ک ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر، قه‌ڵای که‌رکووک، بازاڕی سلێمانی، به‌رده‌ قاره‌مان، ماڵ، پرد، مزگه‌وت و کلیسای مێژوویی هه‌روه‌ها هه‌ندێک شوێنه‌واری فه‌رهه‌نگیی غه‌یره‌ فیزیکی وه‌ک به‌یت، حه‌یرانی ده‌شتی هه‌ولێر، بالۆره‌، شمشاڵ، ده‌فه‌ و... به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر کراوه‌ هه‌نگاوێکی پیرۆزه‌ و پیرۆزبایی و ماندوونه‌بینی له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی پێویسته‌ که‌ کاره‌که‌یان گه‌یانده‌ ئه‌نجام.

 

من دوو سێ ساڵه‌ هاوار ده‌که‌م و تکام له‌ ئاکادێمیای کوردی و چه‌ند له‌سایه‌تی کورد له‌ باشوورکردووه‌ شوێنی مه‌سه‌له‌که‌ بگرن و که‌ڵک له‌ پسپۆڕایه‌تی کوردێکی زانا وه‌ربگرن که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ئه‌زموونی ڕاسته‌وخۆی کاره‌که‌ی په‌یدا کردووه‌‌ و ئاماده‌یه‌ به‌ بێ پاداشت و حه‌قده‌ست یارمه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ لای یونسکۆ تۆمار بکه‌ن، به‌ڵام تائێستا ده‌نگیان نه‌بووه‌. پێویستێکی فریاگوزارییه‌ پێش ئه‌وه‌ی تورک و ئێرانی خۆیانمان لێ بکه‌ن به‌ خاوه‌نیان ئه‌و ئه‌رکانه‌ ڕاپه‌ڕێنین! ئه‌وانه‌ مڵکی گه‌لی کوردن و مافی خۆمانه‌‌ به‌ ناوی کورده‌وه‌ تۆماریان بکه‌ین؛ به‌ڵام هه‌ر ته‌نیا ماف نییه‌، به‌ڵکوو ‌ئه‌رکی سه‌رشانیشمانه‌ هه‌وڵیان له‌ پێناودا بده‌ین.

http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=52496

 

دوو هه‌واڵی خۆشی فه‌رهه‌نگی

له‌ ڕێگه‌ی وتارێکی ڕێزدار د. نووری تاڵه‌بانییه‌وه‌ زانیم که‌ ئه‌کادێمیای کوردی له‌ هه‌ولێر هه‌یکه‌لی پێنج گه‌وره‌ شاعیری کورد، کاری هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێزی شاری سنه‌، کاک "هادی زیائه‌ددینی" ی له‌ هۆڵه‌که‌ی خۆی داناوه‌. ئه‌وه‌ کارێکی به‌جێیه‌ و جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه‌. هیوایه‌ ئه‌م کاره‌ له‌ داهاتوودا نه‌ک له‌ هۆڵێکی داخراو به‌ڵکوو له‌سه‌ر شه‌قام و ناوڕێیان و گۆڕه‌پانی شار و گونده‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌ ببرێت.

هه‌روه‌ها بیستوومه‌‌ ساڵۆنێکی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی له‌ شاری سلێمانی به‌ ناوی ڕێزدار کاکه‌ حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریمه‌وه‌ کراوه‌. ئه‌وه‌ له‌ دوو لایه‌نه‌وه‌ جێگه‌ی په‌سند و ده‌ست خۆشییه‌ یه‌که‌م کاکه‌ حه‌مه‌ و بنه‌ماڵه‌که‌یان خزمه‌تگوزارانی پاک و بێ خه‌وش به‌ڵام بێده‌نگ و بێ دیعایه‌ی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌مان بوون و هه‌ن و ئه‌وه‌ که‌مترین پاداشتێکه‌ ده‌یاندرێتێ.  دووهه‌م‌، گه‌لێک گرنگه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ ماوه‌ی ژیانی به‌ڕێز کاکه‌ حه‌مه‌دا هه‌ڵێنراوه‌ته‌وه‌. به‌هیوای ته‌مه‌نی درێژ بۆ کاکه‌ حه‌مه‌ی خۆشه‌ویست و کاری هاوچه‌شنی به‌رپرسان بۆ خزمه‌تگوزارانی دیکه‌ی هونه‌ر و زانستی گه‌له‌که‌مان.

 

حونجه‌ی هه‌ڵه‌ی سێ پیتی کۆتایی وشه‌ له‌ باشووری کوردستان

له‌ باشووری کوردستان، واهه‌یه‌ له‌ژێر کارتێکه‌ریی زمانی عه‌ره‌بیدا، زوربه‌ی ئه‌و وشانه‌ی وا کۆتاییه‌که‌یان سێ پیتی کۆنسنانته‌ و ده‌بێ به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ وه‌ک یه‌ک بڕگه‌ حونجه‌ بکرێن ده‌کرێن به‌ دوو بڕگه‌.

بۆ نموونه‌، ناوی کاڕل ماڕکس له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک /ماڕکس/ بگوترێت ده‌کرێته‌ دووبه‌ش و به‌ دوو بڕگه‌ وه‌ک/ماڕ/کس/  ده‌گوترێت.

به‌ هه‌مان شێوه‌ ژماره‌ی 6 له‌ زمانی ئینگلیزیدا که‌ /سیکس/ ه‌، ده‌کرێت به‌ دوو بڕگه‌ و وه‌ک        /سی/ کس/  حونجه‌ ده‌کرێت.

له‌ شیعری گۆڕستانی چراکان، مامۆستا شێرکۆ بێکه‌سدا که‌ به‌ ده‌نگی خۆی تۆمار کراوه‌، چه‌ند نموونه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌بینرێت کاتێ له‌جیاتی وشه‌ی کوردیی /شه‌/ قژن/ ده‌ڵێت: /شه‌ق/ ژن/ 

یان: /گرم/ ژن/  له‌ جیاتی /گر/مژن/  که‌ وشه‌یه‌کی کوردییه‌.

به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ شیعری ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا به‌ ده‌نگی خۆی گوێ بیس ده‌بین که‌ ناوی شاری /ستۆک/ هۆڵم/  وه‌ک /ستۆک/ هۆ/ ڵم/ حونجه‌ ده‌کات. ئه‌وانه‌ تایبه‌ت به‌ مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س نین به‌ڵکوو‌ شێوازێکی گشتین‌ بۆ قسه‌کردنی ئاسایی له‌ هه‌موو باشووری کوردستان به‌ تایبه‌ت ناوچه‌ی سلێمانین.

 

قسه و بۆچوونی شه‌جه‌ریان سه‌باره‌ت به‌ مۆسیقای ئێرانی

با گوێ بده‌ینه‌ قسه‌کانی ئه‌و ئینجا بزانین هونه‌رمه‌نده‌کانی ئێمه‌ چۆن پێناسه‌ی مۆسیقاکه‌مان ده‌که‌ن و چۆنی به‌ خه‌ڵکی جیهان ده‌ناسێنن؟‌

http://news.gooya.com/society/archives/182076.php

 

 

وتووێژێکی ته‌له‌فونی له‌ ئێران

-         ئه‌لۆ! پۆلیسخانه‌یه‌؟

-         به‌ڵێ فه‌رموو!

-         تووتییه‌که‌م وون بووه‌.

-         باشه‌ ئێمه‌ چی بکه‌ین؟

-         هیچ، به‌ڵام هه‌رشتێک سه‌باره‌ت به‌ مه‌لاکان بڵێت بۆچوونی خۆیه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ خاوه‌نه‌که‌‌یه‌وه‌ نییه‌!

 

 

"په‌نام وه‌ باڵای به‌رزت، یا شای داڵه‌هوو"

گۆرانییه‌کی کوردی به‌ ده‌نگی ئانا لارسن

      https://www.youtube.com/watch?v=P4P6c6EhrPk

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (43)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

کورد و شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی

28/06/2014-  ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستپێکی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی داده‌نرێت که‌ ئاگره‌که‌ی به‌ ڕووداوێکی تێرۆریستی له‌ ساڵی 1914 دا داگیرسا. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ که‌م و زۆر هه‌موو ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپه‌ڕێکی ئینترنێتی به‌رنامه‌یه‌کیان تایبه‌ت به‌و ڕووداوه‌ گه‌وره‌یه‌ کردووه‌ و جێی خۆیه‌تی کوردیش، که‌ ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌ گڵاوه‌‌ که‌وته‌ ماڵیه‌وه‌ و قاتی وقڕی و مردن و ماڵوێرانیی نه‌خوازراوی کرده‌ میوانی، به‌ ڕووداوه‌که‌دا بچێته‌وه‌ و بزانێ له‌کوێدا هه‌ڵه‌ی کرد و چۆن و له‌ کوێ که‌وته‌ لایه‌نگری کردنی لایه‌نێک و دژایه‌تی لایه‌نه‌که‌ی تر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت له‌ بارودۆخی ئێستا و بۆ نموونه‌ له‌وه‌ی وا ئه‌مڕۆ له‌ باشووری کوردستان ڕاده‌برێت، ده‌رسی لێ وه‌ربگرێت.

ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کورتی نووسه‌رێکه‌ به‌ هه‌ل ومه‌رجی سیاسیی ئێران له‌ شه‌ڕه‌که‌دا، گه‌رچی ئه‌ویش وه‌ک زوربه‌ی زۆری ئێرانییه‌کان به‌لای کوردستاندا نه‌چووه‌ و خستوویه‌ته‌ پشت گوێ، به‌ڵام بارودۆخه‌ گشتییه‌که‌ی ئه‌وده‌می ئێران‌ ده‌توانێ به‌ سه‌ر ئێمه‌شدا حاکم بێت. بۆ نموونه‌ کاتێ باسی دامه‌زرانی "حزبی دیموکڕات" [ی قه‌وامولسه‌لته‌نه‌] ده‌کات ده‌ڵێ حزبێک بوو که‌ "نیشتمانپه‌رست" ه‌ ئێرانییه‌کان [بۆ دژایه‌تی هێزی ڕووس و ئینگلیس] دایان مه‌زراند، ده‌شزانین هه‌ر ئه‌و "نیشتمانپه‌رستی" یه‌ و ئه‌و دژایه‌تیکردنی داگیرکه‌ره‌ حزب و لایه‌نگره‌کانی خسته‌ به‌ره‌ی لایه‌نگرانی ئاڵمانیاوه‌ - گه‌رچی بۆچوونی گشتی ئه‌وه‌یه‌ قه‌وام ماوه‌یه‌ک دره‌نگتر قیبله‌ی خۆی گۆڕی و سڵه‌واتی له‌ دیداری هێزێکی زاڵتر لێدا، به‌ڵام نه‌ ئینگلیس و نه‌ ڕووس تا سه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کرد، باوه‌کوو هه‌وڵیاندابێت که‌ڵک له‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتی وه‌ربگرن.

حزبی دیموکڕاتی کوردستان 30 ساڵێک دوای ئه‌و حزبه‌ دیموکراته و له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا‌ دامه‌زرا و ئه‌ویش هه‌ر بنه‌ما و ئامانجی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وده‌م چیتر نیشانێک له‌ سیاسه‌تی ئاڵمان و تورکیای لایه‌نگری ئاڵمان له‌ ناوچه‌که‌ نه‌مابوو و ته‌نیا "سپای سوور" بوو حوکمی ده‌کرد  کوردیش به‌  حزبی و غه‌یره‌ حزبییه‌وه‌ لایه‌نی ئه‌و "دۆسته‌ بێگانه‌یه‌" یان گرت و به‌ سان وباڵیاندا هه‌ڵگوت به‌ڵام‌ مامۆستا هه‌ژار گوته‌نی دوای هه‌موو به‌ڵێن و وه‌عده‌یه‌ک که‌ له‌ زمان باقرۆفه‌وه‌ پێمانیدابوو، له‌ له‌کۆتاییدا به‌ "قزه‌" ده‌رچوو!

بۆ بارودۆخی ئه‌مڕۆی کورد هیچ شتێک له‌وه‌ گرنگتر نییه‌ یه‌کده‌نگ و یه‌ک ڕیز بێت و بزانێت و بتوانێت ده‌نگی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، ده‌نگێک که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ درێژخایه‌نه‌کانی زۆرایه‌تی خه‌ڵک دانرابێت- ڕاست ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وا تورکه‌ گه‌نجه‌کان له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌م و ئیسڕائیلییه‌کان له‌  ساڵانی دوای شه‌ڕی دووهه‌مدا ڕه‌چاویان کرد و هه‌ردوکیشیان له‌ تۆز وخۆڵ و ئاڵۆزی و بشێویی دوای شه‌ڕدا "براوه"‌ ده‌رچوون. ئه‌وه‌ وتاره‌که‌یه‌:

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2014/06/140627_iran_world_war_one_bayondor_ww1.shtml  

هونه‌ر له‌ کاتی شه‌ڕدا

-         "له‌ کاتی شه‌ڕدا شیعر ده‌گوترێت؟

-         به‌ڵێ، بۆ شه‌ڕ!"

              بێرتۆڵد برێشت

کورد ئه‌زموونی دوورودرێژی شیعر و سروود و گۆرانی و به‌یت و به‌ند و ڕۆژنامه‌نووسی و وێنه‌گه‌ری سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌یه‌ و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، وتاری سه‌ر ماڵپه‌ڕ و فه‌یسبووک و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی و ته‌له‌فیزیۆنیشی لێ زیاد بووه‌. پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بابه‌تانه‌ کارێکی گه‌لێک پێویسته‌ به‌تایبه‌ت ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان پسپۆڕانه‌ و پیشه‌ییانه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێن‌ دوور بن له‌ لایه‌نگری و حزبایه‌تی و ته‌نانه‌ت هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ته‌نیا هه‌وڵی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ده‌نگه‌ خامۆشانه‌ بده‌ن که‌ له‌ماوه‌ی شه‌ڕدا ژیانی ئاسایی، داهاتی ئابووری، ئاسایش و ماڵ و که‌س وکاریان له‌ده‌ست دا و ده‌ریبخه‌ن پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌کانیان، هه‌روه‌ها خه‌ڵکانی ئاسایی ناو گوند و شاره‌کانی کوردستان له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕدا تووشی چ قه‌یرانێکی ڕۆحی بوون و چ هیوایه‌کیان به‌بادا چوو و چ داهاتوویه‌کیان فه‌وتا، چۆن له‌ خۆشه‌ویست و دایک و ده‌سگیران جیا که‌وتنه‌وه‌ و چۆن وه‌ک شه‌مێک له‌ ته‌نیایی و بێ په‌ناوپشتیدا توانه‌وه‌. بۆ کورد شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی به‌س نییه‌، پێش ئه‌و دوو شه‌ڕه‌ و به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وانیش ئه‌هریمه‌نی شه‌ڕ باڵی ناپیرۆزی به‌سه‌ر خاکه‌که‌ماندا کێشا و نه‌چووه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌وه‌ وتارێکه‌ سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری سه‌رده‌می شه‌ڕ له وڵاتانی‌ ئوروپا.

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/07/140701_l44_ww1_art_najafi.shtml

 

هیوایه‌ ئه‌مجاره‌ ماچی له‌گه‌ڵ نه‌بێت!

من چاوترسێن بووم! ئه‌م وێنه‌یه‌م له‌ جه‌نگه‌ی شه‌ڕی داعش و هه‌ڕه‌شه‌ وگوڕه‌شه‌ی مالیکی له‌ کورددا چاو پێکه‌وت، هیوادارم هی سه‌رده‌مێکی کۆنتر بێت و په‌یوه‌ندی نه‌بێت به‌ کێشه‌ی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتییه‌وه‌ له‌ که‌رکووک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان واته‌ له‌ بارودۆخی ناسکی ئێستادا جارێکی تر شه‌قه‌‌ی ماچێکی تر له‌ به‌غداوه‌ نه‌گاته‌ گوێمان! ئه‌گه‌ر وابێت، خۆ هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت جگه‌ له‌وه‌ی گوێی خۆم کپ بگرم با نه‌یژنه‌وم!

http://www.lvinpress.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=6295&Jor=1

 

شوکور هه‌مانه و زۆریشمان هه‌یه‌‌!

له‌بیرمه‌ له‌ ڕابردوودا کاتێ ڕادیۆ یان ته‌له‌فیزیۆنه‌ فارسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌یانویست باسی ڕووداوێکی کوردستان بکه‌ن هه‌ندێک جار ده‌چوونه‌ سۆراغی فڵان مامۆستای زانکۆی فارس یان ئازه‌ربایجانی له‌ ئوروپا یان ئه‌مریکا و پرسیاری دۆخی کوردیان له‌وان ده‌کرد. من به‌وه‌ زۆر قه‌ڵس بووم و هیچیشم بۆ نه‌ده‌کرا.

به‌خته‌وه‌رانه‌ ئێستا پسپۆڕ و لێزانی وامان تێدا هه‌ڵکه‌وتوون که بۆ هه‌موو بوارێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌کرێ ڕووی قسه‌یان تێبکرێت و وه‌ڵامی پسپۆڕانه‌یان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ هه‌ر چه‌ند که‌سیان ناوبرده‌ ده‌که‌م، به‌ڕێزان:

ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور، عه‌بباس وه‌لی، کامران مه‌تین، عه‌بدوڵلا موهته‌دی، سه‌عید شه‌مس، جه‌عفه‌ر شێخولئسلامی، حه‌سه‌ن قازی، هێمن سه‌یدی، ڕوئیا تولووعی، حیسام ده‌ست پیش، کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری، ناهید حوسه‌ینی، ژیار گوڵ، ناسر ئێران پوور، ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده‌، سامان ڕه‌سووڵ پوور و واهه‌یه‌ زۆرێکی دیکه‌ش که‌ من نایانناسم.

بریا به‌و ڕاده‌یه‌ش پسپۆڕمان هه‌بوایه‌ که‌ به‌ ئینگلیزی یان هه‌ر‌ زمانێکی دیکه‌ی ئوروپایی بچنه‌ ناو مێدیا جیهانییه‌کانه‌وه‌ و ده‌نگی کورد بگه‌یێننه‌ جیهانی ئه‌مڕۆ.

 

هاوار و ڕۆڕۆ کوردستان!

ئازه‌ربایجانییه‌کان به‌ هاوپشتی به‌شێک له‌ سیاسه‌توانانی ئێرانی ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ بۆ نه‌جاتی گۆلی ورمێ باش وایه‌ ئاوی ڕووباری که‌ڵوێ (زێی بچووک) له‌ ته‌نگی گرژاڵی نێوان سه‌رده‌شت و خانێدا پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ به‌نداوی دووکان له‌ باشووری کوردستان و خاکی ئێستای عیراق،‌ به‌ره‌و دواوه‌ هه‌ڵگێڕنه‌وه‌ و بیخه‌نه‌ گۆله‌که‌وه‌. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا که‌سێکی به‌ قسه‌ پسپۆڕ فه‌رمووبووی له‌ نێو هه‌موو ئه‌و ته‌رح و به‌رنامانه‌دا که‌ بۆ ڕزگاریی گۆله‌که‌ پێشنیار کراوه‌، هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕووباری که‌ڵوێ له‌ هه‌موان بێ خاوه‌نتر و بێ ژانه‌سه‌رتره‌! ئێستاش هه‌مان قسه‌ له‌زمان که‌سێکی دیکه‌وه‌ ده‌بیسین. ئه‌وان خۆیان به‌ خاوه‌نی عیراق و مالیکی به‌ خۆیی ده‌زانن و دڵنیان بۆ کرده‌وه‌یه‌کی وا هیچ به‌رگرییه‌کیان له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوو نابێته‌وه‌ ئه‌زموونی چۆمی ئه‌ڵوه‌ندیش ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندوون. حکوومه‌تی هه‌رێمیش، به‌ بۆچوونی ئه‌وان، توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یانی نییه‌، که‌وابوو لاوازترین ئاڵقه‌ لێره‌دا کوردستان و چۆمی که‌ڵوێ و جه‌غه‌توو و ته‌ته‌هووه‌! به‌ڵام ئه‌وان له‌ یه‌ک شت بێ ئاگان ئه‌ویش هێزی خه‌ڵکه‌. گه‌لی ئێمه پیشانی داوه‌‌ ئه‌گه‌ر بکه‌وێته‌ شه‌ڕی مان و نه‌مانه‌وه‌ ده‌توانێ و ده‌زانێ چۆن داکۆکی له‌خاکه‌که‌ی بکات.

ئه‌و دوو لینکه‌ی خواره‌وه‌ گه‌لێک گرنگن و به‌رنامه‌ی ناجوامێرانه‌ی ئێرانییه‌کان بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبارانه‌ی خاکی کوردستان ده‌رده‌خه‌ن. سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت ئاوی چۆمه‌کانی ئێمه‌ به‌رنه‌ شوێنه‌ دووره‌ده‌سته‌کانی قووڵایی گۆله‌که‌ و بۆ نموونه‌ له‌ لای باشووری نه‌هێڵن که‌ هیچ نه‌بێ دراوسێی  شامات و ئه‌و ناوچانه‌یه‌ وا کوردیشی لێ ده‌ژین!

خوشک و برایانی به‌ڕێز پیلانه‌که‌‌ له‌وه‌ جیددیتره‌ که ئێمه‌‌ بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه‌‌، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت. ئه‌وه‌ دوو لینکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ و پێشنیاره‌کانی ماستاوکه‌رانی ڕژیم و ڕه‌گه‌زپه‌رستانی دژ به‌ کورد:

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/07/182441.php

  

http://www.bbc.co.uk/persian/blogs/2014/07/140701_l10_nazeran_karami_urmia_zab.shtml

 

هه‌ی له‌ سه‌ری منت نه‌که‌وتبێ!

3/7/2014 -  به‌رنامه‌ی "چاوه‌دێریی تاوان" ی بی بی سی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ به‌یانی وێنه‌ی چوار تاوانباری بڵاوکرده‌وه‌ و داوای له‌ بینه‌ران کرد ئه‌گه‌ر ده‌یانناسن ئاگاداری پۆلیس بکه‌نه‌وه‌. یه‌ک له‌و چوار که‌سه‌ قاره‌مانێکی دێوقڕان بوو که‌ به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ ناوی که‌ریم حه‌مه‌ ئه‌مین و کوردی عیراقه! مام که‌ریم تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی جنسی له‌سه‌ره‌ و پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت. ئافه‌ره‌م مام که‌ریم وا ڕووی هه‌موومانت سپی کرده‌وه‌‌، هاتبووی ده‌ردی خۆت و گه‌له‌که‌ت تیمار بکه‌ی، وا ئێستا له‌ له‌نده‌ن و مانچسته‌ر و شێفیڵد به‌شوێنتدا ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی قوربانییه‌کانت بکه‌نه‌وه‌ که‌ ڕوون نییه‌ چه‌ند که‌سی هه‌ژاری بێ ده‌سه‌ڵاتی خانه‌خوێتن.

هه‌ندێک له‌ په‌نابه‌رانی کورد له‌ ئوروپا تێکه‌ڵاوی کاری ناشایستی زۆر بوون هه‌ر له‌ قاچاخچییه‌تییه‌وه‌ تا دزی و ده‌ستدرێژی جنسی و ته‌نانه‌ت کوشتن. من که‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ کورد و ئێرانی و ئه‌فغان کار ده‌که‌م به‌ چاو ده‌بینم تاوان و موخاله‌فه‌ له‌ ناو ئه‌واندا ده‌یان جار که‌متره‌ له‌ کورد و به‌وه‌ گه‌لێک خه‌فه‌تبارم. بۆچی ده‌بێ کوردی ئه‌و هه‌موو به‌ڵایه‌ دیتوو و ئه‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یه‌ به‌ سه‌ر هاتوو، کاتێ ده‌گاته‌ ڕۆژئاوا و تۆزقاڵه‌ ئازادییه‌ک هه‌ست پێ ده‌کات، ئیتر خۆی له‌بیر ده‌چێته‌وه‌ و ده‌ست ده‌داته‌ کاری گڵاوی وا که‌ ده‌بوو ناوهێنانیشی لا سه‌رم بوایه‌ت. بۆچی وه‌هایه‌ و ده‌بێ چی بکرێت که‌ وا نه‌بێت؟

دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ی ئه‌م گرفته‌ ئابڕووبه‌ره‌یه‌ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مووانه‌ و ‌ پێویستی به‌‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر جیددی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆجیش هه‌یه‌. بۆچی خوێنده‌وار و توێژێنه‌ر و ئه‌کادیمیکه‌ کورده‌کان له‌ ئوروپا ناچنه‌ بنج و بنه‌وانی ئه‌و ناته‌واوییه‌ گه‌وره‌یه‌‌وه‌ که‌ ڕوخساری کۆمه‌ڵگاکه‌مانی له‌به‌ر چاوی بینه‌ری بیانی ناحه‌ز کردووه‌؟ ئه‌و ئوروپاییه‌ی وا کورد ماڵی ده‌دزێت، ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر کچه‌‌ که‌م ته‌مه‌نه‌که‌ی، کوڕه‌که‌ی ده‌کووژێت و له‌ دراوسێیه‌تی ئه‌ودا کاری چه‌په‌ڵی چه‌قۆکێشی و قاچاخچییه‌تی ده‌کات، ده‌بێ چ هاوده‌ردییه‌کی له‌گه‌ڵ کێشه‌ سیاسییه‌کانی گه‌له‌که‌مان هه‌بێت و چۆن له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌ماندا پشتمان بگرێت!

کچێکی خۆبه‌خشی هاوکاری خاچی سووری بریتانیا هه‌فتانه‌ له‌گه‌ل چه‌ند لاوی تازه‌ هاتووی کورددا کاری ده‌کرد و منیش وه‌رگێڕی بووم. ئه‌وه‌نده‌ی کاری ناحه‌ز له‌ کوڕه‌کان بینی که‌ ڕۆژێکیان هاته‌ ده‌نگ و کوتی بۆی فڕێندێکی عه‌ره‌بم هه‌یه‌ له‌مێژ بوو پێی ده‌گوتم کورد هه‌مووی دزن و من باوه‌ڕم پێ نه‌ده‌کرد، به‌ڵام وێده‌چێت ئێستا پێویست بکات به‌ هه‌ڵوێسته‌که‌مدا بچمه‌وه‌!

 

عه‌بدولکه‌ریم سروش و چه‌مکی ئیمامی زه‌مان

سروش به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ناداته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئیمامی زه‌مان ده‌رکه‌وت و دادپه‌روه‌ریی له‌ هه‌موو جیهاندا مسۆگه‌ر کرد، ئیتر بۆچی ده‌بێ جیهان کۆتایی بێت و قیامه‌ت سه‌ر هه‌ڵبدات له‌ کاتێکدا ده‌بێ خه‌ڵکی جیهان له‌و داد و عه‌داڵه‌ته‌دا که‌ ئه‌و به‌دیارییان بۆ ده‌هێنێت ده‌ست بکه‌ن به‌ ژیانێکی نوێ و ملیۆنان ساڵ بژین؟

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/06/182129.php

 

کتێبی به‌رزاییه‌کانی سه‌رکه‌وتن

براده‌رێکی به‌ڕێزم نوسخه‌یه‌ک له‌ کتێبی "به‌رزییه‌کانی سه‌رکه‌وتن" نووسینی کاک عومه‌ر عه‌بدوڵڵاهی به‌ دیاری بۆ هێناوم. کتێبه‌که‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ واتا کردنه‌وه‌ی ناوی شاری سه‌قز و نزیک به‌ هه‌موو گوندێکی ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌. ده‌ڵێم 'ده‌وروبه‌ری سه‌قز'  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له‌ سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌دا ده‌ڵێ کاره‌که‌ی خۆی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ماننا (له‌ ورمێوه‌ تا تیکاب و سه‌قز و کێوی چل چه‌مه‌) به‌ربه‌ست کردووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌یرم کردبێت گونده‌کان هه‌مووی هی ده‌وروبه‌ری سه‌قزن و بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ لای ورمێ یان شوێنی دیکه‌ی تێدا نییه‌‌. ناوی کتێبه‌که‌، له‌ کێوی نه‌که‌رۆزی سه‌قز وه‌رگیراوه‌ که‌ به‌ گوێره‌ی نووسه‌ر،  وشه‌یه‌کی یۆنانییه‌ و واتای به‌رزییه‌کانی سه‌رکه‌وتن ده‌داته‌وه‌‌.

کاره‌که‌ گه‌لێک به‌نرخه‌ و خۆزگه‌ کاک عومه‌ر له‌ درێژه‌ی زه‌حمه‌ته‌کانیدا ئاوڕی له‌ ناوی گونده‌کانی دیکه‌ی موکریان و کوردستان بدایه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش به‌شێک بوون له‌ خاکی ماننای مێژوویی.

دیاره‌ ئه‌م کاری هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆپۆنێمییه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌سێک که‌ له‌سه‌ری ده‌نووسێت زمانێکی ئوروپاییش بزانێت و بۆ نموونه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ بخوێنێته‌وه‌ که‌ ڕاولینسن و خه‌ڵکانی دیکه‌ سه‌باره‌ت به هه‌مان ئه‌‌و ناوچانه‌یان نووسیوه‌ وا‌ جێگه‌ی باسی نووسه‌ری کتێبه‌که‌ن، گه‌رچی ئه‌وانیش به‌داخه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی تۆپۆنێمیدا زۆرجار تووشی هه‌له‌ هاتوون. هه‌روه‌ها کارێکی باش ده‌بێت کاک عومه‌ر‌ سه‌باره‌ت به‌ گونده‌کان هه‌ندێک زانیاری زیاترمان بداتێ و بۆ نموونه‌ دیهستان (دێکۆ) یان به‌ بۆچوونی نووسه‌ر، ناوچه‌کانمان به‌ نه‌قشه‌یه‌کی ڕوون یان به‌ نووسین پێ بناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنایه‌تی گونده‌کان به‌ڕوونی بزانین. بۆ نموونه‌  کاتێ باسی ناوچه‌ی ئیمام ده‌کرێت یان ته‌نانه‌ت خوڕخوڕه‌، خوێنه‌ری ناشاره‌زای وه‌ک من  نازانێ ئه‌و ناوچه‌ی ئیمامه یان ئه‌و خوڕخوڕه‌یه‌‌ که‌وتۆته‌ کام شوێنی کام شار.

له‌ کارێکی وا گه‌وره‌ و گران وه‌ک تۆپۆنێمی سه‌دان ناودا، توێژێنه‌ران باوه‌ڕ به‌‌ ڕواڵه‌تی ئێستای ناوه‌کان ناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رکام له‌و گوندانه‌ واهه‌یه‌ پێشینه‌ی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی هه‌بێت و ناوه‌کانیان به‌ گوێره‌ی شه‌ڕ و سه‌رهه‌ڵدان و له‌ناوچوونی چه‌نده‌ها که‌لتوور و گه‌لی جیاوازه‌وه‌ گۆڕابێت  یان خود سه‌روگوێلاکی شکابێت؛ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌بێ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه‌ بێت ناوه‌کان ببرێنه‌وه‌ سه‌ر بنه‌ما و بنه‌چه‌کی کۆنیان. من خۆم له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ نیم که‌ "نه‌ سه‌قز پێته‌ختی ماننا و ماده‌کان بووه‌  نه‌ ئه‌م نێوه‌ فڕی به‌سه‌ر سه‌کاکانه‌وه‌ هه‌یه‌" (ل.  18) به‌ڵام سوغرا و کوبڕا مه‌نتیقییه‌که‌ی نووسه‌ریش که‌ ده‌ڵێ  "ئه‌م ناوه‌ له‌ پێش زایین و ته‌نانه‌ت پاش زایینیش هه‌تا هاتنی تورکه‌ [سه‌لجووقییه] ‌کان نه‌ بووه‌ و نه‌ناسراوه"(ل. 23) ناتوانم بده‌مه‌ دواوه‌.  

هه‌رچۆنێک بێت کتێبه‌که‌ نرخی تایبه‌تی هه‌یه‌ و به‌رهه‌می کار و ئه‌رک و لێکۆڵینه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆری نووسه‌ره‌، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ ده‌ست خۆشی لێ بکرێت.

عه‌بدوڵڵابه‌گی، عومه‌ر؛ "به‌رزاییه‌کانی سه‌رکه‌وتن- ناسنامه‌ی وشه‌ (ماکه‌ی ناو)"؛ بڵاوکراوه‌ی ئه‌کادێمیای کوردی، هه‌ولێر 2013، 339 لاپه‌ڕه‌، کوردی. 

                              

چه‌ند نموونه‌ی کاری هونه‌رمه‌ند حوسه‌ین سه‌فامه‌نیش:

https://www.youtube.com/watch?v=hQJ_x5IfXWk

تو داره‌ به‌رزه‌گه‌ی پای ئه‌ڵوه‌نی بووی /  خوداوه‌ند هه‌ر بکه‌ی لات وه‌ چه‌مه‌و بوود!

https://www.youtube.com/watch?v=fJLkZblA11A

ئه‌وه‌ش بۆچوونی 'عه‌لی نه‌سیریان' له‌سه‌ر مۆسیقاکه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=-ie6Ew8_w38

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (44)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی 

هۆره‌ی لوبنانی!

سه‌نته‌رێکی توێژینه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن پێش بینی کردووه‌ کوردستانی باشوور له‌ دوو ساڵی داهاتوودا حکوومه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێک ده‌هێنێت:  

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/160420144

به‌ڵام وه‌لید جونبه‌لاتی کورد له‌ به‌رانبه‌ر خواستی مێژوویی گه‌له‌که‌یدا هه‌ڵوێستی گرتووه‌ و داوای له‌ ڕێبه‌رانی کورد کردووه‌ "په‌له‌ نه‌که‌ن" و له‌جیاتی سه‌ربه‌خۆیی داوای "حوکمی زاتی" بکه‌ن. سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه‌ کاک وه‌لید که‌ پێشنیاری وا به‌ کورد ده‌کات، له‌ولاتره‌وه‌ خه‌می یه‌کگرتوو نه‌بوونی عه‌ره‌بان ده‌خوات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب یه‌کگرتوو نه‌بن عیراق دابه‌ش ده‌بێت! فه‌رموون:

http://rudaw.net/sorani/middleeast/100720144

 

به‌ زمانێکی تر، ئه‌و براده‌ره‌ به‌ڕێزه‌مان ده‌ڵێ وڵاتانی عه‌ره‌ب پێویسته‌ دژ به‌ خواستی گه‌لی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، یه‌کگرتوو بن و‌ یارمه‌تی نووری مالیکی بده‌ن ده‌نا خوای نه‌کرده‌ واهه‌یه‌ کوردستان له‌ خاکی "عرووبه‌" جیابێته‌وه‌!

 "بۆچاره‌ڕه‌شیی مه‌، بۆگه‌نه‌ خوێ!" (هه‌ژار)

 

سه‌ره‌تایه‌ک بۆ شه‌ڕ

نووری مالیکی گوتوویه‌تی گوایه‌ ناوه‌ندێکی فه‌رمانده‌یی داعش له‌ هه‌ولێره!  ئه‌وه‌ هیچ نییه‌ جگه‌ بیانوو هێنانه‌وه‌ی خۆی و ئێرانی مامۆستای بۆ هه‌ڵخلاندنی بیروڕای گشتی له‌ عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکا و‌ ده‌راوخۆش کردن بۆ شه‌ڕ و لێدانی دواڕۆژی کورد.

له‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌دا، گر‌نگ لێره‌دا‌ ئه‌وه‌یه‌ کورد خۆی چه‌نده‌ ئاماده‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌یه‌ که‌ وێناچێت زۆریش دوور بێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی فانتۆمه‌کانی ئه‌مریکای بۆ بنێرنه‌ به‌غدا، دوور نییه‌ بگاته‌ سه‌ر که‌رکووک  و ئه‌ولاتریش ئینجا بیه‌وێت ئه‌و به‌خه‌یاڵ پێگه‌ و ناوه‌ندانه‌ی ش له‌ هه‌ولێر لێبدات!

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کولـله‌ی داعش له‌ ڕۆژئاوای کوردستانیش به‌ سه‌ر کانتۆنی "کۆبانی" دا باریوه‌، له‌و بارودۆخه‌دا هه‌موو لایه‌کمان ده‌بێ داکۆکی له‌‌ که‌یانی کۆبانی بکه‌ین و هیچ کوردێکی پاک نابێ پشتی ئه‌و هێرشکارانه‌ بگرێت که‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستیان بڕوات ته‌خت و به‌ختی کورد له‌ باشووریش تێک ده‌ده‌ن.‌

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/07/140709_at_iraq_maliki_isis.shtml

 

کیمیای باوه‌ڕ به‌ خۆیی!

من زیاد له‌ 50 وتاری بێگانانم له‌سه‌ر کورد وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی و زوربه‌یانم بڵاو کردوونه‌ته‌وه‌؛ خه‌ڵکانی دیکه‌ش گه‌لێک زۆرن که‌ له‌و بواره‌دا ده‌یان و سه‌دان قاتی من کاریان کردووه‌. به‌ڵام ئێستا که‌ سه‌یری ڕابردوو ده‌که‌م، ده‌ڵێم ئایا کاتی خۆم و خوێنه‌رم به‌ فیڕۆ نه‌داوه و خه‌ڵکانی دیکه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌؟ بۆ نموونه‌، ئایا توێژێنه‌رێکی کورد به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد و پرسیار ووه‌ڵام له‌ خه‌ڵکانی به‌ته‌مه‌نی به‌شداربووی  کۆماری کوردستان ناتوانێت گه‌لێک زیاتر و چاکتر له‌وه‌ی ئیگڵتن و ڕۆزوێڵت له‌ سه‌فه‌رێکی کورتی مه‌هاباد و موکریاندا بینیویانه‌،  چاکتر و زیاتر سه‌باره‌ت به‌ کۆماری کوردستان‌ بنووسێت؟ یان ئه‌و بابه‌تانه‌ی وا فڵانه‌ گه‌ڕۆک و مه‌ئمووری سوپایی وڵاتێکی ئوروپایی له‌سه‌ر شۆڕشی شێخ مه‌حموود و سمکۆیان نووسیوه‌ باشترن‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سانی وه‌ک ڕه‌فیق حیلمی و ئه‌حمه‌د خواجه و هاوار و کێ و کێ‌؟

ڕه‌نگه‌ بگوترێت ئه‌وده‌م ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌مان پسپۆڕ و شاره‌زا و لێکۆڵه‌ر نه‌بوو. باشه‌، ئه‌ی ئێستا چی؟ ئه‌گه‌ر ئێستاش نیمانه‌ بؤچی په‌روه‌رده‌یان ناکه‌ین و ئه‌گه‌ر هه‌مانه‌ و ده‌شنووسن، بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی بێگانه‌که‌ بایه‌خیان پێ ناده‌ین؟ ئێمه‌ به‌و ڕاده‌یه‌ که‌ پێویستمان به‌ پسپۆڕی هه‌موو بواره‌کان هه‌یه‌، باوه‌ڕ به‌خۆییشمان ده‌وێت!

داهاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێمه‌ چی لێ به‌سه‌ردێت؟

ئه‌وه‌ هه‌واڵ و وێنه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی بریتانیاییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ترومبیلی گران قیمه‌تی کوڕه‌ شێخه‌ عه‌ره‌به‌کان که‌ بۆ پشووی هاوینی ئه‌مساڵ هاتوونه‌ته‌ له‌نده‌ن:

http://www.dailymail.co.uk/news/article-2166706/Ramadan-gold-rush-Time-year-Arab-plutocracy-descends-austerity-London-party-spend.html

 

ئه‌وه‌ش هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ ڕیزی سه‌رۆکانی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهاندا- هه‌ر ئه‌و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌ی وا ده‌می له‌ هه‌ژارانی وڵاته‌که‌ ده‌دا و پووڵی "به‌ به‌ره‌که‌ت" ی ئیمامی زه‌مان و چاڵی جه‌مارانی وه‌ک یارانه‌ ده‌دایه‌ بنه‌ماڵه‌کان و هیچ به‌رگه‌ی هه‌فته‌یه‌کی گرانیی شتوومه‌کی نه‌ده‌گرت!

 http://news.gooya.com/politics/archives/2014/07/182716.php

 

زه‌وی به‌هه‌شت له‌و مامۆستایه‌ بکڕین

دراوسێییه‌تی پێغه‌مبه‌رتان پێ خۆشه‌ یان هی ئیمام حه‌سه‌ن؟ فه‌رموون به‌ پاره‌ی ئێرانی له‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌‌ی بکڕن که‌ دوور له‌ گیانی هه‌موو شتێک بێت، دروزن نییه‌‌! مامۆستا ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه‌ شوێنی ڕاقی و پێشکه‌وتووی به‌هه‌شتن هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ هه‌ندێک زیاتر سه‌ری کیسه‌یان بۆ شل بکه‌نه‌وه‌! ئاخر به‌هه‌شتیش کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تییه‌ و له‌وێش ماڵی هه‌رزان و گران و خۆش و ناخۆش هه‌یه‌. شوێنی وای هه‌یه‌ خۆت و حۆرییه‌کانی ده‌وروبه‌رت هه‌تا هه‌تایه‌ ئیستیراحه‌تی تێدا ده‌که‌ن، شوێنی واشی هه‌یه‌ هه‌ر به‌ ته‌له‌فون ئه‌دره‌سه‌که‌یت دایه‌ حۆرییه‌کان، جوابت ناده‌نه‌وه‌ و سه‌ر به‌ ماڵتدا ناکه‌ن!

 

له‌ ئه‌مریکا تاقمێکی فێڵباز زه‌ویی سه‌ر گۆی مانگ به‌خه‌ڵک ده‌فرۆشن، وا مه‌لای ئێران له‌وه‌شدا  وه‌ک هه‌موو شتێکی تر، له‌ ئه‌مریکا و ئوروپا وه‌پێش که‌وتوون و زه‌ویی نه‌بووی به‌هه‌شتی نه‌بووتر به‌ خه‌ڵکی هه‌ژار ده‌فرۆشن! دیسان سه‌ر گۆی مانگ باشه‌، شتێکی دیار و به‌رچاوه‌ و کڕیار هیچ نه‌بێ شه‌وانه‌ له‌ دووره‌وه‌ به‌ دووربین ده‌توانێ سه‌یری مڵکه‌که‌ی خۆێ بکات؛ به‌ڵام هیچ کڕیارێک هاتووه‌ له‌ مه‌لای فرۆشیاری به‌هه‌شت بپرسێ ئه‌رێ مامووسا گیان پێم نافه‌رمووی زه‌وی و کاخ و ویلاکه‌م که‌وتۆته‌ سه‌ر کام شه‌قام و گه‌ڕه‌کی به‌هه‌شت و ئه‌و به‌هه‌شته‌ که‌ فه‌رمایشت ده‌فه‌رمووی و به‌و "تمه‌ن"ه‌ خاوێنه‌ی ئێران پێمی ده‌فرۆشی، ده‌بێ له‌ سه‌ر کام نه‌قشه‌ بیدۆزمه‌وه‌‌؟ ئه‌ی هات و له‌سه‌ر پردی سیڕات لاقم هه‌ڵخلیسکا و له‌جیاتی به‌هه‌شت ڕاست که‌وتمه‌ قووڵایی جه‌هه‌ننه‌مه‌وه‌، ئه‌وده‌م کاخ و ویلاکه‌ی به‌هه‌شتم چۆن بفرۆشمه‌وه‌ و پاره‌که‌ی به‌ سوودی ئه‌و چه‌ند هه‌زار ساڵه‌وه‌ له‌کێ وه‌ربگرمه‌وه‌؟ ئایا ئه‌وده‌م به‌ دۆڵار ده‌مده‌نه‌وه‌ یان هه‌ر به‌ تمه‌نی به‌زیاد نه‌بوو؟ ئه‌ی باوک و باپیرانمان که‌ پاره‌ی کڕینی  به‌هه‌شتیان نه‌بوو و جه‌نابیشت ئه‌وده‌م ئه‌و فێڵه چاکه‌ فێر نه‌ببووی، ئایا ئیتر هیچکامیان ڕێگا نادرێن بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه؟ ئه‌ی سه‌رۆکی پاڕکی به‌هه‌شت‌ وه‌ده‌نگ نایه‌ت؟ ئه‌ی ناتوانن لێی بپرسن بڵێن قوربان ئه‌و هه‌موو نوێژ و ڕۆژووی وا بۆ جه‌نابتمان گرت و ئه‌و  و خومس و زه‌کات و سه‌رفتره‌یه‌ی وا دامانه‌ خزمه‌ت‌ مه‌لا و موجته‌هیده‌کانت چییان لێ به‌سه‌رهات؟ خۆ نافه‌رمووی کڵاو بوو چووه‌ سه‌ریان!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/06/182189.php

بێ هاوتاترین

ئه‌گه‌ر شتێک بێ هاوتا بێت ئیتر پیویست‌ نکات پێی بگوترێت "بێ هاوتاترین" واته‌ له‌ باری ڕێزمانه‌وه‌ پێویست نییه‌ سیفه‌تی عالی بۆ دروست بکرێت: (چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس، له‌ڕووپه‌ڕی یه‌که‌مدا به‌و شێوه‌یه‌ ڕێکلامی بۆ ئاسیا سێل کردبوو‌‌)‌.

 

کەروێشک و کیسەڵ!

چاوم لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دەکرد. وتووێژێک بوو لەگەڵ ژنێکی ئینگلیزی کە دەگوترا خێراتر لەهەموو کەسێکی ئەم جیهانە دەتوانێ کتێب بخوێنێتەوە. هەواڵنێرەکە لاپەڕەی کتێبێکی بۆ کردەوە کە پێشتر چاوی پێی نه‌که‌وتبوو و خۆیشی له‌به‌ر نوسخه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کتێب سه‌یری هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی ده‌کرد. خانمه‌که‌ سووک و سانا بە پەنجەی دەست هێڵێکی له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواری لاپه‌ڕه‌که‌ کێشا، به‌چاو سەیری کرد و گوتی تەواو! ژنە هەواڵنێرەکە خەریکی خوێندنەوەی هەمان لاپەڕە بوو، سه‌ری هه‌ڵبڕی و گوتی گاڵتەم پێ دەکەی؟ گوتی نا. گوتی من تەنیا دوو دێڕم بۆ خوێنراوه‌ته‌وه‌ چۆن تۆ تەواویشت کرد؟ پاشان یه‌کدوو پرسیاری لێکرد بۆئه‌وه‌ی بزانێ هه‌ر بەڕاستی خۆێندوویەتەوە یان نا، ژنه‌که‌ وەڵامی پرسیارەکانیشی دایەوە دیار بوو خوێندبوویه‌وه‌!

پیرێژن و سوڵتان سه‌نجه‌ر

له‌ سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه‌ تا ئێستا به‌شێک له‌ شیعری نیزامی گه‌نجه‌ییم له‌ بیره‌ که‌ گازنده‌ی پیرێژنێکه‌ لای سوڵتان سه‌نجه‌ری سه‌لجووقی (1157 - 1086). ویستم جارێکی دیکه‌ سه‌رجه‌می شیعره‌که‌ بخوێنمه‌وه‌، له‌ سه‌ر ئینترنێت چه‌ند ده‌قێکیم بینی، ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ یه‌کیانه‌. شیعره‌که‌ی نیزامی گه‌لێک به‌ کاکڵ و ناوه‌رۆکه‌‌ و به‌ پێوانه‌ی ئه‌مڕۆیی سه‌رپێچی کردنی ده‌سه‌ڵاته‌ و نه‌ترسانه‌ و شۆڕشگێڕانه‌شه‌؛

 

ئه‌و ده‌قه‌ تایبه‌ته‌ش له‌ به‌ر ئه‌وه‌‌  لێره‌دا ده‌هێنم که‌ خاوه‌نی وێبلۆگه‌که‌ (واته‌ 'اشعار ملکوتی')، وشه‌ ئه‌سته‌مه‌کانی واتا کردوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر میسراعی په‌یوه‌ندیدار دا دایناون. ئێرانییه‌کان گه‌لێک شیعری شاعیرانی خۆیان له‌ سه‌ر ئینترنێت تۆمار کردووه‌، له‌ ئه‌نجامدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی دوو سێ وشه‌ی  شیعری شاعیرانی فارس‌ گووگڵ بکه‌یت، سه‌رجه‌می شیعره‌که‌ دێته‌ به‌ر چاوت:

http://ashaar-e-malakooti.blogfa.com/tag/%D9%BE%DB%8C%D8%B1%D8%B2%D9%86%DB%8C-%D8%B1%D8%A7-%D8%B3%D8%AA%D9%85%DB%8C-%D8%AF%D8%B1-%DA%AF%D8%B1%D9%81%D8%AA

 

مامۆستا عه‌زیزی شاهروخ له ماڵپه‌ڕی‌ "ساوند کلاود" دا

گه‌نج خه‌لیله‌که‌ی زۆر مامۆستایانه‌ گوتووه‌، حه‌یف به‌ باشی بۆم نه‌نووسراوه‌‌:

"ئه‌زێ قاوێ دیلان که‌م، کوڕ مامێ خۆ له‌ خه‌وه‌کێ شیرین ڕاکه‌م، خاڵی میزان که‌م، چه‌کمه‌یه‌کی عامودی دی پا که‌م، چیلوارێکی شیفته‌ری ژ د لینگا که‌م، عابایه‌کی له‌نده‌نی د ‌ملان که‌م، خه‌نجه‌رێکی ساڵه‌به‌گی ل ‌به‌را که‌م، جوانێکی دڵنازی شووری شامی نه‌مایه‌ بینم سه‌ردار که‌م، ئه‌زێ گه‌نج خه‌لیل به‌رمه‌ جوان باژاڕی مه‌یدانێ‌، شانی ڕاگرم، .... له‌ پاش گه‌نج خه‌لیل کوڕ مامێ خۆ نه‌مینم ل دنیایێ."

 "بارانه" ‌که‌شی په‌ڵه‌ی داوه‌:

"هه‌ی بارانه‌ و بارانه‌ با ببارێ به‌ بای ڕه‌حمه‌ت

له‌م دونیا بۆ من نه‌بووی، چیت لێبکه‌م له‌ قیامه‌ت!"

https://soundcloud.com/stream

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (45)

 

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

ئوروپا و کورد

من ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی دانیشتن و هه‌ڵوێست گرتنی په‌رله‌مانی ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کورد نیم به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ی وا له‌ ماڵپه‌ڕێکی کوردیدا ڕاگه‌یێنراوه‌ ئه‌گه‌ر زۆر گه‌شبینانه‌ و دوور له‌ واقیعی سیاسه‌تی ڕۆژ نه‌بێت، ده‌رخه‌ری گۆڕانێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌ ئوروپاییه‌کاندا‌‌ به‌رانبه‌ر به‌ خواستی سه‌ده‌ وساڵانی کورد. با هیوادار بین ئه‌گه‌ر کێشه‌‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا هیچی بۆ کورد لێ شین نه‌بوو، به‌ڵکوو چاڵه‌نه‌وته‌کان چه‌که‌ره‌ی پێ بێنن! ئوروپا قاڕه‌یه‌کی ماتریالیسته‌ و گوێی ته‌نیا به‌ ده‌نگی لیره‌ ده‌بزوێت.

http://www.awene.com/article/2014/07/17/34200

 

 

سه‌ره‌تا!

داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ هه‌موولایه‌که‌وه‌ خه‌ریکی تێکشکاندنی یه‌کڕیزیی گه‌له‌که‌مانن. سایتی تابناک قۆڵی لێ هه‌ڵکردووه‌ بۆ بوختان و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌، فڵان نوێنه‌ری بێ خه‌به‌ری ورمێش له‌ مه‌جلیسی ئێران جنێو به‌ بارزانی ده‌دات بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێران و ئازه‌ربایجانه‌وه‌ نییه‌ و مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆیی عیراقه‌. به‌ڵام ئه‌وانه چش،‌ "مه‌ فشاند نور و ..."، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خه‌فه‌ته‌ بێگانه‌ و نه‌یار نییه‌ به‌ڵکوو مڵه‌ی ناوخۆیه‌. وادیاره‌ هه‌وڵی‌ چه‌په‌ڵی بێگانان کارتێکه‌ریی له‌سه‌ریان هه‌بووه، چاکیش هه‌بووه‌! حزبه‌ سیاسییه‌کانیشمان یه‌که‌من له‌وه‌دا که‌ بکه‌ونه‌ داوی دوژمنانه‌وه‌ و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له‌کیس بده‌ن. من هه‌فته‌ی ڕابردوو گازنده‌م له‌ ده‌ست وه‌لید جونبه‌ڵات ده‌کرد که‌ له‌و لوبنان و بیقاعه‌وه‌ دژ به‌ خواستی مێژوویی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵوێست ده‌گرێت، ئێستا ده‌بینم کوردی ناوخۆی کوردستانیش خه‌ریکه‌ ته‌ڕک له‌ خۆی بدات! فه‌رموون سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه‌ بکه‌ن جا ئه‌گه‌ر ئازا بوون، بتوانن خه‌فه‌تی مه‌خۆن. تاقه‌ هیوای من ئه‌وه‌یه‌ هه‌واڵه‌که‌ درۆ بێت، دۆعام بۆ بکه‌ن وا بێت:

http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=342625

 

کێ کێیه‌؟

دڵنیا نیم ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌‌ قسه‌ی به‌رپرسی حزبێکن‌ له‌ باشووری کوردستان یان هی موحسین ڕه‌زایی و قاسم سوله‌یمانین؟ من نه‌مزانی کامیانه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌زانن به‌ختی خۆتان!

http://www.tabnak.ir/fa/news/415087/%D8%B9%D8%B6%D9%88-%D8%A7%D8%AA%D8%AD%D8%A7%D8%AF%DB%8C%D9%87-%D9%85%DB%8C%D9%87%D9%86%DB%8C-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D9%86%D9%87%D8%A7-%D8%AF%D9%88%D8%B3%D8%AA-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%87%D8%A7%D8%B3%D8%AA

 

کامران به‌درخان

باوه‌ڕ ناکه‌م که‌س گومانی له‌وه‌دا هه‌بێت که‌ نه‌مر کامران به‌درخان وه‌ک پاشماوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیان که‌سایه‌تییه‌کی دڵسۆز و خزمه‌تگوزاری کورد بووبێت. ئه‌م بابه‌ته‌ی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی پوخته‌ به‌ ژیانیدا. خاڵێکی ناو ژیننامه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ کامران به‌درخان په‌یوه‌ندی به‌ ئیسرائیلییه‌کانه‌وه‌ هه‌بووبێت و سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌کانی بارزانی نه‌مریش له‌گه‌ڵ سیاسه‌توانانی ئیسرائیل له‌وه‌وه‌ ده‌ستی پێکردبێت. من ئه‌وه‌یان نازانم به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاوه‌ ده‌زانم کامران به‌درخان له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ ژماره‌ی کوردی ئوروپا واهه‌بوو به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست بژمێررێت، هه‌وڵێکی زۆری بۆ ناساندنی کورد ده‌دا و گه‌لێک نامه‌ی بۆ سه‌ره‌ک کۆمار و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌نووسی و مه‌سه‌له‌ی کورد و خواسته‌کانی کوردی پێ ڕاده‌گه‌یاندن.

 

ناوبراو له‌ ساڵی 1948 ه‌وه‌ ڕێکخراوه‌یه‌کی به‌ناوی "وه‌ڤدی کورد" پێک هێنابوو که‌ لایکه‌م تا ساڵی 1956 هه‌ڵسووڕاو مابووه‌وه‌ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ که‌سانی وه‌ک نووره‌ددین زازا به ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌وه‌ نامه‌یان‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی گرنگی ئوروپا  ده‌نووسی و باسی کوردیان بۆ ده‌کردن. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ساڵی 1956 ی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له‌ ئانکارا له‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی کامران به‌درخان له‌گه‌ڵ "ئه‌ڕسه‌لان هۆمبه‌رچی" کومۆنیست ده‌دوێت و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له‌ تارانیش ئاماژه‌ به‌ سروشتی دژی کۆمۆنیستییێ ئه‌و 'وه‌ڤدی کورد'ه‌ ده‌کات و ده‌ڵێ گه‌رچی کامران به‌در خان  دوای ساڵی 1954 په‌یوه‌ندییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ سکرتێری باڵوێزخانه‌ی بوڵغاریا [ی کومۆنیستی] له‌ پاریس هه‌بووه‌، به‌ڵام لامان وا نییه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا کۆمۆنیست بێت و ئامانجی ته‌نیا ناسیۆنالیسمی کوردییه‌. واهه‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌س بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان ڕقیان لێی نه‌بووبێت و دژی نه‌وه‌ستابێتن. کامران به‌درخان ڕێکخراوه‌یه‌کی دیکه‌شی به‌ ناوی 'مه‌ڵبه‌ندی ڕووناکبیری و نه‌ته‌وایه‌تی کورد' له‌ پاریس دامه‌زراندبوو که‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌نستیتۆ کوردی ئێستای پاریس درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و و ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌وه‌ و له‌ بنیاتنانیدا نموونه‌ی کاره‌کانی ئه‌و له‌به‌ر چاو بووه‌ و کتێبه‌کانی کتێبخانه‌ی ئه‌ویشی تێدا پارێزراوه‌.

 

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ساڵی 1956 ی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له‌ دیمه‌شق دا باسی "فه‌رهه‌نگی کوردی – ئینگلیزی" ده‌کرێت که‌ گوایه‌ کامران به‌درخان نووسیویه‌تی به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ته‌واوی بکات کۆچی دوایی کردووه‌ و هاوسه‌ره‌که‌ی داوای له‌ باڵوێزخانه‌ کردووه‌ بۆی چاپ بکه‌ن، ئه‌فسه‌رێکی ئه‌وانیش ده‌ستنووسی پێنج پیتی یه‌که‌می [ئه‌لف تا جیم] ی ناردووه‌ بۆ قوتابخانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ له‌نده‌ن. کاتی خۆی من سۆراغی فه‌رهه‌نگه‌که‌م له‌ کتێبخانه‌ی سواس گرت به‌ڵام به‌رپرسه‌کانی ئه‌وده‌میان هیچ هه‌واڵێکیان لێی نه‌بوو و ده‌یانگوت واهه‌یه‌ کاتی خۆی درابێت به‌ پسپؤڕ و شاره‌زایه‌ک بۆ سه‌یر کردن به‌ڵام ئه‌و نه‌یهێنابێته‌وه‌ بۆیان.

 

نیازم له‌و قسانه‌ ئه‌وه‌یه‌ کامڕان به‌درخان و ئه‌و که‌سانه‌ی وا له‌و ساڵانه‌دا له‌ ئوروپا خه‌باتی کوردانه‌یان ده‌کرد، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ وڵاتان و باڵوێزخانه‌کانیش بووه‌، نموونه‌یه‌کی دیکه‌ش واهه‌یه‌ نه‌مر عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی بێت که‌ عیسا په‌ژمانی گه‌وره‌ جاشی ساواک له‌ کتێبی کورد و کوردستانی خۆیدا ده‌ڵێ له‌ ئوروپا چاوم پیی که‌وتووه‌ و پێشنیاری ئه‌وه‌ی پێکردووم که‌ له‌ ئێران ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی بڵاو بکرێته‌وه‌ منیش ئه‌وه‌م به‌ شا ڕاگه‌یاندووه و پاشان ڕۆژنامه‌ی کوردستان له‌ تاران ده‌رچووه‌‌. که‌وابوو ئه‌و چه‌شنه‌ په‌یوه‌ندییانه‌ بۆ که‌سانی وه‌ک ئه‌وان ئاساییه‌ و ده‌کرێ وه‌ک په‌لیان بۆ هه‌موو وڵاتێکی ئوروپایی و ئه‌مریکا هاویشتووه‌، په‌یوه‌ندێکیشیان به‌ ئیسڕائیله‌وه‌ گرتبێت.

ئه‌وه‌ش‌ هه‌واڵه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌:

http://www.awene.com/article/2014/07/11/34000http://www.lvinpress.com/drejaWtar.aspx?NusarID=31&Jmare=179

 

 

بوختان!

نوێنه‌رێکی په‌ڕله‌مانی ئێران گوتوویه‌تی له‌ سه‌رده‌می سه‌ره‌ککۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا ده‌هه‌زار نه‌خوێنده‌وار له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دامه‌زراون؛ بوختان له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت؟ ئه‌و کابرا شمشیر پێنج چاره‌کییه‌ هه‌ژاره‌ له‌ کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانیشدا خه‌ڵکێکی خوێنده‌واری زۆری هێنابووه‌ سه‌ر کار و  هه‌موویان وه‌ک جه‌نابی "کوردان" ده‌رچووی ئۆکسفۆرد و که‌مبریچ و هاروارد بوون به‌ڵام له‌به‌ر بێ به‌ختیی ئه‌و و ئیقباڵی به‌رزی ڕه‌فسه‌نجانی و خاته‌می، شه‌هاده‌ی هه‌ر هه‌موویان وون ببوو، ده‌نا قابیله‌ 'دوکتۆر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد' خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار بێنێته‌ وه‌زاڕه‌تێکی خۆیه‌وه‌!

 

دوکتۆر جه‌کیل و مستر هایدی کوردی!

22 ی جولای: ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدبوونی دوکتۆر قاسملووه‌، یادی به‌خێر بێت.

 

یان هه‌ر سیاسه‌ت درۆ و ناڕاستییه‌‌، یان سیاسه‌ت کردنی کورد شتێکی سه‌مه‌ره‌یه‌! هێشتا مانگێکی مابوو بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی کووژرانی دوکتۆر قاسملوو و کاک فه‌تاحی عه‌بدولی، که‌ هه‌ندێک له‌ ماڵپه‌ڕه‌ حزبییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستیان کرد به‌ وتار نووسین و هه‌واڵ بڵاوکردنه‌وه‌ و ده‌رکردنی به‌یان و ڕاگه‌یاندننامه‌ و داواکاری له‌ خه‌ڵک بۆ به‌شداریی له‌ ڕێ وڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌و ڕۆژه‌.

 

سه‌مه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی وا کاتی خۆی له‌ حزبی دیموکرات جیاببوونه‌وه‌، هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی خۆیان به‌ "سیاسه‌ته‌کانی قاسملوو" ڕاده‌گه‌یاند؛ به‌ڵام ئێستا بۆ ده‌ست به‌ ئه‌ژنۆدا دان و خه‌فه‌تی قاسملوو خواردن له‌ هه‌موان توندوتیژترن و له‌و بواره‌دا که‌س ده‌سکیان له‌ دوو ناکات! نازانم منی ناشاره‌زای سیاسه‌ت ده‌بێ به‌ قسه‌ی ئه‌وده‌میان باوه‌ڕ بکه‌م یان به‌ هی ئێستایان، قاسملوو یان ئه‌وه‌بوو که‌ ئه‌وده‌م ده‌یانگوت یان ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ده‌یڵێن؛ به‌دڵنیایی ناتوانێ هه‌ردوکیان بێت. خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک په‌یدابێت و بڵێ ئه‌وده‌م هه‌ڵه‌م کردووه‌، باشه‌ به‌ڵام پێ له‌ هه‌ڵه‌ی خۆ نان، دووره‌ له‌ سیاست کردنی کورد و سیاسه‌توانی کورد، ئه‌گه‌ر وا نییه‌ با جوامێرێک نموونه‌یه‌ک بێنێته‌وه‌ و چه‌مۆڵه‌یه‌کم لێ بنێت! 

 

جاسووسه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی

ئه‌وه‌ بابه‌تێکه‌ سه‌باره‌ت به‌و جاسووسانه‌ی وا له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا له‌ بریتانیا و ئاڵمان و ڕووسیا و ئه‌مریکا و شوێنه‌کانی تر هه‌واڵیان بۆ لایه‌نێک بردووه‌ و پاشان پێیان زانیون و گرتوویانن هه‌ندێکیشیان ئیعدام کراون.

من مانگی ڕابردوو له‌ "ناشناڵ ئارکایو" ی له‌نده‌ن سه‌یری پیشانگه‌یه‌کم کرد که‌ ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و سه‌باره‌ت به‌ کار و ژیانی به‌شێک هه‌ر له‌و که‌سانه‌یه‌، نموونه‌ی ده‌ستخه‌ت و ڕه‌مز و ته‌نانه‌ت که‌ره‌سه‌ی جاسووسی کردنی ئه‌وانیشی تێدا خراوه‌ته‌ به‌رچاو. ئێستا وادیاره‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ له‌ سه‌ر ئینترنێتیش ده‌ست بکه‌ون:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/04/140410_an_ww1_secret_spy_files.shtml

 

 

 

هه‌ندێک ئاماری ئێران

کرماشان له‌ بێکاریدا پله‌ی یه‌که‌می هه‌موو ئێرانی هه‌یه‌ و کوردستان له‌ نه‌خوێنده‌واریدا پله‌ی دووهه‌مه. ئه‌وه به‌روبووی‌ ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دییه‌ بۆ کورد‌:

http://news.gooya.com/society/archives/183138.php

 

ته‌نز

د. شێرکۆ عه‌بدوڵڵا و مۆندیاڵی بڕازیل  نه‌خێر، مۆندیاڵی کوردستان!

http://www.lvinpress.com/drejaWtar.aspx?NusarID=31&Jmare=179

 

 

شیعرێکی جوانی فۆلکلۆری

هه‌ندێک جار شیعری فۆلکلۆریکی گۆرانییه‌ کوردییه‌کان باوه‌کوو 'بالبداهه‌' ده‌گوترێن به‌ڵام جوان و ڕازاوه‌ ده‌ردێن. له‌ گۆرانییه‌کی حه‌سه‌ن زیره‌کدا گوێم له‌م سێ له‌تکه‌ شیعره‌ بوو. نازانم حه‌سه‌ن زیره‌ک خۆی دایناون یان له‌ که‌سانی پێش خۆی بیستوونی‌:

 

"گوڵ و ڕێحان بوون به‌ برا،

گوڵ له‌ ڕێحانان جوانتره‌

ڕێحانان بۆنیان خۆشتره‌"

 

"عاشیق" ی تورک له‌ کوردستان

هونه‌رمه‌ندانی عاشیق‌ له‌ ئازه‌ربایجان به‌ تایبه‌ت له‌ باکووری ئازه‌ربایجان گه‌لێک زۆرن. به‌ڵام نه‌مزانیبوو له باشووری  کوردستانیش عاشیق هه‌بێت و ئاوا ده‌نگ خۆشیش بێت. فه‌رموون له‌گه‌ڵ عاشیق موحسین شه‌ریف:

http://wishe.net/index.php/video/820-2014-07-10-17-54-25

ئه‌وه‌ش عاشیق ئێلگاری ته‌ورێزی

https://www.youtube.com/watch?v=laCLYELuNW0

 

 

عاشیق ئه‌هلیمان خه‌ڵکی که‌لبه‌جاڕ.

دوور نییه‌ عاشیق ئه‌هلیمان کوردیش بێت[1].

https://www.youtube.com/watch?v=65U9pCOu7AQ

 

له‌م ڤیدیۆیه‌دا هونه‌رمه‌نده‌که‌ به‌ عاشیق "ئه‌هلیمان که‌لبه‌جارلی نه‌خجه‌وانی" ناسێنراوه‌. "نه‌خجه‌وان"یش شوێنی کورد بووه‌ و ئێستاش هه‌ر کوردی لێ ده‌ژین[2]

https://www.youtube.com/watch?v=1iA7TaW8KSU

 

عاشێق ئه‌لبروس حوسه‌ینی یا حوسه‌ینۆفی که‌لبه‌جاری:

https://www.youtube.com/watch?v=YPDdSwDacsk

 

عاشیق قارداشخان جه‌لیلی که‌لبه‌جاری (به‌ نووسراوه‌ی سه‌ر دیواره‌که‌دا وێده‌چێت فیلمه‌که‌ له‌ ئێران هه‌ڵگیرابێت) واته‌ عاشیقی خه‌ڵکی که‌لبه‌جاڕ گه‌یشتۆته‌ ته‌ورێزیش:

https://www.youtube.com/watch?v=a8nQ7uP7GEA

 

عاشیق عه‌داله‌ت، عاشیقی هه‌ره‌ ناسراوی ئازه‌ربایجانی باکوورییه‌. لای که‌م سه‌یری 3 ڤیدیۆی یه‌که‌می ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن عه‌داڵه‌ت هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌یه‌ و به‌ خۆڕایی ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌ی لێ ناگیرێت:

https://www.youtube.com/watch?v=XLC58cUDHBg&index=2&list=PL9F505B50C4E573D7

 

عاشیق زولفیه‌- عاشیقێکی ژنه‌ و له باکووری‌ ئازه‌ربایجان گه‌لێکیش ناوبه‌ده‌ره‌وه‌یه‌. بزانن چ قیامه‌تێک ده‌کات:

https://www.youtube.com/watch?v=WaLWUMARD5w

 

عاشیقه‌کانی ئازه‌ربایجان دیارده‌یه‌کن له‌ چه‌شنی به‌یت وێژه‌کانی ئێمه‌ به‌ڵام ئه‌وان "ساز"یش لێ ده‌ده‌ن ده‌نا ڕاست وه‌ک به‌یت وێژی کورد ڕووداوی حیکایه‌ته‌کان به‌ قسه‌کردن و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایی و به‌ گۆرانیش بۆ خه‌ڵک ده‌گێڕنه‌وه‌، به‌یتی ئێمه‌ش هه‌م شیعر و هه‌وای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ و هه‌م به‌شێکی به‌ قسه‌ی ئاسایی ده‌گێڕرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌یت وێژی ئێمه‌ بێ نازن و که‌متر که‌س ئاوڕیان لێ ده‌داته‌وه‌ له‌کاتێکدا عاشیقه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌وپه‌ڕی ڕێزلێگیراویدان و هه‌ندێکیان بوونه‌ته‌ ئه‌فسانه‌یی و که‌سانی پیرۆز.

 

سه‌دبریا ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی له‌ ئازه‌ربایجان بۆ عاشقه‌کان خوڵقاوه‌، ئێمه‌ سه‌دایه‌کیمان بۆ به‌یت وێژه‌کانمان ده‌خوڵقاند، بانگمان ده‌کردنه‌ شوێنی گشتی وه‌ک قاوه‌خانه‌کان و سه‌ر شانۆی هۆڵه‌کان، ئاواش به‌ده‌وریانه‌وه‌ کۆده‌بووینه‌وه‌ و بۆ کڕینی بلیتی چوونه‌ ناو هۆڵه‌کان چه‌ند سه‌عات له‌ سه‌ف و سه‌ره‌دا ڕاده‌وه‌ستاین!

 


[1] که‌لبه‌جاڕ یه‌ک له‌ گونده‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کورد‌ و به‌شێک بوو‌ له‌ "کۆماری کوردستان"ی سه‌رده‌می لێنین که‌ مامه‌ ستالین خه‌ڵکه‌ کورده‌که‌ی لێ ده‌رپه‌ڕاند و خاکه‌که‌ی خسته‌ سه‌ر ئازه‌ربایجان.

[2] عه‌لیۆفی سه‌ره‌ک کۆماری پێشووی ئازه‌ربایجان و باوکی ئیلهام عه‌لیۆف سه‌ره‌ک کۆماه‌ی ئێستای ئازه‌ربایجانیش کورد و خه‌ڵکی نه‌خجه‌وان بوو

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (46)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

سوپای بدر یان سپاه پاسداران؟

19/7/2014 – ئه‌مڕۆ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کاندا هه‌واڵ‌ بڵاو بووه‌وه‌ که‌ 200 که‌س له‌ ئه‌ندامانی سوپای به‌در ی ئه‌یه‌توڵڵا حه‌کیم له‌ سلێمانییه‌وه‌ وه‌ڕێ که‌وتوون وچوون له‌‌ که‌رکووک دامه‌زراون. ئه‌وه‌ یه‌که‌م پێگه‌ی سپای قودس و ئیتیلاعاتی ئێرانه‌ که‌ ده‌ست له‌ کێشه‌ی که‌رکووک وه‌رده‌دات و دژی سیاسه‌تی ڕادیکاڵی حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی به‌کرده‌وه‌ ده‌گرێت. قسه‌که‌رێکی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌و 200 که‌سه‌ گوتی "بۆ پارێزگاری کردنی شوێنه‌ ئایینییه‌کانی خۆیان چوونه‌ته‌ که‌رکووک"! تۆ بڵێی ئه‌و براده‌ره‌ به‌ڕێزه‌ نه‌زانێت ئه‌ندامانی سوپا و ئیتیلاعاتی ئێران به‌ ناوی پارێزگاری کردن له‌ قه‌بری 'زه‌ینه‌ب' ی خوشکی فڵانه‌ ئیمامه‌وه‌ ته‌شریفیان برده‌ سووریا و ئه‌و کاره‌ساته‌یان به‌رهه‌م هێنا که‌ هێشتنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وی که‌میان بوو‌؟ تۆ بڵێی له‌ هه‌موو که‌رکووکدا گۆڕی سه‌ید و مه‌لا و شێخ و موجته‌هیدێک ده‌ست نه‌که‌وێت که‌ ئه‌و به‌ناو پارێزگارانه‌ له‌ دواڕۆژدا نه‌یکه‌نه‌ بیانوو و جێی خۆیانی لێ خۆش نه‌که‌ن؟

بڵێی وه‌ڵامی ئه‌و براده‌ره‌ چی بێت به‌رانبه‌ر به‌ تێکگیران و شه‌ڕی داهاتووی سوپای به‌در له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی کوردی سه‌ر چاڵه‌ نه‌وته‌کان؟ یا بڵێی ئه‌و براده‌ره‌مان بتوانێ دڵنیامان بکات که‌ ئه‌و ژماره‌  200 ه له‌ دواڕۆژدا سیفرێک و دوانی له‌ په‌نا دانانرێت و که‌رکووک نابێته‌ دیمه‌شقه‌وه‌؟

 

گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال

من مام جه‌لالم خۆش ده‌وێت و ڕێز له‌ ڕابردووی کار و خه‌باتی ده‌گرم، به‌گه‌ڕانه‌وی کوردستانیشی زۆر خۆشحاڵ بووم. به‌ڵام لام سه‌یر بوو گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی‌ ئه‌وه‌نده‌ی له کوردستان بایه‌خی پێ درا و به‌ گرنگ دانرا، له‌ ئێران به‌ چه‌ند قات زیاتر. هه‌ر له‌ تابناکی موحسین ڕه‌زائیه‌وه‌ تا جاشی کوردی ده‌وروبه‌ری سپا و ئیتیلاعات و تا که‌سانی وه‌ک 'ڕه‌شیدی موتڵه‌ق' ی هاوکاری ده‌زگا جاسووسییه‌کان له‌ دووره‌وه‌ سه‌مایان له‌به‌ر کرد. یه‌کی دیکه‌ له‌و خۆش نێوانه‌ش که‌ به‌ ده‌وری ئیتیلاعاته‌وه‌ن‌ واته‌ "ڕه‌زا فانی یه‌زدی" که‌ نه‌ کورده‌ و نه‌ فڕی به‌ سه‌ر کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ ماڵپه‌ڕی 'اخبار روز' دا خۆی له‌ سه‌ری مام جه‌لال ده‌گێڕێت و ده‌ڵی تکایه‌ زوو بگه‌یه، ده‌نا خه‌ریکه‌ "کاره‌سات" ڕووده‌دات و کوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت!

 

ئێستا که‌ مام جه‌لال نه‌خۆشه‌ و واهه‌یه‌ توانای به‌ڕێوه‌بردنی حزب و ده‌وڵه‌تی نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ و له‌ ژێر هێژێمۆنی که‌سایه‌تی ئه‌ودا سه‌ره‌په‌تی کاره‌کانیان گرتۆته‌ده‌ست، ده‌بێ هێڵێکی سوور بۆ ڕاده‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی خۆیان له‌ ئیتیلاعات و سوپای قودس دیاری بکه‌ن و نه‌هێڵن سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران لێک نزیک ببێته‌وه‌ که‌ نه‌کرێ لێک جیا بکرێنه‌وه‌ و نه‌زانرێت کامیان کامیانه‌‌! خۆزگه‌ ئه‌وانه‌ی مام جه‌لالیان خۆش ده‌وێت، ڕێزیان له‌ ڕابردووی بگرتایه‌ و ڕێز و ئیعتیباری ئه‌ویان نه‌کردایه‌ته‌ قوربانیی ڕێگای سه‌رکه‌وتنی کاتیی باڵی خۆیان. ڕاستتان ده‌وێ له‌ قووڵایی دڵمه‌وه‌ خه‌می مام جه‌لالمه‌ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی‌ خه‌بات و شۆڕش، ئێستا چ که‌سانێک بوونه‌ته‌ خه‌مخۆری و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی کوردستانی ده‌که‌ن و به‌ شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ڵین.

 

ئه‌مڕۆ، 22/07/2014 دوکتۆر فوئاد مه‌عسووم وه‌ک سه‌ره‌ک کۆماری نوێی عیراق و جێگری پۆسته‌که‌ی مام جه‌لال دیاری کرا. ده‌ست به‌جێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌، جاش و قه‌ڵه‌م فرۆشی سه‌ر به‌ ئیتیلاعات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که‌وتنه‌ کار و له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌ک لڤین پرێسدا به‌ شان و باڵیاندا هه‌ڵگوت که‌ چه‌ند دۆستێکی خالیس و موخلیسی ئێران بووه‌ و هه‌یه و چی بۆ ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ نه‌کردووه‌! هه‌مووان ده‌زانن له‌و پێدا هه‌ڵگوتنه‌ دا دڵپاکی و نیازی باش نییه‌، هیوادارم به‌ڕێز دوکتۆر فوئادیش به‌و ڕاستییه‌ بزانێت و له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌که‌یدا چاوی ڕه‌شی جاشان کاڵ بکاته‌وه‌ و دڵی باشان خۆش بکات.    ئێمه‌ له‌ چ جیهانێکی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌دا ده‌ژین‌!

 

بۆچی دوای 25 ساڵ؟

بی بی سی فارسی ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ 25 ساڵ پێش ئێستا و به‌ مانگێک پێش شه‌هیدبوونی نه‌مر دوکتۆر قاسملوو بۆ ته‌له‌فیزیۆنێکی بریتانیا تۆمار کراوه‌. به‌رواڵه‌ت هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و کاره‌ "خێر" ه‌ واته‌ ڕاگرتن و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی فیلمه‌که‌ له‌ ماوه‌ی 25 ساڵدا نییه‌، به‌ڵام وردبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌رۆکی قسه‌کان واهه‌یه‌ کلیلێک بێت بۆ تێگه‌یشتنی هۆکاره‌که‌ی‌:

1.     ڕه‌خنه‌ی به‌جێی نه‌مر قاسملوو له‌ سیاسه‌تی حزبی تووده‌ی ئێران و فیدائیان، که‌ واهه‌یه‌ بۆ وتووێژکه‌ر و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی هه‌ندێک تاڵ بووبێت!

2.     مه‌سه‌له‌ی ئێرانی بوونی کورد،‌ که‌ له‌ ڕوانگه‌ی سیاسیی زۆرێک له‌ ئێرانییه‌کانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه‌. به‌شێکی زۆر له‌ ئێرانییه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ناو ئوپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌ی 25 ساڵه‌دا ته‌نیا یه‌ک قسه‌ی دوکتۆر قاسملوویان توند و قایم گرتووه‌ و ڕاست و چه‌پ ده‌یڵێنه‌وه‌، ئه‌ویش "ئێرانی بوون" ‌ی کورده‌. که‌س نییه‌ بڵێت باشه‌ ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت و بۆچوونی که‌سێک و حزبێک بریتی بێت له‌ دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان، دیاره‌ ئه‌و که‌سه‌ و ئه‌و حزبه‌ خۆیان به‌ ئێرانی ده‌زانن و هه‌ر بۆیه‌ش،‌ په‌رۆشی نه‌بوونی دیموکراسی له‌ ئێرانن- که‌ سه‌د بریا نه‌بوایه‌ن! ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچی ئه‌و جه‌نابانه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ تایبه‌ته‌یان کردۆته‌ قیلی که‌وای سپی بۆ قاسملوو وله‌کۆڵی نابنه‌وه‌؟ ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ سیاسییه‌ لێزانه‌ له‌و وتووێژه‌ و به‌گشتی له‌ هه‌موو ته‌مه‌نی سیاسیی خۆیدا هیچ قسه‌یه‌کی دیکه‌ی نه‌کردووه‌؟ داوای دیموکراسی و ئازادی و مافی به‌رانبه‌ری بۆ گه‌لانی ئێران و یه‌ک له‌وان بۆ گه‌لی کورد نه‌کردووه؟ ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتی ئابووری بۆ کوردستان نه‌ویستووه‌‌؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌و قسانه‌ی دووپات ناکه‌نه‌وه‌‌؟ بۆچی ته‌نیا زه‌ڕه‌بینیان خستۆته‌ سه‌ر یه‌ک ڕسته‌‌ و هه‌موو ئه‌و خاڵه‌ گرنگانه‌یان له‌بیر بردۆته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌تانبینیوه‌، سه‌یرێکی ڤیدیۆکه‌ بکه‌ن و لێزانی و ڕوانگه‌ی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی نه‌مر دوکتۆر قاسملوو و هیوای زۆری به‌ گۆڕانکارییه‌کانی دواڕۆژی ئێران، ڕاست پێش شه‌هید بوونه‌که‌ی، به‌ ڕوونی ببینن:

https://www.youtube.com/watch?v=SGsfvkcMn8U&feature=youtu.be&list=PLmdEvtplre60ZJPnPHUv1MAdCbYpqcNZv

 

به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیۆ بی بی سی ئینگلیزی له‌ سه‌ر کورد

23/07/2014 - بی بی سی 4 خاوه‌ن ئیعتیبارترین ڕادیۆیه‌ له‌ تۆڕی به‌ربڵاوی ڕادیۆکانی بی بی سی دا. بابه‌تی ڕادیۆکه‌ هه‌واڵ و ڕاپۆرت و لێکدانه‌وه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و هونه‌رییه‌ و تاقه‌ شتێک که‌ تێیدا نه‌گونجاوه‌ مۆسیقایه‌. ڕادیۆ 4 سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگه‌ بۆ هه‌واڵ و توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ و قووڵ.

