خۆشناو مەریوانی


ئاوهەی لەدایک بووین و ئاوهەی دەژین.

 

هاورێیانی خۆشەویست، ماڵپەری رۆژهەڵاتی/ بۆکانی دڵگیر.
داوای بیۆگرافیتان کردبووم، تا بەخوێنەرانی بەرێزی ماڵپەرە شیرینەکەتان بمناسێنن.
مامۆستا هێمن هەرچەندە لەتاریک و روون دا هێژێت: باشترین کەس خۆتی بیۆگرفی خودی خۆت بنوسیتەوە بەڵام،
من هەرگیز کەیفم بە باسی بیۆگرافی خۆم نەکردووە، بە دەلیلی ئەوەی بیۆگرافای خۆم وەک زۆربەی بیۆگرافای تاکی کوردی خەماوی ئەم دنیایەی هەموومان بەزۆرەمللێ تێیدا دەژین وایە.
لەدایک بووی بەهاری ١٩٥١ سەدەی پێشووم، لە خێزانێکی چوار خوشک و پێنج برای لە یەک دایک و باوک لە دایک بووین.
نازناومان مەریوانییە، باوکم بەهۆی قات و قری جەنگی جیهانییەوە لە تەمەنی چوار ساڵێوە، لە مەریوانەوە بۆسلێمانی ئاوارە و جێنشین بووە، لەگەڵ کچێکی دانیشتووی سلێمانی لە تەمەنی سی٣٠ ساڵیدا ١٩٤٦ دا هاوسەر گیریکردووە.
دایک وبابم زۆر کەیفییان بە خوێندەواری هاتووە، بۆیە هەموو خوشک و براکانم قوتابخانەیان تابینەقاقاکەی بەرنەداوە.
لە ساڵی ١٩٥٧ ی زاینی خراومەتە قوتابخانەی فەیصەلیە لە سلێمانی، لەساڵی ١٩٧٠ دا قوتابخانەی ئامادەیم لە ئامادەی سلێمانی تەواو کردوومە. لە شاری بەغداد بەکالۆرێۆس لە کۆلۆژی فیزیا وەرمگرتووە.
ساڵێک لە ناوچەی سلێمانی مامۆستای فیزیا بووم. لە ترسی راورووتی پارتی بەعسی فاشی مەجبوور بووم بەجێی بهێڵم، پاشان ماوەیەک لە شاری بێرووت ژیام، دواتر لە کۆتای بەهاری ١٩٧٩ وە لە پاریس دەژیم.
سێ ساڵ لە ساڵەکانی سەرەتای هەشتاکاندا مایکرۆ ئەلکترۆنیک لە پاریس خوێندم. نزیکەی بیست ساڵ کاری ئەلکترۆنیک و مایکرۆ ئەلکترۆنیک لە فەرەنسادا کارکردومە. هەنوکە کاری گەراجی ماشێن لە نزیک پاریس دەکەم و راکەراکەی نان و فێربوونمە.
هۆگری خوێنەوەی فەلسەفە و مێژووم، هۆنراوە و ئەدەب پشت گوێم نەخستوون، هەروەها فرە کەیفم بە زانستی زمانی کوردی دێت.
برایەکم بە ناوی "دڵشاد مەریوانی" شەهیدی قەڵەمە، لە بەهاری ١٩٨٩ دا، لە ئەمنە سورەکەی سلێمانی بە فیشەک بەعسیە فاشێکان شەهیدیان کرد.
خوشک و براکانیتر هەموویان ئاوارەی وڵاتانی تاراوگەن.
بەسەرهاتەکان هەمووی بە نوڤێل نوسیومن، لە بەرەوە بۆبڵاوکردنەوە لە ماڵپەرە جوانەکەتاندا بۆتان دەنێرم، بۆخۆتان هەڵی سەنگێنن و خۆتان و ئینسافتان بەکەڵکی خوێندنەوەهاتن بۆم بڵاوبکەنەوە.

خ. مەریوانی
.
meriwany5@gmail.com

٠١/٠٨/٢٠١٨
  پاریس

وێنەی ساڵی ١٩٦٩ قوتابخانەی ئامادەی سلێمانی، خۆشناو لەدەستی چەپەوە چوارەم

 

دانشگای بەغداد، ساڵی ١٩٧٢، دووهەم دڵشاد مەریوانی، پێنجەم گەشاو مەریوانی وشەشەم خۆشناو مەریوانی

 

ماڵی خۆمان ١٩٦٢

دایک و بابم. دڵشاد، خۆشناو، کاژاو، گەشاو، گۆران، رێبوار، رێواس، مەریوان و سەیران ئەوکات لەدایک نەببوو. باب و دایکم ئۆقرەی ناو کوردی بوون. خۆشناو دووهەم، ریزی دووهەم

بابەت و نووسراوەکان:

 

لە ئەمرۆ بە بانەوە، پەنجەرە ودەرگای خۆت مەحکەم رابگرە وچ کەس بە دز مەزانە
راپەرین هەمیشە بەردەوامە
شه‌وێکی سپی ورۆژێکی رەش
کورتە چیرۆکی دزەکان!!
ئاین، بنەماڵە، خوداوەند وگەندەڵی وماڵوێرانی
سەرگورشتەی زمانی کوردی و فەرەنسی(بەشی یەکەم)
لە حەمامەکەی بەرزنجەوە بۆ بورجەکەی پاریس
خالق ومه‌خلوق
کات و شوێن
ئاوا ژیاین!
سەرگوورشتەی Mythologie  مار لە نێوان ئاینەکاندا
ئاین ودەوڵەت
سەرگورشتەی بوراق  و ئوم هانی
مریشکە بەکڕ و جەنگ و جەهالەت
سەرگورشتەی خاتوو سارای هاوسەری حەزرەتی ئیبراهیم!!
مەڕی زیندوو!!
دوو قەترە لە ئۆقیانوسی چیرۆکی شەهیدەکان
ئاینەکانی (خودای تاقانەی) لە ئاینەکانی (گەلە خواکان)وە هاتوون
ئاینی عەشق
خانمێکی پاریسی
ته‌پڵه‌ ئه‌فریکاییه‌که‌، جه‌ندرمه‌یه‌کی تورک ئه‌نفالی کرد
کەروێشکی خانمە شیلی یەکە