من ساڵه‌هایه‌ لێره‌ له‌ بریتانیا ده‌ژیم و یه‌ک له‌ خه‌مه‌کانم ئه‌وه‌ بووه‌ بۆچی بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ کوردستانم له‌ سه‌ر ڕادیۆکه‌ گوێ لێ نابێت یان که‌متر گوێ لێ ده‌بێت. ساڵه‌هاشه‌ حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ ده‌خۆم بۆچی زمانی ئینگلیزییه‌که‌م له‌و ڕاده‌یه‌دا نییه‌ بتوانم هاوکارییان بکه‌م و به‌رنامه‌ی سه‌باره‌ت به‌ کوردستانیان بۆ بنووسم، ئیتر له‌وێ جێگه‌ی ته‌قڵه‌ لێدان نییه‌ و ده‌بێ شاره‌زایی و زمان پاراوییه‌که‌ت له‌ پله‌یه‌کی به‌رزی وادابێت که‌ بتوانی ده‌مه‌قاڵه‌ی پسپۆڕان و شاره‌زایان بکه‌یت. ئاره‌زوومه‌ لاوه‌کانمان و نه‌سلی دووهه‌می دوای ئێمه‌ که‌ کێشه‌ی زمانیان نییه‌، کێشه‌ی پسپۆڕایه‌تیی سیاسیشیان نه‌بێت و بتوانن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌ماندا که‌ڵک له‌و بڵیندگۆ گرنگه‌ وه‌ربگرن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بی بی سی 4 به‌رنامه‌یه‌کی 38 خوله‌کی له‌سه‌ر باشووری کوردستان بڵاو کرده‌وه‌. ئه‌وه‌ لینکه‌که‌یه‌تی:

http://www.bbc.co.uk/programmes/b049yqzj

 

مێری ساخۆ

مێری" م زیاتر له‌ ڕێگه‌ی دۆستانی خۆمه‌‌وه‌ ده‌ناسی، چه‌ند جارێکیش چاوم پێی که‌وتبوو. هێدی، هێمن، له‌سه‌رخۆ، چه‌پ، خاوه‌ن باوه‌ڕ و له‌و ڕێبازه‌دا فیداکار و له‌خۆبووردوو.

یه‌که‌م جار له‌ ساڵی 1987 دا بینیم که‌ خه‌ریکی ڕێک خستنی ژوورێکی ساکار و هه‌ژارانه‌ له‌ ڕۆژئاوای له‌نده‌ن بوو و دواجاریش له‌ 2013 دا له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی له‌ ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن. براده‌رێکی خۆشه‌ویستم گوتی مێری ئیشتیای ترخێنه‌ (شه‌له‌مین) ی کردووه‌. نه‌سرینی هاوسه‌ر‌م به‌ تایبه‌ت بۆی دروست کرد و له‌گه‌ڵ دۆسته‌که‌مدا بۆمان برد. نه‌خۆش، په‌ککه‌وتوو‌، بێ هیوا و ڕه‌نگ به‌ ڕووه‌وه‌ نه‌ماو. پشت ئێشه‌ ئازاری ده‌دا و هه‌ر خه‌ریکی جگه‌ره‌ کێشان بوو. لاواز و که‌م تاقه‌ت، وێ نه‌ده‌چوو ده‌ره‌قه‌تی نه‌خۆشییه‌که‌ی بێت و هه‌ر واش بوو. نزیک به‌ ساڵێک دوای ئه‌وه‌ کۆڵی دا و قوتابی و هاوڕێیانی خۆی به‌جێ هێشت، ئاخر بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ مامۆستای زانکۆ بوو له‌ ئێران و له‌ بریتانیا.

 

مێری – ئاسۆرییه‌کی کرماشانی، به‌ هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌کی تاڵی گه‌له‌ سته‌م لێکراوه‌که‌یه‌وه‌، هه‌ڵسووڕاوی سیاسی و شاعیریش بوو و به‌ ئاسۆری و فارسی و ئینگلیزی شیعری ده‌گوت.  دۆستایه‌تی نزیکی له‌گه‌ڵ هانیباڵ ئه‌لخاص نه‌ققاشی ناسراوی هاونه‌ته‌وه‌ی خۆی هه‌بوو که‌ به‌ یه‌کدوو ساڵ پێش مێری کۆچی دوایی کرد. هانیباڵیش خه‌ڵکی کرماشان بوو و له‌ بواری هونه‌رییدا پله‌یه‌کی به‌رزی هه‌بوو. حه‌سره‌تی ئه‌وه‌م خوارد بۆچی پێشتر هه‌وڵم نه‌دابوو له‌ ڕێگه‌ی مێرییه‌وه‌ هانیباڵ ئه‌لخاص بناسم و بزانم هه‌ڵوێستی به‌ نیسبه‌ت کورد و کرماشان و کوردستانه‌وه‌ چییه‌ و ئایا هیچ تابڵۆ یان کارێکی هونه‌ری هه‌یه‌ کورد و ناوچه‌که‌ی بگرێته‌وه‌؟ به‌ڵام بۆ ئه‌و دره‌نگ ببوو و هه‌ستم کرد بۆ مێریش دره‌نگ بووبێت. ئیتر ئیجازه‌م به‌خۆم نه‌دا به‌و پرسیاره‌ کڵیشه‌ییه‌ بێتامانه‌ که‌سێک وه‌ڕه‌ز بکه‌م که‌ هه‌ر خۆی له‌ ژیان وه‌ڕه‌زه‌ و له‌ ڕۆستی خه‌م و ئازار و نه‌خۆشییه‌کانی نایه‌ت.

مێری لایه‌نگری فیدائیانی ئه‌کسه‌رییه‌ت بوو، به‌ڵام من به‌ 7 ساڵ پێش ئه‌وه‌ش که‌ بێمه‌ بریتانیا له‌وان و له‌ هه‌موو ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی دوور که‌وتبوومه‌وه‌. ئه‌و جیاوازییه‌ نه‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی لێم دووره‌په‌رێز بێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش وا مێرییان ده‌ناسی ئاگاداری ڕۆحێکی گه‌وره‌ بوون له‌ له‌شێکی بچووکی نه‌خۆش و تێک شکاودا. له‌ بیرمه‌ ساڵانێک پێش ئێستا له‌ شایی براده‌رێکدا له‌ له‌نده‌ن، دوو کورد پێکه‌وه‌ بووین و مێریش، هه‌رسێک ده‌ستی هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کی کوردانه‌مان‌ گرت؛ ئێستا ئه‌و ده‌سته‌ نه‌ماوه‌ به‌ڵام بیره‌وه‌رییه‌که‌ی زیندووه‌، یادی به‌خێر بێت.

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=61241

 

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌جێ

له‌ به‌شی هه‌فته‌ی پێشووی ورده‌ فه‌رمایشتدا ئاماژه‌م کردبوو به‌ هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌ که‌ تێیدا گوترابوو: "په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا له‌پڕۆژه‌ بڕیارێكدا راده‌گه‌یه‌نێت‌، ئاگاداری‌ پلانی‌ به‌ستنی‌ ریفراندۆمی‌ سه‌ربه‌خۆین له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش له‌برۆكسل ده‌ڵێت، ئەم پرۆژه‌كه‌ هەنگاوێکی گرنگە‌و ئاماژەیە بەگۆڕانێکی جەوهەری لەهەڵوێستی پەرلەمانی ئەوروپادا."

من خۆم ئه‌و گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ناکاوه‌م بێ ئاسایی نه‌بوو و نووسیبووم:  "من ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی دانیشتن و هه‌ڵوێست گرتنی په‌رله‌مانی ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کورد نیم به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ی وا له‌ ماڵپه‌ڕێکی کوردیدا ڕاگه‌یێنراوه‌ ئه‌گه‌ر زۆر گه‌شبینانه‌ و دوور له‌ واقیعی سیاسه‌تی ڕۆژ نه‌بێت، ده‌رخه‌ری گۆڕانێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌ ئوروپاییه‌کاندا‌‌ به‌رانبه‌ر به‌ خواستی سه‌ده‌ وساڵانی کورد."

وا ڕێزدار ڕه‌حیم به‌هرام زاده‌ ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی بۆ ناردووم که‌ به‌ بێ ده‌ست تێوه‌ردان بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌. هیوادارم مێدیای کوردی به‌ دڵۆپێک ئاو نه‌که‌ونه‌ مه‌له‌، ده‌نا له‌ دڵۆپێکی دیکه‌دا ده‌خنکێن!

"ئەو ئیدیعایەی مێدیای کوردی لە بارەی ئەوەوە کە گۆیا پاڕلمانی ئوروپا وازی لە پاراستنی یەکیەتی خاکی عێراق هێناوە راست نییە. من لینکی ئەو بڕیارنامەی پارلمانەکە ده‌نێرم کە لە 17.7.2014 بڵاو بووەتەوە. ئەوە لێنکه‌که‌‌ بە زمانی ئاڵمانی:
 
http://www.europarl.europa.eu/sides/getDoc.do?pubRef=-//EP//TEXT+MOTION+P8-RC-2014-0059+0+DOC+XML+V0//EN

و ئەوه‌ش هی ئینگلیسییەکه‌ی:

http://www.europarl.europa.eu/sides/getDoc.do?pubRef=-//EP//TEXT+MOTION+B8-2014-0059+0+DOC+XML+V0//DE

ئەوەی کورد و راپرسی دەگرێتەوە خاڵی یازدەهەمە کە بە هیچ شێوەیک ناکرێ وای لێبدەیەوە وازیان لە یەکییەتی خاکی عێراق هێنابێ. ئەو ئیدیعایە نەدەبوو بکرایە. بەندی F ، ١١ و ١٥ باسی کوردی تێدایە. سەیر ئەوەیە هەموو مێدیای کوردی ئەو خەبەرەیان بڵاو کردووەتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە ماڵپەڕی EU هەر نەبێ بە هەموو زمانە ئوروپاییەکان هەموو شتێ و هاکات بڵاو دەکاتەوە. ئەو شێوە هەڵچوون و هەوچیگەرییە زۆر جێی نگەرانییە و هیوادارین ئەوەی کە سیاسییەکانی کورد دەلێن پشتیوانی دەرەکی لە سەربەخۆیی کورد دەکرێ لەم شتانە جیدیتر بن!"

 

گۆرانییه‌کی کوردی و تورکی به‌ ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ک و فاتمه‌ زه‌ڕگه‌ری

ئه‌سڵی گۆرانییه‌که‌ ئازه‌ربایجانییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێت ئه‌و گۆرانییه‌ له‌ ده‌یه‌ی چلی ئێران (شه‌سته‌کانی زایێنی) له‌ ڕادیۆوه‌ بڵاو ‌بووه‌وه‌ و سه‌فحه‌ (قه‌وان) ه‌که‌شی ده‌فرۆشرا. فاتمه‌ خانم زه‌ڕگه‌ری گۆرانی بێژێکی ناسراوی ئازه‌ربایجانی بوو که‌ هاوکاریی ڕادیۆی تاران به‌شی ئازه‌ربایجانی ده‌کرد. حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مریش له‌و ساڵانه‌دا هاوکاری‌ به‌شی کوردی ڕادیۆ تاران بوو:

https://www.youtube.com/watch?v=C9L0Z_-t-WA&feature=related

ئه‌وه‌ش گۆرانییه‌کی خۆشی تورکی به‌ناوی "سوڵدوز هه‌واسی" به‌ ده‌نگی نه‌وید موسمیر و چه‌ند گۆرانی دیکه‌ی تورکیی قه‌ره‌پاپاغه‌کانی نه‌غه‌ده. مۆسیقاکه‌ بێ هیچ گومانێک تورکییه‌ به‌ڵام چه‌شنه‌ نزیکییه‌کی له‌گه‌ڵ مۆسیقای کوردیی ناوچه‌که‌ش تێدا هه‌ست پێ ده‌کرێت‌:

 

https://www.youtube.com/watch?v=zcPLU1VViho&list=RDzcPLU1VViho#t=154

https://www.youtube.com/watch?v=ze8tlRbOfCc

https://www.youtube.com/watch?v=Akl84sP7TpE

ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵپه‌ڕکێی تورکانی نه‌غه‌ده‌:

https://www.youtube.com/watch?v=CQeCZXdPhlU

مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێی ئه‌هلی حه‌قه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا.

له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها له‌وبه‌ری سنوور به‌دیوی تورکیادا، ژماره‌یه‌کی زۆری ئیماندارانی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ن که‌ 'قزڵباش'یان پێ ده‌ڵێن و هه‌ردوو گه‌لی کورد و تورک ده‌گرێته‌وه‌ که‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین. مۆسیقاکه‌یان جیاوازه‌ له‌ مۆسیقای ئازه‌ربایجانی و زیاتر له‌ مۆسیقای تورکمانه‌کانی که‌رکووک نزیکه‌ که‌ پێی ده‌گوترێت "قۆڕیات". ئه‌وه‌ مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێی ئه‌هلی حه‌قی ده‌وروبه‌ری ورمێیه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=JKqSYRL-m8U

https://www.youtube.com/watch?v=RM3qAnRrOdY

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (47)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

ڕاپرسی

به‌شداری کردن له‌و ڕاپرسییه‌ی کاخی سپی‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌موو کوردێکه‌، چ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم ببین یان نه‌بین‌. تا 22 ی ئه‌م مانگه‌ کات هه‌یه‌ بۆ به‌شدار بوون، دیاره‌ ئه‌گه‌ر حزب حزبێن و دووبه‌ره‌کی لێبگه‌ڕێت!

http://www.awene.com/article/2014/07/27/34466

 

ئه‌وه‌ش زیپ کۆدی شاره‌کان به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه:

http://www.awene.com/article/2014/07/30/34498

 

من نه‌مزانی ئه‌و زیپ کۆدانه‌ چین و ناشزانم زیپ کۆد چۆن ده‌کرێت بۆ سه‌رجه‌می شاره‌که‌ به‌ یه‌ک شێوه‌ بێت؟ لێره‌ له‌ ڕۆژئاوا، که‌ ئادرێسه‌کان به‌ گوێره‌ی شه‌قام و بلۆک ڕێک خراون، زیپ کۆدیش دیاره‌ هی ئه‌و شه‌قامه‌ و ئه‌و بلۆکه‌ ماڵانه‌یه‌‌؛ به‌ڵام له‌ هه‌ندێک وڵات بۆ نموونه‌ له‌ باشووری کوردستان ئادرێس به‌ گوێره‌ی گه‌ڕه‌که‌ نه‌ک شه‌قام‌. هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و زیپ کۆدانه لێره‌دا‌ دێنه‌ حیساب و ده‌کرێ بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و ڕاپرسییه‌ که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێت. من خۆم لام وابو هه‌ر له‌ ماوه‌ی دوو سێ ڕۆژدا ئه‌و ژماره‌ی سه‌د هه‌زاره‌ی وا داوا کراوه‌ به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام وێده‌چێت ژماره‌کان به‌ سواری وشتر بڕۆنه‌ پێشێ. جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌، 60 ساڵ به‌ تفه‌نگ شه‌ڕ بۆ خودموختاری ده‌که‌ین به‌ڵام له‌ سه‌ر کاغه‌زیش ئاماده‌ نین داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین، ئافه‌ره‌م گه‌لی باوه‌ڕ به‌خۆ‌ی سه‌رلێ نه‌شێواو!

 

مام جه‌لال، یه‌کیه‌تی نیشتمانی و ئێران

من له‌ به‌شی هه‌فته‌ی پێشووی ورده‌ فه‌رمایشتدا ڕێزم له‌ که‌سایه‌تی مام جه‌لال گرت و ئه‌وه‌ ئێستاش هه‌ر بۆچوونمه‌. به‌ڵام له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سایه‌تی مام جه‌لالدا ناکرێت سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و نزیکایه‌تی بێ سنووریان له‌ باڵی سوپایی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌گیرێته‌ پێش چاو. فه‌رموون ئه‌وه‌ هه‌واڵێک که‌ ئه‌مڕۆ 31/07/2014 له‌ ماڵپه‌ڕی فارسی گویا نیوزدا بڵاو بووه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و 200 که‌سه‌ی وا به‌ ناوی سپای به‌در‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ نێررانه‌ که‌رکووک، له‌ ڕاستیدا پاسداری ئێرانی بوون، به‌و پێیه‌ من ڕاست بووم کاتێ نووسیم "ئه‌وه‌ یه‌که‌م پێگه‌ی سوپای قودس و ئیتیلاعاتی ئێران ده‌بێت‌ که‌‌ ده‌ست له‌ کێشه‌ی که‌رکووک وه‌ربدات"‌:

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/07/183847.php

له‌ ماوه‌ی یه‌ک دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له‌ زۆر ماڵپه‌ڕی ئینترنێتیدا ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گیرا و ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌‌ وتارێکی به‌ناوه‌رۆکه‌ که‌ کاک هادی سۆفی زاده‌ به‌ فارسی نووسیویه‌تی و ئه‌و لایه‌نه‌ی ژیانی مام جه‌لال و سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی نه‌شته‌رگه‌ری کردووه‌. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ "نزیک"ه‌ی یه‌کیه‌تی له‌گه‌ڵ سوپا و ئیتیلاعات ناتوانێت جێگه‌ی په‌سندی هیچ دڵسۆزێکی گه‌له‌که‌مان بێت و باش وایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌کیه‌تی چاو له‌و ڕاستییه‌ نه‌قووچێنن. ئه‌و گوێ له‌ مستییه‌ جیاوازه‌ له‌ ڕێزێک که‌ که‌سێکی وه‌ک من له‌ ڕابردووی مام جه‌لالی ده‌گرێت؛ که‌سایه‌تی هیچ که‌سێک ناتوانێ پاساوی ئه‌و کاره‌ ناحه‌زه‌‌ بداته‌وه‌:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=61385

ئه‌وه‌ش ژیننامه‌ی مام جه‌لال له‌ ماڵپه‌ڕێکی کوردیدا:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/1807201414 

دژایه‌تی کورد له‌ ئازه‌ربایجان

له‌ ماڵپه‌ڕێکی کوردیدا وێنه‌ی دوو پلاکاتی سه‌ر دیواره‌کانی شاری ته‌ورێز خرابووه‌ پێش چاو که‌ تێیاندا کورد به‌ تیرۆریست ناسێنرا بوو، سه‌رجه‌می میلله‌تێک بووه‌ تیڕۆڕیست! ئه‌و دروشمه‌‌ ڕاست سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورکیایه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا که‌ هه‌ندێک ڕێکخراوه‌ی ئازه‌ربایجانی کۆپی ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئاکامی خراپی له‌ په‌یوه‌ندی گه‌لی ئێمه‌ و ئازه‌ربایجانییه‌کاندا بگرنه‌ به‌رچاو، ئه‌وه‌ وێنه‌کانه‌:

http://nnsroj.com/default.aspx

به‌ڵام کار به‌و چه‌ند ڕاگه‌یاندنه‌ کۆتایی نایه‌ت. هه‌ر له‌ ماوه‌ی یه‌ک دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا نوێنه‌رێکی شاری ورمێ شه‌لم کوێرم ناپارێزم هێرشی کرده‌ سه‌ر سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان بێ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که‌ په‌یوه‌ندێکی به‌و و به‌ ئێران و ئازه‌ربایجانه‌وه‌ هه‌بێت!

 

ئه‌وه‌ش هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی خراپی زیندانیانی کورد له‌ زیندانی ورمێ:

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/07/183736.php

ئه‌وه‌ش هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد و تورک له‌ شاری نه‌غه‌ده‌:

http://www.awene.com/article/2014/07/29/34482

ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌رخه‌ری بارودۆخێکی خراپی کورد نین له‌ ئازه‌ربایجاندا؟ ئایا پشت گوێ خستن و چاو قووچاندن له‌ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ سیاسه‌تێکی باشه‌؟ ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شانه‌ی وا له‌ کوردی ده‌که‌ن نابێ به‌ جیددی وه‌ربگیرێت؟

 

بزانه‌ چ خه‌به‌ره‌!

چ کێ به‌رکێیه‌که‌ بۆ پاره‌ کۆکردنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی کوشتوبڕی خه‌ڵکه‌وه‌! به‌و دراوه‌‌ی وا سه‌رفی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر ده‌کرێت چه‌ند ملیۆن برسی تێر ده‌بن و چه‌ند سه‌د هه‌زار ماڵ بۆ له‌ کۆڵان خه‌وتوان دروست ده‌کرێت!  مرۆڤ‌ ئێستاش له‌ قۆناغی نێئاندرتاڵدایه‌ و زۆری ده‌وێ‌ ببێته‌ مرۆڤ!

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/07/140714_l42_pics_farnborough_air_show.shtml

 

زاراوه کوردییه‌کانی ناوچه‌ی کرماشان و ئیلام

کێشه‌ی زاراوه‌ کوردییه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری جیاوازییه‌کانیان بابه‌تێکی تازه‌ نییه‌. ئه‌وه‌ بۆچوونێکه‌ سه‌باره‌ت به نزیک کردنه‌وه‌ی زاراوه‌کانی ناوچه‌ی کرماشان و ئیلام:

http://wishe.net/index.php/interview/1347-2014-07-25-06-25-32 

 

طب الرضا

ئه‌گه‌ر نه‌خۆشن یا نه‌خۆشتان له‌ ماڵێدایه‌، نه‌کا بچنه‌ لای دوکتۆر و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکه‌ن‌، سووک و سانا کتێبی "طب الرضا" بخوێننه‌وه‌ که‌ مه‌لاکانی ئێران کردوویانه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ده‌ردێکی بێ ده‌رمان به‌ ئه‌یدز و "ئیبۆڵا" ی تازه‌ سه‌ر هه‌ڵداوه‌وه‌. باشه‌ ئه‌وه‌ باوه‌ڕمان کرد، به‌ڵام سووکه‌ گرفتێک له‌کاره‌که‌دایه‌: ئه‌ی بۆچی ئایه‌توڵڵاکان ئه‌گه‌ر خۆیان و که‌س وکاریان نه‌خۆش بکه‌ون جل و به‌رگ و مێزه‌ره‌کانیان داده‌نێن و به‌ کۆت و شه‌ڵواره‌وه‌ له‌نده‌ن بگره‌ هاتم، بۆئه‌وه‌ی له‌ کامه‌ خه‌سته‌خانه‌ی‌ له‌هه‌موان گرانتره‌ عیلاجی خۆیان بفه‌رموو‌ن؟ بڵێی طب الرضا هه‌ر بۆ ڕه‌عیه‌تی هه‌ژار نووسرابێت و له‌ گه‌وره‌ گه‌وراندا کاریگه‌ر نه‌بێت!

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/07/183324.php

ژن به‌ ژنه‌

وام ده‌زانی هه‌ر ئێمه‌ی کورد به‌خته‌وه‌رین و نه‌ریتی وا‌ جوانمان هه‌یه‌؛ به‌ڵام وادیاره‌ خه‌ڵکانی به‌خته‌وه‌ری دیکه‌ش له‌ جیهانداهه‌بن‌! فه‌رموو ئه‌وه‌ ژن به‌ ژنه‌ی‌ وڵاتی سه‌داسه‌د ئیسلامیی یه‌مه‌ن.     به‌ هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ خه‌ڵکی سویس و سوئێد و نۆڕوێژیش چاو له‌ ئێمه و یه‌مه‌نییه‌کان‌ بکه‌ن و ژن به‌ ژنه‌ ببێته‌ دیارده‌یه‌کی جیهانی:

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/07/140729_at_yemen_marriage.shtml

 

به‌هه‌شتی نێره‌که‌ر!

کێ ده‌ڵێ ئێران ناخۆشه‌؟ ئه‌گه‌ر ژنان وا بڵێن، مافی خۆیانه‌.‌ به‌ڵام پیاو شتی وای به‌سه‌ر زماندا بێت معاذالله‌ ده‌بێ تۆبه‌ بکات! له‌وه‌ هاسانتر؟ له‌ تاران سه‌نته‌رێکی پان و درێژ دانراوه‌ بۆ صیغه‌ کردن (موتعه‌)؛ هه‌ر پیاوێک ته‌له‌فونیان بۆ بکات‌‌، مه‌لا و موجته‌هیدێکی به‌ڕێز به‌ زمانێکی شیرین وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌‌وه‌ و کام ژنی جوانی بوێت له‌ ماوه‌ی سه‌عاتێکدا بۆی ئاماده‌ ده‌که‌ن و دهی‌نێرنه‌ ماڵه‌که‌وه‌ بۆی‌‌! ته‌نیا دوو قولهوه‌ڵڵا و ئه‌نکه‌حته‌ و زه‌ووه‌جته‌یه‌ک‌ بترووکێنێت‌ و هه‌ندێکیش دراو که‌ره‌م بفه‌رمووێت به‌سه‌؛ ئیتر پاڵی لێ بداته‌وه‌، ده‌رگای ماڵ‌ قفڵ نه‌کات و چاوه‌ڕوانی هاتنی حۆرییه‌که‌ بێت! باوه‌ڕ ناکه‌م له‌به‌هه‌شتیشدا به‌و خێراییه‌ حۆری بۆ که‌سێک ئاماده‌ بکرێت. جا هه‌ر بڵێن ئێران ناخۆشه‌ و "سه‌رزه‌مینی کوفر" له‌وێ چاکتره‌ که‌ سێکسی ئازادی تێدایه‌! ئازادی له‌وه‌ش زیاتر؟

 

وه‌رن با هه‌زار ساڵ بگه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌!

22/07/2014 – ئه‌مڕۆ ئه‌م دوو هه‌واڵه‌م له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی 'وشه‌' خوێنده‌وه‌:

1.     داعش له‌ ناو کلیساکانی مووسڵ بانگ ده‌دات!

قوربان ئه‌وه‌ شتێکی تازه‌ نییه‌، وا 34 ساڵه‌ له‌ئێراندا نوێنه‌رانی ئه‌رمه‌نی و ئاسۆری و جووله‌که‌ و زه‌رده‌شتی له‌ یه‌که‌م ڕۆژی چوونه‌ مه‌جلیسی شؤڕادا به‌ کتێبی ئایینی خۆیان سوێند ده‌خۆن که‌ "به‌ ئیسلام وه‌فادار بن". ئایا ئه‌وه‌ هه‌مان داعش نییه‌ به‌ڵام بێده‌نگ وهه‌را؟

2.     داعش داوای خه‌ته‌نه‌ کردنی کچان ده‌کات!

به‌ گوێره‌ی ڕۆژنامه‌کان هه‌ر له‌ بریتانیا ساڵانه‌ 117 هه‌زار که‌یسی خه‌ته‌نه‌ی کچان هه‌یه‌. له‌ نیجریه‌ییه‌کانه‌وه‌ تا به‌نگڵادێشی و پاکستانی و یه‌مه‌نی.... کام نه‌ته‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری دیکه‌شتان ده‌وێت ناوی به‌رم؟ تۆ بڵێی نه‌توانین بۆ لای هه‌ندێک شوێنی نزیکتریش بچین؟ که‌س هه‌یه‌ دڵنیامان بکات کوردی دانیشتووی ئوروپاش ئه‌و کاره‌ داعیشییه‌‌‌ ناکه‌ن؟

 

به‌ینی ئه‌من و تۆ 'مێز'ێک له‌ نێوان!

ئه‌وه‌ فۆلکلۆر نییه‌، هه‌واڵی مێدیای ئێرانییه‌. مه‌لایه‌کی زانای ئێرانی فه‌رموویه‌تی‌ "ئه‌گه‌ر کوڕ و کچ بیانه‌وێت له‌ سه‌ر نیمکه‌تی پاڕکه‌کان پێکه‌وه‌ دابنیشن ده‌بێ مێزێکیان له‌ نێواندا بێت." دیاره‌ مامۆستا ئه‌و فه‌رمایشته‌ی بۆیه‌ فه‌رمووه‌ که‌ نه‌کا کاره‌بای یه‌کتر بیانگرێت و خوای نه‌کرده‌ تێدا بچن! گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ ئه‌و مامۆستا زانایه‌ له‌بیری چووه‌ پانایی و درێژیی مێزه‌که‌ ده‌ست نیشان بکات به‌ڵام به‌ گوێره‌ی فه‌توای "گه‌وره‌ مه‌راجیع" ده‌بێ مام مێز ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت که‌ ده‌ستی لاوه‌کان هیچ، ته‌نانه‌ت ده‌نگیشیان نه‌گاته‌ یه‌کتر! ده‌ی باشه‌ ئه‌گه‌ر وابێت‌ بۆچی بچنه‌ پارک و له‌پشت ئه‌و مێزه‌ به‌ڕێزه‌ دابنیشن؟ باشتر وا نییه‌ بچنه‌ مزگه‌وت، نوێژ بکه‌ن و هه‌ندێکیش له‌ سه‌ر وسینگی خۆیان بده‌ن به‌ڵکوو ئه‌م دنیایان نه‌بوو پاشه‌که‌وتێکیان بۆ ئاخیره‌ت هه‌بێت؟

سێلف سرویس!

"سه‌دا 90 ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی وا ده‌کووژرێن، به‌ ده‌ستی موسو‎ڵمان ‌کووژراون!" ئه‌وه‌ هه‌واڵی مێدیاکان بوو له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو‌دا. به‌وه‌ ده‌ڵێن "خودکفائی" و دیاره‌ موسووڵمانی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌بێ هه‌ر وابێت نه‌ک چاوله‌ده‌ستی ناموسوڵمان بێت بیکووژێت به‌ڵکوو جایزه‌ که‌سێک به‌ ده‌ستی به‌ ده‌ستنوێژه‌وه‌ بیکووژێت.

ئه‌و تیمه‌‌ فوتباڵه چه‌نده‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ئه‌گه‌ر تۆپێکیان بده‌یه‌ی و بڵێی کارتان به‌ لایه‌نی به‌رانبه‌رتان نه‌‌بێت، هه‌ر خۆتان گۆڵ له‌خۆتان بده‌ن!

http://rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/190720141

کاکه‌ وا نابێ، براکه‌م وانابێ!

هه‌ندێک وێنه‌ی پرسه‌یه‌کم چاو پێکه‌وت که‌ یه‌ک له‌ حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان بۆ کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆی له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یانی دانابوو. له‌ هۆڵێکی گه‌وره‌دا، نه‌ک مزگه‌وت، ژن به‌ جیا و پیاو به‌ جیا دا‌نیشتبوون! نه‌مده‌ویست باوه‌ڕ بکه‌م ئه‌وه‌ ناوخۆی ئێرانی مه‌لاکان نییه‌ و ده‌فته‌ری ئوپۆزیسیۆنێکی کوردستانییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دوور له‌ چاوی چه‌ته‌ی پاسدار و به‌سیجی‌! باشه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هه‌ڵاواردنی وا بکه‌ن، کاری پاسدار و به‌سیجی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ژن و پیاو له‌ بۆنه‌ و ڕێ ڕه‌سمه‌کاندا بۆچی ده‌بێ کارێکی هه‌ڵه‌ بێت؟

تۆ بڵێی کۆماری ئیسلامی به‌رپرسی هه‌موو دواکه‌وتووییه‌کی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بێت و خۆمان بێ تاوان بین؟ ئه‌گه‌ر حزبێکی پێشه‌نگی خه‌ڵک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوور له‌ چاوه‌دێری و گوشاری مه‌لاکان په‌ره‌ به‌و کاره‌ ناحه‌زه‌ دواکه‌وتووه‌‌ بدات، ئایا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دواڕۆژیدا بۆ کوردستان هه‌مان ئه‌و کاره‌ ناحه‌زه‌ و زۆری دیکه‌ی وه‌ک ئه‌و ناکات؟

 

دوو فه‌رد شیعری مه‌لای گه‌وره‌ (نه‌مر مه‌لا محه‌ممه‌دی جه‌لیزاده‌ی کۆیی):

"من یه‌خه‌ی خۆم له‌بۆیه‌ داده‌دڕم / ئێوه‌ نابن به‌ هیچ و من ده‌مرم

ئه‌وی ڕێگای له‌ کورده‌کان گۆڕی / له‌عنه‌تی خوا له‌ ئه‌لحه‌د و گۆڕی!"

 

کاری ناپڕۆفیشناڵ

ئەم ڤیدیۆیە میکس یان ئاوێتە کراوێکی دەنگی دوو گۆرانی بێژی گەورەی کوردە کە یەک گۆرانییان گوتووە، واته‌ حه‌سه‌ن زیره‌ک گوێی داوه‌ته‌‌ شریتی گۆرانی "هه‌واره‌ هه‌ی هه‌واره‌" ی ماملێ ئینجا خۆیشی له‌گه‌ڵی گوتوویه‌ته‌وه و که‌سێکیش هه‌ر دوو ده‌نگه‌که‌ی پێکه‌وه‌ تۆمار کردووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شێوه‌ تۆمار کردنه‌دا دەنگی زیندووی حەسەن زیرەک بە سەر ده‌نگی تۆمارکراوی ماملێدا زاڵە. ئه‌و کاره‌ وه‌ک "تفنن" ی ئه‌و کات و ساته‌ ڕه‌نگه‌ ناخۆش نه‌بووبێت به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ نابێت ئێستا له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و، قیاسی دوو گۆرانی بێژه‌که‌ بکرێت (بڕوانه‌ کۆمێنته‌کان). ماملێ دەنگێکی شەشدانگی هەبوو و ئەم شێوە پەراوێز خستنه‌ی‌ کارێکی نابەجێیە. هەردوو هونەرمەند لە سه‌ر لووتکەی مۆسیقای کوردی وەستا بوون و کەس مافی ئەوەی نییە یاری بە ئیعتیباریان بکات. با کورد خۆی لەم فڕوفێڵانە دوور ڕابگرێت و کۆمێنتی سه‌ر ئینترنێت نه‌کاته‌ هۆکار بۆ دووبه‌ره‌کی و من من  و تۆتۆی قیزه‌وه‌ن.

http://www.youtube.com/watch?v=4nIMNQZXAw0&feature=related

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (48)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

چاڵدیران و داعیش

500 ساڵ پێش ئێستا، دوای شه‌ڕی نێوان ئێرانی سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌کان له‌ شوێنێک به‌ ناوی چاڵدیران، بۆ یه‌که‌م جار خاکی کورد دابه‌ش کرا. وا ئه‌مڕۆ له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و کاره‌ساته‌دا کوردستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی دیکه‌ بۆته‌وه‌: ئیسلامییه‌ فناتیکه‌کان به‌ شیعه‌ و سوننه‌وه‌. ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌موومانه‌ به‌ چنگ و ددان داکۆکی له‌ خاکه‌که‌مان بکه‌ین و دوای کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شه‌نگال‌ و شه‌هید بوونی هاوڵاتیانمان له‌و به‌شه‌ی خاکی کورد، نه‌هێڵین په‌نجه‌ی گڵاوی مرۆڤکوژان زیاتر به‌ خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لمان سوور بێت.

 

-         مردن له‌ ئیسلامدا کۆتایی ڕه‌نج نییه‌، سه‌ره‌تایه‌تی

له‌ نێو گه‌لانی خواپێداودا، که‌سێک که‌ ده‌مرێت ده‌ڵێن له‌ هێمنایه‌تیدا سه‌ری نایه‌وه‌ و له‌ ئاسایشدا پاڵی لێدایه‌وه‌ واته‌ دوای هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رێیه‌کی ژیان ئیتر که‌وته‌ ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تییه‌وه‌ و کۆتایی به‌ ڕه‌نج و ئازاره‌کانی هات. له‌ هه‌ندێک ئایین وه‌ک مووسایی و ئیسلامدا کار به‌ پێچه‌وانه‌یه‌ و به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ و فێرکراوه‌ ئایینییه‌کان، که‌سه‌که‌ دوای هه‌موو به‌دبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شییه‌کی ژیان، کاتێ که‌ ده‌مرێت سه‌ره‌تا نه‌کیر و مونکیری لێ په‌یدا ده‌بن و به‌ گورزی ئاسن ده‌که‌ونه‌ گیانی، ئینجا ده‌بێ له‌ترسان ده‌ست به‌جێ زمانی عه‌ره‌بی فێر بێت و وه‌ڵامی "من هو ربک‎؟" و پاشماوه‌ی پرسیاره‌کان بداته‌وه‌، دره‌نگتر بۆ ماوه‌ی سه‌د هه‌زارساڵ به‌ بێ نان و ئاو له‌ سه‌حرای گه‌رمی مه‌حشه‌ردا به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستێت و چاوه‌ڕوانی لێپرسینه‌وه‌ بێت، کاتێ که‌ نۆبه‌ی گه‌یشت وه‌ک "به‌ندباز" ی ئه‌م دونیایه‌ به‌ سه‌ر پردێکدا بڕوات که‌ له‌ موو باریکتر‌ و له‌ ئه‌ڵماس تیژتره‌، ئه‌گه‌ر لاقی هه‌ڵخلیسکێت و بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ قووڵایی جه‌هه‌ننه‌مه‌وه‌ که‌ ئیتر "الی الابد" به‌ ئاگرێکی توند ده‌سووتێنرێت و هه‌ر زیندووی ده‌که‌نه‌وه‌ و دیسانه‌که‌ ده‌یسووتێننه‌وه‌! جا کێ ئازایه‌ و ده‌وێرێ به‌ موسوڵمانی یان جوله‌که‌یی بمرێت، با فه‌رموێت، من ئه‌وه‌ نه‌مکرد!

 

ڕاپۆرتێکی لڤین پرێس

"هه‌رکه‌سێک کووژرا و بکوژه‌که‌ی ده‌ستگیر نه‌کرا ئه‌وه‌ کاری ئیتیلاعاته‌، ئێمه‌ ناتوانین ئیتیلاعات ده‌ستگیر بکه‌ین." (قسه‌ی "چاوه‌دێرێکی ئه‌منی")

http://46.163.67.118/newdesign/Dreje.aspx?jimare=46

 

له‌ بن به‌رد په‌یدا بوون!

ئه‌وه‌ وتوو‎ێژێکه‌ له‌گه‌ڵ دوکتۆر عه‌لیڕه‌زا نووری زاده‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێزه‌دییه‌کان. هه‌ر ببڕا ببڕا وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد نه‌بن و نه‌بووبێتن! ئافه‌ره‌م لێکؤڵه‌ری ده‌م له‌ پێشی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانییه‌کان

http://www.iranglobal.info/node/37364

 

مه‌عنای نییه‌ ژن و پیاو پێکه‌وه‌ پێبکه‌نن!

-         به‌خێر ئه‌وه‌ قسه‌ی تازه‌ی داعشه‌ له‌ مووسڵ؟

-         نه‌خێر، فه‌رمایشتی جه‌نابی موحسین کازمه‌ینی فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی تارانی گه‌وره‌یه‌.

-         باشه‌، جیاوازیی نێوان ئه‌و داعشه‌ و ئه‌م ماعشه‌ چییه؟‌

-         ئه‌ویان ناوی به‌ دواکه‌وتوویی زڕاوه، ‌ به‌ڵام ئه‌میان ئێرانییه‌ و له‌ لووتی فیل به‌ربۆته‌وه‌.

 

مشاهیر

ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی فه‌یسبووک نازانم كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌ڵام وێده‌چێت گروپێکی گه‌شت وگوزار بێت که‌ ناوی "به‌ تور" ه‌. له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ یه‌که‌می حیسابه‌که‌یان ناوی ناودارانی هه‌رکام له‌ یوستانه‌کانی ئێرانیان نووسیوه‌، که‌ کوردستان و کرماشان و ئیلام و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواشی تێدایه‌.

دیاره‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ گه‌لێک ساکاره‌ و له‌ ناوبرده‌ کردن به‌ولاوه‌تر نه‌چووه‌ به‌ڵام لام وایه‌ نموونه‌یه‌کی باش بێت بۆ کاری ئێمه‌ش وه‌ک کورد که‌ بتوانین بۆ هه‌رکام له‌ شاره‌کانی کوردستان له‌ هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کارێکی هاوشێوه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر زانیاریی زیاتریشیان له‌سه‌ر بنووسین ئیتر تور علی نور ده‌بێت. له‌ هه‌مان شوێن به‌شی "شهرستانها" ش هه‌یه‌ که‌ زانیارییه‌کی سێ چوار دێڕیی سه‌باره‌ت به‌ هه‌رکام له‌ شاره‌کانی ئه‌و ئوستانه‌ نووسیوه‌ و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت بیکه‌ین ده‌بێ زانیاری به‌که‌ڵکتری تێدا بگونجێنین:

http://www.behtour.com/%D9%85%D8%B4%D8%A7%D9%87%D9%8A%D8%B1

 

ئه‌وه‌ ڕاست ئه‌و شته‌یه‌ وا له‌مێژه‌ چاوه‌ڕوانیم

ئه‌وه‌ی کورد له‌ ئوروپا هه‌ر خه‌ریکی که‌باب و شۆردنی ترومبیلی خه‌ڵک نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که‌ دووهه‌م و سێهه‌م نه‌سلی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کوردانه‌ی که‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئێره‌، له‌ قوتابخانه‌ی وڵاتانی ئوروپادا خوێندوویانه‌ و کێشه‌ی زمانیان نییه‌، له‌بیری گه‌له‌که‌یاندا بن و به‌ زمانی وڵاتانی خانه‌خوێ بنووسن و کێشه‌ی کوردیان بخه‌نه‌ به‌رچاو. ئه‌وه‌ هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ کیژه‌کوردێکی 15 ساڵان و کتێبه‌که‌ی به‌ زمانی هۆله‌ندی سه‌باره‌ت به‌ ژنی کورد. ده‌ستی شنه‌ خانم خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بێت:

http://wishe.net/index.php/topnews/1589-15

 

سه‌باره‌ت به‌ مێژووی "ئه‌فشار" و نادرشا

ماوه‌یه‌که‌ هه‌واڵی زۆر له‌ مامۆستا "کلیم الله‌ توحدی" لێکۆڵه‌ری دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان نابیسین. له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م وتاره‌وه‌ زانیم که‌ به‌خته‌وه‌رانه‌ مامۆستا ساغ و سه‌لامه‌ته‌ و وه‌ک جاران بۆ خزمه‌ت کردنی فه‌رهه‌نگی کورد، هه‌ڵسووڕاو.

 

سه‌یری دڵئاوایی کورد بکه‌ن چۆن مۆڵه‌تیان به‌ براده‌رێکی تورکی خه‌ڵکی نه‌غه‌ده‌ داوه‌ وتارێکی دوور ودرێژتر له‌وه‌ی کاک که‌لیموڵڵا و بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی قسه‌کانی بنووسێت و هێرشیشی بکاته‌ سه‌ر، له‌ درێژه‌ی وتاره‌که‌دا بۆی چاپیش بکه‌ن. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا وتاربێژێک له‌ سه‌ر "گویناز تی ڤی" قسه‌ی ده‌کرد ویستم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م، به‌ڵام مۆڵه‌تی یه‌ک خوله‌ک قسه‌کردنیشیان پێ نه‌دام! ئه‌م له‌ کوێ و ئه‌و له‌ کوێ!

http://www.ellahmezar.ir/?p=25036&cpage=2

گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووفی ئێستای جیهان!

ئه‌و نازناوێکه‌ که‌سێک به‌ ناوی "مجتبی شرکاء" له‌ تاران داویه‌تی به‌خۆی. دیاره‌ کابرا، دوور له‌ گیانی، هه‌ندێکیش خۆ به‌که‌مزانه،‌ ده‌نا ده‌بوایه‌ بیگوتایه‌ گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووفی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی جیهان! ناڵێم کائینات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ته‌نیشت خودا داده‌نیشت‌ و مه‌لاکانی ئێران به‌ ناوی کوفر و شیرکه‌وه دوو سێ گولـله‌یان خه‌ڵات ده‌کرد! به‌ڵام کاتێ سه‌یری قسه‌کانی ده‌که‌یت ده‌بینی زۆریش بێ واتا نین و لای که‌م له‌ به‌رانبه‌ر گریان و ڕۆڕۆی دوازده‌مانگه‌ی مه‌لاکانی ئێراندا بانگه‌وازیۆ شادی و دڵخۆشیی مرۆڤ ده‌دات، ئه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌یه‌تی:

http://3erod.blogsky.com/1390/11/14/post-61

 

کۆماری سه‌داسه‌د ئیسلامی

ئه‌وه‌ "ڕئووفه‌تی ئیسلامی" یه‌ له‌گه‌ڵ ئۆممه‌تی ئیسلام: کاری ئیجازه‌ پێدراو بۆ ئه‌فغانییه‌کانی دانیشتووی ئێران! ئه‌فغانیی ئاواره‌ی هه‌ژار ته‌نیا ده‌توانن ئه‌و کارانه‌ بکه‌ن که‌ ئێرانیی ده‌ماغ به‌رز خۆیان نایکه‌ن!

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/07/183727.php

/

له‌ ده‌ست بڕییه‌وه‌ بۆ ده‌ست بڕینه‌وه‌!

ئه‌وانه‌ی له‌م وێنه‌یه‌دا‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ چازان و جه‌ڕاح نین ده‌ستی بڕاوی که‌سێک دوای ڕووداوی سه‌رجاده‌ به‌ پۆڵیه‌وه‌ ببه‌ستنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ خه‌ریکن‌ به‌ ساتۆر ده‌ستی مرۆڤێک له‌ باسکی جیا ده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌وان و هاوبیره‌کانیان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ به‌ هه‌واڵی درۆ ده‌ستی خه‌ڵکیان بڕیوه‌، ئه‌ی بۆچی ئێستا ده‌ستی هه‌ژارێکی کورد نه‌بڕنه‌وه‌! ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌؟ هه‌یانه‌. دراویان نییه‌؟ 30 ملیارد دۆڵاری نه‌غدیان ده‌ست که‌وتووه‌. خۆشیان له‌ چاره‌ی کورد دێت؟ نایه‌ت. ده‌ی باشه‌، بۆچی ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دی به‌ڕێوه‌ نه‌به‌ن؟

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ زمانی کوردی سه‌به‌کیش ده‌بڕن، ئه‌وه‌ش دیاره‌ "ئازادی به‌یان" ی ئیسلامییه‌.

"دهانت را می بویند، مبادا گفته‌باشی دوستت دارم!" (شاملو)

http://wishe.net/index.php/topnews/1096-2014-07-18-20-22-40

 

زۆره‌بانی "پشتێنه"‌ی کوردی

زۆران وه‌رزشێکی نه‌ته‌وایه‌تی کورده‌ و زۆرێک له‌ قاره‌مانانی زۆرانی ئێران خه‌ڵکی کرماشان و سنه‌ و سه‌قز بوون. زۆران چه‌ند شێوازی جیاوازی هه‌یه‌ وه‌ک پشتێنه‌ و مه‌چه‌که‌ و ... پشتێنه‌ زۆرانێکه‌ له‌ ناو کوردانی خۆراساندا باوه‌ به‌ڵام ئێرانییه‌کان ناوی "کوشتی چۆخا" یان "کوشتی با ‎چۆخه"یان لێ ناوه‌ که‌ ئاماژه‌یه‌ به‌و ‎چۆغه‌یه‌ی وا زۆرانبازانی کوردی خۆراسان له‌ کاتی زۆرانبازیدا له‌به‌ری ده‌که‌ن. ئه‌و شێوازه‌ زۆرانبازییه‌ له‌ به‌ش و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا باوه‌ و یه‌ک له‌وان له‌ موکریان. ئه‌وه‌ ڕاپۆرتێک له‌و باره‌یه‌وه‌:

http://www.ellahmezar.ir/?p=10135

 

ساڵێک دوای مه‌رگی شێرکۆ بێکه‌س

وتارێکی ده‌نگی کوردی ڕادیۆ ئه‌مریکا و شیعرێکی شێرکۆ له‌مه‌ڕ کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی:

http://www.dengiamerika.com/content/article/1970431.html

 

شیعرێکی "شفیعی کدکنی"[1] 

حصار شب

نفسم گرفت از این شب، در این حصـار بشکن

در ایـن حـصــار جــادویـی روزگـــار بشکن

تـو که تـرجـمــان صـبحی به تـرنـم و تـرانـه

لــب زخـم دیــده بگشـا صــف انـتـظار بشکن

چو شـقــایـق از دل سـنگ بـرآر رایـت خـون

به جــنـون صلابت صـخرۀ کـوهـســار بشکن

شـب غــارت تـتــاران هـمه سـو فکنـده سـایه

تـو بـه آذرخـشی ایـن ســایـۀ دیـوســار بشکن 

ز بـرون کـسی نیــایـد چـو به یـاری تـو اینجـا

تــو ز خـویـشـتـن بـرون آ  سـپه تـتــار بشکن 

سَـر آن نـدارد امـشــب که بـرآیـــد آفــتـــابـی

تو خود آفـتــاب خود باش و طلسم کـار بشکن 

بسُـرای تـا که هـستـی که سـرودن اسـت بودن

بـه تـرنـمـی دژ وحــشــت ایـن دیـــــار بشکن[2]

 


 

[1] خوێندنه‌وه‌ی میسراعی دووهه‌می زوربه‌ی فه‌رده‌کان  لێزانی ده‌وێت و ده‌بێ له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانیدا وشه‌که‌ بکرێت به‌ دوو که‌رته‌وه وه‌ک صخ/ ره‌ له‌ جیاتی صخره‌.

 

[2] .  سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فارسیی "اشعار ملکوتی"

 

 

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (49)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

شه‌ڕی مان و نه‌مان

ئه‌مڕۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان له‌ ژێر مه‌ترسیی ئیسلامدان، من ده‌ستم بۆ قه‌ڵه‌م ناچێت و نازانم چ بنووسم جگه‌ له‌ ده‌ربڕینی په‌ژاره‌م بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ بێ تاوانانه‌ی وا له‌ سه‌ر چیای سنجار و ئوردوگاکاندا که‌وتوونه‌ته‌‌ گه‌مارۆی فناتیسمێکی هه‌زار و ‎چوارسه‌دساڵه‌وه‌ و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی وا له‌ سه‌نگه‌ری شه‌ڕه‌فدا وه‌ستاون‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و شارسانیه‌ت و پێشکه‌وت و کوردایه‌تیش.

ئه‌مڕۆ ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه‌ به‌ قه‌ڵه‌م و‌ قه‌ده‌م پارێزگاری له‌ گیانی مرۆڤه‌ ژێر مه‌ترسییه‌کان بکه‌ین له‌ کۆبانی بێت یان سنجار، که‌رکووک بێت یان هه‌ولێر، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ سه‌رجه‌م که‌یانی کوردی له‌ باشووری کوردستان.

ئه‌مڕۆ یه‌کگرتوویی گه‌له‌که‌مان پێش هه‌موو ئه‌رکێک که‌وتووه‌ و یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌رشانه‌؛ با یه‌ک بگرین؛ با حزب حزبێن که‌ تا ئێستا داری له‌ کووله‌که‌ی ڕۆحی گه‌له‌که‌مان داوه‌، تووڕ هه‌ڵده‌ین؛ با یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕیز به‌ گژ نه‌ته‌ویستاندا بچین! با نه‌هێڵین دوژمن خاکی پیرۆزمان داگیر بکات.

 

داعش ژنانی ئه‌سیر هه‌ڕاج ده‌کات

با هه‌موومان به‌شداری ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ بین:

http://www.iranglobal.info/node/37598

 

ده‌سه‌ڵاتی بێ ده‌سه‌ڵات!

13.08.2014  - له‌ هه‌واله‌کانی ئه‌مڕۆدا بوو که‌ گوایه‌ داودئۆغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاگوتوویه‌تی

"دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک کۆماری نوێی عیراق 'حه‌یده‌ر عیبادی' وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیران دیاری کرد، نووری مالیکی ده‌یویست کۆدیتایه‌ک وه‌ڕێ بخات؛ من ئه‌و شه‌وه‌ نه‌خه‌وتم و په‌یوه‌ندیم به‌ ئه‌مریکاوه‌ گرت و توانیمان هه‌وڵه‌که‌ پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه‌."

 

ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ ڕاست بن، ده‌بێ ئه‌مریکییه‌کان له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌دا په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ندێک که‌سایه‌تی به‌رپرسی سیاسی و سوپایی عیراقه‌وه‌ گرتبێت (بۆ نموونه‌ حه‌ره‌سی سه‌ره‌ک کۆمار که‌ هه‌موویان کوردن) و لێی خواستبێتن به‌رگری له‌ سه‌رکه‌وتنی کۆدیتاکه‌ بکه‌ن. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێک بتوانێت به‌ چه‌ند ته‌له‌فون و په‌یوه‌ندی گرتن کۆدیتایه‌ک له‌ وڵاتێکی بێگانه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، دیاره‌ به‌ چه‌ند ته‌له‌فون و په‌یوه‌ندیگرتنیش ده‌توانێت کۆدیتایه‌ک وه‌ڕێ بخات!

 

ئه‌وه‌ بارودۆخ و ڕاده‌ی توانای حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌‌ له زۆرێک له‌‌ وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقای ئه‌مڕۆدا.

به‌خێر بێیه‌ جیهان کۆرپه‌ڵه‌!

له‌ جه‌نگه‌ی هه‌واڵی دڵته‌زێنی ڕۆژانه‌ی شه‌ڕ و کوشت وبڕ و ئاواره‌یی خوشک و براکورده‌کانماندا، هه‌واڵێکی خۆش گه‌یشته‌ گوێ. خوشکێکی ئێزه‌دی له‌ سه‌ر چیای سنجار کۆرپه‌له‌یه‌کی هێناوه‌ته‌ دونیا که‌ ناویان ناوه‌ چیا! له‌ دایکبوونی ئه‌و منداڵه‌ واتایه‌کی ته‌مسیلیی گرنگی هه‌یه: سه‌ره‌ڕای هێرشی دڕندانه‌ی ئیسلامییه‌کان بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان، ژیان و خه‌باتی کورد به‌رده‌وامه‌ و به‌ بوونی چیا و چیاکان، به‌رده‌وامیش ده‌مێنێته‌وه!  کورد نابڕێته‌وه‌ خه‌یاڵی خاوه‌ / به‌راتی نه‌جات به‌خوێن نووسراوه‌....

"چیا"گیان به‌خێر بێیت، سه‌رچاوی هه‌مووان!

 

ڕۆژه‌ سه‌خته‌کان

ئه‌وه‌ ناوی کتێبێکی کاک برایم چووکه‌ڵییه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی پێشوودا به‌ختی خویندنه‌وه‌یم هه‌بوو. من پێشتر دوو کتێبی دیکه‌ی نووسه‌رم خوێندبووه‌وه‌‌، ئه‌وان و ئه‌م کتێبه‌ و سێ کتێبی دیکه‌ش هه‌مووی به‌رهه‌می قه‌ڵه‌مێکی به‌رپرسن که‌ ته‌رخان کراوه‌ بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی پێشمه‌رگه‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ هێشتا دوو باڵی ئێستای حزب لێک جیا نه‌ببوونه‌وه‌.

بابه‌تی کتێبه‌که‌ نایاب و سه‌رنجڕاکێشه‌ و من تا ئێستا بابه‌تی وام سه‌باره‌ت به‌ دوو یان سێ برای شه‌هید نه‌خوێندبووه‌وه‌. نووسه‌ر لێره‌دا له‌ ژیان و خه‌باتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ کوردانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌دوێت که‌ لای که‌م دوو ڕۆڵه‌ی شیرینیان وه‌ک‌ پێشمه‌رگه‌‌ی حزب له‌ خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان دژ به‌ کۆماری ئیسلامیدا، قاره‌مانانه‌ شه‌هید بوون، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ش یه‌ک و دوو و ده‌ و بیست نین، سوپایه‌کن بۆخۆیان.

کتێبه‌که شێوازی ڕۆمانێکی مێژوویی هه‌یه‌؛ ڕووداوه‌کانی هه‌مووی ڕاستن به‌ڵام قه‌ڵه‌مێکی توانا شێوازی دڕاماتیکی پێداون‌. دوو برای خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆکان له‌ ژێر قورسایی زۆڵم و زۆری داگیرکه‌رانی کوردستان و بێ مافیی گه‌لی کورددا به‌ره‌و کۆڕی خه‌باتی چه‌کدارانه‌ ده‌کێشرێن و له‌گه‌ڵ پۆلێکی پێشمه‌رگه‌ی حزب ده‌که‌ون، له‌ میحوه‌ری  میاندواو، ساینقه‌ڵا، بۆکان و مه‌هاباد دا، له‌ چه‌ند هێرشی سه‌رکه‌وتووانه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی پاسداران به‌شداریی ئازایانه‌ ده‌که‌ن و له‌‌ شه‌ڕی به‌رگریدا شه‌هید ده‌بن. باوکی پێشمه‌رگه‌کان ده‌که‌وێته‌ زیندانی پاسدارانی جه‌هله‌وه‌ و تووشی ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار ده‌بێت به‌ڵام سه‌ری سه‌رفرازی خۆی به‌رز ڕاده‌گرێت و مل بۆ داگیرکه‌رانی خاکی کورد دانانه‌وێنێت.

شه‌رحی عه‌مه‌لیاتی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناو شار و‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاسگای گوندی نۆبار ته‌نیا به‌شێکن له‌و ڕووداوانه‌ی که‌ هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌کی کتێبه‌که‌ لێیان خاڵی نییه‌.  

ئاره‌زوو ده‌که‌م قه‌له‌می به‌ بڕشتی کاک برایم هه‌ر له‌گه‌ڕدا بێت و لاپه‌ڕه‌ی زیاتر و زیاتری ئه‌و مێژووه‌ پڕ له‌ شانازییه‌مان بۆ بنووسێته‌وه‌. به‌ڵام یه‌ک تکای برابچووکانه‌م لێی هه‌یه‌: با ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێت هه‌وڵ بده‌ین ورده‌کاریی خه‌بات و به‌رنامه‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ بۆ نه‌یار و دوژمنی گه‌له‌که‌مان شی نه‌که‌ینه‌وه‌‌ و ئه‌وان به‌ چۆنیه‌تی پلانه‌کان و به‌تایبه‌ت به‌ چۆنیه‌تی پشتیوانی کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌زانن. کورد هێشتا ڕێگایه‌کی پڕ که‌ندوکڵۆی له‌به‌ره‌ و ده‌بێ له‌داهاتوودا بیبڕێت، هه‌تا دوژمن که‌متر به‌ ورده‌کاریی به‌رنامه‌کانمان بزانێت، سه‌لامه‌تترین.

ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌نییه‌کانی کتێبه‌که‌:

برایم چووکه‌ڵی، "ڕۆژه‌ سه‌خته‌کان"، چاپی ؟، شوێن؟، ساڵی 2013، 222 لاپه‌ڕه‌، کوردی.

 

هه‌ڵبژارده‌ی شیعرێکی مه‌لای گه‌وره‌ (نه‌مر مه‌لا محه‌ممه‌دی کۆیی)

ئه‌م خاکه‌ دایکی تۆیه، که‌وته‌ ده‌ستی ئه‌جنه‌بی

ئه‌ی کوردی ساحیب غیره‌ت، تۆ چلۆن ڕازی ده‌بی؟

بۆخۆت ئه‌وا ده‌بینی دوژمن ئه‌رزت ده‌کێڵێ

پاش چه‌ند ساڵێکی دی هیچت به‌ ده‌ست ناهێڵێ...

ببنه‌ پۆلیس و عه‌سکه‌ر بۆخزمه‌تی مه‌فته‌نی

سه‌عی و غیره‌ت بۆ وه‌ته‌ن وه‌ک ڕۆحه‌ بۆ به‌ده‌نی...

ده‌ماغی منداڵه‌کان پڕکه‌ن له‌ حوببی وه‌ته‌ن

ته‌ربییه‌یان باش بده‌ن میللییه‌تیان فێر بکه‌ن!....

 

شیعرێک بۆ شنگال

کورد ... کورد ... هه‌ر کورد به‌سه‌

بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له‌ ڕه‌شه‌بای تاریکییه‌کاندا کفن بکات.

http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=7471&ID_map=27

 

گۆرانی "وه‌ته‌ن"، شه‌هرام نازری

ئه‌ی وه‌ته‌ن گه‌ر تۆ نه‌بی گیان و ژینم بۆچییه‌؟

دیمه‌نی جوان و ڕه‌نگین، پادشاهیم بۆ چییه‌؟...

https://www.youtube.com/watch?v=8hm9BdywS-c#t=62

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (50)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

500 ‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌ڕی چاڵدیران

 

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان، ڕۆژی 23/08/1514 ی زایێنی و 01/06/893 ی هه‌تاوی شه‌ڕی چاڵدیران ڕووی داوه. به‌و حیسابه‌، ئه‌مڕۆ‌ 500 ساڵی ڕه‌به‌ق به‌ سه‌ر شه‌ڕه‌که‌ و یه‌که‌م دا‌به‌ش بوونی کوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت – شه‌ڕێک که‌ له‌ نێوان شائیسماعیلی سه‌فه‌وی و سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی ڕووی دا و گه‌یشته‌ ئه‌نجامی شکستی ئێران و داگیر کرانی به‌شێک له‌ خاکی کوردستان و ئازه‌ربایجانی ئێران له‌ لایه‌ن سوپای عوسمانییه‌وه‌. من ساڵ و نیوێک پێش ئێستا بابه‌تێکم بڵاو کرده‌وه‌ و داوام کرد یادی ئه‌و ڕۆژه‌ تاڵه‌ له‌ هه‌مووشوێنێکی کوردستان بکرێته‌وه‌.

دیاره‌ هێرشی فناتیکه‌کانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' بۆ سه‌ر کوردستان و کاره‌ساتی شنگاڵ سه‌رنجی گه‌له‌که‌مانی به‌ره‌و ئه‌و مه‌ترسییه‌ ڕاکشاوه‌ و یادی کاره‌ساتی 500 ساڵ پێش ئێستا له‌ به‌رنامه‌ی کار وژیانی خه‌ڵکدا نییه‌، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی به‌ دامرکانی ئاژاوه‌ی شوێن که‌وتووانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پشتیوانه‌کانی هه‌ر له‌ تورکیاوه‌ تا هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی، مه‌سه‌له‌که‌ بکه‌وێته‌وه‌ به‌ر سه‌رنجی گه‌له‌که‌مان و هۆکاری درێژه‌کێشانی ئه‌و دابه‌شبوونه‌ و یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی خه‌ڵک و خاکی کورد، شی بکرێنه‌وه‌. پشت گوێ خستنی ئه‌م ئه‌رکه‌ قه‌بووڵی دابه‌شبوونه‌که‌ و درێژه‌کێشانی دواڕۆژیه‌تی. پێکهاتنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی که‌مترین کاره‌ که‌ ده‌بێ له‌م ساڵه‌دا به‌ڕێوه‌ ببرێت و بناغه‌یه‌کی به‌کرده‌وه‌ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی خاکه‌که‌مان دابنرێت. ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستیان بۆ پێکهاتنی کۆنگره‌که‌ دروست کرد له‌ به‌رانبه‌ر گه‌له‌که‌ماندا به‌رپرس ده‌مێننه‌وه‌.

 

مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان

واهه‌یه‌ له‌ مێژووی هاوچه‌رخی کورددا هیچ کات و ساتێک به‌ ڕاده‌ی ئێستا بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌شێک له‌ کوردستان واته‌ باشووری خاکه‌که‌مان گونجاو نه‌بووبێت؛ هه‌ر که‌س و هه‌ر ڕێکخراوه‌ و حزبێک ئه‌و ڕاستییه‌ نه‌زانێت یان به‌ ده‌سته‌قه‌سد بیخاته‌ پشت گوێ یان له‌وه‌ش خراپتر به‌رهه‌ڵست له‌ سه‌ر ڕێگای دابنێت شه‌رمه‌زاریی بۆ خۆی ده‌کڕێت. فه‌رموون ئه‌وه‌ سه‌ناتۆره‌ ئه‌مریکاییه‌کانن له‌ کۆنگره‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن، چما حزبه‌ کوردییه‌کان ئه‌وه‌نده‌یان باوه‌ڕ به‌خۆیی نییه‌ بتوانن به‌ ڕاده‌ی ئه‌وانیش بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بده‌ن؟ چما به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و نزیکایه‌تی له‌ ولاتانی دراوسێ لێیان ناگه‌ڕێت ئه‌و خه‌ونه‌ مێژووییه‌ به‌ ڕاست بگێڕن یان هیچ نه‌بێ به‌رگر و به‌ربه‌ستی له‌ سه‌ر ڕێگه‌ دانه‌نێن؟

https://www.youtube.com/watch?v=PzrL3HgUwwE&hd=1

   

 

یارمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان


ئه‌وه‌ ڕۆڵه‌یه‌کی گه‌له‌که‌مان که‌ هه‌موو پاشه‌که‌وته‌که‌ی پێشکه‌ش به‌ لێقه‌وماوانی شنگاڵ کردووه‌ و ئه‌وه‌ش فه‌رمانداری جاشی سه‌رده‌شت که‌ حیسابی یارمه‌تییه‌ نه‌غدییه‌کانی خه‌ڵک له‌ بانکی شاره‌که‌دا ده‌به‌ستێت. 

 

ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و مه‌شرووبات

ئه‌و کاره‌ی که‌ 34 ساڵ پێش ئێستا له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ چوو، ئه‌مڕۆ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" له‌ عیراق ده‌یکات.

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/180820141

 

ده‌ی داعش بۆ له‌وانه‌ خراپتره‌؟

ئه‌وان داعشی سوننه‌ن ئه‌وه‌ش مۆدێله‌ شیعه‌که‌ی له‌ ئێران. کابرای هه‌ژاریان له‌ شاری که‌ره‌ج هێناوه‌ سه‌ره‌تا دارکاری بکه‌ن ئینجا بیبه‌ن بۆ ئیعدام، هه‌مووشی به‌ حوکمی ئیسلامه‌ حه‌یاته‌که‌.

سه‌یری ئه‌و خه‌ڵکه‌ نه‌خۆشه‌ بکه‌ن که‌ دوورتر له‌ لای پشته‌وه‌ی وێنه‌که‌ وه‌ستاون و چاوه‌ڕوانن کاری شه‌للاق لێدان ته‌واو بیت و وکابرا ببه‌نه‌ ئه‌ولاتر له‌داری بده‌ن ئینجا ئه‌وان سه‌یری لاقه‌ فرتێکه‌ی بکه‌ن. مه‌لاکان چاوی خه‌ڵکیان ناسیاوی مردن و ئیعدام و خوێن کردووه و سی وچه‌ند ساڵه‌ به‌و که‌لتووره‌ ناموباره‌که‌ په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن. ده‌ڵێن خه‌ڵکانی وا له‌ ئێران په‌یدا بوون که‌ نان و پێخۆر هه‌ڵده‌گرن و که‌ڕه‌ی به‌یانی ده‌چن له‌ شوێنی ئیعدام جێگایه‌کی باش بۆ خۆیان ده‌گرنه‌وه‌ نه‌کا دواتر قه‌ره‌باڵغ بێت و سه‌یری ئه‌و شانۆ پڕ له‌ "ئه‌کشن" ه‌یان له‌کیس بچێت‌:

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/08/184156.php

 

 

بر جبین این کشتی نور رستگاری [هست؟]

ئه‌و کولتووره‌ چه‌ند ده‌یه‌ی کێشاوه‌ تا گه‌یوه‌ته‌ ئه‌م شوێنه‌؛ چۆن و که‌ی ده‌گۆڕرێت، نازانم. بڵێی من بتوانم ئه‌و ڕۆژه‌ ببینم؟

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/07/140718_l13_ahya_iran_tehran_pics.shtml

 

یونسکۆ و میراتی فه‌رهه‌نگیی ژێر مه‌ترسی

شه‌ڕی ئێستای ده‌وله‌تی ئیسلامی له‌ کوردستان جگه‌ له‌ مه‌ترسیی گیانی و ماڵی مه‌ترسییه‌کی دیکه‌شی ناوه‌ته‌وه‌: مه‌ترسی له‌ناوچوون و وێرانبوونی شوێنه‌واری فیزیکی و مه‌عنه‌ویی گه‌له‌که‌مان و پاشماوه‌ی فه‌رهه‌نگی گه‌لانی دیکه‌ی پێش ئێمه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا، شتێک که‌ به‌ پووڵ و پاره‌ له‌کڕین نایه‌ت و ئه‌گه‌ر فه‌وتا ئیتر فه‌وتاوه‌. ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی گه‌له‌که‌مانه‌ له‌ و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ئێستادا که‌ باشترین هه‌لی بۆ له‌ناوبردنی که‌له‌پووره‌که‌مان ڕه‌خساندووه‌ و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌تانی به‌ قاچاخچی و شوێنه‌واردزی نێونه‌ته‌وه‌یی داوه‌ بتوانێت له‌و حه‌وزه‌ لیخنه‌ سیاسییه‌ی ئێستاداماسی بگرێت، به‌ هه‌موو تواناوه‌ پارێزگاری له‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌کانمان بکه‌ین و به‌گژ قاچاخچیانی دژبه‌ری فه‌رهه‌نگه‌که‌ماندا بچینه‌وه‌، له‌قاویان بده‌ین و ده‌رفه‌تی گزی کردن له‌ سامانه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مێژووییه‌کانمانیان پێ نه‌ده‌ین.  

http://www.bbc.co.uk/persian/blogs/2014/08/140806_l44_nazeran_heritage_syria_iraq.shtml

 

 

ئۆسکارمانی ڕاسته‌قینه‌

ئه‌وه‌ی تا ئێستا کورد له‌ "ئۆسکارمان" ڕۆژهه‌ڵاتناس و زمانه‌وانی ئاڵمانی بیستووه‌ و خوێندۆته‌وه‌ ته‌نیا ئه‌و به‌یت و باوانه‌ بووه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی موکریانی گردوکۆ کردوون و له‌ کتێبی توحفه‌ی موزه‌ففه‌رییه‌دا خستوویه‌ته‌‌ به‌رچاو‌ (بۆ نموونه‌، له‌به‌ر نووسینه‌وه‌ی توحفه‌ی موزه‌ففه‌رییه‌‌‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا هێمنی نه‌مره‌وه‌ یان کاره‌ تازه‌کانی کاک جه‌عفه‌ر حوسه‌ین پور (‌هێدی)). وا ئێستا لێکۆڵه‌رێکی کوردی کرماشانی دانیشتووی ئاڵمانیا ئاسۆی ئوسکارمان ناسیی به‌رفراوانتر کردۆته‌وه‌ و پاش‌ 10 ساڵ کار و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دوو ناوه‌ندی زانستگه‌یی ئاڵمانیا که‌ نووسراوه‌ و یادداشته‌کانی ئۆسکارمانیان لێ ڕاگیراوه‌،  کتێبێکی به‌ زمانی ئاڵمانی نووسیوه‌ و ئۆسکارمانی له‌ ڕوانگه‌یه‌کی گشتیتر و به‌رفراوانتره‌وه‌ به‌ خه‌ڵک ناساندووه‌.

به‌رنامه‌ی تازه‌ی "ڕوانگه‌"ی کاک حه‌سه‌نی قازی ئه‌و لێکۆڵه‌ره کورده‌ و کاره‌که‌یمان پێ ده‌ناسێنێنێت:

https://www.youtube.com/watch?v=aK9RgDqEFKg&feature=youtu.be

ئه‌وه‌ش بابه‌تێک سه‌باره‌ت به‌ کتێبه‌که‌ی کاک موجته‌با له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕێکی فارسی:

http://www.akhbar-rooz.com/news.jsp?essayId=58894

 

کورد و دیارده‌یه‌ک به‌ ناوی "سیمین بهبهانی"

شیعری فارسی بۆ‌ ماوه‌ی 1200 ساڵ له‌ چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراوی بعه‌رووزی نه‌یتوانی بچێته‌ ده‌رێ تا ئه‌وه‌ی نیما و لاهووتی له‌ بارودۆخی دوای مه‌شرووته‌دا توانییان له‌و جوغزه‌ قورس و قایمه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خۆیان شیعریشیان له‌و زیندانه‌ ڕزگار کرد.

شیعری نوێ به‌ڵام نه‌یتوانی شیعری عه‌رووزی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ مه‌یدان ده‌ربکات و هه‌ندێک کلاسیک وێژی مه‌زنی وه‌ک شه‌هریار وئه‌بولقاسم حاله‌ت نه‌یانهێشت وه‌جاخی شیعره‌که‌ کوێر بێته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا شیعری عه‌رووزی بۆ ماوه‌ی 40 – 50 ساڵ شه‌له‌ شه‌ل به‌ شوێن شیعری نوێدا ڕێگای بڕی.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا شیعری عه‌رووزی زیندوو کرده‌وه‌ شه‌هریار نه‌بوو، سیمین بهبهانی بوو. شه‌هریار ده‌یتوانی لاسایی گه‌وره‌ گه‌ورانی پێش خۆی بکاته‌وه‌ و له‌ ئیستقباڵی حافز دا زیاد له‌ نیوه‌ی دیوانه‌که‌ی سه‌رله‌نوێ بهۆنێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ خوێنی تازه‌یان نه‌ده‌خسته‌ ده‌ماری شیعری کلاسیکی فارسییه‌وه‌. ئه‌وه‌ی وا ئه‌و موعجیزه‌یه‌ی کرد، سیمین بهبهانی بوو. تا سه‌رده‌می ئه‌و ‎غه‌زه‌ل له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و 19 به‌حره‌ داده‌نرا که‌ "فه‌راهیدی" ده‌ست نیشانی کردبوو و که‌س نه‌یده‌وێرا له‌و قاڵب و بڕگه‌ دیاری کراوانه‌ی کێشی شیعر بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. سیمین ئه‌و قاڵبانه‌ی شکاند و هه‌ر ته‌نیا خۆی له‌ 34 قاڵبدا غه‌زه‌لی گوت. ئه‌و ڕچه‌شکێنییه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ک گه‌وره‌ بوو که‌ ناوی "نیمای غه‌زه‌ل" یان پێدا. بایه‌خی کاره‌کانی سیمین ته‌نیا له‌ قاڵب شکێنی و کاری فۆڕمالیستیدا نییه‌ به‌ڵکوو ئه‌و نوێکردنه‌وانه‌ له‌ شیعره‌کانیدا هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ به‌رپرسیایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.

شیعری عه‌رووزیی کوردیش چاره‌نووسێکی هاوسانی شیعری فارسی هه‌یه‌ و له‌مێژه‌ له‌ قوڕ چه‌قیوه‌. ئێمه‌ش ڕچه‌شکێنێکی بوێری وه‌ک سیمین بهبهانیمان ده‌وێت که‌ به‌ لێزانی و پسپۆڕیی نه‌ک به‌ شێوه‌ی میکانیکی ئه‌و حه‌وزه‌ مه‌نده‌ بشڵه‌قێنێت و ڕۆح بخاته‌وه‌ به‌ژنی ویشکهه‌ڵاتووی شیعری عه‌رووزیی کوردییه‌وه‌. من له‌ ڕوخساری هه‌ندێک کلاسیک وێژی موکریاندا ئه‌و توانایه‌ ده‌بینم، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ کێ ده‌بێته‌ نیمای غه‌زه‌لی کوردی و که‌ی؟

ئه‌وه‌ پارچه‌ شیعرێک به‌ ده‌نگی سیمین بهبهانی بۆ یاد کردنه‌وه‌ له‌ که‌سایه‌تییه‌ک که‌ ژیان و هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌توانێت ده‌رسێک بێت بۆ ئێمه‌ش‌:

https://www.youtube.com/watch?v=aBtbniteiOM

 

ئه‌وه‌ش شیعرێک که‌ سیمین بهبهانی بۆ ئیعدامی نه‌مران شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و میهدی ئیسلامی گوتووه‌. له‌ شیعره‌کاندا هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندیی کاری بهبهانی واته‌ نوێخوازی له‌ فۆرمدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسیایه‌تی سیاسی به‌ ئاشکرا ده‌بینرێن:

https://www.youtube.com/watch?v=_MgYqya1zDc

 

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (51)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

کلکی که‌ڵه‌شێره‌که‌ ده‌رکه‌وت!

29/08/2014 – ئه‌م مانگه‌ مانگێکی پڕ ڕووداو بوو. گه‌رچی کاره‌ساته‌کان هێشتا به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ندێک ته‌پ وتۆزی ڕووداوه‌کان، گه‌لێک ڕاستی ده‌رکه‌وتوون. هه‌ر له‌ کارامه‌ نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی کورده‌وه‌ تا نه‌بوونی چه‌ک وچۆڵی ڕۆژین و نه‌بوونی ڕاهاتنی چه‌ندساڵه‌ و کێشه‌ و شه‌ڕه‌ ده‌ندووکه‌ی نێوان حزب و لایه‌نه‌ کوردییه‌کان و بێ ماڵ و حاڵ بوونی به‌شێک له‌ هاونیشتمانییه‌کانمان تا ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له‌ کاروباری کوردستان.

داعشی 'به‌ قسه'‌ دژی شیعه،‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا سیاسه‌تی هێرشکارانه‌ی خۆی گۆڕی، شیعه‌ی له‌پڕ له‌بیر چوونه‌وه‌ و ڕووی شه‌ڕی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کرایه‌ کورد‌ی سوننه‌ی هاو مه‌زهه‌بی خۆیان!

ئه‌مریکییه‌کان هه‌وساری "ده‌وله‌تی ئیسلامی" یان شل کرد تا هات و گه‌یشته‌ 40 کیلۆمه‌تریی هه‌ولێر، حکوومه‌تی تورکیا هیچ هه‌نگاوێکی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه‌ هیچ، به‌ قسه‌ش مه‌حکوومی نه‌کرد؛ ئه‌ندامانی داعش له‌ گوندی ڕه‌یحانلی تورکیا به‌ سه‌ربه‌ستی خولانه‌وه‌ ‎(هه‌واڵی هه‌فته‌ی پێشووی ما‎ڵپه‌ڕی ناوه‌ندی نووچه‌ و شرۆڤه‌ی ڕۆژ) و وا ئێستاش "سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ره‌ی‌ توركمانی [له‌ که‌رکووک] گوتوویه‌تی: "سێ چه‌كداری‌ داعشیان گرتووه‌ و دوای‌ پشكنینیان ده‌ركه‌وتووه‌ پیاوی ده‌زگای‌ هه‌واڵگیری‌ توركیان." (ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، ڕۆژی 28/8/2014).

پیلان له‌وه‌ ئاشکراتر نابێت: ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا و له‌ پێش هه‌موویاندا ئه‌مریکا به‌ هاوکاریی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران شمشیری داموکلێسی داعیشیان له‌ سه‌ر سه‌ری حکوومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ڕاگرت، ئه‌مریکا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌می گیرانی مووسڵدا 3 جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی کۆبووه‌وه‌ و پێکه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ پێکهاتنێک له‌سه‌ر لابردنی مالیکی؛ له‌ ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌ی کوردیان کرده‌ هاوسه‌نگه‌ری جه‌یشی عیراقی، و به‌ قیمه‌تی وێرانیی به‌شێک له‌ خاکی کوردستان و ئاواره‌یی سه‌دان هه‌زار هاونیشتمانیمان له‌ شنگال و که‌لار و جه‌له‌ولا، ئاگری سه‌ربه‌خۆخوازیی کوردیان دامرکاند، وه‌زیره‌ کورده‌کانیان گه‌ڕانده‌وه‌ به‌غدا و کوردیان کرده‌ چاوله‌ده‌ستی خۆیان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته‌یه‌کی وه‌زاره‌تیان پێ ببه‌خشرێت و به‌زه‌ییان به‌ کاربه‌ده‌ستانی مووچه‌بگیردا بێت و پاره‌یه‌کیان بۆ حه‌واڵه‌ بکه‌ن. هیچکام له‌و چه‌کانه‌ش که‌ دایانه‌ پێشمه‌رگه‌ی کورد نه‌ک هه‌ر تانک و تۆپ به‌ڵکوو دژه‌ تانکیشی تێدا نه‌بوو، ته‌نیا کۆڵه‌وه‌ژه‌که‌ی جارانیان خسته‌وه‌ سه‌ر شانی، ساڵانی شاخیان بۆ زیندوو کرده‌وه‌ و ته‌نیا مۆده‌ی چه‌که‌کانیان گۆڕی و کردیانه‌ ڕۆژئاوایی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواڕۆژیشدا ئه‌گه‌ر به‌غدا یان هه‌ولێر چه‌کیان له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ کڕی، کڕی، له‌وانی بکڕن نه‌ک له‌ ڕووسیا! ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خێر وبێری بۆ ئه‌وان هێنا و وێرانی و خوێن و فه‌رامۆش کردنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورد- ئه‌وه‌ ئه‌نجامی یه‌ک مانگ کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی داعشه‌! ده‌ستیان خۆش نه‌بێت!   

کاره‌ساتی شنگال درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ‎ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، هێشتا سه‌دان خوشک و برای ئێزیدیمان‌ به‌چیای‌ شه‌نگاله‌وه‌ن. فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا و بریتانیا دوای چه‌ند ڕۆژێک به‌جێیان هێشتوون قه‌یدی ناکات، ئه‌ی خۆمان چی؟ چۆن پاساوی ئه‌م که‌مته‌رخه‌مییه‌ ده‌درێته‌وه‌ که‌ ئێستاش ژن و منداڵی ئێزیدی به‌ چیاوه‌ن و به‌رپرسانی حکوومه‌ت و حزبه‌کان پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه‌؟

 

عوله‌مای ئیسلام و کورد

ڕاست له‌ جه‌نگه‌ی هێرشی داعش و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان، ڕۆژانی 20 تا 22 ی ئه‌م مانگه‌ کۆنگره‌ی گشتی "زانایانی ئیسلام" له تورکیا به‌سترا‌. له‌ به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌که‌دا باسی مار و مێروو کرا و له‌ ئاسیاوه‌ بۆ ئه‌فریقا ته‌نانه‌ت تاوتوێی کێشه‌کانی وڵاتی جیبوتیش کرا، به‌ڵام دوور و نزیک ناوێک له‌ کورد نه‌هات که‌ له‌و ڕۆژانه‌دا که‌وتبووه‌ به‌ر هێرش‎رشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئیتر کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان پێشکه‌شی شاقه‌لیان بێت. ئافه‌ره‌م مامۆستایانی زانای ئۆممه‌تی ئیسلام!

له‌ مه‌لایه‌کی بانه‌یی ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن گوتوویه‌تی ئه‌و چییه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن عوله‌ما عوله‌ما، چل که‌سمان پێکه‌وه‌ کۆ ببینه‌وه‌ ناتوانین شه‌مچه‌ (گۆگرد) ێک دروست بکه‌ین ئه‌ی ئێمه‌ چ عالمێکین!

http://www.awene.com/article/2014/08/26/35210

 

بوون به‌ ئێزه‌دی "مه‌عنه‌وی"

28/8/2014 - به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئێستای ماڵپه‌ڕی ڕووداو، ژماره‌یه‌ک ڕووناکبیری کورد وه‌ک پشتگیری کردنێکی خوشک و برایانی ئێزه‌دی، ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی سیمبولیک بوون به‌  ئێزه‌دی.

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2708201417

به‌داخه‌وه‌م که‌ من ناتوانم ئه‌و کاره‌ بکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای ئایینیم نییه تا بیگۆڕم‌، هه‌ر دڵنیاش نیم ئه‌م کاره‌ سیمبولیکانه‌ بتوانێت برینی قووڵی ئێزه‌دییه‌کان ساڕێژ بکات یان داهاتوویه‌کی به‌ متمانه‌یان له‌ ناوچه‌یه‌کدا بۆ دابین بکات که‌ تاعوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تان وپۆی داگرتووه‌.

 

به‌ڵام منیش له‌ ڕابردوودا له‌و چه‌شنه‌ کاره‌ "سیمبولیک"انه‌م کردووه‌! ساڵی 1996 واته‌ 18 ساڵ پێش ئێستا که‌ یه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاری ڕۆژله‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئێزه‌دیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ئاڵمانیا ده‌رچوو، من به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کم بۆ ناردن که‌ چوار نوێژ و دۆعای ئێزه‌دیانی تێدا بوو و کاتی خۆی نه‌مر میدحه‌ت به‌درخان بڵاوی کردبووه‌وه‌.[1] نامه‌یه‌کیشم کرده‌ هاوڕێی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ و تێیدا خۆشحاڵی خۆم به‌ ده‌رچوونی گۆڤاره‌که‌ ده‌ربڕی، ئینجا نووسیم: "ئێوه‌ ئه‌رکێکی گه‌وره‌ وگرانتان هه‌یه‌ بۆ پاراستنی کولتور و مێژووی ئێزه‌دی... ئێوه‌ زوڵمتان لێ کراوه‌ و ئاسه‌وارتان له‌ناو براوه‌.:‎" له‌ کۆتاییشدا گوتم: "ئه‌گه‌ر زه‌مانێک بمه‌وێ ئایینێک بۆخۆم هه‌ڵبژێرم، هیچ دوو دڵ نیم له‌وه‌ی ببم به‌ ئێزه‌دی. ئایینی ئێوه‌ زیاد له‌ هه‌موو ئایینێکی دیکه‌ی جیهان کوردییه‌ و بۆ کورده‌..." ئه‌وه‌ کۆپی نامه‌که‌مه‌ که‌ له‌ ژماره‌ 2 ی گۆڤاره‌که‌دا بڵاویان کردبووه‌وه. ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌کی ناپیشه‌یی ئه‌درێسی سه‌ر نامه‌که‌شیان ڕاگه‌یاندبوو باش بوو من ئه‌درێسێکی هه‌ڵه‌م له‌ سه‌ر نامه‌که‌م نووسیبوو! ئه‌وه‌ش کۆپی لاپه‌ڕه‌ 120 ی گۆڤاری ڕۆژ، ژماره‌ 2، نیسانی1997:


 

[1] . واهه‌یه‌ کاره‌که‌ی میدحه‌ت به‌درخان بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و زوڵمانه‌ بووبێت که‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌ خه‌ڵکانی ناموسوڵمانی ناوچه‌که‌یان کردبوو!

 

 

سایه‌تان که‌م بێت!

زەریف [ وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ت ئێران له‌ به‌غدا] وتی: “جێگای سوپاسە کە هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەکورد و عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکەوە لە ژێر سایەی مەرجەعی شیعە دژی تیرۆریستان شەڕ دەکەن.”  (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 24.08.2014)

 

جه‌نابی "سایه‌" ته‌شریفیان له‌ نه‌جه‌ف له‌به‌ر کووله‌ر دانیشتووه و ‌پێشمه‌رگه‌ی کورد له‌ چۆقه‌ چۆقی گه‌رمای چله‌ی هاوینی جه‌له‌ولا به‌ گولـله‌ی داعش ده‌کووژرێت؛ ئه‌گه‌ر کووژرا دیاره‌ بۆخۆی کووژراوه،‌ ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌وت ئه‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ی مه‌ڕجه‌عدا بووه‌!

 

تۆ بڵێی شتێک هه‌بێت‌ له‌و‌ "سایه"‌ 1400 ساڵه‌یه‌ی سه‌ر سه‌رمان‌ قورستر بێت؟

ترشیات و جه‌ژنی عمر کشان!

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ مووسڵ، مه‌شرووب هیچ، فرۆشتنی ترشیات و چه‌ره‌س (آجیل) یشی قه‌ده‌غه‌ کردووه‌. گه‌لێک دووکانی ئه‌و شتانه‌ قه‌پات بوون به‌ڵام دیاره‌ بۆ قاچاخچی فه‌رقی نه‌کردووه‌! تا ئێستا مه‌شرووبیان له‌ مووسڵه‌وه‌ ده‌برده‌ تاران، لێره‌ به‌دواوه‌ ترشیاتی "یه‌ک و یه‌ک" له‌ تارانه‌وه‌ ده‌گه‌یێننه‌ مووسڵ! ئه‌وه‌ی سوودی کردبێت مه‌لاکانی ئێرانن هه‌م مه‌شرووب که‌متر ده‌گاته‌ ناو وڵاتی ئیمامی زه‌مان، هه‌م به‌رهه‌می ترشیاتی ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د زیاتر ده‌فرۆشرێت!

 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ شیعه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ جه‌ژنی "عمرکشان" دا له‌ کوێ ده‌توانن توو کووله‌که‌ و توو گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ بکڕن و بیترووکێنن! حه‌یف نییه‌ ئه‌و نه‌ریته‌ 'پیرۆزه‌' ی سه‌فه‌وییه‌کان باوی نه‌مێنێت؟ تۆ بڵێی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و شه‌وه‌دا که‌ڵه‌وه‌ی یاساکه‌ له‌ سه‌ر ملیان هه‌ڵنه‌گرێت و لێیان نه‌گه‌ڕێت دوای ئه‌وه‌ی نوێژی خه‌وتنانیان به‌ جه‌ماعه‌ت کرد، شادییه‌ک بکه‌ن، هه‌ڵپه‌ڕن و گۆرانی بڵێن: "عمر عمرو هوو هوو....!"

 

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/54156

 

 

ناوچه‌که‌ گورگی که‌م بوو، یه‌کیشیان به‌ گه‌می بۆهێناین!

"ئەبوبەکر شیکاو، سەرکردەی بۆکۆ حەرام خەلافەتی ئیسلامی لە شاری بولایە لە باکووری نێجیریا راگەیاند.... و پشتگیری خۆیشی له‌ ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش راگەیاند." (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 24.08.2014)

جزیره‌ده‌ قورد ئازیدی، بیریدا گه‌مینان گه‌لدی! (مه‌ته‌ڵێکی ئازه‌ربایجانی)

 

پێداچوونه‌وه‌ی کتێب

له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند کتێبم خوێندۆته‌وه‌ و یادداشتم له‌به‌ر هه‌ڵگرتوون، به‌ڵام مام داعش نایه‌ڵێت چه‌ند دێڕێکی ورده‌ فه‌رمایشتیان ته‌رخان بکه‌م. به‌ڵێن بێت هه‌فته‌ی دادێ ئیتر به‌ قسه‌یان نه‌که‌م و بچمه‌وه‌ سه‌ر باسی که‌ر وتێڕه‌که‌!

 

وتارێک سه‌باره‌ت به‌ شارسانیه‌تی مانناکان

ناوچه‌ی موکریان به‌شی سه‌ره‌کی بووه‌ له‌ خاکی حکوومه‌تی مانناکان پێش هاتنی ماد و ئاریاییه‌کان. ئه‌وه‌ وتارێکی به‌پێزه‌ سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ئه‌و پێشینییانه‌ی ئێمه‌.

به‌شی 1 و 2

http://nnsroj.com/article.aspx?id=7280&ID_map=25

http://nnsroj.com/article.aspx?id=7394&ID_map=25

 

خه‌ڵک خاوه‌ن زه‌وقن

وێنه‌یه‌کی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می ئێرانه‌، ته‌نیا بۆیه‌م لێره‌ داناوه‌ کۆمێنتی بینه‌ران‌ بخوێننه‌وه‌ و بزانن بینه‌رانی ئاسایی چه‌نده‌ خاوه‌ن زه‌وقن و چۆن ده‌توانن به‌ ته‌نز و ته‌وسه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ن!‌

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/08/184680.php

 

گرووپی 'ئاوازی وون'

به‌ شوێن لایه‌لایه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕام که‌ خانمی هونه‌رمه‌ند چیمه‌ن ره‌حیمی بۆ منداڵانی شنگاڵی گوتووه‌ و له‌سه‌ر فه‌یسبووک دانراوه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ سه‌ر یوتیووب نه‌مدییه‌وه‌ به‌ڵام چاوم به‌ کاره‌کانی گرووپی "ئاوازی وون" که‌وت. کاری جوانیان تۆمار کردووه‌، ده‌ستیان خۆش بێت و ماندوو نه‌بنه‌وه‌.  ئه‌وه‌ ئه‌درێسه‌که‌یانه‌:

https://www.youtube.com/results?search_query=Awazi+Win

سه‌رچۆپی کێشی هونه‌رمه‌ند

گه‌ڕی شایی ئه‌گه‌ر وا خۆش گه‌ڕا، له‌ گاوانیشدا هه‌ڵپه‌ڕی هه‌ر خۆشه‌! حه‌یف فیلمه‌که‌ نایکێڵێت! ده‌ستی ئه‌وانه‌ خۆش که‌ له‌ سه‌ر فه‌یسبووک بڵاویان کردۆته‌وه‌:

https://www.facebook.com/video.php?v=929196820427738&fref=nf

 

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (52)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

خۆزگه‌م به‌ مانگی ڕابردوو!

4/9/2014 - وا مانگی هه‌شت هاته‌ کۆتایی. سه‌ره‌تای مانگ شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ شێعه‌ی عاره‌ب بوو به‌ڵام کۆتایی مانگ هێرشی ده‌وله‌تی ئیسلامی بوو‌ بۆ سه‌ر کورد! هه‌وساری داعش‌ کێ وه‌ریسووڕاند؟ کاره‌ساته‌که‌ چۆن ڕووبه‌ڕووی کورد کرایه‌وه؟ کوردی سه‌ربه‌خۆیی خواز چۆن بوو به‌ هاوسه‌نگه‌ری عه‌سکه‌ری مالیکی و پاسداری ئێرانی؟ چۆن به‌سیجیه‌ ئێرانییه‌کان له‌ گه‌رمیان به‌ر بوونه‌ ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ر گوتن و 'سه‌ردار سوله‌یمانی' له‌ ئامرلی به‌ تفه‌نگه‌وه‌ که‌وته‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ؟

وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌بێ له‌و 'میعمار' انه‌ بپرسرێت که‌ سه‌دساڵ پێش ئێستا بینایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتتی ناوینیان به‌و‌ شێوازه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ دامه‌زراند و ئێستاش له‌ کۆنفه‌رانسی ناتۆ له‌ ناوچه‌ی وه‌یڵزی بریتانیا خه‌ریکی سپی کاری کردن و گۆڕینی دیکۆره‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ده‌یه‌کی دیکه‌ش به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ بمێنێت. گرنگیش نییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ژار و ڕه‌ش وڕووتی ناوچه‌که‌‌ ده‌بنه‌ قوربانی یان وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی کورد‌ له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕدا ده‌کووژرێن یان وه‌ک خوشک و برایانی ئێزه‌دی و مه‌سیحیمان له‌ زێد و لانی خۆیان ئاواره‌ ده‌بن و له‌ ژێر چادری ڕێکخراوه‌ خێرخوازییه‌کاندا نانی سه‌ده‌قه‌ سه‌ری ده‌خۆن.

ئه‌وانه‌ خه‌سله‌تی گه‌وهه‌ریی سه‌رمایه‌دارین. زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه به‌رگێک نین کرابێتنه‌ به‌ر سه‌رمایه‌داری که‌ بتوانێت دایبکه‌نێت و بیگۆڕێت، ئه‌وانه‌ 'زات' ی سیستمه‌که‌ن و به‌ نه‌بوونی ئه‌وان ئه‌ویش بوونی نامێنێت.‌

قووڵایی برین

ڕاده‌ی بێ سنووری دژایه‌تی شیعه‌ وسوننه‌ی عیراق له‌م وتاره‌دا به‌ باشی ده‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها ده‌زانرێت که‌ میلیشیای شیعه‌ی ڕاهێنراوی ده‌ستی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان ده‌توانێ بۆ دواڕۆژی کورد و ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان چه‌نده‌ مه‌ترسیدار بێت:

http://ir.voanews.com/content/iraq-shiites-isil-guardian/2428278.htm

 

هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی پێشمه‌رگه‌

من نازانم "په‌یمانگای واشنتن" چییه‌ و کامه‌یه‌، به‌ڵام لێکدانه‌وه‌کانی وێده‌چێ ڕاست بن و له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای پێشمه‌رگه‌ی کورد دا یه‌ک بگرنه‌وه‌:

http://www.nuche.net/?p=17604

 

چه‌کی ئاڵمانیا بۆ کورد!

ئه‌وه‌ بابه‌تێکی کورته‌ برای به‌ڕێزم کاک ڕه‌حیم به‌هرام زاده‌ سه‌باره‌ت به‌و چه‌کانه‌ نوویسویه‌تی که‌ ئاڵمانیا ده‌یه‌وێت بۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردی بنێرێت. ڕۆژئاواییه‌کان دڕدۆنگن له‌وه‌ی چه‌کی پێشکه‌وتوو بۆ کورد بنێرن هه‌ربۆیه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه‌یانه‌ کۆماره‌ سۆڤیه‌تییه‌کانی پێشوو چه‌ک و چۆڵی بێ که‌ڵکی سیسته‌می کۆن بده‌نه‌ کورد. ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌ک له‌ کاره‌کانیان:

"هەندێ لەو چەکانەی بۆ کوردستان بەڕی دەکرێن (رۆکێتهاوێژی میلان) ئەوەندە کۆنن، کە ئەرتەشی ئاڵمان دەبوو پارەیەکی زۆر بۆ ئەوڕاقکردنیان خەرج بکا. بە پێی خەبەری کاناڵی تەلەویزیۆنی  ARD ئەو چەکانە ساڵی ١٩٧٨ بە رژێمی سوریەش فرۆشراون و سەرەڕای کۆن بوونیان زۆر کاریگەرن و بەکارهێنایشیان ئاسانە. هەر ئەو کاناڵە دەڵێ هێزەکانی داعشیش ئەو چەکەیان بەدەستەوەیە و بەکارهێنانی ئەوەندە هاسانە کە کوردەکانیش دوای دەورەیەکی فێرکاریی کورت دەتوانن بەکاری بێنن. هەر ئەو کاناڵە دەبێژێ لەوانەیە هێزی داعش پێویستیان بەو دەورە فێرکارییەش نەبێ.

جیا لەوەی ئەم شێوە باسکردنه‌ی کورد سوکایەتی پێکردنیه‌تی، ئەو راستییە تاڵەش دەنوێنێ کە دانی وەها چەکێک پارسەنگی هێز هێندە ناگۆڕێ."

http://www.tagesschau.de/inland/waffenlieferungen-112.html

ئەوە وێنه‌ی ئەو چەکەیە کە بۆ کوردی دەنێرن:

Milan-Panzerabwehrrakete | Bildquelle: Imago A

ئەوەش  چەشنی نوێی هه‌مان چه‌ک:

ANd9GcRlYqqL2DR-U1rBc9CbAO8cbmeqYECwl9BCrQPzndHJSDCJPSCS

کورد، ئامرلی و شاره‌داری ورمێ

31/8/2014 – هاوکات له‌گه‌ڵ شکانی ئابڵووقه‌ی شاری تورکمان نشینی ئامرلی و هێنانه‌ ده‌ری له‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که‌ به‌ به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی پێشمه‌رگه‌ی کورد گه‌یشته‌ ئه‌نجام، شاره‌داری شاری ورمێ شه‌کری شکاندووه‌ و فه‌رموویه‌تی کورد لێره‌ میوانن و هیچ مافێکیان به‌ سه‌ر شاره‌که‌وه‌ نییه‌.

ئه‌و چه‌شنه‌ ڕاگه‌یاندنه‌مان‌ پێشتر گه‌لێک جار له‌ زمان ڕێکخراوه‌ توندئاژۆ ناسیۆنالیستییه‌کانی ئازه‌ربایجان وه‌ک 'گاموح' یان له‌ بڵێندگۆی ته‌له‌فیزیۆنی وه‌ک 'گویناز تی ڤی' ه‌وه‌ بیستووه‌ و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی ئازه‌ربایجان له‌ مه‌جلیسی شۆڕای ئێرانیش لای که‌م دوو جار ئه‌و فه‌رمایشته‌یان ده‌رکردووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ کاربه‌ده‌ستێکی فه‌رمیی حکوومه‌ت به‌ ڕاشکاوی ڕایده‌گه‌یێنێت.

کورد هیچ نه‌بێت له‌ سه‌رده‌می حکوومه‌تی ماننا و ئورارتوو واته‌ پێش هاتنی ئارییاییه‌کان بۆ ناوچه‌که‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاوه‌ و چه‌ند هه‌زار ساڵێک دوای ئه‌وه‌ بوو‌ که‌ تورکی ئه‌فشار له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ ڕاگوێزرانه‌ شوێنی ئێستایان له‌ ئازه‌ربایجان وا ئێستا خۆیان کردۆته‌ خانه‌خوێ و ئێمه‌ به‌ میوان داده‌نێن‌!

ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌ توندئاژۆکانی ئازه‌ربایجان خزابێتنه‌ ناو ده‌سه‌ڵاتداریی حکوومی- که‌ خزاویشن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی خۆیان کردبێته‌ به‌شێک له‌ سیاسه‌تی فه‌رمیی وڵاته‌که- که‌ وێده‌چێت کردبێتیان، ئه‌وده‌م کورد ده‌بێ حیسابی کاره‌کانی بکات و ئاگادار بێت که‌ ئه‌وان له‌ ده‌رفه‌تی گونجاودا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وا ئێستا قسه‌ی بێ بنه‌مایه‌، ده‌که‌نه‌ کرده‌وه‌ و کردار. کورد ده‌بێ ئه‌مڕۆ بیر له‌و سبه‌ینێیه‌‌ بکاته‌وه‌.

جینۆسایدی کورد له‌ په‌ڕله‌مانی بریتانیا

تۆماری کۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی بریتانیا بۆ تاووتوێ کردنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و جینوسایدی گه‌لی کورد (ساڵانی 1888 1 89). کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ ڕۆژی 28/2/2014 دا له‌ له‌نده‌ن به‌سترا و ئێستا له‌ سه‌ر یوتیووب ده‌ست ده‌که‌وێت‌:

https://www.youtube.com/watch?v=3Z_Vkyv6CkQ

 

تۆماری ده‌نگی کورد له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا

به‌شی دووهه‌می وتووێژی مامۆستا حه‌سه‌نی قازی له‌گه‌ڵ ڕێزدار موجته‌با کۆلیوه‌ند له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی 'ڕاوێژ' ی 'ستێرک تی ڤی' دا بڵاو بووه‌وه‌. به‌رنامه‌که‌ ته‌رخانی‌ ژیان و کاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئاڵمانی ئۆسکارمان و ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ کرابوو که‌ کۆلیوه‌ند سه‌باره‌ت به‌ کاره‌کانی 'مان' ی کردووه‌. له‌ سه‌ره‌تا و کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا گۆرانییه‌کی کوردی به‌ ده‌نگی نه‌مر 'میرزا (دواتر، دوکتۆر جه‌واد) ی قازی' له‌ بنه‌ماڵه‌ی قازییه‌کانی مه‌هاباد بڵاو بووه‌وه. ئه‌و ده‌نگه‌ له‌ ساڵی 1908 دا له‌ ئاڵمانیا له‌ سه‌ر "سیله‌ندر" واته‌ ئوستوانه‌ تۆمار کراوه[1] و تا ئێستا پارێزراوه‌: زوڵفت به‌ قه‌دتدا که‌ په‌رێشان و بڵاوه‌... شیعری نالی.

من ئێستا حوزووری زیهنم نییه‌ و نازانم بۆ نموونه‌، ده‌نگی نه‌مران 'سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی' یان 'مه‌لا که‌ریم' و 'ڕه‌شۆ' یان که‌سانی دیکه‌ له‌ چ ساڵێکدا تۆمار کراون و ئایا که‌وتوونه‌ته‌ پێش ده‌نگی میرزا جه‌واد یان نا؟ هه‌رچۆنێک بێت، وێده‌چێت ئه‌و گۆرانییه‌ ئه‌گه‌ر یه‌که‌م ده‌نگی تۆمارکراوی کورد نه‌بووبێت، یه‌ک له‌ یه‌که‌م تۆمارکراوه‌کان بێت.[2]  ئه‌وه‌ لینکی به‌رنامه‌ی ڕاوێژ بۆ گوێ ڕاگرتن له وتووێژه‌کانی کاک حه‌سه‌ن و کاک موجته‌با و‌ ده‌نگی نه‌مر میرزا جه‌وادی قازی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی دوکتۆرجه‌واد که‌ ئه‌سڵه‌که‌ی لای کاک عه‌بدولکه‌ریمی قادرییه‌ و کاک حه‌سه‌نی به‌ڕێز بۆی ناردووم، گه‌لێکی سپاس ده‌که‌م: 

https://www.youtube.com/watch?v=6e3T5qa7eik&feature=youtu.be

بیست غه‌زه‌لی نالی

ئه‌وه‌ عینوانی سی دییه‌که‌ تێیدا کاک ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی بیست پارچه‌ غه‌زه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی شاعیری ناودار کورد مه‌لا خدری نالی به‌ ده‌نگێکی خۆش هاوڕێ له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خوێندۆته‌وه‌. سی دییه‌که‌ براده‌رێکی خۆشه‌ویستم بۆی ناردووم که‌ لێره‌دا سپاسی ده‌که‌م.

نالی (1795 تا 1855) یه‌ک له‌ گه‌وره‌ شاعیرانی کورده‌ و وه‌ک پێشڕه‌و و ڕچه‌شکێنی شیعری کرمانجی خواروو سه‌یر ده‌کرێت. وردبینی شاعیر و له‌تافه‌تی شیعره‌کانی، نالی له‌ شاعیرانی شێوازی ناسراو به‌ "هیندی"ی زمانی فارسی نزیک ده‌کاته‌وه گه‌رچی باوه‌ڕی گشتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و شێوازه‌ به‌ 'عه‌بدولڕه‌حمانی جامی' شاعیری سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م کۆتایی هاتبێت و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌‌ جامی به‌ "خاتم الشعراء" ناو براوه‌. باوه‌کوو له‌ سه‌رده‌می ژیانی نالیدا شێوازی "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی" له‌ ئێران باو بوو و شاعیران ڕوویان کردبووه‌وه‌ شێوازه‌کانی پێش هیندی (واته‌ عراقی و خۆراسانی) به‌ڵام که‌میش نه‌بوون ئه‌وانه‌ی وا له‌ سه‌ر ڕێبازی هیندی مابوونه‌وه‌ و سه‌مه‌ره‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر شاعیرێکی کوردی ناوچه‌ی سلێمانیش کارتێکه‌ریی هاتف و بیدلی له‌ سه‌ر بێت و له‌ وه‌رگرتنی وشه‌ی فارسی و عه‌ره‌بیشدا بێ په‌روا بێت. به‌ڵام له‌ عه‌ینی کاتدا شاعیره‌ کورده‌که‌ واته‌ نالی، ڕێبازێکی سه‌ربه‌خۆی کوردانه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو و نه‌بزی به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بزی شاعیرانی فارس لێی نه‌ده‌دا. شاعیرانی هاوچه‌خی نالی و دوای ئه‌و وه‌ک سالم و کوردی و وه‌فایی و ئه‌وانیتریش له‌ عه‌ینی هه‌ڵگرتنی خه‌سله‌ته‌ گشتییه‌کانی شێوازی هیندی، پێیان نایه‌ جێ پێی نالی و هه‌رکام به‌ ده‌ره‌جه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیی کوردانه‌ی خۆیان پاراست.

شیعره‌ هه‌ڵبژارده‌کانی کاک ماجد هه‌موویان جوان و له‌ دڵ نزیکن و هه‌ندێک فه‌ردی غه‌زه‌له‌کان به‌ گوێره‌ی سه‌لیقه‌ی ئه‌و، قرت کراون. زوربه‌ی شیعره‌کان (1 تا 12 و 19 و 20) غه‌رامی و هه‌ندێکی دیکه‌یان (13 تا 18) هه‌ڵگری په‌یامێکی ئایینی/ سۆفییانه‌ن، یان حافز گوته‌نی دژایه‌تی "زوهدی ڕیایی"‌ ده‌که‌ن. نازانم کێ ده‌توانێ شیعری نالی بخوێنێته‌وه‌ و مه‌جزووبی نه‌بێت ئه‌ویش به‌و ده‌نگه‌ خۆشه‌ی کاک ماجد و به‌و وه‌ستاییه‌ی ئه‌و. چه‌ند نموونه‌ له‌ شیعره‌ غه‌رامییه‌کانی نالی له‌ سه‌ر سی دییه‌کهی کاک ماجد و هاوکارانی‌:

‎*   شه‌و هات و ئه‌من مه‌ستی خه‌یاڵاتی که‌سێکم /  مه‌شغووڵی نه‌فه‌س گرتنی موشکین نه‌فه‌سێکم

وه‌ڵڵاهی کڵاوی سه‌ری من چه‌رخی ده‌ماڵی /  ببوایه‌ به‌ دامانت ئه‌گه‌ر ده‌ستڕه‌سێکم

*   جۆشش و تابه‌ له‌ نێو دیده‌یی گریانم دا  /  چ ته‌نوورێکه‌ له‌ ته‌ندووره‌یی تۆفانمدا!

تۆ که‌ حۆریت وه‌ره‌ ناو جه‌ننه‌تی دیده‌م، چ ده‌که‌ی  / له‌ دڵی پڕ شه‌ڕه‌ڕ و سینه‌یی سووزانمدا!

*   عومرێکه‌ به‌ میزانی ئه‌ده‌ب توحفه‌ فرۆشم / زۆرم کوت و که‌س تێنه‌گه‌یی، ئێسته‌ خه‌مۆشم

     سه‌رمه‌ستی شه‌ڕابی ده‌می تۆ بووم و ئه‌مێستاش /  قوربان سه‌ری تۆ خۆش که‌ نه‌ماوه‌ سه‌ری خۆشم!

"   منم سه‌رکرده‌تان بۆ له‌شکری غه‌م /  ده‌ترسم من بڕۆم بشکێ سوپاتان

*   لافی ده‌می تۆی غونچه‌ له‌ ده‌مدا بوو، به‌ عه‌مدا  / با، خوستی بڕی، خستی، که‌ مستێکی له‌ده‌م دا!

نموونه‌یه‌ک له‌ شیعری ئایینی (موسته‌زاد):

ئه‌ی مه‌تله‌عی ئه‌نواری هه‌موو قاسی و دانی  /  شه‌مسی سه‌مه‌دانی!

وه‌ک زه‌ڕڕه‌یی بێ جیلوه‌، نه‌ مه‌وجوود و نه‌ مه‌عدووم  /  جوویای به‌راتم

نموونه‌یه‌کیش له‌ شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی/ سۆفیانه‌:

بنواڕه‌ ویشکه‌ سۆفی و ڕه‌قسی به‌ هه‌لهه‌له‌  /  دیسان له‌ به‌حری ویشکی هه‌وا که‌وته‌ پێ مه‌له‌

شێخم! چ گه‌رمه‌ حه‌ڵقه‌یی زیکرت به‌ ڕه‌شبه‌ڵه‌ک  /  حاڵی ئه‌مانه‌ خۆ به‌ جه‌نابت موحه‌ووه‌له‌

دایم له‌ دووته‌ مێگه‌لی ژن، نێرگه‌لی پیاو  /  به‌م ڕیشه‌وه‌، له‌پێشه‌وه،‌ بووگی به‌ سه‌رگه‌له‌!

هه‌رگیز‌ له‌ گه‌وره‌یی کاره‌که‌ی کاک ماجد که‌م ناکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم چه‌ند هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ که‌وتۆته‌ تراکی 4 و 12 وه‌. هه‌روه‌ها کاک ماجید له‌ "ته‌کیه‌" کردن له‌ سه‌ر هه‌ندێک وشه‌دا خاڵی به‌ باشی نه‌پێکاوه. ته‌کیه‌ی نابه‌جێ هه‌ندێک جار توانیویانه‌ واتای شیعره‌که‌ش تا ڕاده‌یه‌ک بگۆڕن. له‌ شیعری:

هه‌تکی شوعله‌ی به‌رق و نه‌زمی دائیره‌ی گه‌روون ده‌کا

دا، ته‌کیه‌ ده‌بێ ته‌نیا له‌سه‌ر 'هه‌تکی' بێت نه‌ک له‌سه‌ر 'نه‌زمی' ده‌نا واتاکه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ ده‌گه‌ڕێت.

وه‌ڵڵاهی کولاهی سه‌ری من چه‌رخی ده‌ماڵی

ته‌کیه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر 'چه‌رخ' بێت نه‌ک ماڵین و...

ئه‌وه‌ی وا خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی به‌ تامتر کردووه‌، ئه‌و مۆسیقایه‌یه‌ وا کراوه‌ته‌‌ هاوڕێی شیعره‌کان. مۆسیقاکان‌ تایبه‌ت به‌و سی دییه‌ دانراون‌ و له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی شیعره‌کاندا یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌. من ناتوانم خۆشحاڵی خۆم ده‌رنه‌بڕم له‌وه‌ی به‌ به‌راوردی ئه‌و مۆسیقا جوان و ڕازاوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مۆسیقای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وا نه‌مران په‌روین خانم موعته‌مه‌د وه‌زیری و شوکروڵڵای بابان و خه‌ڵکانی دیکه‌ شیعری کوردییان به‌ ده‌نگی خۆشی خۆیان ده‌خوێنده‌وه‌ به‌ڵام ناچار بوون بۆ ناوپڕی به‌رنامه‌کان که‌ڵک له‌ مۆسیقای فارسی وه‌ربگرن- نه‌ریتێک که‌ چار و ناچار به‌ داخه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆش له‌ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کان هه‌ر ماوه‌‌. ئه‌م کاره‌ی کاک ماجد و هونه‌رمه‌نده‌ مۆسیقاره‌کان‌ ڕچه‌ شکێنییه‌کی باشه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌ریته‌ نابه‌جێیه‌ و گرنگایه‌تیدان به‌ مۆسیقای نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان.

هیوادارم خه‌ڵک به‌ پیری سیدییه‌که‌وه‌ بچن و هانده‌ر بن بۆ کاک ماجد که‌ بتوانێ کارێکی هاوچه‌شن بۆ شاعیرانی دیکه‌ی کوردیش به‌ڕێوه‌ ببات. سی دی ده‌نگ بۆ ناسیاو کردنی ئه‌و کوردنه‌ی وا ناتوانن کوردی بخوێننه‌وه به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ندێک به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌ گه‌لێک به‌که‌ڵکه‌.

"بیست غه‌زه‌لی نالی"؛ خوێندنه‌وه‌ی ماجد مه‌ردۆخی ڕۆحانی؛ مۆسیقا: عیرفان میرانی، ڕه‌شاد مورادی، به‌سیر میرزایی و ئومید حه‌یده‌ری؛ ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان؛ بڵاوکردنه‌وه‌: لاوان، کاردۆک، ستڕیۆ پارامۆنت.   

 

لایه‌ لایه‌ بۆ منداڵانی شنگاڵ

به‌ ده‌نگی خانمی هونه‌رمه‌ند چیمه‌ن ڕه‌حیمی (گۆرانییه‌که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ر خالقی گوتراوه‌).

https://www.facebook.com/video.php?v=430703967069719&fref=nf


 

[1] سیله‌ندر یه‌که‌م شێوازی تۆمار کرانی ده‌نگ بوو پێش ئه‌وه‌ی 'سه‌فحه‌' یان 'قه‌وان' بێته‌ ئاراوه‌.

[2] . یه‌که‌م ده‌نگی تۆمارکراوی ئێرانییه‌کانیش که‌ بریتییه‌ له‌ چه‌ند ڕسته‌یه‌کی قسه‌ی موزه‌ففه‌ره‌ددین شای قاجار،‌ به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پێش فه‌رمانی ساڵی 1906 ی مه‌شرووتییه‌تی ئێران له‌ تاران له‌ سه‌ر سیله‌ندر تۆمار کراوه‌.

********************************************

 

   ورده‌ فه‌رمایشت (53)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

ڕووناکبیری چه‌وسێنه‌ر

ڕووناکبیری کورد له‌ باشووری کوردستان به‌ ناوی کاری ڕووناکبیرییه‌وه‌ خه‌ڵکی هه‌ژار ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌. به‌شێکی به‌رچاوی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌رخواردی ڕووناکبیران ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بن و 'هێرشی ئه‌علامی' نه‌که‌نه‌ سه‌ر حکوومه‌ت. ئایا کۆمه‌ڵگای بچووکی باشووری کوردستان‌ پێویستی به‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ئیزگه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌ هه‌یه‌ که‌ ته‌نیا یه‌ک له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کان 600 فه‌رمانبه‌ری دامه‌زراندوه‌ و یه‌کیتریان بودجه‌ی ملیۆن ملیۆنی بۆ ته‌رخان کراوه‌؟ ئایا ڕاده‌ی ڕووناکبیریی کۆمه‌ڵگاکه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ که‌ وه‌ڵامده‌ری 800 چاپه‌مه‌نی ده‌وره‌یی بێت وا ئێستا له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و شاره‌کانی دیکه‌ی وڵات مۆڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌یان پێدراوه‌؟ زوربه‌ی ئه‌و چاپه‌مه‌نیانه‌ به‌ بێ پاره‌ ده‌درێنه‌ خه‌ڵک و زوربه‌ی کات به‌ بێ خوێندنه‌وه‌ش له‌ سه‌تڵی زبڵ ده‌خرێن! ئه‌و ده‌رده‌، ئه‌و برینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بۆچی باسی لێوه‌ ناکرێت؟ ئێستا به‌شێکی زۆر له‌ ڕووناکبیرانی کورد بوونه‌ته‌ ته‌له‌فونی سکه‌ و تا پاره‌یان تێنه‌خرێت ئیش ناکه‌ن! بۆچی ڕاستییه‌کان له‌ خه‌ڵک ده‌شارینه‌وه‌؟ بۆچی ناهێڵین پاره‌ی ئه‌و هه‌موو چاپه‌مه‌نی و ئیزگه‌ ته‌له‌فیزیۆنییانه‌ بدرێن به‌ ماڵ و چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری تێدا بحاوێنه‌وه‌؟

ڕه‌نگه‌ پاساوی ئه‌و هه‌موو بێعه‌داڵه‌تییه‌ ئه‌وه‌ بێت که بوترێت گوایه‌‌ ئاگاداری و زانیاریی ده‌به‌ینه‌ ناو خه‌ڵک؛ ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌! سه‌یرێکی تیراژ واته‌ دانه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ بکه‌ن که‌ ڕۆژانه‌ له‌ ده‌یان بنکه‌ی چاپه‌مه‌نی کوردستاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ و ده‌گمه‌ن واهه‌یه‌ له‌ 1000 دانه تێپه‌ڕ بکه‌ن! بزانن له‌و کتێبانه‌ی وا چاپ ده‌بن چه‌ندیان به‌ دیاری ده‌درێنه‌ دۆست و براده‌ر و که‌س وکار، چه‌ند که‌س ده‌یانکڕن و له‌وانه‌ش وا ده‌یکڕن چه‌ند که‌س ده‌یانخوێننه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ئامارێکه‌ به‌ سه‌یرکردنی چه‌ند کتێبی به‌رده‌ستی خۆم پێکم هێناوه‌. بیخوێننه‌وه‌ و قووڵایی برین هه‌ست بکه‌ن. ئه‌و کتێبه‌ی وا 500 دانه‌ی لێ چاپ ده‌کرێت چه‌ندی به‌‌ دیاری ده‌درێت، چه‌ندی به‌ نه‌خوێنراوی له‌ سه‌ر تاقه‌ داده‌نرێت و سه‌ره‌نجام چه‌ند که‌س ده‌یخوێننه‌وه‌؟ ئایا ئه‌و ژماره‌ خه‌ڵکه‌ پێویستیان به‌ 30 ئێزگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی و 800 ڕۆژنامه‌ وگۆڤار هه‌یه‌ هه‌مووشی به‌ بودجه‌ی حکوومه‌تێک که‌ چه‌ند مانگه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی بۆ نه‌دراوه‌ و خاو وخێزانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش برسی ماونه‌ته‌وه‌؟ ئایا درۆ ده‌که‌م که‌ ده‌ڵێم ڕووناکبیری کورد یه‌ک له‌ چه‌وسێنه‌رانی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌؟

فه‌رموون ئه‌وه‌ تیراژی هه‌ندێک کتێب له‌ باشووری کوردستان:

سه‌رجه‌می به‌رهه‌می محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ، 1000 دانه

بووژاندنه‌وه‌ی مێژووی زانایانی کورد، م. ع. قه‌ره‌داخی، 1000 دانه‌‌

ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، 1000 دانه‌

کێشه‌ی کوردستان له‌ ئاست تورکیادا، 1000 دانه‌

کاروانی هونه‌ری ماملێ، 1000 دانه‌

بیبلیۆگرافیای کوردناسی، 750 دانه‌

ژن له‌ بزاوتندا- فمینیزم و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی، 750 دانه‌

گۆڤارا ڕووناهی (چاپکراوه‌ی تازه‌)، 500 دانه‌

شیعر وپه‌خشانی سواره‌، 500 دانه‌

خۆتان و ئینسافتان، درۆ ده‌که‌م؟

 

دوانامه‌ی گیوی موکریانی بۆ کۆڕی زانیاری کورد

که‌سانێک له‌ نه‌وه‌ی دوای ئێمه‌، به‌ خۆیشمانه‌وه‌، تا ئه‌م نامیلکه‌یه‌ نه‌خوێننه‌وه‌ نازانن گیوی موکریانی کێ بووه‌، چ خزمه‌تێکی به‌ فه‌رهه‌نگ و زمانی گه‌لی کورد کردووه‌ و "کۆڕی زانیاریی کورد" له‌ به‌غدا چ زوڵمێکی لێکردووه‌ و چ به‌ڵایه‌کی به‌سه‌ر خۆی و فه‌رهه‌نگه‌ نووسراوه‌کانی هێناوه‌.

                              

پێگه‌ی کۆڕی زانیاری له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌ ناو کۆمه‌ڵانی گه‌لی کورد و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی وا به‌ زمان و ئه‌ده‌بی کورده‌واری کردووه‌ جێگه‌ی گومان نییه‌ و من لێی دڕدۆنگ نیم. به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی پێش ئێستا بابه‌تێکم له‌ به‌رگی نۆیه‌می زنجیره‌ کتێبی به‌نرخی مامۆستا محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌دا‌‎غیدا خوێنده‌وه‌ که‌ عینوانه‌که‌ی بریتی بوو له‌ "شیوه‌نێک بۆ کۆڕی زانیاری کورد" و هه‌ندێک زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆڕ و ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسی تێیدا ڕاگه‌یێنرابوو که‌ ئه‌گه‌ر له‌ قه‌ڵه‌می مامۆستا نه‌که‌وتایه‌ته‌وه‌ وا هه‌بوو باوه‌ڕی پێ نه‌که‌م (لاپه‌ڕه‌ 308 تا 317 ی کتێبه‌که‌). بۆ نموونه‌

ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌ سه‌ر ده‌ستنووسی زۆر و زه‌وه‌ندی کوردی و سه‌باره‌ت به‌کورد و له‌وانه‌، ده‌ستخه‌ته‌کانی کتێبخانه‌ی شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ و ته‌وفیق وه‌هبی هێنراوه‌ دوور له‌ باوه‌ڕن.

وا له‌م ڕۆژانه‌دا دو براده‌ری گه‌لێک خۆشه‌ویست به‌ جیاجیا دوو نوسخه‌ی نامیلکه‌یه‌کیان بۆ هێنام که‌ ڕێزدار کوردستان موکریانی بڵاوی کردۆته‌وه‌. ناوی نامیلکه‌که‌ 'دوانامه‌ی گیو بۆ کۆڕی زانیاری کورد'ه‌[1] وناوه‌رۆکی برێتییه‌ له هه‌ندێک نامه‌ی به‌رپرسانی ئه‌وده‌می کۆڕ وه‌ک نه‌مران مه‌سعود محه‌ممه‌د و شوکور مسته‌فا و دوکتۆر ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارفف هه‌روه‌ها ڕێزدار دوکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر بۆ گه‌وره‌ پیاوی مێژووی فه‌رهه‌نگ نووسین له‌ کوردستان واته‌ نه‌مر گیوی موکریانی و دوانامه‌ی گیویش بۆ ئه‌وان.

دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کان و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ بۆ چاپی یه‌ک له‌ فه‌رهه‌نگه‌کانی به‌ گیو ده‌درێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی وا به‌ ناوی چاپ کردنی فه‌رهه‌نگه‌که‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و ده‌خورێت، گیوی  ده‌ست ته‌نگ به‌ڵام ئه‌خلاق به‌رز نامه‌یه‌کیان بۆ ده‌نووسێت که‌ خوێندنه‌وه‌ی خوێن ده‌چزێنێته‌ ناو چاوی خوێنه‌ره‌وه‌. مرۆڤ ده‌بێ چه‌ند دوور له‌ ئوسلووبی ئه‌خلاقی بێت تا‌ بتوانێت به‌ڵایه‌کی ئه‌وتۆ به‌ سه‌ر که‌سێک بهێنێت که‌ خۆی گوته‌نی 30 – 40 ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به‌ختی ئاماده‌ کردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ کردبێت و "به‌ بێ چاوه‌ڕوانی فلسێک" دابێتیه‌ کۆڕ بۆ چاپ کردن به‌ڵام ئه‌وان بۆیان چاپ نه‌کردبێت. ئه‌وه‌ چه‌ند دێڕێک له‌ نامه‌که‌ی گیو که‌ له‌ 9/6/1977 دا بۆ کۆڕی نووسیوه‌؛ با ئێوه‌ش له‌و خه‌فه‌ته‌دا به‌شدار بن که‌ من به‌ خوێندنه‌وه‌ی نامیلکه‌که‌ وجوودی داگرتم:

"... به‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1915 ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی وشه‌ی هه‌موو شێوه‌ و زاراوه‌کان و گشت شوێنه‌واره‌کانی کوردانم... به‌نده‌ چل ساڵ پتره‌ له‌ کۆنترین شاری جیهاندا که‌ شاره‌ پیرۆزه‌که‌ی هه‌ولێره‌ جێگیر بووم. باوه‌ڕ ناکه‌م له‌وساوه‌ تا ئه‌مڕۆ که‌س منی له‌ نادی و چایخانه‌ و سینه‌ما و ته‌یاترۆ و دیوه‌خانان هه‌تا ده‌گاته‌ مزگه‌وت و ته‌کیه‌ وخانه‌قایان دیتبێ چونکه‌ ته‌نیا سه‌وداسه‌ر و گراو (عاشیق) ی ڕاژه‌ی زمان و وێژه‌ و مێژووی کوردی دواکه‌وتووم و به‌س.... سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت و ده‌رده‌سه‌ریی و شه‌ونخوونی و ئه‌رک ه‌ ته‌قه‌‌لا و تێکۆشانه‌ بێ وچانه‌ی که‌ 62 ساڵه‌ ده‌یکێشم.... له‌ ئێوه‌م بیست که‌ 4000 – 5000 دیناری بۆ ته‌رخان کراوه‌ خۆ ئه‌من فه‌رهه‌نگه‌که‌م به‌ خۆڕایی پێشکه‌ش کردوون به‌ بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی فلسێکتان لێ بکه‌م واته‌ ده‌سته‌ گوڵێکی که‌ به‌ لای که‌مه‌وه‌ 30 – 40 ساڵان ڕه‌نجم کێشاوه‌ هه‌روا پێشکه‌شم کردن... ده‌زانن که‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پیریش نه‌مرم له‌به‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ کوژندانه‌ی که‌ ئێخه‌یان گرتووم  به‌م زووانه‌ له‌به‌ر چاوتان ته‌فر وتوونا ده‌بم و ده‌سبه‌جێ به‌ ناوی کۆڕ و پسپۆڕه‌ زمانه‌وانه‌کانی کۆڕ‌ چاپیده‌که‌ن و شه‌قێک له‌ ناوی گیو هه‌ڵده‌ده‌ن که‌ له‌ ناو گۆڕی ته‌نگ و تاریکیشدا نه‌سره‌وم. ده‌ ئێستا داوا ده‌که‌م بۆ نامده‌نه‌وه‌؟ ... ئه‌من بۆیه‌م دانێ که‌ بۆخۆتانی  له‌ سه‌ر بنووسنه‌وه‌ یا بۆ چاپی؟ ... ئه‌من سه‌رده‌می لاوێتی و پیریشم له‌ سه‌ر داناوه‌...

 دزی لێکراو و ئابڕووبراو و دڵشکاو و هه‌تک کراو، گیوی چاره‌ڕه‌شی موکریانی"

 

مه‌عبه‌دی بێ نازی ئاناهیتا و Stonehenge ی به‌خته‌وه‌ر!

10/09/2014 - له‌ هه‌واڵی ئه‌مڕۆدا بوو که‌ هه‌ندێک شوێنه‌واری نوێ له‌ ده‌وروبه‌ری به‌جێماوی مێژوویی 'ستۆن هێنج' له‌ ناوچه‌ی 'ویڵتشێڕ' ی بریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه‌. ستۆن هێنج بریتین له‌ ژماره‌یه‌ک تاشه‌به‌ردی زه‌به‌لاح که‌ مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 3 تا 4 هه‌زار ساڵ پێش زایێن.

شوێنه‌که‌، گۆڕستانێک بووه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئایینی میتڕاییه‌وه‌ هه‌بێت. لانکه‌ی میتڕائیسم کوردستان و ئێرانه‌ که‌ دره‌نگتر باڵی کێشاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌فریقا و ئوروپا.

له‌ شاری کوردنشینی که‌نگاوه‌ر له‌ نزیک کرماشان په‌رستنگه‌یه‌ی ئاناهیتا فریشته‌ی پارێزگاری ئاو هه‌ڵکه‌وتووه‌ که‌ مێژووی کۆنی ئه‌ویش له‌ په‌یوه‌ندی میتڕائیسم (سه‌رده‌می ئه‌شکانییه‌کان)دایه‌ به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ناپارێزرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی تازه‌ی له‌ سه‌ر ناکرێت به‌ڵکوو حکوومه‌تی مه‌لاکان به‌ چاوی سووک سه‌یری ده‌کات و داویه‌ته‌ ده‌ست دز و قاچاخچی با ئاسه‌واری کافران بفه‌وتێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی تاڵه‌بان له‌گه‌ڵ هه‌یکه‌لی بوودای کرد. ئه‌وان له‌کوێ و ئێمه‌ له‌کوێ!

 

کورده‌ حه‌یاته‌که‌ ده‌سته‌ گوڵێکی دیکه‌ی به‌ ئاودا دا!

دوو ڕۆژ پێش ئێستا پۆلیسی یه‌ک له‌ شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی بریتانیا به‌ سه‌ر شوێنێکیاندا دا، که‌ کوڕه‌لاوی کوردی شاره‌که‌ له‌وێ کۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ مباره‌کی ده‌رمان فرۆشی ده‌فه‌رموون! هه‌ربژین ئه‌ی قاره‌مانه‌ دێوقڕانه‌کانمان‌ وا سه‌ری کوردتان به‌رز کرده‌وه!

ئێستا له‌ گه‌لێک شاری بریتانیا له‌ نێوان کورد و شه‌ڕ و قاچاخ و موخاله‌فه‌ و ده‌رمان و جگه‌ره‌فرۆشتنی ناقانوونیدا یه‌ک نیشانه‌ داده‌نرێت؛ تکایه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تانزانی نیشانه‌که‌ چییه‌، سه‌یری په‌راوێزی ژماره‌ 2 بکه‌ن.[2]

 

ئیمه‌یل نووسینی کورد

له‌ سه‌رده‌می شادا بیانووی به‌شێک له‌ ئێمه‌ بۆ نه‌نووسینی نامه‌ به‌ کوردی ئه‌وه‌ بوو که‌ حکوومه‌ت لێناگه‌ڕێت و له‌ ترسی ئه‌وانه‌ که‌ ناوێرین کوردی بنووسین. ئه‌ی ئێستا چی؟ ئێستا که له‌ ڕێگه‌ی ئیترنێته‌وه‌ په‌یوه‌ندی ئه‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری جیهان به‌ خوله‌کێک و چرکه‌یه‌ک ده‌به‌سترێت، ئێستا که‌ ده‌یان که‌ره‌سه‌ی په‌یوه‌ندیگرتن وه‌ک فه‌یسبووک و تویتر و کورته‌نامه‌ی سه‌ر ته‌له‌فونی مۆبایل هه‌یه‌ و ده‌کرێت "دوور له‌ چاوی جه‌ته‌" که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرین، بۆچی هه‌ندێک که‌س ده‌ست له‌ فارسییه‌ حه‌یاته‌که‌ هه‌ڵناگرن؟

 

خۆمان هیچین ئێرانییەکان هەمووشت!

فەرموون، شیعری گۆرانییەکانیشمان دەکەنە فارسی ئەویش بەو تەرجەمە خاوێنەوە! 'هەوار' بۆتە ئێوارە و 'کیژۆڵە' بۆتە ئاسک! شیعری فۆلکلۆریی گۆرانی کوردی بۆچی دەبێ له‌ سه‌ر یوتیووب بکرێتە فارسی؟ کەی باوەڕ بەخۆییمان دەبێت و بۆ خۆمان دەژین نەک بۆ بێگانە؟

https://www.youtube.com/watch?v=mgfOpN7d4qA

 

قیله‌وقانج

کاک 'مه‌نسوور ده‌روێش زاده‌' له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز ستوونێکی ته‌نز‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات که‌ ناوه‌رۆکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ و بابه‌ت له‌ ڕووداوه‌کانی ڕۆژ وه‌رده‌گرێت. من زۆر جار سه‌یری بابه‌ته‌کان ده‌که‌م و قه‌له‌می کاک مه‌نسوورم گه‌لێک پێ ڕه‌وان و جوانه‌ و تیغی ڕه‌خنه‌ی تیژه‌. ئه‌وه‌ چه‌رده‌یه‌ک‌ له‌ ستوونی قیله‌وقانجی کاک مه‌نسوور، ده‌ستی خۆش بێت:

http://rojhelattimes.net/2013-09-11-16-09-01/qilaoqanj/1148-%DA%A9%DB%86%DA%B5%DB%8E%DA%A9-%D8%AA%DB%95%D9%86%D8%B2.html

 

ڕه‌زا سه‌قایی

ئه‌وانه‌ چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌کی کاره‌ هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ندی نه‌مری لوڕستان 'ڕه‌زا سه‌قایی' ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ژیانی هه‌روه‌ها "نه‌وعید"[3] و ڕێ و ڕه‌سمی یادکردنه‌وه‌ی. یادی به‌خێر بێت!

قه‌ده‌م خێر

https://www.youtube.com/watch?v=5RJuIBHkrx0

دایه‌ دایه‌

https://www.youtube.com/watch?v=JazxOZNGfCo

دوایین به‌رنامه‌ی هونه‌ری، له‌ ماڵی خۆی:

https://www.youtube.com/watch?v=1Plvf8nHaSw

 

"نه‌وعید"

https://www.youtube.com/watch?v=0eeAqPGrJkY

یاد کردنه‌وه‌

https://www.youtube.com/watch?v=U8wXxyz8Y8I

 

 

 


[1] . چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2013، 75 لاپه‌ڕه‌.

[2] . ئه‌وه‌ نیشانه‌که‌یه‌: =

[3] نه‌وعیدی لوڕی هه‌مان ئه‌و شته‌یه‌ وا ئێرانییه‌کان پێی ده‌ڵێن "چراغ روشنی" و بریتییه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌ندێک جار نه‌خۆشی سه‌ر جێگای مردن بۆ‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پێش کۆچی دوایی کردنی، بارودۆخی باش ده‌بێته‌وه‌، داده‌نیشێت، خواردن ده‌خوات و که‌س وکاره‌که‌ی زۆری پێ دڵخۆش ده‌بن به‌ڵام به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م سه‌رله‌نوێ حاڵی تێک ده‌چێت و زۆر نابات که‌ ماڵئاوایی له‌ جیهان ده‌کات. له‌ لوڕستان به‌وه‌ ده‌ڵێن نه‌وعید وه‌ک نه‌وبه‌هار.

 

********************************************

کورد ئیتر قووت نادرێت

ئێستاش فیلمی ئه‌و ساڵه‌م له‌به‌ر چاوه‌ که‌ دوابه‌دوای کۆڕه‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 خاتوو 'ئان کلوود' وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بریتانیا هاته‌ کوردستان، به سواری‌ 'که‌ڵه‌ک' له‌ ڕووبارێک ده‌په‌ڕیه‌وه‌ و مام جه‌لال و کاک مه‌سعوود و ڕێبه‌رانی دیکه‌ی باشووری کوردستان له‌وبه‌ری ڕووباره‌که‌ پێشوازییان لێکرد.  

کورد له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی هه‌ر ئه‌و نیمچه‌ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌یدا گه‌یشتۆته‌ کوێ و چ پێگه‌یه‌کی له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وایه‌تیدا بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه‌. ته‌نیا له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌وه‌کان‌ و جێگره‌که‌ی، سه‌ره‌ک کۆماری فڕانسه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و بریتانیا و چه‌ند وڵاتی دیکه‌ی ئوروپایی سه‌ردانی‌ هه‌ولێریان کردووه‌ و به‌رپرسانی کورد به‌گوێره‌ی پله‌ وپایه‌ی میوانه‌کان پێشوازییان لێکردوون. نزیک به‌ 35 کۆنسولیه‌تی وڵاتانی جیهان له‌ هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه‌ و چین دوایین وڵاته‌ له‌ ناو پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ده‌یه‌وێت کۆنسولیه‌تی خۆی له‌ هه‌ولێر بکاته‌وه‌. ته‌نانه‌ت وڵاتی بچووکی لوکزامبورگ خه‌ریکه‌ جێ پێیه‌ک بۆ خۆی له‌ کوردستان بکاته‌وه‌. ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ بۆنی نه‌وتیشه‌وه‌ هاتبێتن، یه‌ک ڕاستییان له‌به‌ر چاوه‌: کورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوات، دوژمنان بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێت، ئاسۆ ئه‌وه‌ پیشان ده‌دات.

سه‌ددام نه‌ماوه‌ ئه‌و گۆڕانکارییه‌ خێرایانه‌ ببینێت و کوێر بێت، ئه‌گه‌ر ئازاری پڕۆستات ئیجازه‌ به‌ خامنه‌یی بدات چاوی بکاته‌وه‌، واهه‌یه‌ئه‌و و سه‌رداره‌کانیشی بتوانن ئه‌و بارودۆخه‌‌ به‌چاو ببینن. بارودۆخێکی نوێ که‌ سیاسه‌تی زیره‌کانه‌ی تورکه‌کان توانیویه‌تی هه‌ستی پێ بکات و به‌ فێڵ و درۆش بێت خه‌ریکه‌ خۆی له‌گه‌ڵدا ڕێک بخات.

تۆ بڵێی مڵه‌ی ناوخۆیی و حزبی سه‌ر به‌ بێگانه‌ لێ بگه‌ڕێت خه‌ونی چه‌ند سه‌ده‌ وساڵی میلله‌ته‌که‌مان بێته‌ دی؟

http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=346112

 

لکم دیننا ولی دین!

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی وشه‌ (18/9/2014)، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سووڕه‌ی 'کافرون' ی قورئانی له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌ سڕیوه‌ته‌وه‌!

من هه‌وڵم دا بزانم ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆچی ئه‌و بیدعه‌ته‌ی کردووه‌. سووڕه‌ی کافرون له‌و ده‌گمه‌ن سووڕانه‌ی قورئانه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌که‌س ناکات و فه‌رمانی کوشت وبڕی ناحه‌زان نادات. به‌ پێچه‌وانه‌، له‌وێدا ده‌گوترێت:  "ولا انتم عابدون ما اعبد... لکم دینکم ولی دین" واته "'ئه‌وه‌ی ئێمه‌ عیباده‌تی ده‌که‌ین ئێوه‌ نایکه‌ن، [که‌وابوو]‌ دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی ئێمه‌ش بۆ ئێمه‌"'.

ئێستا تۆ وه‌ره‌ ڕێبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ و مه‌سیحی و شه‌به‌ک و ئێزه‌دی بکووژه‌ بڵێ بۆ موسوڵمان نین، له‌ولاشه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ بڵێ 'لکم دینکم ولی دین'! چۆن ده‌بێ دینی خۆتان بۆ خۆتان بێت؟ قابیله‌؟ بۆ بڕیار نییه‌ هه‌موو کافران یان بکووژرێن یان ببنه‌ موسوڵمان و جه‌زیه‌ بده‌نه‌ جه‌ماعه‌تی ڕیش؟ ده‌ی ئه‌گه‌ر وا بێت، ئه‌و سووڕه‌یه‌ که‌ڵکی نییه‌ هیچ، بۆ په‌زه‌که‌ش زیانی هه‌یه‌! تۆ بڵێی ئه‌ویش له‌ ئایه‌ته‌ شه‌یتانییه‌کان نه‌بێت که‌ مام خومه‌ینی له‌ سه‌ر ئه‌و فه‌توای کوشتنی بۆ سه‌لمان ڕوشدی 'زه‌ندیق'  ده‌رکرد؟ که‌وا بوو حه‌قی خۆی نییه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌ هه‌مان شێوه‌، کۆماری مه‌لاکانیش ئه‌و سووڕه‌یه‌ بسڕنه‌وه‌ و نه‌یهێڵن؟

 

ئێران له‌ پشت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

کۆماری ئیسلامی ماوه‌ی 34 ساڵی ڕه‌به‌قه‌ به‌ ئامانجی به‌ربه‌ره‌کانی کردنی حزبه‌ سیاسییه‌ سێکیولاره‌کانی کورد له‌ هه‌رسێ پارچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و ته‌نانه‌ت باکووریش بواری بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گرووپه‌ ئیسلامییه‌کان خۆش کردووه‌ و هه‌ندێکیانی به‌ ده‌ستی خۆی دروست کردووه‌. کاره‌که‌ به‌ 'مه‌کته‌بی قورئان' ده‌ستی پێکرد و له‌ درێژه‌یدا له‌ هه‌ردوو به‌شی هه‌ورامان و گه‌لێک شوێنی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێگه‌ و بنکه‌ی بۆ دانان و ته‌نانه‌ت گۆڤاری تایبه‌تی به‌ کرمانجی بۆ باکووری کوردستانیش چاپ ده‌کرد که‌ ئه‌میان به‌ هۆی ده‌سه‌ڵاتی زۆری پ کاکا وه‌ شکستی هێنا و وه‌ستێنرا.

کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئه‌و شوێنه‌ی که‌ ئه‌و تاقمه‌ مرۆڤکوژه‌ 'داعش' بوون و کاریان به‌سه‌ر ئێران  و دۆسته‌کانیانه‌وه‌ نه‌دابوو، وه‌ک هێزێکی ئیسلامی دژبه‌ری ڕۆژئاواییه‌کان پشتیوانییان ‌کردن به‌ڵام کاتێ حیسابه‌کان گۆڕان و 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' ڕاگه‌یێنرا، ئه‌وان وه‌خۆ که‌وتن و له‌ به‌رانبه‌ریاندا هه‌ڵوێستیان گرت. ئێستا هه‌ندێک نیشانه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ن که‌ له‌ قۆناغی په‌ره‌سه‌ندن و ناوده‌رکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا‌ به‌شێک له‌و ئیسلامییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان، وه‌ک مریشکێک که‌ بێچوه‌ مراوی هه‌ڵبێنێت، لایه‌نی سه‌له‌فییه‌کانیان گرتوه‌ و ئاڵای ئه‌وانیان هه‌ڵکردوه‌، واته‌ ڕیزی خۆیان له ڕیزی‌ زڕدایکی شیعه‌ جیاکردۆته‌وه‌. گه‌رچی تا ئێستا هه‌واڵێک نه‌بیستراوه‌ ئه‌وانه‌ دژ به‌ زڕدایکه‌که‌یان جووڵابێتنه‌وه‌ به‌ڵام ئایا له‌ درێژه‌ی ڕێگاشدا وا ده‌مێنن؟ که‌س ناتوانێت له‌وه‌ دڵنیا بێت به‌تایبه‌ت که‌ سوپا و به‌سیجی ئێران له‌ ژێر ناوی سوپای به‌در دا، له‌ ئامرلی ڕووبه‌ڕووی ده‌مامک به‌سه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه‌وه‌.

10 هه‌زار شیعه‌ی ئێرانی کراون به‌ عیراقی!

ئه‌م کاره‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی و له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عیراقه‌وه‌ کراوه‌، هه‌مووهاورده‌کانیش تێکه‌ڵ به‌ خه‌ڵکی سوننه‌ی ناوچه‌کانی ناوه‌ندیی عیراق کراون. ئێران به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ بۆ پێک هێنانی هیلالی شیعه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین؛ بێ سیاسه‌تی حکوومه‌تی سعوودی و ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌به‌کانی دیکه‌ش ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ به‌ ئێران ده‌به‌خشێت.

به‌ ئومێدی ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌لاکانی قوم و نه‌جه‌ف دوای فه‌تحی ئه‌نبار، کوردستانیش به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌ و ئێمه‌ش مه‌جبوور بکه‌ن ڕۆژانی عاشووڕا به‌ زنجیر له‌ پشتی خۆمان بده‌ین؛ ئینجا ده‌بێ له‌ ترسی ماری ئه‌وان په‌نا بۆ ئه‌ژدیهای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رینه‌وه‌!

داهاتووی ئیسلام‌ له‌ ئاوی زوڵاڵی کانیاو ڕوونتره‌!

https://wishe.net/dreja.aspx?=hewal&jmare=767&Jor=2

 

پشت له‌ دۆست و ڕوو له‌ دوژمن

ماوه‌یه‌که‌ دیارده‌یه‌کی نوێ له‌ سیاسه‌تی حزبه‌ کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌. تا ئێستا چه‌ند به‌رپرسی گرنگی یه‌ک له‌ حزبه‌کان دوای ده‌یان ساڵ کار وبه‌رپرسیایه‌تی ڕاده‌ی باڵای حزبی، جانتاکه‌یان هه‌ڵده‌گرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێران! ئه‌و کاره‌‌ چۆن‌ و چه‌ند به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌، عه‌قڵی من نایبڕێت‌. حزبێکی ئوپۆزیسیۆن ئه‌ویش له‌ چه‌شنه‌ چه‌کداره‌که‌ی، هه‌ست و نه‌ستی خۆی و په‌یوه‌ندییه‌کانی و زانیاری هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی له‌ ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا بخاته‌ به‌رده‌ستی که‌سێک، ئه‌ویش سووک و سانا 'سه‌لامو عه‌لێکم حه‌مه‌، میوانی تۆم ئه‌م جه‌مه‌! ته‌ق بگه‌ڕێته‌وه‌‌ به‌رده‌ستی ئیتیلاعاتی سوپا له‌ کوردستان.

ئیتر کێ هه‌یه‌ بڕوا به‌و حزبه‌ و نهێنی کارییه‌کانی بکات و کێ ده‌مێنێت ئه‌وه‌نده‌ حۆل و گێژ بێت زانیاری خۆی بداته‌ به‌رپرسه‌کانی، که‌ چه‌ند مانگ و ساڵ دواتر زرم بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئێران و بیخه‌نه‌ به‌ر ده‌ستی سه‌ردار و بنداری سوپا و ئیتیلاعات؟

که‌سێک که‌ دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رده‌ستی دوژمن گونجاو نییه‌ پێشینه‌ و زه‌مینه‌ی نه‌بێت، ناکرێت شه‌و بخه‌وێت و سبه‌ی کوتوپڕ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئێران. ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێ پێشتر بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆش کردبێت و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ دڵنییاییه‌کی پێ درابێت. باشه‌ ئه‌و حزبه‌ بۆچی ده‌بێ به‌و شل وشه‌وێقی و بێ باوه‌ڕییه‌ی ئه‌ندامی باڵای خۆی نه‌زانیبێت؟ بۆچی ده‌بێ زووتر به‌رپرسیایه‌تی لێ نه‌سه‌ندبێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاتێ گه‌ڕایه‌وه لای که‌م‌ زانیاری ڕۆژین و تازه‌ی پێ نه‌بێت بیداته‌ دوژمن؟

که‌سه‌که‌ش خۆی ئه‌گه‌ر ڕاست و بێ فێڵه‌ و ماستی بێ مووه‌، بۆچی سه‌ره‌تا له‌ کاروباری حزبی و سیاسی نه‌کشایه‌ دواوه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ دوور له‌ مه‌سئولیه‌ت نه‌مایه‌وه‌ که‌ کاتێ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌رده‌ستی ئیتیلاعات زانیاری نوێی پێ نه‌بێت بیانداتێ؟ ئایا دوو سێ هه‌فته‌ و مانگ دوورکه‌وتنه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ کارێکی ئاوا مه‌ترسیدار؟ ئایا ئه‌و هه‌موو دووبه‌ره‌کی و جیابوونه‌وه‌ی ناو حزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ ئاکامی ئه‌و دزه‌ کردنه‌ی ئیتیلاعات نییه‌ بۆ ناو ڕیزه‌کانیان؟ ئایا ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی ساکاره‌ و حزبه‌کان ده‌بێ خۆی لێ ببوێرن و به‌ خه‌ڵکی ڕانه‌گه‌یێنن؟  

گشتپرسییه‌که‌ی سکۆتله‌نده‌

19/9/2014 – دوێنێ له‌ سکۆتله‌نده‌ گشتپرسی (ڕێفڕاندم"‎‎) بوو بۆ بڕیاردانی دیموکڕاتییانه‌ی خه‌ڵک له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شانشینه‌‌ یه‌کگرتووکان یان ساکارتر بڵێین بریتانیا دا. لایه‌نگرانی هه‌ردوو بواره‌که‌ زۆر بوون و له‌ ڕاستیدا سکۆتله‌نده‌ نیوه‌ به‌ نیوه‌ دابه‌ش ببوو. ئه‌مڕۆ به‌یانی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌که‌ ڕاگه‌یێنرا و له‌ سه‌رجه‌می 4 ملیۆن و 300 هه‌زار ده‌نگده‌ر سه‌دا 45 ده‌نی به‌ سه‌ربه‌خۆیی دا و سه‌دا 55 ی خه‌ڵك مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شانشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی هه‌ڵبژارد. له‌ ئه‌نجامدا خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵکه‌که‌ وه‌دی نه‌هات.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ند خاڵ هه‌یه‌ که‌ بۆ ئێمه‌ی کورد جێگه‌ی سه‌رنج و ده‌رس وه‌رگرتنه‌: گشتپرسییه‌کی ئازاد و دیموکڕاتییانه‌، خه‌باتی هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که‌ بۆ سه‌رکه‌وتن، به‌ڵێنی زۆری به‌رپرسانی حکوومه‌تی بریتانیا بۆ دابین کردنی خودموختاریی زیاتر بۆ خه‌ڵکی سکۆتله‌نده‌ و هه‌روه‌ها باشتر کردنی باری سیاسی و ئابووریی ناوچه‌که‌.

پێش ئه‌وه‌ه‌ی ڕێبه‌رانی سێ حزبی سه‌ره‌کی بریتانیا بچن بۆ سکۆتله‌نده‌ و به‌ڵێنی ئه‌و خزمه‌تانه‌ به‌ خه‌ڵک بده‌ن، به‌راورده‌کان وا بوو که‌ ده‌گوترا سه‌دا 52 ی خه‌ڵک سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا حیسابه‌کان گۆڕان و هه‌موو شت به‌راوه‌ژوو بووه‌وه‌: به‌ڵێنی ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ئه‌و چاکسازییانه‌ کاری خۆی کرد و ئه‌وانه‌ی وا هێشتا بڕیاری کۆتاییان نه‌دابوو به‌لای یه‌کگرتووییاندا شکانده‌وه‌ و کار به‌و شێوه‌یه‌ کۆتایی هات.

بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌م ئه‌و شێوازه‌ دیموکڕاتییانه‌ی پرس وجۆ کردن له‌ خه‌ڵک گرنگه‌ هه‌م ئه‌و هه‌وڵه‌ی وا حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ کێشانی ڕای خه‌ڵک به‌ره‌وخۆی- کارێک که‌ ڕیسی کرژی سه‌ربه‌خۆیی خوازانی خاو کرده‌وه‌ و به‌رنامه‌کانیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.  کورد له‌ دواڕۆژ دا ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ ببێت و بزانێت که‌ دیموکراسیش سه‌فحه‌ی شه‌تره‌نجه‌ و ئه‌گه‌ر وریا نه‌بی حه‌ریف لێت ده‌باته‌وه‌.

دڕندایه‌تی و مرۆڤایه‌تی

تکایه‌ سه‌یری ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ بکه‌ن.

1.     هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ کوشتنی خۆبه‌خشێکی بریتانیایی له‌ خاکی ئیسلامدا ئه‌و تڕاجێدیای خوڵقاند که‌ مووچڕکی به‌ له‌شی هه‌مواندا هێنا، ئه‌ویش خۆبه‌خشێک که‌ 15 ساڵی ڕه‌به‌ق له‌ وڵاتانی ئیسلامی خزمه‌تی بێ به‌رانبه‌ری به‌ خه‌ڵکی داماو کردبوو.

 

2.     چه‌ند مانگ پێش ئێستاش مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌ له‌ بریتانیا ئه‌م شاکاره‌ی پێشکه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تی کرد. مامۆستایه‌کی سپی پێستی مه‌سیحی بریتانیایی کاتێ ده‌بینێ قوتابییه‌ کچه‌ موسوڵمانه‌که‌ی به‌ بێ‌ گورچیله‌ی که‌سێکی دیکه‌ ناتوانێ درێژه‌ به‌ژیان بدات، ده‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و به‌ بێ هیچ به‌رانبه‌رێکی مادی گورچیله‌یه‌کی خۆی ده‌داتێ.

یه‌که‌میان ده‌رسی دڕندایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌ و دووهه‌میان ده‌رسی مرۆڤایه‌تییه‌ بۆ مرۆڤ. من نه‌ زمانم هه‌یه‌‌ هیچ بڵێم و نه‌ هیچم له‌ ده‌ست دێت بیکه‌م جگه‌ له‌وه‌ی ناوچاوانی ئه‌و مامۆستا سووپر مرۆڤه‌‌ ماچ بکه‌م ئینجا تفێکی پڕ به‌ده‌م له‌ ڕووی ڕه‌شپۆشه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکه‌م. ئه‌ویان‌‌ ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یه‌‌‌ و ئه‌میان مرۆڤایه‌تی بێ خه‌وش. جیهانی ئێمه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی خاڵی نییه‌ و به‌ ته‌نیشت دڵی تاریک و چاوی پڕ له‌ خوێنی قاتڵان و مرۆڤکوژانه‌وه، دڵی نه‌رم و به‌ به‌زه‌یی ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌شانه‌ش هه‌یه‌ لێبدات.  ‌

 

کورد و ته‌نز 

'ته‌نز' له‌و ژانرانه‌یه‌ وا له‌ ڕابردووه‌وه‌ ڕه‌گه‌کانی هه‌م له‌ قسه‌ی خه‌ڵکانی قسه‌ خۆشی شار و گونده‌کان و هه‌م له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا بینراوه‌ و جاروباره‌ له‌ هه‌ندێک شیعری ‎شاعیرانی وه‌ک نالی و حاجی قادر و له‌م دواییانه‌شدا هه‌ژار و هێمن و عه‌بدوڵڵاپه‌شێو و زۆرێکی دیکه‌دا ده‌رکه‌وتووه‌. ئه‌وه‌ جیاوازه‌ له بابه‌تی‌ 'هه‌جو' که‌ ئاوێته‌ی ناوی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی بووه‌ و جگه‌ له‌و، که‌سانی دیکه‌ی هه‌جوگۆشمان که‌م نه‌بوون.

به‌ڵام ته‌نز واته‌  ته‌نز نووسین به‌ په‌خشان، دیارده‌یه‌کی نوێتر‌ و هی ژیانی شاره، که‌ ده‌بێ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ کوردستان سه‌ری هه‌ڵدابێت. پیداویستییه‌کی زۆر هه‌یه‌ مێژووی ته‌نز له‌ زمانی کوردیدا به‌ هه‌موو شێوه‌زاره‌کانیه‌وه‌ بنووسرێت و له‌ یه‌که‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌کان و هۆکاری ناوخۆیی ولاوه‌کیی سه‌رهه‌ڵدانی بکۆڵرێته‌وه‌.

به‌ بۆچوونی من، قسه‌ی به‌تامی به‌شیر موشیر ناتوانرێت له‌ بازنه‌ی ته‌نز دا بگونجێت. ئه‌و له‌ ڕاستیدا گیرۆده‌ی هه‌ندێک دۆگمای شه‌خسی و سیاسی بوو که‌ له‌گه‌ڵ ڕاسته‌قینه‌ی ژیاندا یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا کاتێ ڕاده‌گه‌یێنرا ڕه‌نگی ته‌نزی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌دیت له‌ کاتێکدا ته‌نز ده‌بێ عونسوری 'ئاگایی' تێدا بێت و نووسه‌ر و بێژه‌ری بزانێت بۆ چی ئه‌و سووڕ و چه‌رخه نائاساییه‌‌ به‌ قسه‌ی باوی ناو خه‌ڵک ده‌دات. جگه‌ له‌ قسه‌ی به‌شیر موشیر،له‌ زوربه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌ ده‌وره‌ییه‌کانی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا قسه‌ی خۆش و نووسینی به‌تام، که‌م یان زۆر بینرێت. دره‌نگتر، له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌مدا لای که‌م سێ ڕۆژنامه‌ی ته‌نزی هه‌فتانه‌ له‌ باشوور و باکووری کوردستان بڵاو بوونه‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی بزانم یه‌کیان ئا ئێستاش درێژه‌ به‌ ده‌رچوون ده‌دات. 

ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کانیش له‌م بواره‌دا کاریان کردووه.، مێد تی ڤی و ڕۆژ تی ڤی ناوئاخنێکی ته‌نزی ناو به‌رنامه‌ی 'شانشین' یان هه‌بوو که‌ عه‌دنان شاسوار و هاوکاره‌کانی به‌ڕێوه‌یان ده‌برد به‌ڵام نازانم تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ یان نا. ته‌له‌فیزیۆنی کۆمـه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جارێک 'هادی خورسه‌ندی' ته‌نزنووسی ئێرانییان بانگ هێشتنی به‌رنامه‌یه‌کی فارسی خۆیان‌ کردبوو و ئه‌وه‌ نیشانه‌ی بایه‌خدانیانه‌ به‌ ژانڕی ته‌نز به‌گشتی. زۆر ئاگام له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی دیکه‌ نییه‌ و دووری نازانم ئه‌وانیش به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ته‌نزیان هه‌بێت.

ئێستا، ته‌نز زیاتر له‌ ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕی وه‌ک 'لڤین' که‌ به‌ ڕووماڵ کردنی نهێنییه‌ سیاسییه‌کان ناوی ده‌رکردووه‌ هه‌ندێک جار بابه‌تی ته‌نزی ته‌نزنووسی به‌ناوبانگ دوکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا  بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ستوونی تایبه‌ت به‌ خۆی بۆ داناوه‌‌. 

ته‌نانه‌ت دامه‌زرانی 'حزبی گوێدرێژه‌کانی کوردستان' و دانرانی هه‌یکه‌لی گوێدرێژ به‌ بۆینباخی درێژه‌وه‌ له‌ پارکێکی شاری سلێمانیش، ته‌نزێکی سیاسییه‌ و نیشانه‌ی پێشکه‌وتی شارسانیه‌ته‌ له‌ شارێک که‌ به‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌ناسرێت.

ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم ده‌ست که‌وێت له‌ مێژووی بابه‌ته‌که‌ ده‌کۆڵمه‌وه‌.

 

'گوناه' ی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو! کامه‌ گوناه؟

تۆبی و ئینسافتان سه‌یرێکی ئه‌م هه‌واڵه‌ و کۆمێنتی خوێنه‌ران له‌ کۆتایی هه‌واڵه‌که‌دا بکه‌ن:

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=63806

سادق هه‌ریری هونه‌رمه‌ندێکی خۆشه‌ویستی دهۆکی له‌ هه‌ولێر کۆچی دوایی کردووه‌. له‌ کاتی وادا خه‌ڵکانی خواپێداو له‌ ڕۆژئاوا یادی به‌خێر ده‌که‌ن و له‌ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی ده‌کۆڵنه‌وه‌ و نموونه‌ی هونه‌ره‌که‌ی ده‌خه‌نه‌ به‌رچاو وگوێی خه‌ڵک.

ئێستا فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمێنتانه‌ی وا بۆ هه‌واڵه‌که‌ نووسراون!‌ شه‌ش جاریان نووسیوه‌ "خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌کانی خۆش بێت... خۆای گه‌وره‌ لێی خۆش بێت!" ئه‌وه‌ ئینسافه‌؟ هونه‌رمه‌ندێک کۆچی دواییی کردووه‌ و ئێستا له‌ جیاتی ڕێز لێگرتن ده‌یکه‌نه‌ تاوانبار و خراپ و له‌ ده‌رگانه‌ی خودا بۆی ده‌پاڕێنه‌وه‌ به‌ڵکوو له‌ گوناهه‌کانی خۆش بێت! خۆ هونه‌رمه‌ندی هه‌ژاریش زیندوو نییه‌ لێیان بگه‌ڕێته‌ دواوه‌ و بڵی باشه‌ مامۆستایانی ناوه‌ستا، کامه‌ گوناه؟ من چیم کردووه‌ وا وا پێم ده‌ڵێن گوناهبار؟ خوا له‌ کامه‌ گوناهم خۆش بێت؟ گوناهی ئه‌وه‌ی دڵی ئێوه‌م خۆش کرد و گۆرانیم بۆ گوتن؟ ئه‌وه‌ یاد کردنه‌وه‌یه‌؟ ئه‌وه‌ ڕێز لێگرتنه‌؟ بۆچی من گوناهبارم و ئێوه‌ نین؟ ئه‌گه‌ر هه‌ن، دۆعاتان بۆ موسته‌جاب ده‌بێت؟ بۆچی کوت ومت منتان کرده‌ شه‌یتانی ڕه‌جیم؟ یه‌کتان باسی خزمه‌ت و هونه‌ره‌که‌متان کرد؟ کوا ئه‌وه‌ فه‌رهه‌نگه‌؟ کوا ئه‌وه‌ نه‌ریته‌‌ هه‌تانه‌! خوا له‌ گوناهی ئێوه‌ خۆش نه‌بێت!

هه‌وڵم دا نموونه‌ی کاری هونه‌ریی نه‌رمه‌ندی نه‌مر 'سادق هه‌ریری' (2014 – 1947) له‌ سه‌ر یوتیووب بدۆزمه‌وه‌ و لێره‌ی دابنێم به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم. یادی هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ده‌ستچووه‌که‌مان به‌خێر بێت!

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (55)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

تورکیا و داعش/ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ حکوومه‌تی تورکیاوه‌ به‌ ڕوونی ده‌رکه‌وتووه‌. ده‌وڵه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان بۆ لێدانی هاوکاتی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ لایه‌ک و په‌یه‌ده‌ له‌ لایه‌کی تر، خۆی له‌ داعش نزیک کرده‌وه‌ و ته‌یاری کردن و په‌ره‌ی پێدان. له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییداهه‌واڵی ڕۆژنامه‌کان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ناپیرۆزه‌ به‌ باشی ده‌رده‌خه‌ن. گیرانی فه‌رمانبه‌ره‌ تورکه‌کان له‌ کۆنسولیه‌تی تورکیا له‌ مووسڵ و به‌ربوونی بێ گێره‌ وکێشه‌یان شانۆگه‌رییه‌ک زیاتر نه‌بوو. تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ و به‌خه‌یاڵ هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا به‌ بیانووی بارمته‌کانه‌وه‌، خۆی له‌ هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی لێدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دزییه‌وه‌ و له‌ دووریشه‌وه‌ گولـله‌یه‌کی به‌سه‌ر دۆسته‌‌که‌ی خۆیدا نه‌ته‌قاند.

http://rudaw.net/sorani/middleeast/turkey/24092014

http://www.awene.com/article/2014/09/23/35932

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=63877

 

کوردی 'زڕگۆشی' قوربانییانی بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

کورده‌ زڕگۆشییه‌کان شیعه‌ن و له‌ ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌ژین. "عطوفت اسلامی" داوێنی ئه‌وانیشی گرتۆته‌وه‌ و ئاواره‌ی ژێر چادره‌کانی خێرخوازیی کردوون. ئه‌وه‌ هه‌واڵێکه‌ سه‌باره‌ت به‌و هاونیشتمانییانه‌مان که‌ له‌ بێده‌نگیدا تامی تاڵی ئه‌و "عطوفت" ه‌ی سوننه‌کان‌ ده‌چێژن.

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/51823

 

مه‌ترسی له‌ کوێدایه‌؟

گه‌رچی دره‌نگ، به‌ڵام ڕۆژئاواییه‌کان خه‌ریکن وشیار ده‌بنه‌وه‌ و تێده‌گه‌ن چۆن ئیسلامیسته‌‌کان که‌ڵکیان له‌ دیموکراسی ڕۆژئاوایی وه‌رگرتووه‌ و خۆیان خزاندۆته‌ ناو جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی ئوروپا و ئه‌مریکاوه‌‌. ئه‌وه‌ وتارێکی به‌ناوه‌رۆکه‌‌ کاک ڕه‌حیم به‌هرام زاده‌ له‌ ئاڵمانییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی. نووسه‌ری وتاره‌که‌ ده‌ڵێ: "ئیسلام مافی مرۆڤ به‌ شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستێته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌گه‌ڵ مۆدێڕنیته‌دا خۆی بگونجێنێت ...[ئه‌مڕۆ] ئیسلام ده‌بێ بۆ سڕینه‌وه‌ی توندوتیژی، خۆی له‌ سه‌رچاوه‌کانی خۆی دوور بخاته‌وه‌..."

http://bokan.de/laperekan/Edebiat/edibani bokani/rehim/tundutijiislam.pdf

سه‌رده‌شت، پێته‌ختی شیشه‌ و کریستاڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین

ماوه‌ی ساڵێکه‌ لێره‌ وله‌وێ ده‌بیسم له‌ هه‌ندێک گوندی ناوچه‌ سنوورییه‌کانی نێوانی ئێران و عیراق وه‌ک سه‌رده‌شت و بانه‌ و مه‌ریوان، به‌ تایبه‌ت سه‌رده‌شت، خه‌ڵکانێک که‌ره‌سه‌ی دروست کردنی ماده‌ی هۆشبه‌ری شیمیاییان هه‌یه‌ و به‌ پشتگیریی سوپای پاسداران و ئیتیلاعات خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی مه‌ترسیدارتین چه‌شنی ئه‌و ماددانه‌ واته‌ 'کریستاڵ' و 'شیشه'‌ن. ئامانجیش هه‌نارده‌ کردنی ئه‌و دیارده‌ نامرۆڤانه‌یه‌ بۆ باشووری کوردستان‌. ئیتیلاعاتی سوپا به‌م کاره‌ی ده‌یه‌وێت کورد و عه‌ره‌بی سوننه‌ گیرۆده‌ی ئه‌و ده‌رده‌ بێده‌رمانه‌ بکات و به‌ خه‌یاڵ، بۆ لاوازکردنی کۆمه‌ڵگای نه‌یار و دامه‌زراندنی ئیمپڕاتۆریه‌تی شیعه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌که، ده‌راو خۆش بکات.

ئێستا ئه‌و په‌نابه‌ره‌ لاوانه‌ی وا ده‌گه‌نه‌ ئوروپا هه‌موویان شاره‌زای شیشه‌ و ماریوانا و حه‌شیش و تریاکن و دیاره‌ ده‌بێ ئه‌و شتانه‌ له‌ بن گوێیاندا فرۆشرابێت و کێشرابێت‌. له‌م ڕۆژانه‌دا که‌سێک له‌ سه‌رده‌شت گه‌ڕابووه‌وه‌ له‌نده‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ ناوچه‌که‌ی ده‌گێڕایه‌وه‌ دوور له‌ باوه‌ڕه‌. ده‌یگوت قاچاخچییه‌کان به‌ گرانترین نه‌وعی ترومبیلی جیهان، وه‌ک 'لامبۆرگینی' و 'بوگاتی' و 'فیراری' به‌ شه‌قامه‌کانی سه‌رده‌شتدا دێن وده‌چن و سه‌فه‌ری تاران و ته‌ورێز ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌و ده‌یگوت ئێستا قاچاخچییه‌کان مۆبه‌ق واته‌ ئاشپه‌زخانه‌ی گه‌ڕۆکیان هه‌یه‌ که‌ له‌ پشتی ترومبیلێکی ده‌به‌ستن و هه‌رجاره‌ی کارگه‌ی دروستکردنی شیشه‌ له‌ گوندێک و ناوچه‌یه‌ک و مه‌زرایه‌ک داده‌مه‌زرێنن، ڕۆژی دواتریش ده‌چنه‌ شوێنێکی دیکه‌؛ پاسداریش به‌ درۆ جاروباره‌ ده‌یانگرن و ته‌ڵه‌که‌یان ده‌که‌ن، ئینجا به‌ڕه‌ڵڵایان ده‌که‌ن و ئه‌وانیش ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ئیش وکاره‌ ناپیرۆزه‌که‌یان

له‌بیرمه‌ له‌ سه‌رده‌می لاویه‌تی مندا بۆ نموونه‌ له‌ هه‌موو شاری بۆکاندا ته‌نیا دوو ‌که‌س هه‌بوون تریاکیان ده‌کێشا و عاله‌مه‌که‌ به‌ له‌عنه‌تیان ده‌کردن. ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ر وه‌ک مه‌هاباد و سه‌قزو بانه‌ و سه‌رده‌شت و شنۆش که‌م وزۆر هاوچه‌شن بوو. تریاکییه‌کان به‌ گشتی فه‌رمانبه‌رانی عه‌جه‌م بوون و خه‌ڵک قێز وبێزیان له‌ ئاکاریان ده‌کرد. ته‌نانه‌ت له‌ ته‌رگه‌وه‌ڕ و مه‌رگه‌وه‌ڕی لای ورمێ که‌ ناوه‌ندێکی گرنگی هه‌نارده‌ی تریاک بۆ تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو،  یه‌ک کوردی تریاکی بۆ ده‌رمانیش ده‌ست نه‌ده‌که‌وت.

ئێستا، به‌ تایبه‌ت دوای هاتنه‌ سه‌رکاری کۆماری به‌ڕاستی ئیسلامی، کار له‌ وانه‌‌ ترازاوه‌ و لاوانی کوڕ و کچ له‌ هه‌موو گه‌ڕه‌کی شاره‌کانمان، ته‌نانه‌ت گونده‌کانیش، گیرۆده‌ی شێرپه‌نجه‌ی 'اعتیاد' ن ئه‌ویش نه‌ک تریاک و حه‌شیش به‌ڵکوو ماده‌ی ترسێنه‌ری شیشه‌ و ئه‌وه‌ی به‌و هه‌واڵانه‌ نازانێ، ته‌نیا مردووه‌کانن‌. هه‌تا ئه‌و سیسته‌مه‌ دژی مرۆڤه‌ له‌ ئێران حاکم بێت ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین هه‌موو ڕۆژێک هه‌واڵێکی له‌وه‌ ناخۆشتر بژنه‌وین.

ئێستا پێش هه‌مووشت هه‌ڵمه‌تێکی کوردانه‌ پێویسته‌ بۆ له‌قاودان و ناساندنی ئه‌و قاچاخچییانه‌ و دام وده‌زگا حکوومییه‌کانی پاڵپشت و هاوکاریان له‌ ئێران. مه‌لاکانی ئێران که‌ خولیای بۆمبای ئه‌تۆمییان هه‌یه بتوانن‌ نه‌یاره‌ سوننه‌کانی خۆیانی له‌ ناوچه‌که‌دا پێ قڕ بکه‌ن، چۆن له‌ تریاک و شیشه‌ ده‌سڵه‌مێنه‌وه و بۆیانی به‌رهه‌م ناهێنن؟‌ فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاپۆرته‌ دڵته‌زێنه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕووداو سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌که. ده‌ستی ماڵپه‌ڕه‌که‌ خۆش بێت که‌ مه‌سه‌له‌که‌ی له‌ پڕوپێست هێنایه‌ ده‌رێ‌:

http://rudaw.net/sorani/tandrusti/24092014

 

بۆچوونێک

ئه‌وه‌ بۆچوونی یه‌ک له‌ ڕێبه‌رانی سیاسی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانه‌ دوابه‌دوای گشتپرسییه‌که‌ی سکاتله‌ند و به‌ داخه‌وه‌ ڕاستیشه‌:

"راه مسالمت آمیز برای مساله ملی فقط در جوامعی که سنت دموکراسی و حاکمیت صندوق رای دیرینه است امکان تحقق دارد."

طبقه‌ دات کام

ئه‌وه‌ ماڵپه‌ڕێکی تازه‌ی فارسییه که‌ به‌ گوێره‌ی بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی، "بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی هێزه‌ مارکسیست و چه‌په‌کانی ناوخۆی ئێران" دامه‌زراوه‌:

http://www.akhbar-rooz.com/news.jsp?essayId=62518

 

کوا ئه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌؟ کوا ئه‌وه‌ دیموکراسییه‌؟

کاتێ چاوم به‌ وێنه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی که‌وت، گه‌شامه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کانمان شێوازی دیموکراتییانه‌مان ڕه‌چاو کردووه‌. به‌ڵام کاتێ له‌ وێنه‌ی دووهه‌مدا بینیم که‌ مامۆستاکانمان هه‌ردوو به‌ری شه‌قامێکی سه‌ره‌کییان به‌ستووه‌ و مۆڵه‌تی هاتوچۆ به‌ ترومبیلی خه‌ڵک ناده‌ن سه‌رم سووڕ ما. ئه‌وه‌ چ شێوازێکی نائوسولییه‌ که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان که‌ڵکی نابه‌جێ له‌ ئوسوڵی دیموکراسی وه‌ربگرین و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی دیکه‌ بخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌‌. ئایا نه‌ده‌کرا به‌و شێوه‌یه‌ی وا له‌ ڕۆژئاوا ڕه‌سمه‌، مامۆستاکان به‌ ته‌نیشتی جاده‌که‌دا تێپه‌ڕ بوایه‌ن و ترافیکی شاره‌که‌یان تێک نه‌دایه‌؟ ئه‌و کاره‌ سوود وه‌رگرتنی هه‌ڵه‌یه‌ له‌ نه‌رم بوونی لانی حکوومه‌تی هه‌رێم و هه‌رگیز فڕی به‌سه‌ر ئازادی و دیموکراسیه‌ته‌وه‌ ه‌نه‌داوه‌. ئه‌گه‌ر مامۆستا وای کردبێت، ده‌بێ قوتابییه‌که‌ی چی بکات!

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/56649#!prettyPhoto[mom_slideshow]/2

 

پێشوازی کردن له‌ فه‌رهه‌نگی بێگانه‌ به‌هه‌ڵپه‌ڕکێ و شیعر وگۆرانی!

جه‌ژنی 'یه‌ڵدا' که‌م بوو، جه‌ژنی 'میهره‌گان' یشیان بۆ هێناین! ماوه‌یه‌که‌ فه‌رهه‌نگی ئێرانی به‌ لێشاو ده‌ڕژێته‌ تان و پۆی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری باشووری کوردستانه‌وه‌. دوو ساڵه‌‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ نه‌ریتی کورده‌واری ڕێز له‌ یه‌که‌م شه‌وی زستان وه‌ک شه‌وی چله بگیرێت، ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کان بانگه‌شه‌ بۆ'شه‌وی یه‌ڵدا' ی ئێرانییه‌کان ده‌که‌ن. 

وا به‌ ناخێری گیانمان له‌ شاری کۆیه‌ جه‌ژنی شه‌وی پایزیش به‌ڕێوه‌ برا. ئه‌و شه‌وه‌ له‌ ناو ئێرانییه‌کاندا به‌ "میهره‌گان" ناو ده‌برێت و ته‌نیا له‌ سه‌ر کاغه‌ز و به‌ نووسین بوونی هه‌یه‌ به‌ڵام کورد ئه‌وه‌نده‌ پێشکه‌وتووه‌ که‌ شه‌ش هه‌نگاو له‌ پێش ئێرانییه‌کانه‌وه‌ ده‌ڕوات و به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان جه‌ژنی میهره‌گانیشیان بۆ ده‌گرێت!

پاساوی زۆرێک له‌و چاولێکه‌رییه قیزه‌وه‌ن و‌ بێ بنه‌مایانه‌ ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ نه‌ریتی کۆنی زه‌رده‌شتی بن و کوردیش که‌ به‌ زۆر خۆی به‌ کلکی ئارییه‌کانه‌وه‌ به‌ستوه‌ و له‌ ئێرانییه‌کان ئاریتره، ده‌بێ ڕێزیان لێ بگرێت‌!

که‌س هه‌یه‌ به‌و براده‌رانه‌ بڵێت مێژووی ئێمه‌ی کورد‌ گه‌لێک له‌ ئارییه‌ تاڵانکه‌ره‌کان کۆنتره‌ و کاتێ ئه‌وان هاتن خاکه‌که‌مانیان داگیر کرد ئێمه‌ خاوه‌نی شارسانیه‌تی پێشکه‌وتووی وه‌ک عیلام و ماننا و گۆتی و لولو بووین. جه‌ژن بۆ داگیرکه‌رانی ئاری گرتن، هیچ جیاوازییه‌کی نییه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ژن گرتن بۆ هاتنی عه‌رب و مغول و داگیرکه‌رانی دیکه‌ی خاکه‌که‌مان‌.

http://basnews.com/so/News/Details/mod/34880

 

ئه‌رێ قوربان جه‌نابتان به‌ چ زمانێک قسه‌ ده‌فه‌رموون؟

سه‌یرێکی ئه‌م دوو دێڕه‌ هه‌واڵه‌ بکه‌ن‌ وا له‌ ڕۆژی 22/9/2014 دا له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕووداو ڕاگه‌یێنراوه‌. که‌س هه‌یه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ و نووسه‌ری بابه‌ته‌که‌ بپرسێت ئایا ئێوه‌ به‌ کوردی ده‌نووسن یان به‌ زمانی جندۆکه‌؟ ئایا واتای ئه‌و وشانه‌ ده‌زانن که‌ ده‌ینووسن؟ ئه‌گه‌ر که‌ڵک له‌ وشه‌ی بێگانه‌ وه‌رده‌گرن نابێ واتاکه‌یان بزانن؟ ئایا ه‌زانی پیلان یانی چی کاکی برا؟ فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌، به‌ڵام تکایه‌ هه‌رکه‌س له‌ واتای ڕسته‌که‌ تێگه‌یشت با منیش ئاگادار بکاته‌وه‌، یا من کوردی نازانم یا براده‌ری نووسه‌ر و براده‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌:

"دینج له‌باره‌ی هيَرشىه‌كانی داعشه‌وه‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجالانى رایگه‌یاندوه‌ " ده‌بێت ته‌واوى گه‌له‌که‌مان له‌به‌رامبه‌ر هێرشى داعش به‌ گوێره‌ى شه‌ڕ ژیانى خۆى پیلان بکا."!

مامۆستایانی ناوداری مۆسیقای کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵات چییان بۆ کورد کردووه‌؟

ئێستا کورد له‌ هه‌موو بواره‌کانی مۆسیقای ئێراندا جێ په‌نجه‌ی دیاره‌، هه‌ر له‌ ده‌نگ بێژی وه‌ک نازری و ته‌عریفه‌وه‌ بگره‌ تا مۆسیقاری وه‌ک کامکاره‌کان و عه‌نده‌لیبی و کێ و کێ.

پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ساکاری کار و کرده‌وه‌ی زوربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ ڕاستییه‌کی تاڵمان بۆ ده‌رده‌خات: ئه‌وان، هه‌رچی کاری جیددی و داهێنه‌رانه‌ی نوێیه‌ له‌ بواری مۆسیقای ئێرانیدا ده‌یکه‌ن و کاتێ ده‌گه‌نه‌ سه‌ر مۆسیقای کوردی، هه‌ر ئه‌و گۆرانییه‌ فۆلکلۆرییه‌ کۆنانه‌‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ که‌ ده‌یان جار له‌ زمان گۆرانی بێژه‌کانی دیکه‌مانه‌وه‌ بیستوومانن. سه‌یرێکی گۆرانییه‌ کوردییه‌کانی شه‌هرام نازری بکه‌ن و بزانن بۆ ده‌رمانیش بابه‌تێکی نه‌بیستراویان له‌ناودایه‌؟ به‌ڵام هه‌ر ئه‌و، چی بۆ مۆسیقای فارسی نه‌کردووه‌؟ مۆسیقای کامکاره‌کانیش به‌ داخه‌وه‌، جگه‌ له‌ هه‌ندێک هه‌ڵکه‌وتی ده‌گمه‌ن، هه‌مووی جوونه‌وه‌ی بنێشتی جواوی عه‌لی مه‌ردان و حه‌سه‌ن زیره‌ک و ماملێ و ئه‌وانیتره‌.

ئایا هیچکام له‌وان ئۆپێڕا و سه‌مفۆنیا بۆ کورد ده‌نووسن؟

شیعری ایرج میرزا' له‌ سه‌ر پشتی گوێدرێژ له ‌گه‌رمیان!

شیعر‌ی "قلب مادر" ی ئیره‌ج میرزا، شاعیری فارسی وێژی ئێرانی (1925 – 1872) له‌ ناو کورد دا ناوی زۆری ده‌رکردووه‌:

"داد معشوقه‌ به‌ عاشق پیغام / که‌ کند مادر تو بامن جنگ..."

شیعره‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ی بزانم سه‌ره‌تا مامۆستا هه‌ژار کردیه‌ کوردی و له‌ ژماره‌ی 12 ی چاپی ساڵی 1324 (1945) ی ڕۆژنامه‌ی کوهستان چاپی تاراندا بڵاوی کرده‌وه‌‌:

"دڵبه‌رێ ناردیه‌ لای دڵداری / ئاخ له‌به‌ر دڵبه‌ر و داخ بۆ دڵدار ...."

 ئاگادار نیم چ که‌س یان که‌سانێکی دیکه‌ دواتر وه‌ریانگێڕابێته‌ سه‌ر کوردی به‌ڵام کاتێ له‌سه‌ر یوتیووب به‌ شوێن ڤیدیۆی 'حزبی که‌رگه‌لی کوردستان'دا ده‌گه‌ڕام، به‌ هه‌ڵکه‌وت چاوم به‌ ڤیدیۆی کوڕێکی منداڵ که‌وت که‌ سواری گوێدرێژێک بووه‌ و هه‌مان شیعری ئیره‌ج‌ ده‌خوێنێته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر‌! ‌ ته‌رجه‌مه‌که‌ جیاواز بوو له‌وه‌ی مامۆستا هه‌ژار.

شازاده‌ ئیره‌ج میرزا تۆ له‌ کوێ و کوڕه‌ که‌رسواری گه‌رمیان له‌کوێ! ئه‌وه‌ی دوو سه‌ری ئه‌و هه‌ودا سه‌مه‌ره‌یه‌‌ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ بێگومان دیارده‌یه‌کی گشتگیری جیهانییه‌ ئه‌ویش خۆشه‌ویستی دایکه‌ بۆ منداڵه‌که‌ی که‌ ده‌توانێ له‌ کاخ و ته‌لار و کۆخ و که‌له‌واشدا ده‌ربکه‌وێت. ئه‌گه‌ر مێشکی مرۆڤ به‌ جیاوازییه‌ بچووکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه‌‌ خه‌ریک نه‌بێت، گه‌لێک دیارده‌ی هاوبه‌ش هه‌ن که‌ مرۆڤی ئه‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری گۆی زه‌وی به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ ڤیدیۆکه‌یه‌ و شیعره‌که‌ش یه‌که‌م پارچه‌ شیعره‌ که‌ ئه‌و کوڕه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ده‌نگ ده‌یخوێنێته‌وه و شێوازی به‌ند و گۆرانی پێداوه‌. وێده‌چێت فه‌ردی یه‌که‌می شیعره‌که‌ له‌ ڤیدیۆکه‌دا ده‌رنه‌که‌وتبێت‌:

https://www.youtube.com/watch?v=-7eVgeMQ8Oo

 

ته‌نز، دیسان ته‌نز!

وێبلاگی '‌هجو و طنز در ادبیات فارسی' بابه‌تێکی باشی سه‌باره‌ت به‌ 'ته‌نز' تێدایه‌. ئه‌وه‌ ئه‌دره‌سی وێبلاگ و وتاره‌که‌‌‌:

http://ostadvashagerd.persianblog.ir

ته‌نزی سیاسی له‌ به‌رنامه‌ی 'په‌تریپوت' دا

به‌رنامه‌ی په‌تریپۆت یه‌ک له‌ به‌رنامه‌ خۆشه‌کانی ته‌له‌ڤیزیۆنی 'ئێن ئاڕ تی 2' ه‌. ئه‌و یه‌ک له‌ له‌وانه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=VDL0wepQzQg

 

 

حه‌ریره‌

من گۆرانی 'حه‌ریره‌' م زۆر پێخۆشه‌. ئه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌کی 'حه‌ریره‌' و 'حه‌ریره‌وئامان' ه‌ له‌سه‌ر یوتیووب:

ناسر ڕه‌زازی

https://www.youtube.com/watch?v=Xy2ABx0KGMY

شه‌هرام نازری

https://www.youtube.com/watch?v=-drJNyF2pBE

کیژانی کرماشان

https://www.youtube.com/watch?v=R-d-37lvvMA

تارا ڕه‌سووڵ

https://www.youtube.com/watch?v=Jiwf1HMsjSc

 

له‌نجه‌

https://www.youtube.com/watch?v=Q3mllMeV2iM

سه‌لاح مه‌جید

https://www.youtube.com/watch?v=hUVPulW_WS8

عه‌لی گڵێنانی

https://www.youtube.com/watch?v=r8VfeLGKe3A

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (56)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

که‌له‌به‌ری نێوان خه‌ڵک و حزبه‌ کوردییه‌کان

کتێبی "له‌ نێوان مام جه‌لال و من دا" نووسینی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ساڵی 2009 دا بڵاو بووه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وده‌میش خوێندمه‌وه‌ و یادداشتێکی زۆرم له‌ قه‌راغ لاپه‌ڕه‌کانی نووسی. له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ بابه‌تێک ده‌گه‌ڕام و سه‌ردانی کتێبه‌که‌م کرده‌وه‌. له‌ لاپه‌ڕه‌ی کۆتاییدا ئه‌م دێڕانه‌م نووسیبوو، که‌ خوێندمه‌وه‌ و به‌راوردم کرد له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، هه‌ستم کرد بۆچوونه‌که‌م زۆر دوور له‌ ڕاستی نه‌بووه‌. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌‌ یادداشته‌که‌مه‌ که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای بۆچوون و ڕه‌خنه‌کانی کاک نه‌وشیروان له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی کردنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له‌ لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه نووسراوه‌‌:

"ئه‌م شێوازی حکوومه‌ت کردنه‌- چ هی مام جه‌لال بێت یان هی کاک نه‌وشیروان [یان هی پارتی]، شێوازی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رشاخه‌، که‌ ئێستا له‌ شاره‌کانییشدا به‌ڕێوه‌ ده‌برێت. له‌ شاخ، پێشمه‌رگه ‌له‌ خه‌ڵک و پێداویستییه‌ ئابووری - کۆمه‌ڵایه‌تییان دابڕابوو و ته‌نیا سیاسه‌ت ئه‌وانی به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ده‌به‌ست، هه‌ربۆیه‌ش ده‌یانتوانی خۆیان ڕێباز دانێن، خۆیان ببڕن و خۆیشیان بدروون. به‌ڵام ئێستا که‌ پێشمه‌رگه‌کا‌نی پێشووی شاخ ده‌سه‌ڵات وحکوومه‌تی شاریشیان به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌، ده‌یانه‌وێت شاریش به‌ ئه‌زموونی شاخ به‌ڕێوه‌به‌رن، له‌ ئه‌نجامدا "خه‌ڵک" که‌ له‌وێ بوونیان نه‌بوو، لێره‌ش غایبن و حیسابیان بۆ ناکرێت، هه‌ڵبژاردنه‌کانیش کارتۆنی و گاڵته‌جاڕن و به‌ ئامانجی ململانی کردنی حزبه‌کانی ڕه‌قیب به‌ڕێوه‌ ده‌برێن نه‌ک بۆ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خه‌ڵک و خزمه‌ت کردنیان. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش که‌ باوه‌ڕیان به‌ هێزی خه‌ڵک و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگانده‌کانی خه‌ڵک نییه‌، له‌ کاتی هه‌ڵبژاردندا چه‌ند لیسته‌یه‌کیان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م و لێیان ده‌خوازن به‌ یه‌ک له‌و لیستانه‌ ده‌نگ بده‌ن له‌ کاتێکدا واهه‌یه‌ زوربه‌ی خه‌ڵک ته‌نیا حزبه‌که‌ بناسن نه‌ک ئه‌و ناوانه‌ی له‌ لیسته‌که‌دان و هیچ په‌یوه‌ندێکیشیان پێیانه‌وه‌ نییه! له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی ئه‌وتۆدا نوێنه‌رانی 'هه‌ڵبژێرراو' که‌ ذه‌چنه‌ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن، به‌ ڕوونی ده‌زانن هه‌ڵبژێرراوی حزبن نه‌ک خه‌ڵک، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ ته‌نگی کاروباری حزبه‌که‌یانه‌وه‌ ده‌بن نه‌ک خه‌ڵک. ده‌ره‌نجامی ئه‌و شێوازه‌ حکوومه‌ت کردنه‌ و ئه‌و ‎چه‌شنه‌ هه‌ڵبژاردنانه‌، دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسه‌‌تی سالم و خۆ هه‌ڵواسینیانه‌ به‌ 'حبل المتین' ی حزبه‌وه‌. به‌ داخه‌وه‌ هه‌تا کات زیاتر تێپه‌ڕێت که‌له‌به‌ری نێوان حزب و خه‌ڵک گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌ ده‌گاته‌ شوێنێک که‌ دوژمن ئه‌و بۆشاییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا پڕ بکاته‌وه‌!" 

ئێران و داعش: هه‌ڵسه‌نگاندنێکی باش

ده‌وری ئێران له‌ چیرۆکی داعشدا که‌متر باسی لێوه‌ کراوه‌. ئه‌م وتاره‌ له‌و ده‌گمه‌ن وتارانه‌یه‌ که‌ له‌ میدیای باشووری کوردستاندا بڵاو بۆته‌وه‌ و ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ی پێکاوه‌:

http://wishe.net/dreja.aspx?=hewal&jmare=1303&Jor=4

 

یۆنس و ماسی و کابرای قورئان خوێن!

مه‌لاکانی ئێران به‌ هه‌موو بۆنه‌ و بیانوو‌یه‌که‌وه‌ خه‌ڵک ئیعدام ده‌که‌ن. گرنگ نییه‌ بۆنه‌‌که‌ چی بێت، گرنگ ئیعدام کردنه‌! سووکایه‌تی کردن به‌ خه‌ڵکی حه‌قیقی یان حقوقی بیستراوه‌، به‌ڵام سووکایه‌تی کردن به‌ 'شه‌خسی ئه‌فسانه‌یی' له‌ قوتووی هیچ عه‌تتارێکدا نه‌بووه‌ و نییه‌ جگه‌ له‌ هی مه‌لاکانی قوم.

هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ شاری زه‌نجانی بن گوێی کوردستان 'محسن امیر اصلانی' شیعه‌ی موسوڵمانی 'مفسر قرآن' یان ئیعدام کردووه‌ و له‌ پاساودا گوتوویانه‌ گوایه‌ گومانی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ حه‌زره‌تی یۆنس ئێستا له‌ زگی ماسیدا بێت! تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌عوایه‌ ببرێته‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی جگه‌ له‌ دادگای داعش و مه‌لاکانی ئێران، حاکم گومان له‌ سه‌لامه‌تی عه‌قڵی 'شاکی' نه‌کات؟ ته‌نانه‌ت له‌ ئیسرائیل، که‌ گوایه‌ یۆنس یه‌ک له‌ 124 هه‌زار پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌نی ئیسڕائیل بێت و مه‌لاکانی ئێران به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان موحسینی هه‌ژار‌یان ئیعدام کردووه، کاری وا له‌گه‌ڵ هیچکه‌سێک نه‌کراوه‌. ماسی گۆرین به‌ چه‌ند هه‌زار ساڵ یۆنسی زگزلی بۆ قووت نه‌چوو، به‌ڵام موحسینی هه‌ژاری باریکه‌ڵه‌ی به‌ که‌فله‌کوونێک قووت دا؛ موعجیزه‌ ئه‌وه‌یه‌!

چاوه‌ڕوان بین لێره‌ به‌دواوه‌ موفه‌سیرانی قورئان له‌ ئێرانه‌وه‌ وه‌ر‌بنه‌ وڵاتانی ئوروپا و داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن؛ که‌یسی به‌هێزیشیان هه‌یه‌ و هیممه‌ت و به‌ره‌که‌تی ماسیه‌که‌ی یۆنس حازر بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی یه‌ک و دوو وه‌ڵام وه‌رده‌گرنه‌وه‌. دوور نییه‌ دواتر، ته‌فسیری قورئانیش له‌ پێنج هۆکاره‌که‌ی ئێستای په‌نابه‌ری زیاد بکرێت و ببێته‌ شه‌شه‌م هۆکار و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش ئه‌و به‌ندی شه‌شه‌مه‌ به‌ فه‌رمی بناسێت!

ئه‌مانه‌تداریی کورد!

له‌ سه‌ر ئینترنێت چاوم به‌ کتێبێکی 110 لاپه‌ڕه‌یی فارسی که‌وت که‌ سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی بریتانیا له‌مه‌ڕ کورد نووسراوه‌. عینوانی کتێبه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌: "کردستان و کرد در اسناد محرمانه‌ بریتانیا" و له‌ ژێر عینوانی کتێبه‌که‌دا ناو و ئیمه‌یلی ڕێزدار بیهزاد خۆشحاڵی ڕاگه‌یێنراوه‌:

http://www.bokan.de/laperekan/farsi/tarix/kurdstan%20w%20kurd%20der%20senede%20britanya.pdf

 

پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ساکاری کتێبه‌که‌ بۆی ده‌رخستم که‌ ئه‌وه‌ هه‌مان کتێبی دوکتۆر وه‌لید حه‌مدی عه‌ره‌بی به‌ ڕه‌گه‌ز کورده‌ که‌ به‌ ناوی "الکرد و کردستان فی وثائق البریتانیه"‌ له‌ ساڵی 1992 دا له‌ له‌نده‌ن چاپ کراوه‌ و پاشان وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردیش به‌ڵام له‌ چاپه‌ فارسییه‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌ی تامی چێشته‌که‌ خۆشتر بێت، وشه‌ی "محرمانه‌" شی لێ زیاد کراوه‌.

بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی زیاتری مه‌سه‌له‌که‌، سه‌یری کتێبی چاپکراوی هه‌مان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌م کرد. به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌وێدا ناوی 'وه‌لید هه‌مدی' م چاو پێکه‌وت و هه‌ندێک حه‌سامه‌وه‌. وێده‌چێت ئه‌و که‌سانه‌ی وا بابه‌ته‌که‌یان له‌ سه‌ر ئینترنێت داناوه‌ به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ ده‌سته‌قه‌سد ناوی هه‌م وه‌رگێڕی ئینگلیزی و هه‌م وه‌رگێڕی کوردییان لێ قرت کردووه‌ و وه‌ک بازی سێ شه‌قاو! په‌ڕیونه‌ته‌ سه‌ر وه‌رگێڕی فارسی. ئاکامی کاره‌که‌ بووه‌ به‌وه‌ی خوێنه‌ر هه‌ست بکات گوایه‌ ئه‌وکه‌سه‌ خۆی به‌ڵگه‌کانی ته‌رجه‌مه‌ی کردبێتن! گه‌رچی نازانم ئه‌وه‌ کاری کێیه‌، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دڵنیام کاری کاک بیهزاد نییه‌، گه‌رچی به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

پێم ناخۆشه‌ لێکۆڵه‌رانی کورد، یان که‌سانی نزیک به‌وان یان ئه‌وانه‌ی وا به‌ ناوی خزمه‌ته‌وه‌ بابه‌ته‌که‌ له‌ سه‌ر ئینترنێت داده‌نێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌مانه‌ت نه‌پارێزن که‌ هیچ نه‌بێ ناوی نووسه‌ری کتێبه‌که‌ به‌ خوێنه‌ری هاوزمانیان ڕابگه‌یێنن! نموونه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌ کارییانه‌ زۆرن و من به‌ ده‌یان کتێبم چاوپێکه‌وتووه‌ که‌ زمانانی ئوروپاییه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاونه‌ته‌ سه‌ر فارسی، ئینجا براده‌رێکی کورد له‌ فارسییه‌وه‌ کردوونیه‌ته‌ کوردی و ته‌نیا ناوی نووسه‌ر و ناوی خۆی له‌ سه‌ر کتێبه‌که‌ نووسیوه،‌ ئیتر وه‌رگێڕی قوڕبه‌سه‌ری فارس له‌ حیسابات چۆته‌ ده‌رێ و ناوی لێ نه‌براوه‌، یان ئه‌گه‌ر ناوبرده‌ کرابێت، له‌ قوژبنێکی نادیار ئاماژه‌یه‌کی سووکی پێکراوه‌! ئه‌م کاره‌ نائوسووڵییانه‌ نه‌ کورد ده‌گه‌یێننه‌ شوێنێک و نه‌ پله وپایه‌‌ی لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێڕ ده‌به‌نه‌ سه‌رێ.

هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و نائوسووڵییانه‌،‌ نه‌بوونی مافی کۆپی کردن واته‌ "کۆپی ڕایتس" ه‌ که‌ ئێستا زیاد له‌ 15 ساڵه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م و ده‌ست به‌داوێنی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌کادێمی کورد بووم به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌س به‌ ده‌نگمه‌وه‌ نایه‌ت. براله!‌ نه‌ له‌ جه‌نگه‌ڵه‌کانی ئه‌فریقا و نه‌ له‌ چیاکانی کوردستان شتی وا نه‌کراوه‌ و ناکرێت که‌ ئێستا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌یکه‌ن! ئه‌و کاره‌ چه‌په‌ڵانه‌ شه‌رمه‌زاری نه‌بێت هیچ بۆ‌ کورد به‌دیاری ناهێنن

نموونه‌یه‌ک: من نزیکه‌ی 80 به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیام ته‌رجه‌مه‌ کرد و سه‌ره‌تا گۆڤاری گزینگی نه‌مر سوله‌یمانی چیره‌ وه‌ک زنجیره‌ و پاشان بنکه‌ی ژین وه‌ک کتێب بڵاویان کردنه‌وه‌‌. له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا دوو کتێبم چاو پێکه‌وتووه‌ که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای هه‌مان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ نووسراون و ته‌نیا ناوی کتێبه‌که‌ی منیان 'بۆ خاڵی نه‌بوونی عه‌ریزه‌!' له‌ په‌راوێزی یه‌که‌م به‌ڵگه‌دا هێناوه‌ و پاشماوه‌ی به‌ڵگه‌کانیان تێکه‌ڵاوی هه‌ندێک شتی دیکه‌ کردوون و بێ که‌م و زیاد له‌ 'کتێبه‌که‌ی خۆیان!' دا ڕایانگواستوون‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ به‌ فڕۆکه‌ی جێت هاتبێتنه‌ له‌نده‌ن، له‌ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژدا زمانی ئینگلیزی فێر بووبێتن، چووبێتنه‌ "ناشناڵ ئارکایڤ"، ده‌ست به‌جێ 80 به‌ڵگه‌یان له‌ نێو سه‌دان هه‌زار به‌ڵگه‌ دا دۆزیبێته‌وه‌، بردێتیاننه ماڵێ‌ ، ته‌رجه‌مه‌یان کردبێتن و ڕۆژێک دواتر چاپیشیان کردبێتن، ئه‌ویش ڕاست هه‌مان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی وا من چه‌ند ساڵ پێشتر ته‌رجه‌مه‌م کردبوون و خوێنه‌رێکی زۆریش بینیبوویانن!

ئافه‌ره‌م مامۆستاکان بۆ موعجیزه‌تان، من بوایه‌م ئیدیعای پێغه‌مبه‌ریشم ده‌کرد، چاک "فارس و تورک و عه‌ره‌ب هه‌رسێکتان به‌ ده‌فته‌ر گرته‌وه!"‌ خۆ من هێشتا نه‌مردووم و زمانیشم درێژه‌، چۆن وێراتان وا سووک وسانا شاکاری وا بخوڵقێنن؟ ئه‌وا گرتم من گه‌ردنیشتانم ئازاد کرد،‌ ئه‌ی وه‌ڵامی خه‌ڵک چی ده‌ده‌نه‌وه‌؟[1]

ته‌نزی 'چه‌توون'

له‌ به‌شه‌کانی پێشووی ورده‌ فه‌رمایشتدا باسی هه‌ندێك ته‌نزنووسی کوردم کردووه‌. ئه‌م کاره‌ ناته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست نیشانی نووسینه‌کانی "چه‌توون" نه‌که‌م.

چه‌توون له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستدا ده‌نووسێت و بابه‌تی ته‌نزه‌ شیرینه‌کانی، کوردستان به‌گشتی و به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان به‌ تایبه‌ته‌. چه‌توون ناوی مه‌جازیی نووسه‌رێکی حه‌قیقییه‌ و به‌ گوێره‌ی هه‌ڵوێست گرتنه‌کانی له‌ به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژانه‌ی وڵات، که‌سێکی به‌رپرس و خه‌مخۆری گه‌له‌که‌یه‌تی.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی چه‌توون له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست، سه‌ردانی به‌شی ته‌نز بکه‌ن له‌ لای سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا یان بچنه‌ به‌شی 'نووسه‌ران' و به‌ گوێره‌ی پیتی ئه‌لف و بێ، "چه‌توون' بدۆزنه‌وه‌. ئه‌وه‌ ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێسته‌:

http://www.helwist.com

/

چه‌ند بۆچوونێک:

لە ڕۆژژمێری ڕێکخراوەیەکی خێرخوازیی ناوچەی 'کێنت'ی بریتانیام دەرهێناون:

-         گەورەترین خەبات ئەوەیە خۆت بی و خۆت بمێنیەوە، ئەویش لە جیهانێکدا کە هەموان هەوڵ دەدەن بتکەن بە کەسێکی تر.

-         موعجیزە ئەوە نییە بە حەوادا بفڕی یان بەسەر ئاودا بڕۆی، بەڵکوو ئەوەیە بە سەر زەویدا بڕۆیت.

-         زیندوو بوونی تەنیا بەس نییە، دەبێ خۆرەتاوێک، ئازادییەک و گوڵێکی بچووکیشت هەبێت.

-         کاتێ بە ڕێچکەی ژیاندا دەڕۆیت دەبێ بۆنی گوڵەباخیشت بەلووتدا بێت، لەبەر ئەوەی تەنیا جارێک دەتوانی ئەو گەمەیە بکەی!

یه‌کیه‌تی گه‌لان

سه‌یرێکی ئه‌م قیدیۆیه‌ بکه‌ن. گۆرانی، هه‌ڵپه‌ڕکی و ته‌نانه‌ت جل وبه‌رگیش چ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ کوردیی ناوچه‌کانی باکوور هه‌یه‌؟

گه‌لانی ناوچه‌ فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی هاوبه‌شیان چه‌نده زۆره‌، ئه‌گه‌ر ده‌مارگیری و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ڕێبه‌ران‌ لێبگه‌ڕێت! کوردێک هه‌یه‌ نه‌توانێ به‌و گۆرانییه‌ هه‌ڵپه‌ڕێت یان نه‌توانێ به‌ هه‌وای ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌  گۆرانی کوردی بڵێت؟ حه‌یف و مخابن بۆ ئه‌و ڕابردووه‌ هاوبه‌شه‌ و داخ و ده‌ردم بۆ ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ی ئێستا- ئه‌ویش له‌ سه‌ر بنه‌مای ئایین که‌ ته‌نیا ده‌توانێت دیارده‌یه‌کی شه‌خسی بێت نه‌ک سیاسه‌تی حکوومی، ئه‌وه‌ی وا له‌ نه‌وه‌ده‌کاندا شه‌ڕی ئه‌رمه‌نی و ئازه‌ربایجانی لێکه‌وته‌وه‌ دوور نییه‌ له‌ ده‌یه‌کانی داهاتوودا له‌ نێوان گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌‌دا بقه‌ومێت. کورد ده‌بێ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ ئاماده‌ بێت:

https://www.youtube.com/watch?v=ldRpAFQYI6w

 

نه‌وه‌ی دووهه‌می په‌نابه‌رانی کورد له‌ هه‌نده‌ران

به‌ هه‌واڵی سه‌رکه‌وتوویی ڕوماننووسێکی کورد له‌ سوید گه‌شامه‌وه‌. نسلی یه‌که‌می په‌نابه‌رانی کورد له‌ هه‌نده‌ران واته‌ ئه‌وانه‌ی وا به‌ گشتی دوای هه‌ره‌سی 1975 هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای خانه‌خوێیاندا زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. هیوا ئه‌وه‌یه‌ منداڵانی ئه‌وان و منداڵی منداڵی ئه‌وان که‌ به‌ نه‌ریتی ئوروپایی گه‌وره‌ ده‌بن، گه‌له‌که‌ی خۆیان و نیشتمانی باو وباپیریان له‌بیر نه‌که‌ن و به‌شێک له‌ توانای خۆیان بخه‌نه‌ خزمه‌ت وڵاته‌ داگیرکراوه‌که‌یان. ئه‌و خزمه‌ت کردنه‌ و ئه‌و سۆزه‌ بۆ نیشتمانی یه‌که‌مده‌توانێت به‌ شێوازی جۆربه‌جۆر ده‌رببڕێت، که‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ کار وباری خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو بن و کوردستان به‌وانه‌وه‌ سه‌ربه‌رز بێت.

ئه‌و لاوانه‌ی وا ئێستا دێنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ به‌شێکیان تێکه‌ڵاوی شه‌ڕ و چه‌قۆ کێشان و قاچاخی ده‌رمان و جگه‌ره‌ و ته‌نانه‌ت دزی و قه‌تڵ ده‌بن و سه‌ر له‌ زیندان دێننه‌ ده‌ره‌وه‌. ته‌جروبه‌ی پیشه‌یی من به‌ سه‌دان له‌و کاره‌ چه‌په‌ڵانه‌ی لاوانی کوردی له‌ بریتانیا تۆمار کردووه‌. هیوام ئه‌وه‌یه‌ منداڵی ئه‌و که‌سانه‌ ڕێ و شوێنی باوکیان نه‌گرن و به‌ پێچه‌وانه‌، له‌ ده‌ره‌تانی زۆری خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا که‌ڵک وه‌ربگرن و وه‌ک نووسه‌ری به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی سویدی - کاک ئه‌رکان ئه‌سعه‌د، ببنه‌ هۆی شانازی کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌ خۆشه‌:

http://rudaw.net/sorani/world/021020145

 

'ته‌ور'ی جاش!

"غافل کە تبر، خانە بەجز بیشە ندارد

از جنس درخت است ولی ڕیشە ندارد"

 

عیرفان

شیعری مه‌ولانا و مۆسیقای عیرفانی به‌ زمانی ئینگلیزی:

I have dreams....

Can you guide me to the treasure I have lost?

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/09/140915_l42_vid_sami_music.shtml

 

 

دوو قه‌سیده‌ی نالی و سالم به‌ ده‌نگ

تاڕاده‌یه‌ک به‌ دڵنیایی ده‌توانین بڵێین نالی نۆستاڵژییه‌کانی خۆی ته‌نیا لای سالم هه‌ڵنه‌ڕشتووه‌ و به‌رگۆی قسه‌کانی کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵک بوون؛ به‌ڵام سه‌داسه‌د لێمان ڕوونه‌ که‌ سالم چامه‌که‌ی خۆی له‌ وه‌ڵامی نالیدا هۆندۆته‌وه‌. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌ردوک که‌ڵه‌شاعیری گه‌له‌که‌مان به‌ گوێی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ ڕێگای خوێندنه‌وه‌ و تۆمار کردنیانه‌وه‌ به‌ ده‌نگ. به‌داخه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کان هه‌ندێ کێشه‌ی تێکه‌وتووه که‌ بۆته‌ هۆی له‌نگیی کێشی به‌شێک له‌ فه‌رده‌کان‌.

 

له‌ شیعره‌که‌ی خۆیدا، سالم به‌ چه‌ند فه‌رد له‌ نالی ده‌خوازێ هه‌تا سلێمانی له‌ ده‌ست 'ڕۆمی شووم' ڕزگاری نه‌بووه‌ و هه‌تا نه‌که‌وتۆته‌وه‌ ده‌ست خاوه‌نی (واته‌ کورد)، نه‌گه‌رێته‌وه‌ شاره‌که‌ی:

 

"... تۆخوا بڵی به‌ حه‌زره‌تی نالی ده‌خیلی بم

به‌م نه‌وعه،‌ قه‌ت نه‌کا به‌ سوله‌یمانیا گوزه‌ر

'سالم' سیفه‌ت له‌ بێکه‌سیا با نه‌بێ هیلاک

من کردم، ئه‌و نه‌کا له‌ غه‌ما خوێنی خۆی هه‌ده‌ر

ئه‌م موڵکه‌ نه‌زمی نابێ به‌ بێ زه‌بتی واریسی

بێ ئه‌و، به‌ قه‌سدی ئه‌م ته‌ره‌فه‌ با نه‌کا سه‌فه‌ر!"

 

1.     چامه‌ی نالی بۆ سالم

https://www.youtube.com/watch?v=oHDAsR6iDPI

 

2.     وه‌ڵامی سالم بۆ نالی ‎(سه‌رنج: له‌ سه‌ر ڤیدیۆکه‌ به‌ هه‌ڵه‌ نووسراوه‌ 'وه‌ڵامی نالی بۆ سالم'‌). 

https://www.youtube.com/watch?v=cMWvfew_0IY

 

فۆلکلۆری ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان

"خەمە بووچکەلە مەگەر برامی؟ / بۆ هەرلا ئەچم ڕەفێق ڕامی!

خەم دەورەی داوە لە دەور ئەم دڵمە / دەریەکەم، ناڕوا، ئەیژێ مەنزڵمە!

 

ده‌نگی خۆشی هونه‌رمه‌ندی به‌رپرسی کورد- 'حه‌سه‌ن هه‌یاس'

هه‌رجای پاکه‌، خاک منه‌ ....

https://www.youtube.com/watch?v=LNaREjs_2tU

 


 

[1] . من که‌ ئه‌م دێڕانه‌ ده‌نووسم ئاگادار هه‌م که‌ ڕێزدار بیهزاد خۆشحاڵی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ باشووری کوردستان ده‌ست به‌سه‌ر کرا و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رییه‌ تا ئێستا درێژه‌ی هه‌بێت داوای ئازاد بوونی خێرای بۆ ده‌که‌م. ئه‌وه‌ بۆ ئیعتیباری حکوومه‌تی هه‌رێم گه‌لێک زه‌ره‌رمه‌نده‌ په‌ناخوازێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی- ئه‌ویش نووسه‌ر و لێکؤ‎ڵه‌رێکی ناسراوی وه‌ک کاک بیهزاد، له‌ زیندانێکدا ڕابگرێت که‌ ده‌بێ جێگه‌ی چه‌ته‌ و دز و مرۆڤکوژان بێت. گله‌یی و بناشتی من لێره‌دا هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌و هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌وه‌ نییه‌.  

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (57)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

http://www.lvinpress.com/image3/444/1932421_890222334336421_4452991452803457288_n.jpg

به‌یتی کۆبانێ

 

"ئه‌ی دمدمی به‌ردی ده‌ لان!

جێگه‌ی خان و خان عه‌وده‌ڵان!

ئێسته‌ بووی به‌ مه‌سکه‌نی خه‌رته‌لان!...."

 

خه‌رته‌ل[1] هاتن به‌ یه‌ک و دوو

تا سه‌ر سینگیان هه‌ر ڕیشه‌ و موو

خه‌رته‌ل هاتن سیان و چوارێ

له‌ چاوانیان خوێن ده‌بارێ

خه‌رته‌ل هاتن به‌ پۆل پۆله‌

یه‌که‌م مه‌نزڵ ئه‌سته‌مۆڵه‌

خه‌رته‌ڵ هاتن به‌ هه‌زاران

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دایانمه‌زران

خه‌رته‌ڵ به‌ ئه‌ژماران زۆرن،

سپین، ڕه‌شن، مۆرن، بۆرن

ناویان داعیشه‌، ده‌وڵه‌ته‌

'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'یه‌ته‌

ئه‌میان خه‌رته‌ڵی چیچانه‌

فه‌رمانده‌یه‌، زل و پانه‌

ئه‌ویان له‌ ئه‌وروپاوه‌ هات

دوو سێ 'سه‌ر' به‌ دیاری ببات

ئه‌وه‌ خه‌رته‌ڵی عاره‌به‌

دوای زیاره‌تی ماڵی کابه‌

به‌ سڵاوات، به‌‌ ته‌زبێحات

هاتوه‌ ڕێگه‌ی به‌هه‌شت خۆش کات

ورگی زله‌، شانی پانه‌

دوور له‌ گیانی، زۆر نه‌زانه‌

ئه‌وه‌ خه‌رته‌ڵی ئێرانه‌

له‌ مام ئه‌ردۆغان میوانه‌

خه‌رته‌ڵی تورک به‌ لێشاوه‌

جبه‌خانه‌ی ڕاکێشاوه‌

خه‌رته‌ڵ ده‌ندووکیان ئاسنه‌

گه‌روویان دۆشکا و هاوه‌‌نه‌

خه‌رته‌ڵ چاویان زه‌ق و زۆپه‌

داره‌ده‌ستیان تانک و تۆپه‌

به‌باڵی ده‌رعان ده‌فڕن

به‌ ئاواتی به‌هه‌شت ده‌مرن

خوداش هه‌ر خودای خۆیانه‌

ئاگای له‌ گوفتوگۆیانه‌

به‌ڕێی کردوون بۆ کورد کوشتن

قڕ کردن و له‌ناو بردن

 

چییه‌؟ چ بووه‌؟ چ قه‌وماوه‌؟ 

سیناریۆکه‌ کێ دایناوه‌؟

گورگه‌ بۆره‌کان به‌فێڵن

هاتوون تۆوی کورد نه‌هێڵن

له‌ سه‌ره‌وه‌ دۆستی کوردن

له‌ ژێره‌وه‌ ده‌ستوبردن

شه‌ڕه‌، ته‌قه‌یه‌، هه‌رایه‌،

سوپای دوژمن بنه‌ی نایه‌

قۆشه‌نێکیان که‌وتۆته‌ ڕێ

وا دێ تا کوردستان بگرێ

"داگیری کات کوردستانه‌

کۆبانێ بکا وێرانه"‌

 

کۆبانێم به‌ردی مه‌یدانێ

وا لێی ده‌ده‌ن به‌ تۆپخانێ

کۆبانێم به‌ردی حه‌سارێ

هه‌ر گولـله‌یه‌ و بۆی ده‌بارێ

کۆبانێم به‌ردێکی سووره‌

ڕێگای خه‌بات به‌ره‌وژووره‌

کۆبانێم به‌ردێکی ڕه‌قه‌

ڕێگای به‌رخۆدان به‌رحه‌قه‌

ده‌ڵێ فه‌رمانده‌ 'جه‌یلان'[2] ێ:

وه‌رنه‌ سه‌یری پڵینگانێ

"غوڵامی ڕه‌وی شێرانم

کوردستانه‌ جێ و مه‌کانم

خه‌ڵک ببێ پشتیوانم،

ڕاونه‌ری جه‌رده‌ وچه‌تانم"

 

ئه‌ی کۆبانێی به‌ردی ده‌ لان!

جێگه‌ی 'پیرۆز'[3]، ماڵی 'جه‌یلان'!

نابیه‌ مه‌سکه‌نی خه‌رته‌ڵان ... (درێژه‌ی هه‌یه‌)

Photo: ‎پیشکش به زنان مبارز کوبانی 

من، خنجری فرو شده ام بر پیکرِ پیر برده گی
تیری رها شده ام از چله ی کمان رنجدیده گی
خاری خلیده ام در گلوی از خود بیگانگی 
آوای شکوهمند گسستنِ زنجیرهای ستمگری ام
من، فریاد شلیک شده از هزاران حنجره بی تاب 
در چهارسوی دنیای درنده و بی عاطفه ام .
من، سالهای سال پیش از این سرود رستن را 
از بندهای عنکبوتیِ دئانت و نادانی شما
در گوش دنیای ناشنوا و دوزخی تان سرداده ام . 
امروز در چشم اندازی نوین و پر امید 
پیچیده ام بخود شولای رزم و دانایی 
چون پیکارگری آبدیده و آشتی ناپذیر 
در برابر چشمان دنیای بیدادگر و بی تفاوت شما 
من، فصل دیگری از تاریخ زنانگی را ورق میزنم
من یک شورشگرم، من یک زنم

سوسن کولیوند‎

           شه‌هید جه‌یلان

 

(چه‌ند فه‌رد و چه‌ند ته‌عبیرێکی ئه‌م شیعره‌ له‌ به‌یتی دمدم وه‌رگیراوه‌)

 

 

قاره‌مانی  و به‌جه‌رگیش تا ئه‌و ڕاده‌یه‌؟

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=65682

 

به‌ تورکی ده‌دوێن و بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شه‌ڕ ده‌که‌ن

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=65471

 

تورکیا له‌ جیاتی داعش، کورد ده‌کووژێت

وتارێکی فارسی:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=62864

 

 

هه‌واڵی پشتگیرییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=62889

 

قوڕمان به‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سه‌دا یه‌کی ئه‌و هه‌واڵه‌ش ڕاست بێت!

"رووداو بازرگانی نەوتیی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لەگەڵ داعش ئاشکرادەکات" (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 3/10/2014)

 

دوو شیعری فارسی بۆ کۆبانێ

 

1.       هلا حماسه‌ کوبانی

رضا مقصدی

به غم نشستم و گفتم:

به دخترانِ شکفته، سلام باید گفت

که در زمانه ی بیداد، اوج ِ فریاد اند.

 

ستاره آمد وُبامن، یگانه گشت وُ نشست

وشعر ِتازه ی جان ِمرا به کُرد سپُرد.

وکُرد با من گفت:

 

کدام برگ؟ کدامین درخت می داند؟

که در برابر توفان بی امان ِخزان

دلِ ترانه ی تابان ِمان ،چگونه شکست.

 

به غم نشستم و گفتم:

به دخترانِ شکفته ، سلام باید گفت

که در زمانه ی بیداد،اوج ِ فریاد اند.

 

وشعله بار ترین لحظه های هستی را

به روسفیدی ِجان های خویش می بخشند.

 

که تا زمانه بداند

هجوم ِتیره ترین باد های پاییزی

دهان ِمژده ی مهتاب را نخواهد بست.

 

خوشا سپیده دمانی که با سرودِ بلند

زشرق چشم شما ای کبوتران سپید !

بها رِتازه تری را به ارمغان آرند.

 

درون ِآینه ها شورتان شناور باد !

که دختران ِدرخشان ِآرزوی من اید.

 

ودر برابر سرمای سختِ آن سامان

ترانه خوان ِبهاران ِجان ِآن چمن اید. 

                       کلن/آلمان . دوم مهرماه ۹۳ خورشیدی

 

2. همراهِ مادران کوبانی
سید علی صالحی


شهری کردنشین،

زیر ضربه های تروریست های داعش.
کوچه به کوچه هنوز هم
چهل پستان بریده در تاریکی
کودکان تشنه کوبانی را شیر می دهند.
دریغا سلاطین بی هوده گو!
دریغا اولاد عقیم آدمی!
پس تو
به این مردهْ‌ریگ
چکاره ای...
که واژه ها حتی
از وحشت وجدانِ خویش
خود را به خواب زده اند!

 

 

سروودێک بۆ لاواندنه‌وه‌ی کۆبانێی قاره‌مان:

کۆبانێ ئیڕۆ خه‌مگینه‌.....

ئاخ کۆبانێ!

 

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=65524


 

[1] . داڵاش، لاشخور

[2] . جه‌یلان فه‌رمانده‌یه‌کی شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه‌ بوو دوای شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌، به‌ دوایین گولـله‌ی تفه‌نگه‌که‌ی خۆی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته‌ ده‌ست جندۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

[3] .  پیرۆز، کچه‌ شه‌ڕڤانێکی قه‌ڵای کۆبانێیه‌.

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (58)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

بۆ کۆبانێی سه‌ربه‌رز

16/10/2014- کۆبانێ له‌ سه‌رکه‌وتن نزیک بۆته‌وه‌! ئه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌ 'زلحیزه‌' ه‌کانی ناوچه‌ نه‌یانکرد، ژنان و پیاوانی کۆبانێ کردیان؛ ئه‌وه‌ی چه‌کی پێشکه‌وتووی کۆنه‌په‌رستان زه‌فه‌ری پێ نه‌برد، باوه‌ڕی قایمی گه‌له‌که‌مان بوو. ئه‌وه‌ی 'ده‌وڵه‌تی به‌ڕاستی ئیسلامی' پێی نه‌وێرا، کۆبانێ بوو. ئه‌وه‌ی ئابڕووی مرۆڤی کڕییه‌وه‌ کۆبانێ بوو. کۆبانێ مێژووییه‌کی نوێی بۆ مرۆڤایه‌تی نووسییه‌وه‌. کۆبانێ ڕێگایه‌کی نوێی خه‌باتی پیشانی چه‌وساوه‌کانی جیهان دا. کۆبانی بوو به‌ مامۆستامان، به‌ ڕێ پیشانده‌رمان، به‌ ئیماممان. بژی ڕێبازی کۆبانێ!

سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب پێشکه‌ش به‌ خه‌باتکارانی کۆبانێ:

https://www.youtube.com/watch?v=SKnAl17RjnI

نامه‌ی کچێکی شه‌ڕڤانی کۆبانێ بۆ دایکی:

http://bokan.de/laperekan/nuseran/Kamran/doxterejangju.pdf

شه‌ڕڤانێکی برینداری کۆبانێ:

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=65924

فیلمێکی به‌ڵگه‌یی گه‌لێک سه‌رنجڕاکێشی ناو شاری کۆبانێ

http://www.jump-in.com.au/show/60minutes/stories/2014/september/female-state/

'به‌یتی کۆبانێ'

له‌ به‌شه‌کانی دواتری 'ورده‌فه‌رمایشت'دا درێژه‌ی ده‌بێت. له‌ جیاتییان، ده‌توانن سه‌یری ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

مانیفیستی عه‌بدوڵڵا په‌شێو:

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=65909

 

وتارێکی فارسی:

"آلترناتیو ما کوبانی شدن است. در جهانی که چندی پیش نانسی فریزر اعلام کرد فمینیسم به بنده ی سرمایه داری تبدیل شده، سیاست زنانه ی کوبانی یک آلترناتیو است."

http://www.radiozamaneh.com/182146?utm_source=feedburner&utm_medium=feed&utm_campaign=Feed%3A+radiozamaaneh%2FMTcd+%28Radio+Zamaneh%29

 

تورکیای چه‌پاوکه‌ر

ئه‌م وتووێژه‌ له‌گه‌ڵ کاک جه‌بار یاوه‌ر گه‌لێک هه‌واڵی نه‌بیستراوی تێدایه:

http://xelk.org/drejas.aspx?=hewal&jmare=5351&Jor=23

 

زیندانی ورمێ، قه‌سابخانه‌ی کورد

ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ بۆ ئه‌و راستییه‌ی وا چه‌ند جار ده‌ست نیشانم کردووه‌: سیاسه‌تی دوژمنانه‌ی دام و ده‌زگای ئیداریی دادسه‌را و زیندانه‌کانی ورمێ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌له‌که‌مان. فه‌رموون بزانن ڕاست ده‌که‌م یان نا:‌

http://nnsroj.com/Detilesshort.aspx?id=7756&id_map=33

 

گۆلی ورمێ، به‌نداوی بۆکان و چۆمی که‌ڵوێ

7/10/14- به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌، بڕیاره‌ له‌ ده‌شتاییه‌کانی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری میاندواو مۆڵه‌تی کشتوکاڵ به‌ وه‌رزێران نه‌درێت بۆئه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی بۆکان بڕژێته‌ ناو گۆلی ورمێوه‌ و گۆله‌که‌ی پێ ڕزگار بکرێت:

http://news.gooya.com/society/archives/186919.php

وێده‌چێت له‌ ئێستاوه‌ به‌رنامه‌که‌ به‌ڕێوه‌ برابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌واڵه‌کاندا خوێندمه‌وه‌ که‌ ڕاده‌ی ئاوی گۆله‌که‌ 9 سانتیمه‌تر هه‌ڵکشاوه‌.

به‌ هه‌موو نیشانه‌کاندا وا ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌و کاری ڕزگار کردنه‌ی گۆلی ورمێ له‌ سه‌ر حیسابی کورد بکرێت. ئه‌وه‌ به‌نداوی بۆکان بوو که‌ گوتم، ئێستا براده‌رێک له‌ سه‌رده‌شته‌وه‌ هاتۆته‌‌وه و ده‌ڵێ که‌ره‌سه‌یه‌کی زۆر له‌ سه‌ر چۆمی که‌ڵوێ کۆکراوه‌ته‌وه‌ و موهه‌ندیس و ته‌کنیسیه‌نی زۆر هاتوون، خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌یه‌کن که‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ چییه‌.

من تا ڕاده‌یه‌کی زۆر دڵنیام ده‌یانه‌وێت ئاوی چۆمی که‌ڵوێ (زێی بچووک) پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ خاکی باشووری کوردستانه‌وه‌ هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه‌ دواوه‌ و بیکه‌نه‌ گۆله‌که‌وه‌. پێشتر به‌ڵایه‌کی هاوچه‌شنیان به‌ سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵون دا هێنا و ناوچه‌یه‌کی زۆری ده‌وروبه‌ری قه‌سر و خانه‌قینیان پێ ویشک و بێ ئاو کرد. حکوومه‌ت بۆ ڕازی کردنی ئازه‌ربایجانییه‌کان به‌ ئاشکرا مافی کورد پێشێل ده‌کات.

 

'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' و 'کۆماری ئیسلامی'- دوو ڕووی یه‌ک سکه‌

"ئەبوخالید [له‌ به‌رپرسانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' جەختی لەوە کردەوە " ئازادکردنی شوێنە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینە لە ژێر دەستی ئالی سعود لە پلان و بەرنامەی دەوڵەتی ئیسلامیدایە و بە زوویی ئەو شوێنە پیرۆزانە ئازاد دەکرین و لە کۆتاییشدا دارولخەلافەی دەوڵەتی ئیسلامی شاری پیرۆزی مەککە دەبێت." (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، ڕۆژی 8/10/14 بینراوه‌).

 

ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌ بخه‌نه‌ لای هه‌واڵێک که‌ دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان دانرا و زیاره‌تکارانی شیعه‌ی حه‌جی پیشان ده‌دا که‌ له‌ شاری مه‌دینه یا حوسه‌ین و یاعه‌لییان ده‌گوت، له‌ کاتێکدا گۆڕی ئه‌و دوو ئیمامه هه‌ژاره‌‌ له‌ عیراقه‌ نه‌ک مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌ و هاواره‌کان به‌ دڵنیایی نه‌ده‌گه‌یشتنه نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا‌!‌

 

حکوومه‌تی ئێران به‌ هیوای دروستکردنی هیلالی شیعه‌یه‌ له‌ پاکستان و ئه‌فغانستان و ئێرانه‌وه‌ تا عیراق و سووریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و سعوودیه‌ و یه‌مه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی جرثوومه‌ی داعیشیش کاردانه‌وه‌یه‌که‌ به‌رانبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌. کێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ کورد نه‌ له‌ملایه‌ و نه‌ له‌ولا، به‌ڵام په‌تاپیسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داوێنی ئه‌وی گرتۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش‌ پلانێکی چه‌په‌ڵی هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن تورک و ئێرانییه‌کانه‌وه‌ نه‌بێت، هیچیتر نییه‌‌.

 

هه‌واڵێکی خۆش

له‌ جه‌رگه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی کۆبانێدا، ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمانی شاد کرد: فیلمسازه‌ کورده‌کانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 60 فیلمیان ناردۆته‌ فستیڤاڵێکی فیلم له‌ به‌یڕووت و چه‌ند خه‌ڵاتی یه‌که‌میشیان له‌ بواری جیاجیادا بردۆته‌وه‌.

 

سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی کوردانی بازره‌بوو

هه‌فته‌ی پێشوو باسی کوردێکی دانیشتووی سویدم کرد و کتێبێک که‌ به‌ زمانی سویدی نووسیویه‌تی. ئه‌وه‌ هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی کوردێکی دیکه‌ له‌ نه‌وه‌ی دووهه‌می په‌نابه‌رانی کورد له‌ سوید:

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=62713

 

ماندوو نه‌بنه‌وه‌ له‌و کوردی نووسینه‌!  

"چەمکی فەلسەفیی، ناوی فەیلەسوفە رۆژئاواییەکان، کۆنتێکستی بۆچوونەکانیان، ئێسێتیکی فەرموودەکانیان، دەرخواردی گەنجانی کورد لەو بەشەی کوردستاندا دەدرێ..." به‌شێک له‌ وتاری "نه‌ توڕڕه‌هاتی مه‌لاکان و نه‌فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنبیران داعش به‌ ڕیوایه‌ت و به‌ ڕانتی فه‌لسه‌فه‌ ناخوێنرێته‌وه‌" وه‌رگیراو له‌ ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، ڕۆژی 5/10/14 بینراوه‌).

"تەلەفۆنكردن بۆ ئەو كەسە بكەی كە خۆشت دەوێ و كەمتر دەبینیت" (وه‌رگیراو له‌ "باشترین ساته‌کانی ژیان له‌ زمان چارلی چاپلینه‌وه‌"، ماڵپه‌ڕی وشه‌، ڕۆژی 5/10/14 بینراوه‌).

"به‌رله‌خه‌وتن ئه‌م خواردنان مه‌خۆن"(عینوانی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی وشه‌، ڕۆژی 5/10/14 بینراوه‌).

"توركیا باوەش بەوانە دەكات، كە  لەكۆبانیەوە بۆ سنوورەكانمان دێن." وتاری "تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌ کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌گرێ‌"، (وه‌رگیراو له‌ ماڵپه‌ڕی تۆڕی میدیایی خه‌ڵک‌، ڕۆژی 6/10/14 بینراوه‌)

"دین تیایدا لە دۆخی بۆگەنبوونێکی تەواوەتیدایە." وتاری "تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌ کانتۆنه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌گرێ‌"، (وه‌رگیراو له‌ ماڵپه‌ڕی تۆڕی میدیایی خه‌ڵک‌، ڕۆژی 6/10/14 بینراوه‌)

باشه‌، ئێمه‌ نووسه‌ری وا‌مان بێت، بۆچی ئه‌و به‌ناو کۆنسووله‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر نه‌ڵێت کوردی زمان نییه‌!

 

هه‌ر تۆمان مابووی پانته‌آ خانم!

سه‌یری ئه‌م ڕاپۆرته‌ بکه‌ن سه‌باره‌ت به مامۆستا نوورعه‌لی ئیلاهی-‌ ڕێبه‌ری کوردی ئه‌هلی حه‌ق له‌ ناوچه‌ی کرماشان و بزانن سامانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان چۆن پشت گوێ ده‌خرێت و له‌ ڕاستیدا چۆن ده‌دزرێت و به‌ تاڵان ده‌برێت. له‌ هه‌موو وتاره‌که‌دا نه‌ک هه‌ر ئاماژه‌یه‌ک به‌ کورد بوونی ئیلاهی نه‌کراوه‌، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ناوێک له‌ ئایینی ئه‌هلی حه‌ق که‌ ئه‌و مه‌زن پیاوه‌، یه‌ک له‌  ڕێبه‌ره‌کانی بووه نه‌هاتووه‌ و شوێنی له‌دایکبوونیشی که‌ 'جه‌یحوون ئابادی کرماشان' ه‌، ته‌نیا به‌ 'جه‌یحوون ئاباد ناوبراوه‌ که‌ سه‌دا نه‌وه‌دی خوێنه‌ران ده‌یبه‌نه‌وه‌ سه‌ر چۆمی جه‌یحوون و خۆراسانی گه‌وره‌ی ئێرانییه‌ ناسیۆنالیسته‌کان. ئیتر ته‌مووری کوردی له‌ جزمی 31 یشدا ناوی نییه‌.                                    هنر نزد ایرانیان است و بس!

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/10/140927_l41_l13_ostad_elahi_pics

 

 

سه‌فه‌رنامه‌ی ڕاولینسن

Henry Creswicke Rawlinson (1810 تا 1895)- ئه‌فسه‌ری سوپای ئینگلیز له‌ ئێرانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، کارێکی زۆری له‌ سه‌ر شوێنه‌واره‌ دێرینه‌کانی ئێران به‌ تایبه‌ت ناوچه‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ کردووه‌ که‌ به‌شێکی زۆری خاکی کورد ده‌گرێته‌وه‌. ڕاولینسن به‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌ردنووسی بێستوون ناوی ده‌رکرد و گه‌لێک بۆچوونی له‌مه‌ڕ شوێنه‌واره‌ له‌مێژینه‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجان و لوڕستان ده‌ربڕیوه‌ که‌ زۆریان ڕاستن. به‌شێک له‌ بیره‌وه‌ری و یادداشته‌کانی ڕاولینسن چه‌ندساڵ پێش ئێستا وه‌رگه‌ڕانه‌ سه‌ر فارسی و له‌ به‌رگێکی 156 لاپه‌ڕه‌ییدا بڵاو بوونه‌وه.[1]

به‌شێکی دیکه‌ی یادداشتی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی راولینسن ته‌ورێز و مه‌راغه‌ و موکریان و ته‌ختی سوله‌یمان، ده‌گرێته‌وه‌ که‌ هه‌ر له‌وێوه‌ چووه‌ بۆ زه‌نجانی ئازه‌ربایجان و... به‌خته‌وه‌رانه‌ کاک نه‌به‌ز هێمن قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی و ده‌ستی کرد به‌ وه‌رگێڕانی ئه‌و به‌شه‌ی سه‌فه‌رنامه‌که‌ وا ته‌ختی سوله‌یمان ده‌گرێته‌وه. سه‌فه‌ره‌که‌ له‌ پایز و زستانی ساڵی 1838 دا به‌ڕێوه‌ براوه‌‌. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ به‌شی گۆرینه‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ‌'باوه‌ندی نووچه‌ و شرۆڤه‌ی ڕۆژ'. به‌ داخه‌وه‌ نه‌متوانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی وه‌رگێڕاوی کاک نه‌به‌ز له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ بدۆزمه‌وه‌. ناچار به‌ ئیمه‌یل په‌یوه‌ندیم به‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌وه‌ کرد و وه‌ڵامیان دامه‌وه‌ که‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

له‌بیرمان نه‌چێت له‌ سه‌رده‌می ڕاولینسن دا، وا ده‌زانرا که‌ یه‌ک له‌ سێ زمانی به‌ردنووسی گرنگی بێستوون وه‌ک گه‌وره‌ترین به‌ردنووسی جیهان (7 له‌ 5 مه‌تر)، به‌ زمانی مادییه‌ به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که‌ سێ زمانی فارسی هه‌خامه‌نیشی، عیلامی و بابیلی کۆن بن. من زۆرم مه‌راقی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ بتوانم کاره‌کانی ڕاولینسن وه‌ربگێڕمه‌ سه‌ر کوردی به‌ڵام کار له‌ لایه‌ک و ته‌مه‌ن له‌ لایه‌کی تر ده‌ره‌تانم پێناده‌ن. گه‌لێک هیوادارم کاک نه‌به‌ز درێژه‌ به‌ کاره‌که‌ بدات و خوێنه‌ری کورد بتوانێت بۆچوونه‌کانی ڕاولینسن بناسێت. ئه‌وه‌ به‌شی یه‌که‌می ته‌رجه‌مه‌که‌ی کاک نه‌به‌ز هێمنه‌:‌ 

http://nnsroj.com/article.aspx?id=7378&ID_map=25

وه‌سیه‌تی به‌شیر موشیر

"یاران وه‌سیه‌ته‌، که‌ مردم گردی یاره‌ جێگام بێ، له‌وێ بمنێژن، ئه‌مجاره‌ ده‌ردم کارییه

که‌ مردم ئه‌سرین بۆ من مه‌ڕێژن؛ له‌ باتی ئه‌سرین، بانگی یه‌کیه‌تی و برایی بده‌ن؛

شه‌ڕی ناوخۆیی و ئه‌م چین و ئه‌و چین له‌گه‌ڵ یه‌ک مه‌که‌ن؛

ئێوه‌ هه‌مووتان زۆر لێکراون، ئێوه‌ هه‌مووتان بێ پایه‌ و ناون."

له‌ لاپه‌ڕه‌ 67 ی کتێبی "'داستانی به‌شیر موشیر- ئه‌و سه‌رۆکه‌ی نه‌ درۆی کردووه‌، نه‌ ڕاستی وتووه‌" نووسینی مامۆستا کامیل ژیرم وه‌رگرتووه‌. سپاسی زۆری ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌م ده‌که‌م وا کتێبه‌که‌ی به‌ شێوه‌ی ئه‌لێکترۆنی بۆ ناردم.

 

پیشانگای کتێب، نه‌خشه‌ی کوردستان، شێخ ڕه‌زا!

11/10/2014 - به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان، چه‌ند ڕه‌گه‌ز په‌رستی تورک له‌ پیشانگای کتێبی فڕانکفۆرت هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی کوردستان و دڕاندوویانه‌. ئه‌م شیعره‌ی شێخ ڕه‌زام وه‌بیر هاته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌سته‌موڵ گوتوویه‌تی. ئه‌وه‌ ئه‌سته‌موڵی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و ئه‌وه‌ش فڕانکفۆرتی ئه‌مڕۆ.                           ئه‌رێ زه‌مان نه‌وه‌ستاوه‌؟

"من دراین مملکت روم، که‌ بادا ویران

خوار و بدنام شدم، همچو عمر در ایران

نه‌ به‌ ایران بودم جای اقامت، نه‌ به‌ روم

گشته‌ام زیر فلک همچو فلک سرگردان..."


 

[1] . سر هنری راولینسون، سفرنامه‌ راولینسون (گذر از زهاب به‌ خوزستان)، ترجمه‌ سکندر امان اللهی بهاروند. نشر آگاه، تهران 1362 [1983]

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (59)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

دیسان به‌ کۆبانێدا هه‌ڵده‌ڵێم:

خۆڕاگریی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له‌ قه‌لای کۆبانێ حه‌ماسه‌ی خوڵقاند. ئازایه‌تی ئه‌وان ته‌نیا له‌وه‌دا نییه‌‌ که‌ به‌ خوێن و به‌ گیان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوپاییدا جندۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێک بشکێنن  به‌ڵکوو ئه‌وان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تریان له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تدا به‌ ده‌ست هێناوه‌. خوشک و براکانمان له‌ کۆبانێ دیواری به‌ تانگ وتۆپ قایمکراوی سنووریان له‌ نێوان ڕۆژئاوا و باشووری وڵاته‌که‌مان تێک ڕماند و به‌ کوێرایی چاوی گورگه‌ بۆره‌کان پێشمه‌رگه‌ و گریلایان ده‌سته‌ملانی یه‌کتر کرد.   

ده‌سکه‌وتی مه‌زنی دیکه‌ی ڕۆڵه‌کانی کۆبانێ ئه‌وه‌ بوو سیاسه‌تی ئه‌مریکایان خسته‌ به‌ربه‌ره‌کانی حکوومه‌تی تورکه‌وه‌ و که‌له‌به‌رێکی گه‌وره‌یان له‌ سیاسه‌تی 'ناتۆ' دا پێک هێنا. ئه‌مریکا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، چه‌ک وچۆڵ و ده‌رمانی گه‌یانده‌ ده‌ست قاره‌مانانی گه‌ل و ده‌روازه‌ی پێک گه‌یشتینی پێشمه‌رگه‌ و گریلای له‌ ناو خاکی تورکیاوه‌ پێ ئاواڵه‌ کردن.

هاوکات له‌گه‌ڵ خۆشحاڵیم له‌و ده‌سکه‌وته‌ مه‌زنانه‌، دڵنیگه‌رانیی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه‌ کوردستان که‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵێک دوور بوو له‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و له‌ باری ئابوورییه‌وه‌ گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌دیت، داوای هێرشی ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌که‌ی ده‌سکردی تورکیا، که‌وته‌وه‌ ناو ئاگری شه‌ڕ و خوێن و نشوستی ئابووری و ده‌سته‌و دامێنی به‌غدا بوو بۆ وه‌جبه‌یه‌ک مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی. دڵنیام هیچکه‌س نایه‌وێت ڕۆڵه‌ئازاکانمان له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕێکدا خوێنیان بڕژێت که‌ دوژمن ناویه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ ئه‌رکی ڕێبه‌رانی کورد و به‌رپرسانی حزبه‌کانه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ بناسن و کۆنتڕۆڵی بکه‌ن. یه‌ک له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی دوژمن، تێکشکاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ ئاساییه‌یه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دا ده‌شکایه‌وه‌ و باشووری کوردستانی به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌برد ببێته‌ قوتبێکی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی له‌ ناوچه‌که‌دا، دیارده‌یه‌ک که‌ دوژمنانمان نه‌یانده‌ویست.

ئه‌وه‌ی وا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی سیاسه‌تی دوژمن ده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ل ومه‌رجی ئێستادا، دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی حزبه‌کان و لایه‌نه‌کانه‌. له‌ هه‌واڵه‌کانی ڕۆژی 22/10/2014 دا بوو که‌ کچی سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌ک له‌ دوو زلحزبه‌که‌ی باشوور هێرشی کردۆته‌ سه‌ر حزبه‌که‌ی تر و به‌رپرسی حزبێک له‌ یه‌ک له‌ دوو شاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کوردستان گوتوویه‌تی: "رێکخستنەکانی حزبی ئێمه‌ لە شاری .... پەراوێزخراون و پەیوەندییەکان هەندێک جار گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر خراپ و ناخۆش، بۆ نموونە لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 17 جار تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبه‌که‌مان له‌و شاره‌ کراوه‌." ئه‌وه‌ ڕاست ئه‌و شته‌یه‌ که‌ دوژمن ده‌یه‌وێت به ئێران و تورکیا و‌ حکوومه‌تی عه‌بادی داره‌ده‌ستی تارانیشه‌وه‌.[1]

به‌رپرسانی سیاسیی کورد ئێستا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌زموونێکی مێژووییدان. ئێمه‌ ده‌گونجێ له‌ کۆتایی ئه‌م شه‌ڕه‌ و دامرکانه‌وه‌ی ته‌پ وتۆزی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ببینه‌ خانی خانان یان خود تۆزی بانان. ڕێبه‌رانی سیاسی کورد له‌ دابین کردنی یه‌ک له‌و دوو چاره‌نووسه‌دا ده‌وریان هه‌یه‌ و راست به‌ راده‌ی ده‌ور بینین، به‌رپرسیشن‌. مێژووی سیاسی کورد پڕه‌ له‌ هه‌ڵه‌ و په‌ڵه‌، با ڕێبه‌ره‌کانمان له‌ هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو ده‌رس وه‌ربگرن و دووپاتیان نه‌که‌نه‌وه‌. 

 

چه‌ند بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌ سه‌باره‌ت به‌ کۆبانێ:  

کۆبانێ بوو به‌ مێژوو‌

http://www.awene.com/article/2014/10/17/36442

هه‌واڵی تاوانێکی تازه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

http://www.lvinpress.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=12116&Jor=1

کۆبانێ، کورد و ڕۆژنامه‌کانی تورکیا

http://www.bbc.co.uk/persian/world/2014/10/141022_an_turkey_isis_kobane

ئاوازێک بۆ کۆبانێ و شنگال

http://rudaw.net/sorani/culture/231020141

ئه‌دابتی سروودێک بۆ کۆبانێ:

http://www.iranglobal.info/node/39240

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/031020149

 

وتارێکی به‌ناوه‌رۆک له‌ سه‌ر کورد

کۆبانێی مه‌زن کێشه‌ی کوردی سه‌رله‌نوێ هێنایه‌وه‌ سه‌ر شانۆی سیاسه‌تی جیهانی، لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م وتاره‌ ئینگلیزییه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی وا له‌وێدا ڕیفڕه‌نسیان پێ دراوه‌، به‌ قه‌باره‌، له‌ کتێبێکی گه‌وره‌ زیاترن. گه‌رچی هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌کان واهه‌یه‌ ئه‌وه‌ نه‌بن که‌ هه‌موو خوێنه‌رێکی کورد بۆیان له‌ مل بدات، به‌ڵام گه‌لێک ڕاست و به‌ به‌ڵگه‌یه‌. سه‌د بریا هیممه‌تدارێک بیکردایه‌ته‌ کوردی:

http://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-29702440

 

فیلمی چ (چه‌مران)

باوه‌ڕ ناکه‌م له‌ هیچ وڵاتێکی دیکه‌ی غه‌یری ئێران دا بکرێت وا به‌ زه‌قی و به‌ که‌ڵه‌گایی چه‌واشه‌ی خه‌ڵک بکه‌ی و مێژوو به ‌به‌رچاویانه‌وه‌ بگۆڕی. پێشتر فیلمی 'دۆڵه‌توو' یان دروست کرد که‌ به‌ گوێره‌ی سیناریست و فیلم چێکه‌ره‌ به‌ قسه‌ 'هونه‌رمه‌ند' ه‌کانی، له‌ ماڵی مامۆستای نه‌مر شێخ عیززه‌ددین حوسه‌ینیدا به‌ زۆر و زه‌وه‌ندی عاره‌ق ده‌خوراوه‌! (و چه‌ند له‌ کاراکتریش ده‌وری 'هیأت نمایندگی خه‌ڵکی کوردستان' یان ده‌بینی، که‌ منیشیان به‌ سمێڵیکی هیتلێرییه‌وه‌ له‌وێ دانابوو!).

وا ئێستاش ابراهیم حاتمی کیا فیلمی چ (چه‌مران) ی به‌ فه‌رمایشتی وه‌زاره‌تی ئیرشاد چێکردووه‌ که‌ به‌شێکی زۆری له‌ په‌یوه‌ندی ڕووداوه‌کانی ساڵانی یه‌که‌می حوکمی مه‌لاکان له‌ کوردستاندایه‌ و له‌ سه‌رتاپای فیلمه‌که‌دا بۆ به‌دناو کردنی پێشمه‌رگه‌ی کورد ڕاستییه‌کانی به‌رئاوه‌ژوو کراون. ته‌نانه‌ت ناوی فیلمه‌که‌ ڕیاکارانه‌ و درۆزنانه‌یه‌: پیتی 'چ' (به‌ که‌سر‌) کاتێ به‌ ئینگلیزی بنووسرێت، ده‌بێته‌ CHE که‌ چه‌ گوارا ده‌هێنێته‌ زه‌ینی خه‌ڵکه‌وه، گوایه‌ جینایه‌تکارێکی وه‌ک ‌چه‌مران، چێگیڤارایه‌کی تر بێت! به‌خته‌وه‌رانه‌ ئیتر خه‌ڵک وه‌ک ساڵانی سه‌ره‌تای شۆڕشی 1357 به‌ ده‌وری حکوومه‌ته‌وه‌ نین و ده‌ستیان خوێندوونه‌ته‌وه‌؛ به‌ پێی هه‌واڵێک، به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌که‌‌ 8 ملیارد تمه‌نی تێچووه‌ به‌ڵام سینه‌ماکان توانیویانه‌ ته‌نیا 2 میلیارد تمه‌ن بلیت بفرۆشن! قازانج و زیان سه‌ری ده‌رهێنه‌ر و ئاغاکانی بخوات، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌ ناو هونه‌رمه‌نده‌ چۆنی وێراوه‌ وا به‌ ئاشکرایی درۆ به‌ خه‌ڵک بڵێت؟ ئه‌و و ئاغا عاباله‌به‌ری مێزه‌رله‌سه‌ره‌کانی بڵیی وه‌ڵامی مێژوو چی بده‌نه‌وه‌؟

 

خودا ده‌ره‌قه‌تی 'ستیڤن هاوکینز' نه‌هات!

دیاره‌ دوای ماوه‌یه‌ک زۆرانبازی پشتێنه‌ و مه‌چه‌که‌!

ده‌وروبه‌ری ساڵێک پێش ئێستا بوو ڕۆژنامه‌کانی بریتانیا باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد گوایه‌ ستیڤن هاوکینز بیرمه‌ند و زانای بریتانیایی گوتبێتی دڵنیا نییه‌ له‌وه‌ی خوایه‌ک هه‌بێت یان نه‌بێت. دیاره‌ ئه‌و بۆچوونه‌ گوماناوییه‌ پێویستی به‌ ساغ کردنه‌وه‌ ‌بوو. ئه‌وه‌‌ بڕیاری کۆتایی ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ ناوداره‌یه‌:             "ده‌رکه‌وتنی جیهانی وجوود، ئاکامی موعجیزه‌ و خوڵقاندن به‌ ده‌ست بوونه‌وه‌رێکی سوپێر نییه"

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/10/186870.php

 

جیاکردنه‌وه‌ی کچ و کوڕ له‌ قوتابخانه‌کانی هه‌رێم

ده‌ستی چه‌په‌ڵی مه‌لاکانی ئێران دیاری بۆ هه‌رێمی کوردستانیش هێناوه‌، فه‌رموون! به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی وشه‌ (ڕۆژی 2/10/204) ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌ ئه‌و کاره‌ دواکه‌وتوانه‌یه‌ ده‌کات نه‌ک مه‌لاکان! خه‌جاڵه‌ت کێشان بۆ کاتی وا نه‌بێت به‌رپرسانی وه‌زاڕه‌ته‌که‌  بۆکه‌ی هه‌ڵده‌گرن؟

 

ئابڕوو چوونێک

22/10/2014 - له‌ کاتێکدا قاره‌مانانی کۆبانێ به‌ خوێنی سووریان مێژوو بۆ کورد ده‌نووسن و سه‌رمان له‌ ناو سه‌راندا به‌رز ڕاده‌گرن‌، چه‌ند به‌ناو کوردێک به‌ پێچه‌وانه‌ ئابڕووی گه‌له‌که‌مان ده‌به‌ن. له‌ هه‌واڵی ئه‌مڕۆی سه‌رجه‌م مێدیای بریتانیادا باس له‌ ئابڕووچوونێک ده‌که‌ن له‌ ناوچه‌ی 'شێفیلد' که‌ تێیدا چه‌ند به‌ناو 'سۆشیال وورکر' بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ده‌ست درێژییان کردۆته‌ سه‌ر ئه‌و کچانه‌ی وا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاوه‌دێرییاندا بوون! ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌کاندا گوترا ئه‌و به‌ناو سه‌رپه‌رشتانه‌ "به‌ ئه‌سڵ خه‌ڵکی پاکستان یان کوردی عیراقی بوون؟‎" ده‌ک ڕاست نه‌بنه‌وه‌!

 

ئه‌و شوێنه‌واره‌ مێژووییانه‌ی له‌ مه‌ترسیدان

ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌وارانه‌ نووسراوه‌ که‌ دیارده‌ی شه‌ڕ و هه‌ندێک هۆکاری دیکه‌ خستوونیه‌ته‌ مه‌ترسیی له‌ناوچوونه‌وه‌. به‌ داخه‌وه‌ شه‌ڕ و نه‌بوونی ئاسایش یه‌خه‌ی کورد به‌ر ناده‌ن و به‌و هه‌موو شوێنه‌واره‌ مێژووییانه‌‌وه‌ که‌ له‌ هه‌موو بستێکی خاکه‌که‌ماندا هه‌ن، کوردستان یه‌ک له‌و شوێنانه‌یه‌ که‌ چاوه‌دێریی به‌رده‌وام ده‌خوازێت- کارێک که‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا له‌ کردن نایه‌ت.

ئه‌وی ده‌مێنێته‌وه‌ ووشیاری خه‌ڵکه‌که‌مانه‌‌، که‌ ده‌بێ به‌رگر بێت له‌ تاڵان و بڕۆ‌ی قاچاخچی و شوێنه‌وار دزانی دوور له‌ ویژدان و که‌رامه‌تی ئه‌خلاقی. له‌بیرمان نه‌جێت که‌ دام و ده‌زگا حکوومییه‌کانی ئێران به‌تایبه‌ت سپای پاسداران دزی بێ به‌زه‌یی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ن و مخابن نه‌ک هه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکوو له‌ باشووریش ده‌ست و پێوه‌ندیان هه‌یه‌ و به‌ نهێنی و به‌رده‌وامی خه‌ریکی ڕووتاندنه‌وه‌ی خاکه‌که‌مانن. با گه‌له‌که‌مان وه‌هۆش خۆی بێته‌وه‌ و له‌وه‌ زیاتر مۆڵه‌تی درێژه‌دان به‌و تاوانه‌ مه‌زنه‌یان پێ نه‌دات.

http://www.radiozamaneh.com/104926#.UmPevRD-tQg

 

کتێبێک و فیلمێکی هونه‌رمه‌ندی کورد 'که‌ی به‌هار'

له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی فیلمێک و ده‌رچوونی کتێبێکی ئینگلیزی بڵاو بووه‌وه‌ که‌ هه‌ردوکیان به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی کورد کاک 'که‌ی به‌هار'ن. فیلمه‌که‌ له‌ چه‌ند فستیڤاڵدا خه‌ڵات کراوه‌ و ئه‌وه‌ش دوو هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌و‌ دوو به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌‌‌.  ده‌ستی 'که‌ی به‌هار' خۆش بێت:

http://basnews.com/so/News/Details/mod/39112

 

http://xelk.org/drejak.aspx?=hewal&jmare=5459&Jor=24

ئای له‌به‌ر ئه‌و خه‌به‌ره‌ خۆشه‌!

"شوهرە سەولەتی گوتی: لە منداڵییەوە گوێم لە موزیكی كوردی گرتووە و زۆرم خۆش ویستووە"        (ماڵپه‌ڕی 'وشه‌'، 10/10/14)

ده‌ی کورد له‌وه‌ زیاتر چی ده‌وێت! سه‌ربه‌خۆیی؟

 

ته‌نزی ئه‌حمه‌دی شاملو

دڵ سووتاندن بۆ له‌ناوچوونی زمانی فارسی له‌ کۆمه‌ڵگای کۆچبه‌رانی ئێرانیدا له‌ ئه‌مریکا ناوه‌رۆکی ئه‌م وتار و چیرۆکه‌ ته‌نزه‌یه‌ که‌ ئه‌حمه‌دی شاملوو له‌ دوایین ساڵه‌کانی ژیانیدا له‌ ئه‌مریکا به‌ ده‌نگی خۆی خوێندوویه‌ته‌وه‌.

دۆخێکی هاوشێوه‌ی ئێرانییه‌کان له‌ نێو کوردی بازره‌بووی ئوروپاشدا به‌دی ده‌کرێت و به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ بنه‌ماڵه‌کان به‌رپرسیایه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ پاراستنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ نێو منداڵه‌کانیاندا باش به‌ ڕێوه‌ نابه‌ن.

 

ته‌نزی سیاسیی شاملوو گه‌لێک شیرینه و بۆ گوێڕاگرتن ده‌بێت‌:

https://www.youtube.com/watch?v=bCYuNdON_T0


 

[1] . نووسه‌رێکی خاوه‌ن زه‌وقی کورد له‌م ڕۆژانه‌دا به‌غدای به‌ پێته‌ختی ئێران ناو بردبوو!

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (60)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

نامه‌یه‌ک له‌ کۆبانێوه‌

نامه‌ی 'نارین' کچه‌ شه‌ڕڤانێکی کۆبانێیه‌. ئه‌م نامه‌یه‌ به‌کوردی له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕێکی یه‌کیه‌تی نیشتمانی بڵاو بووه‌وه‌، دوکتۆر کامڕان ئه‌مین ئاوه‌ کردیه‌ فارسی و وا منیش کردوومه‌ته‌ ئینگلیزی.

 

A LETTER FROM KOBANE

 

“Following is a touching letter by Narin, a 19 years old brave girl who defends the besieged town of Kobane in Syria against the ISIL forces. She fought alongside the other Kurdish Guerrillas who have saved the town from the hands of fundamentalists for six weeks now. I came across the letter through its Farsi translation by Dr K Aminawe first, then I checked it with its original Kurdish source published on the website of the Patriotic Union of Kurdistan and translated it into English from there”.

Dear Mum,

I am fine. We had a small party for my birthday yesterday. I think I am 19 now. My colleague, Azad, dedicated a song to me on the subject of mother. Azad has a good voice and was in tears while he was singing; he, like myself, was thinking of his mother and that he hasnt seen her for a year or so.

We sent one of our friends to hospital yesterday. She was wounded by two bullets but was not aware of the fact as she was only touching her breast where one of the bullets had hit her. We managed to get her wounds treated and I donated a litre of my blood.

Dear Mum,

We are now stationed in the eastern part of Kobane, just a few hundred yards away from them [ISIL fighters] and I can see their black hoods. We can pick up their conversations on the telephone, but we do not know what they are saying as they speak a different language. We can see clearly that they are very scared of us.

Our team consists of nine fighters. The name of the youngest member is Rashoyeh who comes from the town of Efrin. She had fought at Tel-Abiaz and has just recently joined us. Apart from her, my friend, Alan, has come from Qamishly; he was at Sari-Kani before that. He too does not know how old he is and thinks that he is probably 20 now. He has some scars across his body; he laughs and says that he was stabbed over Avin, the girl next door! Our eldest member is named Dersim and he came here from Mount Qandil. His wife was martyred in Diyarbakir and has left him a daughter called Helin. He has not seen her daughter yet but has tattooed her name on his arm.

Dear Mum,

We are now stationed at a house opposite the gate of Kobane. We know nothing about the owners of the house. On the wall, there is a picture of an old man with a young boy who has possibly been martyred. There also are pictures on the wall of Qazi Muhammad and Mullah Mustafa [Barzani] with an old map of the Ottoman Empire a few centuries old bearing the name of Kurdistan.

Dear Mum,

We have not had coffee for a long time and its become clear to us that life without coffee can also be nice, but no coffee can be as delicious as the one that you make. We are here to defend a peaceful town that had not posed any trouble to anybody and was a refuge for our wounded and evacuee brothers. We are defending a town with dozens of mosques and preserving them as well as the other holy places from the hands of those vicious barbarians.

Dear Mum,

If this dirty war ends I will come back to you. My friend, Dersim, has promised to visit you too. He will go on to Diyarbakir to see his daughter. We all think of our mothers. War does not sit easily with emotions. If I do not come back to you my dearest mother, you can be sure that I will always dream of the time that I can see you again, but it seems that I will not enjoy such luck.

I am sure that you will visit this house in which I have spent the last moments of my life as my scent will remain here for a long time. The house is located opposite the gate of Kobane on the eastern side of the town, parts of which are destroyed by shells. It has a green metal door with holes on the walls on each side. My name is written in red on one of the three windows to the side of the house facing east. Now I am standing behind that window counting the last seconds of my life.

Dear Mum,

Azad has sung a song in his beautiful voice. The name of the song is Le daye min birya te kir [O Mum, I miss you]

Your daughter,

Narin

Source: Kurdish media Website:

http://pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=36609

 

 

به‌یتی کۆبانێ  

ئه‌وه‌‌ به‌شێکی تازه‌یه‌ له‌ به‌یتی کۆبانێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌شه‌که‌ی پێشووی که‌ هه‌ندێک له‌ گۆڕانکارییه‌ سیاسییه‌کانی دوو هه‌فته‌‌ی ڕابردووش تێیدا ڕه‌نگیان داوه‌توه‌:

 

http://www.lvinpress.com/image3/444/1932421_890222334336421_4452991452803457288_n.jpg

 

به‌یتی کۆبانێ (به‌شی 1 و 2)

 

"ئه‌ی دمدمی به‌ردی ده‌ لان!

جێگه‌ی خان و خان عه‌وده‌ڵان!

ئێسته‌ بووی به‌ مه‌سکه‌نی خه‌رته‌لان!...."

 

 

خه‌رته‌ل[1] هاتن به‌ یه‌ک و دوو / تا سه‌ر سینگیان هه‌ر ڕیشه‌ و موو

خه‌رته‌ل هاتن سیان و چوارێ / له‌ چاوانیان خوێن ده‌بارێ

خه‌رته‌ل هاتن به‌ پۆل پۆله‌ / یه‌که‌م مه‌نزڵ ئه‌سته‌موڵه‌

خه‌رته‌ڵ هاتن به‌ هه‌زاران / له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دایانمه‌زران

خه‌رته‌ڵ به‌ ئه‌ژماران زۆرن / سپین، ڕه‌شن، مۆرن، بۆرن

ناویان داعیشه‌، ده‌وڵه‌ته‌ / 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'یه‌ته‌

ئه‌میان خه‌رته‌ڵی چیچانه‌ / فه‌رمانده‌یه‌، زل و پانه‌

ئه‌ویان له‌ ئه‌وروپاوه‌ هات / دوو سێ 'سه‌ر' به‌ دیاری ببات

ئه‌وه‌ خه‌رته‌ڵی عاره‌به‌ / دوای زیاره‌تی ماڵی کابه‌

به‌ سڵاوات، به‌‌ ته‌زبێحات / هاتوه‌ ڕێگه‌ی به‌هه‌شت خۆش کات

ورگی زله‌، شانی پانه‌ / دوور له‌ گیانی، زۆر نه‌زانه‌

ئه‌وه‌ خه‌رته‌ڵی ئێرانه‌ / له‌ مام ئه‌ردۆغان میوانه‌

خه‌رته‌ڵی تورک به‌ لێشاوه‌ / جبه‌خانه‌ی ڕاکێشاوه‌

ئه‌وانه‌ش خه‌رته‌ڵی کوردن / وه‌ته‌ن فرۆش و دڵ به‌ردن

"وه‌ته‌ن فرۆش گوێ ڕاگره!‌ / گوێ ڕاگرتنت چاتره‌!

ئه‌وه‌ ده‌نگی نیشتمانه‌  /  له‌ بێ هه‌ستیت په‌رێشانه‌

زاماری تێغێکی تیژه‌ / تێغی ده‌ستی ڕۆڵه‌که‌یه‌

ئه‌و ڕۆڵه‌ په‌ست و بێ ڕه‌گه‌ / که‌ هاوڕێی دوژمنی سه‌گه‌"[2]

 

خه‌رته‌ڵ ده‌ندووکیان ئاسنه‌ / گه‌روویان دۆشکا و هاوه‌‌نه‌

خه‌رته‌ڵ چاویان زه‌ق و زۆپه‌ /  داره‌ده‌ستیان تانک و تۆپه‌

به‌باڵی ده‌رعان ده‌فڕن / به‌ ئاواتی به‌هه‌شت ده‌مرن

خوداش هه‌ر خودای خۆیانه‌  / ئاگای له‌ گوفتوگۆیانه‌

به‌ڕێی کردوون بۆ کورد کوشتن / قڕ کردن و له‌ناو بردن

 

چییه‌؟ چ بووه‌؟ چ قه‌وماوه‌؟ / سیناریۆکه‌ کێ دایناوه‌؟

گورگه‌ بۆره‌کان به‌فێڵن / هاتوون تۆوی کورد نه‌هێڵن

له‌ سه‌ره‌وه‌ دۆستی کوردن / له‌ ژێره‌وه‌ ده‌ستوبردن

شه‌ڕه‌، ته‌قه‌یه‌، هه‌رایه‌  / سوپای دوژمن بنه‌ی نایه‌

قۆشه‌نێکیان که‌وتۆته‌ ڕێ / ده‌یه‌وێ کوردستان بگرێ

"داگیر بکات کوردستانه‌ / کۆبانێ بکا وێرانه"

کام کۆبانێ؟ وێ قاره‌مان / جێگه‌ی شانازیی کوردستان

 

کۆبانێم به‌ردی مه‌یدانێ / وا لێی ده‌ده‌ن به‌ تۆپخانێ

کۆبانێم به‌ردی حه‌سارێ / هه‌ر گولـله‌یه‌ و بۆی ده‌بارێ

کۆبانێم به‌ردێکی سووره‌ / ڕێگای خه‌بات به‌ره‌وژووره‌

کۆبانێم به‌ردێکی ڕه‌قه‌ / ڕێگای به‌رخۆدان به‌رحه‌قه‌

کۆبانێم به‌ردی حه‌سارێ / هه‌ر گولـله‌یه‌ و بۆی ده‌بارێ

کۆبانێم به‌ردی خارایه‌ / له‌ سمینی داعش نایه‌

کۆبانێم به‌ردێکی ڕه‌قه‌ / ڕێگای به‌رخۆدان به‌رحه‌قه‌

کۆبانێم به‌ردێکی سووره‌ / ڕێگای خه‌بات به‌ره‌وژووره‌

 

هیچکه‌س هه‌دا نادا له‌وێ / نه‌ ڕۆژ ده‌ناسێ نه‌ شه‌وێ

کیژ و کوڕ فه‌رقیان بۆ نییه‌ / جیاوازی دانان بۆچییه‌؟

یادی به‌خێر 'جه‌یلان'[3] ێ‌ شێر/ کچه‌ گریلاکه‌ی دلێر

بانگی ده‌کرد له‌ مه‌یدانێ: / وه‌رنه‌ سه‌یری پڵینگانێ

"غوڵامی ڕه‌وی شێرانم / کوردستانه‌ جێ و مه‌کانم

خه‌ڵک ببێ پشتیوانم / قاتڵی جه‌رده‌ وچه‌تانم"

 

ئه‌وه‌ش 'نارین' فه‌رمانده‌یه‌/ قاتڵی چه‌ته‌ و جه‌رده‌یه‌

هۆ نارینێ‌، قاره‌مانێ! / ڕۆڵه‌ی 'عه‌فرین' و کۆبانێ!

شێره‌ژنی نێو مه‌یدانێ! / ڕێناسی ڕێگه‌ی ژیانێ!

ده‌ردت له‌ گیانی من که‌وێ / ئاڵا له‌ ده‌ستت نه‌نه‌وێ!

ئه‌وه‌ هه‌ر ئاڵای تۆ نییه‌ / هیوای هه‌موومان به‌ وییه‌  

ئێوه‌ ته‌نیا کۆبانێ نین / نوێنه‌ری چه‌وساوه‌ی زه‌وین  

دنیایه‌ک چاوی لێتانه‌ / هیوای دواڕۆژی پێتانه‌

ئێوه‌ هاواری ژنانن / دیلی ده‌ستی ناپیاوانن

بانگی عیلمانیه‌ت ده‌ده‌ن / ڕێی دیموکراسی خۆش ده‌که‌ن

خه‌ڵکی جیهان هاوڕێتانن / په‌رۆشی بارودۆختانن

ئێوه‌ بوونه‌ مامۆستایان / فێرگه‌تان بۆ هه‌موان‌ دانان

وانه‌ی خه‌باتتان فێر کردن / داکۆکی و هێرش بردن

به‌رانبه‌ر هه‌موو زۆرداران / له‌ پانتایی هه‌موو جیهان

ئێوه‌ دوژمنتان به‌زاند / سه‌ری تورکانتان دانه‌واند

تورک نه‌یزانی و دۆڕاندی / ئه‌ردۆغان وه‌ک گا بۆڕاندی

ئه‌ردۆغانی ماکی گزی / ڕێبواری ڕێی شه‌ڕئه‌نگێزی

گوتی کۆبانێ ده‌که‌وێت / ئاڵای کوردانیش ده‌نه‌وێت

شه‌کری شکاند، پووچی فه‌رموو/ هه‌یت وهووتی به‌درۆ ده‌رچوو

ئاڵای کوردان هه‌ر ده‌شه‌کێت / قه‌ڵای کۆبانێش ناشکێت

ئه‌وی ده‌شکێ دوژمنانن / نه‌یارانی وه‌ته‌نمانن‌

وا پێشمه‌رگه‌ش هاته‌ لاتان / هاته‌ یاریده‌ و هاناتان

سنووری دوژمنیان به‌زاند / شۆره‌ی داگیرکه‌ریان ڕماند

کورد به‌ یه‌کتر شاد بوونه‌وه‌ / دوای 500 ساڵ پێک گه‌ینه‌وه‌

ڕۆژئاوا شاد بوو به‌‌ باشوور / ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌چنه‌ باکوور

برا ده‌ستیان له‌ ده‌ست یه‌ک بێت / ئاڵای سه‌رشانیان نانه‌وێت

 

هۆ کۆبانێی به‌ردی ده‌ لان!

ماڵی 'ڕه‌یحان'، 'پیرۆز'[4]، 'جه‌یلان'!

نابیه‌ مه‌سکه‌نی خه‌رته‌ڵان! ... (درێژه‌ی هه‌یه‌)


http://nnsroj.com/userfiles/image/aref/surya/rojawa/YPG/Nalim-afrin-Kobane.jpg

نارینی فه‌رمانده‌

Photo: ‎پیشکش به زنان مبارز کوبانی 

من، خنجری فرو شده ام بر پیکرِ پیر برده گی
تیری رها شده ام از چله ی کمان رنجدیده گی
خاری خلیده ام در گلوی از خود بیگانگی 
آوای شکوهمند گسستنِ زنجیرهای ستمگری ام
من، فریاد شلیک شده از هزاران حنجره بی تاب 
در چهارسوی دنیای درنده و بی عاطفه ام .
من، سالهای سال پیش از این سرود رستن را 
از بندهای عنکبوتیِ دئانت و نادانی شما
در گوش دنیای ناشنوا و دوزخی تان سرداده ام . 
امروز در چشم اندازی نوین و پر امید 
پیچیده ام بخود شولای رزم و دانایی 
چون پیکارگری آبدیده و آشتی ناپذیر 
در برابر چشمان دنیای بیدادگر و بی تفاوت شما 
من، فصل دیگری از تاریخ زنانگی را ورق میزنم
من یک شورشگرم، من یک زنم

سوسن کولیوند‎

 جه‌یلانی نه‌مر

http://sbeiy.com/Img/News/2910201474223d3823s2x.jpg

ڕه‌یحانه‌ی دلێر

 

ئاڵای کوردستان له‌ ناو چاوی ئه‌تاتورک چه‌قی

ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی کورد  له‌ سه‌ر سنووری خابووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا پیشان ده‌دات. کێ تا ساڵێک پێش ئێستا ئه‌وه‌‌ی به‌ خه‌ونیش ده‌دیت پێشمه‌رگه‌ی کورد به‌ ئاڵای سێ ڕه‌نگه‌وه‌ بچێته‌ ناو خاکی تورکیای ئه‌تاتورکی؟ ئه‌وه‌ موعجیزه‌ی کۆبانێ بوو! سپاس خوشک و برا به‌جه‌رگه‌کانمان! سپاس شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه‌! سپاس شه‌هید و برینداره‌کانی به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دڕنده‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، سپاس!

http://xelk.org/imgnews/29102014202435Pesh-Kobanni.jpg


 

[1] . داڵاش، لاشخور

[2] . ئه‌م چوار فه‌رده‌م له‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستانی ساڵانی 1960 دا خوێندۆته‌وه‌ و ئێستاش له‌بیرم ماون. به‌ داخه‌وه‌ ناوی شاعیرم له‌بیر نه‌ماوه‌.

[3] . جه‌یلان، فه‌رمانده‌یه‌کی شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه‌ بوو دوای شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌، به‌ دوایین گولـله‌ی تفه‌نگه‌که‌ی خۆی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته‌ ده‌ست چه‌ته‌‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

[4] . جه‌یلان و پیرۆز دوو کچه‌ شه‌ڕڤانی قه‌ڵای کۆبانێن‌.

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (60)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

لێفه‌که‌ی مه‌لا‌!

کێشه‌ی نێوان تورکیا و سووریا، شه‌ڕی نادیاری دوو قوتبی شیعه‌ به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئێران و سوننه به‌ ڕێبه‌رایه‌تی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر، هه‌وڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئه‌منیه‌تی بۆرییه‌کانی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئه‌وانه‌ و زۆر کێشه‌ی دیکه‌ی جیهانی گرێ کوێره‌یه‌کیان له‌ ناوچه‌که‌دا دروست کردووه‌ که کردنه‌وه‌ی هاسان نییه‌. ئێران له‌ سووریا و عیراق قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات و ئه‌وه‌ش که‌له‌به‌رێکی گه‌وره‌ی خستۆته‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ناتۆ. ڕۆژئاواییه‌کان و پێش هه‌موویان ئه‌مریکا، دوای شکستی پڕۆژه‌کانیان له‌ عیراق و ئه‌فغانستان، له‌ بارودۆخێکدا نین که‌ جارێکی دیکه‌ خۆیان بخه‌نه‌ گێژاوێکه‌وه‌ که‌ شه‌ڕی لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د بێت، تورکیاش بێ ئه‌وان له‌ ڕۆستی سووریا و ئێران و شیعه‌ی عیراق و حزبوڵلای لوبنان و حه‌ماسی غه‌زه‌ نایه‌ت که‌ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان هه‌یه‌. ‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ('داعش' ی پێشوو‌) ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ گه‌وره‌یه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌کهش نه‌بێت و به‌ فیتی ڕۆژئاوا و تورکیا دروست نه‌کرابێت لای که‌م له‌ فه‌زای ئاماده‌کراوی هه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا گه‌شه‌ و نه‌شه‌ی کردووه‌. ‌

له‌و نێوه‌دا چاره‌نووسی کورد نادیاره‌. لای که‌م دوو هه‌واڵی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ریانخست که‌ ڕوو وه‌رگێڕانی داعش له‌ هێرشی سه‌ر به‌غدا و شاره‌ شیعه‌کان و گۆڕینی ئاراسته‌یان به‌ره‌وه‌ کوردستان به‌ ئیشاره‌ی په‌نجه‌ی سیاسه‌تی لاوه‌کی بووه‌ و وه‌ڵامێک بووه‌ به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له‌لایه‌ن ڕێبه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ڕاشکاوی گوتی "ئێمه‌وامان کرد بارزانی واز له‌ سه‌ربه‌خۆیی بهێنێت." (ماڵپه‌ڕی ئێن ئار تی، 31/10/2014)

کاتێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ده‌خرێنه‌ پاڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ ته‌نیا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ه‌و تا ئێستا بڕی 10 ملیار دۆڵار چه‌کی به‌ عیراق فرۆشتووه‌ (لڤین پرێس، 25/10/2014) و 8 تریلیۆن دیناری له‌ به‌شی بودجه‌ی کوردستان داوه‌ به‌ چه‌ک (تۆڕی میدیایی خه‌ڵک، 5/11/2014) هه‌روه‌ها ڕه‌قه‌می نجوومیی 40 ملیار دۆڵارکه‌ ئه‌مریکا دوای ڕووخانی سه‌ددام و پێش شه‌ڕی داعش به‌ عیراقی فرۆشتبوو، ده‌رده‌که‌وێت کورد بۆ بڕینی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا ده‌بوایه‌ چوارخوانی چوار ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که‌ ببڕێت، ئێستا ده‌بێ له‌ حه‌وت خوانی به‌رژه‌وه‌ندیی تاجرانی چاوچنۆکی چه‌ک و نه‌وت و ڕه‌زامه‌ندیی ناتۆ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش تێپه‌ڕبێت و له‌ جیهانی یه‌ک قوتبیی ئه‌مڕۆدا خێر وبێر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانیش دابین بکات، ده‌نا ئه‌و ئه‌رکه‌ی وا ئێستا خراوه‌ته‌ سه‌ر شانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆڵه‌ی کورد ده‌بێ به‌ خوێنی خۆی ئامرلی تورکمان نشین و زومماری عه‌ره‌ب نشین و به‌نداوی مووسڵ و سبه‌ی ڕۆژ شاری مووسڵیش له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ربگرێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتێکی هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان خوێن له‌ لووتیان بێت و ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی عه‌بادی و مالیکی مووچه‌ی 11 مانگه‌ و بژیوی خه‌ڵکه‌که‌ بنێرن و نه‌ ڕۆژئاواییه‌کان و نه‌ وه‌زیری کوردی دارایی عیراقیش نه‌توانن له‌ گه‌روویانی ده‌ربێنن.

له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که‌دا چاره‌نووسی شه‌ڕی کۆبانێ گه‌لێک گرنگه‌ و واهه‌یه‌ تاکه‌ ده‌سکه‌وتی ئه‌و شه‌ڕه‌ چه‌په‌ڵه‌ی به‌ سه‌ر کورددا سه‌پێنرا ئه‌وه‌ بێت کیانێکی کوردی له‌ ڕۆژئاوای خاکه‌که‌مان مسۆگه‌ر بکر‎ێت، شه‌ڕڤانانی کۆبانێ به‌ سه‌رفرازییه‌وه‌ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ناو شاره‌که‌ خۆش بکه‌ن و پێشمه‌رگه‌ی باشووریش به‌ سه‌رکه‌وتوویی بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێر. په‌رۆشیی تورکیاش ڕاست ئه‌و سێ خاله‌یه‌.

 

په‌یوه‌ندی تورکیا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ په‌یوه‌ندی نزیکی سوپای تورک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ ڕوونی ده‌رده‌خات. ته‌نانه‌ت درۆزنی وه‌ک ئه‌ردۆغانیش ناتوانێت‌ حاشا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ بکات:

http://www.lvinpress.com/dreja.aspx?Jmare=12401&Jor=1

 

ده‌توانی ئه‌و شانۆیه‌ ببینی و فرمێسکی شادی نه‌ڕێژی؟

نیازم ڤیدیۆی پێشوازی کردنی خوشک و برایانی کوردی باکوور له‌ هاتنی پێشمه‌رگه‌ی باشووره له‌ سه‌ر ڕێگای چوونیان بۆ کۆبانێ‌. شه‌قی ئه‌مریکا و ناتۆ کارێکی به‌ ئه‌ردۆغانی جێگره‌وه‌ی ئه‌تاتورک کرد که‌ گورگه‌ بۆره‌ ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان به‌ خه‌ونیش نه‌یانده‌دی. تانگ و تۆپی کورد به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ به‌ شه‌قامی شاره‌کانی باکووردا تێپه‌ڕی و مته‌ق له‌وانه‌وه‌ نه‌هات که‌ 80 ساڵه‌ ده‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ وگوڕه‌شه‌یان گوێمان ئازار ده‌دات.

که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه‌، کورد زیندووه‌؛ زیندووه‌ قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان!

 

ئازایه‌تی له‌وه‌ زیاتر شتێکی گونجاوه‌‌؟

ڤیدیۆی یه‌ک له‌ شه‌ڕڤانانی داکۆکیکاری کۆبانێ که‌ به‌ لاقی پێکراو سروودی کۆبانێمان بۆ ده‌چڕێت: "کۆبانێ ئێڕۆ غه‌مگینه‌ ....."

https://www.youtube.com/watch?v=_CBeAave2o0

غه‌نیمه‌ی ئیسلام

"کرێاره‌کان ئه‌گه‌ر تورک و سووری و عه‌ره‌بی که‌نداو بن ده‌توانن زیاد له‌ سێان بکڕن، ئه‌وانیتر ته‌نیا مافی کڕینی سیانیان هه‌یه‌..."

ئه‌وانه‌ چین ده‌یان‌فرۆشن؟ گوێز؟ گێزه‌ر؟ توور؟ خشت و بلۆک؟ مه‌ڕ وماڵات؟ چی؟  

هیچکام! ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی به‌ ڕاستی ئیسلامییه‌، به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمی، نرخی فرۆشتنی ژن و منداڵی ئه‌سیری ده‌ستی خۆی (مه‌سیحی و ئێزه‌دی) ڕاده‌گه‌یێنێت. تۆ پاره‌ت هه‌بێت، فه‌رموو چوار و پێنجیان بکڕه‌ و بیبه‌وه‌ ماڵ! نرخه‌که‌ چه‌نده‌یه‌؟‌ یه‌کی 50 تا 200 دۆڵار!

ده‌ک ڕاست نه‌بنه‌وه‌ بۆ خۆتان و یاساتان! ده‌ک ڕووی خۆتان و یاساکه‌تان ڕه‌ش بێت! له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌مدا منداڵی 1 تا 9 ساڵان و کچی 10 تا 20 ساڵان به‌ که‌سانێک ده‌فرۆشن که‌ نازانن کێن و چییان به‌سه‌ر دێنن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی 50 دۆڵار بچێته‌ گیرفانی که‌وا شۆڕه‌که‌تانه‌وه؛ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژارانه‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕی ئێوه‌ نین؟ ده‌ک ماڵی خۆتان و باوه‌ڕه‌که‌تان بچنه‌ ئه‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌ی وا خۆتان باوه‌ڕتان پێیه‌تی!

هیچ شکم له‌وه‌دا نییه‌ ‌ سه‌رجه‌می کاره‌که‌‌ و نرخی مرۆڤه‌‌کانیش هه‌مووی به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چن و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ره‌ده‌رزییه‌ک له‌ ئوسووڵی شه‌ریعه‌ لای نه‌داوه‌. کێشه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار چڵکنه‌ ڕیش بۆگه‌نه‌ نییه‌، کێشه‌ له‌گه‌ڵ ئوسووڵ‌ و بیره‌که‌یانه‌‌‌:

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=38761&LinkID=7

 

پێشمه‌رگه‌ نابێ کاری وا بکات

30/10/2014 - ڤیدیۆیه‌کم له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی 'باس نیوز' بینی که‌ ئه‌ندامێکی داعش به‌ زیندوویی گیراوه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌کات.

ئه‌وه‌ کارێکی هه‌ڵه‌یه‌ و نابێ کورد به‌ لایدا بچێت. دیل، دیله‌ و ده‌بێ به‌ نه‌رمی له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵس وکه‌وت بکرێت جیاوازییش نییه‌ داعشه‌ یان هه‌رکه‌سێکی دیکه‌. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر یاسا ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان په‌یڕه‌و نه‌که‌ین ناتوانن له‌ نه‌ته‌ویست و داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌شمان بخوازین ڕه‌چاوی بکه‌ن. تکایه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ دووپات مه‌که‌نه‌وه‌.

 

'ریحانه‌ جباری' کورد بوو

ڕێحانه‌ی جه‌باری که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 25/10/14 له‌ تاران ئیعدام کرا، کورد بوو. که‌سێکی شاره‌زای ئێرانی له‌ نامه‌یه‌کی خوسووسیدا بۆ براده‌رێکی خۆی، ئاوای نووسیوه‌:                                 "عموى ريحانه- فريبرز، از آزاديخواهان كردتبار و ساكن برلين است..."

 

ده‌ردی کۆن ده‌رمانی تازه‌ی ده‌وێت

31/10/2014 – "حزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژئاوا که‌ به‌ حزبی دایک ناسراوه‌، تا ئێستا 30 ئینشیقاقی تێکه‌وتووه‌!" (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 312/10/2014) ده‌بێ ئه‌و حزبه‌ چی لێ مابێته‌وه و ئه‌ندامانی چۆن بچنه‌ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئه‌گه‌ر چوون، ‎چییان هه‌یه‌ پێیان بڵێن؟ بڵێن ئێمه‌ خۆمان ناتوانین خۆمان ڕێک بخه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وه‌ێ بێین و ئێوه‌ ڕێک بخه‌ین! وه‌ڵامی خه‌ڵک بڵێی هیچ شتێک بێت جگه‌ له‌ پێکه‌نینێک؟

ئه‌وه‌ ده‌رده‌ کورده‌. خۆخۆشه‌ویستی و ناته‌بایی ڕێبه‌رانی حزبه‌کانمان که‌ی کۆتایی دێت؟ تۆ بڵێی 'ئۆڵد گارده‌کان' ده‌ست له‌ سه‌ری نه‌وه‌ی تازه‌ و بیری نوێ بکه‌نه‌وه‌ و لێبگه‌ڕێن خوێنی تازه‌ بێته‌ ده‌ماری ڕێکخراوه‌که‌یانه‌وه‌؟

 

ئه‌وانه‌ گاپه‌رست نین، میترایین

پاشماوه‌ی ئایینی هه‌تاو په‌رستی (میتڕائیسم) تا ئێستاش له‌ هیندستان هه‌ر هه‌یه‌. له‌ ئایینه‌که‌دا ئاژه‌ڵ و به‌تایبه‌ت گا، ڕێزی لێ ده‌گیرێت به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌په‌رسترێت.

میترائیسم ئایینی هیند و ئێرانییه‌کان بوو پێش جیابوونه‌وه‌یان له‌ یه‌کتر و ده‌بێ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاره‌ی سێهه‌م و دووهه‌می پێش زایێن واته‌ پێش زه‌رده‌شت و سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شتایه‌تی. دره‌نگتر له‌ شه‌ڕی نێوان ئه‌شکانی و ساسانیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆم، ئایینه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربازانی ‎ڕۆمییه‌وه‌ گه‌یشته‌ یۆنان و تا باکووری ئوروپاش ڕۆیشت به‌ڵام دره‌نگتر له‌ به‌رانبه‌ر مه‌سیحیه‌تدا شکستی هێنا و ورده‌ ورده‌ پاشه‌کشه‌ی کرد و فه‌وتا. ئێستا تاقه‌ شوێنێک که‌ پاشماوه‌ی میتڕاییه‌کانی لێ مابێت هیندستانه‌ و کوردستان. ڕه‌گێکی ئایینه‌که‌ له‌ ئوسووڵ و فرووعی ئایینی ئێزه‌دیی خۆماندا به‌دی ده‌کرێت:

http://basnews.com/so/News/Details/mod/39700

ثبت ملی

له‌ سه‌ر ئه‌م وێبلاگه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ ڕاگه‌یێنراوه‌ که‌ سێ ساڵێک به‌ر له‌ ئێستا، بووکه‌ بارانه‌ و چه‌ند شوێنه‌واری مادی و 'مه‌عنه‌وی' دیکه‌ وه‌ک سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامان و ده‌فه‌ و په‌سته‌ک له‌ ئێراندا به‌ ناوی کورده‌وه‌ تۆماری نه‌ته‌وایه‌تی کراون. ئه‌وه‌ هه‌واڵێکی خۆشه‌ به‌ڵام ڕێگایه‌کی زۆر له‌ پێشه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وانه‌ لای‌ ڕێکخراوه‌ی 'یونسکۆ' تۆماری جیهانی بکرێن. ئێمه‌ گه‌لێک بابه‌تی مه‌عنه‌وی وه‌ک به‌یت و حه‌یران، یان شمشاڵ و نایه‌مان هێشتا تۆماری جیهانی نه‌کردووه‌. ئه‌ی بۆ باسی که‌سایه‌تییه‌کان نه‌که‌ین؟ مه‌زن پیاوێکی وه‌ک سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت کورد گوێی نه‌داتێ و تا ئێستا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی کورد لای یونسکۆ تۆماری نه‌کردبێت؟

هۆ دڵسۆزانی گه‌ل له‌ ناوخۆی وڵات!

تکایه‌ بجووڵێنه‌وه‌ و پێش ئه‌وه‌ی گه‌لانی دراوسێ لێمان بقۆزنه‌وه‌ فریاکه‌ون. ئێستا تورکیا و ئازه‌ربایجان به‌ گه‌رمه‌ خه‌ریکی تۆمار کردنی دیارده‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانن به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ و تا ئێمه‌ ئاوڕ بده‌ینه‌وه‌ وا هه‌یه‌ سامانێکی مه‌زنمان به‌ تاڵان برابێت.

http://mahabad2012.persianblog.ir/post/981

 

که‌له‌به‌ری چینایه‌تی له‌ ئێران

ڕاپۆرتی فه‌رمی بانکی ناوه‌ندیی ئێران: له‌ ئێراندا به‌خته‌وه‌ره‌کان 14 قاتی خه‌ڵکانی هه‌ژار خه‌رج ده‌که‌ن [بۆ نه‌یکه‌ن!] (بی بی سی فارسی، 31/10/2014)

 

دادپه‌روه‌ریی ئیسلامی

خومه‌ینی:

"تاوانبار هیچ مافێکی نییه‌ و ده‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ویه‌ی خۆی ئاشکرا کرد ئیعدام بکرێت."         (گویا نیوز، 18/10/2014)

پرسیار: باشه‌ ته‌شریفتان چۆن ده‌زانێت که‌سه‌که‌ تاوانباره‌‌ یان نا؟ ئه‌ی دادگا و پرس وجۆ له‌ ولاتانی کافرستان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بزانرێت که‌سه‌که‌ تاوانی کردووه‌؟ ئێوه‌ به‌چیدا ده‌زانن؟ به‌ ڕواڵه‌تییدا؟ به‌ عیلمی جه‌فر، مه‌لای دوازده‌ عیلم؟

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/10/187972.php

بابه‌تێکی به‌پێز

ئه‌ده‌بی منداڵان [ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت] له‌ ڕۆژئاوای کوردستان:

http://www.dengekan.info/dengekan/liteature/mnalan/20887.html

 

ته‌نزی د. شێرکۆ عه‌بدوڵڵا

http://www.lvinpress.com/drejaWtar.aspx?NusarID=31&Jmare=434

 

ته‌ڵاقه‌کانی بارام به‌گ

http://xelk.org/drejax.aspx?=hewal&jmare=5795&Jor=53

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (61)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

لێفه‌که‌ی مه‌لا‌!

کێشه‌ی نێوان تورکیا و سووریا، شه‌ڕی نادیاری دوو قوتبی شیعه‌ به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئێران و سوننه به‌ ڕێبه‌رایه‌تی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر، هه‌وڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئه‌منیه‌تی بۆرییه‌کانی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئه‌وانه‌ و زۆر کێشه‌ی دیکه‌ی جیهانی گرێ کوێره‌یه‌کیان له‌ ناوچه‌که‌دا دروست کردووه‌ که کردنه‌وه‌ی هاسان نییه‌. ئێران له‌ سووریا و عیراق قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات و ئه‌وه‌ش که‌له‌به‌رێکی گه‌وره‌ی خستۆته‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ناتۆ. ڕۆژئاواییه‌کان و پێش هه‌موویان ئه‌مریکا، دوای شکستی پڕۆژه‌کانیان له‌ عیراق و ئه‌فغانستان، له‌ بارودۆخێکدا نین که‌ جارێکی دیکه‌ خۆیان بخه‌نه‌ گێژاوێکه‌وه‌ که‌ شه‌ڕی لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د بێت، تورکیاش بێ ئه‌وان له‌ ڕۆستی سووریا و ئێران و شیعه‌ی عیراق و حزبوڵلای لوبنان و حه‌ماسی غه‌زه‌ نایه‌ت که‌ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان هه‌یه‌. ‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ('داعش' ی پێشوو‌) ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ گه‌وره‌یه‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌کهش نه‌بێت و به‌ فیتی ڕۆژئاوا و تورکیا دروست نه‌کرابێت لای که‌م له‌ فه‌زای ئاماده‌کراوی هه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌دا گه‌شه‌ و نه‌شه‌ی کردووه‌. ‌

له‌و نێوه‌دا چاره‌نووسی کورد نادیاره‌. لای که‌م دوو هه‌واڵی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ریانخست که‌ ڕوو وه‌رگێڕانی داعش له‌ هێرشی سه‌ر به‌غدا و شاره‌ شیعه‌کان و گۆڕینی ئاراسته‌یان به‌ره‌وه‌ کوردستان به‌ ئیشاره‌ی په‌نجه‌ی سیاسه‌تی لاوه‌کی بووه‌ و وه‌ڵامێک بووه‌ به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له‌لایه‌ن ڕێبه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ڕاشکاوی گوتی "ئێمه‌وامان کرد بارزانی واز له‌ سه‌ربه‌خۆیی بهێنێت." (ماڵپه‌ڕی ئێن ئار تی، 31/10/2014)

کاتێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ده‌خرێنه‌ پاڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ ته‌نیا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ه‌و تا ئێستا بڕی 10 ملیار دۆڵار چه‌کی به‌ عیراق فرۆشتووه‌ (لڤین پرێس، 25/10/2014) و 8 تریلیۆن دیناری له‌ به‌شی بودجه‌ی کوردستان داوه‌ به‌ چه‌ک (تۆڕی میدیایی خه‌ڵک، 5/11/2014) هه‌روه‌ها ڕه‌قه‌می نجوومیی 40 ملیار دۆڵارکه‌ ئه‌مریکا دوای ڕووخانی سه‌ددام و پێش شه‌ڕی داعش به‌ عیراقی فرۆشتبوو، ده‌رده‌که‌وێت کورد بۆ بڕینی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا ده‌بوایه‌ چوارخوانی چوار ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که‌ ببڕێت، ئێستا ده‌بێ له‌ حه‌وت خوانی به‌رژه‌وه‌ندیی تاجرانی چاوچنۆکی چه‌ک و نه‌وت و ڕه‌زامه‌ندیی ناتۆ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش تێپه‌ڕبێت و له‌ جیهانی یه‌ک قوتبیی ئه‌مڕۆدا خێر وبێر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانیش دابین بکات، ده‌نا ئه‌و ئه‌رکه‌ی وا ئێستا خراوه‌ته‌ سه‌ر شانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆڵه‌ی کورد ده‌بێ به‌ خوێنی خۆی ئامرلی تورکمان نشین و زومماری عه‌ره‌ب نشین و به‌نداوی مووسڵ و سبه‌ی ڕۆژ شاری مووسڵیش له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ربگرێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتێکی هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان خوێن له‌ لووتیان بێت و ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی عه‌بادی و مالیکی مووچه‌ی 11 مانگه‌ و بژیوی خه‌ڵکه‌که‌ بنێرن و نه‌ ڕۆژئاواییه‌کان و نه‌ وه‌زیری کوردی دارایی عیراقیش نه‌توانن له‌ گه‌روویانی ده‌ربێنن.

له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که‌دا چاره‌نووسی شه‌ڕی کۆبانێ گه‌لێک گرنگه‌ و واهه‌یه‌ تاکه‌ ده‌سکه‌وتی ئه‌و شه‌ڕه‌ چه‌په‌ڵه‌ی به‌ سه‌ر کورددا سه‌پێنرا ئه‌وه‌ بێت کیانێکی کوردی له‌ ڕۆژئاوای خاکه‌که‌مان مسۆگه‌ر بکر‎ێت، شه‌ڕڤانانی کۆبانێ به‌ سه‌رفرازییه‌وه‌ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ناو شاره‌که‌ خۆش بکه‌ن و پێشمه‌رگه‌ی باشووریش به‌ سه‌رکه‌وتوویی بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێر. په‌رۆشیی تورکیاش ڕاست ئه‌و سێ خاله‌یه‌.

 

په‌یوه‌ندی تورکیا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ په‌یوه‌ندی نزیکی سوپای تورک له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ ڕوونی ده‌رده‌خات. ته‌نانه‌ت درۆزنی وه‌ک ئه‌ردۆغانیش ناتوانێت‌ حاشا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ بکات:

http://www.lvinpress.com/dreja.aspx?Jmare=12401&Jor=1

 

ده‌توانی ئه‌و شانۆیه‌ ببینی و فرمێسکی شادی نه‌ڕێژی؟

نیازم ڤیدیۆی پێشوازی کردنی خوشک و برایانی کوردی باکوور له‌ هاتنی پێشمه‌رگه‌ی باشووره له‌ سه‌ر ڕێگای چوونیان بۆ کۆبانێ‌. شه‌قی ئه‌مریکا و ناتۆ کارێکی به‌ ئه‌ردۆغانی جێگره‌وه‌ی ئه‌تاتورک کرد که‌ گورگه‌ بۆره‌ ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان به‌ خه‌ونیش نه‌یانده‌دی. تانگ و تۆپی کورد به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ به‌ شه‌قامی شاره‌کانی باکووردا تێپه‌ڕی و مته‌ق له‌وانه‌وه‌ نه‌هات که‌ 80 ساڵه‌ ده‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ وگوڕه‌شه‌یان گوێمان ئازار ده‌دات.

که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه‌، کورد زیندووه‌؛ زیندووه‌ قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان!

 

ئازایه‌تی له‌وه‌ زیاتر شتێکی گونجاوه‌‌؟

ڤیدیۆی یه‌ک له‌ شه‌ڕڤانانی داکۆکیکاری کۆبانێ که‌ به‌ لاقی پێکراو سروودی کۆبانێمان بۆ ده‌چڕێت: "کۆبانێ ئێڕۆ غه‌مگینه‌ ....."

https://www.youtube.com/watch?v=_CBeAave2o0

غه‌نیمه‌ی ئیسلام

"کرێاره‌کان ئه‌گه‌ر تورک و سووری و عه‌ره‌بی که‌نداو بن ده‌توانن زیاد له‌ سێان بکڕن، ئه‌وانیتر ته‌نیا مافی کڕینی سیانیان هه‌یه‌..."

ئه‌وانه‌ چین ده‌یان‌فرۆشن؟ گوێز؟ گێزه‌ر؟ توور؟ خشت و بلۆک؟ مه‌ڕ وماڵات؟ چی؟  

هیچکام! ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی به‌ ڕاستی ئیسلامییه‌، به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمی، نرخی فرۆشتنی ژن و منداڵی ئه‌سیری ده‌ستی خۆی (مه‌سیحی و ئێزه‌دی) ڕاده‌گه‌یێنێت. تۆ پاره‌ت هه‌بێت، فه‌رموو چوار و پێنجیان بکڕه‌ و بیبه‌وه‌ ماڵ! نرخه‌که‌ چه‌نده‌یه‌؟‌ یه‌کی 50 تا 200 دۆڵار!

ده‌ک ڕاست نه‌بنه‌وه‌ بۆ خۆتان و یاساتان! ده‌ک ڕووی خۆتان و یاساکه‌تان ڕه‌ش بێت! له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌مدا منداڵی 1 تا 9 ساڵان و کچی 10 تا 20 ساڵان به‌ که‌سانێک ده‌فرۆشن که‌ نازانن کێن و چییان به‌سه‌ر دێنن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی 50 دۆڵار بچێته‌ گیرفانی که‌وا شۆڕه‌که‌تانه‌وه؛ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژارانه‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕی ئێوه‌ نین؟ ده‌ک ماڵی خۆتان و باوه‌ڕه‌که‌تان بچنه‌ ئه‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌ی وا خۆتان باوه‌ڕتان پێیه‌تی!

هیچ شکم له‌وه‌دا نییه‌ ‌ سه‌رجه‌می کاره‌که‌‌ و نرخی مرۆڤه‌‌کانیش هه‌مووی به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چن و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ره‌ده‌رزییه‌ک له‌ ئوسووڵی شه‌ریعه‌ لای نه‌داوه‌. کێشه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار چڵکنه‌ ڕیش بۆگه‌نه‌ نییه‌، کێشه‌ له‌گه‌ڵ ئوسووڵ‌ و بیره‌که‌یانه‌‌‌:

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=38761&LinkID=7

 

پێشمه‌رگه‌ نابێ کاری وا بکات

30/10/2014 - ڤیدیۆیه‌کم له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی 'باس نیوز' بینی که‌ ئه‌ندامێکی داعش به‌ زیندوویی گیراوه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌کات.

ئه‌وه‌ کارێکی هه‌ڵه‌یه‌ و نابێ کورد به‌ لایدا بچێت. دیل، دیله‌ و ده‌بێ به‌ نه‌رمی له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵس وکه‌وت بکرێت جیاوازییش نییه‌ داعشه‌ یان هه‌رکه‌سێکی دیکه‌. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر یاسا ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان په‌یڕه‌و نه‌که‌ین ناتوانن له‌ نه‌ته‌ویست و داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌شمان بخوازین ڕه‌چاوی بکه‌ن. تکایه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ دووپات مه‌که‌نه‌وه‌.

 

'ریحانه‌ جباری' کورد بوو

ڕێحانه‌ی جه‌باری که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 25/10/14 له‌ تاران ئیعدام کرا، کورد بوو. که‌سێکی شاره‌زای ئێرانی له‌ نامه‌یه‌کی خوسووسیدا بۆ براده‌رێکی خۆی، ئاوای نووسیوه‌:                                 "عموى ريحانه- فريبرز، از آزاديخواهان كردتبار و ساكن برلين است..."

 

ده‌ردی کۆن ده‌رمانی تازه‌ی ده‌وێت

31/10/2014 – "حزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژئاوا که‌ به‌ حزبی دایک ناسراوه‌، تا ئێستا 30 ئینشیقاقی تێکه‌وتووه‌!" (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 312/10/2014) ده‌بێ ئه‌و حزبه‌ چی لێ مابێته‌وه و ئه‌ندامانی چۆن بچنه‌ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئه‌گه‌ر چوون، ‎چییان هه‌یه‌ پێیان بڵێن؟ بڵێن ئێمه‌ خۆمان ناتوانین خۆمان ڕێک بخه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وه‌ێ بێین و ئێوه‌ ڕێک بخه‌ین! وه‌ڵامی خه‌ڵک بڵێی هیچ شتێک بێت جگه‌ له‌ پێکه‌نینێک؟

ئه‌وه‌ ده‌رده‌ کورده‌. خۆخۆشه‌ویستی و ناته‌بایی ڕێبه‌رانی حزبه‌کانمان که‌ی کۆتایی دێت؟ تۆ بڵێی 'ئۆڵد گارده‌کان' ده‌ست له‌ سه‌ری نه‌وه‌ی تازه‌ و بیری نوێ بکه‌نه‌وه‌ و لێبگه‌ڕێن خوێنی تازه‌ بێته‌ ده‌ماری ڕێکخراوه‌که‌یانه‌وه‌؟

 

ئه‌وانه‌ گاپه‌رست نین، میترایین

پاشماوه‌ی ئایینی هه‌تاو په‌رستی (میتڕائیسم) تا ئێستاش له‌ هیندستان هه‌ر هه‌یه‌. له‌ ئایینه‌که‌دا ئاژه‌ڵ و به‌تایبه‌ت گا، ڕێزی لێ ده‌گیرێت به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌په‌رسترێت.

میترائیسم ئایینی هیند و ئێرانییه‌کان بوو پێش جیابوونه‌وه‌یان له‌ یه‌کتر و ده‌بێ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاره‌ی سێهه‌م و دووهه‌می پێش زایێن واته‌ پێش زه‌رده‌شت و سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شتایه‌تی. دره‌نگتر له‌ شه‌ڕی نێوان ئه‌شکانی و ساسانیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆم، ئایینه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربازانی ‎ڕۆمییه‌وه‌ گه‌یشته‌ یۆنان و تا باکووری ئوروپاش ڕۆیشت به‌ڵام دره‌نگتر له‌ به‌رانبه‌ر مه‌سیحیه‌تدا شکستی هێنا و ورده‌ ورده‌ پاشه‌کشه‌ی کرد و فه‌وتا. ئێستا تاقه‌ شوێنێک که‌ پاشماوه‌ی میتڕاییه‌کانی لێ مابێت هیندستانه‌ و کوردستان. ڕه‌گێکی ئایینه‌که‌ له‌ ئوسووڵ و فرووعی ئایینی ئێزه‌دیی خۆماندا به‌دی ده‌کرێت:

http://basnews.com/so/News/Details/mod/39700

ثبت ملی

له‌ سه‌ر ئه‌م وێبلاگه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ ڕاگه‌یێنراوه‌ که‌ سێ ساڵێک به‌ر له‌ ئێستا، بووکه‌ بارانه‌ و چه‌ند شوێنه‌واری مادی و 'مه‌عنه‌وی' دیکه‌ وه‌ک سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامان و ده‌فه‌ و په‌سته‌ک له‌ ئێراندا به‌ ناوی کورده‌وه‌ تۆماری نه‌ته‌وایه‌تی کراون. ئه‌وه‌ هه‌واڵێکی خۆشه‌ به‌ڵام ڕێگایه‌کی زۆر له‌ پێشه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وانه‌ لای‌ ڕێکخراوه‌ی 'یونسکۆ' تۆماری جیهانی بکرێن. ئێمه‌ گه‌لێک بابه‌تی مه‌عنه‌وی وه‌ک به‌یت و حه‌یران، یان شمشاڵ و نایه‌مان هێشتا تۆماری جیهانی نه‌کردووه‌. ئه‌ی بۆ باسی که‌سایه‌تییه‌کان نه‌که‌ین؟ مه‌زن پیاوێکی وه‌ک سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت کورد گوێی نه‌داتێ و تا ئێستا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی کورد لای یونسکۆ تۆماری نه‌کردبێت؟

هۆ دڵسۆزانی گه‌ل له‌ ناوخۆی وڵات!

تکایه‌ بجووڵێنه‌وه‌ و پێش ئه‌وه‌ی گه‌لانی دراوسێ لێمان بقۆزنه‌وه‌ فریاکه‌ون. ئێستا تورکیا و ئازه‌ربایجان به‌ گه‌رمه‌ خه‌ریکی تۆمار کردنی دیارده‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانن به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ و تا ئێمه‌ ئاوڕ بده‌ینه‌وه‌ وا هه‌یه‌ سامانێکی مه‌زنمان به‌ تاڵان برابێت.

http://mahabad2012.persianblog.ir/post/981

 

که‌له‌به‌ری چینایه‌تی له‌ ئێران

ڕاپۆرتی فه‌رمی بانکی ناوه‌ندیی ئێران: له‌ ئێراندا به‌خته‌وه‌ره‌کان 14 قاتی خه‌ڵکانی هه‌ژار خه‌رج ده‌که‌ن [بۆ نه‌یکه‌ن!] (بی بی سی فارسی، 31/10/2014)

 

دادپه‌روه‌ریی ئیسلامی

خومه‌ینی:

"تاوانبار هیچ مافێکی نییه‌ و ده‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ویه‌ی خۆی ئاشکرا کرد ئیعدام بکرێت."         (گویا نیوز، 18/10/2014)

پرسیار: باشه‌ ته‌شریفتان چۆن ده‌زانێت که‌سه‌که‌ تاوانباره‌‌ یان نا؟ ئه‌ی دادگا و پرس وجۆ له‌ ولاتانی کافرستان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بزانرێت که‌سه‌که‌ تاوانی کردووه‌؟ ئێوه‌ به‌چیدا ده‌زانن؟ به‌ ڕواڵه‌تییدا؟ به‌ عیلمی جه‌فر، مه‌لای دوازده‌ عیلم؟

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/10/187972.php

بابه‌تێکی به‌پێز

ئه‌ده‌بی منداڵان [ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت] له‌ ڕۆژئاوای کوردستان:

http://www.dengekan.info/dengekan/liteature/mnalan/20887.html

 

ته‌نزی د. شێرکۆ عه‌بدوڵڵا

http://www.lvinpress.com/drejaWtar.aspx?NusarID=31&Jmare=434

 

ته‌ڵاقه‌کانی بارام به‌گ

http://xelk.org/drejax.aspx?=hewal&jmare=5795&Jor=53

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (62)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

'ماگناکارتا'ی کورد

شۆڕش! هه‌نگاوێک که‌ ده‌بێ پشتی بگیرێت! شاکارێک که‌ ده‌کرێ له‌ پێناویدا قوربانی بدرێت!

بڕیاری کانتۆنی جزیره‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌کسان بوونی مافی ژن و پیاو، ده‌قێکی مێژووییه‌ و من بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ گه‌وره‌ی بکه‌مه‌وه‌ له‌ باری ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کورد وه‌ک فه‌رمانی 'ماگناکارتا' ی بریتانیا گرنگی ده‌بینم که‌ له‌ ساڵی 1215 ی زایێنیدا ئیمزا کرا و ڕێگه‌ی بۆ قانوون، دیموکراسی و پارلمانتاریزم و کۆنتڕۆلی ده‌سه‌ڵاتی شاهان  وگۆڕانکارییه‌کانی دوایی خۆش کرد. ده‌گوترێت ئه‌وه‌ی وا بریتانیای کرده‌ بریتانیای ئه‌مڕۆ، نه شۆڕشی پیشه‌یی بوو نه‌ ڕێنسانس، به‌ڵکوو ماگناکارتا بوو. ماگناکارتا له‌ ڕاستیدا په‌یمانێک بوو که‌ له‌ نێوان ئه‌شراف و 'جۆن' شای ئه‌وده‌می ئینگلیز به‌سترا و قانوونی له‌ ژوور 'شا' وه‌ دانا، 'نه‌ته‌وه‌' ی ئینگلیزی دروست کرد، مافی ڕاپه‌ڕینی به‌ خه‌ڵک دا، ده‌سه‌ڵاتی 'شاهان' ی به‌ربه‌ست کرد و دژایه‌تی کردنی 'پاپ' و کلیسا کاری تێ نه‌کرد و چیتر شاهان و ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانی له‌ ژوور قانوونه‌وه‌ بن و ئه‌و مافه‌ سه‌ره‌کییه‌ له‌ خه‌ڵک بستێنێته‌وه‌. ‌

حزبه‌ کوردستانییه‌کانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌کوێن که‌ ته‌نیا به‌ ڕواڵه‌ت ژنێک له‌ کومیته‌ی ناوه‌ندییاندا داده‌نێن و ئێستاش له‌ کۆڕی پرسه‌ و ماته‌مینی ناو بنکه‌کانی خۆیاندا ژن له‌ پیاو جیاده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ مه‌لاکانی ئێران خراپتر ده‌ڕواننه‌ ژن، هه‌مووشی به‌ حیسابی ئه‌وه‌ی گوایه‌ کۆمه‌ڵگاکه‌ له‌وه‌ زیاتر هه‌ڵناگرێت! باشه‌، حزبی پێشڕه‌و مانای چییه‌ و ئێوه‌ چ کاره‌ن ئه‌گه‌ر به‌ کیلۆمه‌تر له‌ پشت خه‌ڵکه‌‌وه‌ ڕێگه‌ ببڕن؟

سڵاو له‌ ڕێبه‌رایه‌تی کانتۆنی جزیره‌! سڵاو له‌ به‌رانبه‌ری و یه‌کسانی!

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/60460

http://www.awene.com/article/2014/11/09/36912

ئێران و ئاڵۆزییه‌کانی عیراق

ئێران ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش له‌ پشت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ه‌وه‌ نه‌بێت، خه‌ریکه‌ له‌ ئاوی لێڵی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی عیراق و بێ سیاسه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا باشترین که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌وان ده‌یان ڕێکخراوه‌ی ده‌سکردی خۆیانیان وه‌ک سپای به‌در و عصائب اهل حق و... له‌ سه‌ر سنووره‌کانی نێوان حکوومه‌تی شیعی عیراق و کوردستان دامه‌زراندووه‌. من گومانم له‌وه‌دا نییه‌ شه‌ڕی دوایی کورد له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بێت، ده‌گاته‌ ئه‌نجامی ته‌سلیم بوونی ڕێبه‌رانی کورد به‌ سیاسه‌ته‌کانی ئیتیلاعاتی سوپا و قاسم سوله‌یمانی، گه‌رچی هه‌ر ئێستاش باڵێکی دیار له‌ ناو ده‌سه‌ڵاتداریی شاری سلێمانیدا به‌ کرده‌وه‌ په‌یڕه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ ده‌کات و‌ ئیتیلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ ئاشکرا له‌ دیاری کردنی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌یاندا‌، ده‌ور ده‌بینێت.

چوار وێنه‌ بۆ یه‌کگرتوویی کورد

بڵێی هیممه‌تی کورد له‌و چواره‌دا چه‌ق نه‌به‌ستێت و به‌ره‌وپێشتریش نه‌چێت؟

http://nnsroj.com/Detiles.aspx?id=7936&id_map=23

 

زیندانی ورمێ قه‌سابخانه‌ی کورد

چه‌ند له‌مێژه‌ هاوار ده‌که‌م و ئه‌و قسه‌یه‌ دووپات ده‌که‌مه‌وه‌.

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن، خۆ ده‌بێ باوه‌ڕ به‌م هه‌واڵانه‌ بکه‌ن؛ ئه‌وانه‌ قسه‌ی من نین‌:

http://www.iranglobal.info/node/39879

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=63342

که‌له‌به‌ری داهات له‌ ئێرانی مه‌لاکان (ئاماری فه‌رمی)

ڕاپۆرتی بانکی ناوه‌ندی ئێران ده‌ری خستووه‌ ئوستانه‌ هه‌ژاره‌کان هه‌موویان ئوستانه‌کانی سه‌ر سنوور و سوننه‌ نشینی ئێرانن له‌ کاتێکدا دانیشتووانی ئوستانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له‌ ناوه‌ندی ئێران ده‌ژین.

گه‌رچی ڕاپۆرته‌که‌ ناوی له‌ ئوستانی کوردستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام نه‌بردووه‌، به‌ڵام به‌ دڵنیایی نابێ‌ هه‌ل ومه‌رجی ئه‌وان زۆر باشتر بێت له‌ کرماشان و سیستان و به‌لووچستان و هورموزگان که‌ هه‌ژارترین ئوستانه‌کانی ئێرانن. (هه‌وڵنامه‌ی گویا، 3/8/1393)

"چو ایران نباشد تن من مباد /  له‌ ناوچه‌ هه‌ژاره‌کاندا زنده‌ یک تن مباد!" (به‌ شه‌ریکایه‌تی له‌ گه‌ڵ فیرده‌وسی)

 

وتارێکی به‌ پێز سه‌باره‌ت به‌ مێژووی عه‌ره‌ب و ئیسلام

ئه‌م وتاره‌ به‌ ناوه‌رۆکه‌ شیاوی خوێندنه‌وه‌ و وه‌رگێڕانه‌ بۆ سه‌ر زمانانی بێگانه‌. وه‌رگێره‌کان له‌ کوێن؟

http://www.helwist.com/Nuseran/Aram%20Celal/10%20%2011%20%2014%20%20TaLan%20le%20Islam.pdf

 

شه‌ڕی شیعه‌ و سوننه‌ گه‌یشته‌ ژێر لێفه‌ش!

نه‌سیحه‌تی 'گڕاند ئه‌یه‌توڵڵا قه‌زوێنی' به‌ خه‌ڵکانی شیعی له‌ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ژماره‌ی شیعی له‌ سوننی که‌متر نه‌بێت. بۆ جه‌نابی مامووسا نه‌ په‌روه‌رده‌ گرنگه‌ نه‌ خوێندن و ته‌ندروستی؛ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی وا له‌ پای منبه‌ری موجته‌هیده‌ شیعه‌کان داده‌نیشن و گوێ ده‌ده‌نه‌ قسه‌ به‌نرخه‌کانیان، له‌ که‌می نه‌دات. فه‌رموون:

"...از همین امشب به‌ عشق حضرت زهرابروید برای عملیات 5 فرزندی به‌ نام خمسه‌ طیبه‌ یا 8 فرزندی به ‌نام نامی حضرت ڕضا یا 12 تائی به‌ نام 12 امام یا 14 تائی به‌ نام 14 معصوم؛ کلیدش را همین امشب بزنید با یک مشت محکم بر این فرهنگ شوم تک فرزندی و  2 فرزندی!"                    (ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌هلی به‌یت، له‌ به‌رنامه‌ی ئاپاراتی ده‌نگی فارسی ئه‌مریکا وه‌رگیراوه‌، 7/2/1370)

بێ ئه‌وه‌ی بزانێ کێن، جنێویان پێ ده‌دات!

سه‌یری ئه‌و مه‌لا لابه‌لایه‌ بکه‌ن، ڕێگه‌ به‌ ترومبیلی خه‌ڵک ده‌گرێت و بێ ئه‌وه‌ی بزانێ کێی تێدایه‌ و چ کاره‌یه‌، جنێوی پێده‌دات. چ که‌رده‌ن! مه‌لایه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ له‌ ژیان و باڵانسی هێز تێده‌گات، له‌ حکوومه‌تی 'ئیسلام ناب محمدی' یشدا ئه‌وانه‌ هیچ، ده‌توانێ له‌وه‌ زیاتریش بکات؛ کێ هه‌یه‌ له‌ مامووسا لێپرسینه‌وه‌ بکات؟

http://news.gooya.com/didaniha/archives/2014/10/188171.php

 

خێرمان زۆر له‌ باپیرهی به‌ڕێز‌تان بینی، نۆره‌ی ئێوه‌یه‌!

"نه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووهه‌م پارێزه‌ریان گرتووه‌‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ داوای مڵک و ماڵ و میرات ده‌که‌ن ئه‌ویش له‌ تورکیا نا، ڕاست له‌ که‌رکووک!" (ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، 7/11/2014) 

"ڕۆمی ئه‌وه‌نده‌ شوومه، دوای سه‌دساڵیش هه‌ر ده‌دا زه‌ره‌ر" (به‌ ئه‌مانه‌ت له‌ 'سالم' م وه‌رگرتووه‌ وگۆڕیومه‌)

 

شوێنه‌واری شارێکی مێژوویی له‌ هه‌ورامان ده‌دۆزرێته‌وه‌

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/59092

 

شیعری جوان

ئازیزم! به‌سته‌ن

جه‌وساوه‌ نه‌ڕای تۆم زوننار به‌سته‌ن

شیشه‌ی نام و نه‌نگ ته‌قوام شکسته‌ن

ئه‌عزام جه‌ باده‌ی مه‌یل تۆ مه‌سته‌ن

ئه‌ذانم صه‌ڵای وه‌سف باڵاته‌ن

قه‌دقامه‌تم زیکر خاڵ ئاڵاته‌ن

(فخرالعلمای سنه‌یی

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (63)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

پیلان

به‌رپرسێکی فه‌ره‌نسی گوتوویه‌تی‌ ئه‌مریکا به‌ پلان و به‌رنامه‌ داعیشی ڕاکێشی ناو کۆبانێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ لێیان بدات، ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش نه‌یزانی و که‌وته‌ داویه‌وه‌. ئه‌و بۆچوونه‌‌ چه‌نده‌ ڕاسته‌، نازانم. به‌ڵام هه‌رچییه‌ک بێت، کورد که‌وتۆته‌ دۆخێکی ئه‌سته‌مه‌وه‌. ئاگری شه‌ڕێک که‌ شه‌ڕی ئێمه‌ نه‌بوو، که‌وته‌ ماڵمانه‌وه‌. ئێستا له‌ باشوور و ڕۆژئاوا ته‌نیا کورده‌ ده‌کووژرێت و ئه‌وانیتر قیت قیت دانیشتوون و سه‌یری لاوه‌کانمان ده‌که‌ن که‌ تاق تاق و جۆخ جۆخ ده‌که‌ونه‌ زه‌وی. ئیسلام ده‌مانکووژێت، تورک پشتمان تێده‌کات و ده‌سته‌ملانی عه‌بادی ده‌بێت، حکوومه‌تی شیعه‌ی عیراق نه‌وتی که‌رکووک ده‌بات هیچ، وا ئێستا ده‌بێ ڕۆژانه‌ نه‌وتی ته‌ق ته‌قیشی بدرێتێ. ئه‌مریکییه‌کانیش ڕۆژی جارێک له‌ عاسمانه‌وه‌ دێن، چه‌ند بۆمبا ئاوقای کۆبانێ ده‌که‌ن و ده‌ڕۆن. ئێرانییه‌کان ده‌وریان به‌ سپای به‌در ته‌نیوین و پیلانی شه‌ڕی دواڕۆژ داده‌ڕێژن. کورد ته‌نیایه‌، له‌ ماڵی خۆیدا هاوده‌نگ نییه‌، به‌شێکی له‌گه‌ڵ ئێرانه، هه‌ندێکی بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش ده‌کات، هه‌ندێکیشی بۆ‌ته‌ خۆکوژ و ترومبیل له‌ هه‌ولێر ده‌ته‌قێنێته‌وه‌‌. دواڕۆژی کورد چۆنه‌؟ چۆن له‌و قه‌یرانه‌ دێینه‌ ده‌رێ؟ به‌ره‌و کوێ ده‌چێت؟

 

کۆبانێ، ئازایه‌تی و شانازی، به‌ڵام به‌ چ نرخێک؟

له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕ تی و یووتیووب، فیلمی به‌ مۆبایل هه‌ڵگیراوی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی باشوورم له‌ ناو شاری کۆبانێ بینی. شارێکی خاپوور! ئه‌وانه‌ هه‌موو ماڵ و دووکانی خه‌ڵکن که‌ داریان به‌ سه‌ر به‌رده‌وه‌ نه‌ماوه‌. گه‌لێک دڵته‌نگ بووم. بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ خه‌ڵکی بازره‌بووی شاره‌که‌ دوای شکستی چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ کوێ؟ ئه‌مریکا زیاد له‌ مانگێکه‌ شاره‌که‌ بۆمباردمان ده‌کات، چه‌ته‌کانیش به‌ هاوه‌ن و تۆپی دوورهاوێژ ده‌یکوتن. چی لێ ماوه‌ته‌وه‌؟ ئه‌وه‌ی من دیم دۆخی دڵته‌زێنی شارێک بوو که‌ ته‌نیا له‌ فیلمی سینه‌ماییدا ده‌بینرێت. ئایا ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌که‌ مانگێک یان دوو مانگی دیکه‌ به‌رده‌وام بێت، یه‌ک بن میچی ساغ ده‌مێنێته‌وه‌ خه‌ڵکی گه‌ڕاوه‌ بتوانن بچنه‌ ژێری و منداڵ و نه‌خۆشیان له‌ باران و سه‌رما بپارێزن؟ ئایا ئه‌مریکییه‌کان قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌؟ دیاره‌ به‌رخۆدان ده‌بێ نرخیشی بۆ بدرێت، به‌ڵام چه‌نده‌؟ ئه‌وه‌ فیلمه‌که‌یه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=Oe4MojStRg8#t=117

یاساخ کرانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌ سلێمانی

له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو بووه‌وه‌ که‌ مه‌ی خواردن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کانی ناو شاری سلێمانی مه‌نعی قانوونی کراوه‌. نه‌مزانی شوێنه‌ گشتییه‌کان به‌ کوێ ده‌ڵێن و ئایا ته‌نیا پارک و سه‌ر جاده‌یه‌ یان سوێنی دیکه‌ی وه‌ک باڕ و کافه‌ش ده‌گرێته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و سه‌لامه‌تی خه‌ڵک بێت جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ی مه‌نعه‌که‌ به‌ فیتی مه‌لایان کرابێت چونکوو ئه‌وان به‌وه‌ ڕاناوه‌ستن و تا سلێمانی نه‌که‌نه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و قوم ده‌ستمان له‌ کۆڵ ناکه‌نه‌وه‌.

 

مامۆستا کورده‌که‌ و مانای ژن!

هه‌فته‌ی پێشوو باسی بڕیاره‌ پێشکه‌وتووه‌کانی کانتۆنی جزیره‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌کسانیی مافی ژن و پیاوم کرد، به‌رزم نرخاند و به‌ ماگناکارتای کوردم شوبهاند. سه‌یره‌ مه‌لایه‌ک که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌سحابی که‌هف له‌ ئه‌شکه‌وتێکی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا ژیاوه‌ و گوایه‌ له‌م دواییه‌دا به‌ کۆڵێک ڕیشه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، هێرشی کردۆته‌ سه‌ر بڕیاره‌کان و خه‌ڵکی له‌ دژی کاره‌که‌ هان داوه‌. باشه‌ مامۆستا ئه‌وه‌ش نه‌کات ئه‌ی چی بکات؟ به‌رهه‌می هه‌یه‌؟ زه‌حمه‌ت ده‌کێشێت؟ ده‌ست و پێی قه‌ڵه‌شاون‌؟ چی؟ ئه‌و و هاوکاره‌کانی ده‌وری مێژوویی خۆیان ده‌بینن، چه‌رخی زه‌مانیش بۆ ئه‌وان و خه‌لافه‌تی ئیسلامی ناوه‌ستێت.

 

بریا ده‌ستم به‌ مامۆستا بگه‌یشتایه‌ و بمگوتایه‌ مامۆستا گیان مووشه‌کێکی ئوروپایی که‌ له‌ ساڵی 2004 دا به‌ره‌و شه‌هابێکی بچووکی ئاسمانی به‌ڕێ کرابوو، دوای 10 ساڵ سه‌فه‌ر، له‌م مانگه‌دا گه‌یشته‌ شوێنه‌که‌، له‌وێ نیشت و ئێستا خه‌ریکی هه‌ڵکۆڵین و لێکۆڵینه‌وه‌ و ناردنی ئه‌نجامی کاره‌کانیه‌تی بۆ مرۆڤی سه‌ر گۆی زه‌وی. به‌شێک له‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌رکه‌که‌یان ڕاپه‌ڕاندووه‌ پێیان ده‌ڵێن ژن! ژن هه‌ر ئه‌و چواره‌ نین که‌‌ ئه‌و له تاریکیی‌ سه‌ر دۆشه‌گ و ژێر لێفه‌دا ده‌یانبینێت! ئه‌گه‌ر به‌ ته‌ما نه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌ی پێشووی، باش وایه‌ گوێی مباره‌کی بکاته‌ ناسیاوی هه‌واڵی پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤیش، ده‌نا خوای نه‌کرده‌ هه‌ر له‌ باسی 'بول و غائط' و 'حیض انتفاع ساقط' دا ده‌مێنێت!

 

من ئه‌گه‌ر په‌یکه‌ره‌ساز بوایه‌م، په‌یکه‌ره‌یه‌کم له‌و مامۆستا دوازده‌ سێزده‌ عیلمه‌‌ دروست ده‌کرد و لای ده‌ستی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ هونه‌رمه‌ندانه‌یه‌م داده‌نا که‌ ڕێزدار هادی زیائه‌دینی بۆ ژنانی کۆبانێی دروست کردووه‌ ته‌نیا به‌ یه‌ک جیاوازییه‌وه‌: ژنی ئازای کۆبانێ له‌ سه‌ر پشتی شێر دانیشتووه‌ و من له‌جیاتی شێر، مامۆستام سواری پشتی ڕێوی ده‌کرد! جارێ تا من ده‌بم به‌ په‌یکه‌رساز، با له‌کۆڵ مامۆستا ببینه‌وه‌ و سه‌یری کاره‌ جوانه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند ضیاءالدینی بکه‌ین ئینجا هه‌موومان ده‌ستخۆشی پێ بڵێین:

 

 

 

Stand up Comedy against ISIS

ستاند ئاپ کۆمێدی دژ به‌ داعش!

ئه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی کۆمێدی بوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16/11/2014 له‌ له‌نده‌ن بۆ پشتگیریی کردنی قاره‌مانانی کۆبانێ به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا کۆمێدیه‌نی خۆش زاراوه‌ی کورد 'که‌ی کورد' و چوار کۆمێدیه‌نی دیکه‌ی بریتانی به‌رنامه‌یه‌کی خۆشیان به‌ زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش به‌ ژماره‌یه‌کی زۆری ئاماده‌ بووانی کورد و غه‌یره‌کورد کرد. کوردانی ئاماده‌بووی به‌رنامه‌که‌ هی‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان بوون و هونه‌ری کۆمێدی و خه‌باتی کۆبانێ ‌پێکه‌وه‌یان کۆکردبوونه‌وه‌.

من خۆم، یه‌که‌م جار بوو 'ستاند ئاپ کۆمێدیه‌ن' ێکی کوردم له‌ سه‌ر شانۆ ده‌دیت، ئه‌ویش لاوێکی خۆش قسه‌ی به‌رپرس به‌ تیشرتی کۆبانێوه!. هه‌موو کۆمێدیه‌نه‌کانی دیکه‌ش خۆش زاراوه‌ و سه‌رکه‌وتوو بوون و بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات هۆڵه‌که‌یان به‌ پێکه‌نینی ئاماده‌بووان ئاخنی. 'ستاندئاپ کۆمێدی' هونه‌رێکی به‌رزه‌ و له‌ وڵاتانی ئینگلیزی زماندا خه‌ڵکانێکی ناوداری هه‌یه‌ که‌ به‌رنامه‌کانیان هۆڵی چه‌ند ده‌هه‌زار که‌سی پڕ ده‌کاته‌وه‌ و له‌ ته‌له‌فیزیۆنیشدا یه‌ک له‌و به‌رنامانه‌یه‌ وا بینه‌ری زۆری به‌ تایبه‌ت له‌ ناو لاواندا هه‌یه‌.

هیوادارم ڕچه‌شکێنییه‌که‌ی 'که‌ی کورد' ببێته‌ مایه‌ی خێر و له‌ داهاتوودا ستاندئاپ کۆمێدیه‌نی دیکه‌ی کوردیش، به‌ کوردی یا زمانی بێگانه‌، شانۆی ئێستا چۆڵی هۆڵه‌کان بکه‌نه‌ هی خۆیان. هه‌روه‌ها هیوادارم به‌رنامه‌که‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کوردییه‌کانه‌وه‌ بڵاو ببێته‌وه‌ و ده‌راو بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ستاندئاپ کۆمێدی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا خۆش بکات. کورد له‌ ڕابردووشدا که‌سانی به‌یت وێژ یان گۆرانی بێژی قسه‌ خۆشی که‌م نه‌بوون و بۆ نموونه‌، نه‌مر عه‌لی خه‌ندان و هونه‌رمه‌ند ڕه‌سووی نادری بۆ ساڵانێکی زۆر‌ بیسه‌ریان به‌ قسه‌ی به‌ تام وچێژ هێناوه‌ته‌ پێکه‌نین. کاری هه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ و که‌سانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وان ده‌توانێ ببێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ هونه‌ری گه‌لێک پێشکه‌وتووتری ستاندئاپ کۆمێدی ئه‌مڕۆیی. 

ده‌بێ سپاسی 'که‌ی کورد' و چوار کۆمیدیه‌که‌ی تر (ده‌ین باپتیست، تێز ئیلیاس، تڕاڤیس جه‌ی و مۆ جیلیگان)، هه‌روه‌ها 'ده‌سته‌یه‌ک له‌ گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی کورد' بکرێت که‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌یان کرده‌ شه‌وێکی له‌بیر نه‌چوو بۆ ئاماده‌ بووان و ڕچه‌شکێنییه‌ک بۆ هونه‌ری کوردی.

 

 

 

 

حه‌فتامان هه‌یه‌ تا حه‌فتا!

چیرۆکی ئه‌بونه‌مر، ئه‌و پیاوه‌ حه‌فتا ساڵه‌یه‌م خوێنده‌وه‌ که‌ له‌ شه‌ڕی به‌رگری له‌ کۆبانێدا بریندار بووه‌ و ده‌یه‌وێت دوای چاکبوونه‌وه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕی دژ به‌ چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، 18/11/2014).

 به‌راوردی ئه‌بونه‌مرم کرد له‌گه‌ڵ کابرایه‌کی دیکه‌ی حه‌فتا ساڵه‌، که‌ ئێستا له‌ له‌نده‌ن له‌ خێر وخۆشیدا ده‌ژی و ته‌نیا ده‌زانێ 'ورده‌ فه‌رمایشت' ی بێ تام بنووسێت! به‌ حه‌فتاساڵه‌که‌ی له‌نده‌نم گوت: "شووره‌یی شتێکی باشه!‌"  تۆ بڵێی حه‌فتا ساڵه‌که‌ی له‌نده‌ن کێ بێت؟ نابێ دووری بۆ بڕۆین! کوردی فارسیزان گوتوویه‌تی: بز داریم تا بز!

 

شیعری جوان

نه‌مر عه‌لی به‌گی حه‌یده‌ری (سالار سه‌عید) برای مصباح الدیوانی ئه‌ده‌ب، خۆی شاعیرێکی خۆش مرخی کوردی سه‌ده‌ی رابردوو بوو. حه‌یده‌ری‌ ‌نزیکایه‌تی زۆری که‌ له‌گه‌ڵ ده‌رباری ڕه‌زاشای په‌هله‌وی هه‌بوو و حکوومه‌تی ڕه‌زاشا له‌ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌مر سه‌یفولقوزاتی قازی و میرزا ڕه‌حمه‌تی شافیعیدا، متمانه‌ی زیاتری به‌و کرد و بۆ ماوه‌ی 6 یان 7 ده‌وره‌ی چوارساڵه‌ وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی سابڵاغ (به‌ بۆکان و سه‌رده‌شته‌وه‌) نیشته‌جێی مه‌جلیسی شۆڕای میللی بوو. واهه‌یه‌ هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌ بووبێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسیی لایه‌نی ئه‌ده‌بی و توانای شاعیرییه‌که‌ی بکه‌ن به‌ ژێر لچه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ تا ئه‌مڕۆش دیوان یان سه‌رجه‌می شێعره‌ کوردی و فارسییه‌کانی بڵاو نه‌بێته‌وه‌.

من بۆ ئه‌م ناته‌واوییه‌، زیاد له‌ هه‌موان، که‌س وکار و به‌جێماوانی به‌ڕێزی عه‌لی به‌گ‌ به‌رپرس ده‌بینم که‌ هه‌وڵی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌م وکورتییه‌یان نه‌داوه‌. له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له‌ ڕێگه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی به‌ڕێزی مه‌هابادییه‌وه‌ هه‌وڵم دا به‌ڵکوو شوێنی شیعره‌کانی سالار سه‌عید له‌ ناو بنه‌ماڵه‌یاندا هه‌ڵبگرم و که‌سێک په‌یدا که‌م بتوانێ پێم بڵێ ده‌‌فته‌ر و دیوان یاخود شیعره‌ به‌ربڵاوه‌کانی حه‌یده‌ری له‌کوێ و لای کێن؛ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم و شیردا بۆداپیرداکان‌ نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێک.

له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌، ئه‌رکێکی مرۆڤی و نیشتمانییه‌ که‌ ئه‌وان و هه‌موو لایه‌کمان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نایابانه‌ له‌ فه‌وتان ڕزگاربکه‌ین ونه‌هێڵین له‌ناو بچن. ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌که‌ نابێ له‌م بواره‌دا که‌م ته‌رخه‌م بن؛ زۆرێکی دیکه‌ له‌ شاعیرانی ڕابردوومان دوور بوون له‌ سیاسه‌ت و به‌رپرسیایه‌تی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعریان ده‌خوێنینه‌وه‌ و بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه‌؛ شیعری عه‌لی به‌گی حه‌یده‌ری بۆ ئه‌وه‌ نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت. نموونه‌ی شیعره‌کانی عه‌لی به‌گ له‌ ڕۆژنامه‌ی کوهستانی چاپی تاران (بڕوانه‌: زنجیره‌ وتاری من به‌ ناوی 'بۆکان له‌ مێژوودا'، ئاڵقه‌ی 118 له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆکان) و چه‌ند سه‌رچاوه‌ی دیکه‌دا بڵاو بۆته‌وه‌. حه‌یده‌ری، ئه‌م فه‌رده‌ی خواره‌وه‌ی بۆ دۆستێکی خۆی گوتووه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ نه‌مزانی کێیه‌ و له‌وێدا باسی شێخ یۆسفی شه‌مسه‌دینی (شێخی بورهان)ی کردوه‌ که‌ خۆی و سه‌یف و عومه‌رئاغای عه‌بباسی و زۆرێکی دیکه‌ له‌ ئاغاواتی ناوچه‌،‌ موریدی بوون و ده‌ورێکی هێمنکه‌ره‌وه‌ی له‌ گرژی و نێوان ناخۆشیی نێوان سه‌ره‌ک عه‌شیره‌کانی له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ‌بینی:

 

"یاری وه‌کوو تۆم بێ من، پیری وه‌کوو شه‌مسه‌ددین

دنیاشم ئه‌گه‌ر دژ بێ، کاکیله‌ چ ده‌ربه‌ندم!"

 

له‌ گۆڤاری کوهستاندا چاوم به‌ دوو شیعر که‌وتووه‌ که‌ یه‌که‌میان به‌ ناوی 'عه‌لی به‌گی حه‌یده‌ری (سالار سه‌عید)' و دووهه‌میان ته‌نیا به‌ ناوی 'سالار سه‌عید' ه‌وه‌ بڵاو بۆته‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌ خواره‌وه‌ دێت دووهه‌میانه‌ و بریتییه‌ له‌ به‌ندی کۆتایی شه‌ش به‌ندی ته‌ڕجیع به‌ندێک به‌ ناوی 'مه‌یلی نیشتمانه‌' که‌ سه‌ره‌تا له‌ گۆڤاری گه‌لاوێژی چاپی سلێمانیدا بڵاو بۆته‌وه‌ و پاشان ڕۆژنامه‌ی کوهستان له‌ ژماره‌ 47 ڕێکه‌وتی 29/11/1324 دا چاپی کردۆته‌وه‌:

 

"...خاکی کوردستان هه‌میشه‌ جێگه‌ فه‌خری کورد بووه‌

شۆره‌ت و ناوبانگی به‌رزی تا هه‌موو عاله‌م چووه‌

ئه‌ی ڕه‌فیقانی وه‌ته‌ن کوا مه‌یلی هه‌وڵێ، تا زووه‌

عیشقی خاکی نیشتمان هۆشی له‌ 'سالار' سه‌ندووه‌

تاکوو پێی بکرێ به‌ ڕۆح و ماڵ و سه‌ر هه‌ر هه‌وڵ ئه‌دات"

 

 

ڕۆمی له‌ 'به‌یتی له‌شکری' دا

"له‌شکریی ماڵ وێران ده‌ڵێ: ئاغام! ئه‌من ڕووم ده‌کرده‌ دیوانی ئاغا سوله‌یمان خانی قولی به‌گیان.... حه‌یفێکم ده‌کوژێ له‌ بۆ ئاغایه‌ خۆم، له‌ دیوانه‌که‌ی شای ڕۆمیان هه‌ر ده‌یانکرده‌وه‌ شه‌ش ئاڵه‌ت‌ وبێ گیانه‌."

ده‌نگ: مه‌حمه‌ڵ

تۆمارکردنی: هێدی

https://www.youtube.com/watch?v=e8YIBP5U-_o

 

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (64)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

بۆ نارنجی؟

که‌مپه‌ینێکی جیهانی که‌وتۆته‌ ڕێ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ توندوتیژیی دژ به‌ ژنان. له‌ هه‌مووان داوا ده‌کرێت ماوه‌ی ڕۆژانی 26ی نوامبر تا 10 ی دیسامبر ڕه‌نگی نارنجی له‌ جیهانی ده‌وروبه‌ری خۆیان بده‌ن و له‌گه‌ڵ که‌مپه‌ینه‌که‌ بکه‌ون. تکایه‌ ئێوه‌ش نارنجی بن! پیاوی کورد زیاد‌ له‌ خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ ڕێز له‌ مافی ژن بگرێت. با کۆتایی به‌ توندوتیژی و کوشتنی نامووسی بهێنین! با هه‌موومان نارنجی بین!

ئاگر سووره‌ له‌من دووره‌!

من که‌متر مافئ ئه‌وه‌ به‌ خۆم ده‌ده‌م‌ ده‌م له‌ سیاسه‌ت وه‌ر بده‌م، هۆکاره‌که‌شی ڕوونه‌، لێی نازانم! به‌ڵام هه‌ندێک جار بیره‌ و به‌ مێشکدا دێت، جار وباره‌ش هه‌واڵه‌کان بابه‌تی سه‌مه‌ره‌ی ئه‌وتۆیان تێدایه‌ که‌ ناتوانرێت چاوی لێ بپۆشرێت و باسی لێ نه‌کرێت.

ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا چه‌ند ساڵێک بوو ئاگاداری په‌ره‌سه‌ندنی بیری ئیسلامییه‌تی توندڕه‌و له‌ ناو گه‌نجانی موسوڵمانی دانیشتووی ئوروپا و ئه‌مریکا و ئوستڕالیا بوون و ده‌یانزانی کار له‌ نواندنی ساکاری هه‌ست و بیر و‌ قسه‌کردنی مزگه‌وت و قوتابخانه‌کان چۆته‌ ده‌رێ و ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه‌ تاقمێک له‌و ڕێ وون کردووانه‌ بکه‌ونه‌ کاری ته‌قاندنه‌وه‌ و به‌ربه‌ره‌کانی کردن و هه‌ڵپڕژان‌ به‌ کۆمه‌ڵگا و دام وده‌زگا ئاسایش و ئه‌منییه‌کانی ڕۆژئاوادا و ئاڵۆز کردنی ژیانی هاوڵاتییان، ئه‌ویش له‌ سه‌رده‌می خراپ بوونی بارودۆخی ئابووری و نه‌بوونی ئیش وکار له‌ زوربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا.

کاتێ که‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کان تێگه‌یشتن مه‌نجه‌ڵه‌که‌ له‌ کوڵیندایه‌ و هه‌ر ئێستا نا تاوێکی دیکه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌، ویستیان به‌ پێی به‌رنامه‌یه‌کی ورد، کێشه‌‌ له‌ ماڵی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه و ‌ئاوقای شوێنێکی دیکه‌ی جیهانی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ خۆ ده‌ربخات. له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زیاتر کامه‌ شوێنی ئه‌م جیهانه‌ ده‌یتوانی باشترین هه‌ڵبژاردن بێت بۆ کۆبوونه‌وه‌ وبه‌یه‌ک گه‌یشتنی تاقمه‌ فناتیکه‌کانی ئیسلامی؟ له‌ سووریا و عیراقیش زیاتر، چ‌ وڵاتێک بێ خاوه‌ن و بی ده‌روازه بوو و ده‌کرا ببێته‌ مۆڵگه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و لاوه‌ پڕهه‌ست و بێ مه‌نتیقانه؟ سووریا به‌ کرده‌وه‌ دابه‌ش ببوو و ئوپۆزیسیۆن به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ کوردییه‌کان ده‌سه‌لاتی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان له‌ سه‌ر نه‌مابوو. عیراقیش به‌ هۆی سیاسه‌ته‌کانی نوری مالیکییه‌وه‌ دابه‌ش کرابوو، ناوچه‌ سووننی نشینه‌کان له‌پشتی حکوومه‌تی ناوه‌ندی نه‌مابوون و پشتگیریی هه‌موو هێزێک ته‌نانه‌ت به‌عسییه‌کانیان ده‌کرد بۆئه‌وه‌ی مه‌ترسیی مالیکی و ئێرانیان له‌سه‌ر بڕه‌وێنێت. ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌‌ به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و حکوومه‌تی هه‌رێم بێ پشت وپه‌نا مابووه‌وه‌ و نه‌یده‌توانی له‌ به‌رانبه‌ر داخوازییه‌کانی ئه‌مریکا و ئوروپادا خۆ ڕابگرێت و نه‌چێته‌ به‌ره‌ی شآه‌ڕه‌وه‌- شه‌ڕێک که‌ هی ئه‌و نه‌بوو!

له‌و هه‌ل ومه‌رجه‌دا، سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ بێ خاوه‌نه‌ وه‌ک له‌بارترین گۆڕه‌پان بۆ ته‌راتێنی ڕیشداره‌ مه‌ترسیداره‌کان گیرایه‌ به‌رچاو و حزب و حکوومه‌تی ئیسلامیی تورکیای ئاکه‌په‌ش به‌ هیوای ئه‌وه‌ی پشتی کورد و پ ک ک یان پێ بشکێنێت، بواری بۆ هاتنیان خۆش کرد، ئه‌مریکا و ئه‌وروپا چرای سه‌وزیان دایه‌‌ ئه‌ردۆغان بۆ چاو قوو‎چاندن له‌ هاتنی تاک تاک و جۆق جۆقی ئه‌و هێزه‌ فناتیکانه‌ بۆ تورکیا و ئاودیو کردنیان بۆ ناوچه‌ ده‌ست نیشان کراوه‌که‌. 

سیاسه‌تی ڕۆژئاوا به‌م کاره‌ چه‌ند ئامانجی سه‌ره‌کی پێکا:

1.     ئه‌وانه‌ی وا دره‌نگ یان زوو، به‌ناوی به‌ڕێوه‌بردنی حوکمی قورئان و پاککردنه‌وه‌ی کوفر له‌سه‌ر زه‌وی، چه‌کیان هه‌ڵده‌گرت و مه‌ترسییه‌کی بیلفیعل بوون بۆ سه‌ر وڵاته‌کانیان، به‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌، به‌ره‌و شوێنێکی دووره‌ده‌ست کانالیزه‌ کران؛

2.     شه‌ڕ له‌ کۆڵ وڵاتانی خۆیان بووه‌وه‌ و ئاوقای ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین کرا‌- شوێنێک  که‌ زوربه‌ی زۆری ئه‌و فناتکانه‌ له‌وێوه‌ سه‌ریان هه‌ڵدا بوو و ئاویان له‌ سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌وێ ده‌خوارده‌وه‌‌؛  

3.     به‌م کاره‌، زوربه‌ی زۆری ئه‌و تاک و تاقمه‌ مه‌ترسیداره‌یان ناسی که‌ له‌ وڵاته‌کانیاندا ده‌ژیان به‌ڵام پێشتر نه‌یانناسیبوون، یا خود ئه‌گه‌ریش ده‌یانناسین، هۆکاری قانوونییان بۆ گرتن و چاوه‌دێری کردنیان به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌بوو؛

4.     به‌شێکی زۆر له‌وانه‌ی وا چوونه‌‌ ده‌ره‌وه‌ و چه‌کی خه‌لافه‌تی ئیسلامییان هه‌ڵگرت‌، له‌ شه‌ڕی کورددا کووژراون یان ده‌کووژرێن و له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئوروپا و ئه‌مریکا، یه‌کڕاست ده‌چنه‌ به‌هه‌شت! و له‌ دوژمنانی ئه‌وان که‌م ده‌بنه‌وه‌؛

5.     ئه‌وانه‌ش وا ده‌مێنن، یا له‌ ترسی گیران ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ڕۆژئاوا، یان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌، ده‌که‌ونه‌ به‌رچاوه‌دێریی به‌رده‌وامی ده‌زگا ئاسایشییه‌کان و دادگا و زیندان و له‌ ئه‌نجامدا به‌ که‌فاله‌تی به‌شداری نه‌کردنی زیاتر له‌ کاری تیرۆریستی، ئازاد ده‌کرێن؛

6.     به‌شێک له‌وانه‌، وه‌ک مه‌ترسییه‌کی به‌رده‌وام، له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌هێڵنه‌وه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ کارتی ئه‌وان یاری و مانۆڕ ده‌که‌ن و وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی گوشار له‌سه‌ر حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌یان ڕاده‌گرن و سیاسه‌ته‌کانی خۆیان ده‌به‌نه‌ پێشه‌وه‌؛

7.     ئێرانیان هێناوه‌ته‌ ناو کایه‌که‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ شه‌ڕه‌که‌یان کردۆته‌ شه‌ڕی نێوان شیعه‌ وسوننه، هه‌ردوو لایان له‌ یه‌کتر هێناوه‌ته‌ سه‌ر پاشوو و سووک و سانا هه‌ر ته‌قینه‌وه‌، یان ڕژانی خوێنێک ده‌توانێ به‌گژ یه‌کتریاندا بکات؛

8.     نه‌ک هه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆییان – به‌ شێوه‌ی کاتیش بێت، له‌بیر کورد برده‌وه‌، به‌ڵکوو مه‌جبووریان کرد بێ ئه‌وه‌ی به‌شی خۆی له‌ داهاتی نه‌وتی عیراقی بدرێتێ، به‌ زگی برسی و به‌ کڵاشنیکۆفه‌ کۆنه‌کانیه‌وه‌ بچێته‌ شه‌ڕه‌جه‌نگی هێزێکی‌ شه‌یتانیی ته‌یاری پشت ئه‌ستوور به‌ هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی شه‌ڕ‌‌. له‌ ئه‌نجامدا گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێم‌ وه‌ستا و عیراق و تورکیا په‌یمانی هاوکارییان له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت مۆر کرد، بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له‌ کوردستان بده‌نه‌وه‌.

ئایا شه‌ڕێکی ئه‌وتۆ موهه‌ندیسی نه‌کرا بوو؟

مۆری په‌سند

هه‌فته‌ی پێشوو گوتم هاتنی داعش بۆ ناوچه‌که‌، ته‌ڵه‌یه‌ک بوو بۆ گیرۆده‌ کردنی ئه‌و هێزه‌ شه‌یتانییه له‌ شه‌ڕدا‌ و لاواز کردنی. کوردیشیان ته‌نیا بۆیه‌ له‌ شه‌ڕه‌که‌وه‌ تلاند تا دیوارێک بێت له‌ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا و به‌هۆی ئه‌و دیواره‌وه‌ هێزه‌کانیان بخه‌نه‌ قوژبنه‌وه‌. هیچ هێزێکی دیکه‌ی ناوچه‌ جگه‌ له‌ کورد نه‌یده‌توانی ئه‌و کاره‌ بکات. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ی شاره‌زایه‌کی کاره‌که‌ و بزانن زۆریش بێ جێ فه‌رمایشتم نه‌فه‌رمووه‌:

"پێنجشه‌ممه‌ى  رابردوو، جۆن ئالن رێکخه‌ری هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش وتى، کۆبانێ ناکه‌وێت‌و داعش خۆی له‌کارێکه‌وه‌ گلاندوه‌ که‌ له‌خۆکوشتن ده‌چێت... هه‌رچه‌ند ئه‌وان چه‌کداری زیاتر ببه‌نه‌ کۆبانێ، ئێمه‌ بۆردومانیان ده‌که‌ین‌و رێی پێداویستیه‌ سه‌ربازیه‌کانی ده‌گرین، هاوکات ناهێڵین له ‌دۆخی جێگیردا بن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیشمان بێ بۆ به‌رگریکارانی کورد له‌و شاره‌ ده‌یکه‌ین”. (ماڵپه‌ڕی ئێن یاڕ تی، 25/11/14).

ئایا ئه‌وه‌ شه‌ڕێکی تازه‌ له‌ چه‌شنی شه‌ڕی ئێران و عیراق نییه‌ که‌ 8 ساڵ درێژه‌ی کێشا و له‌ کۆتاییدا هه‌ردوولا دۆڕاوی یارییه‌که‌ بوون و‌ ته‌نیا چه‌کفرۆشی نه‌وتبه‌ری ڕۆژئاوایی بردیانه‌وه‌؟ ئایا کورد تاقه‌تی شه‌ڕێکی وا درێژ خایه‌ن و ماڵ وێرانکه‌ری هه‌یه‌؟

کێ به‌کێیه‌؟

ئێران بۆته‌ شاری بێ ده‌روازه‌، هه‌رکه‌س هه‌رچی دڵی بخوازێت ده‌یڵێت و نه‌ گوێ ده‌داته‌ ڕاست و ناڕاستی و نه‌ که‌سیش به‌رپرسه‌ له‌ به‌رانبه‌ر قسه و ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا! پێشتر باش بوو ته‌نیا ئیمام جومعه‌کان له‌ نوێژی هه‌ینی بای زگیان به‌تاڵ ده‌کرد! ئێستا نوێنه‌ری په‌رله‌مان، فه‌رمانده‌ی نیزامی و وه‌زیر و جێگری وه‌زیریش له‌وان دواناکه‌ون. محه‌ممه‌د عه‌لی سوبحانی ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی:

"هۆكاری كۆنترۆڵكردنی داعش بۆ شارێكی گەورەی وەك مووسڵ و چەند ناوچەیەكی تری بۆ ئەو ستەمكارییە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كە سوننەكانی ئەو ناوچانە رووبەڕووی بوونەتەوە و وای كرد كە پاڵپشتی لە داعش بكەن كە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی پێدان." (ماڵپه‌ڕی 'وشه‌'، 25/11/2014 )

فه‌رموو، له‌گه‌ڵ فیشاڵ و قسه‌ی به‌تاڵ! ئێوه‌ له‌ تاران 34 ساڵه‌ ناهێڵن 2 ملیۆن سوننی مزگه‌وتێکیان ببێت، به‌ڵام له‌ سنه‌ و سه‌قز هیچ له‌ سلێمانیش حوسه‌ینییه‌ی خۆتان داده‌نێن، یه‌ک ئوستانداری کورد به‌ ئوستانێک ره‌وا نابینن که‌ ناوی کوردستانیشه‌، ئێستا سه‌رکۆنه‌ی مالیکی ده‌فه‌رموون؟ ئه‌سڵی پێنجه‌می هه‌ر ئه‌و یاسا خاوێنه‌ی خۆتان 34 ساڵه‌ به‌ڕێوه‌ نه‌بردووه‌ و ئه‌گه‌ر بمێنن، 340 ساڵی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن که‌ مۆڵه‌تی خوێندن به‌ زمانی دایک به‌ منداڵانی کورد و تورکمه‌ن و به‌لووچی سوننه‌ ده‌دات، ئێستا ته‌شریفی به‌خێرتان خه‌می ئه‌وه‌ ده‌خۆن که‌ مالیکی نۆکه‌ری خۆتان بۆچی ئه‌و کارانه‌ی له‌ عیراق نه‌کرد؟

له‌ په‌راوێزی هه‌واڵه‌که‌دا، تکایه‌ سه‌ری زمانیزمانی خواروخێچی هه‌واله‌که بکه‌ن. ئیتر‌ ئه‌وه‌یان تاوانی ئێرانییه‌کان نییه‌، هی ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌که‌ خۆیه‌تی‌! که‌س هه‌یه له‌ براده‌ری کوردی نووس‌ بپرسێت "کۆنترۆڵ کردنی داعش بۆ شارێکی گه‌وره" یانی چی و ئه‌وه‌ چ کوردی نووسینێکه‌؟

 

ئه‌وه‌ش 'به‌ره‌ی سیاسی' به‌ شێوازی ئێرانییه‌کان‌!

عه‌لیڕه‌زا مه‌یبودی ڕۆژنامه‌ نووس و ئه‌دیب برومه‌ند سه‌رۆکی "جبهه‌ ملی ایران" فه‌رموویانه‌ شیعایه‌تی یه‌ک له‌ گه‌وهه‌ره‌ پێکهێنه‌ره‌کانی ڕووناکبییری له‌ ئێرانه‌ و به‌ بێ ئه‌و ئه‌سڵه‌‌، ڕووناکبیریی ئێرانیان واتای نابێت!

مه‌یبودی هیچ، ئه‌و ناسیاوی خه‌ڵکه‌ و هه‌ڵوێست گرتنی وای لێ ده‌وه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام  خۆ مام برومه‌ند سه‌رۆکی به‌ خه‌یاڵ به‌ره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئێرانه‌‌ واته‌ ڕێکخراوه‌یه‌ک که‌ ده‌بێ ئامانجی به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستنی کۆمه‌ڵگا و گروپ و تاقمی جیاجیای ئێرانی بێت‌ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی کردنی حکوومه‌تی مه‌لاکان!

ئافه‌ره‌م سه‌رۆک گیان! ئافه‌ره‌م جێگری شاپووری به‌ختیاری کووژراوی ده‌ستی ئایه‌توڵڵاکانی شیعه‌! من له‌جیاتی خامنه‌یی بوایه‌م خه‌ڵاتێکی زێڕینم پێ ده‌به‌خشی!

آنکه‌ به‌ ما...

"سه‌عدی یۆسف شاعیری عه‌ره‌بی دانیشتووی بریتانیا، کوردی به‌ 'قرد' واته‌ مه‌یموون و کوردستانی به‌ قردستان واته‌ مه‌یمونستان ناو بردووه‌." (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 24/11/2014).

آنکه‌ به‌ ما نریده‌ بود، کلاغ ..ن دریده‌ بود!

http://rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/241120142

له‌ ئێراندا ئه‌وی ڕه‌گه‌ز په‌رستی بێت، هه‌ر نییه‌ نییه‌!

تکایه‌ سه‌ره‌تا هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بخوێننه‌وه‌ که‌ ده‌یه‌وێت وڵاته‌که‌ به‌ ناوی 'خاکی جووله‌که' وه‌ بناسێنێت‌:

"دولت اسراییل روز یکشنبه 23 نوامبر، طرح جنجالی اسراییل به مثابه سرزمین یهودیان را تصویب کرد و آینده جمعیت غیر-یهودی اسراییل را به زیر سوال برد.
به گزارش اسوشیتدپرس، این طرح ماهیت یهودی اسراییل را به رسمیت می شناسد، قانون شرع یهود را نهادینه می کند، و زبان عربی را از لیست زبانهای رسمی خارج می کند. مخالفان می گویند که این طرح به ماهیت دموکراتیک اسراییل صدمه می زند، و گروههای حقوق بشر آنرا نژادپرستانه می خوانند.
اعراب 20 درصد جمعیت اسراییل را تشکیل می دهند و بشدت مخالف این طرح هستند.
مجد کیال، از سازمان عداله، مرکز حقوق اقلیت عرب در اسراییل، هشدار می دهد که این طرح در صورتی که به قانون تبدیل شود، می تواند نژادپرستی در اسراییل را نهادینه کند."
(ماڵپه‌ڕی العربیه‌ ی فارسی، 23/11/2014)

ئێستا به‌راوردێکی هه‌واڵه‌که‌ بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وا 50 ساڵه‌ له‌ ئێرانی حکوومه‌تی په‌هله‌وی و 34 ساڵه‌ له‌ حکوومه‌تی مه‌لاکاندا ڕووده‌دات:

-         له‌ ئیسڕائیل تاوانه‌‌ بڵێی خاکی جوو‌، به‌ڵام له‌ ئێران جێگه‌ی شانازییه‌ بڵێی 'سرزمین پارس' واته‌ خاکی فارس؛

-         له‌ ئیسرائیل تاوانه‌‌ ئه‌گه‌ر یاسای شه‌رعی جوو به‌ڕێوه‌ ببرێت، به‌ڵام ئێران وڵاتی ئیمامی زه‌مانه‌، موجته‌هیدی شیعه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌ گوێره‌ی قانوونی ئه‌ساسی، ئێران وڵاتی شیعه‌یه‌ و مه‌جلیسی خیبره‌گان کاری ئه‌وه‌یه‌ بزانێ کام په‌سند کراوی مه‌جلیس له‌گه‌ڵ ئوسووڵی باوه‌ڕی شیعایه‌تیدا یه‌ک ناگرێته‌وه‌ بیداته‌ دواوه‌؛

-         له‌ ئیسرائیل تاوانه‌ ئه‌گه‌ر زمانی عه‌ره‌بی له‌ لیسته‌ی زمانه‌ فه‌رمییه‌کان ده‌ربهاوێژن، به‌ڵام له‌ ئێران کارێکی باشه‌ هه‌ر ئه‌و زمانه‌ عه‌ره‌بییه‌ و زمانی کوردی و تورکییان 84 ساڵه‌ له‌ لیسته‌ی زمانی فه‌رمی ده‌رهاویشتووه‌ و به‌ ناوی گویش و زاراوه‌ی زمانی فارسییه‌وه‌ ئینکاری بوونیشیان ده‌که‌ن؛

-         له‌ ئیسرائیل تاوانه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی بکه‌نه‌ ئه‌سڵێکی باوه‌ڕپێکراو به‌ڵام له‌ ئێران هیچ کێشه‌یه‌ک نییه‌ و ئاساییه‌ ئایوتوڵڵا دانشمه‌ندی ڕاوێژکاری خامنه‌یی له‌ مزگه‌وته‌کان و له‌ سه‌ر ئینترنێت و یوتیووب هاوار بکات و بڵێ هه‌رچی سوننیه‌ حه‌رامزاده‌یه‌، واته‌ لای که‌م سه‌دا سی و چلی خه‌ڵکی ئێران حه‌رامزاده‌ن، عومه‌ری خه‌لیفه‌ی دووهه‌می هه‌ر ئه‌و هاوڵاتییانه‌، حه‌رامزاده‌یه‌ هیچ، ولدالزناشه‌، جه‌ژنی عومه‌رکوژانیش گه‌رم و گوڕ به‌ڕێوه‌یه‌!

هنر نزد ایرانیان است و بس!

عومه‌ر سوله‌یمان

له‌م مانگه‌دا ناوه‌ندی هونه‌ریی 'باربیکه‌ن' له‌ له‌نده‌ن کۆنسێرتێکی بۆ هونه‌رمه‌ند 'عومه‌ر سوله‌یمان' ڕێک خستووه‌ و به‌ ده‌نگ بێژی سووری ناوی بردووه‌. کوڕه‌که‌م له‌ سه‌ر ویکی پێدیا بۆ ناوه‌که‌ی گه‌ڕابوو و دۆزیبوویه‌وه‌ که‌ له‌وێدا گوتراوه‌: "عومه‌ر سوله‌یمان خه‌ڵکی سووریایه‌، له‌ دایکبووی رأس العین یا الحسکه‌یه‌ و گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی و عه‌ره‌بی ده‌چڕێت." وێنه‌ی هونه‌رمه‌نده‌که‌ش له‌وێ دانراوه‌ که‌ به‌رگی عه‌ره‌بی له‌به‌ردایه‌. من پێشتر ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌م نه‌بیستبوو. ئێوه‌ ئاگادار بن عومه‌ر سوله‌یمان کورده‌؟

گه‌نده‌ڵی له‌وپه‌ڕی خۆیدا

حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵی 2005 دا، 624 ملیۆن دۆڵاری کردۆته‌ خه‌رجی ده‌رچوونی یه‌ک گۆڤار!... وه‌زاڕه‌تی ئه‌وقاف خه‌رجی دروستکردنی مه‌ڵبه‌ندێکی حزبی داوه‌! ... و زۆر شتی له‌وانه‌ سه‌یرتریش!

به‌و ڕابردووه‌ سه‌یره‌وه‌ بڵێی حزبه‌کان بتوانن که‌له‌به‌ری نێوان خۆیان و خه‌ڵک پڕ بکه‌نه‌وه‌؟

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=70112

شیعری جوان

ئه‌م شیعره جوانه‌‌ به‌ ناوی مه‌وله‌وی تاوه‌گوێزییه‌وه‌ له‌ دیوانی مه‌وله‌وی چاپی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕیس (لاپه‌ڕه‌ 551) دا هاتووه‌. به‌ڵام جارێکیش به‌ ناوی خانای قوبادییه‌وه‌ له‌ شیرین و خوسره‌وی خانا، چاپی مامۆستا محه‌ممه‌دی مه‌لاکه‌ریم (لاپه‌ڕه‌ 375) دا چاپ کراوه‌.‌

ناوه‌رۆک و بابه‌ت له‌ لایه‌ک و تام و بۆنی شیعره‌که‌ له‌لایه‌کیتر ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنن که‌ به‌رهه‌می خانا بێت نه‌ک مه‌وله‌وی‌. وشه‌ی 'ڕه‌ند' به‌و ناوه‌رۆک و واتایه‌،‌ لای مه‌وله‌وی نامۆیه‌ به‌ڵام بۆ ڤوکابیوله‌ریی خانا گه‌لێک ئاساییه‌، به‌ باڵای شیرین و فه‌رهاد دا هه‌ڵگوتن له‌ خانا زیاتر ده‌وه‌شێته‌وه‌ تا مه‌وله‌وی، نه‌قش هه‌ڵکه‌ندن له‌ سه‌ر به‌ردیش زیاتر هی ناوچه‌ی ژیانی خانایه‌ تا مه‌وله‌وی و ....، من خۆم گومانم له ڕاست بوونی ئه‌و بۆچوونه نییه‌، به‌ڵام لێده‌گه‌ڕێم پسپۆڕان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن. ئه‌وه‌ شیعره‌که‌یه‌:

 

"هیچکه‌س نه‌واچۆ وه‌ فه‌رهاد ڕه‌نده‌ن

نه‌قش شیرینش نه‌ڕووی سه‌نگ که‌نده‌ن

ده‌ک ڕێزان ده‌ست با وه‌ر جه‌ گیان سه‌نده‌ن

کێ ئه‌ڵماس نه‌ڕووی دیده‌ی وێش شه‌نده‌ن‌!"

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (65)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

"تاقه‌ ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ به‌ ئازادی بژیم"

کۆبانێ تا ئێستا مۆعجیزه‌ی زۆری نواندووه‌، ئه‌وه‌ش یه‌کی دیکه‌: کیژی تازه‌ پێگه‌یشتووی کورد له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ دا باوکی خۆی ده‌بینێته‌وه‌ و ده‌سته‌ملانی ده‌بێت: باوک و کچ هه‌ردوکیان شه‌ڕڤان و گریلای ناو سه‌نگه‌ری کوردایه‌تین. کیژۆڵه‌ کورده‌که‌ ده‌ڵێ "تاقه‌ ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ به‌ ئازادی بژیم."

http://www.lvinpress.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=13800&Jor=1

هاوکاری کردنی دوو تاوانبار

زانیاریی تازه له‌ سه‌ر هاوکاریی کردنی تورکیا له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی:

http://www.nrttv.com/all-details.aspx?jimare=70380

 

زیانه‌ ئابوورییه‌کانی شه‌ڕ له‌ کۆبانێ

هه‌واڵێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌:

 

http://www.awene.com/article/2014/11/21/37198

 

کۆماری ئیسلامی، ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌‌:

ئه‌و قسه‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک راست نییه‌ که ده‌گوترێت گوایه‌‌ مه‌لاکانی ئێران له‌ ڕێبازی ئیسلام لایانداوه‌. کۆماری ئیسلامی له‌ هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌کیدا ڕه‌چاوی سه‌دری ئیسلام ده‌کات. نه‌ به‌رده‌بارانی ژنان و نه‌ ئیعدامی نه‌یاران و نه‌ گرتنی  ناحه‌زانی سیسته‌م، نه‌ تاڵان و چه‌پاوی ماڵی دوژمنانی دین، و نه‌ کوشتن و ئیعدامی غه‌یره‌ موسوڵمان به‌ناوی 'ارتداد' و نه‌ هیچکام له‌و کرده‌وانه‌ی وا ئێمه‌ به‌ تاوان و دژ به‌ ڕیساکانی مافی مرۆڤی ده‌زانین، خوڵقاوی ده‌ستی ئه‌وانن، ئه‌وانه‌ هه‌موو عه‌ینوبیللا هه‌ر ئه‌وه‌ن وا له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یڕه‌و کراون‌. نموونه‌یه‌کی بچووکی ئه‌و وێچووییه‌ له‌م هه‌واڵه‌دا ده‌یبینن: مه‌لاکانی قوم سه‌ره‌ک وه‌زیر و سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌که‌ی خۆیانیان "حصر" کردووه‌، ده‌ڵێن فڵانه‌ ئیمامیش 1400 ساڵ پێش ئێستا فڵانه‌که‌سێکی حه‌سر کردبوو، ڕاستیش ده‌که‌ن! نوسخه‌ وه‌ک ئه‌سڵه‌!

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/10/187466.php

دوو هه‌واڵ له‌ یه‌ک جیهان به‌ڵام جیهانێکی زۆر نابه‌رانبه‌ر!

له‌ ماڵپه‌ڕێکی ئینگلیزیدا هه‌واڵێکم خوێنده‌وه‌ و چاوم په‌ڕیه‌ ته‌وقی سه‌رم:

کراسی پیاوانه‌ی له‌ ئاڵتوون دروستکراو: 250 هه‌زار دۆڵار، کاسه‌ی ته‌والێتی ئاڵتوون، تابووتی ئاڵتوون، داری کریسمه‌سی 11 ملیون دۆڵاری ئه‌ویش له‌ ابوظبی موسوڵمان!

 

هه‌ر له‌ هه‌واڵه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووشدا بوو که‌ په‌رله‌مانی هیند یاسایه‌کی هه‌موار کردووه‌. به‌ گوێره‌ی یاساکه‌، هه‌رکه‌س ببێته‌ کاندیدای ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان، ده‌بێ له‌ماڵی خۆیدا ته‌والێتی هه‌بێت و بۆ کاری خێر نه‌چێته‌ سه‌ر کۆڵان و قه‌راغ ڕووبار!

 

له‌م جیهانه‌ بێ ویژدانه‌ی ئێمه‌دا هه‌ندێک که‌س له‌ تێری ده‌ته‌قن و زۆرێکیش له‌ برسییه‌تیدا ده‌پووچێنه‌وه‌ و ده‌چه‌مێنه‌وه‌!

 

کۆنتڕۆڵ کردن!

ماوه‌یه‌که‌ زاراوه‌ی 'کۆنتڕۆڵ کردن' له‌ مێدیای باشووری کوردستاندا بۆته‌ باو و ڕاست وچه‌پ که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت. بڵێی کارێکی ئه‌سته‌م بێت له‌ جیاتی کۆنتڕۆڵ کردنی هاورده‌ و بێ واتا، که‌ڵک له‌ زاراوه‌ی به‌ناوه‌رۆکی خۆمان وه‌ربگیرێت و به‌گوێره‌ی شوێن، بگوترێت: گرتن، گرتنه‌وه‌ یان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتن و ....؟

 

ته‌نزنووسێکی پیر: فریدون تنکابنی

30/11/2014 -  ئه‌مڕۆ له‌ شاری کۆڵنی ئاڵمانیا کۆڕێک بۆ نووسه‌ر، شاعیر و ته‌نز نووسی به‌رپرسی ئێرانی فه‌ره‌یدوون تونیکابونی ڕێک خرابوو. تونیکابونی خاوه‌ن بیرێکی سیاسی و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌ندام یان لایه‌نگری حزبی تووده‌ی ئێران بوو، ئیتر دوای ڕووداوه‌کانی ده‌یه‌ی هه‌شتا و گیرانی به‌رپرسانی حزب و دوو به‌ره‌کی و چه‌ندبه‌ره‌کی که‌وتنه‌ حزبه‌وه‌ به‌ کام لایدا شکاندووه‌ و ماوه‌ یان نا، نازانم.

 

من له‌ ده‌یه‌ی چل و په‌نجای ئێراندا خوێنه‌ری هه‌میشه‌یی نووسراوه‌کانی بووم و هه‌ندێک له‌ ته‌نزه‌کانی ناو کتێبی 'یادداشتهای شهر شلوغ' یم تا ئێستاش له‌بیر ماوه‌ و لێره‌ وله‌وێ ده‌یانگێڕمه‌وه‌.‌ به‌ هه‌ڵکه‌وت، ساڵی 1352 له‌ به‌ندی 2 و 7 ی زیندانی قه‌سری تاران بوومه‌ هاوبه‌ندی و زۆرجار پێکه‌وه‌ برنج و له‌په‌ی چێشتمان پاک کردووه‌! ده‌بێ کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و کاک محه‌ممه‌د زاگرۆسیش له‌وێ بینیبێتیان. که‌سایه‌تییه‌کی ناسک و جێگه‌ی ڕێزی هه‌بوو، هێدی و هێمن و بێده‌نگ ده‌هات و ده‌چوو له‌گه‌ڵ که‌س تێک نه‌ده‌گیرا، به‌ڵام له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆی قایم ده‌وه‌ستا. ئێستا له‌ پیری و په‌نابه‌ری و ته‌نیایی و بێکه‌سیدا له‌ ماڵێکی حکوومی له‌ ئاڵمانیا هه‌روا هێمن و بێده‌نگ ده‌ژی. ئه‌وه‌ چاره‌نووسی سیاسه‌ته‌ بۆ که‌سانێک که‌ پاک و بێ خه‌وش بن و له‌ باندبازی دوور بمێننه‌وه‌. مخابن دیواری ڕووخاوی ساڵانی هه‌شتای حزب به‌ سه‌ر ئه‌ویشدا که‌وت و له‌ مه‌یدان بردیه‌ ده‌رێ. هیوای ته‌مه‌نێکی درێژ و ژیانێکی ئاسووده‌تر و قه‌ڵه‌می دادراوی تیژ بۆ ئه‌و شێره‌پیاوه‌ ده‌خوازم.

 

تونیکابونی ته‌نزێکی شیرینی سه‌باره‌ت به‌ حیجابی ئیسلامی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بیدۆزمه‌وه‌ ده‌یکه‌مه‌ کوردی و ئێوه‌شی لێ بێ به‌ش ناکه‌م!

 

ته‌نزی 'مامه‌ عه‌زۆ'

مامه‌ عه‌زو ناسناوی هونه‌رمه‌ندی کورد کاک 'سوله‌یمان فه‌ڕشی' یه. ‌مامه‌ عه‌زۆ وه‌ک زۆرێک له‌ ئێمه‌، دوای ئه‌وه‌ی مه‌لاکانی قوم شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیان دزی و کردیانه‌ هی خۆیان، ئێرانی به‌جێ هێشت و به‌ په‌نابه‌ری هاته‌ ئاڵمانیا. ئه‌وه‌ی مامه‌ عه‌زۆی له‌ زوربه‌ی نه‌سلی یه‌که‌می کوردی بازره‌بووی وڵاتانی ڕۆژئاوا جیا کردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ زمانی ئه‌و وڵاته‌ی وا لێی ده‌ژی (ئاڵمانیا) به‌ باشی فێر بووه‌ و له‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵی ئه‌وان، بۆ نموونه‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیاندا، ده‌رکه‌وتووه‌ و به‌ قسه‌ی خۆش و به‌تام، خه‌ڵکه‌ خانه‌خوێکه‌ی هێناوه‌ته‌ پێکه‌نین. مامه‌ عه‌زۆ هەم وەک تێکست، شیعر، کلیپ و هەمیش وەک شۆمەن و کابارەتیست بە زمانی کوردی و فارسی و ڕووسی و ئاڵمانی و ئازەری و جار جار ئینگلیسی بەرهەمی هەیە و لە کێبه‌رکێیه‌کی ته‌نزی چه‌ند ساڵ پێش ئێستادا له‌ سه‌ر ئاستی ئاڵمانیا یەک لە چوار کۆمێدینی ساڵ بوو.

 زۆرترین نووسینی مامه‌ عه‌زۆ بە زمانی کوردی بووە و سەردەمێک لە 'ناوەندی شانۆ' له‌ کۆڵن بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی بە ناوی کاناڵی ٢٠٠٠ تۆمار کرد کە کۆی کۆمەڵێک کاری نوێ لە زمانی کوردیدا بوو، ئەم بەرهەمه‌ تۆمار کراوە هێشتا بڵاو نەبۆتەوە. ماوەیەک هاوکاری بەرنامەکانی تەنزی تەلەفیزیۆنەکانی ئاڵمانی دەکرد. جگە لە  کاری شانۆگێڕی و ئاکتۆریی فیلمی تەلەفیزیۆن کۆمەڵێکی زۆر شیعر و تێکستی تەنزی هەیە کە بەشی هەرە زۆری بڵاونەکراونەتەوە. بەداخەوە کەسانی وەک ئەو کەوتوونەتە دەرەوەی مێدیای کوردی و مێدیای کوردیش که‌متر وا هه‌یه ئاوڕ‌ له‌ هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ بداته‌وه‌.

ته‌نز له‌ ڕوانگه‌ی مامه‌ عه‌زۆوه‌:

"قاوغێک بۆ ته‌نزو و ته‌نزی بێ قاوغ: پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ قاوغێک بۆ ته‌نز دابنێین و چوارچێوه‌ی بۆ دروست بکه‌ین، له‌ راستیدا ته‌نزمان یه‌خسیر کردووه‌ و هه‌ڵبه‌زودابه‌زه‌که‌یمان لێ وه‌رگرتووه‌ و وه‌ک مریشک زمانیمان له‌ ژێر دندووکی خستووه‌ و چه‌قۆمان له‌ سه‌ر راگرتووه‌ و هه‌ر ماوه‌ سه‌ری بڕین. ته‌نز ماسییه‌ و ده‌ریای ده‌وێ نه‌ قه‌فه‌س و چوارچێوه‌." 

ئه‌وه‌ش نووسینێکی مامه‌ عه‌زۆ:

"ته‌نزی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ وڵاتانی پێشکه‌وتوو و دیموکراتی ئه‌ورۆ وا جێگه‌ی خۆی کردۆته‌وه‌، ده‌توانین بڵێین به‌شێکی ژیانی خه‌ڵکه‌که‌یه‌ و پێداویستییه‌کی گرنگه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ له‌نگه‌ری ته‌رازوی کۆمه‌ڵگا لاسه‌نگ ده‌بێ.

ته‌نزو کابارێت و یۆمر(هۆمۆر) به‌ هه‌زار جۆر و شێوه‌ خۆی ده‌نوێنێ و خه‌ڵکه‌که‌ له‌ باری ده‌روونییه‌وه‌ ئاهون و ئارام ده‌کاته‌وه‌.  له‌ وڵاتێک که‌ قسه‌کردن قه‌ده‌غه‌یه‌ و پێکه‌نینیش کفرو حه‌رامه‌. کۆمه‌ڵگا له‌ پێشدا ده‌بێ هێندێک ژیانی ئاسایی هه‌بێ و هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشان ده‌بێ ئازاد بێ، تاوه‌کوو خه‌ڵکه‌که‌ بتوانن به‌ دڵێکی گه‌وره‌ و هه‌ناسه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌ ناکۆکییه‌کان پێبکه‌نن و که‌ماسییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

به‌ داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌ ده‌بێ بڵێین کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ قه‌ت ژیانی ئاسایی نه‌بووه‌ هه‌تا شته‌ ئاساییه‌کان وه‌کوو خۆیان وه‌رگرێ و له‌ باوه‌شی گه‌رمی خۆیدابیخه‌مڵێنێ. هه‌تا ئێستا هه‌موو شتێک به‌ شه‌ر چاره‌سه‌ر کراوه‌(؟؟) و بۆیه‌ هه‌ر چاره‌ سه‌رکردنێکی ئاساییش به‌ شه‌ڕ ڕه‌د ده‌کرێته‌وه‌ و به‌ مۆری شه‌ڕ به‌تاڵ ده‌کرێ.

ئه‌گه‌ر به‌ خێرا چاوێکی لێبکه‌ین، ده‌بینین کۆمه‌ڵگاکه‌مان تاقه‌ت و حه‌وسه‌له‌ی ته‌نزی نییه‌ و زوو پشووی سوار ده‌بێ وه‌ هه‌ناسه‌بڕکه‌ ده‌که‌وێ و خه‌ڵکه‌که‌ له‌ ترسی شه‌ڕ و به‌ بۆنه‌ی ئاشتی دووره‌په‌رێزی لێ ده‌که‌ن. ئێمه‌ ئێستا فێر نه‌بووین به‌ که‌م و کوڕییه‌کان پێبکه‌نین و بیانخه‌ینه‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌. هه‌موو شتێک و هه‌موو که‌سێک بۆ ئێمه‌ ده‌بنه‌ متفه‌رک و موقه‌ده‌س، ناوێرین خۆمانی لێ ده‌ین. نه‌کا قه‌ڵاوباڵه‌خانه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان تێک بچێ و تێک بقرمێ.

له‌ بیرمان چۆته‌وه‌ ده‌بێ هه‌ر شتێک درز و قه‌ڵشتی هه‌بوو ده‌بێ کونبڕی بکه‌ین. هه‌موو ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌ک و پێکداپڕژان و هه‌ڵچوونێک ره‌د ده‌که‌ینه‌وه‌ چوون له‌ شه‌ڕ بێزارین.

دیاره‌ ئه‌و باسه‌ به‌ بارکردنی یه‌ک دوو دوایی نایه‌ و خه‌لاس نابێ. لێکدانه‌وه‌ی قووڵ و له‌ سه‌ره‌خۆی ده‌وێ. بۆ زار و ده‌م خۆشکردنیش بێ، با ئه‌وه‌ بڵێم: کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌ تۆقی سه‌ر هه‌تا به‌ری پێ خۆی نه‌داته‌ به‌ر باس وخواس و لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌مانا، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ قه‌ت سه‌ر ناکه‌وێ و هه‌ر له‌ جێی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌."

ره‌نگه‌ بپرسی مامه‌ عه‌زۆ کێیه‌؟

"مامه‌ عه‌زۆ که‌سێکه‌ وه‌ک خۆت و ره‌نگه‌ خودی خۆت بێ، ته‌نیا جیاوازی نێوان تۆ و مامه‌ عه‌زۆ له‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌و داخ و که‌سه‌ر و ژان و ئازاره‌کانی خۆی و خۆت و ولاته‌که‌مان له‌ وشه‌ و ده‌نگ و وێنه‌دا نیشان ده‌دا و ده‌ری ده‌بڕێ. ئه‌و کراسه‌ چلکنه‌کان ناشارێته‌وه،‌ به‌ڵکوو هه‌ڵیانده‌واسێ بۆ ئه‌وه‌ی خاوێن کرێنه‌وه‌، ئه‌و ئاکاره‌ دزێو و ناشیرنه‌کان پشت گوێ ناخات به‌ڵکو ده‌یانخاته‌ به‌ر چاو و دیده‌ی هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌ی دزێوی و ناشیرنی نه‌مێنێ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵ و چه‌وت و لارێکان که‌ چه‌واشه‌کارانه‌ به‌ سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌ خه‌ڵک ده‌فرۆشرێن له‌ قاو ده‌دا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ داهاتوومان روون و جوان و شیرین و دوور له‌ شه‌ڕ و ناکۆکی و چه‌وسانه‌وه‌ و داگیرکاری بێ، بۆ ئه‌وه‌ ئێمه‌ش به‌ شادی بژین و پێکه‌نین به‌شێک له‌ ژیان خورت وجوان و پیروکاڵمان بێ، بۆ ئه‌وه‌ نیشتمانه‌که‌مان ئازاد و نه‌ته‌وه‌که‌مان سه‌ربه‌ست بێت." (ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات - بۆکان، 11.11.2002)

 ئه‌وه‌ش‌ به‌شێک له‌ کاره‌کانی مامه‌ عه‌زۆ‌:

https://www.youtube.com/watch?v=fiy6Rf7KpIo

https://www.youtube.com/watch?v=NfWdglNIuts&list=UU5wm6ePyHaHJDjYli_gx0Vg

https://www.youtube.com/watch?v=ACJwZzOEuj0&list=UU5wm6ePyHaHJDjYli_gx0Vg

https://www.youtube.com/watch?v=ttXJQXwJXx0&list=UU5wm6ePyHaHJDjYli_gx0Vg

لینکی کاناڵی مامە عەزۆ له‌ سه‌ر یوتیووب:

https://www.youtube.com/user/mameazo/videos

https://www.youtube.com/user/mameazo/videos

 

'سه‌باح'ی هونه‌رمه‌ند کۆچی دوایی کرد

سه‌ما و گۆرانی و مۆسیقا له‌ ڕێ وڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌کردنی ته‌رمی 'سه‌باح' هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی عه‌ره‌بی لوبنانی، کارێکی سه‌رنج ڕاکێش و که‌م وێنه‌ و مستێک بوو له‌ ده‌می حیزبوڵلای نۆکه‌ری ئێران. جگه‌ له‌ سه‌ماکارانی ژنی ڕێ وڕه‌سمه‌که‌، ته‌نانه‌ت تابووتی مردووه‌که‌ش به‌ سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵکه‌وه‌ ‌که‌وتبووه‌‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ. سه‌یری بکه‌ن:

https://www.youtube.com/watch?v=qgq7PtVPR9o

 

شیعری جوان

شیعری به‌ناوه‌رۆکی 'ته‌ره‌غه‌' ی کاک کامیل نه‌جاڕی (نیما بۆکانی) به‌ خوێندنه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی کاک عه‌لی خزری. ده‌بێ له‌ ژوورێکدا به‌ ته‌نیا دابنیشی، هه‌موو له‌شت بکه‌یه‌ گوێ، به‌رامه‌ی شیعره‌که‌ هه‌ڵمژی و سه‌رسامی په‌یامه‌ سیاسییه‌کانی بی.

 

شیعره‌که‌ له‌ ژێر کارتێکه‌ریی 'به‌ره‌و موکریان' ی مامۆستا هه‌ژاردا گوتراوه‌ به‌ڵام هیچ له‌و که‌متر نانوێنێت‌. کۆتاییه‌کانی شیعره‌که‌ به‌هێزترین 'به‌یانیه‌' ی دژ به‌ شه‌ڕی براکوژی گرتۆته‌خۆ- شه‌ڕی بێ واتای کۆمه‌ڵه‌ و دیمۆکرات له‌ ده‌یه‌ی هه‌شتادا له‌ هه‌مان ئه‌و ناوچه‌ی 'ته‌ره‌غه'‌ یه‌ ڕووی دا که‌ خۆی و چیاکه‌ی بوونه‌ته‌ هه‌وێنی ئه‌م شیعره‌.

 

خوێنی شیعری به‌ره‌نگاریی سه‌یفولقوزات له‌ ده‌ماری شیعری هه‌ژار و هێمن و حه‌قیقی گه‌ڕا و ئێستاش له‌وانه‌وه‌ ڕژاوه‌ته‌ تان و پۆی شیعری شاعیرانی نوێخوازی ئه‌مڕۆمان‌. قه‌ڵای کوردایه‌تی، به‌ بوونی ئه‌و شاعیره ‌نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ هه‌رگیز له‌ شکان نایه‌ت.

  

سپاسی ئه‌و دۆسته‌خۆشه‌ویسته‌ ده‌که‌م که‌ شیعره‌که‌ی بۆ ناردم‌:

https://www.youtube.com/watch?v=bdEvXhC2hGQ

 

ئۆپێڕای عومه‌ری خه‌ییام

 

ئه‌وه‌ کارێکی هونه‌ریی نوێیه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای شیعری خه‌ییام، که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌ شاری مه‌ڕاکیش پێشکه‌ش کرا‌. زمانی فارسی، عه‌ره‌بی، فه‌ره‌نسی و ئه‌فغانی و ئوردوو و تورکمانی... له‌ کاره‌که‌دا گونجێنراون به‌ڵام زمانی کوردی له‌ ناویانداغایبه‌ و بایه‌خی پێ نه‌دراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدا که‌ به‌شێکی به‌رچاوی مۆسیقای ڕیتمیکی ئۆپێراکه‌، کوردییه‌!

 

قیر وسیا له‌وان! خۆ کورد ده‌توانێت نموونه‌ی هه‌ر ئه‌م کاره‌ بۆ شیعری مه‌حوی و نالی و مه‌وله‌وی و مه‌لای جزێری تا هه‌ژار و هێمن پێک بهێنێت. هونه‌ری مۆسیقاکه‌شمان ده‌ره‌تان و توانای ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌که‌مان ده‌داتێ و زیاتریش؛ به‌ڵام چیبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌ نگریسه‌ی که‌ هونه‌رمه‌نده‌کانمان باوه‌ڕ به‌خۆییان نییه‌. خۆ به‌ که‌مزانی داری له‌ کووله‌که‌ی ڕۆحمان داوه‌. هونه‌رمه‌ندێکمان نییه‌ سبه‌ینێ ببینێت، هه‌موو هه‌ر له‌ دوێنێدا ده‌ژین و له‌ سبه‌ینێی نادیار ده‌ترسن. ئه‌گه‌ر عاشقی فۆلکلۆرین و ده‌ستی له‌کۆڵ ناکه‌ینه‌وه‌، فه‌رموون بنه‌مای ئه‌م ئۆپێڕایه‌ش مۆسیقای فۆلکلۆرییه‌، ئه‌ی چیمان ده‌وێت؟ بۆ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میشدا چوار ئۆپێرامان نییه‌؟ بۆ ده‌بێ به‌و هه‌موو تێکنۆلۆژییه‌ی ئه‌مڕۆوه‌ نه‌توانین ئۆپێڕایه‌ک له‌ سه‌ر شیعر سێ شاعیری سێ زاراوه‌ی کوردی (بۆ نموونه‌: مه‌لای جزێری و مه‌حوی و مه‌وله‌وی) دروست بکه‌ین؟ بۆ به‌یتی دمدم و له‌شکری و ئه‌وڕه‌حمان پاشا ناتوانن ببنه‌ بنه‌مای ئۆپێرایه‌ک و خه‌ج و سیامه‌ند و مه‌م و زین و ناسر و ماڵمال بنه‌مای ئۆپێڕایه‌کی تر؟

https://www.youtube.com/watch?v=oujDF9Rp7m0

 

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (66)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

ئاواره‌کانی چیای شنگال

له‌ چیای شنگال کاره‌سات به‌رده‌وامه‌. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ور‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی داوه‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌ نه‌ ده‌توانن له‌ چیا بێنه‌ خواره‌وه‌ نه‌ یارمه‌تییه‌کیان ده‌گاته‌ ده‌ست. وا به‌ به‌رچاوی ئێمه‌ و هه‌موو جیهانه‌وه‌ کاره‌سات ڕوو ده‌دات:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0612201418

ئاسه‌واری شه‌ڕ به‌ سه‌ر شاری کۆبانێوه‌

من دوو سێ جارم گوتووه‌، شه‌ڕ شوێنێکی گه‌لێک خراپی له‌ سه‌ر ئاوه‌دانی و ئابووریی شاری کۆبانێ داناوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ که‌متر ماڵ و دووکان هه‌یه‌ نه‌ڕووخابێت و داری به‌ سه‌ر به‌رده‌وه‌ مابێت. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م وێنانه‌ی ماڵپه‌ڕی 'سبه‌ی'‌ و فیلمێکی سی ئێن ئێن، بزانن ڕاستم گوتووه‌‌ یان نا. فیلمه‌که‌ پیشانده‌ری ئازایه‌تی کچانی‌ شه‌ڕڤانی کۆبانیشه‌ که‌ له‌ پێناو داکۆکیکردن له‌ خه‌ڵک و وڵات شه‌هید ده‌بن به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر دڕنده‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناکشێنه‌وه‌:

http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=39768&LinkID=4

قووڵایی برینه‌که‌مان

10/12/2014 – وه‌زاڕه‌تی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئه‌مڕۆ ئامارێکی سه‌رسووڕهێنه‌ری بڵاو کرده‌وه‌ (ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، 10.12.14): ‌دوای هێرشی چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان، واته‌ له‌ ماوه‌ی هاوینه‌وه‌ تا ئێستا 747 شه‌هید و 3564 بریندارمان بووه،‌ ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌ ماڵ وێرانی و نشوستی ئابوورییه‌ک که‌ تازه‌ خه‌ریک بوو گه‌شه‌ بستێنێت. چ سیاسه‌تێک له‌ پشت ئه‌و کاره‌ساته‌وه‌ بوو؟ کام ده‌وڵه‌ت له‌ پشت ئه‌و جینایه‌ته‌وه‌یه‌؟ جگه‌ له‌ تورکیا و ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی مه‌گه‌ر بیرمان بۆ جندۆکه‌کانی مه‌لا که‌ڵه‌ک بچێت! ئه‌و دوژمنه‌ هه‌رکه‌س و هه‌ر لایه‌نێک هه‌یه‌ ده‌بێ له‌ قاو بدرێت.

شه‌ڕی کۆبانێ درێژه‌ ده‌کێشێت

ئه‌مڕۆ 9/12/2014 جۆن کێری داوای کردووه‌ په‌رله‌مانی ئه‌مریکا به‌رنامه‌ی نوێ بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دابڕێژێت به‌شێوه‌یه‌ک که‌ "لای که‌م 3 ساڵی داهاتوو" بگرێته‌به‌ر! ئه‌و قسه‌یه‌ واتای چییه‌؟ ئه‌گه‌ر "لای که‌م 3 ساڵی دیکه‌" شه‌ڕ له‌ کوردستان به‌رده‌وام بێت، چی له‌ خه‌ڵک و خاکه‌که‌مان ده‌مێنێته‌وه‌؟ ئایا هه‌موو کوردستان نابێته‌ 'کۆبانێ گڕاد' و داروپه‌ردوویه‌کی ساغی لێ ده‌مێنێت؟

پێویسته‌ وریا بین و ئیجازه‌ نه‌ده‌ین به‌ 'باره‌که‌ڵڵا' ملمان بشکێنن. هه‌ر به‌م چوار مانگه‌ 747 شه‌هیدمان داوه، ده‌بێ "لایکه‌م 3 ساڵی دادێ"‌ی جۆن کێری چیمان به‌سه‌ر بێنێێت! من زۆر له‌ حکوومه‌تی عیراق و مامۆستاکه‌ی واته‌ مه‌لاکانی ئێران به‌ گومانم و لام وا نییه‌ چۆڵ کردنی مووسڵ بۆ داعش به‌ بێ به‌رنامه‌ و پلان بووبێت. ئه‌وه‌ پیلانێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی بوو که‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی گورگه‌بۆره‌کان به‌ڕێوه‌ برا، به‌ڵام وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاواییش تێیدا به‌شداربوون. با فریوی ڕواڵه‌ت نه‌خۆین و بنج و بناوانی کێشه‌‌که‌ بناسین.  

 

کورتانه‌که‌یان گۆڕیوه‌!

داعش له‌مێژه‌ ناوی خۆی گۆڕیوه‌ و کردوویه‌ته‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامی. نازانم بۆچی له‌ میدیای کوردیدا ناوه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی ناگوترێت و هه‌مووان هه‌ر به‌ 'داعش'ی ناو ده‌به‌ن؟ بۆ ناڵێن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان خه‌لافه‌تی ئیسلامی که‌ هه‌ر خۆیان ناوی نا مباره‌کی خۆیان وا ناوه‌؟

 

جیاوازیی بۆچون

9/12/2014 –ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ی وا له‌ کۆبانێ گه‌ڕابوونه‌وه گوتی‌: "سەربەخۆیی و ریفراندۆم گەیشتە قۆناخێکی پێشکەوتوو، ئەوانە ویستیان لەو پرۆسەیە بدەن، تەبعەن 100 داعش و هەزار داعشیش بێن ئەو پرۆسەیە هەر بەردەوام دەبێت. مومکین نییە پاشەکشەی لێبکەین..."

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ بی بی سی فارسیدا پرسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئێستای کوردستانی دایه‌ دواوه‌ و دوو جار داکۆکی له‌ سیسته‌می کۆنفیدڕالی بۆ ئێستای کوردستان کرد.

 

گۆڤاری 'تایم' و که‌سایه‌تی ساڵ

09/12/2014 - گۆڤاری تایمی ئه‌مریکی به‌ شێوه‌ی هه‌موو ساڵ، ئه‌مساڵیش 8 که‌سایه‌تی یان ڕێکخراوه‌ی کاندید کردبووو و له‌ نێو ئه‌و 8 ه‌دا پزیشک و فه‌رمانبه‌رانی به‌ره‌نگاریکردنی نه‌خۆشیی ئیبۆلا به‌ 'که‌سایه‌تی ساڵ' هه‌ڵبژێررا. یه‌ک له 8 کاندیده‌که‌ کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوو‌. هه‌ڵبژاردنی کوردێک له‌ ناو هه‌موو که‌سایه‌تییه‌ جیهانییه‌کانی ئه‌مساڵدا بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی پێگه‌ وجێگه‌ی کورد له‌ ناو گه‌لانی دیکه‌ی جیهان خاوه‌نی گرنگایه‌تی زۆره‌.

 

ئه‌ردۆغان و زمانی عوسمانییه‌ حه‌یاته‌که‌

شه‌پۆلی ئیسلامی توندڕه‌و خه‌ریکه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌مان ده‌کشێت: به‌ شمشیری 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'، به‌ زیندان و ئیعدامی 'کۆماری ئیسلامی'، به‌ 'وه‌عز و خه‌تابه‌ی سه‌له‌فی'، یان به‌ 'حوکم و یاسای ده‌وڵه‌تی ئاکه‌په‌'! حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و داودئۆغلوو‌ خه‌ریکه‌ ڕیسی ئه‌تاتورک ده‌کاته‌وه‌ خوری! ئه‌وه‌ هیچ به‌ ته‌مای زیندوو کردنه‌وه‌ی زمانی عوسمانلییه،‌ که‌ پڕ بوو له‌ وشه‌ و زاراوه‌ و ته‌عبیری عه‌ره‌بی و فارسی، به‌ڵکوو ڕێنووس و خه‌تی عه‌ره‌بی (له‌ ڕاستیدا 'سوریانی') ش زیندوو ده‌کاته‌وه‌!

ئه‌گه‌ر پلانی ئاکه‌په‌ سه‌رکه‌وتوو بێت، ئاکامه‌کانی بۆ کورد چ ده‌بن؟

1.     ئه‌و به‌شه‌ی خاکه‌که‌مان که‌ له‌ ده‌ست ناته‌واوییه‌کانی خه‌تی سوریانی ڕزگاریان بووه‌ و ئێستا خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ک زوربه‌ی گه‌لانی جیهان به‌ پیتی لێهاتووتری لاتینی ده‌نووسن، ده‌که‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ و به‌راوه‌ژوو‌ بوونی هه‌وڵه‌کانی؛

2.     به‌ره‌ی کۆنه‌په‌رست و دژبه‌رانی پێشکه‌وتنخوازیی به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش له‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسی گه‌له‌که‌مان شوێن داده‌نێت.

3.     ده‌روازه‌ی مزگه‌وت و ته‌بلیغی ئیسلامی ئاواڵه‌تر ده‌کات‌ و مه‌لا و موجته‌هید که‌ تا ئێستا له‌ تورکیا ده‌سه‌ڵاتیان لێ سه‌نرابووه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ دێنه‌وه‌ مه‌یدان و تورکیا به‌ره‌و ئێرانێکی تر یان داعیشێکت دیکه‌ ده‌برێت؛

4.     کاره‌که‌، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رگر ده‌بێت له‌ پاگژ کردنه‌وه‌ی زمانی کوردی له‌ وشه‌ی بێگانه‌ به‌ تایبه‌ت عه‌ره‌بی له‌ باشوور و ڕۆژهه‌ڵات.

5.     به‌ره‌ی لایه‌نگرانی خه‌تی لاتینی له‌ ناو ڕووناکبیرانی کورد دا، لاواز ده‌کات. ده‌زانین که‌ کورد به‌ تایبه‌ت له‌ باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ خه‌ریکی گۆڕینی خه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌که‌ بوو بۆ خه‌تی لاتینی. پێشڕه‌وانی ئه‌و ڕێبازه‌ هه‌ر له‌ به‌درخانییه‌کان و گۆڤاری هاواری چاپی دیمه‌شقه‌وه‌ بگره‌ تا محه‌ممه‌د زه‌کی ئه‌فه‌ندی و میرزا محه‌ممه‌دی به‌شکه‌ و سه‌عید سیدقی و ئه‌حمه‌دی عه‌زیز ئاغا و ته‌وفیق وه‌هبی له‌ باشوور و عوبه‌یدیللای ئه‌ییوبیان له‌ ڕۆژهه‌ڵات، هه‌وڵێکی زۆریان له‌ پێناو سه‌قامگیر بوونی ئه‌لف وبێی لاتینی، دا و ته‌نانه‌ت ئێدمۆندز و مینۆرسکیش هه‌ندێک پێشنیاریان به‌و ئاڕاسته‌ نوێیه‌ نووسی، به‌ڵام بۆچونی کۆنسێرڤاتیڤی به‌شێک له‌ ڕووناکبیرانی کورد شان به‌ شانی فناتییزمی‌ ئایینی، له‌ به‌رانبه‌ریدا وه‌ستا و نه‌یهێشت ئه‌و گۆڕانکارییه‌ گرنگه‌ سه‌ر بگرێت. ئێستاش به‌ بوونی که‌سانی کۆنه‌په‌رستی وه‌ک فه‌تحوڵڵا گویله‌ن و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گۆڕانه‌ تازه‌یه‌، ڕێگای هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ دوورتر ده‌بێته‌وه‌ و پڕۆژه‌ی خه‌تی لاتینی لای که‌م له‌ ئاسۆی نزیکی وڵاته‌که‌ماندا نامێنێت. به‌ڵام ئه‌و گۆڕانکارییه‌، یه‌ک له‌ پێداویستییه‌ فه‌رهه‌نگی- سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌ و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێش بکه‌وین و هه‌ر چاومان له‌ 1400 ساڵ پێش ئێستا نه‌بێت، نابێ هه‌رگیز له‌بیری بکه‌ین با ئاکه‌په‌ هه‌ر داسی خۆی بسوێت. 

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/12/189965.php

 

مانگرتووانی زیندانی ورمێ

11/12/2014 - وا زیاد له‌ 20 ڕۆژه‌ زیندانیانی ژێر ئیعدامی کورد له‌ زیندانی ورمێ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و گوێی مه‌لاکان و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی زاڵ به‌سه‌ر زیندانه‌که‌دا، له‌ به‌رانبه‌ر داوخوازه‌ ئینسانییه‌کانیان که‌ڕ و کپه‌. ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئه‌وه‌م ژنه‌فت که‌ پارێزه‌رێکی به‌رێزی کورد له‌ ورمێ و خاتوو نه‌سرین ستووده‌ ژنه‌ پارێزه‌ری خه‌باتکاری ئێرانی له‌ تاران، بۆ پشتگیری کردنی زیندانییه‌کان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. سڵاو له‌ زیندانییه‌ مه‌زڵوومه‌کانی زیندانی ورمێ و ڕێزی تایبه‌تی هه‌موو لایه‌کمان پێشکه‌ش به‌و دوو پارێزه‌ره‌ نه‌ترسه‌.

 

فه‌رهاد پیرباڵ کوردستان به‌جێ ده‌هێڵێت و له‌‌ تورکیا ده‌ژیت

کاک فه‌رهاد هۆکاره‌کانی ئه‌و بڕیاره‌ی له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ڕاگه‌یاندووه‌:

"ئه‌و ماوه‌یه ‌لێره ‌(واته ‌له ‌توركیا) خه‌ریكی كارە هونه‌ری و ئینسانییەکەی خۆم ده‌بم و هه‌موو كاره‌كانم له‌ كوردستان وه‌ستاندووه‌، چونكه ‌له‌ كوردستان ژیانی هونه‌ری و كولتووری و شانۆیی و ئه‌ده‌بیات و ته‌نانه‌ت زانكۆیش ئیفلیج بووه‌و ئیداره‌ی كوردستان كه‌ نه‌توانێت بچووكترین و ساده‌ترین خواستی كورد كه ‌ڕیفۆراندۆمه ‌بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی پێ داوه‌ و، خستوویه‌ته ‌به‌رده‌م په‌رله‌مان، جێبه‌جێ بكات، ئیتر چۆن ده‌كرێت له‌و وڵاتەدا ‌بمێنمه‌وه‌. پێموایه‌ كوردستان به‌رەو هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و دووباره ‌له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی عه‌ره‌بی به‌غدا تووشی كێشه‌و قه‌یرانی قووڵتر ده‌بینه‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ‌چه‌ند ملیۆن دۆلارێك بگۆڕینه‌وه‌، كه ‌هه‌مووی له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی گیرفانی كۆمپانیا زله‌كانی نه‌وت‌ حه‌په‌لووشكه‌ره‌ و له ‌قازانجی خه‌ڵكی نییه‌." (ماڵپه‌ڕی 'تۆڕی میدیایی خه‌ڵک' 10/12/2014)

 

قاچاخچی کورد!

1/12/2014 – ئه‌مڕۆ به‌یانی گوێم له‌ ڕادیۆ 4 ی بی بی سی ده‌گرت. له‌ به‌شی هه‌واڵه‌کاندا ڕاپۆرتێک هه‌بوو له‌ سه‌ر کوڕه‌ لاوێکی خه‌ڵکی ئێریتریه‌ و لێیان ده‌پرسی چۆن گه‌یشتوویه‌ته‌ بریتانیا. له‌ ناو قسه‌کانیدا دووجاری گوت له‌ شاری کالاس (کاله‌)‌ قاچاخچی کورد په‌ڕاندوومیانه‌ته‌وه‌ بۆ بریتانیا و گوتی ئه‌وان ئازار و جه‌زره‌به‌یان ده‌داین و په‌نابه‌ره‌ کورده‌کانیان زۆوتر ده‌په‌ڕانده‌وه‌ ئه‌مدیو.

ئه‌وه‌ گیان به‌ختکه‌رانی کۆبانێ و شنگال، ئه‌وه‌ش گیرفان پڕکه‌رانی کالاس و دانکرک؛ هه‌ردوکیشیان کوردن!

 

تکایه له‌وێمان کرده‌وه‌!

ئه‌وه‌ حیکایه‌تی جه‌نابی 'ئه‌دیب برومه‌ند' سه‌رۆکی 'جبهه‌ ملی ایران'ه‌ که‌ چه‌ندڕۆژ پێش ئێستا فه‌رمووبووی ڕووناکبیریی له‌ ئێراندا به‌ شیعایه‌تییه‌وه‌ به‌نده‌! به‌ڵام چۆن ده‌سنوێژی موسوڵمانان به‌ بایه‌ک به‌تاڵ ده‌بێت فه‌رمایشته‌که‌ی ئه‌ویش به‌ دوو وتاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شاره‌زایان به‌تاڵ بووه‌وه‌ و که‌وته‌ پاساودان و پاڕانه‌وه‌ و لاڵانه‌وه‌، که‌ شتی وا نه‌بووه‌ و من له‌ژێر گوشاری بارودۆخی ناوخۆی ئێراندا ئه‌و حوکمه‌ زانایانه‌یه‌م ده‌رکردووه‌‌!

له‌م ناوه‌دا دوو وتاری ڕێزدار عبدالستار دوشوکی ڕووناکبیری به‌لووچ ده‌وری سه‌ره‌کی بینی و جێی خۆیه‌تی سپاسی بکرێت که‌ ئاوا 'که‌رگێڕه‌وه‌'ی بۆ فرسه‌ت ته‌ڵه‌بێکی وه‌ک برومه‌ند دانا. له‌عه‌ینی کاتدا جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌ بۆچی کورد وه‌ده‌نگ نه‌هات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌کان نه‌نواند.

وتووێژی کاک ناسر ڕه‌زازی

من به‌شی یه‌که‌می وتووێژه‌که‌ی کاک ناسرم چاوپێکه‌وت، هه‌رچی سه‌رنجمدایه‌، قسه‌یه‌کم نه‌دی جێی ئیراد گرتن بێت، پێم سه‌یره‌ ئه‌و هه‌رایه‌ بۆ سازکراوه‌، مه‌گه‌ر له‌ به‌شی دووهه‌مدا شتێکی دیکه‌ گوترابێت که‌ من نه‌مدیتووه‌.

 

وێنه‌ی مێژوویی باشووری کوردستان

ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ لینکن بۆ ژماره‌یه‌کی زۆری وێنه‌ی باشووری کوردستان له‌ 1960 ه‌کاندا به‌ گوێره‌ی کامێرای 'ویلیام کارتر'، که‌ له‌ سه‌ر وێبلۆگی تایبه‌ت به‌ خۆی دانراوه‌.                            (سپاسی ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ ده‌که‌م که‌ لینکه‌که‌ی بۆ ناردووم.)

Copyrights

گرنگ: پێش هه‌رچه‌شنه‌ ڕاگواستن و بڵاوکردنه‌وه‌یه‌کی وێنه‌کان، ده‌بێ مافی کۆپی ڕایتسی خاوه‌نه‌که‌ی بگیرێته‌ به‌رچاو و ڕاسته‌وخۆ مۆڵه‌تی لێ وه‌ربگیرێت. بۆ ئه‌م کاره‌ ده‌بێ پێوه‌ندی به‌ وێبلۆگه‌که‌یه‌وه‌ بکرێت که‌ ئه‌دره‌سی له‌ لای ده‌سته‌ڕاستی لاپه‌ڕه‌که‌ ده‌بینرێت:

https://bywilliamcarter.wordpress.com/2014/11/12/much-more-on-the-kurds-part-1/

https://bywilliamcarter.wordpress.com/2014/11/26/much-more-on-the-kurds-part-2/

https://bywilliamcarter.wordpress.com/2014/12/10/much-more-on-the-kurds-part-3/

https://bywilliamcarter.wordpress.com/2014/06/23/all-that-is-ours/

https://bywilliamcarter.wordpress.com/2014/09/05/iraqi-kurdistan-more-surprises-part-2/

https://bywilliamcarter.wordpress.com/2014/09/19/iraqi-kurdistan-more-surprises-p

 

به‌یتی کۆبانێ

08/12/2014 -  ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ لینکه‌ بۆ 'به‌یتی کۆبانێ'. به‌یتخوان کاک 'خه‌مبار' به‌ ده‌نگی خۆی گوتوویه‌تی و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر یوتیووب دانراوه‌. پێشتر شیعری به‌یته‌که‌تان هه‌ر لێره‌دا بینیوه‌. کلیپه‌که‌ کاک نادر فه‌تحی (شوانه‌) ئاماده‌ی کردووه‌ ده‌ستی خۆش بێت، مۆسیقاکه‌ی هی مامۆستای به‌ڕێز کاک دڵشاد سه‌عیده‌ و شیعره‌که‌شی من دامناوه‌. ده‌ستی هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌ خۆش بێت که‌ به‌ ئاماده‌ کردنی کلیپه‌که‌وه‌ ماندوو بوون. به‌ داخه‌وه‌ کاک خه‌مبار ناناسم، به‌ڵام هه‌رکه‌س هه‌یه‌ ده‌بێ خه‌مخۆری گه‌له‌که‌ی بێت، سپاسی زۆری ده‌که‌م‌:

https://www.youtube.com/watch?v=mwP0YzH7uZ4&feature=youtu.be

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (67)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

کورد سه‌د ساڵ دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی- ئێستا چ بکه‌ین؟

شه‌ڕی یه‌که‌می عاله‌مگیر ڕاست سه‌دساڵ پێش ئێستا، له‌ ساڵی 1914 دا ده‌ستی پێکرد و له‌ 1918 شدا کۆتایی پێهات. شه‌ڕه‌که‌ له‌ ئه‌نجامی چاوچنۆکیی وڵاته‌ ئوروپاییه‌کان و پاوان خوازی و کێبه‌رکێی نێو خۆیان بۆ داگیرکردنی موسته‌عمه‌راتی زیاتر ڕوویدا و به‌ تێک شکانی ئاڵمانیا و عوسمانیی هاوده‌ستی کۆتایی هات.  وه‌ک زوربه‌ی زۆری شه‌ڕه‌کانیتر، هیچ مه‌نتیقێک جگه‌ له‌ هه‌ڵپه‌ هه‌ڵپی به‌رژه‌وه‌ندی له‌ ڕووداوه‌که‌وه‌ نه‌بوو- ڕووداوێک که‌ ملیۆنان کووژراو و بریندار و که‌مئه‌ندام و ماڵ وێرانی لێ که‌وته‌وه‌ وهه‌ستێک له‌ ڕق و قین و ئاواتی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ دڵی گه‌لانی شکست خواردوودا به‌رهه‌م هێنا و هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ گه‌یشته‌ ئه‌نجامی کاره‌ساتێکی دیکه‌ی گه‌وره‌تر وه‌ک شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و شه‌ڕه‌کانی دیکه‌ی دوای ئه‌و، هه‌میسان کوشت وبڕ و ماڵ وێرانی و ئاواره‌یی و هه‌ژاریی خه‌ڵک و سه‌رفرازیی خودایانی شه‌ڕ و چه‌ک فرۆشان. 

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و دوو شه‌ڕه‌دا خه‌ڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوا وشیار بوونه‌وه‌ و به‌ره‌یه‌کی قایمیان دژ به‌ شه‌ڕ و شه‌ڕانخێوی دروست کرد، که‌ تا ئێستاش زیندووه‌ و بانگه‌وازی ئاشتی وپێکه‌وه‌ ژیانی مرۆڤان ده‌دات به‌ هه‌موو ڕه‌نگ و شێواز‌ و باوه‌ڕ و ئایینێکه‌وه‌. ئه‌و به‌ره‌یه‌ پێویسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕخواز  و شه‌ڕه‌نگێزدا که‌ ئێستا خه‌ریکه‌ له‌ زۆر شوێنی جیهاندا په‌ره‌ ده‌ستێنێت به‌ هێز بکرێت و یارمه‌تی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دێوی شه‌ڕ له‌ قه‌فه‌ز بخرێت و ده‌ره‌تانی پێ نه‌درێت جارێکی دیکه‌ سه‌ر به‌رز بکاته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌مدا باوه‌کوو خاکی کورد له‌ ئوروپای جه‌نگه‌ی شه‌ڕه‌کاندا نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ک پاشکۆی عوسمانی و ئێران، که‌وته‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌‌وه‌ و ئه‌وه‌ی بۆی مایه‌وه‌ به‌ هه‌زاران کووژراو و بریندار بوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ قاتی وقڕی و برسیه‌تی و ماڵ وێرانی و نشوستی ئابووری. 

وا ئێستا شه‌ڕێکی دیکه‌مان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌، شه‌ڕێک که‌ هی ئێمه‌ نییه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵام دوژمنان و نه‌یاران ئاوقای ملی ئێمه‌یان کرد. له‌ قۆناغی ئێستادا که‌ وڵاته‌که‌مان له‌ ژێر مه‌ترسییه‌کی جیددیی ئیسلامییه‌کاندایه‌ هیچ چاره‌یه‌کمان نییه‌ جگه‌ له‌ داکۆکی کردن و خۆپاراستن، به‌ڵام با چاومان کراوه‌ بێت و ڕۆڵه‌ی کورد بۆ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ به‌ کوشت نه‌ده‌ین که‌ له‌  ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دانیشتوون و به‌ته‌مان بچنه‌وه‌ سه‌ر که‌وڵ و سفره‌یه‌کی ئاماده‌ که‌ کورد بۆیان له‌ گه‌رووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌رده‌هێنێت. با وریا بین و بێگانه‌ بامان نه‌کاته‌ ژێر باغه‌ڵ! پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌ گه‌لێک گرنگتره‌ له‌ فه‌رمانی ئه‌م دراوسێ و تکای ئه‌و دراوسێ!  به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ واتای به‌ربه‌ره‌کانی نه‌کردنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و مل بۆ چه‌ته‌کانی دانه‌واندنیش نییه‌، بانگه‌وازێکه‌ بۆ وشیاری و وردبوونه‌وه‌ و له‌ ته‌پکه‌ی دوژمن نه‌که‌وتن.

 

خه‌ڵاتی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ‌ کاک سدیق که‌بودوه‌ند

16/12/2014 – ئه‌مڕۆ "ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ" له‌ که‌نادا خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤی ئاراسته‌ی ڕێزدار سدیق که‌بودوه‌ند کرد. کاک سدیق بنیاتنه‌ر و سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کورده‌ له‌ ئێران و له‌ ساڵی 2007 ه‌وه به‌ ناحه‌ق‌ گیراوه‌، له‌ پێناو خه‌بات بۆ مافه‌کانی مرۆڤی کورددا 11 ساڵ زیندانی پێدراوه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و پشووه‌ ئاساییه‌ی وا به‌ زیندانییه‌کانی دیکه‌ ده‌درێت، لێی درێغ کراوه‌.

کاک سدیق نموونه‌ی خه‌باتکارێکی کوردی له‌خۆ بووردووه‌، که‌ له‌ هه‌موو ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی زیندانیدا ساتێکیش له‌ ئه‌رکی داکۆکی کردن له‌ مافه‌ پێشێلکراوه‌کانی هاونیشتمانییه‌کانی خۆی له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ پاشه‌کشه‌ی نه‌کردووه‌ و له‌ هه‌موو بۆنه‌ و ده‌رفه‌تێکدا ده‌نگی حه‌قخوازانه‌ی خۆی گه‌یاندۆته‌ گوێی خه‌ڵکی جیهان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان.‌

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ کاک سدیقی خۆشه‌ویستی هه‌موولایه‌کمان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و هه‌موو گه‌لی کورد ده‌که‌م و سپاسی خۆم به‌ به‌رپرسانی لێزانی "ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ" له‌ که‌نادا ڕاده‌گه‌یێنم بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ڕێ وجێیه‌.

بژی کاک سدیقی که‌بودوه‌ند!

به‌رده‌وام بێت خه‌باتی گه‌لی کورد له‌ پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی  له‌ ده‌ست ملهوڕانی کۆماری ئیسلامیی ئێران!

 

 

سواره‌ی حه‌میدییه‌ و جیش الشعبی له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین!

پێک هێنانی سوپایه‌کی کورد له‌ باشووری کوردستان که‌ له‌ خزمه‌ت حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا بێت، هه‌نگاوێکی گه‌لێک مه‌ترسیداره، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌یانه‌تی ئاشکرا نه‌بێت. حکوومه‌تی عیراق و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ پشت پیلانه‌که‌وه‌ن به‌ڵام ته‌نیا ناوی ئه‌فسه‌رێکی یه‌کیه‌تی نیشتمانی دیاره‌! ئه‌رکی نیشتمانیی هه‌موولایه‌که‌ دژ به‌و پیلانه‌ ئاشکرایه‌ بوه‌ستن و نه‌هێڵن سه‌ر بگرێت. گه‌نج و لاوی بێ ئیش وکاری کورد به‌ هاسانی فریوی فه‌رمانده‌یه‌کی سوپایی کوردیان خواردووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا 3000 که‌س ناوی خۆیان بۆ ئه‌و سوپا داره‌ده‌سته‌ تۆمار کردووه‌ که‌ حکوومه‌تی عیراق خه‌ریکی پێک هێنانیه‌تی. ئه‌وه‌ هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ ژیاندنه‌وه‌ی سواره‌ی حه‌میدییه‌ی عه‌بدولحه‌مید و 'جیش الشعبی'یه‌که‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس. (هه‌واله‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی شار پرێس، 12/12/2014 دا بڵاو بووه‌وه‌).

 

International Affairs

له‌ ژماره‌ 90، مانگی نوامبری گۆڤاری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به‌ Chatham House ی له‌نده‌ندا دوو وتاری پسپۆڕانه‌ بڵاو بۆته‌وه‌، یه‌کیان سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌رێمی کوردستان و داهاتووی عیراقه‌ و ئه‌ویتریان به‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا. ئه‌وه‌ عینوانی وتاره‌کانه‌.:

1.  The Islamic State, the Kurdistan Region and the Future of Iraq: by Gareth Stansfirld

2.  Syria’s Mutating Civil War: by Fred H. Lawson.

ئای بۆ هیممه‌تدارێک بیانکاته‌ کوردی! سپاس بۆ ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ی وا گۆڤاره‌که‌ی پێدام.

له‌ ژماره‌ی مانگی جانیوه‌ریشدا بابه‌تێک سه‌باره‌ت به‌ 'سیاسه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

 

10 وڵاتی جیهان که‌ تێیاندا زیاترین هه‌ڵاواردنی جنسی هه‌یه‌

هه‌ر 10 وڵاته‌که‌ ئیسلامین. پیرۆزه‌!

http://www.sharqparsi.com/2014/12/article23682

 

کوا وایه‌ مه‌لا ئه‌ڕشه‌د؟  بریا وا بوایه‌!

"مه‌لا ئه‌ڕشه‌د، مەلای داعش [له‌ هیندستان] لەبارەی هێزی پێشمەرگەوە گوتی "پێشمەرگە كافرە و داردەستی ئەمریكایە، بۆیە خوێنیان حەڵاڵە". گوتیشی "ئەگەر لە عێراق بم دەزانم چۆن وەڵامی پێشمەرگە دەدەمەوە". ده‌ربارەی میللەتی كوردیش دەیگوت "زانیاری تەواوم نییە لەسەریان، بەڵام ئەوە دەزانم كە زۆربەیان كافرن و لە دین دەرچوون". (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 16/12/2014)

 

ناوی ماڵه‌کانمان بنێین "ماڵی کۆبانێ"

له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوایی باوه‌ خه‌ڵکانێک که‌ پێیان خۆش بێت، ماڵه‌که‌یان به‌ ناوی شوێن یان که‌سایه‌تی یان ڕووداوێکی تایبه‌ته‌وه‌ ناو ده‌نێن و پڵاگ یان تابڵۆیه‌کی بچووک به‌و ناوه‌وه‌ له‌ سه‌ر ده‌رگاکه‌یان ده‌ده‌ن که‌ له‌ دووره‌وه‌ دیار نییه‌ به‌ڵام له‌ پێشه‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌ و پۆسته‌خانه‌ش به‌و ناوه‌وه‌ ده‌یناسێت. شوێنه‌کانی دیکه‌ نازانم، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ له‌ بریتانیا ساکاره‌ و له‌کردن دێت. وابزانم نابێ له‌ ناوچه‌ وگه‌ڕه‌کێکدا دوو ماڵ به‌و ناوه‌وه‌ هه‌بن ده‌نا مه‌رجی دیکه‌ی بۆ نییه‌. من ده‌زانم براده‌رێکی کورد ناوی ماڵێ خۆیانی ناوه‌ زاگرۆس.که‌وابوو، بۆچی Kobane House مان نه‌بێت؟

دیاره‌ پێش هه‌موو شت ده‌بێ له‌ شاره‌وانی یان گونده‌وانیی ناوچه‌که‌ پرسیاری کاره‌که‌ بکرێت و ئه‌گه‌ر پێویست به‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بوو، مۆڵه‌تیشی بۆ وه‌ربگیرێت.

 

بنکه‌ی ئه‌تۆمیی مه‌لاکان له‌ مه‌ریوان

وا ئێران به‌ فه‌رمی دانی به‌ بوونی بنکه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریواندا هێناوه‌ و بۆ شوێنه‌گومکێ و چه‌واشه‌کاری داوای له‌ به‌رپرسانی ئاژانسی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌ بچنه‌ سه‌ردانی. ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ پێش هه‌مووان بۆ کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، ئینجا بۆ دراوسێ ڕۆژئاواییه‌کانی ئێران و به‌ گشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی.

ئه‌و کاره‌ ده‌بێ له‌ قاو بدرێت. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناوچه‌یه‌کی گه‌لێک ئاڵۆزه‌ و کوردستان له‌ناو جه‌رگه‌یدایه‌. هه‌نگاوێکی دوور له‌ عه‌قڵی ئه‌وتۆ که‌ ده‌بێ له‌ سه‌رده‌می حوکمی شێتۆکه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا هه‌ڵێنرابێته‌وه‌، ده‌توانێ ئاگرێکی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌که‌دا بکاته‌وه‌. گه‌لی کورد ده‌بێ هه‌ست به‌و مه‌ترسییه‌ مه‌زنه‌ بکات که‌ ده‌یان قات له‌ مه‌ترسیی داعش گه‌وره‌تره‌ و داوای به‌سترانی بنکه‌که‌ بکات. ئێمه‌ هه‌موومان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره‌دا به‌رپرسین. بێده‌نگ بوون، به‌رپرس بوون نییه‌.

http://ir.voanews.com/content/iaea-iran-nuclear-inspection/2555500.html

 

میرنامه‌

له‌م ڕۆژانه‌دا ڕۆمانی "میرنامه‌" ی جان دۆستم خوێنده‌وه‌. جان دۆست کورده‌ و خه‌ڵکی کۆبانێیه‌. ته‌رجه‌مه‌ی کرمانجی خوارووی کتێبه‌که‌ له‌به‌ر‌ ده‌قی عه‌ره‌بییه‌وه‌‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.

چیرۆکه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژانی کۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌حمه‌دی خانییه‌ و ئه‌وه‌ی وا به‌ فه‌رمانی میر فه‌تاح به‌گی حاکمی بتلیس ده‌رمان خۆر کراوه‌. پێش خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ دوو بابه‌تم سه‌باره‌ت هه‌ڵوێستی سیاسیی خانی خوێندبووه‌وه‌ که‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌وان خانی دژبه‌ری 'ده‌سه‌ڵات' بووه‌وه‌.

هه‌ڵسه‌نگاندنی من له‌ بۆچوونی ئه‌و که‌سانه‌ جیاوازه‌. ده‌سه‌ڵات له‌و دوو وتاره‌دا موتڵه‌ق کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا، خانی وه‌ک نیهیلیستێک ناسێنراوه‌ که‌ دژ به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و حوکوومه‌تێکه‌. ئه‌وه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ ده‌قی کتێبه‌که‌ ده‌رناکه‌وێت. به‌ گوێره‌ی کاک جان دۆست، خانی ساڵانێکی زۆر له‌ دیوه‌خانی میرفه‌تاح به‌گ و باوکیدا کاتب بووه‌ و له‌ خوتبه‌دا ناوی بردوون، ئه‌وه‌ بیر و فیکری نیهیلیستی نییه. چیرۆکی جان دۆست ته‌فسیری سه‌ره‌تای مه‌م و زین و هه‌ڵوێستی سیاسیی خانییه‌ و ته‌واو!

ئه‌وه‌ی وا خانی ڕووبه‌ڕووی میرفه‌تاح به‌گ کردۆته‌وه‌، بیری کوردانه‌یه‌تی نه‌ک شتێکیتر. ئه‌و له‌ چیرۆکه‌که‌شدا هه‌مان ئه‌و خانییه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای مه‌م وزیندایه‌ و هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ده‌رده‌بڕێت. کوا سه‌ره‌تای مه‌م و زین دژی ده‌سه‌ڵاته‌؟ خانی له‌ میران و حاکمانی کورد دڵگیره‌ و پێیان ده‌ڵێ مل بۆ ئه‌سته‌مووڵ و سوڵتانی تورک دانه‌نه‌وێنن. خۆ ئه‌گه‌ر میرفه‌تاح له‌ سه‌ر ڕێبازی خانی بوایه‌ و پشتی بکردایه‌ته‌ بابی عالی، خانی به‌ بێ سێ و دوو ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ دیوه‌خانه‌که‌ی و ده‌بووه‌وه‌ کاتبه‌که‌ی جارانی. ئه‌وه‌ به‌ فرسه‌خ دووره‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌ی وا له‌و دوو وتاره‌دا‌ دراوه‌‌ته‌ پاڵی.

من له‌ مه‌جالێکی دیکه‌دا باسی میرنامه‌ ده‌که‌م که‌ چێژی زۆرم له‌ خوێندنه‌وه‌ی بینی. سپاسی زۆری ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ش ده‌که‌م که‌ کتێبه‌که‌ی له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌ دیاری بۆ هێنام.  ‌ 

 

گوندێک که‌ به‌ شێوازی سوسیالیستی به‌ڕێوه‌ ده‌برێت

هاوشێوه‌ی ئه‌م گونده‌ له‌ وڵاتانی دیکه‌ی جیهانیشدا هه‌ن، یه‌کیان له‌ باشووری وڵاتی چینه‌. له‌و چینه‌ کاپیتالیستییه‌دا ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان دابێت ته‌نیا گوندێکیش به‌ شێوازی سوسیالیستی به‌ڕێوه‌ ببرێت، هیممه‌تیان کردووه‌!

http://www.awene.com/article/2014/12/13/37702

 

سه‌عدی یۆسف

دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا هه‌واڵی شه‌کر شکاندنی سه‌عدی یۆسف- شاعیری عیراقیی دانیشتووی له‌نده‌نم پێدان که‌ کوردستانی به‌ مه‌یموونستان ناوبردبوو. وا دیاره‌ حکوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ خێرایی جووڵاونه‌ته‌وه‌ و بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌ویان له‌ کتێبه‌ ده‌رسییه‌کان ده‌رهاویشتووه‌، یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی کوردیش له‌ هه‌نگاوێکی به‌جێدا کاره‌که‌ی مه‌حکووم کردووه‌. له‌بیرمان نه‌چێت: ڕه‌گه‌ز په‌رستی له‌ هه‌موو شێوازێکیدا مه‌حکوومه‌، بۆ هه‌موو سه‌عدی یۆسفێک، عه‌ره‌ب بێت یان ئێرانی و تورک، هه‌روه‌ها کوردیش! سه‌مه‌ره‌ لای من ئه‌وه‌یه‌ چۆن شیعری شاعیرێکی وا ڕێگه‌ی که‌وتۆته‌ کتێبی ده‌رسیی کوردستانه‌وه‌ و چۆن لێی ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌ که‌ ئێستا قرتی بکه‌ن؟

ئه‌وه وتارێکی فارسییه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆی و ڕووداوه‌کانی عیراق دوای قسه‌کانی سه‌عدی یۆسف:

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2014/12/141205_l41_culture_iraq_nationalists

دێز بوون!

له‌ جیهانێکی سه‌مه‌ره‌دا ده‌ژین. ئێستا کورد ده‌بێ خه‌می دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش بخوات! به‌ڵام قه‌یدی ناکات، خۆ عیراق و تورکیا به‌ زۆر و به‌ خواهیش نیوه‌یمان هه‌ر لێ ده‌ستێنن، ده‌ی با ئه‌وانیش تووشی زیان بن! ئیره‌یی بردنیش هه‌میشه‌ خراپ نییه‌!

 

ته‌نزێکی شیرینی هادی خورسه‌ندی

ئیمام جومعه‌ی ئیسفه‌هان و به‌کاره‌تی کچان!

http://news.gooya.com/politics/archives/2014/12/190258.php

 

مه‌قامی حه‌مه‌ جه‌زای نه‌مر

له‌گه‌ڵ وێنه‌ی کیژانی شه‌ڕڤانی کۆبانێ

https://www.youtube.com/watch?v=MLVhD7uoo0E

 

کیژۆڵه‌یه‌کی کورد

شیعر و گۆرانی بۆ کۆبانێ ده‌ڵێت:

                               https://www.youtube.com/watch?v=nEARSM0snD0

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (68)

Merry Christmas!

جه‌ژنی کریسمه‌س له‌ خوشک و برایانی مه‌سیحی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا به‌ جه‌ژنی ده‌گرن، پیرۆز بێت! کریسمه‌س جه‌ژنێکی بنه‌ماڵه‌یی و خێزانییه‌، پڕه‌ له‌ شادی و خۆشی و من ئه‌وینداری ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕێ وڕه‌سمه‌که‌م. هه‌روا دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا ده‌سته‌ی عه‌زادارنی شیعه به‌ بۆنه‌ی ئه‌ربه‌عینه‌وه‌‌ به‌ هاوار و له‌خۆدان و یا حوسه‌ین گوتن به‌ جاده‌کانی لای هایدپارکی له‌نده‌ندا ده‌خولانه‌وه، پێشتر هه‌مان ڕێ وڕه‌سمیان له‌ عاشووڕادا به‌ڕێوه‌ بردبوو‌. ئه‌گه‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت و له‌خۆدان په‌یامی ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بێت بۆ کۆمه‌ڵگای خانه‌خوێمان له‌ ڕۆژئاوا، بۆچی ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ردا په‌یامی شادی و خۆشی و پڕ له‌ میهره‌بانیی ئه‌وان وه‌رنه‌گرین؟ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک که‌س ئه‌و شادییه‌ به‌ دیارده‌یه‌کی ڕواڵه‌تی و فرت وفێڵی سه‌رمایه‌داری ده‌زانن ولایان وایه‌ ته‌نیا بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ڕوخساری دزێوی ئه‌و سیسته‌مه‌ چینایه‌تییه‌ په‌ره‌ی پێده‌درێت ئایا ئه‌نجامه‌که‌ی نابێته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و چه‌ند ڕۆژ خۆشییه‌ش له‌ ده‌ست خه‌ڵکه‌که‌ بستێنین؟ ئایا ئه‌گه‌ر وامان کرد جیاوازییه‌کمان له‌گه‌ڵ داعشی مووسڵ و کۆبانێ ده‌بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێت ببینه‌ هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و په‌سندی ڕێ وڕه‌سمه‌که‌ بکه‌ین، پرسیاری ده‌ست به‌جێ ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌ی بۆچی تێیدا به‌شدار نه‌بین و له‌ ڕۆژانێکدا که‌ هه‌مووان شاد و دڵخۆشن، ئێمه‌ گۆشه‌گیر و مات له‌ قوژبنی ماڵ بکه‌وین؟ بڵێی به‌م کاره‌مان نه‌ریتی کۆمه‌ڵگاکه‌مان پاراستبێت‌ و بنه‌مامان وون نه‌کردبێت؟ من گومانی جیددیم هه‌یه‌ وابێت، که‌وابوو، کریسمه‌س له‌ هه‌موان پیرۆز! کاتێکی پڕ له‌ شادی بۆ ئێوه‌ش!

چه‌ند ساتێکی پڕ له‌ ڕووخۆشی و شادی له‌گه‌ڵ 50 گۆرانیی کریسمه‌سی:

https://www.youtube.com/watch?v=O-BSAND9giA

ئه‌وه‌ش گۆرانییه‌کی بن بزۆکه‌ی خۆمان‌ بۆ هه‌ڵپه‌ڕین و شایی کوردانه‌: کاک حوسه‌ین، تاقه‌ به‌جێماوی گرووپی برایانی زێ زێ- هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی سه‌قزی، گۆرانییه‌کی قه‌دیمیی گرووپه‌که‌یان  ده‌ڵێته‌وه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=OwI3wdWFLdI

 

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد و پسپۆڕانه‌

ده‌وری ئێران له‌ کوردستان و ئامانجه‌کانی بۆ دابه‌ش کردنی باشووری کوردستان به‌ سه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتداریدا. وتارێکی ووشیارکه‌ره‌وه‌، دیاره‌ بۆ ڕێبه‌رانی حزبه‌ سیاسییه‌کان ده‌نا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ کیلۆمه‌تر و فرسه‌خ له‌و بیرۆکه‌یه‌ دوورن:

http://rudaw.net/sorani/opinion/231220142

 

نموونه‌یه‌کی باشی هه‌واڵنێریی

پرسی گرنگ و پسپۆڕانه‌ی هه‌واڵنێرێکی کورد له‌ جێگری قسه‌که‌ری وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا:

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/2010201452

بۆچوونێک

سیسته‌می دانراو له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رکه‌زییه‌ت، ئامانجی یه‌کگرتوویی و یه‌کخستن و یه‌کبوونه‌، هه‌ربۆیه‌ش 'چه‌شنایه‌تی' ناگرێته‌ به‌رچاو. سیسته‌مێکی ئه‌وتۆ ته‌نیا به‌ 'ودم'ی دیموکراسییه‌تێکی سه‌قامگیر ده‌توانێ باڵ به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌دا بکێشێت. تۆ بڵێی مه‌تاعی وا له‌ دووکانی کۆمه‌ڵگا‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بدۆزرێته‌وه‌؟

اعتیاد

ئالووده‌بوون به‌ ماده‌ی سڕکه‌ر، نرخێکه‌ کورد ده‌یدات بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی. حکوومه‌تی مه‌لاکانی ئێران به‌و چه‌که‌وه‌ هاتۆته‌ شه‌ڕمان و تۆڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازیمان لێده‌کاته‌وه‌. ماده‌ی سڕکه‌ر هه‌مووی له‌ ناو ئێرانه‌وه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی کوردستان؛ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک کوردیش بوونه‌ته‌ داره‌ده‌ستیان و ئه‌و مه‌ئموورییه‌ته‌‌ چه‌په‌ڵه‌یان بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. ئه‌و که‌سانه‌، کورد بن یا غه‌یره‌ کورد، ده‌بێ له‌قاو بدرێن و جێیان پێ لێژ بکرێت. ئه‌وه‌ ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو لایه‌کمانه‌. ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌ و وا هه‌یه‌ نه‌په‌رژێته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌که‌، به‌ڵام ئێمه‌ نابێ چاوی لێ بقووچێنین، داهاتووی لاوه‌کانمان له‌ مه‌ترسیدایه‌، با بێده‌نگ نه‌بین، با هێلانه‌ له‌و قاچاخچییه‌ مه‌ئموورانه‌ بشێوێنین.

ئافه‌ره‌م نووری مالیکی!

سیاسه‌ته‌کانی مالیکی زیاتر کوردیان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی برد تا سیاسه‌تی هه‌ندێک حزبی خۆمان!

فێدڕالیزم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

گه‌لۆ بارودۆخی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان و ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ی وا حکوومه‌ته‌که‌ی نووری مالیکی و شه‌هرستانی له‌ کوردستان پێکیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ نابێت حزبه‌ کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ بیرۆکه‌ی فێدرالیزمی خۆیاندا بچنه‌وه‌؟

 

بوختانێکی گه‌وره‌!

"ژیل کێپێڵ، لێکۆڵه‌رى سیاسى فه‌ره‌نسى‌و پسپۆڕ له‌کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، پێیوایه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌بڕیارى سیاسیاندا یه‌کڕیزنین، ئه‌وه‌ش به‌هۆى دابه‌شبونى ئینتیمایانه‌وه‌ به‌سه‌ر وڵاتانى ئێران‌و تورکیادا." (ماڵپه‌ڕی هاولاتی، 23/12/2015)

قوربان جا قابیله‌ وابێت؟ کورد و دووبه‌ره‌کی؟ حزبی کوردی و مل دانه‌واندن بۆ سیاسه‌تی لاوه‌کی؟ حاشا وکلا!

ژن له‌ په‌رله‌مانی کوردستان

13/12/2014- ئه‌مڕۆ سه‌یری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانی کوردستانم کرد، دوو وێنه‌ له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م دانرابوو. هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان وه‌ک ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ سه‌ر پێوه‌ وه‌ستا بوون، هه‌موویان پیاو و تاقه‌ چوار ژن! ئه‌وه‌ سه‌مه‌ره‌ی یه‌که‌م. سه‌مه‌ره‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌ بوو هه‌رچوار ژنه‌که‌ حیجابیان هه‌بوو. ئه‌ی له‌ کورد‌دستاندا ژنی بێ حیجاب نییه‌؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ هیچکامیان نوێنه‌ری ژنانی بێ حیجاب نین؟ کۆمه‌ڵگای کورد هه‌روا زوو له‌ به‌رانبه‌ر گوشاری مه‌لای سه‌ر به‌ ئێران چۆکی دادا؟ ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له‌ پێناو ئازادی و دیموکراسی ڕژا به‌فیڕۆ چوو؟

چه‌ند وێنه‌ی نه‌بینراوی‌ شؤڕشی ئه‌لوول

دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا ڕیفڕه‌نسم دا به‌ وێبلۆگی ویلیام کارتر و ئه‌و وێنه‌ نایابانه‌ی وا له‌ سه‌رده‌می شؤڕشه‌کی ئه‌یلوولدا له‌ باشووری کوردستان گرتوونی و ئێستا دوای چه‌ند ده‌یه‌ بڵاویان ده‌کاته‌وه‌. ئه‌مڕۆ به‌شێکی تازه‌تری ئه‌و وێنانه‌ له‌ سه‌ر وێبلۆگه‌که‌ دانراوه‌‌. فه‌رموون له‌گه‌ڵ وێنه‌کان، به‌ ده‌ست خۆشی کردن له‌ ویلیام کارتر بۆ وێنا کردنی به‌شێک له‌ مێژووی سیاسی گه‌له‌که‌مان:

https://mail.google.com/mail/u/0/?shva=1#inbox/14a7c35628fe0abc

 

کورد له‌ ورمێ

بارودۆخێکی ئاڵۆز. ئێمه‌ ئاڵۆزتری ناکه‌ین، سه‌د ساڵ پێش ئێستاش تورکه‌کان هه‌روا له‌ خۆوه‌ به‌ربینگیان به‌ ئه‌رمه‌نی گرت و ئه‌و کاره‌ساته‌یان خۆڵقاند که‌ ده‌زانین. هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه‌ که‌ هه‌ندێک لایه‌نی سیاسیی تورک له‌ ناوچه‌که‌ خه‌ونی له‌وه‌ که‌متریان بۆ کورد نه‌بینیوه‌:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/62425

ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێکی به‌رپرسانه‌ی ڕووناکبیرێکی کورد‌ بۆ هاوکاریی کورد و ئازه‌ربایجانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵی شووینیستی حکوومه‌تی ئیسلامی و له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجی هاوبه‌ش که‌ ئازادی و دیموکراسی بێت:

"... در چنین شرایط حساسی، کردها و ترک‌ها نباید اجازه دهند که اختلافات قابل حل، آدرس دشمن سرسخت و پایمال‌ کننده‌ی حقوق و آزادی‌ هایشان یعنی جمهوری اسلامی را بر آنان مشتبه سازد و به جای مبارزه‌ مشترک علیه این دشمن آشتی‌ ناپذیر، راه کینه‌ جویی و تفرقه را در پیش بگیرند و گام در میدان یک نبرد شوم و نافرجام (ولو لفظی) بگذارند، چرا که بدون تردید، چنین نبردی تنها یک برنده خواهد داشت و آن هم جمهوری اسلامی است." 

http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=64276

 

مۆده‌ی ژنی ئه‌ردۆغان!

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵ، :‎"ئێستا له‌ باشووری کوردستان عابای عه‌ره‌بی و مانتۆی ئێرانی باوی نه‌ماوه." (ماڵپه‌ڕی ڕووداو، 23/12/2014)‌. تا ئێره‌ باشه‌ و ده‌بێ بڵێی سه‌د شوکور. به‌ڵام په‌له‌ مه‌که‌، ماویه‌تی! پاشماوه‌ی هه‌واڵه‌که‌‌: "ئێستا ئیتر حیجابی ژنی ئه‌ردۆغان [مۆده‌ی دراما تورکییه‌کان] بۆته‌ باو"!

ئه‌وه‌ش قسه‌ی هه‌ندێک کچی کورد له‌ هه‌مان هه‌واڵی ڕاگه‌یێنراودا: "زۆر سەرسامم بە مۆدێل و ستایلی پۆشاكی توركی.... جوانیی جلوبەرگی باڵاپۆشی توركی سەرنجی راكێشاوم و ئێستا لەبەركردنی ستایل و مۆدێلە توركییەكان لێم بوون بە خوو و جلوبەرگەكانی دیكەی پێ فڕێداوم... بەڵام بەهۆی كاریگەریی دراماكان لەسەریان، دەیانكڕن و لاسایی ئەكتەرەكان دەكەنەوە. بازاڕ لەكاتێكدا گەرمتر دەبێت ئەگەر درامایەكی تازە لە كەناڵەكان پەخش بكرێت، بەتایبەت ئەوانەی ئافرەتی به‌ باڵاپۆشیان زۆر تێدا بێت."

به‌ کورتی، ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌و نیشانه‌یه‌ی دواکه‌وتووییه‌ به‌ سه‌ری خۆتدا بده‌ی، ئیللا ده‌بێ قوڕه‌که‌ هه‌ر بێگانه‌ بۆت بگرێته‌وه‌ و بیکا به‌ سه‌رتدا ده‌نا ده‌سماڵی کوردی بڤه‌یه‌ و نابێت به‌لایدا بچیت.

ئایا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی وا کورد به‌ ته‌مایه‌تی؟

 

وریای 'ویکی پێدیا'ی فارسی بن!

هه‌ندێک له‌ تورکه‌ ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کانی ئازه‌ربایجان ماوه‌یه‌که‌ دزه‌یان کردۆته‌ ناو ویکی پێدیای فارسییه‌وه‌ و بابه‌تی به‌ ڕواڵه‌ت زانستی له‌ سه‌ر مێژووی کوردستان و کورد ده‌نووسن به‌ڵام له‌ شوێنی حه‌ساسدا ژه‌هری خۆیان ده‌ڕێژن و ماف له‌ کورد ده‌ستێننه‌وه‌ و خۆیان ده‌که‌نه حاکم و خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و به‌شه‌ی ئێران که‌ خۆیان و ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین.

به‌ هۆی ئه‌و ڕاستییه‌وه‌ که‌ ویکی پێدیا ئه‌نسیکلۆپێدیایه‌کی غه‌یره‌ فه‌رمییه‌ و زۆر که‌س له‌ جیهاندا سه‌یری ده‌که‌ن و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، ده‌بێ گه‌لێک وریا بین و ئه‌گه‌ر خاڵی هه‌ڵه‌مان چاو پێکه‌وت ئاگاداری ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین ڕاستییه‌که‌ی ده‌ربخه‌ین.‌

کوردی ئاریایی!

زیاد له‌ سه‌د ساڵه‌ کوردیان خستۆته‌ شوێن کڵاوی لاری 'ئاری بوون' و کلکی مێژوومانیان به‌ تاڵانچی و چه‌پاوکه‌ره‌ ئارییه‌کانه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وان که‌س له‌ سه‌ر ئه‌م خاکه‌ نه‌ژیابێت! ڕاست وه‌ک حیکایه‌تی عه‌ره‌ب که‌ هه‌موو سه‌‌رده‌می پێش ئیسلام به‌ ده‌وره‌ی 'جاهیلی' ناو ده‌به‌ن و هیچ بنه‌مایه‌کیش بۆ قسه‌که‌یان نییه! ‌

له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌نده‌ن وا منی لێ ده‌ژیم سێ دووکانی ئه‌فغانی هه‌ن یه‌کیان ناوی ئاریا یه‌ و ئه‌ویتر ئاریانا، به‌ قه‌درایی 100 مه‌ترێک خوارتر ئاریانا ئه‌فغان سه‌لمانییه‌کیش هه‌یه‌! خوا به‌ره‌که‌تیان پێ بدات! وادیاره‌ هه‌ر ئێمه‌ نین فریوی ئه‌و مێژووه‌ درۆیینه‌مان خواردووه‌، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ناوی هێڵی فڕۆکه‌وانییه‌که‌شیان 'ئاریانا' یه‌! که‌ی ئه‌و حیکایه‌ته‌ بێ تامه‌ ته‌واو ده‌بێت و قه‌بووڵی ده‌که‌ین که‌ پێش هاتنی ئارییه‌کانیش ناوچه‌ی زاگرۆس ناوچه‌یه‌کی ئاوه‌دان و خه‌ڵکه‌که‌ی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ بوون و ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ باووباپیری ئێمه‌ی کورد زیاتر‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وان تا ئارییه‌کان. من له‌مێژه‌ خۆم له‌و ئاریایی بوونه‌ به‌ری کردووه‌ و کوردستانی خۆم زیاتر به‌ هی مانناکان ده‌زانم تا ماد، ئیتر خه‌ڵکی دیکه‌ که‌یفی خۆیانه‌ وڵاته‌که‌مان ده‌به‌نه‌وه‌ سه‌ر عیلام و سومه‌ر و گۆتی و لولو و ئورارتوو، یان چاو له‌و مێژوه‌ پڕشنگدارانه‌ ده‌قووچێنن و به‌ په‌تی ئاڵمانی ده‌چنه‌ چاڵی ئاریایی چه‌پاوچییه‌وه‌!

ئه‌نیمه‌یشنی کوردی

قسه‌ خۆشه‌کانی ئه‌حۆل:

https://www.youtube.com/watch?v=A-tpe1zf29g

 

"تأریخ میافارقین و دیاربکر"

ئه‌م کتێبه‌ بۆ مێژووی ناوچه‌ی ئامێد (دیاربه‌کر)، ئه‌گه‌ر تاکه‌ سه‌رچاوه‌ نه‌بێت، لای که‌م به‌ ڕاده‌ی شه‌ڕه‌فنامه‌ی بدلیسی گرنگه‌.

ڕێزدار یوسف باڵووک خوێندکاری دوکتۆرای مێژوو له‌ تورکیا پێی راگه‌یاندووم که‌ چاپی تازه‌ی مێژووی میافارقین و دیاربکر، که‌ 'ابن ازرق فارقی' نووسیویه‌تی، به‌ دوو وتاری زیادکراوی خۆی و که‌ریم فارووق ئه‌لخوولییه‌وه‌، له‌ لایه‌ن چاپه‌مه‌نی نه‌وبه‌هاره‌وه‌ له‌ باکووری کوردستان بڵاو بۆته‌وه‌. 

 کتێبه‌که‌ مێژووی ناوچه‌ی ئامێد (دیاربه‌کر) و ئیسلامه‌‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا خوله‌فای عه‌بباسی و مه‌روانی  هه‌روه‌ها ئێران و ڕۆمه‌ تا سه‌ده‌ی شه‌شه‌می کۆچی (دوازده‌ی زایێنی) و گه‌لێک وورد و پسپۆڕانه‌ نووسراوه‌. چاپی پێشووی تاریخ میافارقین خانه‌ کتاب له‌ تاران بڵاوی کردبووه‌وه‌. ئه‌وه‌ ڕووبه‌رگی چاپه تازه‌‌که‌ی نه‌وبه‌هاره‌ و وه‌ک ده‌بینین به‌ پیتی سوریانی (عه‌ره‌بی) نووسراوه‌ و دیاره‌ ئاکه‌په‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی جارانی تورکیای ئه‌تاتورکیی بۆ مه‌نعی پیتی سوریانی لابردووه‌:

که‌لام خوانی و سروودی ئایینی یارسان:

یارسان ئایینی مێژوویی کورده‌ و هه‌موو دۆعا و زیکر و که‌لامه‌کانی به‌ زمانی کوردین. دیاره‌ سروودی‌ فارسی و تورکیشیان هه‌ن به‌ڵام واهه‌یه‌ ئه‌م بواره‌ تاقه‌ بوارێک بێت که‌ زمانی کوردی له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و زمانانه‌دا په‌راوێز نه‌خراوه‌ و قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات. یارسانه‌کان (ئه‌هلی حه‌ق) پارێزه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ و بێ خه‌وشی زمان و نه‌ریته‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌مانن. ڕێز گرتن له‌ ئه‌هلی یارسان واته‌ ڕێزگرتن له‌ کورد:

https://www.youtube.com/watch?v=tp9f_F4WnXU

https://www.youtube.com/watch?v=Ji0Vi_Pelqw

https://www.youtube.com/watch?v=gXUp1lBCnlI

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (69)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

ساڵی نوێتان پیرۆز!

سه‌ری ساڵ له‌ کورد بۆته‌ مه‌ته‌ڵۆکه‌! عه‌رب ساڵی کۆچی مانگی به‌سه‌ردا بڕیوین، ئێرانییه‌کان لێیان کردووین به‌ کۆچی هه‌تاوی؛ ساڵه‌ کۆچییه‌که‌ش ساڵی ڕۆمیی لێ که‌وتۆته‌وه‌؛ ئێستا که‌ باری وڵاتانی مه‌سیحی ڕۆژئاوایی باره‌ و ده‌میان له‌ پێشه‌، ساڵی زایێنیشمان لێ په‌یدا بووه‌؛ خۆیشمان نازانم له‌ سه‌ر قسه‌ و بۆچوونی کێ هاتووین ماده‌ ته‌ئریخێکمان به‌ ناوی ساڵی کوردی داناوه‌ که‌ له‌ قوتووی هیچ عه‌تتارێکدا نییه‌ و نابێت. شه‌ڕێک قه‌وماوه‌، زۆردارێک به‌ سه‌ر زاڵمێکدا زاڵ بووه‌ و شاری نه‌ینه‌وای لێ داگیر کردووه‌، ئێمه‌یه‌ک که‌ هیچ په‌یوه‌ندمان به‌و شه‌ڕه‌ و به‌و که‌سانه‌وه‌ نییه‌، هاتووین ئه‌وه‌مان کردۆته‌ مه‌بده‌ئی ته‌ئریخی میلله‌ته‌که‌مان، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ نه‌ ڕۆژی ڕووداوه‌که‌ ده‌زانین نه‌ مانگی! له‌ ئه‌نجامدا هاتووین ڕۆژ و مانگمان له‌ ڕۆژژمێری ئێرانی قه‌رز کردووه‌ و ئه‌و شته‌ مۆنتاژه‌ ده‌سکرده‌مان له‌گه‌ڵ ڕۆژژمێری ئه‌وان و نه‌ورۆزی ئاساییدا یه‌ک خستووه‌ و ساڵی خۆمان پێ دروست کردووه‌، ساڵێک که‌ به‌شێکی زۆر له‌ مێژووی خاکه‌که‌مانی پێ کووژاوه‌ته‌وه‌ و به‌ سایه‌ی سه‌ری ئارییه‌ چه‌پاوکه‌ره‌کانه‌وه‌ نه‌ عیلام دیار ماوه‌، نه‌ سومه‌ر و نه‌ ماننا و نه‌ گۆتی و نه‌ لولو و نه‌ هیچکامی دیکه‌ له‌و فه‌رهه‌نگه‌ پڕ شانازییانه‌ی ناوچه‌که‌.

له‌ بارودۆخێکی وادا که‌ سه‌ر له‌ هه‌مووان شێواوه‌ و که‌س نازانێ ساڵی تازه‌ی ئێمه‌ کامه‌یه‌ و که‌ی ده‌ست پێده‌کات، من پیرۆزبایی کامه‌ ساڵ له‌ ئێوه‌ بکه‌م؟ دیاره‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ ئێستا به‌ هه‌زاری وه‌ک من چاره‌سه‌ر ناکرێت، که‌وابوو با نه‌غده‌که‌ بگرم و بڵێم ساڵی تازه‌ی مه‌سیحی له‌ هه‌موولایه‌کتان پیرۆز!

فێدڕالیزم له‌ بۆته‌ی ئیمتیحاندا

حزبه‌ کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوای ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی 'پێکه‌وه‌ ژیان' ی کورد و عه‌ره‌ب له به‌غدا و‌ هه‌ولێر و ئه‌زموونی ئه‌وه‌ی ئایا 'خورمای فالووجه‌ و گوێزی هه‌ورامان' پێکه‌وه‌ به‌رهه‌م دێن یان نا، ئێستا ده‌بێ حیسابێکی باشیان هاتبێته‌ ده‌ست و زانیبێتیان که‌‌ فێدڕالیزم ته‌نیا له‌ هه‌ل ومه‌رجێکی دیموکڕاتییانه‌دا گونجاو ده‌بێت. هیچ قانوون و ڕیسایه‌کی تر ناتوانێت به‌رگری له‌ نوری مالیکییه‌کان بکات نه‌بنه‌ سه‌دام حوسه‌ینی تازه‌!

له‌ بارودۆخی ئێراندا، که‌ هه‌م شایه‌تی و هه‌م مه‌لایه‌تی ئیمتیحانی خۆیان داوه‌ و دڵنیام جبهه‌ میللی و نهضت آزادی و موجاهیدینیی خه‌لق و ئوپۆزیسیۆنی چه‌پی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌وان باشتر نابن، ئێمه‌ ده‌توانین له‌ کامه‌ فێدڕالیزم بدوێین؟ خوێنی لاوه‌کانمان چه‌نده‌ له‌ پێناو خودموختاریدا ڕژا و وڵاته‌که‌مان چه‌ند ده‌یه‌ له‌ شه‌ڕه‌وه‌ گلا؟ ئێستاچه‌ند ده‌یه‌ی دیکه‌ ده‌بێ قوربانی له‌ پێناو ئه‌و دروشمه‌دا بده‌ین که‌ وا به‌ کرده‌وه‌ له‌ عیراق ئیمتیحانی خۆی داوه‌ و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌؟

داگیر کردن شاخ و باڵی هه‌یه‌؟

کاتێ یه‌که‌م 200 که‌س له‌ ئه‌ندامانی سوپای قودسی پاسدارانی ئێرانی له‌ ڕێگه‌ی سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌ ناوعیراقدا دامه‌زران، من لێره‌وه‌ هاوارم کرد وگوتم واهه‌یه‌ قاسم سوله‌یمانی سیفرێک له‌ پێش ئه‌و 200 ه‌‌ دابنێت. ئێستا سیفره‌که‌یان داناوه‌ هیچ سێ قات و چوارقاتیشیان کردووه و گه‌یاندوویانه‌ته‌ 7000 که‌س! تازه‌ کێ ده‌توانێ ئه‌وانه‌‌ له‌عیراق ده‌ر بکات؟ ئۆباما؟ خۆ ئه‌و هه‌ر به‌ شان و باڵی ئێراندا هه‌ڵده‌ڵێت و وای لێهاتووه‌ یه‌ک له‌ پڕۆفیسۆره‌ بڵیمه‌ته‌کانی سپای پاسداران گوتوویه‌تی تا  نه‌بێت به‌ شیعه‌ باوه‌ڕی پێ ناکه‌ین!

دیاره‌ له‌ دواڕۆژدا ئه‌گه‌ر که‌سێک په‌یدا بوو و پێی گوتن باشه‌ ئێوه‌ لێره‌ چ ده‌که‌ن؟ ده‌ڵێن بۆ پاراستنی شوێنه‌ پیرۆزه‌کانی شیعه‌ هاتووین وه‌ک چۆن به‌ هه‌زارانیان له‌ سووریا دامه‌زراند هه‌مووی به‌ ناوی پاراستنی مه‌رقه‌دی زێنه‌به‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر سووریا مه‌رقه‌دێکی لێبوو و تاقه‌ یه‌ک بیانوو به‌ ده‌ست ئێرانه‌وه‌ بوو، به‌ سایه‌ی ئیمامی زه‌مانه‌وه‌ عیراق مڵق ئه‌دات له‌ مه‌رقه‌ددا‌ و پاسداری بێکاریش له‌ ئێران که‌م نین! بۆ نه‌یاننێرنه‌ عیراق و عیبادی و حزبه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کانی دۆستی خۆیانیان وه‌ک به‌شار ئه‌سه‌دی سووریا له‌ سه‌ر حوکمات ڕانه‌گرن؟ خامنه‌یی کۆڵ نادات تا ئیمپڕاتوریه‌تکی شێعه‌ له‌ هه‌موو ناو‎چه‌که‌ و به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئێران بنیات نه‌نێت. عیراقیش تازه‌ نابێته‌وه‌ عیراقه‌که‌ی جاران، نه‌ ئێران وا به‌ هاسانی لاقی ده‌کێشێته‌ دواوه‌ و نه‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامی لێی ده‌چێته‌ ده‌رێ! له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ کورد حیسابی دواڕۆژی خۆی به‌ وردی بکات و به‌ پاره‌ی نه‌وتی خۆی عیراقی مردوو نه‌ژیێنێته‌وه‌؛ تازه‌ عیراق الفاتحه‌ مع الصلوات!

قوولایی برینه‌که‌مان ورده‌ ورده‌ ده‌رده‌که‌وێت

2500 پرۆژه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانی حکوومه‌تی وه‌ستاوه‌ (ماڵپه‌ڕی وشه‌، 30/12/2014). دوای وه‌ستاندنی بودجه‌ له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی نووری مالیکییه‌وه‌ و دوابه‌دوای شه‌ڕی ده‌وله‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ کورد، ئابووری کوردستان تووشی نشوستی گه‌وره‌ هاتووه‌. ئێستا ده‌زانین دوژمنان چ خه‌وێکیان بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم دیتبوو و چۆن شیعه‌ی نووری مالیکی و مامۆستا ئێرانییه‌کانی له‌ لایه‌ک و داعش و تورکیای ئاکه‌په‌ له‌ لایه‌کی تر، کوردستانیان خسته‌ ئه‌و گێژاوه‌ قووڵه‌ ئابوورییه‌وه‌ و به‌غدا سووک و سانا خۆی کرده‌ خاوه‌نی چاڵه‌ نه‌وته‌کانی هه‌رێمیش.

ئه‌وه‌بوو ئه‌و ئازادییه‌ی وا هه‌ڵوه‌دای بووین؟

بازرگانی کردن به‌ مرۆڤ له‌ کوردستان په‌ره‌ ده‌ستێنێت:

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/62860

نه‌خۆشیی گولی له‌ موکریان و فیلمێکی فروغ فرخزاد

'خانه‌ سیاه است' ناوی فیلمێکه‌ فروغ له‌ گولخانه‌ی 'باباداغی' نزیک شاری ته‌ورێز هه‌ڵێگرتووه‌ و ژیانی پڕ له‌ کاره‌ساتی تووش بووانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ پیشان ده‌دات. له‌ ناو نه‌خۆشه‌کاندا هه‌ندێک که‌س به‌ جل وبه‌رگی کوردییه‌وه‌ ده‌بینرێن. نه‌خۆشیی گولی هێشتا له‌ کوردستان بنبڕ نه‌کراوه‌ و له‌ گونده‌کانی موکریان به‌ تایبه‌ت له‌ نێوان مه‌هاباد و میاندواو و بۆکاندا که‌سانێک ده‌ژین که‌ که‌مترین خزمه‌تگوزارییان ئاراسته‌ ده‌کرێت و له‌ ڕاستیدا ئه‌گه‌ر خێر وخێراتی خه‌ڵک نه‌بێت ناتوانن درێژه‌ به‌ ژیان بده‌ن.

چاوه‌دێری و پشتگیریی ئه‌و خوشک و برایانه‌مان ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه‌. ئێمه‌ی دانیشتووی وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ ده‌توانین یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ بده‌ین و هیچ نه‌بێ له‌ ڕێگه‌ی دۆست و براده‌ر و خزم و که‌س وکاره‌وه‌ یارمه‌نتی داراییان بگه‌یێنینه‌ ده‌ست. دیاره‌ دوکتۆره‌کانمان یان ئه‌و که‌سانه‌ی وا له‌ بواری پزیشکیدا کارده‌که‌ن وا هه‌یه‌ ڕێگای باشتر بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هه‌ژارانه‌ بدۆزنه‌وه‌.

با له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ گه‌وره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا بێده‌نگ نه‌بین. با بزاڤێک وه‌ڕێ بخه‌ین و به‌ یارمه‌تییه‌کانی خۆمان گۆڕانێک له‌ ژیانی پڕ له مه‌ینه‌تی ئه‌و بێ تاوانه‌ تووشبووانه‌‌دا پێک بهێنین.                 ئه‌وه‌ فیلمه‌که‌ی فرووغی فه‌ڕوخزاد:

http://www.radiozamaneh.com/196105?utm_source=feedburner&utm_medium=feed&utm_campaign=Feed%3A+radiozamaaneh%2FMTcd+%28Radio+Zamaneh%29

با ڕێبه‌رانی سیاسی له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌رس وه‌ربگرن

هه‌واڵه‌کانی ناو کوردستان هه‌مووی ڕه‌شبینانه‌ن، شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی،  کێشه‌ی ناو حزبه‌کان، یه‌کگرتوویی تورکیا و ئێران وعیراق بۆ لێدانی کورد و .... به‌ڵام ئه‌وانه‌ هه‌واڵی فه‌رمین، که‌ ده‌چیه‌ ناو خه‌ڵک هاوکێشه‌که‌ ده‌گۆڕرێت و ده‌بێته‌ شتێکی دیکه‌. فه‌رموون:

"له‌ کۆبانێ پیرەژنێك هاتە لامان و گوتی 'مادام چوار گەنجی چوار پارچەی كوردستان دەبینم پێكەوە بەرگری دەكەن، كوردستان جارێكی تر ئەنفال و كیمیاباران ناكرێ'. (ماڵپه‌ڕی وشه‌، 30/12/2014)

کوردیمان بۆچییه‌، با به‌ فارسی بدوێین!

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕه‌وته‌ خێرایه‌ی وا ئێستا له‌ میدیای کوردیدا ده‌بینرێت، مه‌ترسی زاڵبوونی زمانی فارسی به‌سه‌ر زمانی کوردیدا هیچ که‌متر نییه‌ له‌ مه‌ترسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی! کار گه‌یشتۆته‌ شوێنێک که‌ هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێت وشه‌یه‌ک و زاراوه‌یه‌ک و ته‌عبیرێکی فارسی دێنێته‌ ناو زمانه‌که‌مانه‌وه‌ و هیچ مێشی لێ میوان نییه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و وشه‌ خوازراوانه‌ به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ ببنه‌ مه‌ترسی بۆ زمانێک که‌ خۆی له‌ خۆیدا لاوازه‌ و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی زمانه‌ ئوروپاییه‌کان و فارسی عه‌ره‌بی و تورکیدا ده‌ناڵێنێت.

جگه‌ له‌ خواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی وشه‌ی فارسی، یه‌ک له‌ مه‌ترسییه‌کان وه‌رگرتنی ته‌عبیر و شێوازی ده‌ربڕینه‌. لێره‌دا کارتێکه‌ریی زمانه‌ بێگانه‌که،‌ شاراوه‌ته‌وه‌ و به‌ هاسانی هه‌ستی پێ ناکرێت هه‌ربۆیه‌ش هاسانتر وه‌رده‌گیرێت و جێگیر ده‌بێت.

تایتڵی هه‌واڵی یه‌ک له‌ ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کانی هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌وه‌ بوو: "کتێبی ... به‌ چاپ گه‌یشت!" باشه‌، ئه‌وه‌ کوێی کوردییه‌؟ ئایا غه‌یری 'به‌ چاپ رسید' ی فارسییه‌؟ کورد کوا قسه‌ی وا ده‌کات؟ ئه‌و براده‌ره‌مان نه‌یده‌توانی بنووسێت "کتێبی ... چاپ کرا؟" ڕه‌نگه‌ نووسه‌ری به‌ڕێز بپرسێت جیاوازیی ئه‌م دوانه‌ چییه‌؟ جیاوازییه‌که به بێ عه‌ینه‌کیش ده‌بینرێت! ئه‌میان‌ فارسیییه‌ و ئه‌وی دیکه‌یان کوردی!

سه‌رنجێک

'مه‌ناف فه‌له‌کی ته‌بریزی (شیرێژ)' یه‌ک له‌ چریکه‌ فیداییه‌کانی خه‌لقی ئێران بوو که ڕژیمی شا‌ له‌ 22/12/1350 دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ هه‌ڤاڵانی ئیعدامی کرد. مه‌ناف‌ پێش گیرانه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک به‌ نهێنی ده‌ژیا و ناوی نهێنی "شیرێژ" ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو، هه‌ڤاڵه‌کانیشی هه‌ر به‌و ناوه‌وه‌ ده‌یانناسی. ئه‌م ناوه‌ له‌ ناو ئێرانییه‌کاندا نامۆیه‌ و من نه‌ له‌ فارسی و نه‌ له‌ تورکیدا وشه‌یه‌کی وا سۆراغ ناکه‌م. تاقه‌ ئه‌گه‌رێک بتوانم بیری لێ بکه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ مه‌ناف ئه‌و ناوه‌‌ی له‌ ناوی دوو برای شه‌هیدی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران واته‌ 'محه‌ممه‌د و مراد بادامی' ناسراو به‌ 'شیرێژ' وه‌رگرتبێت. نه‌مر مراد شیرێژ له‌ به‌هاری ساڵی 1347 له‌ شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ژاندرمه و سوپای ئێرانیدا شه‌هید بوو و نه‌مر محه‌ممه‌دیش، که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌جه‌رگی حزبی دیموکرات بوو، ڕۆژی 5/3/1362، به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 26/06/1983 له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یی دژ به‌ جاش و پاسداری کۆماری ئیسلامی شه‌هید بوو.

یادی ئه‌و جووته‌ برایه و مه‌نافی فه‌له‌کی‌ به‌خێر بێت و سپاسی ئه‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ش ده‌که‌م که‌ هه‌ڵه‌ی منی له‌مه‌ڕ ڕێکه‌وتی مه‌رگی شه‌هید محه‌ممه‌د ساغ کرده‌وه‌.

 

ئاواتێک

ئاواتی ئه‌وه‌ ده‌خوازم پێش مردن چاوم به‌ کۆبانێ و قامیشلوو و شه‌نگال و ئامێد بکه‌وێت. با ئه‌و گه‌ڕه‌ی وا چه‌ته‌ی ده‌وله‌تی ئیسلامی تێی ئاڵاندووین له‌ کۆڵمان بێته‌وه‌، به‌ڵکوو ئه‌و حه‌جه‌شم به‌ نسیب بوو.

په‌رده‌ی کچێنی

نووسراوێکی سه‌رنج ڕاکێشی خاتوو 'مهرانگیز کار' هه‌ڵسووڕای بواری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران‌ به‌ تام و بۆنێکی ته‌نزئامێزه‌وه‌:

http://www.roozonline.com/persian/sotun/sotun-item/article/-a3ae131db8.html

کتێبێکی تازه‌

له‌ مانگی 12 ی ساڵی 2014 دا، ئه‌کادێمیای کوردی له‌ هه‌ولێر کتێبێکی شێخ عبدالرحمن طالبانی به‌ ناوی  'کتاب المعارف' بڵاو کرده‌وه‌. کتێبه‌که‌ ته‌رجه‌مه‌ی منه،‌ که‌ له‌ فارسییه‌وه‌ کردوومه‌ته‌ کوردی، دوکتۆر محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی کرماشانی وشه‌ و تێرمه‌ عیرفانییه‌کانی ته‌فسیر کردونه‌ته‌وه‌ و دوکتۆر نووری تاڵه‌بانی پێشه‌کی بۆ نووسیوه‌. سه‌رجه‌می کتێبه‌که‌ ته‌فسیرکی پسپۆڕانه‌ی 18 فه‌ردی سه‌ره‌تای مه‌سنه‌وی جه‌لاله‌دین مه‌وله‌وی به‌ڵخی ڕۆمییه‌ به‌ شیعرێکی پاراوی فارسی به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هیچ خوێنه‌رێک هه‌ست ناکات بێژه‌ری ئه‌و شیعرانه‌ سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا کوردێکی دانیشتووی که‌رکووک گوتبێتنی. ده‌ڵێن هه‌موو کتێبی پڕ لاپه‌ڕه‌ی مه‌سنه‌وی له‌ ڕاستیدا ته‌فسیری هه‌ر ئه‌و فه‌ردانه‌ی سه‌ره‌تاکه‌یه‌تی که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن "بشنو از نی چون حکایت میکند / از جدائیها شکایت میکند..." چه‌ند مانگ پێش ئێستاش کتێبێکی دیکه‌ی ئه‌و بڵیمه‌ته‌ کورده‌ به‌ ناوی 'جذبه‌ عشق' بڵاو بووه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش کاری هه‌مان ئه‌و سێ که‌سه‌مان بوو و ئه‌کادێمیای کوردی چاپی کردبو‌. بۆ ناسیاو بوون له‌گه‌ڵ شیعری شێخ عه‌بدولڕه‌حمان لێره‌دا به‌شێک له‌ مه‌سنه‌ویی‌ کتابولمه‌عارف‌ ڕاده‌گوێزم:

"پخته‌ آن باشد که‌ جسم خویش باخت / خویش را از خویشتن بیگانه‌ ساخت

مغزرا آگند و برافکند پوست /  ماند خالی از خود و پرشد ز دوست

خام که‌ بود؟ آنکه‌ باشد خیره‌ سر / در خیالش جز علف نبود چو خر

با هوای نفس و میلان علف / گنج معنی باشدش در کف تلف

خام همچون کور مادرزاد دان / او چه‌ داند رنگ حال پختگان؟

کور را گر شرح خوانی حسن ماه / او کجا داند سفید است یا سیاه؟....

... هرکجا شووری که‌ پیدا آمده‌ / نشئه‌ عشق است کانجا سر زده‌

شور در می، ناله‌ در نی عشق کرد / مردگان را سر به‌ سر حی، عشق کرد

می نداند عشق را شرح و بیان / من که‌ حیرانم چه‌ گویم شرح آن

شرح این درد و غم و هجر و فراق / وین نوا و سوز عشق و اشتیاق

وین صدا و ناله‌ و تأثیر نی / وین خروش و جوشش و تشویر می

گرهمی خواهی که‌ برخوانی به‌ درس / رو، ز مولانا جلال الدین بپرس

رمزی از عشق و فراق حال خویش / در وصال و هجرت امثال خویش

از زبان نی روایت کرده‌ است /  بر من و تۆ این حکایت کرده‌ است

از صدای بانگ نی، سر نهفت / آشکارا کرد و با عارف بگفت...

هرکه‌ خالی شد ز هوش خویشتن / او یقین داند رموز این سخن

نی کی است و این جدایی از کی است / این شکایت، وین حکایت از چی است

این نیستان، وین بریدن از کجا است / وز نفیرش مرد و زن نالان چراست؟..."

ئه‌وه‌ ڕووبه‌رگی کتێبه‌که‌یه‌:

شیعری جوان

شیعرێک بۆ منداڵانی شنگاڵ، هۆره‌ی که‌لهوڕی میکس کراوه.

"... ئه‌ناره‌کان که‌مه‌و بوون/ چناره‌کان خه‌مه‌و بوون

خه‌وه‌ر بده‌ن وه‌ باخم/ باخه‌یل پڕ له‌ داخم

خه‌وه‌ر خه‌وه‌ر خه‌وه‌ر هات/ هه‌م تێشی‌ و ته‌وه‌ر هات...

نه‌ داڵگ و نه‌ باوه‌/ نه‌ لاوه‌ لاوه‌ لاوه‌...

دونیای که‌ڕ و کوورمان/ دونیای زه‌ڕ و زوورمان

خه‌وه‌ر، خه‌وه‌ر، خه‌وه‌ر هات/ حقووقه‌گه‌ی به‌شه‌ر هات!"

سپاس کاک 'ڕه‌زا مه‌وزوونی'، شاعیری به‌رپرس!

https://www.youtube.com/watch?v=gVanzrx5S58

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (70)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

کانی بل، مه‌ریوان

کانی بڵ ڕاست ئه‌و خاله‌یه‌ وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی ڕووبه‌ڕوو ده‌وه‌ستن و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی مه‌لاکان گوێ ناداته‌ خواستێ مه‌نتیقی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌.

کانی بڵ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاوی سروشتییه‌ له‌ شاهۆی کوردستان که‌ ده‌ڕژێته‌ ناو چۆمی سیروانه‌وه‌ به‌ڵام  مه‌لاکان ده‌یانه‌وێت کوێری بکه‌نه‌وه‌. ئه‌وی پسپۆڕ و شاره‌زا بووه‌ هاتوون، سوود و زیانی مانه‌وه‌ی ئاوه‌که‌یان بۆ خه‌ڵک و بۆ سروشتی ناوچه‌که‌ لێکداوه‌ته‌وه‌ و خستوویانه‌ته‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌ک له‌وه‌ ده‌رنه‌که‌وتووه که‌ به‌رپرسانی حکوومی گوێیان دابێته‌ ‌بۆچوونی شاره‌زایان و قسه‌ی خه‌ڵک. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌‌ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌لووله‌ ئاوه‌که‌ی ڕاگوێزن و بیفرۆشن و کانی بڵ بکه‌نه‌ قوربانیی پڕۆژه‌ هه‌ڵه‌ و نادروستیه‌که‌یان.

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له‌ سه‌ر کانییه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌ و وتاریان دا و له‌ حکوومه‌تیان خواست ده‌ست له‌و پڕۆژه‌ دوور له‌عه‌قڵه‌ هه‌ڵبگرێت. ئه‌وه‌ فیلمی کۆبوونه‌وه‌که‌یه‌ که‌ تێیدا کاک ماجد ڕۆحانی وتار ده‌دات و ده‌خوازێت پڕۆژه‌که‌ بوه‌ستێنرێت:

https://www.youtube.com/watch?v=nLRztGqbxKs

 

کاری کانی بل گه‌یشتۆته‌ شوێنێک که‌ نوێنه‌رانی کورد له‌ مه‌جلیسی ئێرانیش هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ و داوای وه‌ستانی پرۆژه‌که‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌لاتدارانی تاران وه‌ک هه‌میشه‌ گوێیان له‌ داخوازییه‌کانی خه‌ڵک کپ کردووه‌.

ئه‌وه‌ چه‌ند ڤیدیۆ و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ کانی بل:

http://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%A8%DA%B5

 

https://www.youtube.com/watch?v=el3cRs8Ky1A

https://www.youtube.com/watch?v=GbBBQqgzJwE

ئه‌رکی سه‌شانی هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ره‌ ده‌نگی بخاته‌ پاڵ ده‌نگی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ و هه‌موو پێکه‌وه‌ نه‌هێڵین ئه‌و ته‌رحه‌ شه‌یتانییه‌ی رژیمی مه‌لاکان سه‌ر بگرێت.

ژێرخانی ئابووری

ژێرخانی ئابووریی له‌ باشووری کوردستان گه‌لێک لاوازه‌. نه‌ک هه‌ر بانکی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌ڵکوو بانکێکی ڕێک وپێکی ناوچه‌ییمان نییه‌ له‌ شاره‌کاندا کاروباری خه‌ڵک و حکوومه‌ت ڕاپه‌ڕێنێت. پۆسته‌خانه‌کان دوورن له‌ ستانداردی ئه‌مڕۆیی، تاقه‌ هێڵێکی ڕێگه‌ی ئاسنمان نییه‌، جاده‌یه‌کی به‌ متمانه‌ له‌ نێوان دوو شاره‌ گه‌وره‌که‌شدا نییه‌ چ بگا به‌ ئه‌وانیتر. ئابووریی گونده‌کان تووشی نشوستی هاتووه‌، به‌رهه‌می کشتوکاڵمان که‌مه‌، ته‌نانه‌ت به‌ڕوو و هه‌نار و ته‌ماته‌ و په‌نیر و ماستی ڕۆژانه‌شمان له‌ شام و ئه‌نقه‌ره‌ و ئیسفه‌هانه‌وه‌ دێت. شار و گونده‌کانمان ئاوه‌ڕۆی ڕێک وپێکیان نییه‌، بازا‎ڕ و قه‌یسه‌ری له‌ شاره‌ گه‌وره‌‌کانیش لاڕووخاون و به‌ بارانێکی که‌م، هاتووچۆی خه‌ڵک تێیاندا ئه‌سته‌م ده‌بێت. بۆ ڕووپه‌ڕی جوغرافیایی ناوچه‌که‌ یه‌ک فڕۆکه‌خانه‌ به‌سه‌ به‌ڵام مه‌سره‌فی گه‌وره‌ وگرانی دوو فڕۆکه‌خانه‌مان له‌سه‌ر شانه‌ و خه‌ریکه‌ ده‌بێت به‌ سیانیش. کێشه‌ی گرنگی کاره‌با له‌ شاره‌کاندا چاره‌ سه‌ر نه‌کراوه. خاوه‌نی گازی سروشتین و به‌ته‌ماین به‌ بێگانه‌ی بفرۆشین، به‌ڵام له‌ ناوخۆدا گاز ئێستاش هه‌ر به‌ بتڵ ده‌فرۆشرێت و به‌رنامه‌یه‌ک نییه‌ بۆ گه‌یاندنی لووله‌ی گاز. ئه‌وانه‌ و سه‌دان ده‌ردی دیکه‌ی ئابووری ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، ئه‌و گه‌شبینییانه‌ی وا سه‌ره‌تا بوومان و قسه‌ له‌وه‌ ده‌کرا کوردستان ببێته‌ دوبه‌یی دووهه‌م، به‌داخه‌وه‌ کاڵ ده‌بنه‌وه‌. ئه‌وانه‌ پلان و به‌رنامه‌ی پسپۆڕانه و دڵسۆزیی به‌رپرسانیان ده‌وێت. بڵێی په‌تاپیسه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان له‌ ده‌ست نه‌ستێنێت؟ ئه‌گه‌ر خه‌مخۆرێک مابێت، هێشتا دره‌نگ نه‌بووه‌ و ده‌توانین. ‌

شیعه‌ و کورد

گه‌ڵێک وتاری باشی ئینگلیزی هه‌ن که‌ ده‌کرێت لێره‌دا دابنرێن به‌ڵام به‌ هۆی 'کۆپی ڕایتس' ه‌وه‌ ناتوانم و ناوێرم خۆیان لێبده‌م. ئه‌م وتاره‌ گرنگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌ نێوان شیعه‌ وکورده‌ وله‌ ماڵپه‌ڕی National Interest  دا بڵاو بۆته‌وه‌ و ماڵپه‌ڕی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌واڵی ئاسۆرییانیش ڕایگواستووه، جێی خۆیه‌تی خێرایه‌ک بکرێت به‌ کوردی:

http://www.aina.org/news/20150106174206.htm

شه‌هیدی ته‌نز، دۆستی کوردیش بوو

7/1/2015 – له‌ هێرشی ئه‌مڕۆی ده‌مارگیره‌ بێ مه‌نتیقه‌کانی داعشدا، له‌ پاریس 'پاڕل شارپ' سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری ته‌نزی 'شارلی ئه‌بدوو' و سێ کاریکاتریستی دیکه‌ی فره‌نسایی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج ڕۆژنامه‌ نووسی تر و سێ پۆلیس،‌ بوونه‌ قوربانیی کارێکی چه‌په‌ڵی تیرۆریستی به‌ ده‌ست تیرۆریستانی موسوڵمانه‌وه‌. پارل شارپ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌ وتارێکدا داکۆکی له‌ گه‌لی کورد کردبوو. یادی به‌خێر بێت! هه‌واڵیک له‌ باره‌ی ئه‌و و وتاره‌که‌یه‌وه‌ بخوێننه‌وه‌‌:

http://rudaw.net/sorani/world/0701201515

ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سیاسه‌تی ڕه‌زاشا ڕه‌چاو ده‌کات!

له‌ سه‌رده‌می ڕه‌زاشای په‌هله‌وی و پێش شه‌ڕی دووهه‌م و ته‌شریف بردنی جه‌نابیان بۆ جه‌زیره‌ی موریس به‌ شه‌قی ئینگلیز، ژاندرمه‌کانی ده‌نارد له‌ کوردستان خۆیان به‌ ماڵی خه‌ڵکدا بکه‌ن و پشتێن له‌ پشتی ژنان بکه‌نه‌وه‌، له‌ سه‌ر جاده‌کانیش نێفه‌گی پانتۆڵی کوردی ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ دوولێنگه‌ (واته‌ شه‌ڕواڵی ته‌نگ).

ئێستا مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ شاره‌کانی ژێر ده‌ستی خۆیاندا له‌ سووریا هه‌مان کار ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مان دوولێنگه‌ ده‌دڕێنن و خه‌ڵکه‌که‌ مه‌جبوور ده‌که‌ن پانتۆڵی گوشاد له‌به‌ر بکه‌ن! (خبرنامه‌ گویا، 3/1/2015)

چاوی پیسمان لێ دوو بێت، ناوچه‌که‌مان له‌و 60 ساڵه‌دا زۆر چۆته‌ پێشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تۆزقاڵێکی ماوه‌ بگاته‌ کوره‌ی مریخ!

 

وێنه‌کانی ویلیام کارتر (به‌شی 5)

له‌ به‌شه‌کانی پێشوودا هه‌ندێک وێنه‌ی نه‌بینراوی ویلیام کارترم خسته‌ به‌چاوی خوێنه‌رانی ورده‌ فه‌رمایشت. ئه‌مڕۆ 7/1/2015 ڕێزدار کارتر به‌شێکی تازه‌تری ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ئیمه‌یل بۆ ناردووم که‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردانی باشووری کوردستان له‌ ساڵی 1965 دا وێنا ده‌که‌ن.

من هیچ ناسیاوییه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزه‌ نییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ بوومه‌ته‌ ئابوونه‌ی وێبلۆگه‌که‌ی و به‌ شێوه‌ی ئپتوماتیک به‌شه‌ تازه‌کانیم بۆ ده‌نێررێت؛ هه‌رکام له‌ ئێوه‌ش پێتان خۆش بێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانن بچنه‌ سه‌ر بلۆگه‌که‌ و ناوی خۆتان وه‌ک ئابوونه‌ تۆمار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کانی داهاتووتان ڕاسته‌وخۆ بۆ بنێرێت. ده‌ستی خۆش بێت:

https://mail.google.com/mail/u/0/#inbox/14ac4451a6faa8c9

 

.krd

بابه‌تێکی گرنگ: له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵێکی خۆش بڵاو بووه‌: کۆدی ئینترنێتی 'دۆت کرد' ده‌ستی به‌ کار کرد. لێره‌ به‌دواوه‌ کوردان ده‌توانن بۆ دیاری کردنی ئه‌دره‌سی ئینترنێتی واته‌ ئیمه‌یل و وێب سایتی خۆیان که‌ڵک له‌و کۆده‌ وه‌ربگرن و چیتر مه‌جبوور نین که‌ڵک له‌ کۆدی وڵاته‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان وه‌ربگرن. با هه‌موومان ئیمه‌یله‌کانمان بگۆڕین و بیکه‌ین به‌ دۆت کورد. تۆ بڵێی مه‌لاکانی ئێران که‌ دژبه‌ری پرۆژه‌که‌ بوون، ئێستا بڵێن چی؟ تکایه‌ هه‌واڵه‌که‌ بخوێننه‌وه‌:

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=41408&LinkID=10

ئایینی صابئی

زانیارییه‌کی که‌م سه‌باره‌ت به‌ ئایینی یه‌حیا ته‌عمیدی له‌م وتاره‌دا ده‌خوێننه‌وه‌.‌

دڵنیا نیم ئایا کوردی صابئیش له‌ ئێران یان عیراق هه‌بن. ئایینه‌که‌یان نابێ زۆر جیاواز بێت له‌ ئایینی میترایی کۆن که‌ له‌ ڕابردووی دووردا له‌ ناوچه‌ی کوردستانیش بره‌وی هه‌بووه. بابه‌ته‌که‌ شایانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌وه‌ زیاتره‌: 

http://www.bbc.co.uk/persian/arts/2015/01/150107_l51_mandaeans_sabein_report

 

قوربان لێتان گۆڕاوه‌!

سه‌یری به‌رنامه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی هه‌ولێرم ده‌کرد که‌ ئه‌مساڵ له‌ جیاتی قه‌ڵا له‌ 'فامیلی مۆڵ' به‌ڕێوه‌ براوه‌. ژماره‌یه‌کی زۆر 'بابانۆئێل' یان 'سانتاکرووز' به‌ به‌رگی سووریانه‌وه‌ له‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌دان. ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ که‌سایه‌تی بابانۆئێل هی جه‌ژنی کریسمه‌سه‌ نه‌ک هی سه‌ری ساڵ! جه‌ژنی کریسمه‌س له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌ 25 ی مانگی 12 واته‌ هه‌فته‌یه‌ک پێش سه‌ری ساڵدا به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و به‌ خه‌یاڵ بابا نۆئێل دیاری جه‌ژنی کریسمه‌س ده‌خاته‌ گۆره‌وی یان جانتایه‌که‌وه‌ و ده‌یباته‌ ماڵان له‌ ژوور سه‌ری منداڵه‌که،‌ یان له‌ ژێر داری کریسمه‌سه‌که‌یانی داده‌نێت.

ئه‌و ڕه‌سمه‌ هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌ سه‌ری ساڵی زایێنییه‌وه‌ نییه‌ و نازانم بۆچی له‌ کوردستان ئه‌و دۆ و دۆشاوه‌یان تێکه‌ڵاوی یه‌کتر کردووه‌؟

 

لۆریس چه‌کناواریان ئاوازدانه‌ری ئه‌رمه‌نی

ڕه‌نگه‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ چه‌کناواریان نه‌ناسین ئه‌گه‌ریش بیناسین به‌و چه‌ند گۆرانییه‌وه‌ بێت که‌ له‌گه‌ڵ شه‌هرام نازری هاوکاری کردووه‌. به‌ڵام ناوی چه‌کناواریان له‌گه‌ڵ ئۆپێڕای ڕۆسته‌م و زۆراب تێکه‌ڵه‌.

له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ بی بی سی فارسی چه‌کناواریان باسی گه‌لێک مه‌سه‌له‌ی هونه‌ری ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشا هه‌وڵێکه‌ که‌ له‌ ته‌مه‌نی لاویه‌تییه‌وه‌ بۆ خوڵقاندنی ئۆپێڕای ڕۆسته‌م و زۆرابی ده‌دات، دام و ده‌زگا ئێرانییه‌کانی سه‌ده‌می شا هاوکاری ناکه‌ن و به‌رگر ده‌بن له‌ کاره‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌و کۆڵ نادات و ده‌چێته‌ ئوتریش (نه‌مسا)، له‌وێ سه‌ردانی 'کاڕل ئۆف' یه‌ک له‌ گه‌وره‌ترین ئاوازدانه‌رانی ئه‌و ساڵانه‌ی نه‌مسا‌ ده‌کات و کاره‌که‌ی خۆی پیشان ده‌دات. ئه‌و په‌سندی کاره‌که‌ ده‌کات و پێی ده‌ڵێ له‌سه‌ری بڕۆ و ته‌واوی بکه‌‌. ده‌ڵێ ئاخر ئه‌وه‌ ده‌بێ له‌ ڤیه‌نا بکرێت و من خه‌رج و مه‌خاریجی مانه‌وه‌ له‌ شاری وا گه‌وره‌م نییه‌. کاڕل ئۆف ده‌ڵی دوو سێ سه‌عاتی دیکه‌ وه‌ره‌وه‌ لام. ده‌چێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، کاڕل ئۆف ده‌ڵێ بڕۆ خه‌ریکی کاره‌که‌ت به‌، وا هه‌موو خه‌رج و مه‌خاریجی ژیانتم دابین کرد!

بڵێی ئه‌وه‌ بۆ ئاهه‌نگسازه‌ کورده‌کان جێگه‌ی په‌ند نه‌بێت؟ بۆچی نوێخواز نین و کاری نوێ پێشکه‌ش ناکه‌ن؟ ئه‌و فۆلکلۆره‌ی ئه‌وان خوویان پێ گرتووه‌ ده‌توانێ بخرێته‌ قاڵبی نوێوه‌ و له‌ بیچمی هه‌ڵیخه‌ و بیخه‌ قه‌تاره‌ی ئێستا بێته‌ ده‌رێ و بکرێته‌ ئۆپێڕا. ئایا به‌یتی وه‌ک دمدم و خه‌ج و سیامه‌ند یان سه‌یده‌وان و له‌شکری و چی وچی ناتوانن ببنه‌ ئۆپێڕا؟ به‌ڵێ ده‌توانن به‌ مه‌رجێك هونه‌رمه‌نده‌کانی ئێمه‌ حازر خۆر نه‌بن و خۆ به‌ نه‌ریته‌ کۆنه‌ مۆسیقاییه‌کانمانه‌وه‌ ماندوو بکه‌ن. ئایا به‌ته‌مان سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میش ته‌واو بێت و کورد نه‌بێته‌ خاوه‌نی ئۆپێڕایه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی؟

گوێ بده‌نه‌ وتووێژه‌که‌ی چه‌کناواریان و ڕه‌وتی خوڵقاندنی شاکاره‌که‌ی ببیسن که‌ 25 ساڵ ی پێچووه‌ و 15 ساڵیش له‌ چه‌کمه‌جه‌ی میزه‌که‌یدا ماوه‌ته‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێک که‌ بێته‌ پێشێ و بتوانێت له‌ هۆڵی تالار رووده‌کی تاران به‌ڕێوه‌ی ببات. چه‌کناواریان له‌ کۆتاییدا گه‌لێک قسه‌ی دیکه‌ش ده‌کات که‌ بۆ ئێستای مۆسیقای ئێمه‌ ده‌توانرێت که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت:

https://www.youtube.com/watch?v=_yLtLHgyIM4

Golden Hall, Musikverein, Vienna

وا ساڵێکی دیکه‌ش هات و ڕۆژی یه‌که‌می مانگی یه‌که‌م به‌ لای ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ لیکم به‌ لاشه‌ویلکه‌دا هاته‌ خوار و حه‌سره‌تم خوارد بۆچی نه‌متوانی ئه‌مجاریش له‌ به‌رنامه‌ی سه‌ری ساڵه‌دا ئاماده‌ بم. براده‌رێکی خۆشه‌ویستم قه‌ولی پێداوم‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌مانتوانی ئه‌و به‌رنامه تایبه‌ته‌ی سه‌ری ساڵ ببینین، هیچ نه‌بێت له‌ ماوه‌ی ساڵدا بچین و به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی مۆسیقای کلاسیکی‌ گۆڵدن هال بین. دۆعام بۆ بکه‌ن په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌!

من گولی به‌خیلم! بۆئه‌وه‌ی ئێوه‌ش وه‌ک خۆم حه‌سره‌ت بخۆن که‌ به‌ خه‌یاڵ ڕووناکبیری کوردی‌ دانیشتووی ئوروپاین به‌لام ئه‌و هه‌موو به‌رنامه‌ هونه‌رییه‌ به‌رزه‌ له‌ شار و وڵاتی خانه‌خوێماندا به‌ڕێوه‌ ده‌چن بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هیچکامیان بین‌، به‌رنامه‌ی ‎ڕۆژی یه‌که‌می ساڵی 2015 ی گۆڵدن هاڵ لێره‌ داده‌نیم! کۆنداکتری ئه‌مساڵی به‌رنامه‌که‌ 'زووبین مه‌هتا' ی ناودار بوو، که‌ له‌گه‌ڵ ئۆڕکێسترایه‌کی مه‌زندا چه‌ند پارچه‌ مۆسیقای یوهان شتراوس، جۆزێف شتراوس و ئێدوارد شتراوسی پێشکه‌ش کرد. زوبین مه‌هتا هه‌موو ئه‌و پارچه‌ مۆسیقایانه‌ی به‌ بێ نۆته‌ی به‌رده‌می ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کر. سه‌یری به‌شی کۆتاییه‌که‌ی بکه‌ن که‌ هه‌موو دانیشتوانی هۆڵه‌که‌شی کردۆته‌ به‌شێک له‌ ئۆڕکێستراکه‌ و به‌ چه‌پڵه‌ ڕێزان ده‌وری 'پڕکاشن' ناو ئۆڕکێسترایان پێ ده‌بینێت!

ئه‌گه‌ر ڕێتان که‌وته‌ به‌رنامه‌ی سه‌ری ساڵی شوێنه‌که‌، له‌بیرتان نه‌چێت له‌ کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا لقێک له‌و ده‌یان هه‌زار لقه‌ گوڵه‌ی ناو هۆڵه‌که‌‌ له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن، ئه‌وه‌ نه‌ریتێکه‌ هه‌میشه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت:

https://www.youtube.com/watch?v=j-P46Gr4VvY

حافز نازری

وتووێژێک و گه‌لێک قسه‌ی پڕ واتا سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری مۆسیقای کوردی. نه‌یخوێننه‌وه‌ له‌ کیستان چووه‌:

http://rudaw.net/sorani/culture/070120151

 

شیعری جوان

ئێران به‌ربۆته‌ گیانی ڕووباره‌کانی کوردستان و بۆ نه‌جاتی گۆلی ورمێ و ده‌ریاچه‌کانی دیکه‌ی ناوخۆی، ڕووباره‌ سنوورییه‌کانی نێوان ئێران و عیراق ده‌گێڕێته‌ دواوه‌ و به‌شه‌کانی کوردستانیان ویشک ده‌کات. پێشتر ڕووباری 'ئه‌ڵوه‌ن' یان به‌و ده‌رده‌ برد، ئێستا خه‌ریکن چۆمی که‌ڵوێ ده‌گێڕنه‌وه‌ دواوه‌.

"ئه‌ڕا مردن گاماسیاو"، شیعری کاک ئاره‌ش ئه‌فزه‌لییه‌ بۆ ویشک بوونی ڕووباری 'گاماسیاو' له‌ ناوچه‌ی نه‌هاوه‌ند و کرماشان که‌ دواتر ‌ له‌ لوڕستان ده‌بێته 'سیمه‌ڕه'‌ و پێش ئه‌وه‌ی بڕژێته‌ ناو خه‌لیجه‌وه‌، له‌ خوزستان ناوی 'که‌رخه‌' ی پێ ده‌درێت:

https://www.youtube.com/watch?v=q2bFBEN9Voc

 

هۆره‌چڕین، هونه‌رێکی به‌رزی کوردی

https://www.youtube.com/watch?v=PoYo-vEQQMw

https://www.youtube.com/watch?v=xfQ1tfhaK8U 

https://www.youtube.com/watch?v=4wob4HpHkjs

https://www.youtube.com/watch?v=uwxAE5FJJ00

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (71)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

من کوردم، من 'شارلی' م

11/01/2015 - ئه‌وه‌ دروشمی ئه‌و کوردانه‌ بوو وا له‌ خۆپیشاندانی ملیۆنیی ئه‌مڕۆدا له‌ پاریس به‌شدارییان کرد. خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ نیشانه‌ی یه‌کگرتوویی بوو له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆریزمی ئیسلامی دوای هێرشی ڕۆژی 7 ی ئه‌م مانگه‌ی تیرۆریسته‌کان بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری گۆڤاری فکاهی 'شارلی ئه‌بدۆ' و کوشتنی 12 که‌س که‌ زوربه‌یان نووسه‌ر  بوون و به‌ وته‌ی کاک ساڵح موسلیم(وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، )، لایه‌نگری کورد بوون، هه‌روه‌ها بۆ دژایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری چوار که‌سی بێ تاوان که‌ له‌ دووکانێکی کاشری مووساییه‌کان له‌ پاریس کووژران.

گه‌رچی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانیش له‌ ڕێ و ڕه‌سمه‌که‌دا به‌شداری کرد و به‌ پێی پله‌ و پایه‌ی فه‌رمی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵام لام وایه‌ به‌ هۆی ئه‌و ده‌وره‌ گرنگه‌ی وا ئێستا کورد بۆ‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یبینێت، مافی خۆی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت کاک فه‌لاح مسته‌فا و کاک ساڵح موسلیم وه‌ک نوێنه‌رانی کورد له‌ دوو لای سه‌ره‌ک کۆماری فه‌ڕه‌نساوه‌ ڕێپێوانیان بکردایه‌. دیاره‌ ئه‌وه ته‌نیا‌ هه‌ڵوێست گرتنێکه‌ ده‌نا له‌ مه‌یدانی کرده‌وه‌دا شتێکی نه‌کراو و نه‌گونجاوه‌. 

 

http://ichef.bbci.co.uk/news/ws/625/amz/worldservice/live/assets/images/2015/01/11/150111140719_afp.jpg

وێنه‌: ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی

 

شه‌هیدانی گویر

شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10 ی ئه‌م مانگه‌، چه‌یه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ هۆی به‌له‌م و له‌ ڕێگه‌ی ئاوی ڕووباره‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر گوندی گوێر و لای که‌م 24 پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید کرد. شه‌ڕی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌و نامرۆڤانه درێژ خایه‌ن ده‌بێت و کورد ناچاره‌ له‌وه‌ی وشیار و پشوودرێژ بێت و ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی پته‌و بن و ڕیبه‌ره‌کانیشیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر دڵپاک. به‌ بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ ده‌یدۆڕێنین و خراپیشی ده‌دۆڕێنین. یادی پێشمه‌رگه‌ دلێره‌کانمان به‌خێر بێت.

'ڕه‌ئیس دانا' و کورد

فه‌ریبورز ڕه‌ئیس دانا، که‌ نازناوی 'زانای ئابووریی سوسیالیستی' به‌شوێن خۆیدا ده‌کێشێت، له‌ وتارێکی سه‌ر ماڵپه‌ڕی فارسی 'اخبار روز' دا هێرشێکی نا-سوسیالیستی و نا-سیاسی و ناشاره‌زایانه‌ی کردۆته‌ سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و شه‌خسی 'مه‌لا مسته‌فا' و 'مه‌لا مه‌سعوود بارزانی' و به‌م شێوه‌یه‌ هاوده‌نگ بووه‌ له‌گه‌ڵ قانعی فه‌رد و موحسین ڕه‌زایی ئیتیلاعات و عیسا په‌ژمانی ساواک و هه‌ر ئه‌وانه‌ی گوتۆته‌وه‌ که‌ ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ کورد و ڕێبه‌ره‌کانی ده‌ێڵێن. من دڵنیام ئه‌و قسانه‌ له‌ ڕووی نه‌زانییه‌وه‌ نه‌کراوه‌ و هه‌ڵوێستێکی چه‌په‌ڵه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ بۆ چه‌پی سه‌رلێشێواوی ئێران دیارده‌یه‌کی سه‌مه‌ره‌ نییه‌ به‌ تایبه‌ت کاتێک که‌‌ خاوه‌ن قسه‌،‌ تێکه‌ڵاوی شوونیزمی تورکیش بێت! نه‌ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بێ واتایه‌ بایه‌خێکی هه‌یه‌ و نه‌ چه‌پی ژێرچه‌پۆکه‌ی مه‌لاکانیش به‌ هه‌ڵوێستی وا دوور له‌ واقیعه‌وه‌ ده‌توانێ پشتی داسه‌پاوی خۆی ڕاست بکاته‌وه‌.

 

کورد و میلیشیای شیعه‌ی ده‌سکردی ئێران

ئێمه له‌ ڕۆژهه‌ڵات، هه‌زار ئه‌وه‌نده‌‌مان له‌ کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران و به‌سیج بینیوه‌، ئه‌وان ئه‌زموونی زۆری ئه‌و کاره‌ چه‌په‌ڵانه‌یان هه‌یه‌، تکایه ئێوه‌ له‌ باشوور وریا بن و مه‌که‌ونه‌ داویانه‌وه‌!

http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/63508

 

مامۆستا حه‌سه‌ن سیساوه‌یی کۆچی دوایی کرد

15/1/2015 – ئه‌مڕۆ حه‌یرانبێژی ناوداری کورد مامۆستا حه‌سه‌ن سیساوه‌یی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
نه‌مر سیساوه‌یی خه‌ڵکی گوندێک بوو به‌ هه‌مان ناو له‌ ده‌شتی حه‌ریر و له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێکی زۆری به‌ هونه‌ری مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی کرد. به‌ گوێره‌ی هه‌ندێک هه‌واڵ مامۆستا له‌ کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌ن و سه‌رده‌می نه‌خۆش بوونیدا له‌ سلێمانی، هیچ یارمه‌تییه‌کی ده‌زگا حکوومه‌تییه‌کانی پێ نه‌گه‌یشت. نازانم ئه‌گه‌ر دام و ده‌زگای که‌له‌پووری کوردی به‌و ئه‌رکه‌ نیشتمانییه‌ هه‌ڵنه‌ستابێت، چ که‌ڵکێکی بۆ گه‌ل و نیشتمان هه‌یه‌ و ئه‌و ملیۆن ملیۆنانه‌ی وا سه‌رفی ده‌کرێت له‌ پای چی ده‌کرێت‌؟

 

سێ نموونه‌ له‌ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی مامۆستای نه‌مر له‌ کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا دانراوه‌. یادی به‌خێر بێت و شوێنی به‌تاڵ نه‌مێنێته‌وه‌.

 

به‌وه‌ ده‌ڵێن نوێژی جه‌ماعه‌ت!

سه‌یری وێنه‌ی دووهه‌می ناو ئه‌م ڕاپۆرته‌ بکه‌ن، شیعه‌ و سوننه‌ له‌ ڕێ و ڕه‌سمی 'هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت' دا له‌ شاری مه‌شهه‌دی ئێران خه‌ریکن نوێژ به‌ جه‌ماعه‌ت ده‌که‌ن! تۆ بڵێی قیبله‌که‌شیان یه‌ک بێت؟

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2015/01/150110_l31_vahdat_sunni_shia

 

جه‌ژنی 'عومه‌ر کوژان' له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری قوم

هه‌موو ساڵێک له‌ ڕۆژی 9 ڕه‌بیعولئه‌وه‌لدا که‌ ڕۆژی تیرۆرکرانی خه‌لیفه‌ی دووهه‌می موسوڵمانانه‌، له‌ هه‌ندێک ماڵ و گه‌ڕه‌کی شاره‌کانی  ئیراندا جه‌ژنی 'عومه‌ر کوژان' به‌ڕێوه‌ ده‌برا و به‌ شیعر و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێی گاڵته‌جاڕ و جل وبه‌رگی سوور له‌به‌ر کردن و توو ترووکاندن، ئه‌و ڕۆژه‌یان وه‌ک‌ جه‌ژن به‌ڕێوه‌ ده‌برد. ئه‌وانه‌ به‌شێکن له‌و شیعرانه‌ی وا له‌و ڕۆژ و شه‌وه‌دا به‌ گۆرانی و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێوه‌ ده‌گوتران: "عمر نگو بلا بگو، سنگ در خلا بگو...؛ عمر عمر هوو هوو، ... پدرو هوو هوو....." و شتی له‌و چه‌شنه،‌ که‌ ناکرێ لێره‌دا ڕابگوێزرێن به‌ڵام بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری زیاتری عومه‌ر کوژان ده‌توانن سه‌یری ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ بکه‌ن‌:

http://kashannews.net/1392/10/24/%D8%A2%DB%8C%D8%A7-%D9%85%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D9%85%DB%8C-%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%88%D9%85-%D8%A8%D9%87-%D8%B9%D9%85%D8%B1%DA%A9%D8%B4%D9%88%D9%86-%D9%85%D8%B7%D8%A7%D8%A8%D9%82-%D8%B4%D8%B1/

 

ئه‌مساڵ کاره‌که‌ گه‌وره‌ کرایه‌وه‌ و به‌ پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌ خه‌به‌رییه‌کان، له‌ شاری قوم تاقمێک خه‌ڵکانی په‌یڕه‌وی یه‌ک له‌ ئایه‌توڵڵاکان ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و به‌ جل و به‌رگی سووره‌وه که‌سێکیان وه‌ک خه‌لیفه‌ی دووهه‌م دروست کردووه‌ و به‌ سواری گوێدرێژ خستوویانه‌ته‌ پێش خۆیان.

هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌، پۆلیسی تاران ئیجازه‌ی نه‌داوه‌ سوننیه‌کان له‌ مزگه‌وتێکدا کۆ ببنه‌وه‌ و نوێژی جه‌ژنی مه‌ولوود بکه‌ن. شیعه‌ی ئێران به‌ فه‌رمانی خامنه‌یی شمشیری ڕووت به‌ ده‌سته‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سوننه‌دا وه‌ستاوه‌. ناوچه‌که‌ به‌ پێی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی و هاو بیره‌کانیان له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعشدا، به‌ره‌و داهاتوویه‌کی تاریک ده‌ڕوات و شه‌ڕ و پێکدادانی خوێناویی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. کورد له‌ هه‌ردوولای ئه‌و شه‌ڕه‌ چه‌په‌ڵه‌وه‌‌‌ که‌وتۆته‌ به‌ر هێرش و له‌ ئه‌نجامدا هێز و بودجه‌یه‌کی زۆرمان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ به‌رانبه‌ریاندا بوه‌ستین. ئه‌و هێزه‌ ته‌نیا به‌ یه‌کبوون ویه‌کگرتوو بوون پێک دێت. ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌ش ده‌بێ هه‌ر ئه‌مڕۆ پێک بێت، ده‌نا واهه‌یه‌ سبه‌ینێ دره‌نگ بێت و کاتێ قاسمیانی 7000 پاسدار و به‌سیجییه‌که‌ی ناو عیراقی کرد به‌ 70 هه‌زار، ئیتر واهه‌یه‌ حه‌سره‌ت بخۆین بۆ زووتر نه‌جووڵاینه‌وه‌.

 

 

به‌شی 6 ی وێنه‌کانی ویلیام کارتر

14/1/2015 – ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن وێبلۆگه‌که‌ی ڕێزدار ویلیام کارتره‌وه‌ پۆسته‌یه‌کی تازه‌م به‌ هه‌ندێکی دیکه‌ له‌ وێنه‌کانی ساڵی 1965 ی باشووری کوردستان و شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌ست.           ئه‌وه‌ ئێوه‌ی و ئه‌وه‌ش وێبلۆگ‌ و وێنه‌کان:

https://mail.google.com/mail/u/0/?shva=1#inbox/14ae85503f215c65

 

ئه‌وه‌ چ مێشکێکی شپرزه‌یه‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌؟

چاپه‌مه‌نی و میدیا به‌ گشتی دیارده‌یه‌کی ڕۆژئاواییه‌ که‌ دوای یوهانس گوتنبرگی ئاڵمانی و داهێنانی که‌ره‌سه‌ی چاپ له‌ سه‌ده‌ی پازده‌هه‌می زایێنیدا، سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر گه‌یشته‌ وڵاتانی ئێمه‌ش. لێره‌ له‌ ئه‌وروپا چاپه‌مه‌نی ئازادییه‌کی زۆریان هه‌یه‌ و هه‌موو بابه‌تێک هه‌ر له‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ تا فه‌رهه‌نگی و سێکسی بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵام هه‌رکام له‌و ژانرانه‌ شوێن و پێگه‌ی خۆیان هه‌یه‌ و خه‌ڵکانی خۆیان ده‌یانخوێننه‌وه‌. بۆنموونه‌ کاتێ سه‌یری ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن یان نیویۆرک تایمز ده‌که‌یت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نی له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م یان له‌ مانشێته‌که‌یدا باسی سێکس و شتی له‌و چه‌شنه‌ بخوێنیه‌وه‌.

 

مێدیای کوردی له‌ باشووری کوردستان ڕاست به‌ پێچه‌وانه‌یه‌! ئێمه‌، که‌ تازه‌  دیارده‌یه‌کمان به‌ ناوی 'ئازادیی قه‌ڵه‌م' ناسیوه‌، پێمان وایه‌ ئازادی له‌وه‌دا ده‌بینرێت که‌ دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵاوی یه‌ک بکه‌ین و چێشتی مجێور له‌ هه‌موو هه‌واڵه‌کان پێک بێنین. ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کانی باشوور هه‌موو یان نزیک به‌ هه‌موویان تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ سه‌یره‌ بوون. کێ، له‌ کام چاپه‌مه‌نی بێگانه‌دا بینیویه‌تی له‌ وڵاتێکدا که‌ شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ سه‌ره‌ و ڕۆژانه‌ خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی چه‌ته‌کانیاندا شه‌هید ده‌بن، باسی جووت بوونی سه‌رله‌به‌یانیان بکرێت! ئه‌و مێشکه‌ نه‌خۆش نییه‌؟ فه‌رموون ئه‌وه‌ کۆپی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ماڵپه‌ڕی ڕووداو که‌ من له‌ ڕۆژی یه‌که‌می ساڵی 1915 دا سه‌یرم کردووه‌:

ڤیدیۆ.. شەڕی ئەمڕۆی پێشمەرگە و داعش لە مەخموور

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردە

سوودەکانی جووتبوون لە بەیانیان ؟

وه‌نه‌بێ هه‌ر 'ڕووداو' بێت، سه‌یرێکی 'لڤین' بکه‌ی له‌وه‌ سه‌یر تریش ده‌بینی و به‌ هه‌مان شێوه‌ 'سبه‌ی' و زۆرێکی تر. ئه‌وه‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ماڵپه‌ڕی 'ئێن ئاڕ تی؛ یه‌ له‌ ڕۆژی 3/1/2015 دا به‌ بێ ده‌ست تێوه‌ردان. فه‌رموون:

 

سه‌ید سادق ماته‌مینی و خۆپیشاندانی ئه‌نجامدا

[که‌تایون ڕیاحی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئێران] بۆ یه‌که‌مجار وێنه‌ی ته‌مه‌نی سێ ساڵیی بڵاو کرده‌وه‌!

ئاماری ساڵانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ڕاگه‌یێنرا

ڕووداوه‌کانی ساڵی 2014 له‌ وێنه‌دا

ساڵانه‌ دوو ملیار دۆڵار به‌رهه‌می جوانکاری هاورده‌ی ئێران ده‌کرێت

که‌سی سێیه‌می داعش کووژرا

نێچیروان بارزانی: پێشمه‌رگه‌ ڕێکده‌خه‌ێنه‌وه‌

به‌رپرسێکی پارتی شه‌هید بوو

منی چل و سێ ساڵ له‌ ئێران ژیاو، نازانم که‌تایوون ڕیاحی کێیه‌، ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ئه‌و که‌تایوونه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆ کوردی باشووری گیرۆده‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌وره‌ بکرێته‌وه‌ که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی سێ ساڵییه‌که‌ی ببێته‌ دووهه‌م تایتڵی هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕێکی گرنگی خه‌به‌ری، ئه‌ویش له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به دوا‌ هه‌واڵه‌کانی ڕۆژدا؟

 به‌وه‌ ده‌ڵێن ژوڕنالیسمی پێشکه‌وتوو؛ هێنده‌ پێش که‌وتوون که‌ له‌و به‌ری سه‌ربانه‌که‌وه‌ که‌وتوونه‌ته‌ خوارێ!

 

شفاف سازی

ته‌نزێکی خۆشی فارسی:

https://www.youtube.com/watch?list=PLdWKvr_v4l3mgHZSl2QmpPnY5gBYOQTIu&v=ZfnAKGJpBzQ#t=171

 

گرفتی ئه‌ده‌بیاتی ژنانه له‌ ئه‌ده‌بی کوردیدا

وتووێژێک له‌گه‌ڵ خاتوو سۆما ئه‌مینی هاوڕێ له‌گه‌ڵ شیعرێکی به‌رپرسانه‌ی که‌لهوڕی به‌ ته‌موره‌وه‌:‌

https://www.youtube.com/watch?v=EZKZEhWok_Q

 

شیعری جوان

نۆستاڵژی نه‌مر 'عه‌زیز مراد' بۆ خاک وخۆڵی داڵه‌هوو:

https://www.youtube.com/watch?v=8w5LorlLwmc

https://www.youtube.com/watch?v=EdUnFr80OZ0

 

سێ ڤیدیۆی مامۆستای نه‌مر حه‌سه‌ن سیساوه‌یی

به‌ بۆنه‌ی کۆچی دواییه‌وه‌:

 

https://www.youtube.com/watch?v=njoSzT1QixY

https://www.youtube.com/watch?v=8eeU_7qGpz8

https://www.youtube.com/watch?v=hnH4kldsuRI

********************************************

ورده‌ فه‌رمایشت (72) 

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

کتێبخانه‌ی سواسی له‌نده‌ن

له کۆتاییه‌کانی ساڵی ڕابردوودا دووجار سه‌ردانی کتێبخانه‌ی "قوتابخانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقییه‌کان (سواس)" م کرد له‌ له‌نده‌ن. له‌ ڕابردوودا، بۆ ساڵانێکی زۆر ڕۆژانه‌ ده‌چوومه‌ کتێبخانه‌که و ته‌نانه‌ت ڕۆژانی شه‌ممه‌ش تا نیوه‌ڕۆ سه‌ردانم ده‌کرد. به‌شی کوردییه‌که‌ی سواس ئه‌و ده‌میش زۆر بره‌و و ڕه‌ونه‌قی نه‌بوو به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت له‌وه‌ باشتر بوو که‌ ئه‌مجار بینیم: ژماره‌یه‌کی که‌می کتێب له‌ قوژبنێک که‌ ئه‌سته‌م ده‌دۆزرایه‌وه‌، به‌شی زۆریشیان جگه‌ له‌ هه‌ندێک بڵاوکراوه‌ی کاژیک، هه‌ر ئه‌وانه‌ی جاران، به‌ لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی کتێبه‌کانه‌وه‌ مۆرێکم چاو پێنه‌که‌وت که‌ پیشان بدات که‌سێک له‌م ساڵانه‌دا چووبێته‌ سۆراغیان و به‌ ئه‌مانه‌ت وه‌ری گرتبێتن!

سه‌رم سووڕماوه‌، له‌و هه‌زاران کورده‌ی دانیشتووی له‌نده‌ن و بریتانیا ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی کوردستاندا ته‌نیا یه‌کی به‌رگێکیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنایه‌ و پێشکه‌شی کتێبخانه‌که‌یان بکردایه‌ ئێستا چ سامانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردی له‌وێ کۆده‌بووه‌وه‌ و ده‌که‌وته‌ به‌ر ده‌ستی کورد و غه‌یره‌ کورد. باشه‌، ئه‌وا هێناشیان، کێ هه‌یه‌ بیانخوێنێته‌وه‌؟

هه‌ل ومه‌رجی به‌شی کوردی 'کتێبخانه‌ی بریتانیا' له‌وه‌ش خراپتر نه‌بێت، به‌ دڵنیایی چاکتر نییه‌، کتێبخانه‌ی کوردستانی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی کوردیش له‌ گیانه‌ڵڵادایه‌. ئه‌وه‌ چاره‌نووسی سێ کتێبخانه‌ کوردییه‌که‌ی له‌نده‌نه‌ و له‌ ڕاستیدا‌ به‌ژنی کورتی ڕووناکبیریی ئێمه پیشان ده‌دات‌ که‌ هه‌ر به‌ عاسته‌مێک له‌ زه‌وی جیابۆ‌ته‌وه!

با هه‌ر خه‌ریکی شه‌ڕه‌ قسه‌ی فه‌یسبووک بین و وێنه‌ی یه‌کتر لایک و دیسلایک بکه‌ین! بڵێی به‌و ئێمه‌یه‌ی که‌ ئێمه‌ین، شه‌ل ‌‌ده‌ربچێت له‌ زه‌ل؟

 

قانوون به‌ڵێ، ملهوڕی نا!

ماگنا کارتا – ئه‌مساڵ 800 مین ساڵی ئیمزای فه‌رمان یان خود په‌یمانی ماگنا کارتا' یه‌، که‌ ده‌گوترێ ماک و دابینکه‌ری ئازادی و دیموکراسی ڕۆژئاوایی بێت. به‌ گوێره‌ی ماگنا کارتا، چیتر مرۆڤێک (به‌ خودی 'شا'وه‌) ناتوانێ مرۆڤێکی ئازاد بکووژێت مه‌گه‌ر به‌ حوکمی قانوون، هه‌روه‌ها شا مافی چه‌وساندنه‌وه‌ و باج وه‌رگرتنی ناقانوونی نییه‌. ئه‌و شایه‌‌ی وا  له‌ ساڵی 1215 ی زایێنی په‌یمانه‌که‌ی مۆر کرد، جۆن کوڕی هێنری دووهه‌م و برای ئه‌و ریچاردی شێردڵه‌ بوو- که‌ له‌ شه‌ڕی سه‌لیبیدا ڕووبه‌ڕووی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی بووه‌وه‌. ماگناکارتا ڕێگه‌ی بۆ گه‌لێک ئاڵوگۆڕی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خۆش کرد و په‌نجا ساڵ دوای ئه‌و، په‌رله‌مانی بریتانیا وه‌ک یه‌که‌مین په‌رله‌مانی دنیا، کرایه‌وه‌. نوسخه‌یه‌کی ماگناکارتا له‌ کتێبخانه‌ی بریتانیا له‌ له‌نده‌ن ده‌پارێزرێت و چه‌ندساڵ به‌ر له‌ ئێستا من له‌ پیشانگه‌یه‌کدا بینیم. واهه‌یه‌ به‌ بۆنه‌ی 800 مین ساڵی مۆرکرانیشیه‌وه‌ جارێکی دیکه‌خرابێته‌ به‌رچاوی خه‌ڵک.

 

خۆ به‌ زل زانی ڕه‌زاشا به‌رانبه‌ر به‌ کورد:

ئه‌و هه‌واڵه‌تان سه‌باره‌ت به‌ شای سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌می بریتانیا خوێنده‌وه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ش سه‌باره‌ت به‌ شای سه‌ده‌ی بیسته‌می ئێران بخوێننه‌وه‌- ئه‌و شایه‌ی وا هه‌ندێک که‌س به‌ باوکی میلله‌تی ده‌زانن و ده‌ستی میرزاده‌ی عیشقی خۆش بێت  که‌ گوتی "پدر ملت ایران اگر این بی پدر است / برچنین ملت و گور پدرش باید ..د!". ئیتر ڕێبه‌ر و به‌رپرسانی کۆماری مه‌لاکان هه‌ر مه‌پرسه‌ ده‌رحه‌ق به‌ خه‌ڵکه‌که‌یان چۆنن! ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌یه‌:

"ڕه‌زاشای په‌هله‌وی جارێک له‌ 22/ 7/ 1308 و جارێکیش 28/6/1310 هاته‌‌ شاری سنه‌، جاری دووهه‌م له‌ ماڵی ئاسه‌ف دابه‌زی که‌ بۆی ئاماده‌ کرابوو و شتومه‌کی له‌ هه‌مه‌دان بۆ کڕرا بوو.... له‌ وتارێکدا گوتی: هه‌ندێک که‌س لایان وابووه‌ من بۆ دڵدانه‌وه‌ی خه‌ڵک هاتوومه‌ته‌ ئێره‌ ، نه‌خێر بۆئه‌وه‌ نه‌هاتووم، بۆ ڕاگه‌یشتن به‌ دۆخی ناوخۆی وڵات هاتووم، بزانم کوێ پێشکه‌وتووه‌ و کوێ نه‌که‌وتووه‌... ده‌بینم هه‌موو شوێنێک پێش که‌وتووه‌ جگه‌ له‌ کوردستان که‌ ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ دواده‌که‌وێت.... من [مه‌ردۆخ] گوتم: به‌ بوونی شوانێکی بێدار، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ نامێنێت که‌ گه‌لـله‌ [مه‌ڕ وماڵات] خه‌ریکی ئیسلاحات بن. شا فه‌رمووی: شوان له‌ ئه‌رکی شوانیه‌تی خۆی کۆتایی نه‌کردووه‌، به‌ڵام مه‌ڕ وماڵاتیش ده‌بێ جووڵه‌یه‌کیان هه‌بێت که‌ خه‌ریکی له‌وه‌ڕین بن! ئه‌وه‌ی فه‌رموو و چووه‌ ژوورێ..." (مێژووی مه‌ردوخ، به‌رگی 2، لاپه‌ڕه‌ 418 تا 22).

کانتۆن

دووکاندارێکی کوردی ڕۆژئاوایی ده‌ناسم و هه‌رچه‌نده‌ بچمه‌ لای به‌ دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ و باسی سیاسی قانگم ده‌دات! ئه‌و براده‌ره‌، که‌م یان زۆر دانووی له‌گه‌ڵ پ ک ک و یه‌په‌گه‌ ناکوڵێت. ئه‌مڕۆ ده‌یگوت: "کانتۆن چییه‌؟ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌؟ خه‌ڵک نایانه‌وێت؛ که‌س نایه‌وێت ته‌نیا خۆیان نه‌بێت!"

بڵێی وابێت؟ نازانم.

 

وریای ویکیپێدیای فارسی بین!

ماوه‌یه‌ک پێشتر گوتم هه‌ندێک ده‌ستی چه‌په‌ڵ هه‌ر له‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌کانه‌وه‌ تا پان ئێرانیسته‌ فه‌شه‌ل هێناوه‌کان و هه‌ندێک لایه‌نی دراوسێی کورد، که‌وتوونه‌ته‌ ناو ویکیپێدیاوه‌ و له‌ عه‌ینی پاراستنی ڕواڵه‌تی بێ لایه‌ن‌، ژه‌هر ده‌ڕژێنن و مێژووی سیاسیمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌په‌ڵی خۆیان ده‌گۆڕن. فه‌رموون سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ بکه‌ن که‌ بۆ مێژووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نووسراوه‌ و بزانن چ چێشتێکی مجێوری لێ دروست کراوه‌. زانیاریی نیوه‌ ڕاست و نیوه‌ هه‌ڵه‌ (بۆ نموونه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئیعدامه‌کانی مه‌هاباد دوای هه‌ره‌سی کۆمار) هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕاگواستنی هه‌ندێک بۆچوون که‌ ته‌نیا بۆ هاندان و ته‌حریکی ئازه‌ربایجانییه‌کان نووسراون (وه‌ک دۆخی ئێتنیکی هه‌ندێک شاری وه‌ک ماکۆ) و.....

ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وین و هه‌ڵه‌کان ڕاست نه‌که‌ینه‌وه‌، هه‌ر نه‌وه‌کانی دواڕۆژی خۆمان ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ وه‌ک ڕاسته‌قینه‌ وه‌رده‌گرن و مێژوویه‌کی چه‌واشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت که‌ ساغ کردنه‌وه‌ و ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌م ده‌بێت و هه‌ر وا به‌ هه‌ڵه‌ ده‌چێته‌ مێشکی بێگانه‌ هیچ، خۆیشمانه‌وه‌!

هه‌موو که‌سێکی شاره‌زا ده‌توانێ نووسراوه‌کانی ویکیپێدیا ساغ بکاته‌وه‌ و بابه‌تی لێ زیاد بکات.

http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%D8%B2%D8%A8_%D8%AF%D9%85%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D8%AA_%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86_%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86

  

تقطیع کردنی شیعر، کارێکی نه‌هاسانه‌

کاتێک له‌ زانکۆی ئه‌ده‌بی زانستگه‌ی تاران ده‌رسم ده‌خوێند، دوکتۆر په‌رویز ناتل خانله‌ری ده‌رسی کێشی شیعری فارسی پێ ده‌گوتینه‌وه‌. ڕۆژێک فه‌ردێک شیعری له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌ نووسی و ده‌ستی کرد به‌ ته‌قتیع کردنی به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی نه‌هات و پێی نه‌کرا، ئینجا سڕیه‌وه‌ و گوتی شیعرێکی دیکه‌ ده‌نووسم. نووسی و ته‌قتیعیشی کرد.

ئه‌و قسه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌که‌م‌ بڵێم کاتێ نه‌مر سوله‌یمان چیڕه‌ (هێرش) هه‌موو چه‌شنه‌کانی کێشی له‌ شیعری ناو دیوانی نالیدا ده‌ست نیشان و پاشان ته‌قتیع کرد، خزمه‌تێکی به‌رچاوی به‌ ئه‌ده‌بی گه‌له‌که‌مان کرد. ئه‌وه‌ سه‌رجه‌می کاره‌که‌ی کاک سوله‌یمانه‌ که‌ هه‌ر ئه‌وده‌م له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی (گزینگ) بڵاو بوه‌وه‌. یادی به‌خێر بێت!

http://gzing.org/index.php?id=151

 

یه‌که‌م چاپه‌مه‌نی ده‌وره‌یی له‌ کرماشان و سنه‌:

1.     له‌ کرماشان: ڕۆژنامه‌ی 'کرمانشاه'، خاوه‌ن و دانه‌ری 'میرزا احمد خان وزیری معتضدالدوله‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری 'سید هدایت الله‌ فصیح المتکلمین' بوو. له‌ ساڵی 1327 ی کۆچی مانگی که‌ ده‌کاته‌ 1288 ی هه‌تاوی (1909 ی زایێنی) له‌ شاری کرماشان به‌ زمانی فارسی بڵاو بۆته‌وه.[1]

2.     له‌ سنه‌: ڕۆژنامه‌ی 'تمدن'، له‌ 1323 ی کۆچی مانگی که‌ ده‌کاته‌ 1285 ی هه‌تاوی و 1905 ی زایێنی، ئه‌بولقاسم سه‌نه‌نده‌جی ناسراو به‌ مظهرالاسلام به‌ زمانی فارسی ده‌ینووسی و به‌ ژێلاتین کۆپی ده‌کرد، ئینجا له‌ ترسی نه‌یارانی ئازادی شه‌وانه‌ بڵاو ده‌کرایه‌وه‌.[2]

 

نازم حیکمه‌ت

15/1/2015 – ئه‌مڕۆ سه‌د و سێزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌ دایکبوونی شاعیری پێشکه‌وتنخوازی تورکیا 'نازم حیکمه‌ت'ه‌. نازم حیکمه‌ت، که‌ له‌ دونیادا وه‌ک شاعیری تورک ناسراوه‌، به‌ ڕه‌گه‌ز تورک نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو شاکاره‌ شیعرییه‌کانی خۆی به‌ زمانی تورکی خوڵقاند. سه‌مه‌ره‌ی ڕۆژگار ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاره‌ی زمانی تورکی، به‌شێکی زۆر له‌ ته‌مه‌نی خۆی له‌ زیندانه‌کانی ڕژیمی ئه‌تاتورکیدا تێپه‌ڕ کرد و تا مردنیش مۆڵه‌ت به‌ چاپی هیچکام له‌ کتێبه‌کانی له‌ تورکیادا نه‌درا. تاوان؟ کومۆنیست بوون! ئه‌وه ئه‌و‌ سیسته‌مه‌ توتالیتره‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت پێش سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسسلامیی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادیش له‌ هه‌موو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناویندا حکوومه‌تی ده‌کرد و ئێستاش ده‌یکات.

 

گله‌یی له‌ نازم حیکمه‌ت ده‌کرێت بۆچی تیتۆڵێکی له‌ گه‌لی کورد دانه‌دڕیوه‌. بۆ مه‌گه‌ر لاهووتی کرماشانی و میرزاده‌ی عیشقی دایاندڕی؟ خۆ ئه‌وان هه‌ردوکیان کورد بوون. ئه‌وه‌ مه‌کته‌بی ستالینیستی بوو که‌ ئه‌و مرۆڤه‌ چاکانه‌ی چه‌واشه‌ کرد و له‌ ڕێگه‌ی لادان. 'مامۆستا گۆران' ی خۆمان له‌و ناوه‌دا موعجیزه‌یه‌ک بوو که‌ زۆر و که‌م له‌ هه‌مان هه‌ل ومه‌رجدا توانی دوو شووتییه‌که‌ به‌ یه‌ک ده‌ست هه‌ڵبگرێت. مرۆڤ په‌روه‌رده‌ی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و کاروانسالاری چه‌واشه‌کار ده‌توانێت ڕێگا له‌ کاروانێکی دوور ودرێژ بگۆڕێت.

شیعرێکی نازم حیکمه‌ت، ته‌رجه‌مه‌ی خۆمه‌:

 

"کوڕمان نه‌خۆش،

باب له‌ زیندان،

ئه‌تۆش گوڵم!

سه‌ره‌ سه‌رێشه‌داره‌که‌ت

له‌ ناو ده‌ستی ماندووتایه‌

حاڵمان وه‌ک حاڵی دونیایه‌!

 

مرۆڤ، مرۆڤان هان ده‌دات

به‌ره‌ و دوا رۆژێکی رووناکتر

کوڕ حاڵی خۆش ده‌بێته‌وه‌

باوکی له‌ زیندان دێته‌ ده‌ر

ئه‌تۆش گوڵم!

شه‌پۆلی سه‌وزی پێکه‌نین

زه‌ریای زێڕینی چاوه‌که‌ت ده‌شڵه‌قێنێ

حاڵمان وه‌ک حاڵی دونیا ده‌بێت!"

 

شیعری ئه‌حمه‌دی شاملوو به‌ ده‌نگی خۆی و پیانۆی بابه‌ک به‌یات

.... در این سکوت حقیقت ما نهفته‌ است

حقیقت تۆ

ومن ....

http://www.iransong.com/g.htm?alid=5520

 

شیعری چوان

چه‌ند شیعری مامۆستای کوردپه‌روه‌ر، نه‌مر 'ئه‌سه‌د چراغی' به‌ ده‌نگی خۆی:

https://www.youtube.com/watch?v=_Bn11GTohZ8

https://www.youtube.com/watch?v=N-PkS6SYKhQ

https://www.youtube.com/watch?v=bOZDh3XpLw8

https://www.youtube.com/watch?v=ugJzQCwsDPI

 

مورد

'مورد چڕین' بۆ مردوو نه‌ریتێکی کۆنی کوردانی فه‌یلییه‌. من نازانم جگه‌ له‌ ئیلام و کرماشان له‌ کام جوغرافیای کوردستانیشدا موردیان بۆ مردوو چڕیوه‌، دڵنیام ده‌بێ له‌ ناوچه‌ی 'خانه‌قی' و شوێنی دیکه‌ی کوردستانیش باو بووبێت. هه‌روه‌ها نازانم ئایا مورد ته‌نیا بۆ لاو و مێرمنداڵ گوتراوه‌ یان بۆ خه‌ڵکانی به‌ته‌مه‌نیش:

https://www.youtube.com/watch?v=hcxn8mho7qs

 

چه‌مه‌ری

چه‌مه‌ری چڕین بۆ خۆشه‌ویستی له‌ ده‌ستچوو، له‌ ڕابردوودا هه‌ر له‌ ناوچه‌ی ئیلامه‌وه‌ تا ئه‌رده‌ڵان باو بووه‌. سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ کورته‌ بکه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌تا و ناوی خومه‌ینی که‌ ده‌بێ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ گوترابێت چه‌ته‌ی پاسدار و به‌سیجی ڕێ وڕه‌سمه‌که‌یان لێ تێک نه‌ده‌ن. بڕواننه‌ سه‌فی ڕێک و پێکی ژنان و پیاوان، هه‌موو ژنه‌کان چارشێوی ڕه‌شیان به‌ سه‌ره‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌ یه‌کیان که‌ وێده‌چێت به‌ ته‌مه‌ن له‌وانی دیکه‌ پیرتر بێت‌ و ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌کی به‌هێزه‌ بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ له‌ ناو ژنانی کوردی سه‌رده‌می پێش ئێمه‌دا ئه‌و کفنه‌ ڕه‌شه‌ به‌ به‌ری ژنی کورددا نه‌کرابوو و ئه‌و بیدعه‌ته‌ مه‌لاکانی کۆماری ئیسلامی هێنایانه‌ ناوچه و کردیانه‌ باو بۆمان‌. خه‌ڵکه‌که‌ به‌ دوو ڕیز ڕاوه‌ستاون، چه‌مه‌ره‌چڕه‌کان له‌ لایه‌ک وه‌ستاون و خاوه‌ن مردوو له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌ به‌رده‌م ڕیزه‌کاندا دێن:

https://www.youtube.com/watch?v=MyLLdzikxBI

 

هونه‌رمه‌نده‌ 'گاگلی' یه‌ ده‌نگ خۆشه‌کان

ئه‌وه‌ چه‌مه‌ری و مورد چڕین بوو بۆ مردووه‌کان، با ئێستا قسه‌یه‌کیش بۆ زیندووه‌کان بکه‌ین!

گوێ بده‌نه‌ ئه‌م گۆرانییه‌ بن بزوێنانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گاگڵیی مه‌ریوانی، ده‌ستیان خۆش بێت:

 

قادر گاگڵی

https://www.youtube.com/watch?v=Zt8M3Ddjr1E

عومه‌ر گاگڵی

https://www.youtube.com/watch?v=XMeSsWHhjoA

خه‌بات گاگڵی

https://www.youtube.com/watch?v=Xlj-3MFyKec

سه‌یوان گاگڵی

https://www.youtube.com/watch?v=qdp0FGmfKbA

 

قادر و خه‌بات گاگڵی پێکه‌وه‌

https://www.youtube.com/watch?v=tyeQTKVCeUo

 

هه‌ر چوار گاگڵییه‌کان پێکه‌وه! ‌

https://www.youtube.com/watch?v=-yH8koHd54g

 

چاره‌نووسی 'ورده‌ فه‌رمایشت'

له‌ ژماره‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی 'ورده‌ فه‌رمایشت' دا، چاوه‌ڕێی ڕاگه‌یاندنێک بن سه‌باره‌ت به‌ مان و نه‌مانی ستوونه‌که‌


 

[1] .  سلطانی، محمد علی؛ "جغرافیای تاریخی و تاریخ مفصل کرمانشاهان"، جلد اول، موسسه‌ نشر سها، تهران 1374، ص. 333.

[2] .  محه‌ممه‌دیان، ڕه‌حمان؛ وتارێکی بڵاو نه‌کراوه‌.

********************************************

 

ورده‌ فه‌رمایشت (73)

ئه‌نوه‌ر سوڵتانی

 

      ماڵئاوایی

خوێنه‌ری به‌ڕێز

ئه‌وه‌ دوایین به‌شی زنجیره‌ وتاری 'ورده‌ فه‌رمایشت' ه‌ و ئه‌گه‌ر هیچکه‌س بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ کوتوپڕه‌ به‌داخه‌وه‌ نه‌بێت، من خۆم هه‌م!

 ورده‌ فه‌رمایشت چه‌شنێک په‌یوه‌ندی گرتنی من بوو له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانێک که‌ هه‌ندێکیانم ده‌ناسی و زوربه‌یان نا. کۆمه‌ڵگای کورد له‌ هه‌ل و مه‌رجی ئێستا و ئه‌و هه‌موو گێره‌ وکێشه‌‌یه‌ی وا ده‌سته‌و یه‌خه‌ی بۆته‌وه، زۆر سروشتییه‌ ئه‌گه‌ر بایه‌خی ته‌واو به‌ زمانی ته‌نز نه‌دات. ته‌نز زمانی شارییه‌ و فه‌رهه‌نگی گوندی پێشوازیی لێناکات. له‌ ڕاستیشدا کاتێ دوژمن به‌ زه‌قی هاتۆته‌ سه‌ر ماڵت و به‌ دۆشکا و هاوه‌ن کۆبانێت لێ وێران ده‌کات و ژن و کچی شه‌نگالیت به‌ یه‌خسیر ده‌بات و له‌ بازاڕه‌کاندا ده‌یانفرۆشێت، شێخ ڕه‌زا گوته‌نی جێگایه‌ک بۆ 'تعریض' و 'کینایه‌' نامێنێت و خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ به‌ 'صراحت' له‌ بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ بده‌یت.

دیاره‌ ئه‌و 'صراحت' ه‌ش،‌ واته‌ ته‌فسیری سیاسی ڕووداوه‌کانی هه‌فته‌، له‌ توانای مندا نییه‌ و نه‌ لێی ده‌زانم، نه‌پێم خۆشه. بابه‌تی سیاسی له‌ سه‌ر ده‌یان ئێزگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی و سه‌دان ماڵپه‌ڕ و وێبلۆگ و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووک هه‌ن و پێویستێک به‌ من ناکات خۆمی پێوه‌ هه‌ڵواسم! ئێستا به‌خته‌وه‌رانه‌ کورد خه‌ڵکانی پێگه‌یشتووی تێگه‌یشتووی زۆرن و له‌ هه‌موو بواره‌کانیشدا کار ده‌که‌ن، که‌ سیاسه‌تیش یه‌کیانه‌‌.

له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌کایه‌ی ورده‌ فه‌رمایشته‌وه‌‌ تا ئێستا که‌ پێنج ساڵێک ده‌بێت (دیاره‌ به‌ ووچان گرتنێکی پێراره‌وه‌‌)، ئامانجی من بریتی بوو له‌وه‌ی هه‌ندێک بیری کاڵ و نه‌کوڵێو و له‌پڕ به‌ مێشکمدا هاتوو، بنووسمه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر کرا هه‌ڵسه‌نگاندنێکیشیان له‌سه‌ر بده‌م. ده‌مزانی هه‌موو مرۆڤێک له‌ هه‌موو کات و ساتی ژیان و ته‌نانه‌ت له‌ خه‌ونه‌کانشیاندا بیری وا کوت وپڕیان به‌ مێشکدا دێت و تێده‌په‌ڕێ و ده‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ی تۆمار بکرێن. ده‌شمزانی گه‌لێک له‌و بیرانه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا هاوبه‌شن و ئه‌گه‌ر من بتوانم سادقانه‌ تۆماریان بکه‌م، خه‌ڵکانی دیکه‌ش ده‌یانناسنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندێکی نادیار به‌ڵام قورس وقایم له‌ نێوان ئه‌وان و مندا پێک دێت. به‌شێک له‌و بیرانه‌ ته‌نانه‌ت واهه‌یه‌ له‌ کاتی بیستن یان خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانیشدا سه‌ر هه‌ڵبده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ من هه‌واڵه‌ ئاساییه‌کانی ڕۆژانه‌م به‌ بیر وهزری خۆم ده‌خوێنده‌وه و تێکه‌ڵاوی هه‌ستی خۆمم ده‌کردن و ده‌ره‌نجامێکم لێ ده‌رده‌هێنان که‌ تایبه‌ت به‌ خۆم بوون. هه‌واڵه ڕاگه‌یێنراوه‌کانی ناو 'ورده‌ فه‌رمایشت' هه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ بوون که‌ خه‌ڵکانی دیکه‌ش ده‌یانخوێندنه‌وه به‌ڵام تام و چێژێکیان پێدرا بوو،‌‌ که‌ تامی جه‌وهه‌ری قه‌له‌می منیان ده‌دا و له‌ ڕاستیشدا ئه‌و ته‌نزه‌ بوو که‌ ده‌مویست 'ورده‌ فه‌رمایشت' به‌و بناسرێته‌وه‌.

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی سیاسیی کورد به‌ تایبه‌ت له‌ یه‌ک ساڵی ڕابردوودا به‌ ڕاده‌یه‌ک تراجێدیک و ناخۆش بوو که‌ هه‌وڵی من بۆ پاراستنی ئه‌و تام و چێژه‌ ته‌نزئامێزه‌ بێ ئه‌نجام ده‌مایه‌وه‌ و نه‌مده‌توانی بۆ نموونه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی تورکیا بۆ درێژه‌ی شه‌ڕ و وێرانی له‌ ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌مان یان له‌ به‌رانبه‌ر شه‌ڕ و چه‌ند به‌ره‌کی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشوور یان شه‌ڕه‌ دندووکه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زمانی کینایه‌ و ته‌نز به‌کار بهێنم، ناچار وه‌ک ترومبیلی شکاو هه‌ندێک جار له‌ جاده‌م لاده‌دا و ده‌بوومه‌ هه‌واڵده‌رێکی ئاسایی. به‌و شێوه‌یه‌، 'ورده‌ فه‌رمایشت' له‌ ناوه‌رۆکی خۆی خاڵی ده‌بوو و نه‌ من به‌ ئه‌نجامی خوازراوی خۆم‌ ‌ده‌گه‌یشتم، نه‌ خوێنه‌ری هه‌ژاریش ده‌یزانی چی ده‌خوێنێته‌وه‌!

ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه‌ش بدرکێنم که‌ ئاماده‌ کردنی هه‌فتانه‌ی 'ورده‌ فه‌رمایشت' کاتێکی زۆری ده‌گرتم و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ حه‌سره‌تی ئه‌و ناته‌واوییانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان که‌ له‌وێدا ڕه‌نگیان ده‌دایه‌وه‌،‌ کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی شه‌خسیم هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌رگر بوو له‌ خوێنده‌وه‌ی گه‌لێک کتێبی باش که‌ ڕووبه‌ڕووم دانراون و چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌ن. له‌ ئه‌نجامدا هه‌ستم کرد 'پشتم له‌ ژێر باری ئه‌و ئه‌رکه‌دا جده‌و بووه‌' و باش وایه‌ به‌ حیسابی ته‌مه‌نیش بێت، مه‌یدان بۆ بیری تازه‌تری لاوه‌کان چۆڵ بکه‌م. ئینجا قفڵێکم له‌ دووکانی 'ورده‌ فه‌رمایشت' دا و ڕۆیشتم!

http://s1.hubimg.com/u/3871278_f260.jpg

هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێ و ڕه‌سمی قفڵ لێدان، شیعری 'نصرت رحمانی' شاعیری ئێرانی ده‌ڵێمه‌وه‌ که‌ گوتی: "قفل یعنی که‌ کلید، قفل یعنی که‌ کلیدی هم هست!". ده‌رگای ته‌نز ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی کاتیش دابخرێت، له‌ دواڕۆژێکی ڕووناکتردا ده‌کرێته‌وه‌، دیاره‌ کلیلی ده‌رگا به‌ده‌ست منه‌وه‌ نا‌بێت، به‌ڵام گه‌لی کورد نابێ 'کلیلدار' ی که‌م بێت!

http://previewcf.turbosquid.com/Preview/2014/05/26__05_08_43/keyB.jpg4c718207-b50f-4603-91e5-3e79cebfb976Larger.jpg

ماڵی ئێوه خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ورده‌ فه‌رمایشت ئاوا! سپاسی زۆری ئه‌و براده‌رانه‌ ده‌که‌م که‌ بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌کان یارمه‌تییان ‌دام. سپاسی گه‌لێک زۆری کاک نادر فه‌تحی و کاک خه‌لیل غه‌زه‌لی ده‌که‌م که‌ هه‌موو کاره‌ ته‌کنیکییه‌کان و ئاماده‌ کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی زنجیره‌که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا کۆتایی له‌ ئه‌ستۆ ئه‌وان بوو، هه‌روه‌ها سپاسی زۆری کاک عه‌تا موفتی ده‌که‌م که‌ چه‌ند زنجیره‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ورده‌ فه‌رمایشتی له‌ سه‌ر فه‌یسبووکه‌که‌ی خۆی دانا.

هه‌ر چۆنێک بێت، وا چرای 'ورده‌ فه‌رمایشت' کووژایه‌وه‌، چرای کورد ڕۆشن!

 

کۆبانێی ئازاد

26/01/2015 – ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ڕاونانی چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ شاری قاره‌مانی کۆبانێ ڕاگه‌یێنرا. وه‌ک هه‌موو کوردێکی دیکه‌ و وه‌ک هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان به‌و هه‌واڵه‌ سه‌رخۆش بووم. یادی ئه‌و کچ و کوڕه‌ شه‌هیده‌ نازدارانه‌مان به‌خێر بێت که‌ ئه‌و تابڵۆ شاکاره‌ به‌ خوێنی ئه‌وان کێشرا. هیوادارم شه‌ڕڤانه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و پێشمه‌رگه‌ی باشوور وریای ئه‌وه‌بن چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ فیتی حکوومه‌تی بێ پڕه‌نسیبی تورکیا نه‌گه‌ڕێنه‌وه ‌ و کاره‌ساتی نوێ نه‌خوڵقێنن.

کورد زیندووه‌!

 

Partî ű kesayetiyęn kurd, azadkirina Kobanę pîroz kirin

Nűçeya rizgarkirina Kobanę ji destę çekdaręn DAİŞę, li Cîhanę deng veda ű gelek partî, serkirde ű kesayetiyan kęfxweşiya xwe li hember wę pęşhatę nîşan da.

Di vę çarçoveyę de Hevseroka Partiya Yekîtiya Demokratîk Asiya Ebdull jî derbarę azadkirina Kobaniyę destnîşan kir, helbet ev serketin cihę kęf ű coşeke mezin e ji bo gelę kurd. Gelę kurd ę li çar parçeyęn welat ű li diasporayę di dema vę berxwedanę de Kobanę bi tenę nehiştin. Ciwanęn kurd ęn çar parçeyan, hęzęn demokratîk çi tirk, çi ereb ű çi jî ji welatęn din dilę wan li Kobanę lę da. Di eniyęn berxwedanę de kurd, tirk ű ereb bi hev re li hemberî van çeteyan şer kirin ű tevli karwanę şehîdan bűn. Gelę me deriyęn mala xwe bi xwişk ű birayęn xwe yęn Kobanę re vekirin ű pariyę nanę xwe bi wan re parve kirin.

Pisporęn Rojhilata Navîn Haluk Gerger serketina Kobanę ji ANF’ę re nirxandin ű dan zanîn ku ev serketina Kurdan ne tenę ji bo Rojhilata Navîn ji bo hemű raya giştî ya cîhanę bűye moral. Gerger  bi lęv kir ku sedsala 21’ę ku hem di aliyę ked ű hem jî di aliyę gel de bi morelek xerab destpę kir, bi serketina Kurdan a li Kobanę re moral bilind bűne. Bulut jî destnîşan kir ku ev serketin hilweşîna hemű polîtîkayęn Tirkiyeyęn der barę Kobanę, Kurdan ű Sűriyeyę de ye.

Komîteya Ręveber a PKK'ę bi daxuyaniyeke nivîskî azadkirina Kobanę pîroz kir. PKK'ę di daxuyaniya xwe de got, "Ęrîşa çekdaręn DAIŞ'ę yęn faşîst ęn bűne belayę serę gelęn Rojhilata Navîn, ku ji 15'ę Îlona 2014'an ű pę ve destpę kir, bi berxwedaneke lehengî hat tękbirin, bi pęşengiya hęzęn YPG/YPJ'ę, berxwedana lehengiya dîrokî ya 135 rojan a gelę me, dostęn me ű hemű hęzęn demokratîk gihaştiye serketinę. Ev serketin serketineke mezin e ku ji niha ve cihę xwe yę di dîrokę de girtiye.

Serokę Heręma Kurdistanę Mesűd Barzanî jî di 26ę vę mehę de peyama pîrozbahiyę weşand ű diyar kir, rizgarkirina bajarę Kobaniyę, dilę gelę kurd ű hemű azadixwazan şa kir ű got:” Ez pîrozbahiyę li gelę kurd dikim, ew serkeftina mezin a hemű gelę kurde, serkeftina mirovahiyę li hember hovîtiya terorîstan e”. 

Fermandariya Tabűręn Şems El-Şemal yęn girędayî Tugayęn Fecir El-Huriyę ya Artęşa Azad de  jî azadkirina Kobanę bi hevkariya navbera hęzęn wan, YPG/YPJę ű pęşmergeyęn Kurdistanę pîroz kir ű got:“Di ręze serketinęn dîrokî ku lehengęn Şems El-Şemal ű hęzęn YPG/YPJ’ę, Pęşmerge ű hemű tabűręn şoreşgerî ęn Kobanę li dijî DAIŞ’ę di 134 rojan de pęk anîne, bi rizgarkirina Kobanę bi encam bű ű bajar ji qiręjiya çeteyęn DAIŞ’ę hate paqijkirin.”

Hevseroka KCD’ę Selma Irmak, parlamenteręn HDP’ę Îbrahîm Ayhan, Îbrahîm Bînîcî, Faysal Sariyildiz, Kemal Aktaş, Ayla Akad Ata, Sabahat Tuncel, Nursel Aydogan,  parlamentera berę Ewropayę Feleknas Uca ű komek ręveberęn DBP’ę, di Deriyę Sînor ę Murşîtpinarę re derbasî Kobanę bűn ű pîrozbahî li rayedaręn Kantona Kobanę kirin.

NRTوێنه‌: ماڵپه‌ڕی

 

زه‌لزه‌له‌ی سیاسی له‌ یۆنان

26/01/2015 - یۆنان له‌گه‌ڵ مێژوو بێگانه‌ نییه‌، خه‌ڵکی یۆنان ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه‌ مێژوویان نووسییه‌وه‌. حزبی چه‌پی ڕادیکاڵی سیرێزا و ئالکسیس سیبراس - ڕێبه‌ره‌ بوێره‌که‌ی، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا سه‌رکه‌وتن و شاخی تیژی سه‌رمایه‌داریی ڕۆژئاوا له‌وێ شکا. یۆنان ته‌نیا نییه‌، ئه‌و تارماییه‌ی وا مارکس له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا به‌ سه‌ر ئوروپاوه‌ی ده‌بینی ئێستا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و به‌ تان و پۆی کۆمه‌ڵگادا گه‌ڕاوه‌. زۆرێک له‌و به‌ڵێنانه‌ی وا ئاڵمانیا به‌ خه‌ڵکی ناو حه‌وزه‌ی یورۆی دابوو به‌ ڕاست ده‌ر نه‌چوون و له‌ ئیسپانیا، پورته‌قال، ئیتالیا، ئیرله‌ندی خواروو و ته‌نانه‌ت له‌و ڕووسیایه‌ی وا له‌ ماوه‌ی 20 ساڵ ته‌جروبه‌ی سه‌رمایه‌داریدا زیاترین ملیاردره‌کانی جیهانی تێدا په‌روه‌رده‌ بووه‌‌، بێکاران و هه‌ژاران وه‌ده‌نگ هاتوون و ده‌نگی کرێکاران گه‌لێک به‌رزتر له‌ جارانه‌. هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوو سێ ساڵی دادێی وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌ک پێشوو نابێت. له‌ هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا، حزبه‌ چه‌په‌کان پێویستیان به‌ به‌رنامه‌ی ڕۆژین کراو و ڕێبه‌رایه‌تی لێزانی خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ڵامده‌ری خواستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بن و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌ون. ئێمه به‌ دڵنیایی‌ له‌ ده‌یه‌ی دووهه‌م و سێهه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا شایه‌دی گۆڕانکاریی زیاتر ده‌بین له‌ ئیداره‌ی سیسته‌می ماڵیی جیهانیدا.

 

شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ کۆمه‌ڵ

ماوه‌یه‌که‌ دیسان گرژی که‌وتۆته‌ نێوان حزبه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌ و هه‌ندێکیان به‌ هه‌ڵخلاندنی بێگانه‌ی دوژمن، دژ به‌ یه‌ک وه‌ستاون. بیرم له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌هاییه‌کان ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه‌ بڵاو و په‌ڕاگه‌نده‌ن.

ئه‌وان به‌ هه‌ڵبژاردنی بێ فێڵ و نهێنی، ئه‌ندامانی 'بیت العدل' واته‌ ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جیهانیی به‌هائیان،  ده‌ست نیشان ده‌که‌ن و هه‌ڵبژێرراوه‌کان بۆ ماوه‌ی دیاری کراو 'بیت العدل' به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. بیت العدل له‌ ڕاستیدا په‌رله‌مان، یان کابینه‌ و ده‌وله‌تی به‌هائیانه‌. هه‌موان به‌ شێوه‌ی دیمۆکراتییانه‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و له‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ڕازین، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێکی هه‌ڵبژێرراو ئه‌رکی خۆی به‌ باشی به‌ڕێوه‌ نه‌برد له‌ هه‌ڵبژاردنی دواییدا ده‌نگی پێناده‌ن. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌ کێشه‌ی ئه‌م به‌ش و ئه‌و پارچه‌ و ئه‌و زمان و ئه‌و ڕه‌نگ هه‌یه‌ نه‌ جیاوازیی حزبی، ئه‌گه‌ر تاکه‌کانیشسه‌ر به‌ لایه‌نێکی تایبه‌ت بن، شوێن دانانێته‌ سه‌ر کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.

بڵێی ئێمه‌ له‌ داهاتووی یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی کوردستاندا نه‌گه‌ینه‌ ئه‌نجامێکی دیموکراتییانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خاک و وڵاته‌که‌مان؟ دیاره‌ جیاوازییه‌کان ده‌بێ به‌رچاو بگیرێت.

 

ڕوویه‌کی چه‌په‌ڵی دیکه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی

به‌رنامه‌ی په‌نجه‌ مۆر- به‌شێک له‌ قسه‌کانی کاک محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان: "کاتێ که‌ دوژمن به ‌دیل ده‌گیرا، ته‌داوی ده‌کرا به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ پێشمه‌رگه‌ی بگرتایه‌، ده‌یکوشت!" من زمانم لاڵه‌ له‌ ته‌فسیری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ چه‌په‌ڵه‌‌داشتێک بنووسم، ئێوه‌ ده‌توانن هیچ بڵێن‌؟

 

دووی ڕێبه‌ندان

هه‌فته‌ی پێشوو، به‌شداریی به‌رنامه‌ی 'ڕاوێژ' ی ڕێزدار حه‌سه‌نی قازیم کرد له‌ سه‌ر 'ستێرگ تی ڤی' که‌ تایبه‌ت بوو به‌ 69 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان. من پێشتریش له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ندا هه‌بووه‌، که‌سایه‌تییه‌کی شاره‌زای بواره‌که‌یه‌ و زۆریش پێوه‌ی ماندووه‌‌، ده‌ستی خۆش بێت. ئه‌وه‌ به‌رنامه‌که‌یه‌ به‌ ده‌نگ و به‌ نووسرا‌وه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=BRxkV9cI6pQ&feature=youtu.be

 

http://ruwange.blogspot.be/2015/01/blog-post.html

 

 

یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو باڵی حزبی دیموکرات

له‌ سه‌ر خواستی ڕێزدار ناسر بابایی بۆچوونی خۆم سه‌باره‌ت به‌ پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ یان نه‌گرتنه‌وه‌ی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ربڕی. ئه‌وه‌ بۆچوونه‌کانمه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=pOJD3p28tv8

 

نییه‌تی کاک ناسر و هاوکاره‌ به‌ڕێزه‌کانی دیاره‌ نییه‌تێکی خێره‌ به‌ڵام هیوادارم کارێکی به‌ په‌له‌ و بێ ئاماده‌ سازی نه‌بێت. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ بۆچوونی که‌سایه‌تی سیاسی کورد ڕێزدار 'مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌لی' یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان بابه‌ت. ئه‌گه‌ر له‌ سیاسه‌تدا بکرێ که‌سایه‌تی 'پیرۆز' هه‌بێت، به‌ بۆچوونی من، مامۆستا یه‌کیانه‌ و ئه‌و قسانه‌ی لێره‌دا ده‌یکات حاسڵی ته‌مه‌نێک خه‌بات و کاری ڕاسته‌وخۆی سادقانه‌یه‌ له‌ ناو حزبدا، به‌ پێچه‌وانه‌ی من که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حزبم و ته‌نیا هه‌ستێکی تاکه‌که‌سی و بێ ئاگا له‌ ڕه‌وتی کاره‌کان ده‌رده‌بڕم:

http://www.peshmergekan.com/kurdish/pdki/jwebunawe/5487-juwebunewe

 

کتێبێکی باش

له‌ ڕۆژانی رابردوو‌دا کتێبی فارسیی "در تیررس حادثه‌ - زندگی سیاسی قوام السلطنه‌" نووسینی 'حه‌مید شه‌وکه‌ت'م خوێنده‌وه‌. کتێبه‌که‌  وردبینانه‌ و دوور له‌ لایه‌نگری یان دژایه‌تی نووسراوه‌. ده‌وری قه‌وام له‌ په‌یوه‌ندی شۆڕشی جه‌نگه‌ڵ له‌ گێڵانی 1300 و حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان و کۆماری کوردستان له‌ ساڵی 1324 دا گه‌لێک گرنگه‌. ئه‌و دوو ڕووداوه‌، ماوه‌ی 24 ساڵیان نێوانه،‌ به‌ڵام له‌ هه‌ردوو مه‌جالدا قه‌وام سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێران بووه‌ و هه‌ردووجاریش له‌ ئه‌نجامی وتووێژه‌کانی ئه‌و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سۆڤیه‌ت، سوپای ڕووس ئێرانی به‌جێ هێشتووه‌ و پشتی شۆڕشه‌کانی چۆڵ کردووه، شۆڕشه‌کانیش به‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌و پشت چۆڵ کردنه‌ هه‌ره‌سیان هێناوه‌!

من له‌ ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌ و کتێبی 'فراز و فرود فرقه‌ دمکرات آذربایجان'‌‌ نووسینی جه‌میل حه‌سه‌نلی دا هه‌ندێک پرسیاری گرنگم له‌مه‌ڕ کۆماری کوردستان له‌ لا دروست بووه‌. بۆ نموونه‌، ده‌مه‌وێت‌ بزانم ئایا بڕیاری ده‌فته‌ری سیاسی حزبی کومۆنیستی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی له‌ هاوینی ساڵی 1324 دا، به‌ ئامانجی 'هاندانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له‌ ئازه‌ربایجان و ئوستانه‌کانی باکووریی ئێران' بوو‌ (وه‌ک حه‌سه‌نلی ده‌نووسێت)، یان ''هاندانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له‌ ئازه‌ربایجان و شاره‌کانی باکووریی ئێران' (که‌ شه‌وکه‌ت وا ده‌ڵێت)؟

ئه‌و جیاوازییه‌ به‌ ڕواڵه‌ت بچووکه‌ به‌ڵام‌ له‌ په‌یوه‌ندی کۆماری کوردستاندا گه‌لێک گرنگ ده‌بێته‌وه‌. به‌ باوه‌ڕی من، یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی نه‌یده‌ویست ده‌ست له‌ سنووربه‌ندیی نێوان ئوستانه‌کانی ئێران وه‌ربدات وه‌ک چۆن له‌ شۆڕشی گێڵاندا ده‌ستی بۆ مازه‌نده‌ران نه‌برد یان له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازه‌ربایجاندا ده‌خاله‌تی له‌ ئوستانی کوردستان نه‌کرد. ئه‌گه‌ر له‌ بۆچوونه‌که‌مدا ڕاست بم که‌ زۆر به‌ قورس و قایمی له‌ سه‌ری ده‌وه‌ستم، ئه‌و ده‌م ئاکام وه‌رگرتنه‌که‌شم ده‌توانێ ڕاست بێت، که‌ یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی نه‌یده‌ویست ئوستانی ناسراو به‌ ئازه‌ربایجان دوو له‌ت بکات و حکوومه‌تێکی ئازه‌ری و حکوومه‌تێکی کوردییان تێدا دابمه‌زرێنێت؛ ئه‌گه‌ریش به‌ کرده‌وه‌، کۆماری کوردستان سه‌ری هه‌ڵدا، خواستی مێژوویی گه‌لی کورد و پێداگریی ڕێبه‌ره‌کانی وه‌دییان هێنا، نه‌ک فه‌رمانی که‌سێک و جێگایه‌ک و هێزێک. باوه‌کوو حزووری ئه‌و هێزه‌، زه‌مینه‌ی بۆ خوڵقانی ئاماده‌ کردبێت.  

هه‌ردوو کتێبه‌که‌ی حه‌مید شه‌وکه‌ت و حه‌سه‌نلی له‌ بۆچوونه‌کانیاندا پشتیان به‌ کتێبێکی ئینگلیزی به‌ستووه‌، که‌ له‌ خواره‌وه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌نووسم. خۆزیا هیممه‌تدارێک وه‌ریبگێڕایه‌ته‌ سه‌ر کوردی. کتێبه‌که‌ ناوی 'باقرۆف و سیاسه‌ته‌کانی سۆڤیه‌تی له‌ ئێرانی ساڵانی 1939 تا 1946' ه‌ و تێیدا دوو ئه‌جێندا و ئامانجی جیاوازی مۆسکۆ و باکۆ له‌مه‌ڕ ئازه‌ربایجانی ئێران به‌ به‌ڵگه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌‌:

 

Fernande Beatrice Sheid, “Bagirov and Soviet Policies in Iran”, Yale Publications, 2000

 

زمانی کوردی و وشه‌ی بێگانه‌

ئه‌و ده‌مارگیرییه‌ی وا لای هه‌ندێک ڕووناکبیری کورد هه‌یه‌ و ده‌ره‌تان ناده‌ن ته‌عبیراتی فه‌لسه‌فی و زانستی له‌ زمانی عه‌ربی وه‌ربگیرێت، زمانه‌که‌مانی نوقسان کردووه‌ و ئه‌رکی په‌یوه‌ندیگرتنی به‌ڕێ وجێ و ئه‌مڕۆیانه‌ی له‌ ده‌ست سه‌ندووه‌- ئه‌رکێک که‌ ئه‌گه‌ر تاکه‌ ده‌ره‌نجام نه‌بێت، یه‌ک له‌ گرنگترین ده‌ره‌نجامه‌کانی زمانه‌. من به‌ هۆی ئیش وکارمه‌وه‌ ڕۆژانه‌ خه‌ریکی وه‌رگێڕانم له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ سه‌ر کوردی، یان به‌ پێچه‌وانه‌. زمانه‌که‌مان توانای که‌مه‌ بۆ گه‌یاندنی زۆرچه‌مکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فیکریی. به‌و زمانه‌ په‌تییه‌ی وا قسه‌ی ڕۆژانه‌ی پێده‌که‌ین یان ڕۆژنامه‌ی پێده‌نووسین، ناکرێ فه‌لسه‌فه‌ی ئیشراق و بیری‌ قووڵ  یان ده‌سکه‌وتی نوێی زانستیی له‌ خاوه‌ن بیرانی ڕۆژئاواییه‌وه‌ ڕابگوێزیته‌ ناو جیهانی فیکریی لاوه‌کان و خوێندکاره‌کانمانه‌وه‌.

ڕه‌مزێکی سه‌رکه‌وتوویی شیعری نالی و مه‌لای جزێری و مه‌حوی و مه‌وله‌وی له‌وه‌دایه‌ که ئه‌وان‌ بێ ده‌ربه‌ست بوون سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ و ته‌عبیری خوازراوی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت فارسیش وه‌ک چۆن حافز و سه‌عدی سڵیان له‌ وه‌رگرتنی ته‌عبیراتی عه‌ره‌بی نه‌ده‌کرده‌وه‌ و وشه‌ عه‌ره‌بییه‌کانیان ده‌کرده‌ وشه‌ی خۆماڵیی فارسی. بۆ ئه‌وان نه‌فسی په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر گرنگ  بوو‌ نه‌ک که‌ره‌سه‌ی په‌یوه‌ندیگرتنه‌که‌.

به‌ کورتی، باشووری کوردستان که‌ ده‌سه‌ڵاتی حکوومیی نه‌ته‌وه‌یی تێدا دامه‌زراوه‌، پێویسته‌ به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌ ده‌نا له‌ درێژه‌ی بارودۆخی ئێستادا ده‌بینه‌ خاوه‌نی زمانێکی پاکرده‌ی کوردی که‌ ته‌نیا قاڵب و فۆڕمه‌ و ناوه‌رۆکی نییه‌ و به‌ کیلۆمه‌تر له‌ بیری قووڵی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م دووره‌ و وه‌ک جزیره‌یه‌کی تاک له‌ به‌حری پڕشه‌پۆلی بیری زانستیدا ته‌ریک که‌تۆته‌وه‌. هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌وڵدانێک بۆ پاگژ کردنی زمان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ سه‌ره‌کییه‌ گرنگه‌ی له‌به‌ر چاو نه‌بێت، کاره‌ساتی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

 

سه‌نتێزێکی سه‌مه‌ره‌!

هه‌ڵخلاندنی خه‌ڵک له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌ سیاسییه‌ ئیرتیجاعییه‌کانه‌وه‌، شتێکی تازه‌ نییه‌، به‌ڵام هه‌ندێک جار کاره‌ فه‌رمایشتییه‌کان گاڵته‌جاڕی سه‌یری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.

'محمد قوچانی' سه‌رنووسه‌ری ڕووناکبیری ڕۆژنامه‌ی فارسی زمانی 'مردم امروز' ی ئێران بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به‌ تیرۆره‌کانی پاریس و ڕووداوی هه‌فته‌نامه‌ی فوکاهی 'شارلی ئه‌بدو' نووسیوه‌ به‌ڵام پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌، مه‌لاکانی ئێران ڕۆژنامه‌که‌یان داخستووه‌ و خۆیشیان خستۆته‌‌ زیندان.

ئێستا گوایه‌ خه‌ڵکی شاری 'قوچان' له‌ خۆراسان، که‌ ناوی 'محمد قوچانی' ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شاره‌، تێگرافیان بۆ خامنه‌یی ناردووه‌ و داوایان لێکردووه‌ به‌ ئیداره‌ی سه‌بتی ئه‌حواڵ فه‌رمان بدات ناسناوی 'قوچانی' له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ هه‌ڵبگرن و وه‌ک سزادانێک بیکه‌نه‌ 'شارلی ئه‌بدو'!

من که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌م بیست، ئافه‌رینم گوت به‌ مێشکی ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ی وا پێشنیاره‌که‌ی کردووه‌. ئه‌گه‌ر خامنه‌ییش وه‌ک ئه‌و عاقڵ و تێگه‌یشتوو بێت و فه‌رمانی جێبه‌جێ کردنی کاره‌که‌ بدات، ئیتر ناوی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ لێره‌‌ به‌دواوه‌ ده‌بێته‌ 'محمد شارلی ئه‌بدو'. بیری لێ بکه‌نه‌وه‌، محه‌ممه‌د شارلی ئه‌بدوو! واته‌ له‌ کێشه‌ی نێوان شارلی ئه‌بدوو و محه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ردا سه‌نتێزێک دروست ده‌بێت که‌ هه‌ر دوو دیارده‌ پێکه‌وه‌ ئاشت ده‌کاته‌وه‌ و لای یه‌کتریان داده‌نێت، ئاو و ئاگر پێکه‌وه‌ ده‌حاوێنه‌وه‌ و کێشه‌ی نێوان ئازادی قه‌له‌م و مه‌لا ڕیش خه‌نه‌ییه‌کانیش نامێنێت! ئاشتی و برایه‌تیش باڵ ده‌کێشێته‌ سه‌ر هه‌موو جیهان، ده‌وله‌تی ئیسلامی عیراق و شام، که‌ بوون و ژیانی به‌و ناکۆکی و ناته‌باییانه‌یه‌، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، ڕیشداره‌ ئوروپاییه‌کانیش وا چووبوون له‌ کۆبانێ و شنگاڵ هه‌ندێک سه‌ر به‌دیاری ببه‌نه‌وه‌ وڵاته‌که‌یان، به‌ ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵی خۆیان. چه‌پکێک گوڵ و چه‌پکێک نێرگز، مه‌رگی هیچکه‌س جگه‌ له‌ مه‌لاکان نه‌بینین هه‌رگیز!

 

که‌له‌به‌ری چینایه‌تی

85 که‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا سه‌رجه‌م یه‌ک تریلیۆن دۆڵاریان سه‌رمایه‌ هه‌یه‌ که به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی 3 ملیار و نیو خه‌ڵکی وڵاتانی هه‌ژار؛ جا هه‌ر بڵێ کێشه‌ نه‌بێت و شه‌ڕ نه‌بێت!‌

http://www.bbc.co.uk/persian/business/2014/10/141015_an_wealth_rich_report_credit_suisse

 

شه‌ڕڤانانی 'گورکه'‌ له‌ بریتانیا

'گورکه'،‌ یان 'گرکه'،‌ ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ خاوه‌ن ئه‌زموونانه‌ بوون که‌ سوپای ئینگلیز ڕاهێنانی پێده‌کردن و ده‌یناردن بۆ شه‌ڕی نه‌یارانیان له‌ ئاسیا و ئه‌فریقا. به‌شێکی زۆری شه‌ڕی ئینگلیز له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموودئ نه‌مریش هه‌ر ئه‌و سوپایه‌ بۆی کردن.

سوپاکه‌ وابزانم ئێستاش هه‌ر ماوه‌، به‌ڵام به‌شێک له‌ پیر و به‌ ساڵاچووانیان مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ له‌ بریتانیایان پێدراوه‌ و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان له‌ شاری ئاشفردی ناوچه‌ی کێنت جێگر کراون. من ڕۆژانه‌ ده‌یانبینم. تایبه‌تمه‌ندییان ئه‌وه‌یه‌ مێرد له‌ پێشه‌وه‌ ده‌ڕۆن و ژنه‌کانیان دوو هه‌نگاو به‌شوێنیاندا ڕێگه‌ ده‌بڕن، هه‌رگیز نه‌مدیوه‌ ژن و پیاوێکیان شان به‌ شانی یه‌کتر بڕۆن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌گه‌نه‌ شوێنێک و پیاوه‌که‌ ڕاده‌وه‌ستێت، ژنه‌که‌ش ڕاده‌وه‌ستێت به‌ڵام له‌ دووره‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ گوناح بێت‌!

بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژ ئاوا بن، بڵێی به‌ شه‌و چ بکه‌ن!

 

هۆ گه‌لی ده‌ موسوڵمان، چیتر له‌ مردن مه‌ترسن!

'کفنی دژی عه‌زابی قه‌بر' له‌و مامۆستا ده‌م به‌ پێکه‌نینه‌‌‌ بکڕن و به‌ هێمنی سه‌ر بنێنه‌وه، منیش له‌ ڕێی خودادا یاسینه‌که‌تان بۆ ده‌خوێنم! ئه‌گه‌ر ئاگاتان لێ نییه‌، باش وایه‌ جه‌نابی 'ئه‌حمه‌د خۆجه‌'ی تورک‌ بناسن که‌ گارانتی کاره‌که‌ ده‌کات و کفنتان به‌ شه‌رتی چه‌قۆ پێده‌فرۆشێت!

به‌ڵام قسه‌ی خۆمان بێت ئه‌گه‌ر هات و کفنه‌که‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌د کاری نه‌کرد و به‌رگه‌ی گورزی‌ ئاسنی 'نه‌کیر'ی نه‌گرت یان به‌ یه‌که‌م شه‌قی 'مونکیر' دڕا، که‌س هه‌یه‌ له‌ ژێر ئه‌و هه‌موو خاکه‌وه‌ سه‌ر به‌رز بکاته‌وه‌ و بڵێ هۆ ئه‌حمه‌د خۆجه‌ی فێڵباز وه‌ره‌ پاره‌که‌م بده‌وه‌؟ با ڕوونی بکه‌مه‌وه‌:‌ من به‌رپرسی قه‌ڵب بوونی کفنه‌که‌ نیم و گارانتی ئاکاری ئه‌و دوو دێوه‌زمه‌یه‌ی ناوقه‌بره‌شم پێناکرێت!

ئه‌ردۆغان غوولی ئیرتیجاعی ئایێنی له‌ قه‌فه‌ز هێناوه‌ته‌ ده‌رێ و خستوویه‌ته‌وه‌ گیانی خه‌ڵکه‌که‌؛

زیندوو بوونه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی که‌لتوورێک له‌ غاری که‌هفی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا‌، ده‌بێ‌ چاڵی 'جه‌مکه‌ران' یشی هه‌بێت و کفنی ئه‌حمه‌د خۆجه‌ش!

http://www.iranglobal.info/node/42297

 

هه‌ڵپه‌ڕکێی پیاوانه‌ی مه‌ریوانی

ستوونی سه‌ره‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێ له‌ هه‌موو جیهاندا ژنه‌. ئه‌ندامی ژن بۆ سه‌ما کردن نه‌رم و له‌بارتره‌ تا هی پیاو، زه‌وق و شه‌وقی سه‌ماش له‌ ژندا زیاتره‌ تا پیاو.

به‌ داخه‌وه‌ تاعوونی مه‌لاکانی ئێران که‌ هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی کورده‌واریی ته‌نیوه‌ته‌وه‌، ده‌ستی به‌و هونه‌ره‌ ڕه‌سه‌نه‌ی کوردیش گه‌یشتووه‌ و له‌ هه‌رکوێ توانیبێتی هه‌ڵاواردن و جیاوازیدانانی زاڵ کردووه‌ به‌ سه‌ریدا.

یه‌ک له‌ ئه‌نجامه‌ گڵاوه‌کانی سیاسه‌تی مه‌لاکان، نه‌هێشتنی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک، واته‌ هه‌ڵپه‌ڕینی نه‌ریتیی کچ وکوڕ پێکه‌وه‌یه‌. چه‌ته‌ی مه‌لاکان واته‌ پاسدار و به‌سیجی له‌ شار و گوندی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (داره‌ده‌سته‌کانیشیان له‌ باشوور!)، به‌رگرن له‌ هه‌ڵپه‌ڕینی ژن و پیاو پێکه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و دواکه‌وتووییه‌دا به‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌کان، پیاوان به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ چه‌ند شێوه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌کیان داهێناوه‌ که‌ پڕن‌ له‌ جووڵه‌ و حه‌ره‌که‌تی توند و تیژ و دانیشتن و هه‌ستانه‌وه‌ و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ نه‌رم و نیانیی‌ سروشتیی هه‌ڵپه‌ڕکێ‌ دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌ و زیاتر بوونه‌ته‌ بابه‌تێکی ڕه‌زمی و وه‌رزشی ئه‌ویش وه‌رزشی توندی پیاوانه‌! سه‌یرێکی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بکه‌ن و بزانن مه‌لاکان چییان به‌ سه‌ر هونه‌ره‌که‌مان هێناوه‌. هه‌ر ئه‌و داهێنان و نوێخوازییه‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌شداریی هه‌ردوو جێنده‌ری ژن و پیاو بوایه‌ شاکارێکی جوانی لێ ده‌رده‌هات، که‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا وا نییه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=m2v9Ki3wN7g

 

 

شانامه‌ی کوردی

به‌ هه‌وای هۆره‌ی جافی، به‌ ده‌نگی مامۆستا فه‌رامه‌رز بابایی:

https://www.youtube.com/watch?v=4VTulxJBri0

 

خه‌ج و سیامه‌ند

به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عیسا به‌رواری:

https://www.youtube.com/watch?v=ygVFaqZUTZc

 

گۆرانییه‌ک به‌ ده‌نگی ئه‌ڵماس خان و حه‌سه‌ن جزێری

ئه‌ڵماس خان، ئامۆزای مریه‌م خانی نه‌مره‌:

https://www.youtube.com/watch?v=mqeniZ4Vgrw

 

گۆرانی 'خاڵه‌ی ڕێبوار' به‌ ده‌نگی سێ هونه‌رمه‌ندی نه‌مری کورد

حه‌سه‌ن زیره‌ک:

https://www.youtube.com/watch?v=WGuTFDZy6n4&feature=related

 

ڕه‌فیق چالاک:

https://www.youtube.com/watch?v=k4VjQNU1ahY&feature=related

 

جه‌مال موفتی:

https://www.youtube.com/watch?v=7ToSSY4F7Do&NR=1

 

 

ماڵی هه‌موولایه‌کتان ئاوا!